بارودۆخی کوردستانی موکریان، سابڵاغ و ورمێ لە ساڵانی ١٩١٢-١٩١٥
TISHK Book
بارودۆخی کوردستانی موکریان، سابڵاغ و ورمێ لە ساڵانی ١٩١٢-١٩١٥
لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: ٢٠/٠٢/٢٠٢٦
کەس لە ئێمەی کورد هەیە بزانێ مەودای نێوان مەهاباد و هەولێر چەند کیلۆمەترە، یان نرخی ڕاگواستنی کیلۆیەک و پووتێک شتومەک لە نێوان مەهاباد و بەغدا چەندەیە؟ یان بۆکان و سەردەشت و سایینقەڵا هەرکام چەند ماڵ و چەند دووکانی تێدایە؟ خۆ ئێستا گووگڵ و ژیریی دەستکردیش لەبەردەستدان، هێشتا کام لە نووسەر و لێکۆڵەری کورد دەزانێ چەند چەشن کەتیرە و بەڕوو و تووتن لە چیا و دارستان و مەزراکانی کوردستاندا بەرهەم دێت و ناویان چییە و ساڵانە چەند پووت لەوانە کۆ دەکرێنەوە و نرخیان چەندەیە و کام بازرگان بەرەو کوێیان دەبات؟
ئەوانە و دەیان زانیاریی گرنگی وڵات و کۆمەڵگەکەمان هەن کە زۆربەی هەرە زۆری ئێمە ئاوڕمان لێ نەداوەتەوە و نایانزانین، بەڵام فەرمانبەرێکی ڕووس ١١٥ ساڵ پێش ئێستا لە کۆنسوولخانەی ڕووسیای تزاری لە سابڵاغی ئەودەم و مەهابادی ئێستا، بە ماوەیەکی کەم گرد و کۆی کردوون و بۆ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی ناردوون. ئەم دوو وتارە ئەمانە و گەلێک زانیاریی دەگمەنی دیکەمان بۆ ئاشکرا دەکەن.
پێناسەی کتێبەکە:
ناوەڕۆکی سەرەکیی کتێبەکە بریتییە لە دوو ڕاپۆرت کە باسی ئەم تایبەتمەندییانەی موکریان دەکات:
جوگرافیا، جیۆلۆجی، سامانە سروشتییەکان، کەشوهەوا، ڕووەک و ئاژەڵە سروشتییەکان، هۆزەکان، دیمۆگرافیا، شارەکان و تایبەتمەندییەکانی وەک ڕێگەوبان، پیشەسازی و ئابووری، بەرهەمەکانی و ڕێژە و بەهای کاڵا هاوردە و هەناردەکان و پەیوەندییە بازرگانییەکانی ناوچەکە، بازاڕ و شوێنەوارە مێژووییەکان.
هەردوو ڕاپۆرتەکە پڕن لە ئامار و ژمارە.
کتێبەکە دوو پاشکۆشی لەگەڵە:
پاشکۆی یەکەم: دوو دەقی بەیتى “کەڵ و شێر” کە پەیوەندییان بە شوێنەوارێکی کۆنی ناوچەکەوە هەیە کە لە سەردەمی هۆلاکۆخان ماوەتەوە و لە یەکێک لە ڕاپۆرتەکاندا باسی کراوە.
پاشکۆی دووەم: بریتییە لە ٢٢ وێنە کە “ئەلێکساندر ئییاس Alexander Iyas” کۆنسوولی ئەو کاتی ئیمپراتۆریی ڕووسیا، لە سابڵاغ و دەوروبەری و لە کەسایەتییەکانی ناوچەکە وەریگرتوون.
خوێندنەوەی کتێب لەسەر ماڵپەڕ
سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا



