گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٣
لە ماڵپەڕی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: 02.06.2026
حەسەنیان ئالان – ستەنسفیڵد گەرێت، وەرگێرانی: دانا کۆنەپۆشی؛ ستراتێژییەک دژ بە بزووتنەوەی کورد: کۆمەڵکوژیی ١٩٨٠کان و ئیعدامی بەکۆمەڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
گۆڤاری تیشک، ٢٧، ٧٣، ل. ٩–٧. https://doi.org/10.69939/TISHK0073
ئالان حەسەنیان و گەرێت ستەنسفیڵد: ستراتێژییەک دژ بە بزووتنەوەی کورد: کۆمەڵکوژیی ١٩٨٠کان و ئیعدامی بەکۆمەڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وەرگێرانی: دانا کۆنەپۆشی
پوختە
بەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران و دامەزرانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، چەندین هەرێم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کردەوەی بەربڵاوی توندوتیژانە و ژمارەیەکی بەرچاوی گیانلەدەستدانی خەڵکی مەدەنییان بەخۆوە بینی. ئەرتەشی ئێران، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و موجاهیدین، کە تاقمێکی میلیشیای ئازەریی لایەنگری ڕێژیم بوون، یەکیان گرت و تاوانی زۆریان ئەنجام دا. بزووتنەوەی نەتەوەییی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدوای شۆڕشدا بەهێزتر بووبوو. لەگەڵ ئەمەیشدا، ڕێژیمی ئیسلامی بە ئامانجی هاڕینی بزووتنەوەی کورد و بۆ یەکدەستکردنی دەسەڵاتەکەی لە کوردستاندا، کردەوە توندوتیژ و توندئاژۆیانەکانی وەک کۆمەڵکوژی و جۆرەکانی تری کوشتنی بەکۆمەڵی لە کوردستاندا ڕێکخست و پاڵپشتیی کردن. ئەم پەرەدانە بە دەسەڵات، کە بە کۆمەڵکوژیی گوندەکان دەناسرایەوە، کاریگەرییەکی بەربڵاوی لەسەر ناوچە گوندییەکانی کوردستان هەبوو. ئەم بەشە، شیکارییەکی گشتگیر لەو ڕێوشوێنە زۆرەملێیانە دەخاتە بەردەست کە کۆماری ئیسلامی لە پێناو سەرکوتی هێرشبەرانەی جەماوەری کورد و بزووتنەوە بەرگرییەکەیدا و لە دەیەکانی دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێراندا بەکاری بردوون. بۆ ئەم مەبەستە، وێنەی جۆراوجۆری کۆمەڵکوژی[1] و ئیعدامی بەکۆمەڵ[2] دەخرێنە ڕوو و پاساوی پشت ئەم تاوانانەی ڕێژیمی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەخرێنە بەرباس.
پێشەکی
دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران و بیچمگرتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناوچەگەلێکی تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان[[1]] دڵڕەقییەکی لەڕادەبەدەر و قەبارەیەکی زۆر لە کوژرانی بەکۆمەڵی خەڵکی مەدەنییان بەخۆوە بینی. هاوپەیمانییەکی پێکهاتوو لە ئەرتەشی ئێران، سوپای تازەدامەزراوی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و هێزێکی میلیشیای ئازەریی سەر بە ڕێژیم بەناوی «موجاهیدین»[[2]] ئەم تاوانانەیان خوڵقاند. لە پاشهاتی پڕ هەراوهوریای شۆڕشدا، کاتێک کە بزووتنەوەی نەتەوەییی کورد لە ئێراندا خەریک بوو تەوژم وەربگرێت و هاوکاتیش ڕووبەڕووی کۆمەڵێک گرفتی ئاڵۆز دەبوویەوە، ڕێژیم بە ئامانجی جۆراوجۆر کردەوەی توندوتیژیی زبری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕێکخست و پشتیوانیی لێ کردن. ئەو ڕێوشوێنانەی گرتنییە بەر بریتی بوون لە: سڕینەوەی ئێتنیکی، خستنەگەڕی دژایەتییەکی ئێتنیکیی کۆنترۆڵکراو و سنووردار لەنێوان کورد و ئازەری لەو ناوچانەدا کە دانیشتوانیان لە باری ئێتنیکییەوە فرەچەشن بوون (بۆ وێنە لە پارێزگای بەناو ئازەربایجانی ڕۆژئاوا)، کاولکردنی ناوچە گوندییەکان کە مەتەرێزی پێشمەرگە و بزووتنەوەی کورد بوون و سواندنی بەرەبەرەی متمانە و پشتگیریی کورد بۆ حیزبە سیاسییە کوردییەکان لە ڕێگای هەڵمەتی تیرۆرەوە.
مێژووی خەڵکی کورد بە سەربوردەی تاڵ و کارەساتباری وەک ژینۆساید، کۆمەڵکوژی و ڕاگواستنی زۆرەملێ دەناسرێتەوە، کە لە بەشە جیاجیاکانی کوردستانی گەورەدا ڕوویان داوە[[3]]. بۆ وێنە، مێژووی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە زنجیرەیەک پێشهات و ڕووداوی دڵتەزێن دەناسرێتەوە، کە پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ، وەک خاپوورکردنی گوند و شارەکان، کۆمەڵکوژی، ڕاگواستنی زۆرەملێ و ئیعدامی بەکۆمەڵ لە لایەن جووخەکانی ئیعدامەوە لەخۆ دەگرێت. کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەیەی ١٩٨٠دا ئازار دران و هەوڵ درا ملکەچ بکرێن. کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی سڕینەوەی بزووتنەوەی نەتەوەییی کورد لە ئێراندا، کە لەپاش ڕووخانی ڕێژیمی پەهلەوییەوە چالاکانە سەری هەڵدابووەوە، ستراتێژیی ئیعدام و کۆمەڵکوژیی بەربڵاو و ڕێکخراوی گرتە بەر. شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران (کە لەمەودوا بە شۆڕش ناوی دەهێنرێت) کۆتاییی بە ڕێژیمی پەهلەوی هێنا، بەڵام سیستەمی چەوساندنەوەی ڕانەگرت. بۆ وێنە، وەزارەتی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ساواما) جێگای «ساواک»، ڕێکخراوە هەواڵگرییە ناوزڕاوەکەی پەهلەویی گرتەوە. دوای شۆڕش، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی زۆرێک لە ئەشکەنجەدەرانی ساواکی پێشووی گەڕاندەوە، کە بوو بەهۆی سەرهەڵدانەوەی قۆناغێکی تری تیرۆر و توندوتیژی. [[4]]
شیکاریی قۆناغێکی دە ساڵە کە بە ئیعدام و کۆمەڵکوژییە بەرفراوانەکانی خەڵکی ئاسایی و چالاکانی سیاسی دەناسرێتەوە، پیشانی دەدات کە ئەم کردەوە توندوتیژانە تەنیا ئاکامی پشێوییەکانی دوای شۆڕش نەبوون، بەڵکو زیاتر هەڵمەتێکی تیرۆری سیستماتیک و بەرنامە بۆ داڕێژراو بوون. ئامانجی ئەم هەڵمەتە سەرکوتکردن و ملکەچپێکردنی خەڵکی کورد و سزادانی بەکۆمەڵی ئەوان بوو بەهۆی خواستی ئۆتۆنۆمی و دژایەتییان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی. کۆمەڵکوژییەکان بەزۆری کردەوەی دەوڵەت بوون، بۆ ئەم مەبەستەش کۆماری ئیسلامیی ئێران سیاسەتی دروستکردنی نەیارێکی خەیاڵیی گرتە بەر، بۆ ئەوەی کورد وەک «کافر» و مەترسی بۆ سەر دەوڵەت وێنا بکات.
ئامانجی ئەم کارە، مسۆگەرکردنی پاڵپشتیی ئەرتەش، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیا ناوچەییەکان و جووڵاندنی دانیشتووانی گشتی بوو بۆ هێرشی داڕێژراو بۆ سەر کوردستان. ئایەتوڵا ڕۆحوڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێبەری باڵای وڵات، بە دەرکردنی فەرمانێکی ئیسلامی (فەتوای جیهاد) لە ١٩ی ئاگۆستی ١٩٧٩دا، دوژمنایەتیی خۆی بەرانبەر بە کوردستان دەرخست. ئەم بڕیارە بوو بە هۆی مۆڵدانی زیاتر لە ١٠٠ هەزار چەکدار، کە زۆربەیان لە ناوەندی ئێرانەوە هاتبوون، بۆ هێرشکردنە سەر کوردستان. بەگوێرەی سێمێڵین[3] (Semelin (2003, p. 196) «گومان لەوەدا نییە کە لە دۆخی قەیرانی جددیدا، گوتاری ئیدیۆلۆژیکیی بانگەشەبۆکراو لە لایەن دەسەڵاتی زاڵەوە (یان لە لایەن ئەو تاقمانەوە کە بەدوای بەدەستهێنانی ئەم دەسەڵاتەوەن) خوێندنەوەیەک بۆ دۆخەکە دەخاتە ڕوو، هەڕەشەکان دیاری دەکات و بانگەواز بۆ جووڵانەوەیەکی[4] بەکۆمەڵ دەکات بە مەبەستی لەناوبردنیان».
هێرشی ڕێژیمی ئیسلامی بوو بە هۆی تێکچوونی تەواوەتیی تەناهیی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. لە لایەکی تریشەوە، گوتاری خومەینی کە بریتی بوو لە «ئەوی تر دەبێت لەناو بچێت»، لە ڕێگەی جاڕدانی مەترسییەکەوە کە خۆی وێنای دەکرد، گڕوتینی دەسەند. سەرەڕای ئەمانە، وەک سێمیڵن ئاماژەی پێ داوە (2003, p. 197): «ئەم مەترسییە چ خەیاڵی (هاوشێوەی وێنەی مەترسیی جوولەکەکان بۆ نازییەکان) یان ڕاستی (وەک بەرەی نیشتمانیی ڕواندای تووتسییەکان) بووبێت، لەناوبردنی ئەوی تر دەبێت ترس بخاتە دڵەوە، چونکە ئەم هەستکردن بە مەترسییەیە کە ڕەوایی دەدات بە تێدابردنی». داڕشتنی چەمکی کۆمەڵکوژیی سێمیڵن بە باشی بۆ ئەو ڕێگایە دەگونجێت کە تێیدا خومەینی و بژاردە دەسەڵاتدارەکانی ئێران بە قایمی پشتیان بەست بەو گوتار و گێڕانەوەگەلەی کە کوردی وەک مەترسییەک بۆ سەر دامەزراوەی نوێ دەناساند و بوو بە هۆکاری جێبەجێکردنی «کوشتوبڕێکی ناشارستانییانە»[[5]] لە کوردستاندا. ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پێناو گەمارۆدانی بزووتنەوەکە و دابەزاندنی ورەی[[6]] خەڵکی کورددا، کە ئەوکات تاقە پاڵپشتی ئەم بزووتنەوەیە بوون و ئێستایش هەن، زۆر بە ڕژدی پشتی بەست بە تۆقاندن و سزای بەکۆمەڵ. ڕێژیمی ئیسلامی ئەم ستراتێژییەی بە بەربڵاوی جێبەجێ کرد.
شێوازناسی و بەکارهێنانی چەمکیانەی «کۆمەڵکوژی»
ئەم توێژینەوەیە لەسەر کۆکراوەیەکی بەربڵاوی سەرچاوە سەرەتایی و لاوەکییەکان (دواترەکان) داڕێژراوە کە پەیوەندییان بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤەوە هەیە لە کوردستاندا، لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە. پێشێلکارییە سەرەکییەکان، کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی بەکۆمەڵ لەخۆ دەگرن کە بەزۆری لە ساڵی ١٩٧٩ تا ناوەڕاستەکانی دەیەی ١٩٨٠ ڕوویان داوە. داتاکان[5] یان دراوە سەرەتاییەکان پێکهاتوون لە چەندین جۆری زانیاری کە دەگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەگەلێکی وەک بەڵگەنامەکان، وێنەکان، بڕاوەی ڕۆژنامەکان، شایەتیدانەکان و خۆژیاننامەکان. ئەم سەرچاوانە وردەکاریی گرنگ دەخەنە ڕوو کە کردەوەی دڕندانە (هۆڤانە) و بێڕێزیی ئاشکرای ڕێژیم بەرانبەر بە مافەکانی مرۆڤ دەردەخەن کە لە کۆتاییشدا بوو بە هۆی بێبەزەییەتییەکی بەربڵاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. ئەم بەشە، ئەو ستراتێژییانە بە بەرفراوانی لێک دەداتەوە کە ڕێژیمی ئێران بە ئامانجی چەوساندنەوەی زۆرەملێ و سەرکوتی بزووتنەوەی بەرگریی کورد لە دەیەکانی دوای شۆڕش لە کوردستاندا گرتبوونییە بەر. لێرەدا بە هێنانە بەرباسی نموونە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵکوژی و ئیعدامی بەکۆمەڵ ئەم ئامانجە دەپێکین. گێڕانەوە و لێدوانی ڕزگاربووان (بەجێماوان)، شایەتحاڵەکان و ئەندامانی بنەماڵەی قوربانییانی کردەوە دڕندانەکانی ڕێژیمی ئیسلامی لە ئێراندا، بۆ دەرخستنی وردەکاریی کۆمەڵکوژییەکان، ئیعدامە بەکۆمەڵەکان و پێشێلکارییەکانی تری مافی مرۆڤ و هەڵمەتە سەپێنراوەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بایەخێکی زۆریان هەبوو. ناوەندی نەمران (ناوەندی نەمران بۆ کۆمەڵکوژی و ئیعدام لە کوردستان) کە لەمەودوا بە «نەمران» ناوی دەهێنرێت و ڕێکخراوێکی قازانجنەویستە (کاری بێبەرانبەر) و لە نەرویج هەڵکەوتووە، زانیاریی پڕبایەخ و ورد بۆ ئەم توێژینەوەیە دەخاتە ڕوو. نەمران سەرنجی خستووەتە سەر بەبەڵگەکردنی ئیعدامەکان و پێشێلکارییەکانی تری مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و ڕوانگەی پڕبایەخ بۆ ئەم پێشهاتانە دەخاتە ڕوو. چەمکی کۆمەڵکوژی بە چەندین شێواز پێناسە کراوە. بۆ وێنە، ئیسرائیل چارنی [[7]] هەموو کۆمەڵکوژییەک بە ژینۆساید دادەنێت. بە بۆچوونی سێمیڵن، کۆمەڵکوژی قووڵترین و ناخهەژێنترین دەرکەوتەی پرۆسەی گشتیی کاولکارییە و هەڵمەتێکە کە زۆربەی کات بە شێوەی بەکۆمەڵ بەڕێوە دەچێت و ئەوانە بە ئامانج دەگرێت کە زیاتر لاواز و خەسارهەڵگرن و هەڵیاندەتەکێنێت. هەروەها سێمیڵن زیاتر دەڵێت (2002, p. 436) کە بۆ ئەوەی ڕوونتر بین، دەبێت بە شێوەیەکی بەربڵاوتر بگەڕێینەوە بۆ پرۆسەیەکی ڕێکخراوی هەڵتەکاندنی خەڵکی ئاسایی کە هەم خەڵکەکە و هەم هەموو کەلوپەلەکانیان دەکاتە ئامانج. […
ئەم پرۆسەی توندوتیژییە، بەبێ ئەوەی ئانارشییانە بێت، بە دژی تاقمێکی دیاریکراو ئاراستە کراوە، بەڕێوە براوە و پێک هاتووە. وەک هەڵمەتێکی بەکۆمەڵ دەردەکەوێت و زۆرجار لەلایەن دەوڵەتەوە (و دەستوپێوەندەکانیەوە) کە خواستی ڕێکخستنی وەها توندوتیژییەکیان هەیە، هان دەدرێت.]
حافز[6][[8]] باسی ئەوە دەکات کە کۆمەڵکوژی لە دۆخێکدا ئەگەری ڕوودانی زیاترە کە سێ دۆخی سەرکوتکردن هاوکات سەرهەڵبدەن: ١) سەرکوتی دەوڵەت ببێتە هۆکاری سەرهەڵدانی ژینگەیەکی سیاسی کە دابەشبوون و توندوتیژی تێیدا تایبەتمەندیی سەرەکین؛ ٢) سەرهەڵداوان بۆ پاراستنی خۆیان لە سەرکوتکردن، ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان دروست دەکەن؛ ٣) یاخیبووان بۆ هەڵخڕاندنی کردەوە بەکۆمەڵە توندوتیژەکان کە ئامانجیان لابردنی هێزە سەرکوتکەرەکانە، چوارچێوە دژەسیستەمەکان پەرە پێ دەدەن. حافز[[9]] ئەوە زەق دەکاتەوە کە سەرکوتی دەوڵەتی، بەتایبەتی سەرکوتی بێهەڵاواردن دژی پاڵپشتیکارانی بزووتنەوەکە، ژینگەیەکی گشتگیری توندوتیژی و نایەکسانی بەهێز دەکات کە هەستێکی هاوبەشی بەقوربانیبوون و ڕەوابوون دەدات بە سەرهەڵداوان. ئەمەش بە نۆرەی خۆی، پاساو دەبێت بۆ کردەوە لەڕادەبەدەرەکانی تیرۆر و تۆقاندن و لە کۆتاییشدا یارمەتیی سەرهەڵدانی ژینۆساید دەدات. بە کەڵکوەرگرتن لە شرۆڤەکەی حافز (2004, p. 38) لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو هەلومەرجانەی کە پەیوەندییان بە کۆمەڵکوژییەوە هەیە، دەتوانین باسی ئەوە بکەین کە کوشتنی بەکۆمەڵ و کۆمەڵکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای ساڵی ١٩٧٩دا، بە جۆرێک بە دووپێوەری و توندوتیژیی ئەوپەڕگیر دەناسرێنەوە کە هۆکارەکەی سەرکوتی دەوڵەتە. هەروەها، بزووتنەوەی کورد بەرەنگاری ئایدۆلۆجیا و ئۆتۆریتەی کۆماری تازەدامەزراوی ئیسلامیی ئێران بووەوە و وەڵامی سەرکوتی دەوڵەتی دایەوە. کەڵکوەرگرتنی بێهەڵاواردنی دەوڵەت لە توندوتیژی دژی خەڵکی کورد، کەشێکی دڵەڕاوکێی دەگواستەوە کە بوو بە هۆی مردنی هەزاران کەسی مەدەنی لە ناوچە و پارێزگا جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. ئەگەریش سڕینەوە نەبووبێت، دیسان ویستی قووڵ بۆ «دەستەمۆکردن» لە هەموو پرۆسەکەدا بەرچاوە کە ئاکامەکەی بوو بە کوشتنی کورد، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە خەڵکی مەدەنی بوون یان بەسترابوونەوە بە بزووتنەوەی کوردییەوە. کۆمەڵکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بەکاربردنی سیاسییانەی زەبروزەنگ[[10]] بوو لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و دەسەڵاتدارەکان هەلومەرجێکیان خوڵقاند کە تێیدا دەست بۆ ئەم تاوانانە ببرێت. پڕوپاگەندە ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبوو بۆ جێبەجێکردن و داتاشینی پاساوی ئاوەزمەندانە بۆ ئەم کردەوە توندوتیژانە. ئامانجی سیاسی، سەربازی و ئابووریی دیاریکراو، هاندەری ئەو کردەوە بەربڵاوە توندوتیژ و کاولکارییانە بوون کە بەسەر دانیشتووانی ئاسایی، ماڵوحاڵ و کەلوپەلیاندا سەپێنران. لە وەها بەستێنێکدا، چەمکی لەناوبردنی خەڵکی مەدەنی[7] لەبارترە، لەبەر ئەوەی لایەنی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت؛ وەک تێدابردنی تاکە پرشوبڵاوەکان، ڕێکخراوە دامەزراوەکان و تەنانەت هەموو کۆمەڵگەکان[8]. هەموو کات بەدوای ئەم جۆرانە لە سزادانی بەکۆمەڵ و خاپوورکردنانەدا، پەیوەندییەکی ناهاوتا لە نێوان تاوانبار و قوربانیدا دەردەکەوێت. ئەم کاولکارییە یەکلایەنەیە کە حکوومەت و دامەزراوە دەوڵەتییەکان بەڕێوەی دەبەن، ئەو تاک و تاقمانە بە ئامانج دەگرێت کە ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن. لێرەدا ئامانج ئەوەیە کە خەڵکی مەدەنی بمرن و بەشێک لە کۆمەڵگەیەک هەڵتەکێنرێت، تاوەکوو ئەوەی لێی بەجێ ماوە بەتەواوەتی دەستەمۆ ببێت. بە واتایەکی تر، ئەمە ستراتێژیی «هەڵتەکاندن لە پێناو دەستەمۆکردن»دایە. [11]
بە باوەڕی باتچەر[9] (2013, p. 256)، دەمێکە ڕافایل لێمکین[10] وەک داڕێژەری چەمکی ژینۆساید و بەرگریکاری سەرەکیی ڕێککەوتننامەی ١٩٤٨ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگریکردن لە تاوانی ژینۆساید و سزادانی ئەو تاوانە ناوی دەهێنرێت. بۆیە، تێکەڵکردنی ڕاڤە تیۆرییەکەی لێمکین لەسەر نەتەوەکان، بۆ وێنە [بابەتی] ژینۆساید، لەم بەشەدا بایەخێکی تایبەتیی دەبێت. لێمکین لە توێژینەوەکەیدا لەسەر ژینۆساید، لە پاڵ هۆکارەکانی تردا، بایەخی فەرهەنگیی خەڵک لە خۆناساندنیاندا و هەروەها ئەو جێگە فیزیکییەی کە تێیدا نیشتەجێبوون و پەیوەندییان لەگەڵیدا هەیە زەق دەکاتەوە. بۆ وێنە: «پێداگرییەکەی لەسەر جێگە فیزیکییەکەی قوربانییەکان و ئەو شێوازانەی کە لە ڕێگەیانەوە ژینۆساید بە هۆی تێکدانی جێگەکەوە بەرەوپێش دەچێت، گرێدراوییەکی گرنگ لە نێوان بوارە جۆراوجۆرەکانی تەکنیکە ژینۆسایدییەکانی ئەودا دروست دەکات، ئەمەش تایبەتمەندییەکی هاوبەشە کە لە ڕێگەیەوە دەکرێت لە هاوپەیوەندییەکانیان تێبگەیت»[[12]]. لێمکین پێی وا بوو کە پەیوەستبوونی نێوان خەڵک و ژینگە فیزیکییەکەیان لە پێکهێنانی شوناسی نەتەوەیی و فەرهەنگییاندا زۆر گرنگ بووە؛ کەواتە، بەئامانجگرتن و تێکدانی ئەم پەیوەستبوونە یەکێک لە بەهێزترین شێوازەکانی جێبەجێکردنی ژینۆسایدە. لەم ڕوانگەیەوە دەستدرێژی، یەکێک لە دوو مەرجی کاولکاریی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە یان دابڕاندنی ئەندامەکانی لە جێگە فیزیکییەکەیان لەخۆ دەگرێت کە لە ڕێگەی دوورخستنەوە یان ڕاگواستنی زۆرەملێ جێبەجێ دەبێت. بۆیە، تێگەیشتنی لێمکین لە ژینۆساید لە بنبڕکردنی فیزیکیی تاقم یان کۆمەڵێک، وەک لە وێنەی سڕینەوەی ئێتنیکیدا هەیە، بەربڵاوترە؛ بەڵکوو کردەوەگەلی تری وەک دەستدرێژی بۆ سەر جێگەی فیزیکیی نیشتەجێبووانیش لەخۆ دەگرێت. لێرەدا بە وێناکردنی ڕوانگەی لێمکین لەسەر ژینۆساید، دەکرێت بڵێین کە هەوڵی بکەرەکانی [ژینۆساید] بۆ تێکدانی گرێدراوییە شوێنییەکانی کۆمەڵگەیەک لە ڕێگەی جێگۆڕکێپێکردنیانەوە، کردەوەیەکی ڕوونی ژینۆسایدە[[13]]. سەرەڕای ئەوەش، دەکرێت باسی ئەوە بکەین کە بە لەبەرچاوگرتنی ڕوانگەی بەربڵاوتری لێمکین لەسەر دڕندەییەکان، ڕەفتاری ڕێژیمی ئیسلامی لەگەڵ کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە لەناوبردنی بەکۆمەڵ، کوشتنی بەلێشاوی گوندییەکان، دوورخستنەوەی زۆرەملێ و ڕاگواستن لەخۆ دەگرێت، نەک تەنیا وەک کۆمەڵکوژی، بەڵکو وەک ژینۆسایدیش هەژمار دەکرێت.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک تاقیگەیەکی توندوتیژیی دەوڵەتی
دەستدرێژییە سەربازییە بەرفراوانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵانی پاش شۆڕشدا، کوردستانی کرد بە ناوچەی شەڕ و ئامانجی سەرەکیی دڕندەییەکانی ڕێژیم. سەرەڕای ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا گیانیان لەدەست دا، ترس لە توندوتیژیی ئەرتەش، سوپای پاسداران و میلیشیا پاڵپشتەکانی ڕێژیم، بوو بە هۆکاری جێگۆڕکێی (ئاوارەبوونی) ژمارەیەکی زۆری کورد. هۆکاری سەرەکیی ئەم کردەوە توندوتیژانە ئەو ڕاستییە بوو کە کوردستان وەک مەتەرێزی ئۆپۆزسیۆن دەرکەوت و تێگەیشتنی کورد بۆ گۆڕانکاری، گێڕانەوەیەکی پێشکەوتنخوازانە و ناسەرەکی[[14]] بوو کە ڕاستەوخۆ گرفتی بۆ ئۆتۆریتە و بنەما ئایدۆلۆجییەکانی ڕێژیم دروست دەکرد. ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مانگەکان و ساڵانی دوای شۆڕشدا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشەکانی تری ئێراندا چەندین کوشتوبڕی بەڕێوە برد. نوێنەرایەتییەک لە فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ (FIDH)[11]، بە سەرۆکایەتیی کریستیان ڕۆستۆکر[12] (داکۆکیکارێکی فەرەنسی و جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە) لە ٩ی ئاگۆست تا ٨ی سێپتەمبەری ١٩٨٣، لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا ئەنجام دا. ئامانجی ئەوان کۆکردنەوەی زانیاری و نووسینی ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل بوو لەسەر دۆخی ئەوکاتی مافی مرۆڤ و نموونەکانی پێشێلکاری لەناو وڵاتدا. بەهۆی ئەوەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕەتی کردەوە ڤیزا بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بدات، شاندی فیدراسیۆنەکە لە ڕێگەی تێپەڕین بەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی کورددا بوون و بە یارمەتیوەرگرتن لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، چوونە ناو ئێران. سەرەڕای مەترسییەکانی سەر ڕێگا و هەلومەرجە داخراوەکە، لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی مافی مرۆڤ، لە سەرەتادا سەرنجی خستە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی مەهاباد و دەوروبەری. شاندەکە لەگەڵ نیشتەجێبوواندا وتووێژی کرد و نموونەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤی بەڵگەدار کرد کە لە کۆتاییدا بوو بە ڕاپۆرتێکی بەرفراوان لەسەر دۆخی هەرێمەکە.
پرۆسەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی مافی مرۆڤ، پێویستی بە کۆکردنەوەی شایەتیدانی ڕزگاربووانی کۆمەڵکوژییەکان و هەروەها کەسوکاری ئەو قوربانییانە بوو کە لەناو برابوون. ڕاپۆرتی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی مافی مرۆڤ (1983, p. 16) باس لەوە دەکات کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە نێوان دێسامبری ١٩٨٢ تا سێپتامبری ١٩٨٣، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زیاتر لە ١٨٠٠ کەسی مەدەنیی لەناو بردووە و چالاکانی سیاسیی خستووەتە بەندیخانەوە. سەرەڕای ئەوەش، سەرچاوە نافەرمییەکان ئاماژە بە ژمارەیەک دەکەن کە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە زانیارییەکانی ناو ڕاپۆرتەکەی فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی مافی مرۆڤ. ئەم ڕاپۆرتە[[15]] بواری ڕەخساند بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکار و پاڵنەرە سەرەکییەکانی ڕەفتاری خراپ و زبری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ خەڵکی کورددا و بەتایبەتی بوو بە هۆی ئەوەی ئەو پرسیارە بکرێت کە چۆن دەکرێت ئەم ژمارە زۆرە لە پیاو، کوڕ و کچی تەمەن نێوان ١٤ بۆ ١٨ ساڵ بەو ساناییە لەناو ببرێن و: «جیا لە تیرۆریزمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دژی کەمینەیەک، چەمکێکی تر هەیە بۆ پێناسەکردنی ئەم دۆخە؟ یان ئایا کۆماری ئیسلامیی شیعە شەڕێکی پیرۆزی لە دژی ئەم پێکهاتە سوننەیە دەست پێ کردووە؟ بەگشتی، وا دەردەکەوێت کە کوردبوون لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هۆکارێکی بەسە بۆ بەڕێوەبردنی توندوتیژییەکی زۆری وەها.»
ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی مافی مرۆڤ دەری دەخات کە لە مەهاباد و ناوچەکانی دەوروبەری، ٤٥٠ کەس، لەوانە پیاو، ژن، لاو، کچ و کوڕی تازەلاو، سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپێنراوە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەسەڵاتداران تەرمەکانیان نەداوەتەوە بە بنەماڵەکانیان، بەڵکو لە بری ئەوە، تەرمەکانیان لە گۆڕی بەکۆمەڵدا و لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شاردووەتەوە و لە هەندێک نموونەشدا لە شارەکانی وەک تەورێز سووتاندوویانن.
ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی مافی مرۆڤ (1983, pp. 19–20) باس لەوە دەکات کە بەهۆی زۆربوونی بەندکراوەکان لە کوردستاندا، [دەسەڵاتداران] بە ناچار مزگەوت، خوێندگە و باڵەخانەی شوێنە گشتییەکانی تریان بە هاوبەشی و لە یەک کاتدا کردووەتە ناوەندی بڕیاردانی سەربازی و بەندیخانە. سزای مردن بە خێرایی، لە ماوەی نێوان دوو بۆ بیست خولەکدا و بە پێداچوونەوەیەکی کورتی حاکمی شەرع[[16]] دەردەکرا. قوربانییەکان بە سەختی بە گوللە پێکرابوون و ئازاری توندی جەستەیی درابوون، بە جۆرێک کە بۆ بنەماڵەکانیان نەدەناسرانەوە. هەروەها بەر لەوەی ئیعدام بکرێن، خوێنی قوربانییەکانیان لێ وەردەگیرا بۆ ئەوەی بدرێت بە ئەندامە بریندارەکانی سوپای پاسداران[[17]]. یەکێکی تر لە ڕەهەندە ئاڵۆزکەر و بێبەزەییانەکانی ئەم ئیعدامانە، تۆقاندنی سیستماتیک و گوشاری دەروونی بوو لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ دابەزاندنی ورەی بنەماڵەی قوربانییان و هەروەها کۆمەڵگەی کوردی. کەواتە، بۆ تێگەیشتن لە ئاستی دڕندەییی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، گرنگە شیکارییەکەی سێمیڵن لەبەرچاو بگرین کە بە ڕوونی باسی ئەوە دەکات کە ئامانجی کۆمەڵکوژی زیاترە لە کردەوەیەکی سادەی سڕینەوەی ئێتنیکی یان ئازاری جەستەیی، بەڵکو مەبەستێکی دەروونیش وەدی دەهێنێت[.[[18]
هێرشکردنە سەر پاوە؛ هەڵکشانی لە ناکاوی ئیعدامگەلی بەکۆمەڵ
لە کوردستان لە ساڵانی پاش شۆڕشدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی کرد بە سزادانێکی بەکۆمەڵی لەڕادەبەدەر و بێهەڵاواردن و هەروەها وەک ئەوەی لە پرسی کورددا کردی، مافەکانی مرۆڤی نەیارەکانی تریشی پێشێل کرد. زۆر هۆکار پاڵنەری ئەمە بوون، لەوانە ترسی ڕێژیم لە داخوازیی ئۆتۆنۆمی لەلایەن خەڵکی کوردەوە و ترس لەو بزووتنەوەیەی کە کورد لە پێناو پرسەکەیدا هەیبوو، هەروەها تێڕوانینی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کوردستان وەک تاقیگەیەک بۆ جێبەجێکردنی تیرۆر و ستراتێژییە توندوتیژەکانی تری خۆی. کەواتە، ئەم هەلومەرجانە ساڵانی دوای شۆڕش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەکەن بە سەردەمێکی جێی بایەخی تایبەت. لەم قۆناغەدا، ژیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە سزادانی بەکۆمەڵ دەناسرێتەوە کە دەرکردن و جێگۆڕکێی (ئاوارەبوونی) زۆرەملێی ناوخۆیی، لەناوبردنی بەربڵاو و زۆر نموونەی کۆمەڵکوژی لەخۆ دەگرێت. لە بەشەکانی دواتردا هەوڵ دەدرێت کە نموونەی هەرکام لەوانەی ئاماژەیان پێ کرا بخرێنە ڕوو، بۆ ئەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵانی پاش شۆڕشدا وێنا بکرێت. ئەم نموونانە ئەو گۆڕاوانە[13] کە کاریگەرییان هەبوو لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەت و دانیشتووانی کوردستان لە ئێرانی دەیەی ١٩٨٠ و دەیەکانی دواتردا، ڕوون دەکەنەوە.
پاش هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر پاوە و داگیرکردنی، ڕێژیم دەستی دایە دڕندەییەکی بێوێنە لەم شارە بچووکەدا[[19]]. فەرمانی جیهادی خومەینی کوێرانە گوللەی باراند بەسەر پاوەدا و بوو بە هۆکاری کوشتنی بەربڵاوی خەڵکی مەدەنی. ئەم کردەوە دڕندانانە بە بەرپرسیارێتیی کەسانی وەک مستەفا چەمران و شێخ محەممەد سادقی گیوی (ناسراو بە خەڵخاڵی، یان قەسابی کوردستان) بەڕێوە چوون. لە ٣١ی مارسی ١٩٧٩، بزووتنەوەی کورد ڕیفراندۆمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بایکۆت کرد، ئەمەش ناردنی خەڵخاڵیی بۆ کوردستان خێراتر کرد، بۆ ئەوەی تۆڵە بکاتەوە و دەسەڵاتێکی زبر بەسەریاندا بسەپێنێت.[[20]]
بەگوێرەی گێڕانەوەکانی گەلاوێژ حەیدەری[[21]] کە هاوژینەکەی (حەبیب چراغی) و چەند کەسێکی تر لە ئەندامانی بنەماڵەکەی، یان لە گوللەبارانکردنی شارەکەدا یان بە سزای لەناوبردنی سەپێنراو لەلایەن خەڵخاڵییەوە کوژران: «سروشتی چڕ و بەربڵاوی ژینۆسایدەکەی پاوە بەرچاو و زەق بوو. ڕێژیم بە شێوەیەکی سیستماتیک هەموو پیاوانی قەڵاچۆ کرد کە بوو بە هۆی ئەوەی بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی قوربانییانی ئەو دڕندەییەدا، پیاو دەست نەدەکەوت». حەیدەری (2009) نەترسانە بەرانبەر بە بێڕەحمییەکەی خەڵخاڵی وەستایەوە: «هۆکاری کوشتنی هاوژینەکەم لە خەڵخاڵی پرسی. ئاوا وەڵامی دایەوە کە: “ئەگەر کەسی پرسیارلێکراو سووچی نەبووبێت، دەبێت بە شەهید و دەچێتە بەهەشت، بەڵام ئەگەر گوناهباریش بووبێت، ئەوا پێشتر سزای خۆی وەرگرتووە”». سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و ئەرتەش کە پاڵنەرێکی بەهێزیان هەبوو بۆ توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە، ڕاسپاردەی کۆمەڵکوژییان لە پاوەدا جێبەجێ کرد. هاووڵاتییانی شارەکە لە قەبارەی کوشتوبڕ و ئەو بێبەزەیییەی کە لەلایەن ئەرتەش و چەکدارەکانەوە دەنوێنرا، تۆقیبوون.
فەتوای جیهاد کە لەلایەن خومەینییەوە ڕاگەیەنرا و فەرمانی سەرکوتکردن و کوشتنی بێسنوور بوو، پاساوی بۆ ئەم کردەوە بێبەزەییانەیە دەهێنایەوە. سەرەڕای بۆردومانکردنی شارەکە و ئەم کردەوە توندوتیژە لەڕادەبەدەرانەی ئەرتەش و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، خەڵخاڵی لە ماوەی سێ ڕۆژدا سزای ئیعدامی ٢٨ کەسی جێبەجێ کرد (22-19 August 1987).[22]
ئیعدامە بەکۆمەڵەکان و بێڕێزیکردن بە گۆڕەکان
سەرەڕای هێرشە سەربازییەکان و گەمارۆی سەر شار و گوندەکانی کوردستان، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کاتێک لە ناوچەیەکی ئەم هەرێمەدا دەسەڵاتی خۆی دەسەپاند، دەستبەسەرکردنی بەردەوام و خۆسەرانە و لەناوبردنی بەربڵاوی وەک دوو شێوازی سزادانی بەکۆمەڵ جێبەجێ دەکرد. وەک لە زۆرێک لە حاڵەتەکاندا دەرکەوت، هیچ هەرێم یان پارێزگایەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە دڕندەییی ڕێژیم پارێزراو نەبوو. گێڕانەوەی دایک و باوک، ئەندامانی بنەماڵە و کەسوکاری تری قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکان و لەناوبردنە بەکۆمەڵەکان، بۆ تێگەیشتن و دەستخستنی ڕوانگەیەک سەبارەت بەم ڕووداوانە و پێشهاتەکانی تریش کە ئاکامی دڕندەییی ڕێژیم لە کوردستاندا بوون، زۆر بەکەڵکن. ئەم گێڕانەوانە دەری دەخەن کە ڕێژیم بە بەردەوامی بەندکراوە کوردەکانی لەو بەندیخانانەدا ڕادەگرت کە (بەزۆری) لە هەرێم و پارێزگا دوورەکانی دەرەوەی کوردستاندا بوون. ئەو دۆخەی ئەوان ئەزموونیان کرد، بە ئەشکەنجەی زۆر و برسێتیی تاقەتپڕووکێندا دەناسرێتەوە. لە ڕووی مێژووییەوە، ڕێژیم لە کوردستاندا تێوەگلاوە لە کردەوەگەلێکی وەک: سووکایەتیکردن، هەراسانکردن، نەدانەوەی تەرمی کەسە ئیعدامکراوەکان و داواکاریی بەردەوام لە بنەماڵەکان بۆ دانەوەی پارەی تێچووی ئەو گوللانەی کە بۆ کوشتنی ئازیزانیان بەکار هێنراون. دایکی هـ. و.-ی تەمەن ١٨ ساڵ و ئـ. س.-ی تەمەن ٢٠ ساڵ کە خەڵکی مەهابادن، باسی لەوە کرد کە کوڕەکانی دەستبەسەر کراون، ئەشکەنجە دراون و دواتر لە دەیەی ١٩٨٠دا لە ناوەندی بەندیخانەی ورمێدا ئیعدام کراون. لە ساڵی ١٩٨٠دا، توندوتیژییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی گیانی مێرد و کوڕە گەورەکەی ئەم دایکەشی لێ سەندن. ئەم دایکە[[23]] گێڕانەوەیەکی کەسیی خۆی و بەشێک لە گفتوگۆکانی لەگەڵ کوڕە دەستبەسەرکراوەکانیدا و هەلومەرجی پێش ئیعدامکردنیان دەخاتە ڕوو.
«من دوو جار لە مەهاباد و سێ جاریش لە بەندیخانەی ورمێ بینیمن. جێگای برینم بەسەر دەست، مەچەک و باڵیەوە بینی کە لەوەدەچوو بە جگەرە سووتێندرابێت. هەردووکیان ڕوخسارێکی زۆر ماندوویان بوو و ڕەنگیان بە ڕووەوە نەمابوو. ئەوان وەها بەسەرهاتی خۆیان گێڕایەوە کە ١٦ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراون کە تێیدا چاویان بەسترابووە و نەیانتوانیوە ڕابکشێن. لە ماوەی دەستبەسەرییەکەیان لە ورمێدا ئێمە خواردنمان بۆ دەناردن بەڵام هیچکات بە دەستیان نەدەگەیشت. ئەوان دوای ئەوەی دوو پاسدار کوژران [لەشەڕ لەگەل شەڕڤانە کوردەکاندا] کوڕەکانی منیان ئیعدام کرد. دوای ئەوە ئێمە بەردەوام هەوڵمان دەدا کە تەرمەکانیان لە بەندیخانەی تەورێز وەربگرینەوە، بەڵام ئەوان زۆر بە پێداگرییەوە داخوازەکەی ئێمەیان ڕەد دەکردەوە .»
ئەم گێڕانەوانە دەری دەخەن کە ڕێژیم لە ماوەی دەیەی ١٩٨٠دا، ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسانی نێوان ١٦ بۆ ٢٠ ساڵی لەناو بردووە. ڕێژیم لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیەوە، ئەو دانپێدانانەی بڵاو دەکردەوە کە بە زۆر و لەژێر ئەشکەنجەدا لێی وەردەگرتن. ئامانجەکانیشی بریتی بوون لە بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ، پاساوهێنانەوە بۆ لەناوبردنەکان و بچووککردنەوەی پرسی کورد و خواستی ئۆتۆنۆمییەکەی. توێژینەوەکانی پێشووتر دەریان خستووە کە ڕێبەرەکانی سوپای پاسداران، تاکتیکە توندوتیژەکانی خۆیان لە ئەزموونی کوردستانەوە دەست خستووە و تێیدا شارەزا بوون؛ لە دواییشدا، ئەم هەرێمە بوو بە «تاقیگەیەک بۆ توانا دڕندانەکانی ڕێژیم بۆ تێکشکاندنی هەر جۆرە بەرگری و ناڕەزاییەک بەرانبەر بە سیاسەتەکانی[[24]]». لە نموونەیەکی تردا، دایکی ج. س.، ژنێک لە شاری مەهاباد، پێداگریی کرد کە کوڕەکەی وەک باربەر کاری دەکرد و لە پرسە سیاسییەکاندا بەشداریی نەکردبوو. لەگەڵ ئەوەشدا، تاوانی چالاکیی سیاسی هۆی دەستبەسەرکردنەکەی بوو لە شوباتی ١٩٨٤دا کە سزای ئیعدامکردنی بەدوادا هات. کوڕەکەی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا ئیعدام کرا. دایکی ج. س. دەگێڕێتەوە[[25]]:
من دوای ١٤ ڕۆژ لە بەندکرانی کوڕەکەم، ڕێگام پێدرا لە ناوەندی بەندیخانەی مەهاباد چاوم پێیبکەوێت کە بەسەریەکەوە بۆ ٤٠ ڕۆژ لەوێدا ڕاگیرا. ئەوان دواتر ج.س-یان گواستەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ. شینبوونەوە بە ڕیز بەسەر دەست و دەموچاویەوە دیاربوون. سەرەڕای ئەوەی لە ڕێگای سیستمی بەندیخانەوە خواردنمان بۆ دەنارد، بەڵام ئاماژەکانی برسییەتیی لێ دیار بوو و ڕەنگپەڕیو و لاواز بووبوو. ناچارکرابوو دانبنێت بە ئەوەدا کە دوو جار لە حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕاهێنانی وەرگرتووە و لە چەند پێسپێردراودا بەشداریی کردووە .بەرپرسەکان ئەویان ئیعدام کرد، بەلام سەرەڕای هەوڵی زۆرمان بۆ وەرگرتنی تەرمەکەی، ئەوان وەڵامیان نەداینەوە.
جگە لەوەش، گێڕانەوەی بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە کەسوکارەکەیان قوربانیی دڕندەییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بوون، دەری دەخات کە لە دەیەی ١٩٨٠دا، ڕێژیم ژمارەیەکی زۆری تازەلاوی ئیعدام کردووە. ژنێکی کوردی تر کە بە دایکی ک. س. ناسراوە[[26]]، ئاماژەی بەوە کرد کە کوڕەکەی، لە کاتی کوژرانیدا قوتابییەکی تەمەن ١٥ ساڵە بووە. ئەو بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە مەهاباد دەستبەسەر کرا و دواتر گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ. لە قسەکانیدا ئەم دایکە کوردە دەڵێت: «لەوێدا، چاوم پێی کەوت و لە پشت شووشەوە و بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ کرد. ئەو بە ڕاکێشانی ئوتوو[14] بەسەر شان، ڕان و دەستیدا ئەشکەنجە درابوو. بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە ژوورێکی تاکەکەسیی دابڕاو و بچووکدا ڕاگیرابوو کە جێگەی پاڵکەوتنی تێدا نەبوو. لە هەموو ئەو ماوەیەدا چاوی بەسترابوو و هیچ خواردنێکی پێ نەدرابوو. دوای ئیعدامکردنیشی، تەرمەکەیان پێ نەداینەوە».
لە کوردستاندا، ئامرازی سەرەکیی لەناوبردنەکان دەستەکانی گوللەبارانکردن[15] بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، ژمارەی وردی کوژراوەکانی ئەم ئیعدامانە لەبەر دەستی ڕای گشتیدا نییە. لەناوبردنی یازدە کورد (کە زیندانیی برینداریشیان تێدا بوو) لە فڕۆکەخانەی سنە لە ٢٧ی ئاگۆستی ١٩٧٩، یەکێکە لە نموونەکانی ئیعدامی بەکۆمەڵ کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڵگەدار کرا و سەرنجی نێونەتەوەییی خرایە سەر. هەفتەیەک دوای ئیعدامە بەکۆمەڵە ئاماژەپێکراوەکە، ٤٧ کوردی تر کە ژن و پیاویان تێدا بوو، لە ٢ی سێپتامبری ١٩٧٩دا لە سنە بران بۆ گوللەبارانکردن. هەروەها، زۆر کەسی تر لە سەقز هەمان چارەنووسیان هەبوو. قوربانییەکانی سەقز دوو خوشکیان تێدا بوو بە ناوەکانی شەهلا و نەسرین کەعبی کە هەردووکیان پەرستار و خەڵکی مەدەنی بوون و بەبێ دادگاییکردن ئیعدام کران[[27]]. بەگشتی، خەڵکی ناکورد (لە دەرەوەی کوردستان) ئاگاداری ئەم ئیعدامانە و وردەکارییەکانیان نەبوون. لە ماوەیەکی دیاریکراوی هاوینی ١٩٨٣دا، ٦ ڕووداوی ئیعدامی بەرفراوانی بەندکراوە سیاسییە کوردەکان ڕوویان دا. لەم ڕووداوانەدا، دەستەکانی گوللەبارانکردن گیانیان لە ١٦٤ کەس سەند. لە نێوان ئەم ڕووداوانەدا، ڕای گشتی بەخێرایی بە ئیعدامی ٥٩ لاوی مەهاباد لە ٣ی ژووەنی ١٩٨٣ لەناو بەندیخانەی تەورێزدا ئاگادار بووەوە[[28]]. لە ١٢ی ژووەنی ١٩٨٣دا، ٨٨ کەس لە مەهاباددا کوژران. دیسانیش لەناوبردنی ٥٩ لاوەکەی مەهاباد لە شاری تەورێزدا، سەرنجی ڕای گشتیی ڕاکێشا. تا ڕادەیەک، ئاماژە بە ئیعدامی ٢٦ کەسەکەی تری ورمێ نەکرا. شوێنی شاردنەوەی تەرمی ئەم لاوانە هێشتا بە تەواوی دەستنیشان نەکراوە. حەمیدڕەزا جەلاییپوور، قایممەقامی مەهاباد، بڕیاری ئیعدامی ٥٩ لاوەکەی مەهابادی دەرکرد[[29]]. جەلاییپوور لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە ٥٩ کەس سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپێنراوە کە ٣٨ کەسیان قوتابیی قۆناغی دواناوەندی بوون[[30]]. لە دوای ئیعدامەکان، وێستگەی تەلەفزیۆنی ناوچەییی ڕێژیم لە مەهاباد، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ترس و زەقکردنەوەی قبووڵنەکردنی تەواوەتیی هەر جۆرە بەرەنگاربوونەوەیەکی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە، هەواڵی ئیعدامە بەکۆمەڵەکانی بڵاو کردەوە. هەروەها، نامیلکەیەکیان بڵاو کردەوە کە ناوی قوربانییەکانی لەخۆ دەگرت و پێڕستەکەیان لەبەردەم نووسینگەی قایممەقامییەتیشدا هەڵواسی[[31]]. ڕەحیم بایەزیدی، خەڵکی مەهاباد و بەندکراوی پێشووی ڕێژیمی ئیسلامی، وێنایەکی وردی ئەو دۆخە زۆر سەرکوتکەرانەیە دەخاتە ڕوو کە لە دەیەی ١٩٨٠ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زاڵ بووبوو. ئەو بە دیاریکراوی دەستبەسەرکردنەکەی ساڵی ١٩٨٣ و لەدواییشدا ئیعدامکردنی براکەی (عەبدولقادر بایەزیدی)[[32]] زەق دەکاتەوە:
«لە بەهاری کوردستاندا، خەڵکی کورد لە جیاتیی گوڵ و چرۆ، بە گوللەتۆپ، گوللە و ترسی ڕێژیمێکی بکوژ و دڕندە پێشوازییان لێ کرا. کوندەبوو، شەمشەمەکوێرە و مشەخۆرەکانی حکوومەت، بەردەوام بۆ ئاسک و مامزی کوردی دەگەڕان (ئاماژە بۆ کوڕ و کچانی کورد). گەڕیدەکانی ساروڵڵا (گشت ثاراللە) سەرقاڵی دەستبەسەرکردنی لاوانی کورد بوون. ئەو گەڕیدانە مەهابادیان بە هەوری ڕەشی ترس و تیرۆر داپۆشی، لاوان و تازەلاوانیان دەستبەسەر و دەگواستەوە بۆ کوشتنگە و چاڵەڕەشەکانیان. ئەم ڕۆژانە، بەندیخانەکانی ئێران پڕ بووبوون لە بەندکراوی کورد کە بۆ ئیعدام نێردرابوون و لە وێستگەی تەلەفزیۆنی ناوچەیی بۆ بڵاوکردنەوەی دانپێدانانە زۆرەملێکان کەڵک وەردەگیرا.[[33]]
سوپای پاسداران هەڵمەتێکی شەوانەی بەڕێوە برد کە بوو بە هۆی دەستبەسەرکردن، بەندکردن و ئیعدامکردنی عەبدولقادر بایەزیدی. لە دەیەی ١٩٨٠دا، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران زۆربەی کات ئازار و ئەشکەنجەی دەروونیی بەندکراوانی دەدا. ئەمەش گواستنەوەی لە ناکاو و پێشوەختە ڕانەگەیەنراوی بەندکراوەکانی لە بەندێکەوە بۆ بەندێکی تر لەخۆ دەگرت. دوای ئەوەی عەبدولقادر لە مەهاباد دەستبەسەر کرا، گوازرایەوە بۆ ورمێ.
پاسەوانێکی کوردی بەندیخانەی ورمێ بنەماڵەکەیانی ئاگادار کردەوە کە جارێکی تریش عەبدولقادریان گواستووەتەوە بۆ بەندیخانەیەکی تر لە تەورێز، بۆ ئەوەی سزای ئیعدامەکەی جێبەجێ بکەن. عەبدولقادر دەرفەتی پێ درا بەر لە جێبەجێکردنی سزاکەی بەتەنیا چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت. لەو چاوپێکەوتنەدا نامەیەکی دا بە دایکی کە لەگەڵ هاوڕێ بەندکراوەکانیدا نووسیبوویان، ئەم نامەیە ڕوونی دەکردەوە کە ئەو دانپێدانانەی لەژێر ئەشکەنجەدا وەرگیراون، ڕاست نین. بەڵگەکە بایەخێکی تایبەتیی هەبوو، چونکە لە خودی بەندیخانەکەوە هاتبوو. بنەماڵەکەی عەبدولقادر، لە پاڵ کەسوکاری بەندکراوەکانی تری مەهاباد، لە دەرەوەی باڵەخانەی بەندیخانەکە کۆ بوونەوە بۆ ئەوەی لە دۆخی کوڕ و کچەکانیان ئاگادار ببنەوە. پاسەوانێکی بەندیخانەکە کە خەڵکی سنە بوو و جلی سەربازیی لەبەردا بوو، لە خەڵکەکە نزیک بووەوە و پێی ڕاگەیاندن کە دەیەوێت لەگەڵ کەسێک لەو خەڵکەدا قسە بکات. دایک و براکەی عەبدولقادر لەگەڵیدا ڕۆیشتنە گۆشەیەکی بێدەنگەوە. پاسەوانەکە پشتڕاستی کردەوە کە ئەو ئاگادارە ٣٣ کەسیان بۆ شوێنی جێبەجێکردنی سزای ئیعدام گواستووەتەوە؛ «یەکێکیان پیاوێکی لاو بوو کە بەدەم ڕێگاوە [سرودی] ئەی ڕەقیبی دەگوتەوە». بەپێی ئاماژەکان، پێ دەچێت ئەو کەسە نەجات ماملێ بووبێت. هەروەها، ئەو پێی گوتن کە «بەندکراوێکی تر کە نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە، بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و نەیدەتوانی بە ڕێگادا بڕوات». ئەوە «عەبدولقادر بایەزیدی بوو کە بۆ شوێنی جێبەجێکردنی سزاکە دەچوو و خەڵک دەستیان گرتبوو[[34]]». پاسەوانەکە دوای ئەوەی باسی ئەو ئەشکەنجە زۆرانەی بۆ بنەماڵەکەی عەبدولقادر کرد کە لە بەندیخانەکە بە چاوی خۆی بینینی، گوتی کە ئیتر نایەوێت لەوە زیاتر ئەو ئەشکەنجە دڕندانەیە ببینێت و ڕایگەیاند: «ئیتر بەرگەی ئەم ئازارە ناگرم، ئەمە دواجار دەبێت من دەبینن، چونکە دەچمە ڕیزی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە[[35]]». هاوشێوەی نموونەکانی پێشووی ئیعدامەکان، بەرپرسان لە ڕێگەی نەدانەوەی تەرمی قوربانییەکانەوە، بنەماڵەکانیان ئازار دەدا و دەیانتۆقاندن. ڕێژیم ڕێگەی بە بنەماڵەکان نەدەدا ڕێوڕەسمی ناشتن و پرسە بەڕێوە ببەن. بۆ نموونە، زۆرینەی ٥٩ لاوەکەی مەهاباد لە گۆڕستانی وادی ڕەحمەت لە تەورێز نێژران، بەڵام هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی دیاریکراوی ناشتنەکەیان بە کەس نەدرا. هەروەها، هەڵمەتی ئیعدامکردنی چەندین کچی هەرزەکار لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، وەک مەعسوومە سەرهەنگی، مریەم فارووقی، نەسرین پاکنیا و سەفییە محەممەدی لە ٢٢ی ئاگۆستی ١٩٨٣دا لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، بەڵگەی کوشتنی کوڕان و کچانی تازەلاوی کوردستانن لەلایەن ڕێژیمەوە.[[36]]
چەندین هۆکار بۆ نەگەڕاندنەوەی تەرمەکان بۆ بنەماڵەکانیان هەبوون؛ وەک تێکچوونی دۆخی تەرمەکان کە ئاسەواری گوللە و شێواندنیان پێوە دیار بوو، وەرگرتنی خوێن لە قوربانییەکان بەر لە ئیعدامکردنیان بۆ ئەوەی خوێنەکەیان بدەن بە پاسدارە بریندارەکان، هەروەها ترساندن و ئازاردانی دەروونیی بنەماڵەی قوربانییەکان و خەڵکی کورد. تاکتیکە سەرکوتکارانە و شێوازە بەکارهێنراوەکان بوونە هۆی کردەوەگەلێک کە پێشتر وێنەیان نەبووە؛ وەک دەرهێنانی خوێنی بەندکراوەکان پێش ئیعدامکردنیان و دانی ئەو خوێنە بە چەکدارە بریندارەکانی سوپای پاسداران کە لە شەقامەکانی کوردستاندا خەریکی شەڕ بوون[[37]]. خوێنی ژمارەیەکی زۆری بەندکراوەکان وەرگیراوە. لە ٣ی ئۆکتۆبری ١٩٨١دا، داواکاری گشتیی شۆڕشی ئیسلامی لە تاران، بەڵگەیەکی پشتڕاست کردەوە کە ئاماژەی بەوە دەکرد کە بەتاڵکردنەوەی خوێن، بەگوێرەی ڕێنمایییەکانی ئیمام خومەینی (وەک مەرجەعی تەقڵید)، دژی یاساکانی ئیسلام نییە. لە بڕیارەکەدا هاتووە:
«بەپێی داواکاریی پاسدارانی شۆڕش (پاسداران انقلاب) و بەهۆی ئەوەی ئەو پاسدارانەی شۆڕش کە چ لە شەقامەکان و چ لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا بریندار دەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن، پێویستییەکی زۆریان بە خوێن هەیە. کەمبوونی خوێن و دابیننەکردنی، دەتوانێت ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی هاوسەنگەرە پاسدارەکانمان. بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە، بە ڕێزەوە داوا دەکەین جێبەجێکردنی بڕیاری ئیعدامی ئەو کەسانەی سزای مردنیان بەسەردا سەپێنراوە خێراتر بکەن. پێویستە تیمە پزیشکییە متمانەپێکراوەکان خوێنی ئەم تاوانبارانە دەربهێنن و بینێرن بۆ نزیکترین ناوەندی تەندروستی و بانکی خوێن. پاسدارانی شۆڕش بۆ پاراستنی ژیانی ئەندامەکانی، پێویستیی بەم خوێنە هەیە. دەمانەوێت ئەوەش ڕوون بکەینەوە کە لەلایەن ئیمام خومەینی، ڕێبەری باڵا و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامییەوە ڕێنماییمان وەرگرتووە کە دەرهێنانی خوێن لەگەڵ یاساکانی ئیسلامدا هیچ دژایەتییەکی نییە.
واژۆکراو لەلایەن: نووسینگەی داواکاری گشتیی شۆڕشی ئیسلامی[[38]]».
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام شوێنی ناشتنی چالاکوانە سیاسییە کوژراوەکانی تێک دەدا و بێڕێزیی پێ دەکردن. ئەم ڕووداوانە لە زۆر شوێندا ڕوویان داوە، لەوانە لە گۆڕستانی قوروە (شارێکی بچووکی پارێزگای کوردستان)، گۆڕستانی وادی ڕەحمەت لە تەورێز و گۆڕستانی خاوەران لە تاران[[39]]. ڕێژیم هەروەها بەو جۆرەش هەوڵی خاپوورکردنی ئەم گۆڕستانانەی داوە کە کردوونی بە شوێنی فڕێدانی زبڵ، یان بە بڕێکی زۆر کۆنکرێت دایپۆشیون بۆ ئەوەی ڕووە فیزیکییەکەیان بگۆڕێت و بەم شێوەیەش هەر جۆرە یادەوەرییەکی کۆچکردووەکان و هەروەها بەڵگەی تاوان و دڕندەییەکانی لەناو ببات[[40]]. ڕێژیمی ئێران ستراتێژییەکی بێڕەحمانەی بۆ سڕینەوەی بەڵگەکانی دڕندەییە زۆرەکانی ڕابردووی خۆی جێبەجێ کرد و لە چەندین نموونەی ئیعدامی بەکۆمەڵی بەندکراوەکاندا، ڕێگریی لە بەدواداچوون بۆ ڕاستییەکان و بەرقەرارکردنی دادپەروەری کرد. ئەمەش شێواندنی بەئەنقەستی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و شوێنی شاردنەوەی تەرمی قوربانییانی ئیعدامەکان لەخۆ دەگرێت. وەک لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییدا باس کراوە: «گۆڕە بەکۆمەڵەکان شوێنی تاوانن کە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان، دڵنیابوون لە پاراستنی بەڵگەکان و ناسینەوەی وردی تەرمەکان، پێویستییان بە شارەزاییی پزیشکیی دادوەری هەیە. بە بێڕێزیکردن بە گۆڕەکان، دەسەڵاتداران ئەو بەڵگە سەرەکییانە لەناو دەبەن کە ڕەنگە ڕۆژگارێک بۆ ڕوونکردنەوەی ژمارە و ناسنامەی ئەو کەسانەی بە سەرپەرشتیی دەوڵەت کوژراون، سوودیان لێ ببینرێت[[41]]».
ڕێژیم بەردەوام شوێنی شاردنەوەی تەرمی ئەو کەسانە دەگۆڕێت کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لەناو براون. چەندین نموونە بۆ ئەمە هەن. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی وەک نەمران، دادپەروەری بۆ ئێران و لێبوردنی نێونەتەوەیی، شێواندنی بەئەنقەستی گۆڕستانێکیان بەڵگەدار کردووە کە ڕووفاتی لانیکەم ٢٠ کەسی چەپی کوردی لەخۆ گرتووە. ئەم کەسانە لە هاوینی ١٩٨٨دا ئیعدام کران. ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران چەندین جار ئەم گۆڕستانەی تێک داوە، بەڵام بنەماڵەکان بە بەردەوامی کێلەکانیان دروست کردووەتەوە. هەرچۆنێک بێت، لە هاوینی ٢٠١٧دا، حکوومەت بە خواستێکی پێداگرانە بۆ سڕینەوەی بەتەواوەتیی هەموو جۆرە بەڵگەیەکی ئیعدامکردنی چالاکوانە سیاسییەکان، بە بەکارهێنانی بولدۆزەر گۆڕستانەکەی تێک دا و گۆڕی بۆ زەویی کشتوکاڵی. وێنەی ژمارە یەک تابلۆیەک پیشان دەدات کە ئەم دەقەی لەسەر نووسراوە: «بە بڕیاری دادگا ئەم موڵکە خاپوور کرا. خاوەن یان خاوەنەکانی دەتوانن بۆ بەدواداچوونی زیاتر، سەردانی نووسینگەی جیهادی کشتوکاڵیی شارۆچکەکە بکەن[[42]]». کردەوە تاوانکارییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەری دەخەن کە «ڕێژیم تەنانەت لە شوێنی شاردنەوەی تەرمی نەیارانیشی دەترسێت و ئەمەش لەگەڵ هیچ کام لەو بانگەشە ئەخلاقی، مرۆیی و دینییانەدا یەک ناگرێتەوە کە خۆی بانگەشەیان بۆ دەکات[[43]]». بەگشتی، ئەم کردەوە نامرۆڤانەیەی ڕێژیمی ئێران، ئەو وتە بەناوبانگەی واڵتێر بێنیامین[16]-مان بیر دەهێنێتەوە کە دەڵێت: «ئەگەر دوژمن سەر بکەوێت، تەنانەت مردووەکانیش پارێزراو نابن[[44]].

وێنەی ژمارە ١: تێکدان و سڕینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە قوروە.[[45]]
دوورخستنەوە وەک سزایەکی بەکۆمەڵ
ڕێژیم لە دەیەی ١٩٨٠دا زۆرێک لە بنەماڵە کوردەکانی بە ناچاری دوور خستەوە، یان بۆ شار و پارێزگا دوورەکانی ئێران وەک ڕەفسەنجان، سمنان، دانووجان، فوولادشەهر و یەزد جێگۆڕکێی (ئاوارەبوونی) ناوخۆیییان پێ کردن. ئەم شوێنانە مەودایەکی ١٠٠٠ بۆ ١٢٠٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوور بوون. ئەو بنەماڵانەی کە منداڵەکانیان بەشداریی بزووتنەوەی کوردییان کردبوو یان بە هۆی چالاکیی سیاسییەوە دەستبەسەر کرابوون، بە هۆی ڕێبازەکەیانەوە تووشی سزادانی بەکۆمەڵ دەبوونەوە. تەنانەت بچووکترین تۆمەتی ئەندامبوون یان هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە، بەس بوو بۆ پاساوهێنانەوە بۆ جێگۆڕکێ پێکردنی بنەماڵە کوردەکان و ناچارکردنیان بۆ جێهێشتنی ماڵەکانیان و دوورخستنەوەیان. لە ساڵی ١٩٨٣دا، دەسەڵاتداران لە نێوان ١٣٠٠ بۆ ١٥٠٠ بنەماڵەی کوردیان ناچار کرد ماڵەکانیان بەجێ بهێڵن و دوور بخرێنەوە. دەبێت ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم ژمارەیە تەنیا لە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمێکی دیاریکراودا بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە تێیدا شاندی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی مافی مرۆڤ (FIDH) لێکۆڵینەوەی لەسەر کردبوو. ئەم دوورخستنەوانە بەبێ هیچ چەشنە ڕێوشوێنێکی یاسایی و ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە بەڕێوە دەبران و بڕیارەکانیش لەلایەن سوپای پاسداران و نووسینگە هەواڵگرییەکەی، واتە ئیتلاعاتی سوپاوە (اطلاعات سپاه) دەردەکران. ئەو بنەماڵە و کەسانەی کە بڕیاری دوورخستنەوەیان بۆ دەردەچوو، بۆ ماوەیەکی زۆر ئاستەنگ و نەهامەتیی زۆریان دەچەشت. فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی مافی مرۆڤ[[46]] زانیاریی زیاتر لەسەر دوورخستنەوە زۆرەملێکان دەخاتە ڕوو. ئەم فیدراسیۆنە زانیاری دەدات کە نۆ بنەماڵە لە مانگی مارسی ١٩٨٣دا ناچار کراون لە سەقزەوە بۆ فوولادشەهر دوور بخرێنەوە. هەروەها لە ١٤ی ژووەنی ١٩٨٣دا، دەسەڵاتداران ٤٣ بنەماڵەیان بە زۆر بۆ ڕەفسەنجان، دانووجان، یەزد و سمنان دوور خستووەتەوە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران پێی وایە، دوورخستنەوەی زۆرەملێی بنەماڵە کوردەکان لە ساڵی ١٩٨٣دا کە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەڕێوە چوو، نیشاندەری مامەڵەی خراپی بەردەوامی دەوڵەتی ئێرانە لەگەڵ کەمینە نەتەوەییەکاندا. هەروەها، ئەو ڕێکخراوە ڕوونی کردەوە کە لە ئێراندا، سزادانی بەکۆمەڵ (هاوشێوەی دوورخستنەوەکانی ساڵی ١٩٨٣)، لە قۆناغێکی ناسەقامگیریی سیاسیدا ڕوویان داوە کە تێیدا ڕێژیم لەلایەن حیزبە نەیارەکانیەوە[[47]] هەستی بە هەڕەشەیەک دەکرد.
گوندەکانی کوردستان: چەقی کۆمەڵکوژییەکان
گوندەکانی کوردستان: چەقی کۆمەڵکوژییەکان
لە پاش شۆڕشی ١٩٧٩وە و بەدوای بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، سوپا و ئەرتەش هەردووکیان بەبێ جیاوازی، بەردەوام دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کردە ئامانج و لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشیان کردە سەر شار و گوندەکان. لە گەرمەی ئەم قۆناغە پڕ لە پشێوییەدا، هەندێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندین دیمەنی شەڕ و دڕندەییی ئێتنیکی-مەزهەبییان ئەزموون کرد[[48]]. حکوومەت شارەکانی وەک ورمێ و نەغەدەی (کە بە پێکهاتە ئێتنیکییە هەمەچەشنەکەیان دەناسرێنەوە و بەزۆری لە کورد و ئازەری پێک هاتوون) وەک ناوەندی پیلانگێڕی و جێبەجێکردنی سیاسەتی «پەرت بکە و زاڵ بە» بەکار هێنا. ئایەتوڵڵا غوڵامڕەزا حەسەنی کە بە «مەلا حەسەنی»ش ناسراوە، پیاوێکی ئایینیی توندڕەوی شیعە و نوێنەری خومەینی بوو لە ورمێ؛ ئەو سەرکردایەتیی گرووپە میلیشیا ئازەرییەکانی وەک «موجاهیدین»ی دەکرد کە لە کۆمەڵکوژیی خەڵکی کورد لە پارێزگای [بەناو] ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا هاوکار و شانبەشانی ئەرتەش و سوپای پاسداران بوون. لەم ماوەیەدا، محەممەدوەلی قەرەنی، ئەفسەری باڵای ئەرتەش، هەڵوێستێکی دوژمنکارانەی بەرانبەر بە خەڵکی کورد نواند و سەرپەرشتیی ژمارەیەکی زۆری ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژیی لە کوردستاندا دەکرد[[49]]. بەشداریی ئەرتەش لە دڕندەییەکانی ناو شارەکانی سنە، نەغەدە، پاوە، قاڕنێ و قەڵاتاندا، بە ڕوونی ڕۆڵی تێکدەرانەی ئەم ئەرتەشەی لە کوردستاندا ڕوون دەکاتەوە کە بانگەشەی نەتەوەییبوونی بۆ خۆی دەکرد[[50]]. ئەم دامەزراوە سەربازییە کە پێشتر سەر بە دیکتاتۆریی پەهلەوی بوو و چالاکانە بەرەنگاری شۆڕش ببووەوە، بە خێرایی بوو بە هێزێکی تۆکمە کە لە کوردستاندا پشتی حکوومەتە تازەپێکهاتووەکەی خومەینیی گرت[[51]]. دوای شۆڕش، شەڕی نێوان ڕێکخراوە شۆڕشگێڕە کوردەکان و ئەرتەش و سوپای پاسداران، بوو بە هۆی کاولبوونی ژمارەیەکی زۆری گوندەکان. ڕێژیم ئامانجی بوو ترس بڵاو بکاتەوە و بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە دانیشتووانێکی تێکەڵ لە کورد و ئازەرییان هەبوو، یان ئەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە کۆمەڵگەی ئازەرییەکانەوە نزیک بوون، ستراتیژییەکانی وەک پەرەپێدانی تایفەگەریی (سێکتاریزم) بەهێز کرد. مەلا حەسەنی هاوکاریی جێگیربوونی زۆرێک لەو میلیشیایانەی کرد کە بەتایبەتی دانیشتووانی مەدەنییان لە کوردستان دەکردە ئامانج. ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ زاڵبوون بەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بە بەردەوامی سوودی لە تێکەڵەیەک لە شێوازە ستراتیژییەکان وەردەگرت کە ئامانج لێیان دروستکردنی پشێوی، پێکدادان و ناسەقامگیری بوو. ئەرتەش و سوپای پاسداران هەردووکیان لەو ناوچانەدا کە ژمارەیەکی بەرچاوی کورد و ئازەرییان تێدا بوو، بە شێوەیەکی ستراتیژی سوودیان لە تاکتیکە تایفەگەرییەکان وەرگرت. بەشداربوونی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ناو حکوومەت لەم کارانەدا، لە ڕێگەی دۆخی ئاڵۆزی نەغەدە و ورمێ و هەروەها کۆمەڵکوژیی گوندەکانی قاڕنێ و قەڵاتانەوە (کە لە بەشی دواتردا بە وردتر باسیان دەکرێت) کە ڕێک لە دوای شۆڕشدا ڕوویان دا، بە ڕوونی دەسەلمێنرێت. یەکێک لە نموونەکانی پێکدادانی ئێتنیکی[[52]] لە ٢٠ی ئاوریلی ١٩٧٩ و لە کاتی کۆبوونەوەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نەغەدەدا ڕووی دا، کاتێک ئەو حیزبە لەم ڕۆژەدا گردبوونەوەیەکی سیاسیی ڕێک خستبوو. بەڵام، پێکدادانە توندوتیژەکان ئەم ڕووداوەیان بەلاڕێدا برد و ژمارەیەکی زۆر قوربانیی لێ کەوتەوە و بوو بە هۆی ئاوارەبوونی کورد لەم ناوچانە. ئەم ڕووداوە ناکۆکی و لێکترازانی قووڵی لە نێوان پێکهاتەی کورد و ئازەرییەکاندا دروست کرد.
سەرکردایەتیی بزووتنەوەی کورد بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەرتەشی ئێران دەستی هەبووە لە کردەوە هاندەرانەکان و پشتگیریکردنی هەندێک لایەنی ئازەریدا، بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر کوردەکانی نەغەدە و دەوروبەری. دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو[[53]]، ڕێبەری حیزبی دیموکرات، پشتڕاستی کردەوە کە:
«لە دوای ڕووداوەکانی نەغەدە، ئازەرییەکان بە پشتیوانیی ئەرتەش و سوپای پاسداران، ڕەتیان کردەوە گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ کورددا بکەن. ئەوان داوای چەکدانانی کورد دەکەن و ئەرتەشیش بەتەمایە لە نەغەدەدا بمێنێتەوە. سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە و ڕابردووش لە نەغەدەدا، ڕوونە کە هەندێک دامەزراوە بەئەنقەست ڕێوشوێنی هاندەرانە دەگرنە بەر بۆ ئەوەی پێکدادان لە نێوان ئێمە و حکوومەتدا دروست بکەن. ئێمە لێرەین [لە تاران] بۆ ئەوەی دەسەڵاتداران ئاگادار بکەینەوە و هەموو تێگەیشتنە هەڵەکان ڕوون بکەینەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوەی ئێمە تێبینیی دەکەین ئەوەیە کە وا دیارە حکوومەت ئەم بابەتانەی کوردستان پشتگوێ دەخات یان بەئەنقەست نادیدەیان دەگرێت.»
سەرکردایەتیی کورد بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە مەلا حەسەنی و ئەرتەش بە چەکدارکردنی گرووپە جیاوازەکانی ئازەری، پێشوەختە پیلانێکیان داڕشتبوو بۆ ئەوەی ئەو ڕووداوانە لە نەغەدەدا بنێنەوە. قاسملوو[[54]]، لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ تاران، ئەرتەشی تاوانبار کرد بەوەی کە بەشداریی هێرشکردنە سەر کوردەکانی ناو نەغەدە و ناوچەکانی دەوروبەری کردووە. ئەرتەش و سوپای پاسداران دەستپێشخەریی هێرشکردنە سەر گوندەکان بوون کە بوو بە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتووانەکەی و لە هەندێک نموونەشدا، گوندەکانیان سووتاند. باجسەندن، دەستبەسەرکردن و کوشتنی هەڕەمەکی، ترسی لەناو خەڵکدا بڵاو کردبووەوە، ئەمەش وای لێ دەکردن کە شارەکان بەجێ بهێڵن و لە گوندە بچووکەکاندا بەدوای پەناگەیەکی ئارامدا بگەڕێن. بەگوێرەی گێڕانەوەکانی کاسبکارێکی مەهابادی بە ناوی «ج. ڕ.»[[55]]: ” «لە یەک کاتدا، ١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ چەکداری سوپای پاسداران ڕژانە ناو ئەو گوندەی ئێمە پەنامان بۆ بردبوو [و هەموو شتێکیان وێران کرد]. دوای چۆڵکردنی گوندەکە، هەندێک لە گوندنشینەکان گەڕانەوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ ئاوەدانیی بکەنەوە، بەڵام دیسان کەوتنە بەر هێرش و ئازاری سوپای پاسداران. لە هەر ڕووداوێکدا، هەر گوللەبارانێکی کوێرانەی هێلیکۆپتەر دەبوو بە هۆی کوژرانی ٢٠ بۆ ٢٥ کەس».
ئاستی توندوتیژیی کۆمەڵکوژییە دەوڵەتییەکان و پێشێلکارییەکانی تری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا، تەنانەت لە نێوان کاربەدەستانی حکوومەتیشدا ترسی دروست کرد. ئایەتوڵڵا حوسەینعەلی مونتەزری (کە سەردەمانێک وەک جێگری خومەینی دیاری کرابوو)، بە هەماهەنگی لەگەڵ خومەینی دەسەڵاتیان بەخشییە مەهدی بەهادوران کە کاربەدەستێکی ئێرانی بوو، بۆ ئەوەی لە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگای [بەناو] ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بکۆڵێتەوە. مونتەزری بە ڕاشکاوی بەهادورانی ڕاسپارد کە ڕاپۆرتێک لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییانە بنووسێت کە کوردەکان لەم دواییانەدا ڕاپۆرتیان لەسەری دابوو بە دەسەڵاتداران لە تاران. بەهادوران ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد کە بە شێوەیەکی بەرچاو سەرنجی خستبووە سەر پێکدادانەکانی نەغەدە و ناوچەکانی دەوروبەری. ڕاپۆرتەکە بە ڕوونی باسی لەوە کرد کە ئاماژەی بەهێز هەن بۆ بوونی پیلانێکی شاراوە لە کوردستاندا. ڕاپۆرتەکە دەری خست کە کەسانی وەک مستەفا چەمران (وەزیری بەرگری)، ژنڕاڵ قاسمعەلی زەهیرنژاد (فەرماندەی فیرقەی ٦٤ی ورمێ)، سەرهەنگ [عەلی] شەهبازیان و کەسایەتییە سەربازییەکان و فەرماندەکانی ژاندارمری، بە شێوەیەکی بەربڵاو دەرەبەگە خاوەن زەوییەکانیان (کە پێشتر وەک سیخوڕی ڕێژیمی پەهلەوی لە هەرێمەکەدا کاریان دەکرد) چەکدار و تەیار کردووە. ئامانج لەم چەکدارکردنە، سەرکوتکردنی خەڵکی کورد بوو کە پێشتریش ئازاری زۆریان لەژێر دەستی ئەم چینی دەرەبەگەدا چەشتبوو. ئەم کەس و بەرپرسانە دوژمنایەتیی نێوان کورد و تورکی ئازەرییان قووڵتر دەکردەوە[[56]]. بەگشتی، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکەی بەهادوران، کە ڕەخنەی لە ئەرتەش و سوپای پاسداران گرتبوو، خومەینی پشتیوانیی خۆی لە بەهادوران و تێبینییەکانی کشاندەوە. ڕۆژنامەی کەیهان[[57]] لە ٥ی ئاڤریلی ١٩٨٠دا ڕاپۆرتەکەی بەهادورانی بڵاو کردەوە و بەرەو ئەو ئاراستەیەی برد کە: «شەڕی ورمێ [و نەغەدە] بەریەککەوتنی لایەنگران و نەیارانی شۆڕش بوون. بەداخەوە، ئەرتەش و ژاندارمری بە ئاشکرا پشتیوانی لە هێزە نەیارەکانی شۆڕش دەکەن».
لە ساڵی ١٩٨٠ەوە تا ١٩٨٣، ژیانی گوندنشینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندین نموونەی جۆراوجۆری کۆمەڵکوژیی گوندەکانی بەخۆیەوە بینی کە هۆکارە سەرەکییەکەی ئەرتەش و سوپای پاسداران بوون. من زۆر نموونەم دەستنیشان کردووە کە تێیاندا گوندەکانی نەغەدە و مەهاباد زۆرترین قوربانییان هەبووە. لە ٤ی نۆڤامبری ١٩٨٠دا، ئەرتەش و سوپای پاسداران بە بیانووی کۆکردنەوەی چەک، هەڵیان کوتایە سەر گوندی ئیندرقاش کە تەنیا ٥ کیلۆمەتر لە مەهابادەوە دوور بوو. هێزە سەربازییەکان داوایان لە خەڵک کردبوو چەکەکانیان ڕادەست بکەن. خەڵکەکە چەند ڕۆژێک بەر لە کۆمەڵکوژییەکە، بە خواستی خۆیان چەکەکانیان ڕادەستی سوپای پاسداران کردبوو و بەڵگەی سەلماندنی ئەم کارەشیان وەرگرتبوو. لەگەڵ ئەوەشدا، میلیشیاکانی مەلا حەسەنی، شانبەشانی ئەفسەرە باڵاکانی سوپای پاسداران و ئەرتەش، هێرشێکی بەئەنقەستیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی. ئەم هێرشە بوو بە هۆی کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەی ٣٥ کەسی مەدەنیی کورد لەناو مزگەوتی گوندی ئیندرقاشدا. بۆ بڵاوکردنەوەی ترسی زیاتر، هێرشبەران کەلوپەلی دانیشتووانی گوندەکەیان تاڵان کرد و ئاگریان لە ماڵەکان بەردا.[[58]]
قاڕنێ: نموونەیەکی بەرچاوی کۆمەڵکوژییەک
لەم بەشەدا بە وردی باس لەو کۆمەڵکوژییانە دەکرێت کە لە ساڵانی دوای شۆڕشی ١٩٧٩دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دراون. لە پاڵ هەموو ڕووداوەکانی تردا، تیشک دەخرێتە سەر قاڕنێ کە گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ماوەیەکی دیاریکراودا، خەڵکەکەی کۆمەڵکوژ کران. لێکدانەوەی دووبارەبوونەوە و ئەو زیانە قورسانەی بەر خەڵکی مەدەنیی دانیشتووی ئەم گوندانە کەوتن، دەرفەتمان پێ دەدات پێداگری لەسەر ئەوە بکەین کە کۆمەڵکوژییەکان لە کوردستاندا لە چوارچێوەی ئەوەدا ڕوویان داوە کە میشێڵ واڵزڕ[17][[59]] بە «شەڕی دژی خەڵکی مەدەنی» پێناسەی دەکات. بە بەراوردکردنی لەگەڵ پێناسەکانی تری کۆمەڵکوژی کە توێژەرانی وەک سێملین (٢٠٠٣) و حافز (٢٠٠٤) خستوویانەتە ڕوو، پێناسەکەی واڵزڕ[[60]] بۆ ئەم چەمکە زۆر ڕاستەوخۆتر و گشتگیرترە. ئەو باس لەوە دەکات کە ئەگەر «کەسێک لە ڕووی تووڕەیی و هەڵچوونەوە، یان تەنانەت بە ڕێکەوت و بە هەڵە، ژن یان منداڵێک بکوژێت، دەتوانین دەرەنجامەکەی بە ڕوونی بە کۆمەڵکوژی یان زنجیرەیەک کۆمەڵکوژی دابنێین». لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ تێگەیشتن لە ئاستی توندوتیژیی تاوانبارەکان و هەلومەرجەکانی پەیوەست بەم کۆمەڵکوژییانەوە، شایەتیدانی شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکان، ڕزگاربووان، قوربانییان و بنەماڵەکانیان بایەخێکی تایبەتی هەیە و وەک سەرچاوەی سەرەکیی زانیاریی بۆ لێکدانەوەی ڕەوتی کۆمەڵکوژیی گوندەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژمار دەکرێن.
لە ٢ی سێپتامبری ١٩٧٩دا، ١٩٧٩دا، کۆمەڵکوژییەک بە ڕەزامەندیی دەوڵەت لە گوندی قاڕنێی نزیک نەغەدە ڕووی دا. کۆمەڵکوژیی قاڕنێ لە گەرمەی ئەو پشێوییانەدا ڕووی دا کە لە ئاکامی پێکدادانی نێوان کورد و دەوڵەت دروست ببوون، ئەویش لە سەردەمێکدا کە بە سەردەمی شۆڕشی ئێران ناسراوە. بەگشتی، هەموو شایەتیدانەکان، ئاماژەکان و گێڕانەوەکان، شانبەشانی لێکۆڵینەوەکانی دەوڵەت (وەک ڕاپۆرتەکەی بەهادوران)، ئەوە دەسەلمێنن کە دانیشتووانی قاڕنێ خەڵکی مەدەنی بوون و چەکدار نەبوون[[61]]. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای پاسداراندا ڕووی دا کە بوو بە هۆی کوژرانی ١٥ چەکداری سوپای پاسداران. ئەمە بە ڕووداوی دووئاو (لە فارسیدا «دوآب») ناسراوە کە چەند ڕۆژێک پێشتر ڕووی دابوو. هەندێک کەس پێیان وایە ئەم ڕووداوە پاڵنەری کۆمەڵکوژییەکەی قاڕنێ بووە. کاربەدەستانی ئێرانیی وەک هاشم سەباغیان[[62]] بانگەشەی ئەوە دەکەن کە: «کۆمەڵکوژیی قاڕنێ کاردانەوەیەک بوو بۆ ڕووداوەکەی دووئاو کە تێیدا پێشمەرگە ١٥ چەکداری سوپای پاسدارانیان کوشت». لە دوای ئەوە، ڕێژیم و دامەزراوە سەربازییەکانی (ئەرتەش و سوپای پاسداران) ڕووداوەکەیان وەک بیانوویەک بۆ پاساوهێنانەوە بۆ تۆڵەسەندنەوەکەیان بەکار هێنا کە بەئەنقەست هاووڵاتییە بێتاوانەکانی کردە ئامانج. بەگشتی، بە سەرنجدان لەو ڕێوشوێنانەی کە لە کۆمەڵکوژییەکانی دواتریشدا گیرانە بەر، دەتوانین بڵێین کە تەنانەت ئەگەر ڕووداوەکەی دووئاویش نەبوایە، کۆمەڵکوژییەکەی قاڕنێ هەر ڕووی دەدا؛ چونکە دیکتاتۆریی ئیسلامیی تازەدامەزراو لە ئێراندا، لەپێش هەموو شتێکەوە بۆ کۆنترۆڵکردن و چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆی، پەنای بۆ بڵاوکردنەوەی ترس، سزادانی بەکۆمەڵ و توندوتیژیی لەڕادەبەدەر بردبوو.
لە ٢ی سێپتامبری ١٩٧٩دا، ئەرتەش، سوپای پاسداران و موجاهیدینەکانی مەلا حەسەنی بە هاوکاریی یەکتر، هێرشیان کردە سەر گوندی دووئاو. ئەم هێرشە وەڵامێک بوو بۆ کوژرانی ١٥ چەکدارەکەی سوپای پاسداران. هێرشبەرەکان لە دوو قۆڵەوە لە گوندەکە نزیک بوونەوە: نەغەدە و جەڵدیان. پەلامارەکە بوو بە هۆی کوژرانی دوو برا بە ناوەکانی عەبدوڵڵا خاڵنە و مینە خاڵنە کە تەمەنیان ٦٥ و ٧٠ ساڵ بوو. لە ڕێگەیاندا بەرەو قاڕنێ، تاوانباران بە دڕندەیی سێ شوانی لاویان کوشت کە لە نزیک گوندەکەدا مەڕوماڵاتەکەیان دەلەوەڕاند. تانکەکان گەمارۆی گوندەکەیان دا و بۆردومانیان کرد. نزیکەی سەد چەکدار بە زۆر هەڵیان کوتایە سەر گوندەکە. کۆمەڵکوژییەکەی قاڕنێ بەو جۆرە دەستی پێ کرد کە هێرشبەران بە شێوەیەکی سیستماتیک لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی تر دەگەڕان و دڕندانە هەر کەسێک بهاتایەتە سەر ڕێگەیان دەیانکوشت. لە کاتی گەیشتنی هێرشبەرەکاندا، زۆربەی گوندنشینان کە لە وەرزی دروێنە و ڕنینەوەی بەروبوومدا بوون، لە کێڵگەکانیاندا کاریان دەکرد. هێرشبەران لە ڕێگەی بڵندگۆی[18] مزگەوتی گوندەکەوە، بانگی دانیشتووانەکەیان کرد کە بگەڕێنەوە بۆ ناو گوند. یەکەمین کەسەکان کە بەرکەوتن، حاجی ڕەحمان شەریفیئازەر (کە زۆرجار بە مام ڕەحمان ئاماژەی پێ کراوە) و بنەماڵەکەی بوون. ئاگریان لە ماڵەکەیان بەردا و بە دڕندەیی پێنج کەس لە شەش ئەندامی بنەماڵەکەیان کوشت. مامۆستای ئایینیی گوندەکە، مامۆستا مەحموود مەستوورزادە، هێرشبەرانی بە موسڵمان دەزانی. چەندین جار بە هانابردن بۆ پیرۆزییە ئایینییەکان، هەوڵی دا ڕازییان بکات دەست لە کوشتار هەڵبگرن و قورئانێکی وەک هێمای ئاشتی خستە بەردەمیان. ئەو داوای لێ کردن ڕێزی دەقە پیرۆزەکە بگرن، بەزەییان بە خەڵکدا بێت و دەست لە کوشتن هەڵبگرن، چونکە ئەو کەسانە گوندنشینی بێتاوانن. مامۆستاکە بە ڕاشکاوی پێی گوتن کە گوندنشینان چەکیان پێ نەبووە و بەشداریی ڕووداوەکەی دووئاویان نەکردووە[[63]]. لەگەڵ ئەوەشدا، هێرشبەران بە خێرایی سەریان بڕی و سەرە بڕاوەکەیان لەگەڵ خۆیان برد، لە کاتێکدا ئەو قورئانەی بۆ وەستاندنی کوشتارەکە هانای بۆ بردبوو، هێشتا لە دەستیدا بوو. هێرشبەران، بەوپەڕی دڕندەیییەوە و لە ماوەی سێ کاتژمێردا، هەر کەسێک بهاتایەتە سەر ڕێگەیان، بەبێ گوێدانە ڕەگەز و تەمەن، دەیانکوشت. زۆربەی ٤٠-٥٠ ماڵەکەی قاڕنێ، لە کەسێکەوە تا شەش کەس لە ئەندامانی بنەماڵە و خزمیان لەدەست دا. قوربانییەکان لە ڕەگەز و تەمەنی جیاواز پێکهاتبوون کە منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵیشیان تێدا بوو.[[64]]
تۆماری دەنگیی پەیوەندییە ناوخۆییەکانی ئەرتەش لەگەڵ موجاهیدیندا، ئەو بەڵگەیە دەخاتە ڕوو کە کۆمەڵکوژییەکەی قاڕنێ بە بڕیاری قایممەقامی شاری نەغەدە ئەنجام دراوە. ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندانەیە، بوو بە هۆی کوژرانی بێبەزەییانەی ٥٠ بۆ ٦٠ کەسی مەدەنیی بێتاوان. بۆ چەواشەکردنی خەڵک و دروستکردنی ئەو سیناریۆیەی کە قوربانییەکان گوایە لە پێکدادانێکی بچووکدا گیانیان لەدەست داوە، تەرمەکان لە گوندەکەدا کۆ کرانەوە و گوازرانەوە بۆ چاڵ و دۆڵەکانی نزیک گوندەکە. دواتر تاوانباران گوندەکەیان تاڵان کرد و ماڵەکانیان سووتاند. لە ڕووداوێکی تردا، سەرپەلی یەکەم بیگلەری، بەرپرس بوو لە کوشتنی پێنج کەسی مەدەنیی خەڵکی گوندی کۆپەلکۆ کە لە دوای ڕووداوەکەی قاڕنێوە ڕووی دا. هەروەها، ئەو بە شێوەیەکی چالاکانە هانی دژایەتیکردنی کوردی دەدا لەو ناوچەیەدا کە لە ڕووی ئێتنیکییەوە ناوچەیەکی هەمەچەشنە. سەرەڕای ناسینەوەی کەسانی بەرپرس لەم کردەوە تاوانکارییانە، بەڵام پاڵپشتیی کاربەدەستان و بەرپرسە سەربازییەکانی حکوومەت، وەک ژنڕاڵ زەهیرنژاد، ڕێگەی نەدا دەستبەسەر بکرێن و ڕێوشوێنی قانوونییان بەرانبەر بگیرێتە بەر. ئەمەش بوو بە هۆی دڵگرانی و نائومێدیی قوربانییان و بنەماڵەکانیان. سوڵتان خوسرەوی و عومەر کەریمی[[65]] کە دانیشتووی قاڕنێ بوون، گێڕانەوەکەیان لە دوای کۆمەڵکوژیی گوندەکە بەم جۆرەیە:
«بۆ چەندین ڕۆژ، بێوچان و بە وردی لە دەوروبەردا بەدوای تەرمی قوربانییەکاندا دەگەڕاین. بۆ ئەوەی وا پیشان بدرێت کە قوربانییەکان لە شەڕدا گیانیان لەدەست داوە، تەرمەکان لە گوندەکەوە گوازرابوونەوە و لە چاڵ و دۆڵەکانی دەوروبەردا فڕێ درابوون. دەموچاوەکان نەدەناسرانەوە. تەنیا دەمانتوانی ناسنامەی قوربانییەکان دیاری بکەین. کاتێک دەست یان ئەندامەکانی تری جەستەیانمان بەرز دەکردەوە، لێک دەبوونەوە. گوندنشینە بەجێماوەکان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە ترسدا دەژیان و ترسێکی بەردەوام باڵی بەسەریاندا کێشابوو.»
ژنێکی کورد[[66]] کە بە شێوەیەکی کارەساتبار کچە تەمەن ١٥ و ١٨ ساڵەکانی لەم تاوانە دڕندانەیەدا لەدەست دابوو، دەری بڕی کە هیچ شتێک ناتوانێت ئەم ئاستە لە ترس وێنا بکات: «چاو و گوێمان هیچ کاتێک ئەوەندە دڕندەیی و ڕقیان نەدیبوو؛ تەنیا ئەو کەسانەی کە خۆیان شاردەوە یان لە گوند نەبوون، لە کۆمەڵکوژییەکە ڕزگاریان بوو». سەید ئەحمەد یەکێکی ترە لە ڕزگاربووانی ئەم کۆمەڵکوژییە. کاتێک هێرشەکەی قاڕنێ ڕووی دا، ئەو بە ڕێکەوت لە نەغەدە بوو کە لە ئەنجامدا بە شێوەیەکی کارەساتبار نۆ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لەدەست دا. بەگوێرەی گێڕانەوەکەی، هێرشبەران بە مەبەستی کوشتن تەقەیان لە زۆرێک لە خەڵکەکە کرد، بە چەقۆ سەری هەندێکیان لە جەستە جیا کردەوە و بەتایبەتیش منداڵەکانیان کردە ئامانج: «لە سەرەتای کۆمەڵکوژییەکەدا لە نەغەدە بووم. کاتێک ئێوارە گەیشتمەوە قاڕنێ، دیمەنێکی تۆقێنەر بە ڕوومدا کرایەوە». لەگەڵ ئەوەشدا، عومەر کەریمی[[67]] دانیشتوویەکی تری قاڕنێ، دۆخی دەوروبەری مەهاباد و نەغەدە بە جۆرێک وەسف دەکات کە بە ڕادەیەکی زۆر دڵڕەقی و توندوتیژیی تێدا بووە.
«وەک کەسێکی خەڵکی ناوچەکە، دەتوانم شایەتیی ئەوە بدەم کە لە چەندین گونددا کۆمەڵکوژی ڕووی داوە. بۆ نموونە، لە سەرووکانی، هێرشبەران ژمارەیەک لە خەڵکەکەیان لەناو مزگەوتدا کۆ کردەوە و لەوێدا لە یەک کاتدا هەژدە کەسیان کوشت. لە چەقەڵ مستەفا، بە دڕندەیی چل و هەشت کەسیان کوشت و تەرمەکانیان فڕێ دایە ناو ڕووبارەکەوە کە دواتر دۆزرانەوە. لە وێڵان چەرخ و کارێزە شکاکان، ئەرتەش و سوپای پاسداران بەرپرس بوون لە کۆمەڵکوژکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکەکە. لە محەممەدشا، بەتایبەتی دڕندەییی سوپای پاسداران زۆر بێوێنە بوو؛ ئەوان بە هەڵدڕینی سکی دایکێکی دووگیان و دەرهێنانی کۆرپەلە لەدایکنەبووەکەی، تاوانێکی تۆقێنەریان ئەنجام دا. لە کانی مام سەیدە، کێڵگە و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان سووتاند. ئەم کۆمەڵکوژییانە، ڕزگاربووانی بەبێ هیچ دڵنەوایی و هاوسۆزییەک ئاوارە کرد. بەداخەوە، کەس باس لەم کۆمەڵکوژییانە ناکات و ئەو تۆمار و زانیارییە کەمەش کە هەمانە خەریکە لەناو دەچن.»
ڕاگەیاندنەکان سێ ڕۆژ دوای ڕوودانی کۆمەڵکوژییەکە، هەواڵەکەیان بڵاو کردەوە. هەروەها، وەک پێشتر ئاماژەی پێ کرا، تەنیا پاش ئەوەی سەرکردایەتیی کورد نیگەرانیی خۆی دەربڕی، وای کرد ئایەتوڵڵا مونتەزری بەهادوران ڕابسپێرێت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی کوردستان. ڕاپۆرتەکەی بەهادورانیش لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی قاڕنێ، هاوشێوەی گێڕانەوەی شایەتحاڵەکان و شایەتیدانەکانی تر، ئاماژەی بەوە کرد کە گواستنەوەی تەرمەکان بۆ دەرەوەی گوندەکە بەئەنقەست بووە و ئامانج لێی ئەوە بووە وا پیشان بدرێت کە کوژرانیان بە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازییەوە بووە. هەروەها، ڕاپۆرتەکە تاڵانکردنی کەلوپەلی گوندنشینان و سووتاندنی ماڵەکانیانی بەڵگەدار کردبوو. بەتایبەتیش، قۆستنەوەی جیاوازییە ئێتنیکی و دینییەکانی لەلایەن هێزە چەکدارەکان و کاربەدەستە ناوخۆییەکانی حکوومەتەوە لەم ناوچەیەدا زەق کردبووەوە کە ببوونە هۆی هەڵگیرساندنی پێکدادان و دوژمنایەتی. سەعید تاهیری[[68]]، شایەتحاڵێکی تری کۆمەڵکوژییەکەی قاڕنێ، بە دڵپڕییەوە باسی لەوە دەکرد کە هێرشبەران بێبەزەییانە منداڵەکانیان لەناو گوندەکە و لەناو کێڵگەکانی دەوروبەردا دەکوژت: «ئەم ڕووداوە تۆقێنەرە گیانی ئیسماعیل تاهیریی باوکم و مامێکمی سەند. لەو کاتەدا من تەمەنم ٧ ساڵ بوو. ئەوەندەی لە بیرمە، ترس و دڵەڕاوکێیەکی قووڵم بۆ دروست بوو. گوندنشینە بەجێماوەکانیش، ترسی زۆری خۆیان سەبارەت بە تەقەکردنی بەردەوام و چڕی چەکەکانی سوپای پاسداران دەربڕی».
کۆمەڵکوژییەکە، قاڕنێی کرد بە گوندێکی خەڵتانی خوێن. کاتێک تەرمەکەی حاجی ڕەحمان شەریفیئازەر دۆزرایەوە، دیار بوو چنگی لە گژوگیا گیر کردبوو. چەندین چەکداری سەر بە موجاهیدین پێشتر لە قاڕنێ کاریان کردبوو و ئەمەش بوو بە هۆی ئەوەی کە لەلایەن قوربانییەکانەوە بناسرێنەوە، بەڵام دیسانیش ئەمە گوندنشینەکانی لە دڕندەییی تاوانباران نەپاراست. ئەگەرچی ئەوان پاڕابوونەوە کە لێیان خۆش ببن، بەڵام لە کۆتاییدا هەوڵەکانیان بێئاکام مایەوە؛ چونکە ئەم دۆخە بەرهەمی تێڕوانینی دوژمنکارانەی ڕێژیم بوو بەرانبەر بە کورد کە لەو سۆنگەیەشەوە خومەینی و هاوکارەکانی بە فەرمی مۆرکی[19] کافربوونیان دا لە کورد و فەتوای جیهادیان لە دژیان ڕاگەیاند[[69]]. وەک پێشتر ئاماژەی پێ کرا، دڕندەییەکانی قاڕنێ تاکە نموونەی کۆمەڵکوژی لە دژی دانیشتووانی مەدەنیی کوردستان نەبوو. ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژی دووبارە بوونەوە و گیانی چەندین سەد کەسیان سەند. بۆ نموونە، ڕووداوەکانی ئیندرقاش و قەڵاتان ٥٠ قوربانییان لێ کەوتەوە؛ لە ڕووداوی دیلان چەرخدا ٤٠ کەس کوژران؛ و لە ڕووداوی خەلیفەلیانی ژی ٢١ کەس کوژران. ڕۆژنامەی ئیتڵاعات (لە ٧ی دێسامبری ١٩٧٩) ڕاپۆرتی کۆمەڵکوژیی ١٦ کوڕ و پیاوی گوندی قەڵانانبێ[[70]] لە تەمەن ١١ بۆ ٧٥ ساڵیدا بڵاو کردەوە. تاوانباران بەر لەوەی قوربانییەکانیان فڕێ بدەنە دەرەوەی گوندەکە، تەرمەکانیان پارچەپارچە کردبوو و شێواندبوویان، بۆ ئەوەی وا پیشان بدەن کە کوژرانی خەڵکەکە بە هۆی پێکدادانێکی ناوخۆییەوە بووە[.[[71]
لە قەڵاتان، لە کاتی کۆمەڵکوژیی گوندەکەدا کە لە ٦ی ئاڤریلی ١٩٨٠دا ڕووی دا، هێزەکانی ڕێژیم بە شێوەیەکی بەربڵاو گوللەیان بەسەر گوندنشینەکاندا باراند کە بوو بە هۆی کوژرانی بیست کەس[[72]]. لەنێو جۆرەکانی تری توندوتیژیدا، شایەنی باسە کە لە ماوەی کۆمەڵکوژییەکەی قەڵاتاندا، ئامانجی تاوانباران ئەوە بوو زۆرترین ژمارەی پیاوانی کورد بکوژن. کامەرانیپوور نموونەی زیاتری ئەو کۆمەڵکوژییانە دەخاتە ڕوو کە لەم ماوەیەدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دراون. ئەمەش کۆمەڵکوژیی پایزئاوا لە ٩ی نۆڤامبری ١٩٨١ ەخۆ دەگرێت کە بوو بە هۆی کوژرانی ١٢ کەسی مەدەنی. کۆمەڵکوژییەکی تر لە ١٤ی سێپتامبری ١٩٨١ لە سارۆقامیش ڕووی دا، کە تێیدا ١٨ کرێکاری کورەخانە گیانیان لەدەست دا. لە ٢٦ی ژانوییەی ١٩٨١دا، گوندنشینی بێدەرەتان بە دڕندەیی لە قەرەگۆل کوژران، کە گوندێکی تری ناوچەی مەهابادە[[73]]. ژنێکی کورد لە گوندی گورگەل لە نزیک مەهاباد بە ناوی «ن. ز.»، باسی ئەوە دەکات کە سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر گوندەکەی و کۆمەڵکوژییەکی بێبەزەییانەی دانیشتووانە مەدەنییەکەیان ئەنجام دا. بەگوێرەی گێڕانەوەکانی «ن. ز.»[[74]]، نزیکەی هەزار چەکداری سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر گوندەکە و لە سێ قۆڵەوە لێیان نزیک بوونەوە: «سپای پاسداران گەیشتن و کۆمەڵکوژییەکی مەدەنییەکانیان بەڕێوەبرد، حەوت کەس لە خزمەکانی منیان کوشت، لەوانە خەزوورم، کوڕەکەم، سێ برام و دوو پسمامم». لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ڕووداوانەی ئاماژەیان پێ کرا، تەنیا بەشێکی بچووکی ئەو قەبارە گەورەیەی کۆمەڵکوژی و کردەوە توندوتیژییانە بوون کە دەوڵەتی ئێران، ئەرتەش و میلیشیا گرێدراوەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامیان دان؛ سیاسەتێک کە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە دەستی پێ کرد و تەنانەت دوای جێگیربوون و چەسپینی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیش، بەردەوام بوون لەسەری.
دەرەنجام
لەم بەشەدا چەندین نموونەی جۆراوجۆری کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی بەکۆمەڵ خرانە ڕوو کە لە ماوەیەکی کورتی دوای شۆڕشی ١٩٧٩ و بەدوای گۆڕانی ڕێژیمی ئێراندا، لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویان دابوو. هەرچەندە ئەم توێژینەوەیە باس لە هەندێک نموونەی توندوتیژی و تۆقاندن دەکات، بەڵام هەموو نموونەکانی کۆمەڵکوژی و کوشتنی بەکۆمەڵ لە کوردستاندا لەخۆ ناگرێت. بۆیە، بۆ تێگەیشتنی تەواو لەو کردەوە قێزەونانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕوویان دا، پێویستە لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی زیاتر بکرێت کە پانتایییەکی جوگرافیی بەرفراوانتر و ماوەیەکی زەمەنیی زیاتر لەوەی لەم بەشەدا ئاماژەی پێ کراوە، لەخۆ بگرێت. وەک باس کرا، بەشی سەرەکیی ئەم دڕندەییانە لەلایەن دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستپێشخەرییان بۆ کراوە یان پشتگیری کراون. دەوڵەت بۆ چەسپاندنی هەژموونی خۆی، کۆمەڵکوژی و ئیعدامی بەکۆمەڵی ئەنجام دا، سزای بەکۆمەڵی سەپاند و ترس و تۆقاندنی لەناو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بڵاو کردەوە. ئەمەش وەڵامێک بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کورد و ملنەدانی بۆ سیستەمە نوێیەکەی دوای شۆڕش لە ئێراندا. ئامانجەکانیشی ناچارکردنی خەڵک بوو بۆ ئەوەی پشتگیریی حیزبە سیاسییە کوردییەکان و بزووتنەوەی کورد نەکەن. ڕاگەیاندنی فەتوای جیهادی خومەینی لە دژی خەڵکی کورد، ئەو ڕاستییەی دەرخست کە بڕیاری ڕێژیم بۆ توندوتیژی و دڕندەیی نواندن لە کوردستاندا، بوو بە ئەرکی تایبەتیی هێزە سەربازییە بەناو نەتەوەییەکان، کە بە ئەرتەش و سوپای پاسدارانی (تازەدامەزراو) دەناسران. لەو کاتەوە، ئەوانەی لە دەسەڵاتدا بوون، لە ڕێکخستنی کۆمەڵکوژیی هاووڵاتییانی کوردستان و لەناوبردنە بەکۆمەڵە بەربڵاوەکان لە سەرتاسەری کوردستاندا، ڕۆڵی سەرەکییان دەگێڕا. خومەینی فەتوای دەرکرد و داوای جیهادی کرد کە بڕیارێکی ڕاشکاوانە بوو بۆ قەڵاچۆکردنی خەڵکی مەدەنی، بە مەبەستی بەدیهێنانی ئامانجی ستراتیژیی پتەوکردنی کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامی بەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. پەیامەکە داوای لە ئەرتەش، سوپای پاسداران و میلیشیا گرێدراوەکانی تری ڕێژیم کرد کە دەستکراوە بن لە بەکارهێنانی توندوتیژی بۆ بەهێزکردنی هەژموونی ڕێژیم لە کوردستاندا. بەگشتی، ئەو کۆمەڵکوژی و ئیعدامە بەکۆمەڵانەی لەم ماوەیەدا ڕوویان دا، لە ئێستادا بەشێکی لەبیرنەکراوی یادەوەریی بەکۆمەڵی کوردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بۆیە، ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە داڕشتنی پەیوەندیی نێوان خەڵکی کورد و دەوڵەت لە ئێراندا و کاریگەرییان لەسەر هەر چەشنە پەرەسەندنێکی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵایەتی-سیاسیی ئێستا لەم بەشەی کوردستاندا دەبێت.
سپاس و پێزانین: سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمان ئاراستەی ناوەندی نەمران، مستەفا قادرزادە و یوونس بلووری دەکەین، لەپای ئەو هاوکارییە بێوێنەیەیان بۆ دەستخستنی بەڵگە و زانیارییە گرنگەکانی پەیوەست بە توێژینەوەکەمان. هەروەها، سپاسی ئەو دوو بەڕێزە دەکەین کە پێداچوونەوەیان بۆ دەقی سەرەتاییی ئەم بەشە کرد و تێبینی و پێشنیارەکانیان خستە ڕوو.
[1] Massacre.
[2] Mass execution.
[3] Semelin.
[4] Mobilization.
[5] Data.
[6] Hafez.
[7] Civilian destruction.
[8] Communities.
[9] Butcher.
[10] Rafał Lemkin.
[11] Fédération Internationale des Droits de l’Homme.
[12] Christian Rostocker.
[13] Variables.
[14] Iron.
[15] Firing squads.
[16] Walter Benjamin.
[17] Michael Walzer.
[18] Loudspeaker.
[19] Label.
[1] In this chapter, the terms ‘Rojhelat’, ‘Eastern Kurdistan’, and ‘EK’ will be used interchangeably to denote the part of Kurdistan under the Iranian state’s colonial control.
[2] This is not a reference to the Mojahedin-e khalqh. The label Mojadehin was initially applied to the Pasdaran, today’s Sepah-e Pasdaran-e Enqelab (Islamic Revolutionary Guard Couros/IRGC) and smaller milia groups collaborating with them.
[3] Kirmanj and Rafaat, ‘The Kurdish Genocide in Iraq’; Sadiq, Origins of the Kurdish Genocide.
[4] Mousavi, Sāwāk az taʾsīs tā inḥilāl.
[5] Hafez, ‘From Marginalization to Massacres, A Political Process Explanation of GIA Violence in Algeria’.
[6] Todman, ‘Isolating Dissent, Punishing the Masses: Siege Warfare as Counter-Insurgency, An Exploration of Impact: Hunger, Cartoons & Philosophy’.
[7] cited in Sémelin, ‘From Massacre to the Genocidal Process’, 434.
[8] Hafez, ‘From Marginalization to Massacres, A Political Process Explanation of GIA Violence in Algeria’, 37–38.
[9] Hafez, 38.
[10] Nahoum-Grappe cited in Semelin, ‘Toward a Vocabulary of Massacre and Genocide’, 206.
[11]Sémelin, ‘From Massacre to the Genocidal Process’, 436.
[12] Butcher, ‘A “Synchronized Attack”: On RaphaelLemkin’s Holistic Conception Ofgenocide’, 256.
[13] Butcher, 258–59.
[14] Chowdhury, ‘Space, Identity, Territory’.
[15] IFDH, ‘Report of the International Federation of Human Rights: Research on human rights violations in Iranian Kurdistan , (9 April – 8 September 1983)’, 17–18.
[16] IFDH, 3; UPI, ‘Khomeini Orders Blood Draining of Prisoners’.
[17] IFDH, ‘Report of the International Federation of Human Rights: Research on human rights violations in Iranian Kurdistan , (9 April – 8 September 1983)’, 16.
[18] Sémelin, ‘From Massacre to the Genocidal Process’, 436.
[19] The battle started in Pawe (Battle of Pawe) in August 1979 and was led by Mostafa Chamran as the Minister of Defence. Pawe, a small Kurdish city located in the province of Kermashan, despite its size, has played a symbolic and strategic role throughout the military clashes between the Kurdish movement and the Islamic regime Khoshhali, ‘Kurdistan in the days of crisis. The collection includes the events and incidents related to conflict and clashed between Kurdistan and the Iranian government’, 85..
[20] Hassaniyan, Kurdish Politics in Iran see chapter 6.
[21] The story of the wiping out/cleansing of a family by the Islamic Republic of Iran.
[22] Nemiran, ‘Massacre of the Kurdish people by Khalkhali, after Khomeini’s fatwa (Part 1- Paveh),’.
[23] cited in IFDH, ‘Report of the International Federation of Human Rights: Research on human rights violations in Iranian Kurdistan , (9 April – 8 September 1983)’, 13.
[24] Hassaniyan, Kurdish Politics in Iran, 206.
[25] cited in IFDH, ‘Report of the International Federation of Human Rights: Research on human rights violations in Iranian Kurdistan , (9 April – 8 September 1983)’, 13.
[26] cited in IFDH, 15.
[27] Hassaniyan, ‘Non-Violent Resistance in Iranian Kurdistan After 1979’.
[28] Nemiran, ‘40th anniversary of the execution (by firing squad) of 59 Kurdish heroes،’.
[29] Hamidreza Jalaipour aged 21 at his time as of Governor of Mahabad. He is currently a Sociologist and works at Tehran University.
[30] Yousefi, ‘Execution of 59 Youths of Mahabad; Re-visiting a shocking historical narrative’.
[31] Nemiran, ‘40th anniversary of the execution (by firing squad) of 59 Kurdish heroes،’.
[32] Abdul Qadir Bayazidi was a teacher who educated Kurdish children in the villages of Bokan (Akhtatar) and Mahabad. In the early spring of 1983, the clerical regime’s agents raided his house in the middle of the night and arrested him in front of his wife and young children. For several months, his family had no information about Abdul Qadir and his brother Rahim” Bayazidi, ‘Remembrance of the hard-working teacher Abdul Qadir Bayzidi’..
[33] R. Bayazidi cided in Bayazidi.
[34] Bayazidi
[35] Bayazidi
[36] Nemiran, ‘The Unforgettable Masoumeh Sarhangi’.
[37] UPI, ‘Khomeini Orders Blood Draining of Prisoners’.
[38] Nemiran, ‘40th anniversary of the execution (by firing squad) of 59 Kurdish heroes،’.
[39] Shahrabi, ‘The Iranian government’ odd methods to erase the traces of its crime committed in Summer 1988’.
[40] Miller, ‘Iran’s Regime Destroys Political Prisoners’ Graves To Erase Its Crimes’.
[41] Amnesty, ‘Iran: Desecrating Mass Grave Site Would Destroy Crucial Forensic Evidence’.
[42] Destruction of Mass Graves of Kurdish Opposition Members [by] the Islamic Republic of Iran in the City of Qorwe.
[43] Destruction of Mass Graves of Kurdish Opposition Members [by] the Islamic Republic of Iran in the City of Qorwe.
[44] National WWW 2 Museum, ‘“Even the Dead Won’t Be Safe”: Walter Benjamin’s Final Journey’.
[45] in The story of the wiping out/cleansing of a family by the Islamic Republic of Iran.
[46] IFDH, ‘Report of the International Federation of Human Rights: Research on human rights violations in Iranian Kurdistan , (9 April – 8 September 1983)’, 20–21.
[47] Iran Rights, ‘The 1983 Collective Punishment of Kurds: The Forgotten Stories’.
[48] CIA, ‘The Military Situation in Kurdistan’.
[49] Khoshhali, ‘Kurdistan in the days of crisis. The collection includes the events and incidents related to conflict and clashed between Kurdistan and the Iranian government’.
[50] Gowhari, Rojhelat in 10 Years, 1978-1988
[51] Hassaniyan, Kurdish Politics in Iran see chapter 6.
[52] Suleiman Kashani, a Kurd from Naqhedeh, vehemently denies the idea that the Naqhedeh incident was an ethnic conflict between Azeris and Kurds. He asserts that perceiving this event as a fight between the Azeri Turks and Kurds is erroneous; “It is erroneous to perceive this occurrence as a conflict between the Turks [Azeris] and Kurds. For example, had the majority of Turks formulated a strategic plan to participate in military combat against the Kurds, they would have had the capability to eliminate hundreds of Kurds. Nevertheless, it is crucial to acknowledge that most Turks refrained from engaging in this conflict, but many of them offered assistance to the Kurds caught within Azeri communities. They facilitated the relocation of several Kurdish families to Kurdish neighbourhoods, ensuring their safety” Kashani cited in Yousefi, ‘Execution of 59 Youths of Mahabad; Re-visiting a shocking historical narrative’.
[53] cited in Khoshhali, ‘Kurdistan in the days of crisis. The collection includes the events and incidents related to conflict and clashed between Kurdistan and the Iranian government’, 292–93.
[54] in Khoshhali, 293
[55] cited in IFDH, ‘Report of the International Federation of Human Rights: Research on human rights violations in Iranian Kurdistan , (9 April – 8 September 1983)’, 19.
[56] Bahadoran cited in Khoshhali, ‘Kurdistan in the days of crisis. The collection includes the events and incidents related to conflict and clashed between Kurdistan and the Iranian government’, 249.
[57] cited in Khoshhali, 85.
[58] Kamranipur, ‘The Kurdish people’s massacre by the Iranian regime/ 33rd anniversary of the massacre of the people of Inderaash, a village of Mahabad’.
[59] see chapter 10 Walzer, Just and Unjust Wars.
[60] Walzer, 133.
[61] Bordbar, The massacre in Qarna; interview with an eyewitness.
[62] cited in Khoshhali, ‘Kurdistan in the days of crisis. The collection includes the events and incidents related to conflict and clashed between Kurdistan and the Iranian government’, 1023.
[63] Bordbar, The massacre in Qarna; interview with an eyewitness.
[64] Khoshhali, ‘Kurdistan in the days of crisis. The collection includes the events and incidents related to conflict and clashed between Kurdistan and the Iranian government’, 274.
[65] cited in Bordbar, The massacre in Qarna; interview with an eyewitness.
[66] cited in Khoshhali, ‘Kurdistan in the days of crisis. The collection includes the events and incidents related to conflict and clashed between Kurdistan and the Iranian government’, 275–76.
[67] cited in Bordbar, The massacre in Qarna; interview with an eyewitness.
[68] cited in ‘Perspective, First half: background and consequences of Qarna’s massacre in Kurdistan’.
[69] Soleimani and Mohammadpour, ‘The Securitisation of Life’.
[70] Itelaat cited in Khoshhali, ‘Kurdistan in the days of crisis. The collection includes the events and incidents related to conflict and clashed between Kurdistan and the Iranian government’, 286.
[71] Dwaroj, ‘Qarna’s massacre, and unhealed wound on the body of history’.
[72] Kayhan 5 April 1980 cited in Khoshhali, ‘Kurdistan in the days of crisis. The collection includes the events and incidents related to conflict and clashed between Kurdistan and the Iranian government’, 293.
[73] Kamranipur, ‘The Kurdish people’s massacre by the Iranian regime/ 33rd anniversary of the massacre of the people of Inderaash, a village of Mahabad’.
[74] IFDH, ‘Report of the International Federation of Human Rights: Research on human rights violations in Iranian Kurdistan, (9 April – 8 September 1983)’, 20.
Bibliography
Amnesty. ‘Iran: Desecrating Mass Grave Site Would Destroy Crucial Forensic Evidence’, 2017.
Bayazidi, Khabat. ‘Remembrance of the hard-working teacher Abdul Qadir Bayzidi’, 2021. https://nemiran.com/roj/en/archives/3565.
Bordbar, Behdad. The massacre in Qarna; interview with an eyewitness. Roj Press, 2010. https://rojpress.wordpress.com/2010/09/18/gharna-genicide/.
Butcher, Thomas M. ‘A “Synchronized Attack”: On RaphaelLemkin’s Holistic Conception Ofgenocide’. Journal of Genocide Research 15, no. 3 (2013): 253–71. https://doi.org/10.1080/14623528.2013.821221.
Chowdhury, Debdatta. ‘Space, Identity, Territory: Marichjhapi Massacre, 1979’. The International Journal of Human Rights 15, no. 5 (June 2011): 664–82. https://doi.org/10.1080/13642987.2011.569333.
CIA. ‘The Military Situation in Kurdistan’. CIA’s Historical Review Office Collections, 1979.
Destruction of Mass Graves of Kurdish Opposition Members [by] the Islamic Republic of Iran in the City of Qorwe, 2020. https://nemiran.com/roj/en/archives/3552.
Dwaroj. ‘Qarna’s massacre, and unhealed wound on the body of history’, 2020. https://dwaroj.net/%DA%A9%DB%86%D9%85%DB%95%DA%B5%DA%A9%D9%88%DA%98%DB%8C-%D9%82%D8%A7%DA%95%D9%86%DB%8E-%D8%8C-%D8%B2%D8%A7%D9%85%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D8%B3%D8%A7%D8%B1%DB%8E%DA%98-%D9%86%DB%95%D8%A8%D9%88%D9%88-%D8%A8.
Gowhari, Hamid. Rojhelat in 10 Years, 1978-1988. Hawler: Rojhelat Publication, 2011.
Hafez, Hafez. ‘From Marginalization to Massacres, A Political Process Explanation of GIA Violence in Algeria’. In Islamic Activism, A Social Movement Theory Approach, 37–60. Bloomington: Indiana University Press, 2004.
Hassaniyan, Allan. Kurdish Politics in Iran: Crossborder Interactions and Mobilisation since 1947. Cambridge, United Kingdom ; New York, NY: Cambridge University Press, 2021.
———. ‘Non-Violent Resistance in Iranian Kurdistan After 1979’. Journal of Ethnic and Cultural Studies 6, no. 3 (18 December 2019): 98–110. https://doi.org/10.29333/ejecs/266.
IFDH. ‘Report of the International Federation of Human Rights: Research on human rights violations in Iranian Kurdistan , (9 April – 8 September 1983)’. Paris: International Federation for Human Rights, 1983. https://nemiran.com/roj/archives/9099.
Iran Rights. ‘The 1983 Collective Punishment of Kurds: The Forgotten Stories’, 2023. https://www.iranrights.org/newsletter/issue/132.
Kamranipur, Haybat. ‘The Kurdish people’s massacre by the Iranian regime/ 33rd anniversary of the massacre of the people of Inderaash, a village of Mahabad’. Kurdistan Media, 2013. https://kurdistanmedia.com/fa/news/%D9%82%D8%AA%D9%84-%D9%88-%D8%B9%D8%A7%D9%85-%D9%85%D8%B1%D8%AF%D9%85-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D8%B2-%D8%B3%D9%88%DB%8C-%D8%B1%DA%98%DB%8C%D9%85-%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86/-%D9%85%DB%8C%D9%86-%D8%B3%D8%A7%D9%84%DA%AF%D8%B1%D8%AF-%DA%A9%D8%B4%D8%AA%D8%A7%D8%B1-%D8%AF%D8%B3%D8%AA%DB%95%D8%AC%D9%85%D8%B9%DB%8C-%D9%85%D8%B1%D8%AF%D9%85-%D8%B1%D9%88%D8%B3%D8%AA%D8%A7%DB%8C-%D8%A7%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%B1-%D9%82%D8%A7%D8%B4-%D9%85%D9%87%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AF.
Khoshhali, Behzad. ‘Kurdistan in the days of crisis. The collection includes the events and incidents related to conflict and clashed between Kurdistan and the Iranian government’, 2009. https://behzadkhoshhali.com/books/%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%AF%D8%B1-%D8%B1%D9%88%D8%B2%D9%87%D8%A7%DB%8C-%D8%A8%D8%AD%D8%B1%D8%A7%D9%86.pdf.
Kirmanj, Sherko, and Aram Rafaat. ‘The Kurdish Genocide in Iraq: The Security-Anfal and the Identity-Anfal’. National Identities 23, no. 2 (15 March 2021): 163–83. https://doi.org/10.1080/14608944.2020.1746250.
Miller, Jazeh. ‘Iran’s Regime Destroys Political Prisoners’ Graves To Erase Its Crimes’. Iran News Update, 2023. https://irannewsupdate.com/news/human-rights/irans-regime-destroys-political-prisoners-graves-to-erase-its-crimes/.
Mousavi, Morteza. SAVAK from Establishment to Dissolution. 3th Edition. Los Angeles: Ketab Corporation, 2023.
National WWW 2 Museum. ‘“Even the Dead Won’t Be Safe”: Walter Benjamin’s Final Journey’. National WWW 2 Museum, 2020. https://www.nationalww2museum.org/war/articles/walter-benjamin.
Nemiran. ‘40th anniversary of the execution (by firing squad) of 59 Kurdish heroes،’, 2 June 2023. https://nemiran.com/roj/archives/7234.
———. ‘Massacre of the Kurdish people by Khalkhali, after Khomeini’s fatwa (Part 1- Paveh),’ 2020. https://nemiran.com/roj/en/archives/3530.
———. ‘The Unforgettable Masoumeh Sarhangi’, 2021. https://nemiran.com/roj/en/archives/3597.
‘Perspective, First half: background and consequences of Qarna’s massacre in Kurdistan’. Iran International, 2019. https://www.youtube.com/watch?v=xflNqfBoMEQ.
Sadiq, Ibrahim. Origins of the Kurdish Genocide: Nation Building and Genocide as a Civilizing and De-Civilizing Process. Rowman & Littlefield, 2023.
Sémelin, Jacques. ‘From Massacre to the Genocidal Process’. International Social Science Journal 54, no. 174 (December 2002): 433–42. https://doi.org/10.1111/1468-2451.00397.
Semelin, Jacques. ‘Toward a Vocabulary of Massacre and Genocide’. Journal of Genocide Research 5, no. 2 (June 2003): 193–210. https://doi.org/10.1080/14623520305660.
Shahrabi, Shima. ‘The Iranian government’ odd methods to erase the traces of its crime committed in Summer 1988’. Iran Wire, 2018.
Soleimani, Kamal, and Ahmad Mohammadpour. ‘The Securitisation of Life: Eastern Kurdistan under the Rule of a Perso-Shi’i State’. Third World Quarterly 41, no. 4 (2 April 2020): 663–82. https://doi.org/10.1080/01436597.2019.1695199.
The story of the wiping out/cleansing of a family by the Islamic Republic of Iran. SOAS University of London, 2009. https://nemiran.com/roj/archives/1756.
Todman, Will. ‘Isolating Dissent, Punishing the Masses: Siege Warfare as Counter-Insurgency, An Exploration of Impact: Hunger, Cartoons & Philosophy’ 9, no. 1 (2017): 1–32.
UPI. ‘Khomeini Orders Blood Draining of Prisoners’. UPI ARCHIVES, 1983. https://www.upi.com/Archives/1983/10/02/Khomeini-orders-blood-draining-of-prisoners/9058433915200/.
Walzer, Michael. Just and Unjust Wars: A Moral Argument with Historical Illustrations. 4th ed. New York: Basic Books, 2006.
Yousefi, Hawre. ‘Execution of 59 Youths of Mahabad; Re-visiting a shocking historical narrative’. Iran Wire, 2020. https://iranwire.com/fa/features/42562/.
وتارەکانی تر
Nothing Found



