
بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان (INRM)
بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان (INRM)
ئەم گرووپی توێژینەوەییە تایبەتە بە دارشتنی سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاستەنگە ئاڵۆزەکانی بەکارهێنانی بەردەوامی سەرچاوە سروشتییەکان لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
گرووپی ڕاوێژ بۆ INRM
بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان (INRM)
پێشەکی
ئەم گرووپی توێژینەوەییە تایبەتە بە دارشتنی سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاستەنگە ئاڵۆزەکانی بەکارهێنانی بەردەوامی سەرچاوە سروشتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. گرووپەکەمان بە کۆکردنەوەی پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان، سەرنج دەخاتە سەر ڕێبازە گشتگیرەکانی بەڕێوەبردنی ژیرانەی زەوی، سەرچاوەکانی ئاو، فرەچەشنی زیندەوەران و سامانە سروشتیە گرنگەکانی تر. بە ئاوێتەکردنی توێژینەوەی زانستی لەگەڵ زانیاری خۆجێی و بەشداری کۆمەڵگا، ئامانجمان پەرەپێدانی چارەسەری کردارییە بە جۆرێ کە پاڵپشت بێت بۆ تەندروستی ژینگەیی، خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی، و گەشەپێدانی ئابووری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.
ئەرکەکانی گرووپ
ئەرکی ئێمە پێشخستنی مۆدێلی بەڕێوەبردنی بەردەوام و ئاوێتەی سامانە سروشتییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی نێوان-زانستەکان، بەشداریکردنی کۆمەڵگا، و چارەسەری داهێنەرانە. ئێمە هەوڵدەدەین دانیشتووان و هاوڵاتیان لە ڕووی زانیارییەوە بەهێز بکەین، کاربەدەستانی سیاسەت ئاگادار بکەینەوە، و پەروەردەی ژینگەیی بۆ سوودگەیاندن بە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو پێشبخەین.
دیدگای گرووپ
تێڕوانینی ئێمە کوردستانێکی تۆکمە و گەشەسەندوویە کە سامانە سروشتییەکان بە شێوەیەکی ژیرانە و دادپەروەرانە بەڕێوەببرێن، ئیکۆسیستەمەکان نۆژەن بکرێنەوە و بپارێزرێن و هاونیشتمانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژینگە بەختەوەر بن. وەک گروپێکی توێژینەوەی پێشەنگ لە ناوەندی لێکۆڵینەوەیکوردستان – تیشک، ئامانجمان ئەوەیە کە ببێتە کاتالیزۆر بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی و مۆدێلێک بۆ بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان لە کوردستاندا.
توێژینەوەکان وەک بەشێک لە پڕۆژەکە لە وڵاتی ئاڵمان و لەژێر ژمارەی ستانداردی نێودەوڵەتی وەک ISSN, ISBN و DOI تۆمار و بە شێوەی چاپکراو و دیجیتاڵی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان -تیشک خۆیەوە بڵاودەکرێنەوە و بەشێوازی دەستپێڕاگەییشتینی ئازاد دەخرێتە بەردەستی هەمووان.
INRM Advisory Group (2025)
بۆردی زانستیی (INRM)
INRM Advisory Group (2025)
تێڕوانینی ئێمە کوردستانێکی تۆکمە و گەشەسەندوویە کە سامانە سروشتییەکان بە شێوەیەکی ژیرانە و دادپەروەرانە بەڕێوەببرێن، ئیکۆسیستەمەکان نۆژەن بکرێنەوە و بپارێزرێن و هاونیشتمانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژینگە بەختەوەر بن.
پڕۆژەکانی بەردەست
پڕۆژەکانی بەردەست گرووپی INRM
گرووپی ڕاوێژ بۆ بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان (INRM) بەپێ خشتەی زەمەنی دیاریکراو و گرنگیدان بە کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە کوردستان، پڕۆژەکانی خۆی دیاری دەکات و ئاکامی پڕۆژەکان وەک نامەی سیاسی (Policy Brief)، وتار، توێژینەوەی زانستی و پەرتووک دەخاتە بەر دیدی ڕای گشتی