بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی
محەمەد، پێشڕەو (٢٠٢٥): ئیسرائیل، ئێران، کوردستان: چەپ و ئیسلامیی و هیومانیست. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
فرانتز نۆیمان، فەیلەسوف و یاساناسی ئەڵمانیی، لە ١٩٤٥ دەنووسێت: «ئەڵمانیای نازیی تەنها دەبێت لەڕێگەی هاوپەیمانیی میلیتاریی وڵاتانی دیموکراتەوە لەناوببرێت. ئەڵمانیای نازیی خۆبەخۆ و لەناوەوە لەناوناچێت». چەپەکان ئەفسانەیەکیان بڵاوکردووەتەوە: پرۆلیتاریا و هەژاران ستەمکاریی دەڕووخێنن. ٤٥ ساڵە ئێران سەرچاوەی تیرۆر و تاوانە. ئێران تەنها بە هێزی میلیتاریی لاواز دەبێت یان دەڕووخێت، وەک ئێستا دەبینین. هەر هەوڵێک پێچەوانەی ئەمە، هەوڵە بۆ هێشتنەوەی ڕژێم.
.

ئیسرائیل، ئێران و کوردستان: چەپ و ئیسلامیی و هیومانیست
١- دەوڵەت تەنها دامەزراوەی ناو مێژووی مرۆڤە توانیویەتی مرۆڤەکان لە یەکەیەکی شارستانییدا یەکبخات. پێش دەوڵەت سێ دامەزراوەی دیکە هەبوون: کۆمەڵگەی سەرەتایی، ئیمپراتۆریی و سەردەمی کۆیلایەتیی، سەردەمی ئایین، لەگەڵ سەردەمی دەوڵەت. تەنها لە سەردەمی دەوڵەتدا چەمکەکانی مرۆڤ و هاووڵاتیی و دیموکراسیی دەرکەوتن. دەوڵەت سەرەکییترین دەستکەوتی شارستانێتیی مرۆییە. لە دەرەوەی دەوڵەتدا مێژوو سەلماندوویەتی، «مرۆڤ گورگی مرۆڤە». ئەفسانەی «مرۆڤ بە سروشت باشە»، لە هیچ قۆناغێکی مێژووی مرۆییدا بوونی نەبووە. پەروەردەی گشتیی کە یەکەمجار لە دەوڵەتدا ڕوودەدات مرۆڤ بەرەو قبووڵکردنی یاسا مەدەنییەکان دەبات.
٢- هەر کەسێک لەنێو نەتەوەی بێدەوڵەتدا بانگەشەی دژە-دەوڵەتبوون بکات هەم سیاسەتی دەوڵەت و نەتەوەی سەردەست و داگیرکەر بەهێز دەکات، هەم دەیەوێت کۆمەڵگە بگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغی بەربەریزم. کورد هەرکاتێک باس لە بێدەوڵەتیی بکات، بیەوێت یان نا، خزمەت بە ئەجێندای تورکیی، ئێرانیی و عەرەبیی دەکات. ئەوەی ناسیۆنالیزمی تورکیی، ئێرانیی و عەرەبیی لێیدەترسێت و لێی تۆقیوە، ئیسرائیل نییە، کوردستانە. کورد خەیاڵی ئەم ناسیۆنالیزمانەی تێکداوە. ڕێگەی سێیەم بوونی نییە. کورد ناتوانێت بەو هەموو ماڵوێرانیی و زیانەی بەری کەوتووە، حەماڵێتیی بۆ نەتەوە و دەوڵەتەکانی دیکە بکات کە تەنها بە هیلاکبوونی خۆی کۆتایی دێت.
٣- هەرکەسێک لەناو کورد لە دۆخی جەنگی ئیسرائیل-ئێران-دا دژایەتیی جەنگ بکات ڕاستەوخۆ خزمەت بە سیاسەتی ئێرانیی دەکات. خامەنەیی و ئیسلامییەکانی ئێران هەموو هەوڵێکیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییدا ئەوەیە جەنگەکە بووەستێت، چونکە بە زیانیانە و ئەم جەنگە بەردەوام بێت، ئێران دەکەوێت. جا تۆی کورد دەبێت پێتخۆش بێت ئیمپراتۆرییەکی وەهمیی بکەوێت، کە هەم بەشێکی وڵاتی تۆی داگیرکردووە و هەم هێرشدەکاتە سەر بەشەکەی دیکە و هەم بەرهەمهێنەری تیرۆریزمە لە هەموو ناوچەکەدا. ئێران تەنها ئەوکاتە بەدیموکراتیی دەبێت ئەگەر دابەش ببێت و بچووک بکرێتەوە و نەتەوەکان مافی خۆیان وەرگرن. تۆ دژی ئەمە بیت، کەواتە زوڕنالێدەری فاشیزمی ئێرانییت. چەپ و ئیسلامیی کورد پێیانوایە دژایەتییکردنی جەنگی ئیسرائیل لە غەزە و لەسەر ئێران دەیانکات بە مرۆڤدۆست، بەس دژایەتییکردنی جەنگی تورکیی، عەرەبیی و ئێرانیی لەسەر کورد، دەیانکات بە ناسیۆنالیست.
٤- بەدرێژایی مێژووی ئێران، وڵاتەکە لانکەی ئایدیۆلۆژیای نازیزم بووە و بەمجۆرە ماوەتەوە. هەمیشە هەڕەشە بووە لەسەر جووەکان لەسەرتاسەری جیهان. ئەحمەدی نەژاد بە ئاشکرا لە کۆنفرانسی «بەدرۆخستنەوەی هۆلۆکۆست» لە تاران، دەڵێت چەکی ئەتۆمیی بۆ سڕینەوەی ئیسرائیلە. پرسی فەڵەستین پرسێکی ئاڵۆزە، نابێت تێکەڵ بەمە بکرێت، بەڵام ئێران نیوەی جیهانی ئیسلامیی دژی ئیسرائیل بەگەڕ خستووە.
٥- کاردانەوەی ئەخلاقیی گرنگە بەڵام لە واقیعدا ئەگەر نەتوانێت لە ئاڵۆزیی دۆخەکە تێبگات، بەرەو هەژانی دەروونیی و پاشان بەرەو توندوتیژیی دەڕوات.
٦- فرانتز نۆیمان، فەیلەسوف و یاساناسی ئەڵمانیی، لە ١٩٤٥ دەنووسێت: «ئەڵمانیای نازیی تەنها دەبێت لەڕێگەی هاوپەیمانیی میلیتاریی وڵاتانی دیموکراتەوە لەناوببرێت. ئەڵمانیای نازیی خۆبەخۆ و لەناوەوە لەناوناچێت». چەپەکان ئەفسانەیەکیان بڵاوکردووەتەوە: پرۆلیتاریا و هەژاران ستەمکاریی دەڕووخێنن. ٤٥ ساڵە ئێران سەرچاوەی تیرۆر و تاوانە. ئێران تەنها بە هێزی میلیتاریی لاواز دەبێت یان دەڕووخێت، وەک ئێستا دەبینین. هەر هەوڵێک پێچەوانەی ئەمە، هەوڵە بۆ هێشتنەوەی ڕژێم.
٧- ئێران و جیهانی ئیسلامیی (و چەپی هاوپەیمانی) نایانەوێت ئەو شتە بڕوخێت کە پێیدەڵێن «ڕژێمی زایۆنیی»، بەڵکو هەموویان خەون بە قڕکردنی یەکجارەکیی جووەوە دەبینن. دروشمی «لە ڕووبارەوە بۆ دەریا فەڵەستین ئازاد دەبێت» واتا فڕێدانی جووەکان بۆ ناو دەریا. ئەمە خەونی هیتلەر بوو، هاینریش هیملەر پارەی تەرخانکردبوو بۆ بەرهەمهێنانی بزووتنەوەیەکی ڕادیکاڵی فەڵەستین بۆ داهاتوو ببێتە کێشە بۆ ئیسرائیل.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
Nothing Found
پرسی هەڵبژاردن لە دۆخی داگیرکراویدا
سەرنجێکی کورت لەسەر پرسی هەڵبژاردن لە دۆخی داگیرکراویدا کاردۆ ئەسپەندار نووسەر و چالاکی سیاسی پرسی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی دەسەڵاتی داگیرکەر و ئەوی دیکەی باڵادەست و بەدوایدا بابەتی بەشداری، هەمووکات مشتومڕی لەنێو کۆمەڵگای کوردی وەڕێ [...]
تئاتر انتخابات در ایران و فانتزی تشویق فرودستان در پردە آخر
سارو اردلان عضو هیات تحریریه نشریه تیشک انتخابات سنگ بنای حکومت دموکراتیک است که نماد صدای مردم و شالوده حکومت نمایندگی است. با این حال، در رژیمهای توتالیتر (تمامیتخواە)، مفهوم انتخابات شکل بسیار [...]
دفاع از سپاه پاسدارن به عنوان ابزار مجازات!
دفاع از سپاه پاسدارن به عنوان ابزار مجازات! هیوا تاسه، عضو هیات تحریریه نشریه تیشک مرگ طاهر خلیلی هنرمند شناخته شده کورد موجی موجی از ناراحتی و اندوه را در جامعه کوردستان به همراه [...]
ئەوێستا، ماندانا و تێگەیشتن
نووسین: برایم فەڕشی “ئەز ژیانم”، ” هەر ژنێک سیاسی نەبێ، دەحەلێ!” ئەوە وتەکانی ئەوێستایە، سەماکەر، شانۆگێڕ، شەڕوان. ئەو ماندانا، پرسۆناژی شانۆکەی من نییە، کە بە دەستی هاوسەرە نووسەر و ڕۆشنبیرەکەی کوژرا، ئەو خۆی [...]
برابری، تفاوت و امکان همزیستی مسالمت آمیز
نویسنده: دیاکو مرادی مسائل جامعەی جهانی بطور مستقیم یا غیر مستقیم بر تمام جنبەهای زندگی خصوصی و عمومی ما سایە افکندە است و "ما" نیز بە بخشی از مسائل جامعەی جهانی بدل شدە و میشویم. [...]
سێگۆشەی بەهێز لە داڤۆس: ئەستێرە ڕێنماییەکانی داهاتوو
حەسەن قارەمانی نووسەر و چالاکی سیاسی پێشەکی: داڤۆس، شارۆچکەیەکی شاخاوی لە سویسرا، ساڵانە لە بۆنەیەکی میوانداریدا، کاریگەرترین بڕیاردەران و سەرکردەکان و بەڕێوەبەرانی بازرگانیی جیهان کۆدەکاتەوە. لێرەدایە، لەم شوێنە بەرزاییەدا، سێگۆشەیەکی بەهێز دەست دەکات بە [...]







