بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی

محەمەد، پێشڕەو (٢٠٢٥): ئیسرائیل، ئێران، کوردستان: چەپ و ئیسلامیی و هیومانیست. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

فرانتز نۆیمان، فەیلەسوف و یاساناسی ئەڵمانیی، لە ١٩٤٥ دەنووسێت: «ئەڵمانیای نازیی تەنها دەبێت لەڕێگەی هاوپەیمانیی میلیتاریی وڵاتانی دیموکراتەوە لەناوببرێت. ئەڵمانیای نازیی خۆبەخۆ و لەناوەوە لەناوناچێت». چەپەکان ئەفسانەیەکیان بڵاوکردووەتەوە: پرۆلیتاریا و هەژاران ستەمکاریی دەڕووخێنن. ٤٥ ساڵە ئێران سەرچاوەی تیرۆر و تاوانە. ئێران تەنها بە هێزی میلیتاریی لاواز دەبێت یان دەڕووخێت، وەک ئێستا دەبینین. هەر هەوڵێک پێچەوانەی ئەمە، هەوڵە بۆ هێشتنەوەی ڕژێم.

.  

  • شێوازی بڵاوبوونەوە: ئانلاین

  • یاسای کۆپی: CC-BY-NC 4.0

  • بلاگ: ژیانەوە

  • سەرچاوەی وتار: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • نووسەر: پێشڕەو محەمەد

  • وەرگێڕ:

  • ڕێکەوت: ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی

  • ئەنستیتۆی: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • Copyright: © 2025 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0

ئیسرائیل، ئێران و کوردستان: چەپ و ئیسلامیی و هیومانیست

١- دەوڵەت تەنها دامەزراوەی ناو مێژووی مرۆڤە توانیویەتی مرۆڤەکان لە یەکەیەکی شارستانییدا یەکبخات. پێش دەوڵەت سێ دامەزراوەی دیکە هەبوون: کۆمەڵگەی سەرەتایی، ئیمپراتۆریی و سەردەمی کۆیلایەتیی، سەردەمی ئایین، لەگەڵ سەردەمی دەوڵەت. تەنها لە سەردەمی دەوڵەتدا چەمکەکانی مرۆڤ و هاووڵاتیی و دیموکراسیی دەرکەوتن. دەوڵەت سەرەکییترین دەستکەوتی شارستانێتیی مرۆییە. لە دەرەوەی دەوڵەتدا مێژوو سەلماندوویەتی، «مرۆڤ گورگی مرۆڤە». ئەفسانەی «مرۆڤ بە سروشت باشە»، لە هیچ قۆناغێکی مێژووی مرۆییدا بوونی نەبووە. پەروەردەی گشتیی کە یەکەمجار لە دەوڵەتدا ڕوودەدات مرۆڤ بەرەو قبووڵکردنی یاسا مەدەنییەکان دەبات.

٢- هەر کەسێک لەنێو نەتەوەی بێدەوڵەتدا بانگەشەی دژە-دەوڵەتبوون بکات هەم سیاسەتی دەوڵەت و نەتەوەی سەردەست و داگیرکەر بەهێز دەکات، هەم دەیەوێت کۆمەڵگە بگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغی بەربەریزم. کورد هەرکاتێک باس لە بێدەوڵەتیی بکات، بیەوێت یان نا، خزمەت بە ئەجێندای تورکیی، ئێرانیی و عەرەبیی دەکات. ئەوەی ناسیۆنالیزمی تورکیی، ئێرانیی و عەرەبیی لێیدەترسێت و لێی تۆقیوە، ئیسرائیل نییە، کوردستانە. کورد خەیاڵی ئەم ناسیۆنالیزمانەی تێکداوە. ڕێگەی سێیەم بوونی نییە. کورد ناتوانێت بەو هەموو ماڵوێرانیی و زیانەی بەری کەوتووە، حەماڵێتیی بۆ نەتەوە و دەوڵەتەکانی دیکە بکات کە تەنها بە هیلاکبوونی خۆی کۆتایی دێت.

٣- هەرکەسێک لەناو کورد لە دۆخی جەنگی ئیسرائیل-ئێران-دا دژایەتیی جەنگ بکات ڕاستەوخۆ خزمەت بە سیاسەتی ئێرانیی دەکات. خامەنەیی و ئیسلامییەکانی ئێران هەموو هەوڵێکیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییدا ئەوەیە جەنگەکە بووەستێت، چونکە بە زیانیانە و ئەم جەنگە بەردەوام بێت، ئێران دەکەوێت. جا تۆی کورد دەبێت پێتخۆش بێت ئیمپراتۆرییەکی وەهمیی بکەوێت، کە هەم بەشێکی وڵاتی تۆی داگیرکردووە و هەم هێرشدەکاتە سەر بەشەکەی دیکە و هەم بەرهەمهێنەری تیرۆریزمە لە هەموو ناوچەکەدا. ئێران تەنها ئەوکاتە بەدیموکراتیی دەبێت ئەگەر دابەش ببێت و بچووک بکرێتەوە و نەتەوەکان مافی خۆیان وەرگرن. تۆ دژی ئەمە بیت، کەواتە زوڕنالێدەری فاشیزمی ئێرانییت. چەپ و ئیسلامیی کورد پێیانوایە دژایەتییکردنی جەنگی ئیسرائیل لە غەزە و لەسەر ئێران دەیانکات بە مرۆڤدۆست، بەس دژایەتییکردنی جەنگی تورکیی، عەرەبیی و ئێرانیی لەسەر کورد، دەیانکات بە ناسیۆنالیست.

٤- بەدرێژایی مێژووی ئێران، وڵاتەکە لانکەی ئایدیۆلۆژیای نازیزم بووە و بەمجۆرە ماوەتەوە. هەمیشە هەڕەشە بووە لەسەر جووەکان لەسەرتاسەری جیهان. ئەحمەدی نەژاد بە ئاشکرا لە کۆنفرانسی «بەدرۆخستنەوەی هۆلۆکۆست» لە تاران، دەڵێت چەکی ئەتۆمیی بۆ سڕینەوەی ئیسرائیلە. پرسی فەڵەستین پرسێکی ئاڵۆزە، نابێت تێکەڵ بەمە بکرێت، بەڵام ئێران نیوەی جیهانی ئیسلامیی دژی ئیسرائیل بەگەڕ خستووە.

٥- کاردانەوەی ئەخلاقیی گرنگە بەڵام لە واقیعدا ئەگەر نەتوانێت لە ئاڵۆزیی دۆخەکە تێبگات، بەرەو هەژانی دەروونیی و پاشان بەرەو توندوتیژیی دەڕوات.

٦- فرانتز نۆیمان، فەیلەسوف و یاساناسی ئەڵمانیی، لە ١٩٤٥ دەنووسێت: «ئەڵمانیای نازیی تەنها دەبێت لەڕێگەی هاوپەیمانیی میلیتاریی وڵاتانی دیموکراتەوە لەناوببرێت. ئەڵمانیای نازیی خۆبەخۆ و لەناوەوە لەناوناچێت». چەپەکان ئەفسانەیەکیان بڵاوکردووەتەوە: پرۆلیتاریا و هەژاران ستەمکاریی دەڕووخێنن. ٤٥ ساڵە ئێران سەرچاوەی تیرۆر و تاوانە. ئێران تەنها بە هێزی میلیتاریی لاواز دەبێت یان دەڕووخێت، وەک ئێستا دەبینین. هەر هەوڵێک پێچەوانەی ئەمە، هەوڵە بۆ هێشتنەوەی ڕژێم.

٧- ئێران و جیهانی ئیسلامیی (و چەپی هاوپەیمانی) نایانەوێت ئەو شتە بڕوخێت کە پێیدەڵێن «ڕژێمی زایۆنیی»، بەڵکو هەموویان خەون بە قڕکردنی یەکجارەکیی جووەوە دەبینن. دروشمی «لە ڕووبارەوە بۆ دەریا فەڵەستین ئازاد دەبێت» واتا فڕێدانی جووەکان بۆ ناو دەریا. ئەمە خەونی هیتلەر بوو، هاینریش هیملەر پارەی تەرخانکردبوو بۆ بەرهەمهێنانی بزووتنەوەیەکی ڕادیکاڵی فەڵەستین بۆ داهاتوو ببێتە کێشە بۆ ئیسرائیل.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • داڤۆس ٢٠٢٦: کۆتایی سیستەمی یاسا و سەرەتای سەردەمی هێز

داڤۆس ٢٠٢٦: کۆتایی سیستەمی یاسا و سەرەتای سەردەمی هێز

داڤۆس ٢٠٢٦: کۆتایی سیستەمی یاسا و سەرەتای سەردەمی هێز د.محەممەد ئەقدەم داڤۆس ٢٠٢٦: کۆتایی سیستەمی یاسا و سەرەتای سەردەمی هێز پێشەکی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی ٢٠٢٦ لە داڤۆس، تەنیا مەترسییەکی داهاتووی ئاشکرا [...]

هەڵسەنگاندنێکی واقیعییانە

هەڵسەنگاندنێکی واقیعییانە هێلێنا باوەرنفایند هەڵسەنگاندنێکی واقیعییانە دەنگوباسەکان پڕن لە هەواڵی جووڵەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەر کەسێک هەوڵ بدات،  لە ناو ئەم هەموو ژاوەژاوەدا مەبەستێکی ڕوون بدۆزێتەوە، بە ئاسانی تووشی [...]

  • ئاگر لە تاران، دووکەڵ لە شام کوردستان لە سایەی پرۆژەی مێگای ئەمریکاوە

ئاگر لە تاران، دووکەڵ لە شام کوردستان لە سایەی پرۆژەی مێگای ئەمریکاوە

ئاگر لە تاران، دووکەڵ لە شام کوردستان لە سایەی پرۆژەی مێگای ئەمریکاوە هەردی مەهدی میکە  ئاگر لە تاران، دووکەڵ لە شام کوردستان لە سایەی پرۆژەی مێگای ئەمریکاوە بۆچی قەسەدە تەواوکرا؟ ئایا [...]

  • سیرکی سیاسی لە نێوان دەمامکی هەلپەرست و ئیرادەی ڕەسەندا

سیرکی سیاسی لە نێوان دەمامکی هەلپەرست و ئیرادەی ڕەسەندا

سیرکی سیاسی لە نێوان دەمامکی هەلپەرست و ئیرادەی ڕەسەندا پەرویز شێخی سیرکی سیاسی لە نێوان دەمامکی هەلپەرست و ئیرادەی ڕەسەندا ​سیاسەت بۆ مرۆڤی هەلپەرست تەنیا «دەمامکێکی پلاستیکییە»، بەڵام بۆ مرۆڤی خاوەن [...]

  • ستراتیژیی "ناسەقامگیریی ڕێکخراو": ڕۆژئاوای کوردستان وەک نموونەی ئەندازیاریی سیاسیی ئەمریکا

ستراتیژیی “ناسەقامگیریی ڕێکخراو”: ڕۆژئاوای کوردستان وەک نموونەی ئەندازیاریی سیاسیی ئەمریکا

ستراتیژیی "ناسەقامگیریی ڕێکخراو": ڕۆژئاوای کوردستان وەک نموونەی ئەندازیاریی سیاسیی ئەمریکا ئیسماعیل هەورامی ستراتیژیی "ناسەقامگیریی ڕێکخراو": ڕۆژئاوای کوردستان وەک نموونەی ئەندازیاریی سیاسیی ئەمریکا لە فەلسەفەی سیاسیی "ڕیالیزمی نوێ"دا، هێزە گەورەکان بۆ پاراستنی [...]

  • ئەو "ژەهرە سیاسییە"ی دەرخواردی کوردی ڕۆژئاوا درا

ئەو “ژەهرە سیاسییە”ی دەرخواردی کوردی ڕۆژئاوا درا

ئەو "ژەهرە سیاسییە"ی دەرخواردی کوردی ڕۆژئاوا درا ماردین ڕەحیم نژاد ئەو "ژەهرە سیاسییە"ی دەرخواردی کوردی ڕۆژئاوا درا بەبێ سەروەری و دەسەڵاتی سیاسی و حکومەت تەنانەت پاڵەوانە ئەخلاقی و سەربازییەکان سەر شانۆی [...]