بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی
تاسە، هیوا (٢٠٢٥):بانگەوازەکەی ئۆجەلان و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
ئەگەر جیا لەم بانگەوازە کە بە ڕوونی باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات ،مەسەلەی ڕێکەوتن نامەی ئەمنییەتی ئێران و عێراقیشی لە لایدانێین کە ئامانجی کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لە شاخ و داماڵینیان لە چەک بوو.هەروەها پرسی تێکەڵ کردنی هەسەدە و تەحویلی چەک بە دەوڵەتی سووریا بنێتە پاڵ ئەم باسانەوە ،پازێلە کە حەل دەبێت.ئامانجە سەرەکییەکە داماڵینی چەک و لە ناو برندی هێزی پێشمەرگە و گەریلا وەکوو سەرەکی ترین فاکتەری سەروەری سیاسی کورد لە ناوچەیە. هەندێک لە شرۆڤەکان لە بیانووی ئەوەی کە جیاوازی بارودۆخی باکووری کوردستان و بە گەورە کردنەوەی ئەوەی وەکوو بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی لە باکوور هەیە خەریکن مەشرووعیەت بۆ ئەم چەک داماڵینە دەکەن.

بانگەوازەکەی ئۆجەلان و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ
دوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازی ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، دەکرێت ئەو ئیدیعایە بکەین کە زۆربەی پەرچە کردارەکان هەم لە ناوخۆی تورکیا و باکووری کوردستان و هەم لە بەشەکانی دیکەی کوردستان ئەرێنی بوون. بەڵام ئەوانەی هاوڕا نەبوون، کەمتر دەرفەتیان هەبووە لە میدیاکان دەربکەون، یاخود زۆر کەس هێشتا لە شۆکدان و نازانن چۆن دەبێت خوێندنەوە بۆ ئەم بانگەوازە بکرێت. من وەک کەسێک لە هیچ بەم بانگەوازە خۆشحاڵ نیم، هەندێک بابەت دەخەمڵێنم تا هەوڵێکم دابێت بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆم و هاوبەشکردنی لەگەڵ ئەوانەی کە لێیانم بیستووە کە دوای بیستنی ئەم بابەتە هەست دەکەن تووشی خەمۆکی بوونە.
دیموکراسی ڕاستەوخۆ و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی تاکە کەسی
ساڵانێکە بزاڤی ناسراو با ئاپۆچی و سیستەمی کەجەکە باس لە دیموکراسیی ڕاستەوخۆ دەکەن. لەم سیستەمەدا کە وا دەردەکەوێت لە لە بەرامبەر سیستەمی ئۆتۆکراسی و ئۆلیگارشیدا خۆی پێناسە دەکات، بڕیارە گرنگەکان لە لایەن خەڵکەوە دەدرێت و هەر یەک لە دانیشتوان دەتوانن بەشداری پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوەی پرۆژێک یا بڕیارێکی تایبەت بکەن.لە هەمان کاتدا ئەو ئێدێعایە دەکرێت کە بڕیارەکان بە ڕوونی و ئاشکرایی لە لایەن خەڵکەوە بەڕێوە دەچێت و دەرەنجامەکەشی بۆ هەموو کەس دیارە.ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم پرۆسەی کە لە لای میدیا و دەوڵەتی تورک وەکوو هەوڵ بۆ لابردنی تێرۆر و لە لای میدیای کوردیش وەکوو پرۆسەی ئاشتی ناوزەد کراوە، بە زیرەکی لە لایەن دەسەڵاتی تورکیا گرێدراوە بە چارەنووسی نە تەنیا باکووری کوردستان بەڵکوو لە سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستانیش. ئەوەی کە ڕوونە هەموو ئەم بابەتانە لە پشتی درگا داخراوەکان و لە سەرپەرشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی تورکیا خەریکە بەڕێوە دەچیت و ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئەو خەڵکەی کە ژیان و داهاتوویان گرێداوە بەم پرۆسەیە لە هیچ جێگایەکی ئەم مۆعادلەیە نین.ئەوەی کە پێویستە لیرەیەدا دەستەبژێری کورد و بە تایبەت ئەوانەی کە لە نێو پارادایمی ئاپۆدا جێ دەگرن لە دژی سەپاندنی ئەتۆکراسی[ئۆجەلان] یان خود پلانی دەوڵەتی تورکدا دەنگ هەڵببڕن و بڕیاری پەسەند یا خود ڕەتکردنەوەی بگەڕێننەوە بۆ خەڵکی باکووری کوردستان.
پرۆسەی ئاشتی یان نواندنەوەی هەژموونی تورکیا
دیارە لە هەندێک لە شارەزایانی پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەجێندای سەرەکی دەولەتی تورک ڕۆژاوای کوردستانە. ئەمەش دەکرێ وەکوو هەوڵی تورک بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی لە سووریا و بردنەوەی ململانێی ئەوان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلدا دێتە هەژمار.نامە ناردنی ئۆجەلان بۆ مەزڵووم عەبدی و قسەکانی ئەردۆغان هەموو ئەم گریمانەیە پشت ڕاست دەکەنەوە کە یەکێک لە ئەجێنداکان ڕۆژئاوای کوردستانە.لێرەوەی هەژموونی دەڵەتی تورک لە نێو سنووری ناوخۆی تورکیا و باکووری کوردستانەوە دەڕواتە دەرەوە و ڕۆژئاواش لە خۆ دەگرێت.ئەگەر چاو لە پەرچەکرداری هێزە سیاسییەکانی باشووریش بکەین بە شێوازێکی ئەرێنی خەریکی تاوتوێی ئەم بانگەوازە دەکەن و بە شێوازی زیرەکانەش خەریکن ڕۆڵ و سەنگی ئۆجەلان بەرجەستە دەکەنەوە. هەندێک لە دەستەبژێری باشوور هەستیان کردووە بە تاریف دانی پەکەکە و گەورەکردنی ڕۆڵی ئۆجەلان بۆ ئەوەی بەم دەرەنجامە بگەن کە هەڵوەشاندنەوە بڕیارێکی دروستە. زۆر بە دەگمەن پەیدا دەبێت کەسێک بپرسێت ئەگەر پرسی کورد لە باکوور پرسێکی ناوخۆی تورکیەیە چما دەم پارتی وەکوو یەکەم سەردان چوونە هەرێمی کوردستان؟ ئایا دەوڵەتی تورک دانی بەوە داناوە کە پرسی کورد پرسێکی گرینگی ناوچەکەیە؟ بێگۆمان نە و قەتیس کردنەوەی پرسی کورد بۆ ناو دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان پلانی لە مێژینەیە هەموو دەوڵەتانی داگیر کەری کوردستانە. لیرەوە پەیامەکە ڕوونە تورکیا ئەو سێ بەشەی کوردستان و جوگرافیای ژێر دەسەڵاتی خۆی پێناسە دەکات . ئەگەر ئەم پرۆسەی چەک دانانە هەنگاوی کردەیی هەڵبگرێت دەگوترێت کە زۆربەی بەرپرسانی پەکەکە لە باشوور و ڕۆژئاوا جێگیر دەبن.وا دیارە تورکیا لە ئەگەری ڕاستبوونی ئەم مەسەلەیەش هەر بیانووی بۆ هێرش و هاتنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بۆ خۆی ڕادەگرێت.
پرسی هێزی پێشمەرگە و گەریلا
ئەگەر جیا لەم بانگەوازە کە بە ڕوونی باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات ،مەسەلەی ڕێکەوتن نامەی ئەمنییەتی ئێران و عێراقیشی لە لایدانێین کە ئامانجی کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لە شاخ و داماڵینیان لە چەک بوو.هەروەها پرسی تێکەڵ کردنی هەسەدە و تەحویلی چەک بە دەوڵەتی سووریا بنێتە پاڵ ئەم باسانەوە ،پازێلە کە حەل دەبێت.ئامانجە سەرەکییەکە داماڵینی چەک و لە ناو برندی هێزی پێشمەرگە و گەریلا وەکوو سەرەکی ترین فاکتەری سەروەری سیاسی کورد لە ناوچەیە. هەندێک لە شرۆڤەکان لە بیانووی ئەوەی کە جیاوازی بارودۆخی باکووری کوردستان و بە گەورە کردنەوەی ئەوەی وەکوو بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی لە باکوور هەیە خەریکن مەرجەعییەت بۆ ئەم چەک داماڵینە دەکەن. وەکوو ئەوەی کە دەوڵەتی تورک بەهەڵە لە بابەتەکە تێ گەیشتبێت وە ئێمە وەکوو کورد هەر کارتە گەورەکە کە ئەوان پێیان وایە کۆمەڵگای مەدەنی باکوورە بەدستمانەویە!
دەرئەنجام
بانگەوازی ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، هەنگاوێکی تاکەکەسی ئۆجەلان و دەوڵەتی تورکیایە کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کێشەی کورد و تورکیا و ناوچەکە هەیە. ئەم پرۆسەیە پەیوەندی بە پلانی دەوڵەتی تورکیا هەیە بۆ بەهێزکردنی هەژموونی خۆی لە ناوچەکەدا، بە تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا. سەرەڕای ئەوەی ئەم بانگەوازە دژوازێکی تەواوی هەیە لەگەڵ بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان، تەنانەت لەگەڵ ستراتیژی پەکەکە و سیستەمی کەجەکەش کە دەستکردی خۆی ئۆجەلانە یەکناگرێتەوە. ئەمەش بە ئامانجی دامەڵینی هێزی چەک لە هێزی پێشمەرگە کە وەکوو مۆدێلێکی هاوشێوە خەریکە لە هەموو بەشەکانی کوردستان کاری پێدەکرێت. بۆیە پێویستە هێزە سیاسییەکانی پارچەکانی کوردستان، بەتایبەت ڕۆژهەڵات، بە ڕوونی و تەواوی ئەم هەنگاوە بخەنە ڕوو و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کورد لە پێشەوە بنێن.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
بوودجەی ١٤٠٥! بنیاتنان لەسەر وێرانەکانی ئابووریی وڵات…
بوودجەی ١٤٠٥! بنیاتنان لەسەر وێرانەکانی ئابووریی وڵات... ئازاد نارستی بوودجەی ١٤٠٥! بنیاتنان لەسەر وێرانەکانی ئابووریی وڵات... بوودجەی ساڵی ١٤٠٥ لە لایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئێرانەوە، لە کاتێکدا ڕەوانەی پەرلەمان [...]
عوسمانلی، ئیسرائیل و ڕۆژئاوا
عوسمانلی، ئیسرائیل و ڕۆژئاوا ئاگری ئیسماعیلنژاد عوسمانلی، ئیسرائیل و ڕۆژئاوا بەهاری عەرەبی، سەرەتای بناغەی ڕەوتێکی نوێی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بوو؛ سیاسەتێک کە تێیدا تیۆریی "گرژیی سفر"ی ئەحمەد داودئۆغلوو وەلا نرا و [...]
سەردەمی سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکی کورد
سەردەمی سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکی کورد لوقمان قەنبەری سەردەمی سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکی کورد ئەمڕۆ جیهانگیری تێگەیشتنی ئێمەی لە سیاسەت و سروشتی کارلێکی نێوان ئەکتەرەکان لە گۆڕەپانە سیاسییەکاندا بە تەواوی گۆڕیوە. لە ڕوانگەی نەریتیی سیاسەتدا [...]
جیهانگیری وەک تەحەدایەکی ئۆنتۆلۆژی بۆ دەوڵەتانی سایکس-پیکۆ؛
جیهانگیری وەک تەحەدایەکی ئۆنتۆلۆژی بۆ دەوڵەتانی سایکس-پیکۆ؛ لوقمان قەنبەری جیهانگیری وەک تەحەدایەکی ئۆنتۆلۆژی بۆ دەوڵەتانی سایکس-پیکۆ؛ وەرگیراوە لە کتێبی «جیهانیبوون و ناسیۆنالیزمی کوردی»، نوێترین بەرهەمی لۆقمان قەنبەری، دکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان. [...]
کورد، مافی مرۆڤ و جیهانگیری
کورد، مافی مرۆڤ و جیهانگیری لوقمان قەنبەری پاراستنی بەها و کەرامەتی سروشتیی هەر تاکێک بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو زۆر گرنگە، چونکە هەر پێشێلکردنێک بۆ ئەم کەرامەتە دەتوانێت لێکەوتەی بەرچاوی بۆ تاکەکان [...]
زمان و نەتەوە
زمان و نەتەوە ئەشکان باوەڕ زمان و نەتەوە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان و زمانەوانیدا دوو چەمکی بنەڕەتین کە لە پێکهێنانی شوناسی تاکەکەسی و بەکۆمەڵدا ڕۆڵی یەکتر دەگێڕن. زمان تەنیا ئامرازی پەیوەندیکردن نییە، [...]







