جیهانگیری وەک تەحەدایەکی ئۆنتۆلۆژی بۆ دەوڵەتانی سایکس-پیکۆ؛
لوقمان قەنبەری
جیهانگیری وەک تەحەدایەکی ئۆنتۆلۆژی بۆ دەوڵەتانی سایکس-پیکۆ؛
وەرگیراوە لە کتێبی «جیهانیبوون و ناسیۆنالیزمی کوردی»، نوێترین بەرهەمی لۆقمان قەنبەری، دکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان.
وەک دەزانین لە قۆناغە جیاجیاکانی سەردەمی مۆدێرندا، سنووری کۆمەڵگا لە لایەن دەوڵەتەوە دیاری دەکرا. بە واتایەکی تر، سنوورە سیاسییەکان کەم تا زۆر لەگەڵ سنوورە کۆمەڵایەتییەکان هاوتەریب بوون؛ بەڵام جیهانگیری، لەگەڵ ڕژانی سنوورە نەتەوەییەکان، دەبێتە هۆکارێک بۆ جیاکردنەوەی کۆمەڵگا، پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان و دەوڵەت-نەتەوە. هەروەها جیهانگیری ئەمڕۆ بەتەواوی تێگەیشتنی ئێمەی لە سیاسەت و سروشتی کارلێکی نێوان ئەکتەرەکان لە گۆڕەپانە سیاسییەکاندا دەگۆڕێت.
لە ڕوانگەی نەریتی سیاسەتدا دەوڵەت لە ناوەندی سەرنجدا بووە، واتە دەوڵەت تاکە ئەکتەری سیاسی بووە لە ناوەندی توێژینەوەی سیاسیدا. لەم پرۆسەیەدا دەوڵەت گرنگترین فاکتەری کاریگەری لەسەر ڕەفتار و کردار و ئاراستەی سیاسی خەڵک بوو؛ بەڵام جیهانگیری کۆتاییهێنانە بەم بۆچوونە تەقلیدییە، چونکە دەوڵەت لە ناوەندی لێکۆڵینەوە و کرداری سیاسیدا نەماوە. لە ڕاستیدا هەرچەندە دەوڵەتە نەتەوەییەکان هێشتا ڕۆڵێکی گرنگ لە گۆڕەپانی سیاسیدا دەگێڕن، بەڵام گەشەی خێرای توخمە ترانسناشناڵەکان و سەرهەڵدانی کۆمەڵگەی مەدەنی جیهانی و زیادبوونی دەسەڵاتی ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، دەبێتە هۆی دابەزین و لاوازبوونی سەروەری دەوڵەت-نەتەوە.
لە ڕاستیدا پرۆسەکانی جیهانگیری بە ناچاری دامەزراوەی نەریتی دەوڵەت دەگۆڕن و قەوارەی جیۆپۆلیتیکی دەوڵەتی نەتەوەیی بە شێوەیەکی بەرچاو پێگەی خۆی لەدەست دەدات. لەم پێوەندییەدا پێویستە بگوترێت کە جیهانگیری لە لایەک تەحەدای ئۆنتۆلۆژییە بۆ دەوڵەتانی سایکس-پیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی عەرەبی و لە لایەکی دیکەشەوە دەرفەت و ئەگەرێکە بۆ سەرهەڵدان و دەرکەوتنی سوبژێکتیڤیتی جیۆپۆلیتیکی کورد، بۆ تێپەڕاندنی ئەو پێکهاتە ئیستغلالکار و سەپێنراوەی جیۆپۆلیتیکی بەسەر خاکی کوردستانی گەورە و گەلی کورددا.
جیۆپۆلیتیکی کۆلۆنیالیزم جەخت لەسەر هەژموون و کۆنترۆڵکردنی خاکەکانی کورد دەکاتەوە، لە کاتێکدا جیهانگیری پرۆسەیەکە کە سنوورەکان کاڵ دەکاتەوە و کارلێک و دەرفەتی بێشومار بۆ ڕزگاری کورد دەڕەخسێنێت؛ بۆیە هەر کاریگەرییەکی پڕۆسەکانی جیهانگیری لەسەر گۆڕینی نەزمی جیۆپۆلیتیکی کۆلۆنیالیزمی سایکس-پیکۆ، دەبێتە دەرفەتێک بۆ سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزمی کوردی لە سەدەی بیست و یەکدا.
بە واتایەکی تر و لە ڕوانگەیەکی پۆستمۆدێرنیستییەوە، جیهانگیری دەرفەتێک و چارەسەرێکە بۆ کورد بۆ تەحەدای میتافیزیکی دەسەڵات لە لۆژیکی سایکس-پیکۆدا، کە لە مێژە هەوڵی کۆیلەکردنی سوبژێکتیڤیتی کوردیان داوە.
بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی
قەنبەری، لوقمان (٢٠٢٥): کورد، مافی مرۆڤ و جیهانگیری. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
ئەو ڕۆژەی باوکم پارووە نانەکەی بۆ قووت نەدرا
ئەو ڕۆژەی باوکم پارووە نانەکەی بۆ قووت نەدرا هاوڕێ لە مانگی ٨ی ساڵی ١٩٧٨ی زایینی لە دایک بووم؛ لە قۆناغێکی پڕ لە گۆڕان، شۆڕش و ئاڵۆزیی مێژووی کوردستاندا. دەسپێکی ژیانی من [...]
شار ڕەشپۆش بوو
شار ڕەشپۆش بوو ناسر ساڵحی ئەسڵ لە بەرەبەری ٣٧ ساڵەی ساڵیادی تیرۆرکردنی یەکێک لە شازترین ڕێبەرانی نەتەوەی کورد، د. عەبدولڕەحمانی قاسملوو داین. دوکتۆر قاسملوو کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچە و جیهان، دیپلۆماتێکی شارەزا [...]
قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش!
قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش! برایم لاجانی ٣٧ ساڵ پاش تیرۆری دوکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، فەلسەفە و میراسی سیاسیی ئەو، هێشتاش بە چەشنێکی بەرچاو هەروا هاوچەرخ و ئاکتوێل ماوەتەوە. ئەگەرچی ناوبراو [...]
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا ئارتین حەمدی پێشەکی ٢٢ی پووشپەڕ تەنیا ڕۆژی یادکردنەوەی تیرۆر و شەهیدبوونی د. قاسملوو نییە؛ بەڵکو دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بەو پڕۆژە فکری و [...]
ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان
ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان حوسێن بەخشی یەکەمجار کە گوێم لە ناوی دوکتۆر قاسملوو بوو، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ١٣٥٢ و ١٣٥٣ی هەتاوی کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان [...]
خودکارەکەی قاسملوو
خودکارەکەی قاسملوو خەبات ڕەسووڵی دوکتور قاسملوو سەلام. من ناوم عەتایە و خەڵکی سەقزم. کوڕی پورم ناوی هێمنە و ئەویش خەڵکی سەقزە. ئەو لە گوندی دۆزەخ دەرە ئەژی. دۆزەخ دەرە نزیکە لەسەقز [...]







