دراوی ئێران لەژێر گوشاردا
هێلینا باوەرنفایند
دراوی ئێران لەژێر گوشاردا
دوای پشوویەکی کورت لە هەفتەی ڕابردوودا، ڕەوتی دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانیی ئێران بەخێراییەکی زیاتر بەردەوامە.
دابەزینی بەردەامی بەهایی ڕیاڵ نیشانەی لاوازیی بنەڕەتیی ئابووریی[ ئێرانە]، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دووبارە ریال بەشێکی زۆری بەهاکەی لەدەستدا.
لە بازاڕە نافهەرمییەکاندا، بەیانی ڕۆژی ٥ی ژانوییە، نرخی دۆلار لە نێوان ١٣٥ هەزار تەمەن هەتا ١٤٢ هەزار تەمەن لە هاتووچۆ دابوو. بەمەش دەرکەوت کە چوونە سەرەی بەهای ڕیال لە یەک حەوتووی ڕابردوودا شتێکی کاتییە و جێگای باوەڕی بازار نییە.
دابەزینی نرخی دراو یەکێک بوو، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو خۆپیشاندانانەی کە نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر لە چەندین شاری وڵاتدا سەریان هەڵدا.
کاتێک ڕیاڵ گەیشتە نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی (نزیکەی ١.٤٤ ملیۆن بۆ هەر دۆلارێک)، هەڵاوسانی ئابووری بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد. بۆ زۆربەی خەڵک، ئەمە بە واتای لەدەستدانی زیاتری توانای کڕین دێت.
ڕەوتی دابەزینی نرخی ریاڵ بەتایبەتی کارتێکەری لەسەر هەڵاوسان لە کاڵا هاوردەکراوەکان و پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆراک دەکات.
بەم شێوەیە، قەیرانی دراو نەک تەنیا کێشەیەکی ئابووری، بەڵکو زیاتر وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەردەکەوێت.
ئەو جێگیربوونە کاتییەی ریال لە هەفتەی ڕابردوودا ، وادیارە نەک لەبەر گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕەوتی ئابووریدا، بەڵکو زیاتر بەهۆی دەستوەردانی کورتخایەنی دەسەڵاتداران بووبێت.
چاودێرانی بازاڕ باس لە دەستوەردانی ئامانجدار و ڕێکاری کارگێڕی دەکەن کە ڕژێم هەوڵی داوە لەو ڕێگەیەوە ڕێگری لە هەرەسهێنانی دراوەکە بکات ، هەتا کات بەدەست بهێنێت.
ئەم جۆرە دەستوەردانانە دەتوانن نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم بکەنەوە، بەڵام هۆکارە سەرەکییەکان ناگۆڕن، کە ئەوانیش بریتین لە: سزاکانی نێودەوڵەتی، نەبوونی متمانە بە سیاسەتی ئابووری و زیادبوونی بەردەوامی نەغدینەگی.
لە سەرەتایی ئەم حەوتووەدا، دووبارە کەوتنە ژێر گوشاری ڕیاڵ نیشانەی ئەوەیە کە مەودای مانۆری حکومەت چەندە سنووردارە.
بەبێ چاکسازیی بنەڕەتی، جێگیرکردنی جێی متمانەی دارایی دەوڵەت و هێوربوونەوەی دۆخی سیاسەتی دەرەوە، دراوی فەرمی یان ڕیاڵ، بەرامبەر بە شۆکە نوێیەکان بە لاوازی دەمێنێتەوە.
رۆچوونی نرخی دراوی نیشتمانی و گەشەسەندنی نارەزایەتیی بازار ئێستا ئاماژە بەوە دەدەن کە بازاڕەکان متمانەیەکی کەمیان بە ڕێکارەکانی دوایی هەیە و قەیرانی دراو لە ئێراندا تا ئێستا بەبێ چارەسەر ماوەتەوە.
بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٧ی بەفرەنباری ٢٧٢٥ی کوردی
باوەرنفایند ، هێلینا (٢٠٢٥):دراوی ئێران لەژێر گوشاردا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
لەکوردترسێنی و کوردترسێنی
لەکوردترسێنی و کوردترسێنی مەسعوود بابایی بەرایی: "لەکوردترسێنی" و "کوردترسێنی" دوو زاراوەن کە لەم وتارە دەمهەوێ لە ڕێگەیانەوە لە دوو سیاسەتی پڕوپاگەندەییی داگیرکەرانی کوردستان بدوێم؛ ئەم دوو زاراوەیە لە دوو ڕووەوە سێرە [...]
لە ستایشی پێشمەرگە
لە ستایشی پێشمەرگە ئارام کەیخوسرەوی پێشەکی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی دەسەڵات و تێپەڕبوون لە فۆرمە نەریتییەکانی حوکمڕانی بەرەو دامەزراوە مۆدێرنەکان، وەرچەرخانێکی بنەڕەتییە لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا. مۆدێرنیتەی سیاسی، وەک پڕۆسەیەکی گشتگیر، تەنیا [...]
لۆژیکی پارچەپارچەکردن – “بەرگریی مۆزاییکی”ی ئێران و سنوورەکانی دەسەڵاتی ڕۆژئاوا
لۆژیکی پارچەپارچەکردن – "بەرگریی مۆزاییکی"ی ئێران و سنوورەکانی دەسەڵاتی ڕۆژئاوا هێلینا باوەرینفایند یەکێ لە پارادۆکسەکانی ململانێ هاوچەرخەکان ئەوەیە، کە باڵادەستیی سەربازی حەتمن بە واتای کۆنترۆڵی سیاسی نایەت. لەکاتێکدا واشنتۆن و ئۆرشەلیم [...]
ستراتیژیی ڵێڵیی گوتاریی جەنگ لە گوتاری سیاسی و میدیایی ترامپدا
ستراتیژیی ڵێڵیی گوتاریی جەنگ لە گوتاری سیاسی و میدیایی ترامپدا ڕەحیم سورخی بەشێکی زۆر تایبەتی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، ئەو لێڵی(ابهام)یە کە لە گوتاری سیاسیی- میدیایی ترامپدا هەیە. [...]
گرنگیی ستراتیژیی نرخی نەوت لە ئابووریی جیهاندا
گرنگیی ستراتیژیی نرخی نەوت لە ئابووریی جیهاندا حەسەن قارەمانی گرنگیی ستراتیژیی نرخی نەوت لە ئابووریی جیهاندا تێکانە توندەکانی وزە، جیۆپۆلەتیک و سەقامگیریی ئابووری! وزە یەکێکە لە ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی بەرهەمهێنان لە ئابووریی [...]
نەخشە: لە جەبری جوگرافیاوە بۆ ئیمکانی ئیرادە
نەخشە: لە جەبری جوگرافیاوە بۆ ئیمکانی ئیرادە دانا حەمید نەخشە: لە جەبری جوگرافیاوە بۆ ئیمکانی ئیرادە ئەگەر جوگرافیا ئەو نەخشەیە بێت کە لەبەردەستماندایە، ئایا مرۆڤ ناچارە تەنها بەو ڕێگایانەدا بڕوات کە [...]







