دراوی ئێران لەژێر گوشاردا

هێلینا باوەرنفایند

دراوی ئێران لەژێر گوشاردا

 دوای پشوویەکی کورت لە هەفتەی ڕابردوودا، ڕەوتی دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانیی ئێران بەخێراییەکی زیاتر بەردەوامە.

 دابەزینی بەردەامی بەهایی ڕیاڵ نیشانەی لاوازیی بنەڕەتیی ئابووریی[ ئێرانە]، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دووبارە ریال بەشێکی زۆری بەهاکەی لەدەستدا.

 لە بازاڕە نافهەرمییەکاندا، بەیانی ڕۆژی ٥ی ژانوییە، نرخی دۆلار لە نێوان ١٣٥ هەزار تەمەن هەتا ١٤٢ هەزار تەمەن لە هاتووچۆ دابوو. بەمەش دەرکەوت کە چوونە سەرەی بەهای ڕیال لە یەک حەوتووی ڕابردوودا شتێکی کاتییە و جێگای باوەڕی بازار نییە.

دابەزینی نرخی دراو یەکێک بوو، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو خۆپیشاندانانەی کە نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر لە چەندین شاری وڵاتدا سەریان هەڵدا.

 کاتێک ڕیاڵ گەیشتە نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی (نزیکەی ١.٤٤ ملیۆن بۆ هەر دۆلارێک)، هەڵاوسانی ئابووری بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد. بۆ زۆربەی خەڵک، ئەمە بە واتای لەدەستدانی زیاتری توانای کڕین دێت.

 ڕەوتی دابەزینی نرخی ریاڵ بەتایبەتی کارتێکەری لەسەر هەڵاوسان لە  کاڵا هاوردەکراوەکان و پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆراک دەکات.

بەم شێوەیە، قەیرانی دراو نەک تەنیا کێشەیەکی ئابووری، بەڵکو زیاتر وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەردەکەوێت.

ئەو جێگیربوونە کاتییەی ریال لە  هەفتەی ڕابردوودا ، وادیارە نەک لەبەر گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕەوتی ئابووریدا، بەڵکو زیاتر بەهۆی دەستوەردانی کورتخایەنی دەسەڵاتداران بووبێت.

چاودێرانی بازاڕ باس لە دەستوەردانی ئامانجدار و ڕێکاری کارگێڕی دەکەن کە ڕژێم هەوڵی داوە لەو ڕێگەیەوە ڕێگری لە هەرەسهێنانی دراوەکە بکات ، هەتا کات بەدەست بهێنێت.

ئەم جۆرە دەستوەردانانە دەتوانن نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم بکەنەوە، بەڵام هۆکارە سەرەکییەکان ناگۆڕن، کە ئەوانیش بریتین لە: سزاکانی نێودەوڵەتی، نەبوونی متمانە بە سیاسەتی ئابووری و زیادبوونی بەردەوامی نەغدینەگی.

لە سەرەتایی ئەم حەوتووەدا، دووبارە کەوتنە ژێر گوشاری ڕیاڵ نیشانەی ئەوەیە کە مەودای مانۆری حکومەت چەندە سنووردارە.

بەبێ چاکسازیی بنەڕەتی، جێگیرکردنی جێی متمانەی دارایی دەوڵەت و هێوربوونەوەی دۆخی سیاسەتی دەرەوە، دراوی فەرمی یان ڕیاڵ، بەرامبەر بە شۆکە نوێیەکان بە لاوازی دەمێنێتەوە.

 رۆچوونی نرخی دراوی نیشتمانی و گەشەسەندنی نارەزایەتیی بازار  ئێستا ئاماژە بەوە دەدەن کە بازاڕەکان متمانەیەکی کەمیان بە ڕێکارەکانی دوایی هەیە و قەیرانی دراو لە ئێراندا تا ئێستا بەبێ چارەسەر ماوەتەوە.

بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٧ی بەفرەنباری ٢٧٢٥ی کوردی

باوەرنفایند ، هێلینا (٢٠٢٥):دراوی ئێران لەژێر گوشاردا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • زمانی دایکی؛ ئەو ماڵەی ناسنامە و مێژوومانی تێدا دەپارێزین

زمانی دایکی؛ ئەو ماڵەی ناسنامە و مێژوومانی تێدا دەپارێزین

زمانی دایکی؛ ئەو ماڵەی ناسنامە و مێژوومانی تێدا دەپارێزین ئەشکان باوەڕ زمانی دایکی؛ ئەو ماڵەی ناسنامە و مێژوومانی تێدا دەپارێزین "زمان تەنیا ئامرازێکی پەیوەندی نییە، بەڵکوو ئەو ئاوێنەیەیە کە مێژوو و [...]

  • کاتێک سیاسەت دەبێتە چیرۆکی بازاڕ

کاتێک سیاسەت دەبێتە چیرۆکی بازاڕ

کاتێک سیاسەت دەبێتە چیرۆکی بازاڕ پەرویز شێخی کاتێک سیاسەت دەبێتە چیرۆکی بازاڕ لە جەرگەی هەناوی سیاسیی کوردستاندا، سنووری نێوان ستراتیژی شاردراوە و تاسەی شەقام بۆ زانین تێکچووە. کاتێک خەڵک بەردەوام گوشار [...]

  • رووژهەڵاتن لە یەکەوگرتن

رووژهەڵاتن لە یەکەوگرتن

رووژهەڵاتن لە یەکەوگرتن ئارکان دادگەر رووژهەڵاتن لە یەکەوگرتن فرەتر لە سەد ساڵە ک نەتەوی کورد ها لە شوون دەسەڵات و نیشتمان کوردستان، "ئڕا نەڕەسیە؟" لە دو بەش جیەو گرێد: ١) بەش [...]

  • هێڵی سوور و چەند سەرنجێک

هێڵی سوور و چەند سەرنجێک

هێڵی سوور و چەند سەرنجێک چۆمان زرێبار هێڵی سوور و چەند سەرنجێک لە مێژووی ئەدەبیاتی سیاسیی هاوچەرخی کورددا، زۆر جار وشەی «هێڵی سوور» بەکار هاتووە؛ بەڵام ئەوەی کەمتر بینیومانە، پاراستنی ئەو [...]

  • جەنگی ڕێڕەوەکان؛ خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلیتیکی بۆ ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران

جەنگی ڕێڕەوەکان؛ خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلیتیکی بۆ ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران

جەنگی ڕێڕەوەکان؛ خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلیتیکی بۆ ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئیسماعیل هەورامی جەنگی ڕێڕەوەکان؛ خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلیتیکی بۆ ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران زۆربەی شیکەرەوە سیاسییەکان و ناوەندە میدیاییەکان وا [...]

  • لە نێوان سەربەخۆیی و فیدراڵیزم دا

لە نێوان سەربەخۆیی و فیدراڵیزم دا

لە نێوان سەربەخۆیی و فیدراڵیزم دا چۆمان زرێبار لە نێوان سەربەخۆیی و فیدراڵیزم دا مافی چارەی خۆنووسین و واقیعی سیاسی و پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پوختە ئەم وتارە باس لەوە [...]