سیناریۆی عێراقیزەکردن بە مۆدێلی ١٩٩١ی ئێران
هەردی مەهدی میکە
مەرج نییە بۆ دەستپێکردنی جەنگێک ئەوەی لەسەر کاغەز بە شێوەی پلان دادەنرێت سەد لەسەد جێبەجێبکرێت، بەڵکو گۆڕدراوە مەیدانییەکان و هاوبەشە تازە بەشداربووەکانی جەنگ هەم مەیدانەکە دەگۆڕن هەم ئامانجەکانیش پەرت و جیا جیا خۆ دەنوێنن.
لە جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، بەدەستی ترەمپ بێت تا ئێرە بەسە و ئەو ئارەزووی بردنەوەیەکی نمایشکارانەی کورتمەودا و بێسەرئيشەی وەک فەنزوێلایەتی و خامینەیی و زۆرینەی نوخبەی ئۆلیگارشی هەرەمی دەسەڵاتی سڕکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی بێ بەدیلی ڕاستەوخۆی وەک سیناریۆی فەنزوێلا بۆ ترەمپ ڕەنگە نەتوانێت هەنووکە جەنگەکە تەواوبکات و پلان بی خستبێتەکار ئەمەش واتە بەردەوامی لەقازانجی ئیسرائیل، چونکە بۆ نەتەنیاهۆ و ئیسرائیل پێچەوانەیە، بۆی بکرێت تا تەواوکردنی کۆماریی ئیسلامی سەرجەم باڵە دەرەکییەکانیشی دەڕوات، ئێستا مەیدانی جەنگ زۆرێک لە نەخشەکە دەگۆڕێت، پێویستی و خواست و هێزی دیکەی هێنایە کایە.
سعودیە و ئیمارات و کەنداو و ئەوروپا وا بەشێوەی گەرم یان سارد وا داخڵی جەنگەکە دەبن و ئێرانێکی لاوازی وەک سەدامی پاش ١٩٩١یان دەوێت، بەتایبەت ئیمارات دەیەوێ سێ دوورگەکەی وەربگرێتەوە کە تاران داگیری کردوون، وا دەریش دەکەوێت ئەوروپییەکان خەستر و باشتر ئەم چەند ڕۆژە هاوکاریی هاوپەیمانە شەڕکەرەکانیان بدەن. ئەم سێ خواستە و زیاتریش وادیارە پێویستیی بە پلانی نوێ و مەیدانی تازە و ئەکتەری نادەوڵەتییشی گەرەکە، بەشدارییکردنی ئۆپۆزسیۆنی کورد و عەرەب و بەلوچ و تورک باشترین فاکتەرن بۆ ئەوەی هەر لایەک لە لایانە بەشدارەکان بە مەرامی خۆیان بگەن، پێدەچێت سیناریۆی سەدامی پاش ١٩٩١ ئەم دووڕۆژە ببێتە بەدیلی سیناریۆی فەنزوێلی. چەند ڕۆژی ئایندە دوور نییە یان بە دانوستاندن هاوشێوەی خێمەی سەفوان ئێران ملکەچ دەکەن بە سازشی کردەیی و کۆتایی بە ئامانجگەرایی کۆماریی ئیسلامی، یان لە دوو سێ لاوە ئۆپۆزسیۆنی چەکدار یان خۆپیشاندانی فراوان ببنە هاوبەشی مەیدانی جەنگ.
بەڵام بۆ خێراکردنی و جێبەجێکردنی بەشداریی تورکیا و ئازەربایجان یان لانیکەم هەڵوێستیان گرەوەکە یەکلادەکاتەوە.
بۆیە مەرج نییە تەواوکردنی شەڕ و دانوستاندن سەرجەم لەسەر بنەمای لاوازکردنی لایەنی بەرامبەر شەڕ بینابکرێت بەڵکو جاری وا هەیە بەرامبەرەکە (ئێران) تەواو یان نیمچە تەواوبووە و حەزدەکات شەڕەکە ڕاگرێت، بەڵام بۆ تەواوکردنی نەخشەکە و ئامانجەکان، براوە جیاوازەکان بیانوو دەدۆزنەوە بۆ درێژەدان بەشەڕ تا بە پشکی خۆیان بگەن.
لێرەدا چ دانوستاندن و بەردەوامی شەڕ هەردووکی دوو ڕووی دراوێکن چونکە لایەنی دۆڕاو لە ئەساسدا ئیتر لاوازە و بیانووە نەک نەیاری کێبەرکێکار، ئێران بەرەو ئەو دۆخە براوە.
تێبینی/ ئەم سیناریۆیە لەسەر بنەما و پێدراوەکانی ڕۆژی دووەم و سێیەمی جەنگ شرۆڤە کراوە نەک بنەمایەکی جێگیر.
بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ی کوردی
مەهدی میکە، هەردی (٢٠٢٦):سیناریۆی عێراقیزەکردن بە مۆدێلی ١٩٩١ی ئێران. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
مۆدێلی سۆلۆ: “داهێنان و گەشەی تەکنەلۆژی: میراتی ئابووری ڕۆبەرت سۆلۆ کە دیمەنی ئابووری گۆڕی ! “
نووسەر و چالاکی سیاسی ڕۆبێرت سۆلۆ کەسایەتییەکی لە مێژووی جیهانی ئابووریدا، بەتایبەتی لە تیۆری گەشەی ئابووریدا. ناوی ئەو وەک پایەیەک لە نێو ئابووریناسە بەرچاوەکانی سەدەی بیستەمدا وەستاوە و لە ساڵی ١٩٧٨ [...]
ستراتێژییە جێگرەوەکان دژی ڕێژیمی ئێران لە نێوان تیۆری و پراکتیکدا
نووسەر و چالاکی سیاسی کورد لە سەردەمی گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکان و پەیوەندییە ئاڵۆزەکاندا، پرسی سیاسەتێکی کاریگەر بەرانبەر بە ئێران لە ناوەندی زۆرێک لە باسە جیهانییەکاندایە. دۆزینەوەی ئەم هاوسەنگییە لە نێوان فشار و [...]
زامبی ها می رقصند
عضو هیات تحریریه بلاگ ژیانەوە زامبی بهعنوان فیگوری از بیگانگی، مصرفکنندهی جامعه ای مرده است. چیزی که بیشترین کاربرد استعاری زامبی را نشان میدهد شاید بُعد عملکردی باشد که به نظر [...]




