سی و چوار چرۆک و مزگێنییەک بۆ ڕۆژهەڵات و کوردستان
زیاد ئەسعەد
سی و چوار چرۆک و مزگێنییەک بۆ ڕۆژهەڵات و کوردستان
۱. سبەینێ
لە ڕۆژژمێری ئێراندا، سبەینێ هەمیشە بۆنی سابوون و کافوور دەدات. لە ئێران، کەس بۆ پیربوون بەرنامەی نییە.
۲. بەش
ژنێکی تارانی گوتی: بەشی ئێمە لە ژیان، قورقوشم بوو. بەشی ئەوانیش لە دەسەڵات، پەلەپیتکە بوو. تاران تەرازوویەکی سەیری هەیە: دڵ بە فیشەک دەکێشێت.
۳. میرات
پیاوێکی بەشانوشەوکەوتی کرماشانی بە کوڕەکەی گوت: «ڕۆڵە گیان، من ئازادیت بە میرات بۆ بەجێ دێڵم.» کوڕ گوتی: «کوا لە کوێیە؟»
باوکی کراسەکەی هەڵکرد، ئاماژەی بە برینێکی سەر سینگی دا.
٤. گرتیخانە
دیوارەکانی گرتیخانە بۆنی شێ و خوێنیان لێ دەهات. زارا محەمەدی بە نینۆک لەسەر دیوارەکە نووسیبووی: «ئازادی جوانە، تەنانەت ئەگەر منیش پێ ڕانەگەم بیبینم.»
٥. لە تاران سەربازێک تفەنگەکەی دانا و فرمێسکی لە چاوان هاتن.
– لەبەرچی تەقە ناکەیت؟
– تەقەی چی بکەم، گەورەم؟ ئەوەی لەو بەرەوە هاوار دەکات، تاقە براکەی منە!
٦. ئەستێرەکان
کچۆڵەیەک لە دایکی پرسی: «چۆنە ئەمشەو ئەستێرەکان داپەڕیونەتە سەر زەمین؟» دایکی گوتی: «ئەوانە ئەستێرە نین، کچم! گڵۆپی ئەمبوڵانسەکانن. خەریکن تەرمان دەگوازنەوە.»
۷. ئەمە ناونیشانی ناوێ
تاران مەلێکی لە ڕکەدا کوشت هەتا چیدی نەخوێنێت. بۆ بەیانییەکەی، هەموو شار بووبوو بە شەقەی شاباڵی ئەو مەلە.
۸. ناسینەوە
مەئموور گوتی: «وەرن کوڕەکەتان بناسنەوە.» باوک تەماشای تەرمەکەی کرد و گوتی: «ئەوە کوڕی من نییە! کوڕی من زیندوو بوو و دەمی بە پێکەنین بوو؛ ئەوە خۆ هەر مەترێک و هەشتا سانتیم برینە!»
۹. ئازادی
لە مزگەوتێکی ئیلام منداڵێک گوتی: «مامە، ئازادی یانێ چی؟» پیاوێک بوو، پار دوو کوڕی هەبوون و ئێستە ئیدی نینی… گوتی: «ئازادی یانێ ئیدی نەترسی لەوەی شەو بە شەق بەر ببنە دەرگای ماڵەکەت.»
۱۰. لێپێچینەوە
لێپێچەرەوە لێی پرسی: «هاودەستەکانت لە کوێن؟ ناوونیشانیان هەڵبدە.» لاوە کوردەکە گوتی: «لە هەر ماڵێکی ئەم شارەدا، کەسێک هەیە وەکوو من بیر دەکاتەوە.»
۱۱. نان
بۆ ناسر حیسامی
شاعیرێک شیعرێکی نووسیبوو. شیعر، بۆنی نانی لێ هاتبوو. هاتبوون بردبوویان. شاعیر لە بیری کردبوو: لەو ئێرانە، نانی ڕاستەقینە تاوانە، چ جای شیعری لەمەڕ نان!
۱۲. چاوی تەڕی باوک
کچیژگە لە بابی پرسی: «باوە، چما چاوەکانت سوورن؟» بابی کە لە کۆڵبەری گەڕابووەوە و هاوڕێکەی لەنێو بەفردا جێ مابوو، گوتی: «سەرمای شاخ، کچم، سەرمای شاخ!»
۱۳. چاوشارکێ
چەند منداڵێک لە گەڕەکەکەی خۆیان، لە تاران، چاوشارکێیان دەکرد. یەکێکیان لە پشت تانکێکدا خۆی شاردەوە. تانک کەوتە ڕێ و شاری گرت. کایە بۆ منداڵەکە هەتا هەتایە کۆتایی هات.
۱٤. خەونی نان
باوک چووبوو بۆ کۆڵبەری. شەو کچە تاقانەکەی لە خەودا پێکەنینی گرتبوو. سبەینە دایکی لێی پرسی: «قوربانت بم، ئەمشەو تۆ هەر پێدەکەنی؛ بێژە بزانم چت دەدی؟»
– دایە، لە خەوما شاخ بووبوو بە نانێکی زۆر گەورە و باوکم چیتر ناچار نەبوو شەو [خەمی نان] لە ماڵێ بیکاتە دەرێ.
۱٥. ڕکەی چۆل
زیندانییەکی سیاسی، باڵندەیەکی ئازاد کرد و گوتی: «تۆ بڕۆ و ئازاد بە… باڵەکانی من لە ژووری تاکەکەسیدا ڕواون؛ من لە دیواری وا تێپەڕیوم کە تۆ چ جاران نەتدیون.»
۱٦. ئاخرین ئامێز
مەئموور گوتی: «یەک خولەک کاتتان هەیە.» دایکەکە کوڕەی وەها گرتە باوەش وەک بێژی بیەوێ بیگەڕێنێتەوە نێو سکی خۆی تا لە پەتی سێدارە دەربازی بێ.
۱۷. ئەستێرەی سوور
ئەستێرەیەک لە ئاسمانی کرماشان دەدرەوشایەوە. کیژێکی جوانی دڵبەخەم گوتی: «ئەوە ئەستێرە نییە. ئەوە ڕۆحی دەزگیرانەکەی منە، زەردەخەنەم بۆ دەکات.» هێندەی نەبرد، ئەستێرەکە، تەقەی پەدافەندێک کوژاندییەوە.
۱۸. دوایین نیگا
بەر لەوەی تەقەی لێ بکرێت، سەیری چاوی سەربازەکەی کرد:
– «من بۆ نان و ئازادی دەجەنگم. تۆ بۆ چی تەقە دەکەیت؟»
سەربازەکە لەرزە کەوتە دەستەکانی، لەرزە کەوتە دڵ و دەروونی، لەرزە کەوتە قاچەکانی و…
تەقەی کرد.
۱۹. بێدەنگیی جیهان
نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەی دەرکرد: «نیگەرانین.» ترەمپ گوتی: «لە سەرچاوەی جێمتمانەوە زانیومە، ئێران کوشتن و سزای لەسێدارەدانی ڕاگرتووە.»
ئا لەو کاتەدا، پەتی سێدارە لە سنە، گەرووی لاوێکی توند دەگوشی کە نیگەرانی برسێتیی خوشک و براکانی بوو.
۲۰. کورسیی لەرزۆک
پەتی سێدارە ئامادە بوو. لاوی کورد سەیری کورسییەکەی کرد و مسکەیەکی کرد. گوتی: «ئەم کورسییە دەلەرزێت، بەڵام پایەکانی تەختی ئێوە زۆر لەمە شلوشەوێل و لەرزۆکترە.»
۲۱. بۆ ئێریش فرید
منداڵان لە کۆڵان کایەی «مأمور و معترض»یان دەکرد. منداڵە خۆپێشاندەرەکان ئەوەندە بەڕاستی هاواریان دەکرد، مەئموورە ڕاستەقینەکان ترسیان ڕێ نیشت و هێرشیان کردە سەر کۆڵانەکە.
۲۲. ڕیزی پێشەوە
فیلمەکە دەستی پێ کردبوو، بەڵام ڕیزی پێشەوە چۆڵ بوو. هەموو ئەو کەسانەی بلیتیان کڕیبوو، دوێشەو، لە شەقام، ڕۆڵی سەرەکیی تراژیدیایەکی ڕاستەقینەیان گێڕابوو.
۲۳. بۆ یڵماز گیونەی
بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی
ئەسعەد، زیاد(٢٠٢٦):سی و چوار چرۆک و مزگێنییەک بۆ ڕۆژهەڵات و کوردستان. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
رووژهەڵاتن لە یەکەوگرتن
رووژهەڵاتن لە یەکەوگرتن ئارکان دادگەر رووژهەڵاتن لە یەکەوگرتن فرەتر لە سەد ساڵە ک نەتەوی کورد ها لە شوون دەسەڵات و نیشتمان کوردستان، "ئڕا نەڕەسیە؟" لە دو بەش جیەو گرێد: ١) بەش [...]
هێڵی سوور و چەند سەرنجێک
هێڵی سوور و چەند سەرنجێک چۆمان زرێبار هێڵی سوور و چەند سەرنجێک لە مێژووی ئەدەبیاتی سیاسیی هاوچەرخی کورددا، زۆر جار وشەی «هێڵی سوور» بەکار هاتووە؛ بەڵام ئەوەی کەمتر بینیومانە، پاراستنی ئەو [...]
جەنگی ڕێڕەوەکان؛ خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلیتیکی بۆ ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران
جەنگی ڕێڕەوەکان؛ خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلیتیکی بۆ ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئیسماعیل هەورامی جەنگی ڕێڕەوەکان؛ خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلیتیکی بۆ ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران زۆربەی شیکەرەوە سیاسییەکان و ناوەندە میدیاییەکان وا [...]
لە نێوان سەربەخۆیی و فیدراڵیزم دا
لە نێوان سەربەخۆیی و فیدراڵیزم دا چۆمان زرێبار لە نێوان سەربەخۆیی و فیدراڵیزم دا مافی چارەی خۆنووسین و واقیعی سیاسی و پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پوختە ئەم وتارە باس لەوە [...]
بژاردە زمانییەکان لە گوتاری سیاسیدا(مافی زمانی بە نموونە)
بژاردە زمانییەکان لە گوتاری سیاسیدا(مافی زمانی بە نموونە) ڕەحیم سورخی بژاردە زمانییەکان لە گوتاری سیاسیدا(مافی زمانی بە نموونە) بۆ بەڕێوە بردنی سیاسەتی زمانی لە ئێران دەیان دامەزراوەی ئەکادیمی دامەزراون. هەموو ئەم [...]
کوشتاری خەڵک لە ٤٦ ساڵدا
کوشتاری خەڵک لە ٤٦ ساڵدا شەهلا دەباغی کوشتاری خەڵک لە ٤٦ ساڵدا ڕاپۆرتەکان، بەڵگە و فیلمی کوشتاری دەیان هەزار ئینسان لە گەنج و لاو، پیر و منداڵ، چەندین ئەندامی بنەماڵە پێکەوە، [...]







