شیکردنەوەیەک بۆ ئاخاوتنەکەی ترامپ لەسەر دۆسییەی ئێران
ڕەحیم سورخی
زۆر جار پێکھاتەی ئاخاوتن/دەقەکە واتاکەی ساخ دەکاتەوە چییە، و شیمانەکردنی مەبەستی گوتارە سیاسییەکان تاڕادەیەک ڕوون دەکاتەوە، نەک واتای وشەکان یان تاکە ڕستەکان. پێوەندیی فۆرمی و واتایی کۆی دەقەکە پێکەوە گرنگن. ئەم پێکھاتە زمانییەی دەقەکانیش لە پێوەندییان بەکردەکان لە بەستێنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیاندا واتاکە تەواو دەکەن.
ئاخاوتنەکەی ترامپ لە وتاری ساڵانەی لەکۆنگرەی ئەمریکادا لەو شێوانەیە.
ترامپ، دۆسییەی ئێرانی وەک تاوانبارێکی مەترسیدار خستە ڕوو:
«بۆ چەندین دەیە کارەکەی ھەر بڵاوکردنەوەی تیرۆر و مەرگ و نەفرەت بووە. ھەزاران سەبازی ئەمریکی بە مینی قەراخ جادە کوشتووە، خەریکی پەرەپێدانی چەکی ناوکی بووە، چەکی مووشەکی پەرەپێداوە کە دەگاتە ئەورووپا، و بنکەکانی ئەمریکا(ھیچ ئاماژەیەکی بە ئیسرائیل نەکرد)، ٣٢ ھەزار خەڵکی خۆی کوشتووە. ھەرچەند من بەرایی بە ئاشتی دەدەم، بەڵام ڕێگایان نادەین دەستیان بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات».
ئەم شێوە ڕیزکردنەی تاوانەکانی ڕژیم، بە بێ ئەوەی ھیچ ئاماژەیەک بە بەستەی پێشنیاری ئێران بکات بۆ دانیشنی ڕۆژی پێنجشەممەیان، و شتێکی ئەرێنیش لە گوتنەکەیدا ھەبێت، دەتوانێت بەواتای ڕازی کردن و ئامادەکردنی ڕای گشتی بێت بۆ لێدانی ئێران.
ھەڵبەت ئەم شێوە لە ڕیزبەندیکردنی زمانی و خستنەڕووی دۆسیەی ئێران، بە بەراورد لەگەڵ ڕیزکردنی ئەو ھەوڵانەش کە لە پێناو ئاشتیدا داونی(ھیند و پاکستان، ئۆکراین و ڕووسیە، و غەززە و …) و لەلایکی تریشەوە، لێدانی قاسم سلێمانی، گرتنی مۆدۆرۆ و کوشتنی سەرۆکی مافیای مێکزیک، دەتوانێت واتای ئەوە بێت، ترامپ سەرکەوتنەکانی ئەم دوواییانەی و ئەو ھەوڵانەی بۆ ئاشتی ھەیبوون، کردووەتە تایەکی تەرازووی بەڵگاندنەکەی کە لەگەڵ تای پاساوی لێدانی ئێران ھاوسەنگی بکات.
پێموایە، ھەر بۆیەش ئاماژەی بە ئیسرائیل نەکرد، و لە بریتیی ئەوە، ئەورووپای ھێنایە ئاراوە، کە بەڵگاندنەکەی بۆ لێدانی ئێران بە ھێنانی ئیسرائیل و نەتانیاھوو کە لەگەڵ خۆی بە جووتەی شەڕ دەناسرێن لاواز نەکات، دەمی میدیا و ھێندێک لە نوێنەرانی کۆنگرە داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکەن، دا بخات.
ھەرچەند ئەمە لەوانەیە بۆ زیاتر ترساندنی ئێرانیش بێت تا دۆخەکە زیاتر تەماوی بکات، و ناچار بە خۆبەدەستەوەدانی بکات، بەڵام ئەمایەن ئەگەری کەمترە، چونکە شێوەی گێڕانەوەکانی و ئاماژەکانی ئەوە دەگەیەنن کە ترامپ ھیوای بەئەوە نییە ئێران مەرجەکانی بەدڵی ئەو جێبەجێ بکات؛ مێژووی چەندین دەیە لاساریی ئێران، ئەگەری شەڕ و تەمبێکردنی بەھێزتر دەکات. ئاستی ڕۆیشتنی مووشەکەکانی ئێرانی زۆر نیشان دا، تا ئەویش بکاتە یەک لە بابەتەکانی گفتوگۆکان، کە ئێران ھەر دەیانھەوێت لەسەر بەرنامە ناوکییەکەی گفتوگۆی لەگەڵ بکەن و ئەمەشە وادەکات، ئێران بەداواکەی رازی نەبێت، و ئەمیش سزای بدا.
بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ی کوردی
سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٦):شیکردنەوەیەک بۆ ئاخاوتنەکەی ترامپ لەسەر دۆسییەی ئێران. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا ئارتین حەمدی پێشەکی ٢٢ی پووشپەڕ تەنیا ڕۆژی یادکردنەوەی تیرۆر و شەهیدبوونی د. قاسملوو نییە؛ بەڵکو دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بەو پڕۆژە فکری و [...]
ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان
ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان حوسێن بەخشی یەکەمجار کە گوێم لە ناوی دوکتۆر قاسملوو بوو، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ١٣٥٢ و ١٣٥٣ی هەتاوی کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان [...]
خودکارەکەی قاسملوو
خودکارەکەی قاسملوو خەبات ڕەسووڵی دوکتور قاسملوو سەلام. من ناوم عەتایە و خەڵکی سەقزم. کوڕی پورم ناوی هێمنە و ئەویش خەڵکی سەقزە. ئەو لە گوندی دۆزەخ دەرە ئەژی. دۆزەخ دەرە نزیکە لەسەقز [...]
سۆسیالیستی فەرنجیپۆش
سۆسیالیستی فەرنجیپۆش عەلی لەیلاخ لە «کۆمیدیای خودایی»ی دانتێدا، کە یەکێکە لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان، دانتێ ئالیگیری (١٢٦٥-١٣٢١)ی شاعیری ئیتاڵیایی، یەکەم پلەی «بەرزەخ»ی خۆی بە ناوی «لیمبۆ»وە بۆ کەسانێکی وەک ئەفلاتوون، [...]
ڕووخساری بەئۆبێکتکراو
ڕووخساری بەئۆبێکتکراو دانا حەمید ڕۆژانە کە پەنجەکانمان بەسەر شاشەی مۆبایلەکانماندا دەخشێنین و دەیبەین، بەناو لێشاوێک لە وێنە و ڤیدیۆدا تێدەپەڕین. سەدان ڕووخسار لە هەردوو ڕەگەز، پیر و گەنج دەبینین؛ ڕووخساری پڕ [...]
مرۆڤێک بە پێوە
مرۆڤێک بە پێوە م. ئەحمەدی ئەو شەڕەی کە ئەم گەلە بۆ ژیان دەیکرد، دەستبەجێ و بێ دوودڵی بوو بە شەڕی منیش. من تا دوێنێ دکتۆرێکی «پێڕەش»ی بێناونیشان بووم، ئێستا کورد بووم؛ [...]







