شیکردنەوەیەک بۆ ئاخاوتنەکەی ترامپ لەسەر دۆسییەی ئێران

ڕەحیم سورخی

زۆر جار پێکھاتەی ئاخاوتن/دەقەکە واتاکەی ساخ دەکاتەوە چییە، و شیمانەکردنی مەبەستی گوتارە سیاسییەکان تاڕادەیەک ڕوون دەکاتەوە، نەک واتای وشەکان یان تاکە ڕستەکان. پێوەندیی فۆرمی و واتایی کۆی دەقەکە پێکەوە گرنگن. ئەم پێکھاتە زمانییەی دەقەکانیش لە پێوەندییان بەکردەکان لە بەستێنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیاندا واتاکە تەواو دەکەن.
ئاخاوتنەکەی ترامپ لە وتاری ساڵانەی لەکۆنگرەی ئەمریکادا لەو شێوانەیە.

ترامپ، دۆسییەی ئێرانی وەک تاوانبارێکی مەترسیدار خستە ڕوو:
«بۆ چەندین دەیە کارەکەی ھەر بڵاوکردنەوەی تیرۆر و مەرگ و نەفرەت بووە. ھەزاران سەبازی ئەمریکی بە مینی قەراخ جادە کوشتووە، خەریکی پەرەپێدانی چەکی ناوکی بووە، چەکی مووشەکی پەرەپێداوە کە دەگاتە ئەورووپا، و بنکەکانی ئەمریکا(ھیچ ئاماژەیەکی بە ئیسرائیل نەکرد)، ٣٢ ھەزار خەڵکی خۆی کوشتووە. ھەرچەند من بەرایی بە ئاشتی دەدەم، بەڵام ڕێگایان نادەین دەستیان بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات».

ئەم شێوە ڕیزکردنەی تاوانەکانی ڕژیم، بە بێ ئەوەی ھیچ ئاماژەیەک بە بەستەی پێشنیاری ئێران بکات بۆ دانیشنی ڕۆژی پێنجشەممەیان، و شتێکی ئەرێنیش لە گوتنەکەیدا ھەبێت، دەتوانێت بەواتای ڕازی کردن و ئامادەکردنی ڕای گشتی بێت بۆ لێدانی ئێران.

ھەڵبەت ئەم شێوە لە ڕیزبەندیکردنی زمانی و خستنەڕووی دۆسیەی ئێران، بە بەراورد لەگەڵ ڕیزکردنی ئەو ھەوڵانەش کە لە پێناو ئاشتیدا داونی(ھیند و پاکستان، ئۆکراین و ڕووسیە، و غەززە و …) و لەلایکی تریشەوە، لێدانی قاسم سلێمانی، گرتنی مۆدۆرۆ و کوشتنی سەرۆکی مافیای مێکزیک، دەتوانێت واتای ئەوە بێت، ترامپ سەرکەوتنەکانی ئەم دوواییانەی و ئەو ھەوڵانەی بۆ ئاشتی ھەیبوون، کردووەتە تایەکی تەرازووی بەڵگاندنەکەی کە لەگەڵ تای پاساوی لێدانی ئێران ھاوسەنگی بکات.

پێموایە، ھەر بۆیەش ئاماژەی بە ئیسرائیل نەکرد، و لە بریتیی ئەوە، ئەورووپای ھێنایە ئاراوە، کە بەڵگاندنەکەی بۆ لێدانی ئێران بە ھێنانی ئیسرائیل و نەتانیاھوو کە لەگەڵ خۆی بە جووتەی شەڕ دەناسرێن لاواز نەکات، دەمی میدیا و ھێندێک لە نوێنەرانی کۆنگرە داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکەن، دا بخات.

ھەرچەند ئەمە لەوانەیە بۆ زیاتر ترساندنی ئێرانیش بێت تا دۆخەکە زیاتر تەماوی بکات، و ناچار بە خۆبەدەستەوەدانی بکات، بەڵام ئەمایەن ئەگەری کەمترە، چونکە شێوەی گێڕانەوەکانی و ئاماژەکانی ئەوە دەگەیەنن کە ترامپ ھیوای بەئەوە نییە ئێران مەرجەکانی بەدڵی ئەو جێبەجێ بکات؛ مێژووی چەندین دەیە لاساریی ئێران، ئەگەری شەڕ و تەمبێکردنی بەھێزتر دەکات. ئاستی ڕۆیشتنی مووشەکەکانی ئێرانی زۆر نیشان دا، تا ئەویش بکاتە یەک لە بابەتەکانی گفتوگۆکان، کە ئێران ھەر دەیانھەوێت لەسەر بەرنامە ناوکییەکەی گفتوگۆی لەگەڵ بکەن و ئەمەشە وادەکات، ئێران بەداواکەی رازی نەبێت، و ئەمیش سزای بدا.

بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٦ی ڕەشەمەی  ٢٧٢٥ی کوردی

 سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٦):شیکردنەوەیەک بۆ ئاخاوتنەکەی ترامپ لەسەر دۆسییەی ئێران. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • Newroz

Newroz

NERÎN Newroz Ji hêla Navenda Lêkolînên Kurdistanê ya TISHK ve li ser înternetê hate weşandin: 19. Adar 2025 DOI Ferşî, Birahîm (2025): Newroz. Jiyanewe. Navenda Lêkolînên Kurdistan-TISHK [...]

  • نەورۆز

نەورۆز

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی فەڕشی، برایم (٢٠٢٥):نەورۆز. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. نەورۆز جگە لە [...]

  • بنەما فەلسەییەکانی ژینگەپارێزی

بنەما فەلسەفییەکانی ژینگەگەرایی

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی ڕەسووڵی، داوود (٢٠٢٥):بنەما فەلسەفییەکانی ژینگەگەرایی. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. ئەم [...]

  • مێژووی هاوبەشی هەزارساڵە: پاساوێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارە سیاسییە کوردییەکان

مێژووی هاوبەشی هەزارساڵە: پاساوێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارە سیاسییە کوردییەکان

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٥):مێژووی هاوبەشی  هەزارساڵە:پاساوێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارە سیاسییە کوردییەکان. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. [...]

  • بانگەوازەکەی ئۆجەلان و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ بۆ ماڵپەڕ

بانگەوازەکەی ئۆجەلان و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی تاسە، هیوا (٢٠٢٥):بانگەوازەکەی ئۆجەلان و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. [...]

  • مومارەسەی نەرگسییانەی دەسەڵات و نەخۆشی پسیکۆپات

مومارەسەی نەرگسییانەی دەسەڵات و نەخۆشی پسیکۆپات

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی پێتێر ویرسێن، کارل (٢٠٢٥):مومارەسەی نەرگسییانەی دەسەڵات و نەخۆشی پسیکۆپات. وەرگێڕان لە سۆئێدییەوە: شەهلا دەباغی بلاگی ژیانەوە؛ [...]