بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی
سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٥):مێژووی هاوبەشی هەزارساڵە:پاساوێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارە سیاسییە کوردییەکان. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
سەبارەت بە دەسەڵات، «سیاسەتی یەکێتیخوازی و دەسەڵاتخوازی» بۆ کورد لە هەر شێوازێکی سیاسیدا نابێت. کورد خۆجێییەکی پەراوێزە کە نابێ«شێوەی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی سەروو بگۆڕێت» و لە کۆماری دیموکراتیکدا، «ئەو کۆمەڵگەیەیە کە بە بێ ئامانجکردنی دەسەڵات ئاوا دەکرێت». بەلای ئەوەوە ڕێکخستنی کەمینەیە، وەک ڕێکخراوی کولتووری، مەزهەبی و تەنانەت ڕەگەزی و ژینگەپارێزی. هەر بۆیە هەر ناسنامەیکی سیاسی- کولتووری بێ واتابووە.

مێژووی هاوبەشی هەزارساڵە:پاساوێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارە سیاسییە کوردییەکان
لە شیکردنەوەی گوتاری سیاسیدا، گوتار شیکاران لەبری ئەوەی لە دووی «هۆ و بەرهۆ» (علت و معلول)بن، زیاتر لە دووی «گرنگی» و «واتا»ن. هەر بۆیە پرسیار ئەوەنییە کە «چی دەکرێت؟» بەڵکوو ئەوەیە کە ئەوەی دەکرێت بۆ چی گرنگە؟ و چ واتایەکی هەیە کە شتەکان بەو شێوەیە دەگوتریت و بەو ئاراستەیە دەڕوات؟ لە بەر ئەوەی پرسە سیاسی و ئەتنۆزمانییەکان لە دەوری هەوڵە ڕکابەرەکان بۆ بنیاتنانی ناسنامە کۆیی و تاکییەکان سەرهەڵدەدەن، پرسیارە مشتومڕ هەڵگرەکانی «گرنگی و واتا» جێگای سەرنجن. بۆیە بۆ ئێمەی کورد یەک لە پرسیارەکان ئەوەیە کە بۆچی گرنگە کە ئۆجەلان دەڵێت: «پرسی ژن لە پرسی کورد گەورەترە» لەکاتێکدا ئێمە لە ئێستادا بە نێر و مێوە لەبەر مەترسیی قڕکردنداین؟ واتای چییە کە دەڵێت تەنانەت « هەر جۆرە چارەسەرێکی کولتوریش ئاکامەکەی نەتەوەخوازییەکی توندئاژۆیە»؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە واتاکانیان بەستراوە بە چەند بابەتی گرنگەوە کە بە پێی تیۆرییەکانی بەڕێز ئۆجەلان چیتر لە گوتار و ڕێکاری سیاسیی پەکەکەدا نەماون.
دەسەڵات،خاک، نەتەوەزمان/ ئەتنۆزمان، کولتور و ناسنامە
دەسەڵات
سەبارەت بە دەسەڵات، «سیاسەتی یەکێتیخوازی و دەسەڵاتخوازی» بۆ کورد لە هەر شێوازێکی سیاسیدا نابێت. کورد خۆجێییەکی پەراوێزە کە نابێ«شێوەی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی سەروو بگۆڕێت» و لە کۆماری دیموکراتیکدا، «ئەو کۆمەڵگەیەیە کە بە بێ ئامانجکردنی دەسەڵات ئاوا دەکرێت». بەلای ئەوەوە ڕێکخستنی کەمینەیە، وەک ڕێکخراوی کولتووری، مەزهەبی و تەنانەت ڕەگەزی و ژینگەپارێزی. هەر بۆیە هەر ناسنامەیکی سیاسی- کولتووری بێ واتابووە.
خاک
خاک/ نیشتمان (کوردستان) بووە بە کۆمەڵگە. بۆ ئەوەی کورد وەک سەنتەر یان چەق پشتی پێ نەبستێت. کردارە بەدامەزراوەیی بووەکانی حکومەتمەندیی «کۆمەڵگەی ژووروو» «خۆجێییەکان بۆ هاوبەشی و هاوکاری ڕاکێش دەکات تاوەکوو بۆچوونی تەسکی خۆجێیی و زێهنیەتە جیاوازە دەسەڵاتگەراکان ئەسپەکانی خۆیان تاو نەدەن». ئۆجەلان دەڵێت: چی دیکە باوەرم بەوە نییە «لە هەر شوێنێک دەسەڵات هەبێت، بەرخۆدان و سەرهەلدان هەیە و دەبێت». ئەگەر وایە، نازانم ئەو هەموو پرۆپاگەندە مییدیاییە و «شەڕی تایبەت» لەگەڵ دەسەڵاتی باشوور بۆ ڕەوایە و لەگەڵ تورکیە نا؟ بۆ چی «کۆنفیدرالیزمی بۆ تورکیە ناویێت»؟
نەتەوەزمان/ ئەتنۆزمان، کولتور و ناسنامە
زمانێکی خاوەن پریستیژ کە نوێنەرایەتیی کۆمەڵەیەکی ئەتنۆزمانی بکات لە پەیامی ئۆجەلاندا (ئۆتۆنۆمییەکی کولتووری) هەڵگیراوە. بۆیە مافی زمانی دەبەستێتەوە بە «ئازادیی دەربڕین» و دەشڵێت ئەوانە لەو یەکێتییە نەتەوەییە سنوور پارێزراوەی ئێستادا لە ڕەوتێکی سروشتیی بەریەککەوتندا دەتوێنەوە: «دەبێت کۆتایی بە تاواندنەوەی زۆرەملێ بهێنرێت. مەسەلەکە لە بنەڕەتدا خۆ ویستانەیە. چونکە پێویستییەکانی ژیان، زمان و کولتووری خۆی دروست دەکات». «بە جێ هێشتنی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان بۆ توانەوەیەکی سروشتی، و ڕێگەدان بە بەها کولتوورییەکان بۆ پەرەسەندن و مانەوە، ڕەوتێکی بنەڕەتیی مێژووی مرۆڤایەتییە». چونکە «تورکەکان نەک هەر بە ژمارە، بەڵکوو بە ئابووری و دیموکراسییەکی گەشەسەندوو بەهێزتر دەبن. بە قازانجی میللەتی توورکە کە کورد وەک دیاردەیەکی کۆمەڵناسانە بنرخێنێ”. خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە، هەموو دەرفەت و پشتیوانییە دامەزراوەییەکان بۆ برەودانی زمانی تورکی وەک زمانی فەرمیی کۆمارە یەکپارچە دیموکراتییەکەیە، و زمانی کوردی لەو گۆڕەی لۆخۆی یان دەمێنێت یان بە شێوەیەکی سروشتی لە ڕەوتێکی ئاساییدا دەتاوێتەوە.
کۆتایی
ئەمە، بەشێوەیەکی هاوپێچ ئەوەی لێدەکەوێتەوە کە یەکسانییەکە لە یەک زماندا دروست دەبێت کە لە چڤاکێکی دیموکراتیکدا دەرفەت بۆ دەستراگەیشتنی تاکەکان بە سەرچاوەکان زیاتر دەڕەخسێنێت . بە گشتی و بە کورتی، ئەگەر ئەمانەش نەبن، لە درێژخایەندا پێکهاتەیەک وەک کورد نامێنێت کە وەک یەکەیەکی بە کۆمەڵ جیاواز و چالاک لە دۆخی نێوان نەتەوەییدا ڕەفتار بکات. بۆیە ئەگەر ئەو چەند چەمکە وەک پێوەر بۆ بوونی نەتەوەیەکی جیاواز لەبەر چاو بگرین، و بزانین کە ئەمانە لە مێژە لە گوتاری سیاسیی پەکەکە دا نەماون، چاوەڕوانییەکانمان دەگۆڕێت .
هیوادارم خۆبەڕێوەبەرییەکی کولتووری لە ڕۆژئاوا بمێنێت کە زمان، و دیموگرافی و پێگەی کوردی بپارێزێت تا بە زیندوویی بمێنێتەوە. بەراود کردنێکی هەڵە دەبینرێت لە نێوان دەسکەوتی باشوور و پرۆسەی بەدەستهێنانەکەی کە زۆر لەو پرۆسەیە جیاوازە کە پەکەکە و لقەکانی داوای دەکەن و پێیدا دەڕۆن. دەسکەوتی باشوور لە بنەڕەتەوە ئامانجکردنی دەسەڵاتێکی کوردی لە سەرخاکی کوردستان، دیموگرافی، زمانی کوردی و تایبەتمەندییە ناسنامەییەکانی خۆی بووە. ئەمە پێوەندیی بە شێوەی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتدارانی ئێستای باشوورەوە نییە کە چاکن یان خراپن؛ بابەتەکە قەوارەیەکی دەستووری-سیاسییە کە هەرێمی کوردستانە و هی نەتەوەی کوردە.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
ئەو ڕۆژەی باوکم پارووە نانەکەی بۆ قووت نەدرا
ئەو ڕۆژەی باوکم پارووە نانەکەی بۆ قووت نەدرا هاوڕێ لە مانگی ٨ی ساڵی ١٩٧٨ی زایینی لە دایک بووم؛ لە قۆناغێکی پڕ لە گۆڕان، شۆڕش و ئاڵۆزیی مێژووی کوردستاندا. دەسپێکی ژیانی من [...]
شار ڕەشپۆش بوو
شار ڕەشپۆش بوو ناسر ساڵحی ئەسڵ لە بەرەبەری ٣٧ ساڵەی ساڵیادی تیرۆرکردنی یەکێک لە شازترین ڕێبەرانی نەتەوەی کورد، د. عەبدولڕەحمانی قاسملوو داین. دوکتۆر قاسملوو کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچە و جیهان، دیپلۆماتێکی شارەزا [...]
قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش!
قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش! برایم لاجانی ٣٧ ساڵ پاش تیرۆری دوکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، فەلسەفە و میراسی سیاسیی ئەو، هێشتاش بە چەشنێکی بەرچاو هەروا هاوچەرخ و ئاکتوێل ماوەتەوە. ئەگەرچی ناوبراو [...]
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا ئارتین حەمدی پێشەکی ٢٢ی پووشپەڕ تەنیا ڕۆژی یادکردنەوەی تیرۆر و شەهیدبوونی د. قاسملوو نییە؛ بەڵکو دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بەو پڕۆژە فکری و [...]
ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان
ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان حوسێن بەخشی یەکەمجار کە گوێم لە ناوی دوکتۆر قاسملوو بوو، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ١٣٥٢ و ١٣٥٣ی هەتاوی کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان [...]
خودکارەکەی قاسملوو
خودکارەکەی قاسملوو خەبات ڕەسووڵی دوکتور قاسملوو سەلام. من ناوم عەتایە و خەڵکی سەقزم. کوڕی پورم ناوی هێمنە و ئەویش خەڵکی سەقزە. ئەو لە گوندی دۆزەخ دەرە ئەژی. دۆزەخ دەرە نزیکە لەسەقز [...]







