بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی

ئەلڕاشد، عەبدولڕەحمان (٢٠٢٤): لوبنان و یەمەن و ئێران پاش غەزە. و: هێرش پاڵانی. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

بە کۆتایی شەڕی غەزە هەموو شەڕەکان تەواوی نەبوون. سێ بەرەی کراوەی شەڕ هێشتا بەردەوامە. لە لوبنان ئاگربڕێکی کاتی هەیە و، حوسییەکانی یەمەنی  دابڕ دابڕ گورزی گرانیان وەبەر دەکەوێ. ئێرانیش تا ئێستا وەک گەورەترین بەرەی کراوەی شەڕ ماوەتەوە و، لە مانگی جونی ساڵی ڕابردووەوە و، دوای شەڕی دوازدە ڕۆژە سەرەمڕ هێزەکانی لە ئامادەباشیی تاقەتپرووکێن دان.

  • شێوازی بڵاوبوونەوە: ئانلاین

  •  یاسای کۆپی: CC-BY-NC 4.0

  • بلاگ: ژیانەوە

  • سەرچاوەی وتار: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • نووسەر: عەبدولڕەحمان ئەلڕاشد

  • وەرگێڕ: هێرش پاڵانی

  • ڕێکەوت: ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

  • ئەنستیتۆی: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • Copyright: © 2025 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0 

لوبنان و یەمەن و ئێران پاش غەزەلوبنان و یەمەن و ئێران پاش غەزە


بە کۆتایی شەڕی غەزە هەموو شەڕەکان تەواوی نەبوون. سێ بەرەی کراوەی شەڕ هێشتا بەردەوامە. لە لوبنان ئاگربڕێکی کاتی هەیە و، حوسییەکانی یەمەنی  دابڕ دابڕ گورزی گرانیان وەبەر دەکەوێ. ئێرانیش تا ئێستا وەک گەورەترین بەرەی کراوەی شەڕ ماوەتەوە و، لە مانگی جونی ساڵی ڕابردووەوە و، دوای شەڕی دوازدە ڕۆژە سەرەمڕ هێزەکانی لە ئامادەباشیی تاقەتپرووکێن دان.

ئێستا هەمووان چاویان لە سەر نەتانیاهۆیە و، پرسیار ئەوەیە ئایا لافاوی پێشهاتەکانی ئەم دواییانەی پاش کۆنفرانسی شەرمو شێخ بەربینگی پێی دەگرێ و لە سەرۆکایەتی حکومەت دووری دەخاتەوە؟ یان پێدەچێ درێژە بە هەوڵی تەواوکردنی ئەو ئامانجانە بدا کە بەڵێنی جێبەجێکردنی دابوون و، پێکدادانەکان بە گەرموگوڕی دەگەڕێنەوە بۆ سێ بەرەکە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە هێرشەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە ماوەی خولی سەرۆکایەتییەکەی ئەودا ڕوویانداوە و، بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی کەوتووەتە ئەستۆی و هەست دەکات بە دەستبەرکردنی سەرکەوتنی تەواو دەکەوێتە سەرووی لێپرسینەوەکان؟ ئەگەر بێتو ڕکابەرەکانی توانیان بیڕووخێنن، ئەوا دۆخی ناوچەکە کە مۆلەقی چاوەڕوانی ئاڵترناتیڤێکی نوێ و سیاسەتێکی نوێتری ئیسرائیلیە رەنگە هێور بوونەوە و کۆتایی دوو ساڵ نائارامی لێبکەوێتەوە.

ئاماژەکان دەڵێن ئەگەری شانسی مانەوەی نەتانیاهۆ فرەتر، بۆ؟ لە بەرئەوەی نەتانیاهۆ بە شارەزای و لێهاتووی لە رۆڵی حیزبی لە سیستەمی پەرلەمانی ئاڵۆزدا ناسراوە، ئەو دەتوانێ هاوپەیمانییەک ڕێکبخا کە دەسەڵاتەکەی درێژ بکاتەوە. زیاتر لە ١٧ ساڵ حوکمڕانی دەوڵەتی جولەکەکانی کردووە و، ماوەی حوکمڕانیەکەی لە دەیڤید بن گوریۆنیش زیاترە. تا ئێستاش سەرەڕای ئەو شەڕانەی کە رێبەری کردوون، کە گەورەترین سەرکەوتنەکانی بۆ ئیسرائیلش بەدەستهێنا لە دوای شەڕی ١٩٦٧ەوە، پێگەیەکی جەماوەرییەکی بەرچاوی هەیە.

لوبنانیەکان نیگەرانن، جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە نەیشاردوەتەوە، کە نیگەرانە لەوەی ئیسرائیل دوای تەواوکردنی کشانەوەی لە غەزە رەنگە ڕوو بکاتەوە لای وڵاتەکەی ئەو، بۆ ئەوەی “دەسکەوتی سیاسی” پتر بۆ خۆی دەستەبەر بکا. بە دڵنیاییەوە ئیسرائیل دوای کشانەوەی زۆربەی سوپاکەی لە کەرتی غەزە، دەسکراوەییەکی فرەتری جووڵەی هێزەکانی دەبێ. حیزبوڵاش لە بەرئەوەی بە مانۆڕدان هەوڵی خۆدزینەوە دەدا لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ ئیسرائیل واژۆی کردووە بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانی بە سوپای لوبنان، کە لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتننامە ئاگربەستی لۆبنان و ئیسرائیل ئەنجامدرا، بۆیە دەکرێ چاوەروان بکرێ کە بەرەی باکووری ئیسرائیل بە کراوەیی و گەرمی بکەێتەوە سەر گازیپشت. ئەوجار سەرۆکی ئەمریکاش ناتوانێ پێش بە ناتانیاهۆ بگرێ، چونکە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و فەرەنسا شایەتحاڵی و گەرەنتی ئەو ڕێککەوتنەی شەڕڕاگرتن بوون. ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی سەرۆکی لوبناندایە، کە بۆ پاراستنی ئەو ئاشتی وسەقامگیرییە مەدەنییەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەدەست هاتوو، خۆی لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حیزبوڵا بەدوور دەگرێ.

ئیسرائیل دەڵێ لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە و هێرشەکانی ڕاناگرێت تا حیزبوڵڵا چەکەکانی ڕادەست نەکات، یان ڕەنگە ڕێککەوتنی نوێ بێتەکاییەوە و گەرەنتی پێویست و رازیکەر بۆ ئێسرائیل دابین بکا.

پێکدادان لەگەڵ حوسییەکان لە یەمەن لە گرەوی هەڵسوکەوتی ئەو گرووپەی لایەنگری ئێراندیە، داخۆ دوای ئەوەی حەماس ڕازی بووە بە کۆتایی هێنان بە شەڕەکە ئەو گرووپە چی دەکا. بە دڵنیایەوە ئیسرائیل ئەوەندە توانای سەربازیی هەیە کە بۆ لاوازکردنی حوسییەکان وتەیارکردنی هێزە یەمەنیە دژبەرەکانی حوسیەکان لەسەر زەوی، بە ڕووخاندنی ڕژێمی ئەنسارالله لە سەنعا ئامانجەکانی بە تەواوی بپێکێ. حەماسیش کە بوو بە هۆی وزەگرتن و بیانوو پەیدا کردنی نوێتری ئەو گرووپانە کە خۆیان بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادە کردووە، دەکەوێتە ژێر چاودێری چڕتر.

دژوارترین و مەترسیدارترین بەرەیەک کە کاردانەوەی بەربڵاوی ناوچەیی لێدەکەوێتەوە، بەرەی ئێرانە. سەرۆک ترامپ ئەو کەسەیە کە پێشی بە شەڕەکەی ئەو دوایانە گرت بەر لەوەی حەوتووی دووەمی تەواو بکات. ترامپ هاتە ناو شەڕەکەوە و فەرمانی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوەکیەکانی ئێرانی دەرکرد، یەکەم شەڕی بوو، پاشان ئاگربڕی ڕاگەیاند. هەڵبەت نەتانیاهۆ لەو کاتەدا ناڕازی بوو و، نەیتوانی ئێزنی گڵۆپی سەوز بۆ تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنە پلان بۆ داڕێژروەکەی سەربازییەکەی لە ترامب بەدەستبهێنێ. سەرۆکی ئەمریکا بە لێهاتوویەکی کەموێنە ئەو هەلەی رەخساوەی دژی تارانی قۆستەوە و، هەڕەشەی کرد کە جڵەوی  نەتانیاهۆ شل دەکا ئەگەر ئێران دەست بۆ پیتاندن یان چاڵاکردنەوەی پرۆژە سەربازیەکەی بباتەوە.

لەم دۆخەدایە کە ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران مەجبوورن بەرەدوام لە سەر هەست و  ئامادەباشیی تەواودا بن، نەتانیاهۆش ئەگەر بیهەوێ فێڵ و بیانووی دەستپێکردنەوەی شەڕەکەی لێنابڕێ. ئەگەر پێکدادان لە نێوان دوو زلهێزی گەورەی ناوچەکە، ئێران و ئیسرائیل، دەسپێ بکاتەوە بە دڵنیایەوە وێرانکەر دەبێ. وڵاتانی ناوچەکەی دەوروبەری شەڕەکە، بە دڵەڕاوکێیەوە چاوەڕێی ئەوەن کە بزینن داخۆ داهاتوو چی لە هەناودایە.

سیاسەتوانانی لوبنان و ئێران دەبێ باش تێگەیشتبن کە مەترسییەکان بە ڕێککەوتن لە سەر ئاگڕبڕ لە غەزە نە کۆتایی هاتووە و  نەکۆتایی دێ. ئەو شەڕە خوێناوییەی غەزە بە ڕێککەوتنێکی دوو قۆڵی کۆتایی بە شەڕی دوولایەن هێناوە، لە کاتێکدا دۆخی بەرەکانی دیکە هێشا بە کراوەیی ماونەتەوە.

بەشداری نێودەوڵەتی گەورە کە پاڵپشتی دانوستانەکان دەکا، گوشار دەخاتەگڕ و پشتیوانی بۆ غەزە دەستەبەر دەکا، دەرفەتێکیش دەدات بە سێ لایەنە هەڕەشەلێکراوەکەی تر کە لە خەمی دانوستان، لەسەر ڕێکخستنی دۆخ و ڕێککەوتنەکانیاندا بن و تەنیا دڵیان بەو ئاگربڕە خۆش نەکەن، چون وەک دەگوترێ ئاگربڕ لە خۆیدا بۆمبێکی کاتییە و، هەر کات ئەگەری تەقینەوەی هەیە.

 

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • سوریا و کوردەکان کشانەوە، مەرسووم و هاوسەنگییە لەرزۆکەکەی سەر فورات

سوریا و کوردەکان کشانەوە، مەرسووم و هاوسەنگییە لەرزۆکەکەی سەر فورات

سوریا و کوردەکان کشانەوە، مەرسووم و هاوسەنگییە لەرزۆکەکەی سەر فورات هێلێنا باوەرنفایند سوریا و کوردەکان کشانەوە، مەرسووم و هاوسەنگییە لەرزۆکەکەی سەر فورات چەندین ساڵە لە سوریا، ڕووباری فورات لە تەنها ڕووبارێک [...]

  • هەنگاوێک بەرەو ڕزگاری

هەنگاوێک بەرەو ڕزگاری

هەنگاوێک بەرەو ڕزگاری شەهلا دەباغی هەنگاوێک بەرەو ڕزگاری بۆ دەبێ لە سەر ئەو کوشتارەی لە شارە فارسەکان دەکرێ وەدەنگ بێین؟ کە دەشزانین کوشتار لە ڕۆژهەڵاتیش بەردەوامە. دوای سەرکەوتن بەسەر ڕێژیمدا دەبێ [...]

  • ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ

ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ

ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ هەردی مهدی ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ لە سی ساڵی ڕابردوودا ئێران چەندین قەیرانی ڕیشەیی ڕووبەڕوو بووەتەوە، کێشەی سەرەکیی دەوڵەت ئەوەبوو لەبری ئەوەی قەیران [...]

  • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک

ئێران لە نێوان لەرزینى ناوخۆیی و گوشاری دەرەکیدا

ئێران لە نێوان لەرزینى ناوخۆیی و گوشاری دەرەکیدا هێلێنا باوەرنفایند ئێران لە نێوان لەرزینى ناوخۆیی و گوشاری دەرەکیدا تاران لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، نیشانەکانی قەیرانێک خەریکە چڕ دەبنەوە کە لە ئاڵۆزییە [...]

  • ئێران وەردەمو گۆڕانكارییەكانە و ئێمەی كورد ڕۆژهەلاتو كوردستانیەنە

ئێران وەردەمو گۆڕانكارییەكانە و ئێمەی كورد ڕۆژهەلاتو كوردستانیەنە

ئێران وەردەمو گۆڕانكارییەكانە و ئێمەی كورد ڕۆژهەلاتو كوردستانیەنە هەرمان ڕۆژهەڵات  ئێران وەردەمو گۆڕانكارییەكانە و ئێمەی كورد ڕۆژهەلاتو كوردستانیەنە دماو دابەشكریای جوغڕافیاو كوردستانی بەهۆو ئەنجامەكاو شەڕە نگریسە جیهانییەكا بە ڕێككەوتەی زلهێزەكا پەیمانە [...]

  • نیگای شۆڕشگێڕ

نیگای شۆڕشگێڕ

نیگای شۆڕشگێڕ دانا حەمید  نیگای شۆڕشگێڕ لە قووڵایی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بەرەنگاریی تەنیا کاردانەوەیەکی سیاسیی کاتی نییە بەرانبەر بە ستەمێکی دیاریکراو، بەڵکو کردەیەکی وجودیی بەردەوامە بۆ سەلماندنی «بوون» لە بەرانبەر ستراتیژییەتێکی [...]