لە ئێنتێبییەوە بۆ تاران: لە نێوان یادەوەریی ئەمنی و عەقیدەی سیاسی سەربازی لە ژیانی سیاسیی بنیامین نتەنیاهودا
کاوە عومەر خۆشناو
لە ساڵی ١٩٧٦ ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی دەگمەنی لە ئێنتێبی پایتەختی ئۆگاندادا ئەنجام دا. ئەم ئۆپەراسیۆنە بە یەکێک لە گرنگترین و بەناوبانگترین ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتییەکانی مێژووی ئیسرائیلە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هێزە تایبەتییەکانی ئیسرائیل توانیان بە شێوەیەکی چاونەترسانە لە ئۆپەراسیۆنێکی زۆر ئاڵۆز و مەترسیداردا گرووپێک لە بارمتەی سڤیل جووی هاوڵاتی ئیسرائیلی ڕزگار بکەن کە لە فڕۆکەخانەی ئێنتێبی بە بارمتە دەستبەسەر کرابوون و ژمارەیان نزیکەی ١٠٣ هاوڵاتی ئیسرائیلی بوو.
چیرۆکی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوی فڕاندنی فڕۆکەیەکی ”ئێر فرانس“ لەلایەن چەند کەسێکی چەکداری سەر بە جەبهەی گەلیی فەلەستین و هەروەها گرووپێکی توندڕەوی ئەڵمانی بە ناوی ”سوپای سوور“ ئەنجامدرا. ئەم ڕووداوە وەک نموونەیەکی زیندوو و وەک بەڵگە نیشاندەری ئەو ڕاستییە دووپات دەکاتەوە کە هەندێک وڵات چۆن و بۆچی پشتگیری لە هەندێک بزووتنەوەی گەلی فەلەستینی دەکەن، کە نەک هەر لەسەر بنەمای باوەڕهێنان بە دادپەروەری دۆزی خەباتی گەلی فەلەستینە وەک ئەوەی پروپاگەندەی بۆ دەکەن، بەڵکوو لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی سیاسی و ئەجیندای ململانێی گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتییە و لەڕاستیدا بۆ بەرژەوەندیی دەسەڵاتی خۆیان ئەم کارە دەکەن وەک لە مێژوودا دووپات بووەتەوە بە نموونەیەکی زیندوو وەک دەسەڵاتی عیدی ئەمین لە وڵاتی ئۆگندا لە کیشوەری ئەفریقیا.
ئیسرائیل لە دۆست بۆ دوژمن لە دیدی عیدی ئەمین لە گۆڕانکارییە سیاسییەکاندا
لە سەرەتای گەیشتنیدا بە دەسەڵات، عیدی ئەمین دژ بە ئیسرائیل نەبوو، بەڵکوو بە پێچەوانەوە ئیسرائیل پشتیوانیی تەواوی عیدی ئەمینی کرد تا ساڵی ١٩٧١ی زایینی. عیدی ئەمین بە پاڵپشتی ئیسرائیل توانی بگاتە لووتکەی دەسەڵات لە ئۆگندا. دەوڵەتی ئیسرائیل یارمەتیی سەربازی، کشتوکاڵی، گەشەپێدان و هاوکاریی ژێرخانیی ئابووریی پێشکەش بە دەسەڵاتی عیدی ئەمین کرد. بە شێوەیەکی گشتی ئەوکات دوای دامەزرانی دەوڵەتی ئیسرائیل سیاسەتی دەرەوەی لە چوارچێوەی بیرۆکەی سیاسەتی ”هاوپەیمانی دەوروبەر“، کە داڤید بن گوریۆن وەک یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کاری لەسەر سیاسەتی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و گەلانی نەتەوەی ناعەرەبی وەک فارس و تورک دامەزراندبوو.
بەڵام ئەم پەیوەندییە زۆر درێژی نەکێشا. کاتێک عیدی ئەمین هەستی کرد کە ئیسرائیل پشتیوانیی پێویستی ناکات، بە تایبەت کاتێک داوای چەک و فڕۆکەی جەنگی لە ئیسرائیل کرد بۆ خۆئامادەکردن و جێبەجێکردنی پلانی شەڕ لەگەڵ وڵاتی تانزانیا. ئەو داواکارییەش لە لایەن ئیسرائیل ڕەت کرایەوە. لە ئەنجامدا عیدی ئەمین لە ئیسرائیل هەڵگەڕایەوە بە ئاستێک کە بە تەواوی خۆی لە معمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا و یەکێتیی سۆڤیەت و ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات نزیک کردەوە و هاوپەیمانێکی نوێی پێک هێنا، ئەم گۆڕانکارییانە تا ئاستێک فراوان بوون کە دەتوانین بڵێین بوونە هۆی ئەوەی ئۆگندا چووە ناو هاوپەیمانییەکی دژی ئیسرائیل.
ڕووداوی ڕفاندنی فڕۆکە ئێر فرانس و گەیشتن بە ئێنتێبی
لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦، فڕۆکەیەکی ”ئێر فرانس“ کە لە فڕۆکەخانەی ئیسرائیل بەرەو پاریس پایتەختی فەڕەنسا دەچوو، لە ئەسینا پایتەختی وڵاتی یۆنان ترانزیتێکی کورتی هەبوو و هەر لە ئەسینا چوار کەس – دوویان سەر بە جەبهەی فەلەستینی و دوو کەسی تر کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانی ڕۆژهەڵات بوون – فڕۆکەکەیان فڕاند و ئاراستەی فڕۆکەکەیان بەرەو فڕۆکەخانەی ئێنتێبی پایتەختی ئۆگندا گۆڕی.
ڕێژیمی عیدی ئەمین پشتگیریی لەم کارە کرد و داڵدەی تەواوی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییەی دا و مافی پاراستنی بۆ دابین کرد. ئەوەیش دەشێ وەک وەڵامێکی سیاسی و تۆڵەکردنەوەی عیدی ئەمین دژ بە ئیسرائیل دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم وڵاتە لێک بدرێتەوە.
وەڵامی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت
ئیسرائیل بڕیاری دا بە وەڵامێکی سەربازی مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕووداوە بکات، لە سەرەتای ڕووداوەکەدا ئیسرائیل پەیامی ڕازیبوونی بە داخوازییەکانی ڕفێنەرەکان دا، کە بریتی بوون لە ئازادکردنی گیراوانی فەلەستینی، وەک هەوڵێک بۆ هەڵخەڵەتاندنی ڕفێنەرەکان بە مەبەستی بەدەستهێنانی کات بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی.
ئیسرائیل یەکەیەکی تایبەتی ناسراو بە ”سیێرەت مەتکال“ی بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل ڕاسپارد. یەکەی ”سیێرەت مەتکال“ لە ساڵی ١٩٥٧ لە لایەن ئەفسەرێکی سەربازی بە ناوی ئەبراهام ئەرنانەوە دامەزراوە. ئەم یەکەیە لە مێژوودا ناسراوە بە ناوی یەکەی ٢٦٩ و یەکەی ٢٦٢، دواتر بە یەکەی ”سیێرەت مەتکال“ ناسراوە. دروشمی ئەم یەکە تایبەتەیە بریتییە لە ”دڵێر سەرکەوتووە“.
هێزەکانی ئیسرائیل بە شێوەیەکی نهێنی لە کاتی شەودا لە فڕۆکەخانەکەی ئێنتێبی دابەزین و بە بەکارهێنانی چەند ئۆتۆمبێلێکی ڕەشی جۆری ”مێرسیدس“ وەک ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی ئۆگندا، عیدی ئەمین، هەوڵیان دا بەم کارە فێڵ لە هێزە ئۆگانداییەکان بکەن و هەڵیان بخەڵەتێنن و سەریان لێ بشێوێنن.
ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنەکە وەک سەرەتایەکی نوێی تۆمارکردنی مێژوو
لە ماوەیەکی کەمتر لە کاتژمێرێکدا، هێزەکانی ئیسرائیل توانیان بارمتەکان ڕزگار بکەن و چەکدارەکانی فەلەستینی بکوژن. پێکدادانی سەربازی لە نێوان یەکەی ئیسرائیلی و هێزەکانی ئۆگندا ڕوویدا، لە ئەنجامدا چەندین سەربازی ئۆگاندایی کوژران و هێزەکانی ئیسرائیل توانیان لە ناو فڕۆکەخانەی ئێنتێبی ١١ فڕۆکەی سەربازیی جۆری میگ-١٧ی دروستکراوی یەکێتیی سۆڤیەت تێک بشکێنن کە نزیکەی چارەکێکی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتەیان پێک دەهێنا. بەڵام ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل بێ باج و زیان نەبوو، بەڵکو لەم ئۆپەراسیۆنەدا فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنەکە بە ناوی یۆناتان نەتەنیاهو – کە دەکاتە برای گەورەی بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیسرائیل – کوژرا.
کاریگەریی لەسەر سیاسەت و ئەمنیی ئیسرائیل
ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو بووە بنەمایەکی سەرەکیی عەقیدەی ئەمنی و سیاسەتی ئیسرائیل کە لەسەر کاردانەوەی خێرا و ڕەتکردنەوەی گفتوگۆ لە ژێر فشاری دوژمن و بەکارهێنانی هێز بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی ئیسرائیل دامەزراوە. ئەم ڕووداوە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر کەسایەتیی بنیامین نەتەنیاهو دانا و ڕەنگدانەوەی لەسەر بڕیارەکانیشی هەبووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
لە ئێنتێبی بۆ تاران: بەردەوامیی عەقیدە
زۆر لە لێکۆڵەران پێیان وایە ئەزموونی ئێنتێبی و مردنی برا گەورەی بنیامین نەتەنیاهو، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دیدی سیاسیی ئەودا جی هێشتووە، بەتایبەتی لە بابەتی ”هەڕەشەی بوون“ هەبووە. هەر بۆیە، نەتەنیاهو ئێران وەک گەورەترین هەڕەشە دەبینێت بۆ سەر ئیسرائیل و تەواوی سیاسەتەکانی نەتەنیاهو لەسەر بنەمای پەرچەکردار و هەڵسەنگاندنی پێشەکی بەرپەرچدانەوەی خێرای سەربازی دامەزراوە.
لە نێوان ڕابردوو و ئێستادا
پەیوەندیی نێوان ئۆپەراسیۆنی ئێنتێبی و سیاسەتی نەتەنیاهو تەنیا پەیوەندییەکی خێزانی نییە، بەڵکو بووە بە بنەمای عەقیدەیەکی سیاسی و ئەمنی سەربازی وڵاتی ئێسرائیل لە ئێستادا لە نێو ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پرسیارێک بەردەوام دێتە گۆڕێ: ئایا ئیسرائیل دەتوانێت بەردەوام دەبێت لە عەقیدەی ”ئێنتێبی“، یان پێویستە ڕێگایەکی نوێ بگرێتەبەر؟
بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی
عومەر خۆشناو، کاوە(٢٠٢٦): لە ئێنتێبییەوە بۆ تاران: لە نێوان یادەوەریی ئەمنی و عەقیدەی سیاسی سەربازی لە ژیانی سیاسیی بنیامین نتەنیاهودا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
رووژهەڵاتن لە یەکەوگرتن
رووژهەڵاتن لە یەکەوگرتن ئارکان دادگەر رووژهەڵاتن لە یەکەوگرتن فرەتر لە سەد ساڵە ک نەتەوی کورد ها لە شوون دەسەڵات و نیشتمان کوردستان، "ئڕا نەڕەسیە؟" لە دو بەش جیەو گرێد: ١) بەش [...]
هێڵی سوور و چەند سەرنجێک
هێڵی سوور و چەند سەرنجێک چۆمان زرێبار هێڵی سوور و چەند سەرنجێک لە مێژووی ئەدەبیاتی سیاسیی هاوچەرخی کورددا، زۆر جار وشەی «هێڵی سوور» بەکار هاتووە؛ بەڵام ئەوەی کەمتر بینیومانە، پاراستنی ئەو [...]
جەنگی ڕێڕەوەکان؛ خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلیتیکی بۆ ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران
جەنگی ڕێڕەوەکان؛ خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلیتیکی بۆ ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئیسماعیل هەورامی جەنگی ڕێڕەوەکان؛ خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلیتیکی بۆ ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران زۆربەی شیکەرەوە سیاسییەکان و ناوەندە میدیاییەکان وا [...]
لە نێوان سەربەخۆیی و فیدراڵیزم دا
لە نێوان سەربەخۆیی و فیدراڵیزم دا چۆمان زرێبار لە نێوان سەربەخۆیی و فیدراڵیزم دا مافی چارەی خۆنووسین و واقیعی سیاسی و پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پوختە ئەم وتارە باس لەوە [...]
بژاردە زمانییەکان لە گوتاری سیاسیدا(مافی زمانی بە نموونە)
بژاردە زمانییەکان لە گوتاری سیاسیدا(مافی زمانی بە نموونە) ڕەحیم سورخی بژاردە زمانییەکان لە گوتاری سیاسیدا(مافی زمانی بە نموونە) بۆ بەڕێوە بردنی سیاسەتی زمانی لە ئێران دەیان دامەزراوەی ئەکادیمی دامەزراون. هەموو ئەم [...]
کوشتاری خەڵک لە ٤٦ ساڵدا
کوشتاری خەڵک لە ٤٦ ساڵدا شەهلا دەباغی کوشتاری خەڵک لە ٤٦ ساڵدا ڕاپۆرتەکان، بەڵگە و فیلمی کوشتاری دەیان هەزار ئینسان لە گەنج و لاو، پیر و منداڵ، چەندین ئەندامی بنەماڵە پێکەوە، [...]







