بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی

پێتێر ویرسێن، کارل (٢٠٢٥):مومارەسەی نەرگسییانەی دەسەڵات و نەخۆشی پسیکۆپات. وەرگێڕان لە سۆئێدییەوە: شەهلا دەباغی بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

وێنەی “خۆدی گراندیۆ” و پێویستیی بە ملکەچبوون: ترەمپ چاوەڕێی ئەوە بوو کە زێلێنسکی سوپاسگوزاری و سەرسامی خۆی نیشان بدات. کاتێک ئەوە ڕووی نەدا، بە ئاشکرا زێلێنسکی سزا دا. ئەو کەسانەی کە نەخۆشی کەسایەتی نەرگسییان هەیە، ناتوانن بەرگەی پرسیارکردن دەربارە “وێنەی خۆیان” بگرن و وەک بەرگرییەک پەنا بۆ زەلیلکردنی ئەویتر دەبەن.

  • شێوازی بڵاوبوونەوە: ئانلاین

  •  یاسای کۆپی: CC-BY-NC 4.0

  • بلاگ: ژیانەوە

  • سەرچاوەی وتار: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • نووسەر: کارل پێتێر ویرسێن

  • وەرگێڕ: شەهلا دەباغی

  • ڕێکەوت: ١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی

  • ئەنستیتۆی: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • Copyright: © 2025 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0 

ئەمڕۆ بە ئازارەوە بە ڕوونی دیتمان کە مومارەسەی نارسیستی/ نەرگسییانەی دەسەڵات و نەخۆشی پسیکۆپات چۆنە. ئەویش کاتێک ترەمپ بە ئاشکرا ویستی لە “ژووری ئۆڤاڵ”دا زێلێنسکی زەلیل بکا. ئەو لەبەردەم ڕۆژنامەنووسانی باوەڕپێکراوی جیهاندا، زێلێنسکی بە “بێ ڕێزی” ناوبرد، دڵسۆزییەکەی خستە ژێر پرسیارەوە و گوتی کە شایانی پشتیوانیی ئەمریکا نییە. وەک ئەوەی ئەوەش بەس نەبێت، گوتی کە “زێلێنسکی دەتوانێت ببێتە هۆی جەنگی جیهانی سێهەم”، کە ئەمە هەنگاوێکی کلاسیکیی دەروون نەخۆشە کە هەڕەشەکان وەک ئامرازێکی کۆنترۆڵکردن بەکاردەهێنێ.
ئەوە تەنیا نمایشکردنی دیپلۆماسیەکی خراپ نەبوو، ئەوە دەرکەوتنێک بوو بۆ نیشاندانی دەسەڵات بە تایبەتمەندیی نەرگسی و پسیکۆپاتی.
وێنەی خودی گراندیۆس (١) و پێویستیی بە ملکەچبوون: ترەمپ چاوەڕێی ئەوە بوو کە زێلێنسکی سوپاسگوزاری و سەرسامی خۆی نیشان بدات. کاتێک ئەوە ڕووی نەدا، بە ئاشکرا زێلێنسکی سزا دا. ئەو کەسانەی کە نەخۆشی کەسایەتی نەرگسییان هەیە، ناتوانن بەرگەی پرسیارکردن دەربارە “وێنەی خۆیان” بگرن و وەک بەرگرییەک پەنا بۆ زەلیلکردنی ئەویتر دەبەن.
مومارەسەی کاریگەریدانان/دەستکاری/ manipulation و هەڕەشە: تاوانبارکردنی کەسێک بۆ “کارەساتی ئەگەری” تاکتیکێکی کلاسیکی ئەوانە. بە گوتنی ئەوەی کە زێلێنسکی “یاری بە جەنگی جیهانی سێهەم” دەکات، بەرپرسیارێتییەکە دەخاتە ئەستۆی زێلێنسکی، لە هەمان کاتدا خۆی وەک تاکە کەسی نەجاتبەخش کە دەتوانێت ڕێگری لەو کارەساتەکە بکات، نیشان دەدات.
مومارەسەی ئیمپولسیڤ/ impulsiv و سۆزداری سەپاندنی دەسەڵات: کاتێک ترەمپ هەستی بە بەرگریی زێلێنسکی کرد، لەناکاو کۆبوونەوەکەی تێکدا. لەکاتێکا سەرکردەیەکی جێگیر و ستراتیژیک بە شێوەیەکی دیپلۆماسی مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکە دەکرد، بەڵام کەسێک کە تایبەتمەندیی پسیکۆپات بوونی هەبێت لەسەر بنەمای هەستی لەدەستدانی کۆنترۆڵ کاردانەوەی غەریزەی دەبێت.
بەڵام بۆچی لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان دا ئەمەی کرد؟ چونکە ئینسانە نەرگسی و پسیکۆپات زۆر حەز دەکەن دەسەڵاتی خۆیان لەبەردەم خەڵکدا نیشان بدەن. ئەو بە زەلیلکردنی زێلێنسکی لەبەردەم چاوی جیهاندا، ئاماژەیەک دەنێرێت، نەک تەنها بۆ ئەو بەڵکو بۆ هەموو سەرکردە و گەلان: “ئەوە منم کە بڕیار دەدەم و هەرکەسێک گوێڕایەڵی من نەبێت، وردوخاش دەکرێ.”
ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان تەنها سەرۆکێک نەبوو کە بە شێوەیەکی نەشیاو مامەڵە بکات. ئەوە نموونەیەکی کتێبی دەرسی بوو کە چۆن سەرکردەی نەرگسی و پسیکۆپات، زەلیلکردن، هەڕەشە و دەستکاریکردن بەکاردەهێنن بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتیان. هەروەک چۆن لە پەیوەندییە وێرانکەرەکاندا، هەرگیز پەیوەندی بۆ بنیاتنانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بۆ کۆنترۆڵ کردنە. وە بۆچی ڕێککەوتنەکە تایبەت بوو بە کانزاکان؟ چ پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی تێسلا؟ دیکتاتۆرە نەرگسی و پسیکۆپاتەکان یەکتر ئایدیالیزە دەکەن و لە هاوپەیمانییە ناپیرۆزەکاندا پشتی یەکتر دەخورێنن.
ترامپ چیتر ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات کە سەرکردەی جیهانی ئازادە. کردەوەکانی ئەمڕۆی ئەو ناخەنە ڕیزی دەوڵەتمەدارە دێمۆکراتەکان، بەڵکو دەچێتە ڕیزی دیکتاتۆرەکانی مێژوو. سەرکردەیەکی ڕاستەقینە لە ڕێگەی ڕێزگرتن و دیپلۆماسییەوە هاوپەیمانی دروست دەکات لەکاتێکا دیکتاتۆر لە ڕێگەی هەڕەشە، ترس و زەلیلکردنی خەڵک حوکمڕانی دەکات. کاتێک چارەنووسی جیهان لە مەترسیدایە، نابێت چاومان لەسەر ئەم جیاوازییە دابخەین. ئەوەی ئەمڕۆ دیتمان دیتنی سەرۆکێک نەبوو، بەڵکو دیسپۆتێک/ دیکتاتۆرێک بوو لە کاتی ڕاستەقینەدا.

١. گراندیۆس “وێنەی خۆی” لە ڕەفتاری وەک شانازیکردن، لووتبەرزی، جەختکردنەوە لەسەر باشی خۆی و هەندێکجار بێبەهاکردنی توانا و دەستکەوتەکانی کەسانی دیکە دەردەخات. ئەم ڕەفتارانە تایبەتمەندیی بەرچاوی ئینسانی نارسیستە

*نووسینی بەردەست لەسەر ئیزنی نووسەر کارل پێتێر ویرسێن؛ نووسەر، وانەبێژ و دەروونناسی ناسراوی سۆئیدی وەرگێردراوەتەوە سەر زبانی کوردی

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • خودکارەکەی قاسملوو

خودکارەکەی قاسملوو

خودکارەکەی قاسملوو خەبات ڕەسووڵی دوکتور قاسملوو سەلام. من ناوم عەتایە و خەڵکی سەقزم. کوڕی پورم ناوی هێمنە و ئەویش خەڵکی سەقزە. ئەو لە گوندی دۆزەخ دەرە ئەژی. دۆزەخ دەرە نزیکە لەسەقز [...]

  • سۆسیالیستی فەرنجیپۆش

سۆسیالیستی فەرنجیپۆش

سۆسیالیستی فەرنجیپۆش عەلی لەیلاخ  لە «کۆمیدیای خودایی»ی دانتێدا، کە یەکێکە لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان، دانتێ ئالیگیری (١٢٦٥-١٣٢١)ی شاعیری ئیتاڵیایی، یەکەم پلەی «بەرزەخ»ی خۆی بە ناوی «لیمبۆ»وە بۆ کەسانێکی وەک ئەفلاتوون، [...]

  • ڕووخساری بەئۆبێکتکراو

ڕووخساری بەئۆبێکتکراو

ڕووخساری بەئۆبێکتکراو دانا حەمید ڕۆژانە کە پەنجەکانمان بەسەر شاشەی مۆبایلەکانماندا دەخشێنین و دەیبەین، بەناو لێشاوێک لە وێنە و ڤیدیۆدا تێدەپەڕین. سەدان ڕووخسار لە هەردوو ڕەگەز، پیر و گەنج دەبینین؛ ڕووخساری پڕ [...]

  • مرۆڤێک بە پێوە

مرۆڤێک بە پێوە

مرۆڤێک بە پێوە م. ئەحمەدی ئەو شەڕەی کە ئەم گەلە بۆ ژیان دەیکرد، دەستبەجێ و بێ دوودڵی بوو بە شەڕی منیش. من تا دوێنێ دکتۆرێکی «پێ‌ڕەش»ی بێ‌ناونیشان بووم، ئێستا کورد بووم؛ [...]

  • دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا

دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا

دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا زاهیر محەمەدی هێندێک ڕووداو پێش ئەوەی ببنە مێژوو، دەبن بە تاقیکردنەوەی ویژدان. لەو ساتانەدا، ناکۆکیی سیاسی و سنووری تەنگی حیزبایەتی وەک بەفر [...]

  • بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو

بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو

بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو کەماڵ حەسەنپوور سواری باڵی مەلی خەیاڵ دەبم و دەگەڕێمەوە دواوە، بۆ سەردەمێک کە وەک خەونێک لە مێشکمدا ماوە. منیش وەک هاوتەمەنەکانی خۆم و جیلی پێش [...]