TISHK Research Paper
نۆستالۆژیای داگیرکراوان
لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: ٩/٧/٢٠٢٤
پوختە
وتاری بەردەستان بەناونیشانی “نۆستالۆژیای داگیرکراوان” لە نووسینی مەسعوود بابایی، شیکاری بۆ هەستی قووڵی نۆستالۆژیا و تامەزرۆیی نیشتمان دەکات کە ئەدەب و بەتایبەت ئەدەبی کوردی گرتۆتەوە. ئەم خۆلیایە کە لە بەرهەمە کۆنەکانی وەک ئۆدیسێی هۆمەرەوە دیارە، بابەتێکی بەرچاوە لە گێڕانەوەی کوردیدا. “مەم و ژین”ی ئەحمەدی خانی نموونەی خواستی پاراستنی شوناسی کولتووری لە ڕێگەی زمان و ئەدەبی کوردییەوە نیشان دەدات. نۆستالژیی داگیرکراو دەرچوونە لە داگیرکراوی، هەر بۆیە ئەو دەیهەوێت نیشتمانێک لە خەیاڵدا بنیات بنێتەوە کە شەڕی گێڕانەوەی زاڵی داگیرکەری پێ بکات کە لە ڕێی میدیا، پەروەردە و دەزگا ئایدۆلۆژییەکانی داگیرکەرەوە بەدامەزراوەیی دەکرێت. ئەگەر لە جیهانی خۆشبژیوی ڕۆژئاواییدا نۆستالژیبوون هەندێکجار بە واتای دەرچوون لە پێوەندی، پاشڤەڕۆبوون و تەنانت بێز لەبێگانەش لێکدەدرێتەوە، بۆ داگیرکراو دروستکردنەوەی پێوەندییە لەگەڵ ژینگە، هەست، یادەوەری و زێد.
ڕوانگەیەک کە لەبارەی “نۆستالۆژیا” لەم وتارەدا خراوەتە ڕوو، لە پێوەندی لەگەڵ “گێڕانەوە”دا خراوەتە بەرباس. بەڵام “گێڕانەوە” بەشێوەیەکی بەرین، نەک تەنیا وەک بابەتێکی ئەدەبی، خراوەتە بەرباس. پێوەندیی “یادگە” و گێڕانەوە” و ئەم پرسیارە کە ئاخۆ “گێڕانەوە” یادگە دروست دەکات یان “یادگە” گێڕانەوە بەرهەم دەهێنێت، پرسیارێکی ئاسان نییە. ڕەنگە بتوانین بڵێین پێوەندییەکی دیالکتیکی لە نێوان هەردووکیاندا هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا بە لەبەرچاوگرتنی “ڕوودان” و “ڕووداو”، دەتوانین لە سەنگی “گێڕانەوە” لە درووستبوونی “یادگە” تێبگەین کە خاڵێکە بۆ بیرکردنەوەی خوێنەران لەبارەی ئەم بابەتەوە.
توێژینەوەکانی تر
شیکارییەکی ڕەخنەگرانە لەسەر سەرکردایەتی بزووتنەوەی کوردستان لە ئێران
TISHK Research Paper شیکارییەکی ڕەخنەگرانە لەسەر سەرکردایەتی بزووتنەوەی [...]
نۆستالۆژیای داگیرکراوان
TISHK Research Paper نۆستالۆژیای داگیرکراوان لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی [...]






