بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی
سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٥): کورتە لێکدانەەویەکی مەبەستناسانەی “کردەقسەکان”(بەڵێندان، ڕەتکردنەوە و هەڕەشکردن)ی خامنەیی. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
لە تیۆری کردەقسەییەکان لە زمانناسیدا “بەڵێندان، هەڕەشەکردن و ڕەتکردنەوە” هەر قسەی ڕووت نین، بەڵکوو ئەو گوتانەن کە پێویستە جێبەجێ بکرێن و مەبەست و کاریگەریی تایبەت دەگەیەنن. لە “بەڵێندان”دا قسەکەر پابەند دەبێت بە ئەنجامدانی کردارێک لە داهاتوودا بە ئامانجی سودگەیاندن بە بەردەنگەکەی. بۆیە پابەندبوون و چاوەڕوانییەک لای بەردەنگ دروست دەکات. ئێستا چاوەڕوانیی ئێرانییەکان ئەوەیە ئەم قسانەی خامنەیی چ قازانجێکی دەبێت و لای خۆیان سەنگوسووکی دەکەن. ئەمە بۆ داهاتووی خامنەیی ئەگەر بمێنێت لێکەوتەی دەبێت و خامنەیی لەپاش ئەم جەنگە دەبێت وەڵامی چاوەڕوانییەکانی خەڵک بداتەوە.
.

کورتە لێکدانەەویەکی مەبەستناسانەی “کردەقسەکان”(بەڵێندان، ڕەتکردنەوە و هەڕەشکردن)ی خامنەیی
کردە قسەییەکان ئاماژەن بۆ ئەو کردارانەی کە لە ڕێگەی زمانەوە جێبەجێ دەکرێن. کردە قسەکان بە لەبەرچاوگرتنی بەستێنی گوتنەکە، مەبەستی قسەکەر و نۆرم و بەها کۆمەڵایەتییەکان لە واتای وشەیی و فەرهەنگیی وشەکان تێدەپەڕن کە لە جۆری “ڕاگەیاندن، پابەندبوون، ئاراستەکردن، نواندنەوە و دەربڕین”(ی هەست و سۆز)دا پۆلین دەکرێن.
میدیای ئەمریکی قسەکانی خامنەییان لە ڕۆژی چوارشەمە(١٨/٦/٢٠٢٥) زۆر بەخێرایی نواندەوە کە لەسەر سێ کردە قسەی “ڕەتکردنەوە”ی تەسلیمبوونی بێ مەرج، “بەڵێندان” بە پێداگریی لەبەرەنگاریی و “هەڕەشەکردن” بە زیانگەیاندنێکی قەرەبوونەکراو بە ئەرمریکا” جەختیان کردەوە. ئەم بەشانە لە قسەکانی خامنەیی جەختکردنەوەیەکی لە بەردەوامبوونی لەسەر سیاسەتی پێداگرانەی خۆڕاگری(“مقاومت” )دەگەیەنێت.
لە تیۆری کردەقسەییەکان لە زمانناسیدا “بەڵێندان، هەڕەشەکردن و ڕەتکردنەوە” هەر قسەی ڕووت نین، بەڵکوو ئەو گوتانەن کە پێویستە جێبەجێ بکرێن و مەبەست و کاریگەریی تایبەت دەگەیەنن. لە “بەڵێندان”دا قسەکەر پابەند دەبێت بە ئەنجامدانی کردارێک لە داهاتوودا بە ئامانجی سودگەیاندن بە بەردەنگەکەی. بۆیە پابەندبوون و چاوەڕوانییەک لای بەردەنگ دروست دەکات. ئێستا چاوەڕوانیی ئێرانییەکان ئەوەیە ئەم قسانەی خامنەیی چ قازانجێکی دەبێت و لای خۆیان سەنگوسووکی دەکەن. ئەمە بۆ داهاتووی خامنەیی ئەگەر بمێنێت لێکەوتەی دەبێت و خامنەیی لەپاش ئەم جەنگە دەبێت وەڵامی چاوەڕوانییەکانی خەڵک بداتەوە.
“هەڕەشە “بریتییە لەو کردە قسەیەی کە قسەکەر پابەند دەکات بەوەی نیازی وایە کردارێک ئەنجام بدات کە زیان بە گوێگرەکەی بگەیەنێت، ئەگەر هەندێک مەرج جێبەجێ نەکرێن. لێرەدا، مەرجی خامنەیی بۆ زیانگەیاندن بە ئەمریکا، هاتنی ئەمریکایە بۆ تێکەڵ بوون بەشەڕەکە و پشتیوانی لە ئیسرائیل لە هێرشەکاندا. ئامانجی ئەوەیە لەسەر ڕەفتاری ترامپ کاریگەری هەبێت. لەم دۆخانەدا قسەکەر دەبێت لەخۆی ڕاببینێت یان توانای جێبەجێکردنی ئەم قسەیەی هەبێت تا بتوانێت ڕەفتاری بەرانبەری بگۆڕێت. ئەمە لەوانەیە لە بەراوردی نێوان هێزی قسەکەر و بەردەنگەکەیدا گوتنێکی هەڵەشەییانە بێت، کە لەم نموونەیەدا لەوانەیە لێکەوتەی گوتنەکەی خامنەیی لە جێبەجێکردنی قسەکەیدا زۆر قورستر بێت لەو کاریگەرییەی چاوەڕوان دەکات لەسەر بەرانبەرەکەی هەیبێت، لەوانەیە بە مەرگی خۆشی کۆتایی بێت، ئەگەر هەڕەشەکەی دوێنێی ترامپ،، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەرچاو بگرین کە گوتی: “بەجێگای ڕێبەی (بەناو) مەزن دەزانیین و جارێ نامانەوێت بیکووژین”.
لە ئەنجامدا،”ڕەتکردنەوە” بە شێوەیەکی گشتی کردە قسەیەکە پابەندی تێدانییە، بەڵام دەربڕین یان ڕاگەیاندنێکە کە قسەکەر شتێک ڕەتدەکاتەوە کە لێرەدا”تەسلیم بوونی بێ مەرج” بە جەختکردنەوە ڕەت دەکاتەوە. ئەم دەربڕینە لەم بەستێنی شەڕ و ململانێیەی لە گەڵ ئیسرائیل و ئەمریکادا بەواتای بانگکردنە بۆ مەیدانەکە کە پێویستە بزانین ترامپ چۆن هەڵسوکەوت دەکات.
بەگشتی، خامنەیی لە سێ کردە قسەی هەڕەشە کردن، بەڵێندان و ڕەتکردنەوەدا ئیرادەی بەرەنگاریی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکاش نیشاندا و جەختی لەسەر خۆڕاگری کردەوە. ئەمە واتە بەردەوامیی شەڕەکە. بە لەبەرچاوگرتنی چەندین ئاڵنگاریی وەک، ململانێی ناوخۆیی باڵەکانی ڕژیم، تێداچوونی فەرماندەرە پلەبەرزەکانی، داچۆڕانی توانای هێزی مۆشەکی و نەبوونی بەرگریی ئاسمانی، و لەهەموان گرنگتر بۆشبوونی بنەمای دەسەڵاتەکەی لەڕوویڕەوایەتی نیشتمانی و جەماوەرییەوە، خامنەیی پێناچێت هیچکام لەم کردەقسانەی پێ جێبەجێ بکرێت و تەنانەت بگاتە داهاتوویەکیش ئەنجامەکانیان ببینێت.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
ئەو ڕۆژەی باوکم پارووە نانەکەی بۆ قووت نەدرا
ئەو ڕۆژەی باوکم پارووە نانەکەی بۆ قووت نەدرا هاوڕێ لە مانگی ٨ی ساڵی ١٩٧٨ی زایینی لە دایک بووم؛ لە قۆناغێکی پڕ لە گۆڕان، شۆڕش و ئاڵۆزیی مێژووی کوردستاندا. دەسپێکی ژیانی من [...]
شار ڕەشپۆش بوو
شار ڕەشپۆش بوو ناسر ساڵحی ئەسڵ لە بەرەبەری ٣٧ ساڵەی ساڵیادی تیرۆرکردنی یەکێک لە شازترین ڕێبەرانی نەتەوەی کورد، د. عەبدولڕەحمانی قاسملوو داین. دوکتۆر قاسملوو کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچە و جیهان، دیپلۆماتێکی شارەزا [...]
قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش!
قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش! برایم لاجانی ٣٧ ساڵ پاش تیرۆری دوکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، فەلسەفە و میراسی سیاسیی ئەو، هێشتاش بە چەشنێکی بەرچاو هەروا هاوچەرخ و ئاکتوێل ماوەتەوە. ئەگەرچی ناوبراو [...]
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا ئارتین حەمدی پێشەکی ٢٢ی پووشپەڕ تەنیا ڕۆژی یادکردنەوەی تیرۆر و شەهیدبوونی د. قاسملوو نییە؛ بەڵکو دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بەو پڕۆژە فکری و [...]
ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان
ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان حوسێن بەخشی یەکەمجار کە گوێم لە ناوی دوکتۆر قاسملوو بوو، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ١٣٥٢ و ١٣٥٣ی هەتاوی کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان [...]
خودکارەکەی قاسملوو
خودکارەکەی قاسملوو خەبات ڕەسووڵی دوکتور قاسملوو سەلام. من ناوم عەتایە و خەڵکی سەقزم. کوڕی پورم ناوی هێمنە و ئەویش خەڵکی سەقزە. ئەو لە گوندی دۆزەخ دەرە ئەژی. دۆزەخ دەرە نزیکە لەسەقز [...]







