بازدان بۆ ناوەڕۆک

کتێبی تیشک

گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش

گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش ئانلاین
بەرگی کتێبی: گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش ئانلاین

TISHK Book

گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش

لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: ١٢/٠٥/٢٠٢٥

DOI: https://doi.org/10.69939/TISHK0015

گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش (کۆمەڵێک وتار و چاوپێکەوتن) کۆکراوەیەکە لە کۆمەڵێک چاوپێکەوتنی کەم وێنە و جێگەی تێڕامان کە لە دەیەی ٨٠ی زایینی لە لایەن نووسەر و شارەزای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فرێد هالیدەی ئەنجام دراوە. کتێبی گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش لە کۆمەڵێک چاوپێکەوتن لەگەڵ کەساییەتیە دیارەکانی ئێران و کوردستان، لەوانە د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، شێخ عیزەدین حوسەینی، ئەبۆلحەسەن بەنی سەدر و مەسعوود ڕەجەوی پێکهاتووە و ڕوانینێکی قووڵ لە گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی ناو ئێران و کوردستان پێشکەش دەکات. ئەم پەڕتووکە یەکەمجار لە لایەن لەیلا فەغفوری ئازەر و شاهین نەسیری لە ساڵی ٢٠١٩ وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی. چاپە کوردییەکەی، کە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاو کراوەتەوە لە وەرگێڕانی عومەر باڵەکی ـە، و جگە لەو چاوپێکەوتنانە وتارێکی دیکەش لەسەر پاکنەژاد و ئەزموونی بەرەی نەتەوەیی ئێران لە خۆ دەگرێت کە لەلایەن خاتوو فەغفووری ئازەر و شاهین نەسیری – بەجێ پێشەکی بۆ وەرگێڕانی کوردیی بەرهەمەکەیان – بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان نێردرابوو.

داگرتنی فایلی PDF

  • نووسەر: فرێد هالیدەی، لەیلا فەغفوری ئازەر و شاهین نەسیری
  • وەرگێڕ: عومەر باڵەکی
  • وەشانخانە: وەشانخانەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • شوێنی بڵاوبوونەوە: بۆن، ئاڵمان
  • زمان:  کوردی
  • ISBN (Print) 978-3-68939-010-5
    • ISBN (Online) 978-3-68939-011-2

  • ISSN: 3052-2242
  • E-ISSN:   ئەم کتێبە لە کتێبخانەی نەتەوەیی ئاڵمان تۆمار کراوە و لەم بەستەرە بەردەستە؛ https://d-nb.info/1365385582
  • DOI: 10.69939/TISHK0015
  • Copyright: © 2025 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0 

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

زیاتر لە کتێبی تیشک

هەمووی ببینە
کتێبی تیشک

هونەری وتووێژ و دانوستان: شێوازە نەریتییەکانی کورد و تیۆرییەکانی سەردەم

لە مێژووی خەباتی سیاسیی کورددا، وتووێژ و دانوستان بەشێکی گرنگ لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشە و بەدواداچوونی مافە نەتەوەیییەکان پێک دەهێنن. سەرکەوتن لەم مەیدانەدا، لە پاڵ هێز و ئەزمووندا، بە زانست، ئامادەکاری و ناسینی بەرژەوەندی و شێوازی بیرکردنەوەی لایەنەکان پێویستی هەیە. لە ئاستی…

کتێبی تیشک

بارودۆخی کوردستانی موکریان، سابڵاغ و ورمێ لە ساڵانی ١٩١٢-١٩١٥

کەس لە ئێمەی کورد هەیە بزانێ مەودای نێوان مەهاباد و هەولێر چەند کیلۆمەترە، یان نرخی ڕاگواستنی کیلۆیەک و پووتێک شتومەک لە نێوان مەهاباد و بەغدا چەندەیە؟ یان بۆکان و سەردەشت و سایینقەڵا هەرکام چەند ماڵ و چەند دووکانی تێدایە؟ خۆ ئێستا گووگڵ…

کتێبی تیشک

سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا

فرەنەتەوە و فرەزمانبوونی کۆمەڵی ئێران و گەشەکردنی بیری ناسنامەخوازی و ناسنامەپارێزی لەنێو ئاخێوەرانی زمانە جیاوازەکانی ئێراندا، بەردەوامیی سیاسەتی تاکزمانی لەو وڵاتە و پێداگریی حکومەتەکانی ئێران لەسەر ئەم سیاسەتە، بە تایبەتی دژایەتیکردنیان لەگەڵ پەروەردە بە زمانی دایک، پرسی "زمانی پەروەردە"یان کردووە بە پرسێکی…