بارودۆخی کوردستانی موکریان، سابڵاغ و ورمێ لە ساڵانی ١٩١٢-١٩١٥
زانیاری بڵاوکردنەوە
- نووسەر
- بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆنسولخانەی ڕووسیا لە سابلاغ و ورمێ
- وەرگێڕ
- مەنسوور سدقی
- جۆر
- کتێب
- وەشانخانە
- ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک
- ئەنستیتۆ
- ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک
- بەروار
- 20/02/2026
- DOI
- https://doi.org/10.69939/TISHK0017
- ISBN
- 978-3-68939-038-9
- e-ISBN
- 978-3-68939-039-6
- ISSN
- 3052-2242
- زمان
- کوردی
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆنسولخانەی ڕووسیا لە سابلاغ و ورمێ (2026). بارودۆخی کوردستانی موکریان، سابڵاغ و ورمێ لە ساڵانی ١٩١٢-١٩١٥. ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک. https://doi.org/10.69939/TISHK0017
TISHK Book
بارودۆخی کوردستانی موکریان، سابڵاغ و ورمێ لە ساڵانی ١٩١٢-١٩١٥
لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: ٢٠/٠٢/٢٠٢٦
DOI: https://doi.org/10.69939/TISHK0017
کەس لە ئێمەی کورد هەیە بزانێ مەودای نێوان مەهاباد و هەولێر چەند کیلۆمەترە، یان نرخی ڕاگواستنی کیلۆیەک و پووتێک شتومەک لە نێوان مەهاباد و بەغدا چەندەیە؟ یان بۆکان و سەردەشت و سایینقەڵا هەرکام چەند ماڵ و چەند دووکانی تێدایە؟ خۆ ئێستا گووگڵ و ژیریی دەستکردیش لەبەردەستدان، هێشتا کام لە نووسەر و لێکۆڵەری کورد دەزانێ چەند چەشن کەتیرە و بەڕوو و تووتن لە چیا و دارستان و مەزراکانی کوردستاندا بەرهەم دێت و ناویان چییە و ساڵانە چەند پووت لەوانە کۆ دەکرێنەوە و نرخیان چەندەیە و کام بازرگان بەرەو کوێیان دەبات؟
ئەوانە و دەیان زانیاریی گرنگی وڵات و کۆمەڵگەکەمان هەن کە زۆربەی هەرە زۆری ئێمە ئاوڕمان لێ نەداوەتەوە و نایانزانین، بەڵام فەرمانبەرێکی ڕووس ١١٥ ساڵ پێش ئێستا لە کۆنسوولخانەی ڕووسیای تزاری لە سابڵاغی ئەودەم و مەهابادی ئێستا، بە ماوەیەکی کەم گرد و کۆی کردوون و بۆ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی ناردوون. ئەم دوو وتارە ئەمانە و گەلێک زانیاریی دەگمەنی دیکەمان بۆ ئاشکرا دەکەن.
پێناسەی کتێبەکە:
ناوەڕۆکی سەرەکیی کتێبەکە بریتییە لە دوو ڕاپۆرت کە باسی ئەم تایبەتمەندییانەی موکریان دەکات:
جوگرافیا، جیۆلۆجی، سامانە سروشتییەکان، کەشوهەوا، ڕووەک و ئاژەڵە سروشتییەکان، هۆزەکان، دیمۆگرافیا، شارەکان و تایبەتمەندییەکانی وەک ڕێگەوبان، پیشەسازی و ئابووری، بەرهەمەکانی و ڕێژە و بەهای کاڵا هاوردە و هەناردەکان و پەیوەندییە بازرگانییەکانی ناوچەکە، بازاڕ و شوێنەوارە مێژووییەکان.
هەردوو ڕاپۆرتەکە پڕن لە ئامار و ژمارە.
کتێبەکە دوو پاشکۆشی لەگەڵە:
پاشکۆی یەکەم: دوو دەقی بەیتى “کەڵ و شێر” کە پەیوەندییان بە شوێنەوارێکی کۆنی ناوچەکەوە هەیە کە لە سەردەمی هۆلاکۆخان ماوەتەوە و لە یەکێک لە ڕاپۆرتەکاندا باسی کراوە.
پاشکۆی دووەم: بریتییە لە ٢٢ وێنە کە “ئەلێکساندر ئییاس Alexander Iyas” کۆنسوولی ئەو کاتی ئیمپراتۆریی ڕووسیا، لە سابڵاغ و دەوروبەری و لە کەسایەتییەکانی ناوچەکە وەریگرتوون.

- نووسەر: بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆنسولخانەی ڕووسیا لە سابڵاغ و ورمێ
- وەرگێڕ: مەنسوور سدقی
- وەشانخانە: وەشانخانەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
- شوێنی بڵاوبوونەوە: بۆن، ئاڵمان
- زمان: کوردی
- ISBN (Print) 978-3-68939-038-9
- ISBN (Online) 978-3-68939-039-6
- ISSN: 3052-2242
- E-ISSN: ئەم کتێبە لە کتێبخانەی نەتەوەیی ئاڵمان تۆمار و ئارشیڤ کراوە و لەم بەستەرە بەردەستە؛ https://d-nb.info/1390896536
- DOI: 10.69939/TISHK0016
- Copyright: © 2026 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0
خوێندنەوەی کتێب لەسەر ماڵپەڕ
سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
[real3dflipbook id=’3′]
