جوغرافیا زەوتکراوەکان: بێدەوڵەتی و بەرخۆدانی ژینگەیی لە ڕۆژهەڵات
پوختە
ئەم وتارە کەڵک لە سەرچاوەی جۆراوجۆر وەردەگرێت، کە پێک هاتووە لە شیکاریی بەڵگەنامەیی، لێکۆڵینەوەی ژینگەیی و بەرهەمی ئەتنیکناسی کە لە لایەن ڕێکخراوی مەدەنیی کورد و چالاکانەوە بەرهەم هێنراوە، لەگەڵ تۆماری هایدرۆلۆژیک، زانیاریی فەرمی، بڵاوکراوەی زانستی و، ڕاپۆرتی شایەتحاڵان لە لایەن پارێزەرانی ژینگەی خۆجێیی. زانیاریی بەرهەمهاتوو لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی چیا و ڕایەڵەی مافەکانی مرۆڤی کورد، دوو لایەنی خاوەن پێگە و جیگەی متمانە کە زانیاری لەسەر ڕۆژهەڵات کۆ و بڵاو دەکەنەوە، تەوەری سەرەکیی ئەم وتارەن.
زانیاری بڵاوکردنەوە
- نووسەر
- ئەحمەد محەممەدپوور
- وەرگێڕ
- کەماڵ حەسەنپوور
- جۆر
- وتاری گۆڤار
- بڵاوکراوەتەوە لە
- گۆڤاری تیشک
- وەشانخانە
- ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک
- ڕێکەوت
- 2026/11/13
- بەرگ
- ٢٨
- ژمارە
- ٧٤
- ISSN
- 2942-7894
- زمان
- کوردی
- لاپەڕەکان
- ٣٢٥ – ٣٥٩
محەممەدپوور، ئەحمەد (2026): جوغرافیا زەوتکراوەکان: بێدەوڵەتی و بەرخۆدانی ژینگەیی لە ڕۆژهەڵات. گۆڤاری تیشک ٢٨ (٧٤)، ٣٢٥–٣٥٩، ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک.
ئەم وتارە کەڵک لە سەرچاوەی جۆراوجۆر وەردەگرێت، کە پێک هاتووە لە شیکاریی بەڵگەنامەیی، لێکۆڵینەوەی ژینگەیی و بەرهەمی ئەتنیکناسی کە لە لایەن ڕێکخراوی مەدەنیی کورد و چالاکانەوە بەرهەم هێنراوە، لەگەڵ تۆماری هایدرۆلۆژیک، زانیاریی فەرمی، بڵاوکراوەی زانستی و، ڕاپۆرتی شایەتحاڵان لە لایەن پارێزەرانی ژینگەی خۆجێیی. زانیاریی بەرهەمهاتوو لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی چیا و ڕایەڵەی مافەکانی مرۆڤی کورد، دوو لایەنی خاوەن پێگە و جیگەی متمانە کە زانیاری لەسەر ڕۆژهەڵات کۆ و بڵاو دەکەنەوە، تەوەری سەرەکیی ئەم وتارەن.
پوختە
ئەم وتارە گەڵاڵەیەکی دژەکۆلۆنیال بۆ تێگەیشتن لە ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی لە ئێران پێشکەش دەکات، بە جەختکردن لەسەر ڕۆژهەڵات (کوردستانی ڕۆژهەڵات/ئێران)، بە دۆخێکی ژینگەیییەوە کە کاتێک نەتەوەیەک یان کولتوورێک سەربەخۆییی سیاسیی واتاداری بەسەر خاکی خۆیەوە نەبێت، من وەک ژینگەی بێدەوڵەت چەمکسازی بۆ دەکەم. بە تێپەڕین لە بۆچوونە ڕۆژاواتەوەرەکانی دادپەروەریی ژینگەیی، ئەم وتارە باسی ناسیۆنالیزمی فارسی-شیعی وەک پڕۆژەیەکی ڕەگەزپەرستانە دەکات کە تێکدانی ژینگە وەک چەک بۆ بنکۆڵکردنی وڵات، ژیان و ژینگەی کوردان بەکار دێنێت. من جەخت لەسەر مینە چێنراوەکان، ئاگر تێبەردانی میلیتاریستی و، دروستکردنی بەنداو دەکەم تا بەوردی ئاماژە بکەم چۆن بەڕێوەبەریی ژینگە لە ڕۆژهەڵات بە پاشگوێخستنی پێکهاتەیی، بە ئەمنییەتیکردن و دەستێوەردانی تاڵانکارانە چێ کراوە. بە کەڵکوەرگرتن لە بیرۆکەکانی دانیشتووە ڕەسەنەکان و سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم، وتارەکە چالاکیی ژینگەیی کوردی وەک سیاسەتێکی ڕەسەنی پێڕاگەیشتن، بیرهانین و ڕەتکردنەوە، بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتداریی دەوڵەتی و ژینگەپارێزیی نەتەوەپەرستانە (سەرانسەری) بیرۆکەیەک دەورووژێنێت. بەم کارە، وتارەکە دادپەروەریی ژینگەیی لە دەلاقەی سەربەخۆییی ژینگەیی و چارەی خۆنووسینی دژەکۆلۆنیالەوە دادەڕێژێتەوە.
وشە کلیلەیییەکان: ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی، ژینگە بێدەوڵەتەکان، بەرخۆدانی ژینگەیی، سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم، ڕۆژهەڵات
1. پێشەکی
چی ڕوو دەدات کاتێک خودی ژینگە دەبێتە چەکی دامودەزگای توندوتیژیی دەوڵەت، کاتێک دارستانەکان دەسووتێن، ڕووبارەکان وشک دەکرێن و، زەوی دەبێتە ئامرازی سیاسی بە ئانقەستی کوشندە؟ پرسیاری ئەوتۆ ئێمە ناچار دەکات بیر لەوبەری ڕووبەری باوی دادپەروەریی ژینگەیی (لێرە بەملاوە د. ژ.) بکەینەوە و پرسیار بکەین چۆن وێرانکردنی ژینگە دژی کۆمەڵگەی بێدەوڵەت و بە ڕەگەز پۆلێنکراوی وەک کورد کەڵکی لێ وەردەگیرێت (بڕوانە خشتەی ٤).
لە کۆمەڵناسیی ئینگلیزی زماندا، ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی بووەتە ڕوانگەیەکی بەهێز بۆ ئاشکراکردنی ئەم ڕاستییە کە چۆن کۆمەڵگە بە ڕەگەزە پۆلێنکراوەکان و پەراوێزخراوەکان بەشێوەیەکی ناڕێژەیی بەرەوڕووی مەترسیی ژینگەیی و نادادپەروەری دەبنەوە (کۆل و فۆستەر، ٢٠٠١؛ داسۆن، ٢٠٠٠؛ لازاروس، ٢٠٠٠، پالیدۆ، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠١٦). لە بەرهەمە بنچینەیییەکەی ڕابێرت باڵارد (١٩٩٣) لەمەڕ فڕێدانی زبڵی مەترسیدار لە گەڕەکەکانی ئەمریکی-ئەفریقایی تا لێدوانەکانی ئەمدواییانە لەمەڕ د. ژ. کە وەک بەسەرهاتی زەوتکردن دێنە ئەژمار (نیکسۆن، ٢٠١١؛ پیلۆو، ٢٠٠٧؛ پولیدۆ، ٢٠٠٠؛ سیمپسۆن، ٢٠٢٠)، بوارەکە بووەتە هۆی سەرنجدان بەو شێوازانە کە لەواندا ڕەگەز، شوێن و توندوتیژیی دەوڵەتی یەک ئەگرنەوە تا نادادپەروەریی ژینگەیی بەرهەم بێنن. بواری توێژینەوەکە بەشێوەی پەرەئەستێن دان بەم شێوە نوێیەی ڕەگەزپەرستی دادەنێت (بڕوانە وایز، ٢٠٢١) وەک پێکهاتەیەکی ناونەتەوییی توندوتیژی، سەرمایەداریی ڕیشەداکوتاو، کۆلۆنیالیزم و، هیرارشیی سیستەماتیکی ڕەگەزی (ئادیۆلا، ٢٠٠٩؛ وایت، ٢٠١٨). نیشانەکانی ئەم هەڵسوکەوتە لە جوغڕافیا و ڕێژیمی جۆراوجۆردا خۆی دەردەخات: پیشەسازیی ژاراوی لە نزیکەی خەڵکی ڕەسەن و کۆمەڵگە ڕەشپێستەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان (جۆنز & رەینی، ٢٠٠٦؛ پالیدۆ & دی لارا، ٢٠١٨)، هێڵی بۆڕی کە نەتەوە یەکەمەکانی کانادا لە مەترسی داوێن (مەک داناڵد، ٢٠٢٠)، میراتی شوێنەواریی ئاپاڕتاید لە ئەفریقای باشوور (باڵارد، ٢٠٠٣)، ئاوارەکردنی بنچینەیی چینە پەراوێزخراوەکانی باشووری ئاسیا (رانگاناتان، ٢٠٢١) و، خەباتی خەڵکی ڕەسەن دژی بەتاڵانبردنی سامانە ژێرزەوییەکان لە ئەمریکای لاتین (بەیکۆن، ٢٠١٩؛ فییۆ، ٢٠٢١).
لەگەڵ ئەوەشدا، بەشێکی بەرچاوی ئەم وێژەیە لە لیبڕاڵ دێموکڕاسییەکانی ڕۆژاوە سەرچاوەی گرتووە و بەهۆی ئیمتیازاتی ئەوانەوە بووە (پاوینێلی، ٢٠١١)، کە بە ناچاری لە شیکاریی چۆنیەتی کارکردی ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی لە چوارچێوە سەرەڕۆ و پاش کۆلۆنیالەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت نەتەوە بەکەمینەکراوەکاندا ناسەرکەوتوو بووە. ئەم بێموبالاتییە بووەتە هۆی گریمانەکانی ئەورووپاتەوەر و دەوڵەتتەوەر کە ئامانجی توێژینەوەی د. ژ. ئالنگاری بۆ ئێمە دروست بکات و بەو هۆیەوە تێگەیشتنی ئێمە لە دەوری سەرکوت، میلیتاریزەکردن و نەتەوەپەرستیی ئەتنیکی بۆ داڕشتنی زەوتکردنی ژینگەیی لەو ناوچانەی لە گوتاری گشتی دەرهاویشتراون، سنووردار بکات. ئەم وتارە بەتەمایە ئەم کەمایەسییە بە لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی ژینگەییی ئێران بەرانبەر بە گەلی کورد، بە کەڵکوەرگرتن لە ڕوانگەی توندوتیژیی دەوڵەتی بەرانبەر بە ئەتنیک و ڕەگەزی دیاریکراو، چارەسەر بکات (مادریگانۆ & سمیت، ٢٩٠٢٤). هۆدانی من ئەمەیە کە شێوازی دەسەڵاتداریی ژینگەیی دەوڵەتی ئێران لە ڕۆژهەڵات یان کوردستانی ئێران (ڕۆژهەڵات، لێرە بەدواوە) کەڵک لە مێکانیزمی ئەوتۆ وەردەگرێت کە لەوانەیە بەشێوەی باو لە ئەمریکای باکوور یان ئورووپا لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە، جیاوازە. لەجیات قایل بوون بە خراپتربوونی یەکیان لە ئەوی دیکە، ئامانجی من ئەمەیە کە پیشان بدەم چۆن بێدەوڵەتی، میلیتاریزە کردن و، شارۆمەندیی ئەتنیکی-ڕەگەزی، دەبێتە هۆی ئافراندنی پێکهاتەیەک کە لەویدا زەرەری ژینگەیی ئەوتۆی لێ دەکەوێتەوە کە هەڵوێستەکانی دادپەروەریی ژینگەیی هەنووکەیی ڕەنگبێ نەتوانێت بەتەواوی بیگرێتەوە (سانتۆس، ٢٠٢۵).
ئەم وتارە لە پێنج بەش پێک هاتووە. یەکەمیان باس لە ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی و چالاکیی ژینگەپارێزی لە چوارچێوەی کوردیدا دەکات؛ تەوەری دووهەمیان دیاریکردنی چوارچێوەی ڕووبەری سیاسی و ژینگەیی ڕۆژهەڵاتە و شرۆڤەی ئەمە دەکات چۆن تێکدانی ژینگەی ئەم ناوچە کوردییەی ئێران لە لایەن دەوڵەتەوە مێکانیزمی کۆنتڕۆڵی کۆلۆنیالیستی پیشان دەدات. بەشی سێهەم، گۆڕەپانێکی تیۆریکە کە کە لەویدا شوێنی ئێران لە گوتاری جیهانی لەمەڕ ڕەگەزپەرستیی ژینگەییدا بە شرۆڤەی گفتوگۆکان لە دنیای ئینگلیزی زماندا دەستنیشان دەکات، لە کاتێکدا جەخت لەسەر تاقانە و تایبەتی بوونی سیاسەتە ڕەگەزپەرستانەکانی دەوڵەتی ئێران بەرانبەر بە دیمەنە کوردییەکان دەکات. بەشی چوارەم سێ ڕێکار، مینە چێنراوەکان، ئاگری دارستانەکان و، هەڵبەستنی بەنداوەکان شرۆڤە دەکات و باسی چۆنیەتیی بەرخۆدانی ڕێکخراوە مەدەنییە کوردییەکان بەرانبەر بەو ژینگەکوژییەی دەوڵەت دەکات (گرۆو & شرایەر، ١٩٩۵). وتارەکە بە ئاوڕدانەوەیەکی ڕەخنەگرانە لە هەڵەی پاڕادایمەکانی نەتەوەپەرستانە و دەوڵەتتەوەر کۆتایی دێت (ئارۆنزیک، ٢٠٢٤)، کە باس لە پێداچوونەیەکی سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم لە دادپەروەریی ژینگەیی لەژێر ڕووناکاییی زانیارییەکانی گەلانی بێدەوڵەت و ڕەسەن دەکات (سانتۆس، ٢٠٢۵؛ تاکاچ & کووک، ٢٠٢٤).
٢. ڕۆژهەڵات کوێیە؟
ڕۆژهەڵات، بە کوردی بە مانای ‘ڕۆژهەڵات’ـە و ناو کوردیی بەشی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانی مێژوویی ئەوان، واتە کوردستانی گەورەیە. ئێستا ئەم ناوچەیە لەناو سنووری جوغڕافیای سیاسیی وڵاتی ئێراندا هەڵکەوتووە. بۆ خۆبواردن لە کەڵکوەرگرتن لە دەستەواژەی ئێرانی کە بوونی کوردی دەسڕێتەوە و لە ڕوانگەی کۆلۆنیالییەوەیە، من وەک کردەوەیەکی خۆڕاگریی زانستی، کەڵک لە ڕۆژهەڵات وەردەگرم. بە ڕەچاو کردنی توێژینەوەکانی پەیوەندیدار بە گەلانی ڕەسەنەوە کە
جەخت لە سەر ئاماژە بەخۆ کردن و ڕەخنە گرتن لە نەخشەکێشیی کۆلۆنیال دەکەن (ریفکین،
٢٠١٧)، ناودێرکردنی ئەم جوغڕافیایە بەگوێرەی ویستی کوردان هەم شوناسە مێژوویییەکەی و هەروەها خەباتی هەنووکەیی بۆ سەربەخۆییی کولتووری و ژینگەیی پشتڕاست دەکاتەوە (بڕوانە گەین، ٢٠٢۵).
لە ڕوانگەی بەڕێوەبەرییەوە، ڕۆژهەڵات چوار پارێزگا دەگرێتەوە: ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان (سنە)، کرماشان و ئیلام. لە کاتێکدا زانیارییەکانی سەرژمێری، لە ڕووی سیاسییەوە دەستیان تێوەردراوە و دابەشکاریی ئەتنیکی-زمانیی دروستی ئەوان لابردراوە، ڕێژەی دانیشتووانی کوردی ڕۆژهەڵات لەنێوان ١٠ بۆ ١٢ ملیۆن دەخەمڵێندرێت. بەشی هەرەزۆری ڕۆژهەڵات چیایییە کە پێناسەکەی بارانی زۆر، دارستانی چغوور و، ڕایەڵەیەک لە ڕووبارانی هەیە، لە ناویاندا جەغەتوو(زرینەرود)، زاب و، سیروان. سەرەڕای سامانە ژینگەیییە بەرچاوەکەی، ڕۆژهەڵات بووەتە گۆڕەپانی قاتوقڕیی دەستکرد. لە دوو دەیەی ڕابردوودا، دەوڵەتی ئێران ژمارەیەکی زۆر بەنداوی دروست کردوون و پڕۆژەی زەبەلاحی گواستنەوەی ئاوی جێبەجێ کردوون (میرزاوەند * باقری، ٢٠٢٠) و، ئاوی
ناوچە کوردییەکانی بۆ پشتگیری لە کشتوکاڵ و گەشەی پیشەسازی لە ناوچەکانی خاوەن زۆرینەی فارس ڕاگواستووە (بەهرامی، ٢٠١٦).
تێکدانی ژینگەی ڕۆژهەڵات یەکێک لە تەنگەتاوترین و لە هەمان کاتدا پاشگوێخراوترین قەیرانەکان لە توێژینەوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە. لە توێژینەوەکانی ئێرانیدا، بەتایبەت هەم لە لایەن گوتاری زانستیدا و هەروەها لە بەرنامەی سیاسیدا پاشگوێ خراوە. سەرەڕای سەرەنجی پەرەئەستێنی ناونەتەوەیی بۆ د.ژ. (ئارۆنزیک، ٢٠٢٤؛ باڵارد، ٢٠٠۵؛ کۆڵ & فۆستەر، ٢٠٠١؛ کۆنڤەرسی & فریس، ٢٠٢١؛ کەرالەگەن، ٢٠٢٣؛ پالیدۆ، ١٩٩٦؛ پالیدۆ ٢٠٠٠؛ شامیس، ٢٠٢٣؛ واکر & بالکەلی، ٢٠٠٦)، هەڕەشە ژینگەیییەکان کە کوردان لە ئێران لە مەترسی داوێن، تا ڕادەیەکی زۆر بێدەنگەی لێ کراوە یان کراوەتە پرسی ناکارامەیی بەڕێوەبەریی دەوڵەت یان بە گشتاندنی ئاماژە بە ئاڵوگۆڕی کەشوهەوا، ناسیاسی کراوە (بڕوانە بەیگی حەیدەرلوو و ئەوانی تر، ٢٠٢٤). ئەم وتارە ئەم قەیرانە ژینگەیی-مرۆیییە دیسان پێناسە دەکاتەوە کە ئاکامی بەئانقەستی دژەژینگەیی زنجیرەیەک سیاسەتی سیستەماتیک و دەوڵەتی بوون کە لە کۆتاییی جەنگی ئێران-عێراق لە ١٩٨٨ بەولاوە جێبەجێ کراون.
لەم ساڵانەی دواییدا، هێندێک لایەنی کەم ئەژمار بەڵام پەرەئەستێنی زانستی دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە وێرانکردنی ژینگەی ڕۆژهەڵات وەک ئاکامی بەئانقەستی سیاسەتی دەوڵەت (حەسەنیان، ٢٠٢١، ٢٠٢٤؛ سولەیمانی، ٢٠٠۵).
بە ڕەچاوکردنی زنجیرەیەک هەڵوێستی ڕەخنەگرانە، وەکو کۆلۆنیالیزمی ژینگەیی (داسۆن، ١٩٩٦)، تێرۆریزمی ژینگەیی (سولەیمانی، ٢٠٢۵)، لەگەشەخستن و کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی (محەممەدپوور & سولەیمانی، ٢٠٢٤)، ئامانجی ئەم توێژینەوانە تێگەیشتن لەوەیە کە چۆن زەرەرگەیاندن بە ژینگە وەک چەکێک دژی سیستەمی ژینگەیی کوردی کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەم وتارە هەڵوێستێکی دژەکۆلۆنیالی بەرگریی ژینگەیی (واڵش، ٢٠٠٧) ڕەچاو دەکات. بەپێچەوانەی گوتاری باوی ژینگەیی، کە گریمانە دەکات دەسەڵاتی دەوڵەتی ئەرکداری بەڕێوەبەریی سامانە هاوبەشە ژینگەیییەکانە، ڕوانگەیەکی دژەکۆلۆنیال بە هێنانە ژێر پرسیاری خودی ڕەوایی دەوڵەت لە چوارچێوەی بێدەوڵەتیدا و کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی دەست پێ دەکات (کۆچەنۆڤ، ٢٠٢٤؛ تورنەر، ٢٠١٧). لە نموونەی ڕۆژهەڵاتدا، ئەم شوێنەی دانیشتووانی کورد بەدرێژاییی مێژوو لە دانپێدانانی سیاسی، مافە زمانییەکان و سەربەخۆییی خاکی بێبەش کراون، تێکدانی ژینگە ناتوانێت لە پەیوەندییە بەرفراوانترەکانی کۆلۆنیالی جیا بکرێتەوە. دەستێوەردانە ژینگەیییەکانی دەوڵەتی ئێران نە بێلایەنانەن و نە بەتەنیا تێکنۆکڕاتانەن. بیرۆکەی دژەکۆلۆنیال، بەتایبەت لە ئەمریکای لاتین و نەریتەکانی گەلانی ڕەسەن، یارمەتیدەری چەمکسازیی ئەم شێوازە نوێیەی توندوتیژی وەک ڕێکاری کۆنتڕۆڵی کۆمەڵگە بێدەوڵەتەکان و ژینگەناسییە (بڕوانە کاول & ئاناند، ٢٠٢۵).
لە دوو دەیەی ڕابردوودا، بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر سیستەمی ژینگەیی کوردستان و، نەبوونی ژێرخانی واتادار بۆ بەرگری لەو، کۆمەڵگەی مەدەنیی ڕۆژهەڵات وڵامێکی تۆکمەی جەماوەری بەم هێرشانە بە دامەزراندنی ڕێکخراوی مەدەنی و دەستپێشخەرییە سەوزەکانی پشتئەستوور بە کۆمەڵگە بۆ پارێزگاری لە ژینگە، بەتایبەت بۆ بەربەرەکانی لە ئاگرکەوتنەکانی مەزرا و دارستانەکان، داوەتەوە (بڕوانە خشتەی ژمارە ١).
سەرەڕای چاودێریی بەردەوام و ڕاگرتنی زۆرەملێی چالاکییەکانیان، ئەم تاقمانەی پشتئەستوور بە کۆمەڵگە، بەرگرییان لە سیستەمی ژینگەییی کوردستان و میراتە سروشتییەکان کردووە. ئەم ڕێکخراوانە بەتەواوی خۆبەخشانەن، تەنیا پشت بە یارمەتیی خەڵکی مەدەنیی کورد و پشتگیریکاران بۆ ڕێکخستنی چالاکیی پێشگرتن بە ئاگرکەوتنەوە و کوژاندنەوەی ئاگرەکان دەبەستن و کەمپەینی ڕاهێنانی ژینگەیی ڕێک دەخەن، شارەکان خاوێن دەکەنەوە و چالاکانە دژی پڕۆژە زیانبەخشە دەوڵەتییەکان وەک هەڵبەستنی بەندا و بەرنامەی گواستنەوەی ئاو بەرگری دەکەن. لە ڕووداوێکی کارەساتباری هاتوچۆدا، لە ڕاهێنانێکی چیاییدا لە ٤ی جوونی ٢٠٢١، چوار ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا و ئەنجومەنی پاژینی بانە کوژران و، ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.(1) ئەم ڕووداوە ناخهەژێنە دەیسەلمێنێتەوە دەستپێشخەریی ژینگەپارێزیی کۆمەڵگەتەوەر دژی زەوتکرانی ژینگەیی چەند دژوارە.
ئەم توندوتژییە کە بەهۆی زەوتکرانی ژینگەوە لە ڕۆژهەڵات ڕوو دەدات، ڕاستییەکی ڕۆژانەیە کە ئاسەوارەکانی لە جەستەکان، خاک و تازیەکاندا دیارن (بڕوانە خشتەی ٣). من بە کەڵکوەرگرتن لە لێدوانەکانی ئاشیل مبێمبێ (مبێمبێ، ٢٠٠٣)، ئەم بەشە بە باسکردن لە سێ ڕووداوی ئەم دوایییانە کۆتایی دێنم تا ئاشکرای بکەم چۆن دەوڵەتی ئێران سەرپەرشتیی ژینگەی کوردستان دەکاتە گۆڕەپانی سیاسەتی دیاریکردنی مردن (نێکرۆپۆلیتیکس= تیۆرییەکی سیاسی کە باس لە کەڵکوەرگرتن لە دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی یان سیاسی بۆ بڕیاردانی مان و نەمانی خەڵک دەکات. و.).
لە ٢٤ی جولای ٢٠٢۵، بڵێسەی ئاگر چیای ئاویەری سنەی داپۆشی. کاتێک خۆبەخشانی کورد، بەبێ هیچ یارمەتییەکی دوڵەتی، بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە هەڵمەتیان برد، پێنج کەس گیانیان بەخت کرد، حەمید موردای، پارێزەر و سەرۆکی ڕێکخراوێکی مەدەنی؛ چیاکۆ یوسفی نژاد، چالاکێکی وەرزشوان و؛ خەبات ئەمینی (بڕوانە وێنەی ١). ئەوانی دیکەش بەسەختی بریندار بوون. ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکانیان کرا بە ناڕەزایەتیی جەماوەری، خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و هاواریان دەکرد ‘داگیرکەری ئێرانی، بکوژی ڕۆڵەکانمانی،’(2) و ‘شەهید نامرێ.’(3) ئاگرکوژاندنەوە لێرە بوو بە جۆرێک شەهید بوون. ساڵێک پێشتر، لە ٢۵ی جولای ٢٠٢٤، پاش ناشتنی ئیسماعیل کەریمی، چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد کە لە کاتی بەربەرەکانی لەگەڵ بڵێسەی ئاگر لە نەجف ئاباد گیانی بەخت کرد، هێزە ئەمنییەتییەکان لانی کەم پێنج چالاکیان لەژێر هەڕەشەی تفەنگدا دەستبەسەر کرد. سپای پاسداران نەتەنیا ناڕازییەکانی سەرکوت کرد؛ ئەوانەیان ڕاوەدوو نا کە وێرایان بە ئاشکرا تازیە دابنێن، بەم شێوەیە هۆگری و یادکردنەوەی کوردییان نایاسایی کرد.(4) بێجگە لەوە، لە ئاگوستی ٢٠١٨، چوار ژینگەپارێزی مەریوانی، لە ناویاندا شەریف باجوەر، لە کاتی ئاگرکوژاندنەوەیەکدا گیانیان بەخت کرد کە بەگوێرەی ڕاپۆرت بەهۆی تۆپبارانی سپای پاسدارانەوە دەستی پێ کردبوو. خەڵکی ئەم مەڵبەندە گێڕانەوەی دەوڵەتییان قبووڵ نەکرد. ناڕەزایەتییەکان دەستیان پێ کرد. خەڵک گوتیان ئاگر تێبەردان بووەتە ستراتێژییەکی سەربازی، هێرشێک بۆ سەر دارستانەکانی کوردستان کە لەژێر دەمامکی ڕووداوی نەخوازراو حەشار دەدرێت. لە کاتی ناشتنی تەرمەکانیان و هەروەها لە یادکردنەوەیاندا خەڵک هاواریان کرد، ‘شەهید نامرێ’ و ‘شەهیدان ڕێپیشاندەری ئازادیی کوردستانن.’ ئەم وتارە ژینگە وەک گۆڕەپانی ژێردەستەیی سیاسی سەیر دەکات، شوێنێک کە لەویدا دەوڵەت دەسەڵاتەکەی بۆ تێکدانی ئەو مڵک و دیمەنە سیمبۆلیکانە دەکار دەکات کە شوناسی کورد دەپارێزن. چوارچێوەی وەک ناسیۆنالیزمی ڕۆژانە (بیڵینگ، ١٩٩۵) یان ناسیۆنالیزمی ژینگەیی (ئارۆنزیک، ٢٠٢٤؛ داسۆن، ١٩٩٦، ٢٠٠٠؛ شامیس، ٢٠٢٣)، ئەگەرچی بۆ لێکۆڵینەوە لە چێکردنی دەوڵەت یان سیاسەتی شوناسی ژینگەیی لە دەوڵەت-نەتەوەکاندا بەکەڵکن، بەڵام لەم چوارچێوەیەدا خاوەن کەمایەسین. ئەم جۆرە هەڵوێستانە زۆر جار دەوڵەت وەک ئاسۆی کردەوەی سیاسی، ئاسایی دەکەن و گریمانەی ژینگەیەکی نەتەوەیی گشتگیر دەکەن. ئەوان ناتوانن دۆخی بێدەوڵەتی لەبەرچاو بگرن، باسی ئەوەش ناکەن چۆن خودی گوتاری ژینگە بۆ قووڵترکردنەوەی هیرارشییە کۆلۆنیالییەکان دەتوانێ کەڵکی لێ وەرگیرێت.
٣. شێوازەکان، ئەتنیکەکان و، هەڵکەوتە
ئەم وتارە کەڵک لە سەرچاوەی جۆراوجۆر وەردەگرێت، کە پێک هاتووە لە شیکاریی بەڵگەنامەیی، لێکۆڵینەوەی ژینگەیی و بەرهەمی ئەتنیکناسی کە لە لایەن ڕێکخراوی مەدەنیی کورد و چالاکانەوە بەرهەم هێنراوە، لەگەڵ تۆماری هایدرۆلۆژیک، زانیاریی فەرمی، بڵاوکراوەی زانستی و، ڕاپۆرتی شایەتحاڵان لە لایەن پارێزەرانی ژینگەی خۆجێیی. زانیاریی بەرهەمهاتوو لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی چیا و ڕایەڵەی مافەکانی مرۆڤی کورد، دوو لایەنی خاوەن پێگە و جیگەی متمانە کە زانیاری لەسەر ڕۆژهەڵات کۆ و بڵاو دەکەنەوە، تەوەری سەرەکیی ئەم وتارەن. من هەروەها کەڵکم لە زانیاریی مێدیای هەرێمی و شتی بەرهەمهێنراو لە لایەن چالاکان و دەستەکانی ژینگەپارێز وەرگرتووە کە لەمێژساڵە پەیوەندیی پیشەیی و فکریم لەگەڵیان هەیە. بۆ دڵنیابوون لە دروستیی زانیارییەکان، کەڵکم لە بەراوردکردن و پێکگرتنی ئیدیعاکان و بەڵگەکان لە چەند سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە وەرگرتووە، وتووێژم لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە کردووە و یارمەتیم لە پشتڕاستکردنەوەی بەردەوام لەلایەن چالاکان و توێژەرانی تێوەگلاو لە کاری ژینگەیی لە ڕۆژهەڵات لە تەواوی ئەم توێژینەوەیەدا وەرگرتووە. ئەم کارە بە ئامرازی دیجیتاڵ وەک واتسئاپ، تێلێگڕام و گوگڵ میت جێبەجێ کراوە. ڕێکخراوە مەدەنییە کوردییەکان و داکۆکیکارانی ژینگە هەروەها گرووپی تێلێگڕام و ئینستاگرامیان چێ کردوون کە ئارشیوی فرە دەوڵەمەند و دەنگ و ڕەنگیان تێدان کە بەهاسانی بەردەستن و من بۆ هەڵسەنگاندنی بەڵگە و ئیدیعاکانی پێشکەشکراو لەم وتارەدا کەڵکم لێ وەرگرتوون. بە مەبەستی پارێزگاری لە ژینگەپارێزان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، خۆم لە درکاندنی ناوی تاکەکان یان هەر جۆرە وردەکاری کە ببێتە هۆی دەستنیشانکردنی ئەم کەسانەی هاوکارییان کردووم، بواردووە. من تەنیا ئاماژە بە ڕووداوەکان، بەڵگە وێنەیییەکان و پێشهاتەکان و زانیارییەک دەکەم کە هەر ئێستا بەشێوەی بەرفراوان بڵاو بوونەوە و خەڵکی ناوچەکە لێی ئاگادارن، واتە لە زانیاریی بەردەست کە لە ماڵپەڕەکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، سوسیال مێدیا، ناوەندە خەبەرییەکانی ناوچەیی و سەرانسەری کە بە ئاشکرا لە ئێران چالاکن، بەردەستن و هەروەها لە بڵاوکراوە زانستییەکان کەڵکم وەرگرتوە.
بۆ دیاریکردنی شوێنی تاکی و هزریی خۆم لەم لێکۆڵینەوەیەدا، من لە ئێران لەدایک بووم، گەورە بووم و خوێندوومە، سەردەمی مناڵی، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی من لە جەنگەی جەنگی ئێران-عێراق بوو، کە بوونە هەوێنی کەسایەتی و کاری زانستیی من. زانیاریی ئەم توژینەوەیە، هەروەها بەرهەمی دوو دەیە توێژینەوەی ئەتنیکناسییە کە من لە سەرانسەری ڕۆژهەڵات لە ١٩٩٩ بەولاوە، زۆرتر لە سەردەشت، بانە، مەریوان، مەهاباد و هەورامان و، هەروەها لە توێی چەند پڕۆژەی هاوبەش لە شوێنی دیکەی ناوچەکە بەڕێوەم بردوون. پەیوەندیی درێژخایەنی من، ئەو متمانانەی من لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە هەمبووە بۆ پشتڕاستکردنەوە و هەڵسەنگاندنی زانیاریی کەڵک لێ وەرگیراو لەم توێژینەوەیەدا یەکلاکەرەوە بوون. بۆ ئەم مەبەستە، من دەبێ تێبینییە دەستی یەکەم و شایەتحاڵەکانی گەلێک لەم کارەساتانەی باسکراو لەم وتارەدا زیاد بکەم. بۆ وێنە، لەبیرمە چۆن لە ماوەی چەند کاتژمێردا، سێ کەس لە هاوپۆلەکانم قاچەکانیان بەهۆی تەقینەوەی مین لە قەراخ گوندەکەمان لەکیس دا. وەکو زۆر کوردی دیکە کە نیشتمانیان کراوەتە مەیدانی مین، منیش دەیان هێکتار زەویی کشتوکاڵیم بینیوە کە دەستی لێ هەڵگیراوە. ئەم ناوچەیەی من لێی دەژیام، یەکێک لەو شوێنانەیە لەم وتارەدا لێکۆڵینەوەی لێ کراوە، کە سەرجەم گرد و بەرزایییەکانی مۆڵگەیەکی سەربازی لێیە. دەوڵەت بە هەمان شێوە چەند بەنداوی لەوێ، بەبێ هەڵسەنگاندنی ژینگەیی هەڵبەستوون. بێجگە لەوە، من شایەت بوومە چۆن خاک، کانگاکان و زیخی ڕێڕەوی ڕووباری زاب دەرهێنراوە و بۆ شوێنی دیکە بەڕێ کراوە. ئەم کاتانەی دیتنی ڕاستەوخۆی ئەم ڕووداوانە، تێگەیشتنی منی لە ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی وەک بەشێکی جیانەکراو لە پێکهاتەی دەوڵەتی بۆ کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی و خاپوورکردنی ژینگەی ڕۆژهەڵات داڕشتووە. لێکۆڵینەوەی پێشکەشکراو لێرەدا لەسەر ئەم بەریەککەوتنانە بنیات دەنرێت و ئەوان دەکاتە سەرچاوەی گفتوگۆی بەردەوام، بە توێژینەوەیەکی گەشەئەستێن کە کەڵک لە دەلاقەی سڕینەوەی کۆلۆلیالیزم وەردەگرێت بۆ وەرددانەوەی زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە مشتومڕی دادپەروەریی ژینگەیی و سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم.
٤. ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی و چالاکیی ژینگەپارێزیی کوردی
لە سەرەتای ٢٠٠٠ەکانەوە، چالاکییە ژینگەپارێزییەکانی کوردی وەک بەرپەرچدانەوەیەکی ڕاستەوخۆ بەرانبەر بە کردەوەکانی دەوڵەت کە پانتای کوردستانی وەک شتێکی قابیلی قوربانیکردن سەیر دەکرد، دەستیان پێ کرد. گەشەی بەرخۆدانی ژینگەیی کوردی هەروەها بە باسە هەنووکەیییەکانی پەیوەندیدار بە سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم بووژاونەوە (کۆرێیا & گالیانا، ٢٠٢۵؛ هانت، ٢٠٢١)، کە لە لایەن نەوەی لاوی ڕۆشنبیرانی کورد و کۆمەڵگەی مەدەنیی گەشەئەستێنەوە پێشوازی لێ کراوە. ئەم جووڵانەوەیە خۆی لە پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکانی وەک گۆڤاری تیشک(5) ، بڵاوکراوەیەکی کوردیزمانی خاوەن ڕێزی بەرفراوان کە سەکۆیەکە بۆ گەنگەشەی ڕۆشنبیرانە و تێکۆشانی چالاکان، و هەروەها بەهۆی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ئەنجومەنە ژینگەپارێزەکان کە خولی فێرکاری، بەرنامەی ڕاهێنان و دەستپێشخەریی مەدەنی ڕێک دەخەن و هەم هۆشیاریی ڕەخنەگرانە و هەروەها تێوەگلانی بە کردەوە لەگەڵ خەباتی ژینگەپارێزی و کۆمەڵایەتی-سیاسی برەو پێ دەدەن.
یەکێک لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی ئەم جووڵانەوەیە ئەوەیە کە باشترکردنی سیاسەتی ژینگەیی تاکوتەڕا بەولاوەترە (باڵارد، ٢٠٠۵) و لە بنەڕەتدا فەلسەفەی بوونی بیرۆکەی دەوڵەتداریی ئێرانی ڕەت دەکەنەوە (دیلۆن، ٢٠٢٢)، کە لێرەوە من ئاماژە بەم ئیدیعایە سەرەکییە دەکەم کە دیاری دەکات کێ وەک شارۆمەندی دڵخواز بەدوای شوناسی ڕاستەقینەوەیە و، کام شێوازی ژیان لە پەرگالی خاکی و نەتەوەیی ئەودا قبووڵ دەکرێت. لە ئاستی زانستیدا، دەوڵەت پشت بە گوتارێکی نەتەوەیی دەبەستێت کە لەسەر زمان، کولتوور و مێژووی فارسی وەک پێوەری ئاساییی ئێرانیبوون و خاوەن ماف بوون دامەزراوە. لە لایەنی بوونناسییەکەیدا، نەتەوە وەک یەکەیەکی یەکچەشن و یەکپارچە پێناسە دەکات کە مانەوەی بە کۆنتڕۆڵ و تواندنەوەی نافارسەکان گرێ دراوە. ئەم گریمانانە ڕێنوێنیکاری بەڕێوەبەریی وڵات، خاک و سروشتن. ژینگەی کوردی کەمتر وەک شوێنی ژیانی بوونەوەران و زۆرتر وەک پەراوێزی ئەمنییەتی، شوێنی تاڵانکردن و گۆڕەپانی گومانلێکراو سەیر دەکرێت. ئەم گریمانانە کە لەسەر بیرۆکەی باڵادەستیی زمانی فارسی و هێژەمۆنی ئایینی شیعە چێ کراون، بیرهێنەرەوەی ئایدیۆلۆژیای سپیپێستبوون لە ئورووپا و ئەمریکای باکوورە (مەقبوولە، ٢٠١٧). وەک داسۆن (٢٠٠٠) لە پەیوەندی لەگەڵ خەباتی ژینگەییی خەڵکی ڕەسەندا دەڵێ، وەدەرنران لە ‘خەڵک’ نەتەنیا دەبێتە هۆی بێدەسەڵاتیی سیاسی بەڵکو پشتکردن لە ژینگەکەشت. لەم دۆخەدا، پەلە ئاگرکوژێنەوە کوردەکان، ناڕەزایەتییەکان بەرانبەر بە دروستکردنی بەنداو، هەوڵەکانی چاندنەوەی دارستانەکان و، یادکردنەوە لەو کوردانەی بە ‘شەهیدانی ژینگە’ ناسراون، وەک شەریف باجوەر و حەمید مورادی، کە هەردووکیان لە کاتی ئاگرکوژاندنەوەدا گیانیان بەخت کرد، نموونەی سیاسەتی ژینگەی جێگرەوەیە. ئەم کردەوانە وەک سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم لە ژیانی ڕۆژانەن (کۆرێیا & گالیانا، ٢٠٢۵) چونکە ئەوان بەتەمای گۆڕینی ژینگەی کوردی لە هەرێمی بە ئەمنییەتیکراو بۆ گۆڕەپانی کردەوەی سیاسی و نوێبوونەوەی کولتوورین، وەک لە دروشمەکانیان و هەڵبەستەکانیاندا دەردەکەوێت، بەشێوەیەک یادی شەهیدانی ژینگە دەکەنەوە کە پەیوەندیی قووڵی بە هەستی نەتەوەییی کوردییەوە هەیە.
چەمکی ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی، لە ١٩٨٢ لە لایەن بنیامین چاویس داڕێژرا کە بۆخۆی لەناو خەباتی مافە مەدەنییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانەوە سەری هەڵدابوو (ئیگان، ٢٠٠٢). لە کاتێکدا کە وێژە سەرەتایییەکان زۆرتر جەختیان لەسەر وڵاتە یەکگرتووەکان دەکردەوە، لەو کاتیەوە ئەم چەمکە بەرفراوانتر کراوەتەوە تا کۆمەڵگەی بێدەسەڵاتی دیکە و جوغڕافیا پەراوێزخراوەکانیش بگرێتەوە (پێلۆ، ٢٠٠٧، پالیدۆ، ٢٠١٧). دەستێوەردانەکانی ئەم دوایییانە هەڵوێستی سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم و جوغڕافیای سیاسی دەخوازێت تا شێوازە جیاوازەکانی لێکگرێدانی ڕەگەز و ژینگە لە چوارچێوە ناڕۆژاوایییەکان شیکاری بۆ بکرێت (کۆرێیا & گالیانا، ٢٠٢۵؛ لیباریۆن، ٢٠٢١؛ وایت، ٢٠١٨). ئەم ڕەگەزپەرستییە ژینگەیییەی لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دژی نەتەوە بێدەوڵەت و بە کەمینەکراوەکان، بەتایبەت کورد، ڕەچاو دەکرێت، نموونەی دۆخێکی تەنگەتاو بەڵام لە هەمان کاتدا کەمتر باسکراوە، کە چوارچێوە زاڵەکەی د.ژ. تووشی ئالنگاری دەکات و دەیهەژێنێت (وینگرۆڤ-هاوگلەند & مەکڵاود، ٢٠٢١).
لە سەرەتای نەوەدەکانی زایینییەوە، بەرخۆدانی کوردی بەشێوەیەکی بەرچاو لە وەڵامی هەڵمەتە ژینگەیییەکەی دەوڵەتی ئێران کە ڕۆژهەڵاتی بە ئامانج گرتووە، ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە. بەشێکی بەرچاو لە توێژینەوەی کوردی (حەسەنیان، ٢٠٢٠، ٢٠٢١، ٢٠٢٤؛ سولەیمانی، ٢٠٢۵) و چالاکیی دیکە ئێستا بە گوتاری ژینگەیی باسی مافە ئەتنیکی-نەتەوەیییەکان دەکەن، بێجگە لە داواکانی پێشوو لەمەڕ مافی چارەی خۆنووسین. ئەم ئاڵوگۆڕە، وەرسووڕانی توێژینەوەی ڕەخنەگەرانەی گەلانی ڕەسەن و بێدەسەڵات پشتڕاست دەکاتەوە (کایوءیلا، ٢٠١٨؛ ئیگان، ٢٠٠٢؛ بیرد و رۆتبرگ، ٢٠١١)، کە باسیان دەکرد چۆن کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان بە خەمخۆری بۆ ژینگە وڵات دەستێننەوە، لە کاتێکدا هێشتا شەڕە یاسایییەکان و خەباتی سیاسی درێژەی هەیە (وایەت، ٢٠١٨؛ پاڤینێلی، ٢٠٢١). هەوڵەکانی چاندنەوەی دارستان، پڕۆژەکانی پاراستنی ئاو، پەلەکانی ئاگرکوژێنەوە و، ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دروستکردنی بەنداو لە ڕۆژهەڵات، کە بەشێکی لەم وتارەدا باس دەکرێت، دەبێ لەژێر ڕووناکاییی ئەم دیاردەیەدا لێی تێبگەین. ئەم دەستپێشخەرییە دژەکۆلۆنیالانە نموونەی ئەو شتەیە کە هێلێن ستایسی (٢٠٠۵) وەک ‘سەروەریی پەیوەندییەکان’ باسی دەکات، دیاردەیەک کە لەویدا وڵات وەک سامانێک سەیر دەکات کە زیادترە لە خاوەن بوونی و بەڕێوەبردنی، بەڵکو ڕایەڵەیەکە لە پەیوەندییەکان.
جەختکردنەوە لەمە گرنگە کە چالاکیی ژینگەپارێزیی کوردی تا ڕادەیەکی زۆر زایەندییە. ژنانی کورد کەسایەتیی یەکلاکەرەوەی ئەم خەباتە بوون، بەتایبەت بە دەوری پێشەنگانەیان لە دەستپێشخەرییە کولتووری، پەروەردەیی و ئاگادارکردنەوەکانیان. لە کاتێکدا ڕەنگە ئەوان کەمتر لە ڕیزی پێشەوەی پەلە ئاگرکوژێنەوەکاندا دیار بن، دەوری ئەوان بۆ بەردەوامبوونی یادەوەریی ژینگەیی و ورووژاندنی تێوەگلانی جەماوەری فرە پێویستە. چڵەپۆپەی بەشداریی ئەوان و دیاربوونیان لە کاتی جووڵانەوەی ژینادا بوو کە بە جووڵانەوەی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ ناوبانگی دەرکرد و، لەویدا نیگەرانییەکانی ژینگەیی لەگەڵ خەباتە بەرفراوانترەکانی گرێدراویی زایەندی، خاکی و سیاسی تێکەڵ کرا. ئەوان بە هەمان شێوە لە ڕێوڕەسمەکانی
ناشتن، تازیە و یادەکردنەوەکانی شەهیدانی ژینگەدا دەوری بەرچاویان هەیە. ژنانی کورد یاریدەدەری ئەستاندنەوەی مافەکانیان بەسەر سروشتدان، لە کاتێکدا هەم توندوتیژیی دەوڵەتی و هەروەها نەریتە پیاوسالارەکان لە کۆمەڵگەکانیاندا تووشی ئالنگاری دەکەن.(7)
بەرخۆدانی دژەکۆلۆنیالی کوردی (کارماکار & پال، ٢٠٢۵) تێچوویەکی مەزنی هەیە. ژینگەپارێزان بەرەوڕووی دەستبەسەرکرانی ڕۆژانە، لەژێر چاوەدێریدا بوون و، تەنانەت تاوانبارکران بە تێرۆریست دەبنەوە (بەهرامی، ٢٠١٨). هیوا بوتیمار(8)، ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا (ڕێکخراوێکی بەناوبانگ و چالاکی ژینگەپارێزی لە مەریوان)، یەکێک لە نموونە سەرەتایییەکانە. ناوبراو لە جولای ٢٠٠٨ سزای مردنی لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ‘فساد فی الارض’ بەسەردا سەپێنرا. دەوڵەتی ئێران بەشێوەی هەڕەمەکی چالاکیی ژینگەپارێزی وەک هەڕەشە بۆ سەر تەناهی سەیر دەکات و پاراستنی ژینگە هاوسەنگیی جیاییخوازی و یاخیبوون دادەنێت. ئەمە ڕەنگدانەوەی شێوازێکی بەرفراوانتری جیهانییە کە لەویدا خەڵکی ڕەسەن(9) و داکۆکیکارانی ڕادیکاڵی ژینگە بەشێوەی ناهاوسەنگ جاڕز و دەستبەسەر دەکرێن، یان لە لایەن دەوڵەتەوە بە بارمتە دەگیرێن و بەهۆی چالاکییەکانیانەوە تاوانبار دەکرێن. لە دۆخی کورداندا، بە حاشاکردن لە مافە جەماوەرییەکان و بە ئەمنییەتیکردنی زێدەڕۆیانەی ناوچە سنوورییەکان، سەرکوتەکە چڕتر دەکەنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوە دروست لەو دۆخانەدایە کە چالاکیی ژینگەپارێزیی کوردی دەبێتە نموونەی واتادارترین کردەوەی بەرجەستەکراوی بەپەرۆشبوون، یادەوەری و خۆڕاگری (سولەیمانی، ٢٠٢۵).
۵. سیاسەتی ژینگەیی و بەڕێوەبەریی ژینگە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
لە کاتیكدا کە د.ژ. گەشەی کردووە و بە ئەزموونەکانی ئەمریکای باکوور و ئورووپا ئاڵۆز بووە، ژینگەناسیی سیاسی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرای دەکات چۆن تێکدانی ژینگە بەقووڵی ئاوێتەی دەوڵەتداریی سەرەڕۆیانە، نەتەوەپەرستیی سامانەکان و بە ئەمنییەتیکردن کراوە، کە ئەم وێژەیە تەنیا بەشێکی شرۆڤە دەکات. بەتایبەت لە ئێران، توێژەران دەوری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دەوڵەتیان لە ژێرخانی ئاو، دەرهێنانی سامانە ژێرزەوییەکان و بەکارهێنانی زەوی وەک ئامرازی کۆنتڕۆڵی کۆلۆنیالیستی تۆمار کردووە (حەسەنیان، ٢٠٢۵). لەگەڵ ئەوەشدا، لە توێژینەوە ئاسایییەکانی کوردیدا، کە بەشێوەی سەرەکی جەخت لەسەر پێکهاتەکانی دەسەڵاتی دەوڵەت دەکەنەوە، بەڕێوەبەریی ژینگەیی بەتەواوی پاشگوێ دەخرێت یان زۆرتر وەک پاشخان باسی دەکرێت، لەجیات ئاماژە بە ئامرازی سەرەکیی دەوڵەت بۆ سەپاندنی کونتڕۆڵ. سەرەڕای کەڵەکەبوونی خراپیی قەیرانە ژینگەیییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە ناویاندا کەمیی ئاو، تێکچوونی خاک و، زەختەکانی سەر سامانە سروشتییەکان، چەمکەکانی د.ژ. و ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی بەشێوەیەکی بەرچاو لە توێژینەوە هەرێمییەکاندا پاشگوێ خراون. ئەوان زۆر جار کەوتوونەتە ژێر سێبەری بەرنامە تێکنۆکراتییەکانی بەردەوامی یان لێکدانەوە خەیاڵییەکانی جوغڕافیای سیاسی کە زەرەرەکانی سەر ژینگە، کە ڕاستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان پێک دێنن، لە دەوڵەتداریی ڕەگەزپەرستانە، تاڵانکارییە کۆلۆنیالیستییەکان و، زەوتکردنی دەوڵەتی جیا دەکەنەوە. یەکەی گەشەئەستێنی توێژینەوە لە کوردستان بەڵگەی حاشاهەڵنەگری ئەم ڕەوتەیە کە زۆر دەمێکە پاشگوێ خراوە (ئالمۆنێ & فیلیپس، ٢٠٢١؛ ئایبۆغا، ٢٠١٨؛ هانت، ٢٠١٩؛ ساستام، ٢٠٢١؛ ویکتۆر-مەچ، ٢٠٢۵، ٢٠٢۵؛ چایلی، ٢٠٢١، ٢٠٢۵؛ ئۆزوک-گوندۆغان، ٢٠٢٤)، ئەگەرچی ئەوان بە گوێرەی پێویست قەیرانە ژینگەیییەکان ناخەنە ناو چوارچێوەی بەرفراوانی تیۆریکی ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی، وەک چۆن لە توێژینەوەکانی سەر گەلانی ڕەشپێست، ڕەسەن و سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم، گەشەی پێدراوە.
ئەم وتارە، بە پیشاندانی ئەم ڕاستییە کە بەڕێوەبەریی ژینگەیی لە هەناوی دەسەڵاتی کۆلۆنیالیستیی ئێرانیدا بە سەر ناوچە کوردییەکاندا جێی گرتووە، لەسەر هەمان توێژینەوەی ئاماژەپێکراو لە سەرەوە بونیات نراوە. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم تێکەڵاوییە، من چەمکی “ژینگەی بێدەوڵەت” بۆ شیکردنەوەی ئەو مەرجە ژینگەیییانە پێشکەش دەکەم و کاتێک ڕوو دەدات کە گەلێک سەروەریی واتاداری سیاسی بەسەر ئەو خاکەوە نییە کە لەسەری دەژیت. چەمکەکە پانتای ئەم کارەی تا ئێستا لە سەر د.ژ.، ژینگەناسیی سیاسیی گەلە ڕەسەنەکان و، کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی کراوە، بە بەرجەستەکردنی ئاسەوارە ژینگەیییەکانی نەبوونی سەروەریی سیاسی، بەرفراوانتر دەکات. بەم پێیە، ژینگەناسیی بێدەوڵەت سەرنجەکان بەرەو ئەوە ڕادەکێشێت کە چۆن تێکدانی ژینگە تەنیا ئاکامی گەشەنەسەندوویی نییە، بەڵکو بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتی سیاسییەوەیە کە توانایی بەرگری لە بەرژەوەندییە ژینگەیییەکانی گەلێکی ژێردەستەی هەبێت. لەم توێژینەوەیەدا، من شیکاریی شێوازی نادادپەروەریی ژینگەییی دەوڵەتی ئێران وەک ئەقڵانییەتی کۆلۆنیالیستی دەکەم کە ژیانی ڕۆژانە و وڵاتی کوردان وەک شتێکی قابیلی قوربانیکردن و بەکارهێنان سەیر دەکات و لەبەر ئەم هۆیە بەرخۆدانەکەی وەک بەربەستێک بۆ سەپاندنی پڕۆژە هێژەمۆنیخوازەکانی دەوڵەت-نەتەوەی ئێرانی لە ١٩٢۵ بەولاوە سەیر کردووە (محەممەدپوور، ٢٠٢٣ئ، محەممەدپوور، ٢٠٢٤). ئەم پرۆژەیە خاکی کوردان دەکاتە گۆڕەپانی تاڵانکاری، پاشگوێخستن و، لەناوبردن لەژێر دەمامکی تەناهی، گەشەپێدان و یەکپارچەیی خاکی. لەم چوارچێوەیەدا، هەڵوێستێکی تێروتەسەلی داڕێژراو لەسەر دادپەروەریی ژینگەیی دژەکۆلۆنیال و لێکۆڵینەوەی گەلانی ڕەسەن فرە بەکەڵکە (دیم، ٢٠١٨؛ مەهتا، ٢٠٢۵). مەبەستم لە ڕەسەن، شوناسێکی ڕۆمانتیک کراو نییە، بەڵکو خەڵکێکە کە پەیوەندییە سیاسی، کولتووری و، ژینگەیییەکەی لەگەڵ خاک لە هیی دەوڵەت-نەتەوە کۆنتر و بەرفراوانترە و، زەوتکرانەوەکەی چالاکانە لە لایەن ڕێژیمە سەردەمییەکانی دەسەڵاتدار نوێ دەکرێتەوە. توێژەرانی وەک پاولا پالیدۆ (٢٠٠٠)، کایڵ پۆیس وایەت (٢٠١٨) و، لیئان سیمپسۆن (٢٠١٧) داوامان لێ دەکەن پاشگوێخستنە ژینگەیییەکان وەک ناکارامەیی بیرۆکراتیک سەیر نەکەین، بەڵکو ئەوان وەک کردەوەی بەئانقەستی توندوتیژیی لەسەرخۆ و زەوتکردنی ژینگەیی گرێدراو بە پڕۆژە ڕەگەزپەرستانەکانی کۆنتڕۆڵی خاک و پێملکردن سەیر بکەین.
لە کاتێکدا ئەم وتارە شوێنپێی چەسپاندنی کۆلۆنیالیزمی ڕەگەزپەرستانە لە ئێران دەگەڕێنێتەوە بۆ ١٩٢۵، ئەم چرکەساتە دەبێ هاوشانی ئاڵوگۆڕە بەرفراوانترەکانی سەرەتاکانی سەدەی بیستەم سەیر بکرێت کە دەسەڵاتی دەوڵەت و دەوڵەتداری بەشێوەیەکی فرە قووڵ لە ناوچە کوردییەکان گۆڕدرا. سەرهەڵدانی دەوڵەتی پەهلەوی لە ١٩٢۵، نیشانەی بەدامەزراوەییکردنی پەرگالێکی کۆلۆنیالیستیی نوێ بوو کە لەسەر ناوەندتەوەریی خاک، ئارامکردنەوەی سەربازییانە، قاچاخکردنی کۆچی وەرزانەی خێڵەکان، سەرکوتی زمانی و، داڕشتنەوەی بیرۆکراتیکی ناوچە پەراوێزییەکان، کە وەک ناوچەی دژوار بۆ حوکمڕانی و گومان لە “نەتەوەیی” بوونیان دەکرا، دامەزرابوو. جوغڕافیا کوردییەکان مۆرکی بەرەی ناوخۆییان لێ درا کە پێویست بوو کۆنتڕۆڵ بکرێن، گەڵاڵە بکرێن و لە ڕوانگەی ئابوورییەوە ئاوێتەی داواکارییە ئایدیۆلۆژیکییەکان و ماددییەکانی ناسیۆنالیزمی فارسی-شیعی بکرێن. ئەم ئاڵوگۆڕە دەستپێکی شێوازێک لە دەوڵەتداری بوو کە تەنیا بە زاڵبوونی سیاسی جێبەجێ نەدەکرا، بەڵکو بە ڕێسادانان، تەیمانکردن و زەوتکردنی خودی خاکەکە، بەشێوەیەک کە خاکی کوردانی لەجیات شوێنێک بۆ ژیان و دنیای پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی نێوان مرۆڤان سەیر بکات، دەیکردە سامانی قابیلی حوکمڕانی. ئەو هەروەها بناغەی پێکهاتەیی چڕترکردنەوەی تێکدانی ژینگە و ڕێکارەکانی دەرهێنانی سامانە ژێرزەوییەکان، بەتایبەت پێشەسازیی پشتگیریکراو لە لایەن دەوڵەتەوە و گەشەسەندوویی، کە لە ناوەڕاستەکانی سەدەی بیستەم لە ناوەندی وڵات هاتە ئاراوە، دانا. لەم ڕوانگەیەوە، تێگەیشتن لە سیاسەتەکان و کاولکردنەکانی کە لەم وتارەدا دێنە ژێر لێکۆڵینەوە، ناتوانێ لە ئەقڵانییەتی ڕەگەزپەرستانەی کۆلۆنیال کە ناوچە کوردییەکان وەک هەرێمی قابیلی بەکارهێنان و قوربانیکردن بۆ خۆشبژیویی ناوەندی ئێران سەیر دەکات، جیا بکرێتەوە.
هۆدانەکە، سیاسەتی ژینگەیی ئێران دەخاتە ناو باسەکانی گوتاری جیهانیی بەرینتر لەمەڕ ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی و دادپەروەریدا (شلۆسبەرگ، ٢٠٠٧). من ئەم بەراورد کردنە بە شتێکی فرە گرنگ دەزانم، چونکە شێوازە پێکهاتەیییە هاوبەشەکان ئاشکرا دەکات، وەک بەکارهێنانی ژینگە بۆ سزادانی خەڵکی پەراوێزخراو، هاوکات ئاشکرای دەکات چۆن بە شێوازی جۆراوجۆر ڕەگەز، ئەتنیک و ئایدیۆلۆژی لە چوارچێوەی گوتاری ئێرانیدا یەک دەگرنەوە. بۆ وێنە، لە دنیای ئینگلیزیزماندا، ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی بە لێکۆڵینەوە لە میراتەکانی کۆلۆنیالیزمی تازە نیشتەجێبووەکان، کۆیلەیی و کاپیتالیزمی ڕەگەزپەرست هەڵدەسەنگێندرێت (گیڵمۆر، ٢٠٠٧؛ پالیدۆ، ٢٠١٧). لە ئێران، بەپێچەوانە، ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی بە ڕێچکەی نەتەوەپەرستانەی جیاوازدا، بەڵام بە هەمان ڕادە بە زەبروزەنگ، واتە پرۆژەی ڕەگەزپەرستانەی نەتەوەسازیی دامەزراو لەسەر ئایدیۆلۆژی ئاریایی و درکاو بە یەکچەشن کردنی زمانی، ئایینی و خاکی جێبەجێ کراوە. ئەم ئایدیۆلۆژیایە بناغەی پێناسەی دەوڵەت بۆ شارۆمەندی و نەتەوەبوونە. وەک لە توێژینەوەکانی ئەم دوایییانەدا لەمەڕ ناسیۆنالیزمی ئێرانی و بەرخۆدانی کوردی پیشان دراوە (سولەیمانی & محەممەدپوور، ٢٠٢۵؛ سەعیدی و عوسمانزادە، ٢٠٢۵)، هەڵوێستی ڕەگەزپەرستانە بەرانبەر بە کوردان بە پرۆسەی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت، کە لەویدا هەرێمی کوردی بە قازانجی خولیای ئەتنیکی-نەتەوەیی فارسی-شیعی، میلیتاریزە دەکرێت، دواکەتوو ڕادەگیرێت و، ژینگەکەی تێک دەدرێت. بەم شێوەیە، تێکدانی ژینگە مێکانیزمێکی دەسەڵاتی ڕەگەزییە، نەوەکوو زەرەری لاوەکی.
٦. ژینگەکانی پۆلێنکراو بەگوێرەی ئەتنیک-ڕەگەز لە ئێران: ڕوانگەیەکی جیهانی
هێندێک ڕوونکردنەوەی چەمکی پێویستن. ئەم وتارە لە شێوازە تێکەڵاوەکانی توندوتیژیی دەوڵەتی دەکۆڵێتەوە، کە ئەوەش پێناسەکردنی دەستەواژەکانی کەڵک لێوەرگیراو لە لایەن منەوە دەخوازێت. من بۆ شیکردنەوەی شێوازەکانی زەرەرگەیاندن بە ژینگە لە لایەن سیاسەتەکانی دەوڵەت لە ناوچە کوردییەکان، کەڵک لە دەستەواژەی ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی وەردەگرم، کە دەگەڕێتەوە بۆ ئایدیۆلۆژیی ڕەگەزی-زمانیی دەوڵەت و هەڵسوکەوتی بەرانبەر بە گەلی کورد، کە وەک شتێکی قابیلی قوربانیکردن سەیری دەکات. ئامانجی ئەم کردەوانە لاوازکردنی مەرجەکانی ژیانی هاوبەش بە ستراتێژیگەلی بە ئانقەستە. لەمەش گرنگتر، ئەم کردەوانە نوێ نین؛ ئەوان هی نەریتی کۆنی توندوتیژیی بەئەسپایی، بە کەڵکوەرگرتن لە هەڵمەتە خێرا سەربازی و تەناهییەکان لە دوو دەیەی یەکەمی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە کوردییەکانە. هەر دوو سیستەمەکە ناوچە پەراوێزییە کوردییەکانیان هێنایە ژێر ڕکێفی ناوەندی فارس، پرۆسەیەک کە زۆر جار وەک کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی باسی لێوە دەکرێت (محەممەی، ٢٠٢۵). ئەم توندوتیژییە هەم خەڵک و هەروەها خاک بە ئامانج دەگرێت. توندوتیژی بەئەسپایی، زەوتکردنی درێژخایەن دەگرێتەوە کە بە سیاسەتی ئەوتۆ جێبەجێ دەکرێت کە بێدەنگ و زۆر جار خشکەیییە. من ئەم کردەوانە وەک بەشێک لە پڕۆژەیەکی کۆلۆنیالی بەرفراوانتر سەیر دەکەم. کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی ئەمە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن دەسەڵاتی سیاسی، بە کەڵکوەرگرتن لە هیرارشییەکی چەقبەستووی ناوەند-پەراوێز، ڕۆژهەڵات دەکاتە شوێنی ژێردەستەکردنی پێکهاتەیی. سڕینەوەی زمانی، پەراوێزخستنی ئابووری، بەڕێوەبەریی میلیتاریستی و، دەستێوەردان لە دێموگرافی بە مەبەستی لاوازکردنی حەشیمەتی کورد، کەڵکوەرگرتن لە گەشەپێدانی دەوڵەتی وەک ئامرازێک بۆ کۆنتڕۆڵ و ناچارکردن. بۆ وێنە پرۆژە ‘نەتەوەیییەکانی’ وەک پیلانەکانی گواستنەوەی ئاو یان دروستکردنی بەنداوی مەزن، هەموویان ئامرازی زاڵبوونن. ئەوان سوڕی ژینگەیی هەرێمەکە دەشێوێنن، خەڵک ڕادەگوێزن، هەژاری پەرە پێ دەدەن و، بەستراوەیی ئابووری دروست دەکەن، خەڵک تووشی کارەساتی ماددی و کۆمەڵایەتی دەکەن. لەم دەلاقەیەوە، قەیرانەکانی ژینگەی ڕۆژهەڵات نموونەی توندوتیژیی پلان بۆداڕێژراو و سنووردارکردنی دەرفەتەکانی نەوەکانی داهاتوون (سترایەر & ستۆفلەر، ٢٠٢٤). کۆنتڕۆڵ بەسەر خاک و سامانە سروشتییەکاندا لە کۆنتڕۆڵکردنی خەڵک لێک جیا ناکرێنەوە و، کێشمەکێشەکان بۆ ئەم سامانانە، پەیوەندیی نزیکی نێوان دەوڵەتداریی ڕەگەزپەرستانە، کۆنتڕۆڵی ژینگە و، توندوتیژیی دەوڵەتی ئاشکرا دەکەن.
خاڵی سەرەکیی بەراوردکردنی ئێران وەک دۆخێکی ناڕۆژاوایی و هاوشێوە ڕۆژاوایییەکەی، ئاشکراکردنی ڕەگەزپەرستیی شوێنەواری و ژینگەیییە کە بەگوێرەی هێڵە ئەتنیکی-ئایینی و زمانییەکان چێ کراوە. باڵارد (٢٠٠٠)، تایلۆر (٢٠١٤) و، پیلۆ (٢٠٠٧) نووسیویانە کە چۆن لە ئەمریکای باکوور، ئەگەری هەڵکەوتنی گەڕەکەکانی خاوەن زۆرینەی دانیشتووی ڕەشپێشت و ئەمریکای لاتینی لە نزیک شوێنی پاشماوەی مەترسیدار، پاڵاوتنگە و زبڵدان زۆرترە. لە ئەمریکای لاتین، توێژەرانی وەک ئارتورۆ ئێسکۆبار (٢٠٠٨) و ماکارێنا گۆمێز-باریس (٢٠١٧) پیشانیان داوە چۆن ناوچەکانی خەڵکی ڕەسەن و خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقایی وەک ‘هەرێمی دەرهێنانی’ سامانە ژێرزەوییەکان و ‘هەرێمی قوربانیکردن’ پێناسە دەکرێن و دەبنە ئامانجی هەڵکەندنی زەوی بەدوای نەوتدا، کردنەوەی کانگا و بازرگانیی کشتوکاڵ. نادادپەروەریی ژینگەیی لێرە بە دزینی زەویی کۆلۆنیالیستی و بێنرخکردنی سیستەمە زانیارییە ژینگەیییەکانی خەڵکی ڕەسەنەوە گرێ دەدرێت. ئەم شێوازە لە ئێران لە ناوچەکانی نەتەوە کەمینەکراوەکانی ئەتنیکی-ئایینی، بەتایبەت کورد، ئەحوازی و بەلووچ، دووپات دەبێتەوە کە وڵاتەکانیان کراونەتە پەراوێزی ژیۆپۆلیتیکی و شوێنی ڕێکارە ئەمنییەتییەکان و پاشگوێخستن (محەممەدپوور & سولەیمانی، ٢٠٢١؛ محەممەدپوور & سولەیمانی، ٢٠٢٤). بۆ وێنە لە کوردستان، پڕۆژەی زەبەلاحی دروستکردنی بەنداو وک بەنداوی داریان لەسەر ڕووباری سیروان بووەتە هۆی ئاوارەیی سەدان گوندنشین و ئەوانی ناچار کردووە کۆچ بکەنە گەڕەکە هەژارەکان و زەویی کشتوکاڵیی وشکبوو (حەسەنیان، ٢٠٢٤، ل. ٤٣٢). بە هەمان شێوە، خوزستان شوێنی ژیانی گەلی عەڕەب، بووەتە ئامانجی دەیان ساڵ ناکارامەیی بەڕێوەبەریی ئاو، پیسکران لە لایەن پیشەسازییەکانی پێترۆکیمیا و، سەرکوتی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییە ژینگەیییەکان.(10)
توێژینەوەکانی ئەم دوایییانە، (حەسەنیان، ٢٠٢٤، ٢٠٢۵) سیاسەتە ئاوییەکانی ئێرانی وەک دۆخێکی ‘ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی’ دەستنیشان کردووە، کە پیشانی دەدەن چۆن دەوڵەت بەشێوەی سیستەماتیک ئاوی لە ناوچە پەراوێزییەکان، لە ڕوانگەی ئەتنیکی فرەچەشنەکانەوە، بۆ ناوچە پیشەسازییەکانی ناوەند گواستووەتەوە. ئەم سیاسەتە بووەتە هۆی خراپتربوونی دۆخی کەمئاوی و تێکدانی ژینگە لەو ناوچانە کە شوێنی ژیانی نەتەوە پەراوێزخراوە نافارسەکانە. توێژینەوەی حەسەنیان (٢٠٢٤) بە زەقی ئاشکرای دەکات کە چۆن لە کاتێکدا ناوەندی ئێران بە دەست ‘مایەپووچیی ئاوەوە’ دەناڵێنێت،’ ناوچە پەراوێزەکانی وەک ڕۆژهەڵات بەهۆی پڕۆژەی زەبەلاحی هەڵبەستنی بەنداو و گواستنەوەی ئاو، بە چڕی تاڵان دەکرێن. ئەم دەستێوەردانە ئەندازیارییانە کە دەوڵەت لەپشتیانە، بوونە هۆی وشکەساڵی، سووانی خاک، پەرەئەستاندنی بیابان و ڕۆچوونی خاک، کە کاریگەریی بەرچاویان لەسەر کشتوکاڵ، تەندروستیی جەماوەری و بژیوی خەڵک هەیە (بڕوانە، کەرەمیدێهکوردی و ئەوانی دیکە، ٢٠٢٤). وەک حەسەنیان (٢٠٢٤) دەڵێت ‘سیاسەتی گواستنەوەی ئاو ‘خلە تاڵان دەکات تا بلە خەنی بکات’، لە دۆخی ئێراندا، تاڵانکردنی ئاو لە ناوچە پەراوێز و گەشەنەکردووەکانەوەیە بۆ ئافراندنی دەوڵەمەندی و گەشەی ناوچەکانی ناوەڕاستی ئێران.(11)
ئەم شوێنانەی کە دۆخی دەوڵەتی ئێران جیاوازییەکی بەرچاوی لەگەڵ چوارچێوە بەرفراوانترەکانی وەک نیشتەجێبووە-کۆلۆنیالیستەکان یان کۆمەڵگەکانی پاش-کۆیلەیی هەیە، لە شێوازە جیاوازەکانی جیبەجێکردنی ڕەگەزپەرستی، بەردەوامکردنی و ڕەوایی پێدانییەتی. لە ئەمریکای باکوور، ڕەگەز لە کۆنەوە بناغەی لەسەر تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بایۆلۆژیک دامەزراوە، کە خۆی لە توخمە دیارەکاندا دەردەخات و دەبێتە تێچنی سیستەمی یاسایی وەک یاساکانی جیم کرۆ، هێڵەسوورەکان و، سیاسەتەکانی جیاکارانە (ئالێکساندەر، ٢٠٢٠؛ ویتمەن، ٢٠١٧). بەپێچەوانە، سیستەمی ڕەگەزپەرستی ئێران، لە پێش هەموو شتێکدا جەخت لەسەر توخمە دیارەکان ناکات، بەڵکو لەناو شانەیەکی پێچەڵپێچی کولتووری، زمانی، ئایینی و، هیرارشیی مێژووییدا چێ کراوە. ئەقڵانییەتی زاڵی باڵادەستیی فارس-شیعە داینامۆی جۆرێک لە ڕەگەزپەرستیی کولتوورییە، کە لەویدا شوناسی زمانی (واتە فارس لە بەرانبەر کورد)، هۆگریی ئایینی (شیعە لە بەرانبەر سوننە) و، شێوازەکانی گرێدراویی نەتەوەیی دەبنە بڕیاردەری وەخۆ گرتن یان وەلانان لە ئێران. ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی لەم دۆخەدا ناتوانرێت تەنیا وەک پرسی پاشگوێخران یان گەشەکردنی ناهاوسەنگ سەیر بکرێت، بەڵکو وەک ئامرازی دەوڵەتی بەکارهاتوو بۆ سزادان، بێدەسەڵاتکردن و، ئاوێتەکردنی نەتەوە پەراوێزخراوەکان، بەتایبەت کۆمەڵگەکانی نافارس/ناشیعە (حەسەنیان، ٢٠٢۵؛ محەممەدی، ٢٠٢۵).
بێجگە لەمە، ئایدیۆلۆژیی ‘ئێرانیبوون’ یان ‘فارسبوون’ بە خۆپێناسەکردن بە ڕەگەزی خەیاڵیی ئاریایی، کراوەتە شتێکی ئەفسانەیی و، بەهێزترکردنی ئەقڵانییەتی ڕەگەزپەرستانە لەژێر دەمامکی هێژەمۆنیی کولتووری-ئایینی (محەممەدپوور، ٢٠٢٣ب؛ محەممەدپوور، ٢٠٢٤). بانگەشەی نەوەی ئاریاییبوون توێخێکی بایۆلۆژیکی دەکاتە بەر شتێک کە بێ ئەو وێدەچێ پڕۆژەیەکی تۆخی کولتووری و شارستانییەتی بێت و، بەم جۆرە ڕەوایی بە نەریتی دەرهاوێژەر وەک شتێکی کەونارا و سروشتی دەدات. لەبەر ئەم هۆیە، نابێ ڕەگەزپەرستی لە ئێران تەنیا بە پاڕادایمی ڕۆژاوایی لەمەر ڕەگەز تێبگەی، بەڵکو لێکدانی ناسیۆنالیزمی ئەتنیکی، باوەڕی ئایینی و مێژوونوسیی ئەفسانەیی پێکەوە کار دەکەن تا شێوازی جۆراوجۆری شارۆمەندی، بەرکەوتنی ژینگەیی و، ڕەواییی سیاسی بەرهەم بێنن. ئەمە یەکێک لە هۆیەکانە کورد، کە زۆرینەیان سوننین و هەروەها نافارسن، بەرەوڕووی نادادپەروەریی ژینگەیی دەبنەوە کە لەگەڵ سڕینەوەی زمانی و بەئەویترکردنی ئایینی لێک دەدرێت. کاولکاریی ژینگەیی دەبێ لەناو بەرنامەیەکی بەرفراوانتری زەوتکردنی کولتووریدا شیکاری بکرێت، کە لەویدا پەیوەندیی کورد بە خاکەوە دەپچڕێندرێت تا داوای چارەی خۆنووسین و ڕەگداکوتاویی مێژوویی بنکۆڵ بکرێن. هەمان دۆخ عەڕەبەکانی خوزستانیش دەگرێتەوە. دانیشتووانی عەڕەب، ئەگەرچی زۆرینەیان شیعەن، لەبەر شوناسی عەڕەبی و زمانەکەیان سەرکوت دەکرێن. لێرەدا، دەبینین کە هاوشێوەیی ئایینی بەس نییە، بێتوو زمان و شوناسی ئەتنیکییەکەت بکەوێتە دەرەوەی ئاڵقەی ستانداردی شوناسی فارسی.
لە وڵاتە یەکگرتووەکان، ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی ناسپیپێستەکان بە ئامانج دەگرێت کە ‘بە فەرمی’ شارۆمەندی یەکسانن، ئەگەرچی ئەقڵانییەتی نێشتەجێبوو-کۆلۆنیالیستییەکە درێژەدەری ئافراندنی زەوتکردنی ژینگەیی، بەتایبەت بەرانبەر بە کۆمەڵگەکانی خەڵکی ڕەسەنە. لە ئێران، خودی شارۆمەندیی پلەبەندیکراو و مەرجدارە، هەم لە ئاستی یاسای بنەڕەتیدا و هەروەها کولتووریدا. توێژەرانی د.ژ. پێداگرن کە ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی نابێ لە چوارچێوەی باری ناوهاوسەنگی ژینگەییدا قەتیس بمێنێتەوە، چونکە حاشاکردن لە دانی شارۆمەندیی تەواو بە تاقمەکانی جیاکراوە بەهۆی ڕەگەزەوە و پەراوێزخراو دەورێکی هەستیارتر دەگێڕێت (پالیدۆ، ٢٠٠٠). بۆچوونە کلاسیکەکەی ت. ه. مارشالس (١٩۵٠) لەمەڕ شارۆمەندی وەک تێکەڵاوێک لە مافەکانی مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی سەلمێنراوە کە لە چوارچێوەی ئەم جۆرەدا کەمایەسی هەبێت، چونکە لەو شوێنانەی هەڵسوکەتی دەوڵەت دەبێتە هۆی وەلانان بەهۆی ڕەگەز و ئەتنیک/زمان، دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی. لە زۆربەی وڵاتانی پاش کۆلۆنیال و خاوەن هەڵاواردنی ڕەگەزی، شارۆمەندیی تەواو زۆر بەدەگمەن قبووڵ کراوە (سورێل و ئەوانی دیکە، ٢٠١٩؛ رۆدریگێز & ماسیاس، ٢٠٢٢). ئەو هێشتا بەستراوەتەوە بە پێوەرە نەتەوەیی، ئایینی و زمانییەکانی لایەنی زاڵ. لە ئێران لە یاسای بنەڕەتیی فەرمیدا نووسراوە کە زمانی فارسی وەک تاکە زمانی فەرمی (بەندی ١۵) و ئیسلامی شیعەی دوازدە ئیمامی وەک دینی فەرمیی دەوڵەتی (بەندی ١٢) دیاری کراون. بەگوێرەی ئەم بەندانەی یاسای بنەڕەتی، خەڵکی نافارس/ناشیعە بۆ شارۆمەندی پلە دوو دابەزێندارون، مێژووی دەوڵەمەند و میراتە کولتوورییەکەیان بۆ شوناسی خێڵەکی نزم کراوەتەوە، زمانە پڕ زاراوە و دەربڕینە فۆلکلۆرییەکەیان خراوەتە پەراوێز و پاشکۆی شێوازی فارستەوەری بەرهەمهێنانی زانست. لێرەدا ئەوەی ئێتیەن بالیبار (١٩٩١) وەک ‘نەتەوەی خەیاڵی’ باسی دەکات، بە دامەزراوەیی کراوە، لە کاتێکدا نەتەوە وەک شتێکی یەکچەشن و دەرهاوێژەر بیری لێ دەکرێتەوە. بێتوو بێدەوڵەتیش تێکەڵی ئەم باسە بکەین، گفتوگۆی پەیوەندیدار بە ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی ڕوون دەبێتەوە. وەک چۆن گەلێک دەتوانێ بێدەوڵەت بێ، شوێنیش بە هەمان شێوە دەتوانێت. بێدەوڵەتی کاردانەوەی ژینگەیی لێ دەکەوێتەوە کە لە هی ئەو کەمینانە جیاوازە کە شارۆمەندیی ڕادەیی یان تەواویان هەیە. بۆ کوردانی ئێران، شارۆمەندیی سنووردار یان مەرجدار مافە کۆمەڵایەتی-سیاسییەکانیان سنووردار دەکات، لە ناویاندا بەشداری لە بڕیاردان لەسەر ژینگە، پێش بە دەستڕاگەیشتن بە سامانەکان و کاناڵەکانی پاراستن لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەتییەکان، لەجیات دامەزراوە مەدەنییەکان دەگرێت. ئەو هەروەها کاریگەری لەسەر ئەوەش دادەنێت کە کام کۆ دراوە بەردەست بێت: زانیارییەکان لەمەڕ هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان، شوێنی مینی چێنراو و، کاریگەرییەکانی سەر ئاو لە ناوچە کوردییەکان زۆر جار دەشاردرێنەوە. لەم هەلومەرجەدا، ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی تەنیا بە مانای تووشی زەرەری ناهاوسەنگ بوون نییە. ئەو هەروەها بە مانای وەلانران لە هەر جۆە مێکانیزمێکە ڕەنگە ئیزن بە کۆمەڵگەکان بدات تا پێش بە زەرەرەکانی سەر ژینگە بگیرێت یان چارەسەریان بکات.
من دەستەواژەی ‘توندوتیژیی بەئەسپایی’ ڕاب نیکسۆن (٢٠١١) بە دەستەواژەیەکی ڕوونکەرەوە و پەیوەندیدار بەم باسەوە دەبینم. نیکسۆن توندوتیژیی بەئەسپایی وەک شێوازێک لە توندوتیژی پێناسە دەکات کە باڵ بەسەر کات و شوێندا دەکێشێت، زۆر جار نادیار و و ئاسایی کراوە، بەڵام فرە وێرانکەرە. لە ئێران توندوتیژی بەئەسپایی وەک سارا ڕۆی (١٩٩۵) دەڵێ بە سیاسەتی لەگەشەخستن جیبەجێ دەکرێت. لە کەرتی غەززە، ڕۆی (١٩٩۵:٤) لەگەشەخستن وەک ‘کاولکاریی بەئانقەست و سیستەماتیکی ئابووریی ڕەسەن لە لایەن دەسەڵاتی زاڵەوە … بۆ دڵنیابوون لە نەمانی بناغەی ئابووری، تەنانەت یەکێکی شێواویش کە بتوانێ پشتگیری لە بوونی سەربەخۆیانەی خەڵکی ڕەسەن بکات، پێناسە دەکات.’ سیاسەتە ژینگەیییەکانی پەسەندکراو لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، وەک دروستکردنی زێدەڕۆیانەی بەنداو بۆ وشککردنی ڕووبارەکانی کوردستان، میلیتاریزەکردنی دارستانەکان بەبێ پاراستنیان و، پاشگوێخستنی ژینگەی گوندی کە لە بەرانبەر ئاگرگرتندا بێ پارێزگارییە، کاریگەریی قووڵی لەسەر ژینگەی کوردی هەیە، باسی ئاسەوارەکانی بۆ سەر ئابووریی هەرێمیش ناکەین. چەمکی نیکسون ڕوونی دەکاتەوە چۆن تێکدانی ژینگەیی لەگەڵ تێپەڕینی کات، دەبێتە جۆرێک لە توندوتیژیی پێکهاتەیی بۆ شێواندنی شوێنی ژیانی خەڵکی بێدەسەڵات. دەبێ سەرنج بدەین کە بەئەسپایی بوونی ئەم توندوتیژییە، نابێتە هۆی کەمکردنەوەی چڕییەکەی؛ بەڵکو بە خشکە تەندروستی، بژیو، زمان و بیرەوەریی جەماوەری بنکۆڵ دەکات. توندوتیژی بەئەسپایی لە ئێران ستراتێژییەکی دەوڵەتیی بەڕێوەبەریی ڕەگەزپەرستانەیە بۆ قوربانیکردنی گەلانی نافارس/ناشیعە لە ڕوانگەی ژینگەیی بەبێ ئەوەی دەسەڵاتیان بەسەر خاکەکەیانەوە هەبێت و هەروەها بەبێ مافی هەناسەدان، کشتوکاڵ و گەشەکردن. ئەم شێوازە توندوتیژییە بیرهێنەوەرەی ئەو شتەیە کە مبێمبێ (٢٠٠٣) پێی دەڵێ سیاسەتی مەرگ یان سیاسەتی دیاریکردنی مەرگ، دەسەڵاتێک کە بڕیار دەدات کێ بۆی هەیە بژی و کێ دەبێ بمرێت. لەم ڕووەوە، ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی ئێرانی لانی کەم بە دوو شێوە وەک پڕۆژەی دیاریکردنی مەرگ بەڕێوە دەچێت. یەکەم، بە وەلانانی ژێرخانی لە ناوچە کوردییەکان بەشێوەی سیستەماتیک پێش بە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتایییەکان، وەک ئاو، پاکژی، سیستەمی ئاوداشتن و پلانی گەشەی بەردەوام دەگیرێت. ئەم پاشگوێخستنە سەرجەم دانیشتووان تووشی مەترسیی نەخۆشی، ئاوارەیی و بێدەرەتانی دەکات. دووهەم، بە سزادانی چالاکانی ژینگەپارێز کە هەوڵ دەدەن بەرگری لە ژینگە یان ‘نیشتمان’ بکەن (شەهابی، ٢٠٢۵). ئەم چالاکانە زۆر جار مۆرکی ‘جیاییخواز’ یان ‘تێرۆریست’یان لێ دەدرێت و دەستبەسەر دەکرێن، یان تەنانەت لەژێر دەمامکی تاوانی تەناهی نەتەوەیی لەسێدارە دەدرێن، وەک چۆن لە دۆخی هیوا بوتیمار لە ٢٠٠٨، نەوید کۆنەپوشی لە ٦ی ئاگوستی ٢٠٠٢(12) ، و سامان میرەکی لە ٢٣ی مارچی (13) ٢٠٢٢، ڕووی دا.
ئەم بێدەرەتانییە سێ ڕەهەندییەی خەڵک، کولتوور و، سروشت، ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی لە ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە گوتەی وۆڵف (٢٠٢٦)، دەبێتە ئەقڵییەتی لەناوبردن. بەم شێوەیە، پێویستە گوتاری د.ژ. داڕێژرێتەوە تا لە گریمانەکانی لیبڕاڵی گشتگیری و بەشداری تێپەڕێت و بەرەو ڕەخنەیەکی ڕادیکاڵ لە چۆنیەتیی کەڵکورگرتنی دەوڵەتانی سەردەم لە ڕەگەزپەرستی و نایەکسانیی سروشتیکراو و ئافراندنی ڕەگەزپەرستیی ژینگەییش بگرێتەوە. لە کاتێکدا چوارچێوەکانی ئەمریکای باکوور و ئەمریکای لاتین ڕەنگبێ بناغەی تیۆریک بۆ توێژینەوەکانی ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی دەستەبەر بکەن، دۆخی وەک ئێران هەڵوێستێکی شوێنتەوەر، پشتئەستوور بە ئەزموونی هەرێمی و دژەکۆلۆنیالیستی دەخوازێت. دەوڵەتی ئێران پشت بە ڕەگەزی بایۆلۆژیک یان پاڕادیمەکانی نێشتەجێ-کۆلۆنیکار بە واتای کلاسیکی خۆی نابەستێت؛ لەجیاتان، ئەو پرۆژەیەکی نەتەوەپەرستی فارس-شیعە، بە تێکەڵکردنی باوەڕمەندیی ئایینی شیعە، تاکزمانی و کۆنتڕۆڵی ناوەندگەرایانەی خاک جێبەجێ دەکات. بۆیە ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی هەم ڕەهەندی ماددی و هەروەها سیمبۆلیکی هەیە: ئەو ڕێسا بۆ خاک و جەستە دیاری دەکات، ‘جیاوازی’ تەنیا بەگوێرەی ڕەنگی پێست دانانێت بەڵکو بە مەودای کولتووری لەگەڵ شارۆمەندی دڵخوازی فارس-شیعە.
٧. ژێرخانی کۆمەڵکوژیی ژینگەیی لە ڕۆژهەڵات
ئەگەرچی ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی لەم دوایییانەدا سەرنجی نەوەی نوێی توێژەرانی کوردی ڕاکێشاوە (بڕوانە حەسەنیان، ٢٠٢١؛ حەسەنیان & سۆهرابی، ٢٠٢٢؛ سولەیمانی، ٢٠٢۵)، هەڵسوکەوتە توندوتیژانەکەی باس کرا، لەواندا زۆر دەمێکە ئاوێتەی ڕاستییەکانی سیاسی و ژینگەیی دەوڵەتی ئێران کراون. لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتی مودێڕن لە لایەن حکوومەتی پاشایەتیی پەهلەوییەوە لە ١٩٢۵ و، لە دوای ١٩٧٩ لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە درێژەی پێ درا، سیاسەتەکانی ژینگە تیکەڵی پرۆژە بەرفراوانترەکەی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی کراوە. دەوڵەت کە لەسەر ناسیۆنالیزمی فارس-شیعە دامەزراوە، بەشێوەی سیستەماتیک کولتووری کوردی پەراوێز خستووە و قاچاخی کردووە و سەرکوتی کولتووری و زمانی بە زەوتکردنی خاک، ئاو و سامانە ژینگەیییەکانی گرێ داوە. ئەم کردەوانە وەک ئەوەی زۆر جار پێی دەگوترێ کۆمەڵکوژیی ژینگەیی و تێرۆریزمی ژینگەیی، دێنە ئەژمار (بڕوانە ئامەدی، ٢٠٢۵؛ سولەیمانی، ٢٠٢۵؛ وایز، ٢٠٢١)، کە لەویدا دەوڵەت هەڵمەتێکی ژینگەیی دژی وڵات و سامانەکانی ئەتنیکەکانی ‘دیکە’ی دەست پێ کردووە. بە لێکگرێدانی ئەمە بە چەمکی نیکسۆن لەمەڕ توندوتیژی بەئەسپایی، ئەم کاولکارییە ژینگەیییە، بەپێچەوانەی کردەوەی سەربازیی باو، کەمتر دیارە و بە خشکەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ژیانی ژینگەیی-کولتووری دەشێوێنێت (بڕوانە دەیڤیس، ٢٠٢٢).
ئەم بەشە جەخت لەسەر سێ ئاڵقەی بڕیاردەری ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی دەکاتەوە: مینی ژێرزەوی، ئاگرکەوتنەوەی دارستان و لێڕەوار و دروستکردنی بەنداو. من بە قەیرانی مینە چێنراوەکان دەست پێ دەکەم کە ئاسەواری ماڵوێرانکەری لەسەر ژیانی کوردان، ژینگە و ئابووریی هەرێمیی ڕۆژهەڵات هەبووە. وەک دێ لیۆن (٢٠١۵) لە دۆخی سنووری نێوان مەکزیک-وڵاتە یەکگرتووەکان پیشانی داوە، خودی ژینگە/یان ناوچە سنوورییەکان وەک گوتار دەتوانێت بکرێتە ‘چەکی کۆمەڵکوژ،’ کە لەویدا زەوییە مەترسیدارەکان و مەترسییە شاراوەکان وەک ئامرازی بەئانقەست بۆ کۆنتڕۆڵ و چاوترسێن کردن کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بە هەمان شێوە، مینە چێنراوەکانی ڕۆژهەڵات دەبنە هۆی ئافراندنی جوغڕافیای ترسی تاهەتایی، سەرانسەر ناوچەی کوردی دەکەنە هەرێمی مەرگ کە کۆمەڵگەکان لێک هەڵدەتێکێنێت و ژیانی کولتووری و ئابووریی ئەوان تێک دەدات (سوبحانی & دانێشمێهر، ٢٠٢٤).
بەگوێرەی زانیاریی فەرمی، نزیکەی ٢٠-١٦ ملوێن(14) مینی نەتەقێنراو ماون ، کە لە ڕووبەرێکی ٤٢٠٠٠ کیلۆمیتریی دووجا لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژاوا و باشوور لە پارێزگاکانی خوزستان، ئیلام، کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کوردستان چێنراون (١١٠٠ کیلۆمیتر ناوچەی سنووری، بڕوانە وێنەی ٢ و ٣). پارێزگای ئیلام، بە ١٧٠٠٠٠٠ هێکتار زەوی مینڕێژکراو، زۆرترین کاریگەریی بەرکەوتووە، پاشان خوزستان بە ١،۵ ملوێن هێکتار، کرماشان بە ٧٠٠٠٠٠ هێکتار، کوردستان بە ١۵٠٠٠٠ هێکتار و، ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە ١۵٠٠٠٠ هێکتار. ئەم پارێزگایانە وەک مینڕێژکراوترین پارێزگاکانی وڵات دێنە ئەژمار.(15)
ناوەندی مین هەڵگرتنەوەی ئێران گریمانە دەکات کە بەشێوەی مامناوەندی هەموو ڕۆژێک، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، سێ کەس دەکەونە بەر ئاسەوارەکانی مینە چێنراوەکانی ئەم ناوچانە (محەممەدزادە، مۆبەللێغی، ئەفخەمزادە & دێلپیشە، ٢٠١٢). دانیشتووانی چوار دانە لە پێنج پارێزگای باسکراو لە سەرەوەدا کوردن. مینە چێنراوەکان پاشماوەی جەنگی ئێران-عێراقن (١٩٨٨-١٩٨٠)، کە نموونەی کارەساتی ژینگەییی سەپێنراو لە لایەن دەوڵەتی ئێران بەسەر خاکی کوردانەوەیە. ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، هەروەها لێدوانی فەرمیی جۆراوجۆر، پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئێران لە جێبەجێکردنی لانی کەمی ستانداردە ناونەتەوەیییەکان بۆ هەڵگرتنەوەی مینی چێنراو شکستی هێناوە و، لە ١٩٨٨ بەولاوە هیچ دەستپێشخەرییەکی بەرفراوانی دەوڵەتی بۆ هەڵگرتنەوەی مینی چێنراو لەم ناوچانە جێبەجێ نەکراوە. خەڵکی مەدەنیی کوردی ناوچەکە، بەتایبەت مناڵان، شوانەکان و کۆڵبەران (کرێکارانی سەر سنوور) باری قورسی ئەم ‘توندوتیژییە بەئەسپایییە’ بەردەوامەیان دەکەوێتە ئەستۆ (نیکسۆن، ٢٠١١؛ محەممەدپوور، ٢٠٢٣ب؛ محەممەدپوور & جەواهێری، ٢٠٢٤).
ڕاپۆرتی جۆراوجۆر دەڵێن کە لە ١٩٨٨ هەتا ٢٠٢٣ بەهۆی تەقینەوەی مین، زیادتر لە ۵٠٠٠ کورد کوژراون، بەتوندی بریندار، یان کەمئەندام بوون. نەبوونی تابڵۆ، سیستەمی هۆشداریدەر و، تەیمانکردنی شیاو، لەگەڵ سنووردانانی دەوڵەت بۆ دەستڕاگەیشتن بە نەخشەی ئەو شوێنانەی مینڕێژ کراون، شوێنەوارە کوردییەکانی کردووەتە هەرێمی نیشانەنەکراوی مەرگ، ئەگەرچی جەنگ دەیان ساڵ بەر لە ئێستا کۆتایی هاتووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دیکە لەنێوان ١٩٨٨ هەتا ٢٠١٧، مینی چێنراو و تەقەمەنیی دیکە بوونە هۆی لێکەوتنەوەی کۆی ٩٩٢۵ قوربانی. لەمانە، ٢٨٢٣ کەس کوژراون و، ٧٠٩۵ بریندار بوون یان بەشێکی جەستەیان لەدەست داوە. تەنیا لە نیوەی دووهەمی ساڵی ٢٠١٨، زیادتر لە سەد کۆڵبەری سەر سنوور، بە تەقینەوەی مین کوژراون یان بریندار بوون. لە ٢٠١٨، ٦٢ کەسی مەدەنی بەر تەقینەوەی مین کەوتوون؛ لەمانە ١٤ کەسیان گیانیان سپاردووە، لە کاتێکدا ٤٨ کەس بەسەختی بریندار بوون، لە ناویاندا تووشی کەمئەندامی و زەرەرکەوتن بەر دەست، چاو یان قاچیان.
پێویست بە جەختکردنەوەیە کە گەلێک لەو قوربانییانە مناڵن. لە هێندێک نموونەی کارەساتباردا، مناڵان ئەم مینە چێنراوانە دەدۆزنەوە و لەگەڵ لیستۆک لێیان تێک دەچن. لە ٢٠١٤(19)، پێنج قوتابی لە ناوچەی کەنجانچەم لە سنووری شاری مێهران، هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئیلام، لە کاتی یاری و دوای تەواوبوونی قوتابخانە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و گەیاندیاننە نەخۆشخانە. هەروەها، لە ٢٠١٨، چوار مناڵ کەوتنە سەر مینی چێنراو. لە مای ٢٠١٨، شایان فەرەجی تەمەن ١٢ ساڵ، لە کاتی تەقینەوەی مین لەسەر جادەی مەریوان-سنە هەر دوو دەست و بینایی لەدەست دا. لە ٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨، محەممەدئەمین غالێبی حاجیوەند، تەمەن ١٢ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین لە ڕۆژاوای ڕووباری کەرخە کوژرا. تەنیا چەند مانگ دواتر، لە فێبریوەریی ٢٠١٩، تەقینەوەیەکی دیکە لە هەمان ناوچە بووە هۆی پەڕینی دەستی سەعید نیازی، تەمەن ٩ ساڵ و نابیناکردنی. لە مارچ، کیژی ١۵ ساڵان سەعیدە چەنانی بەهۆی تەقینەوەی مینی چێنراو لە دێهلۆڕان کوژرا.(20)
عیسا بازیار، چالاکێکی بەناوبانگی هەڵگرتنەوەی مینی چێنراو، ڕەخنە لە شێوەی هەڵسوکەوتی ئێران بەرانبەر بە قەیرانی مینە چێنراوەکان دەگرێت و پێداگرە کە ئێران نە پەیماننامەی ئۆتاوای واژۆ کردووە کە مینە دژەتاکەکانی قاچاخ کردووە و نە پێشوەچوونی ئەوتۆی لە هەوڵە مرۆیییانەی بۆ هەڵگرتنەوەی مین تۆمار کردووە. بازیار هەروەها ئاماژە دەکات کە دەوڵەت درێژە بە مینڕێژکردن لە ناوچە ستراتێژیکە سنوورییەکان بە بیانووی ئاسایشی نەتەوەیی دەدات. وەک بازیار ئاماژەی پێ داوە، هەوڵەکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و چالاکان بەردەوام لەژێر چاودێریدایە و، زۆر جار لەجیات سەیرکردنیان وەک چالاکانی مرۆیی، مۆرکی ‘هەڕەشەی ئەمنییەتی’یان لێ دەدرێت. بە گوتەی بێهنام سادقی، زۆربەی ناوچەکانی گیرۆدەی مینی چێنراو لە نزیک شوێنی ژیان و هەرێمەکانی دابینکەری بژیوی خەڵک هەڵکەوتوون. ئەو جەختی لەسەر دەکاتەوە، زۆرترین مەترسی بەرەوڕووی کۆڵبەران و تاقمەکانی دیکە دەبێتەوە و ئەوان دەبنە قوربانیی تەقینەوەی مینی چێنراو.(21) پێویست بە گوتن ناکات کە زۆربەی قوربانییان دەستیان بە پێڕاگەیشتنی بەرفراوان و خزمەتگوزارییەکانی ڕاهێنانەوە لە لایەن بیمە ڕاناگات. تەنیا ژمارەیەکی کەم لەوانەی دەکەونە بەر تەقینەوەی مین پشتگیریی سنوورداریان لە لایەن دایرەی خۆشبژیوی یان ڕێکخراوە یاردیدەدەرەکانەوە پێ دەگات.
گیرۆدەبوونی بەرچاوی ڕۆژهەڵات بە مینی چێنراوەوە بووەتە هۆی زیانی بەرچاو لە کشتوکال، مەڕوماڵات و، ئابووریی ناوخۆیی. مینی چێنراو بەردەوام لە کێڵگەکان، لێڕەوارەکان و ڕێگاکانی هەوارچییان دەدۆزرێنەوە کە هەڕەشە لە ژیانی خەڵکی هەرێمەکە و چالاکییە ئابوورییە نەریتییەکان دەکات. لەبەر بوونی مینی چێنراو، گەلێک لە گوندییەکان ناتوانن کەڵک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان و لەوەڕگەکان وەرگرن.
بۆ وێنە(22)، سەردەشت، کە ساڵی ١٩٨٧ لە لایەن عێراقەوە کیمیاباران کرا و، لە ئاکامدا سەدان کەس کوژراو و بریندار بوون، ئێستا ١٩٣۵ هێکتار خاکی گیرۆدەی مینی ژێرزەوی هەیە. لە مەریوان، سەدان هێکتار خاکی بەپیت بەهۆی مینی چێنراوەوە بێکەڵک ماوەتەوە. شوانەکانیش بەدەست ئازارێکی زۆرەوە دەناڵێنن، چونکە لێڕەواری بەرزایییەکان کە بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات کەڵکی لێ وەردەگیرا، ئێستا بوونەتە هەرێمی مەترسیدار. پێویست بە گوتن ناکات، مەڕوماڵاتیش لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی تەقینەوەی مین تێدا چوون. ئەم دۆخە بووەتە هۆی چوونە سەری ئاستی بێکاری، کۆچی خەڵکی گوند بەرەو شارەکان و، تێکڕمانی ژیانی بەردەوامی هەرێمەکە. بۆ وێنە، لە ٢١ی مای ٢٠١٤، مینێکی چێنراو لە بەرزایییەکانی کێلەشینی شنۆ تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی ئیسماعیل ئازمودەی تەمەن ٣٧ ساڵ و برینداربوونی دوو برا بە ناوەکانی، سەید هادی و سەید هێمن موسەوی، کە خەریکی کۆکردنەوەی گیاوگژی بەهاری بوون بۆ فرۆشتن. (23)
لەم شوێنانە کە مینی چێنراو، وەک پاشماوەی جەنگەکانی ڕابردوو، دەبنە هۆی چۆلکرانیان، ئاگرکەوتنەکان، لەبەر بێدەربەستیی دەوڵەت، میلیتاریزەکردنی نیشتمانی کوردان و نەبوونی ژێرخانی پێویست هەمان ئاکامیان هەیە. لە هاوینی ٢٠١٠، کارەساتبارترین ڕووداو لە شاری مەریوان و سەوڵاوا ڕووی دا کە لە لایەن ڕێکخراوی چیا وەک ‘هاوینی ڕەش’ ناودێر کرا. تەنیا لە ٢٠١٠، چیا نزیکەی ٩٣۵ ئاگرکەوتنەوەی چیا و دارستانەکانی تۆمار کردن، تۆمارێکی بێوێنەی چیا و دارستانەکان کە نە تەنیا لە ڕۆژهەڵات، بەڵکو لە سەرانسەری ئێران. لە ٢٠٠٩ هەتا ٢٠١۵، چیا ٢١٠٠ ئاگری لەم جۆرەی تەنیا لە مەریوان و سەوڵاوا کوژاندوونەوە. نموونەیەکی دیکەی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لەم جۆرە لە ٢٠١٩ لە ئیلام(24) ڕووی دا. ئاگرەکان بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ بە چیاکانی زاگرۆسدا بڵاو بوونەوە و ڕووەکەکانیان لەناو برد. گریمانە دەکرێت ١۵٠٠٠ دار بەڕوو، ۵٠٠٠ دارە بەن، ١٠٠٠ دار کەوت، ١٠٠٠ دارگۆیژ و، سەدان ئاژەڵ و زیندەوەری ژێر مەترسی لەناو چوون و بوونە خۆڵەمێش. دەوڵەت بەتەواوی بێدەربەست بوو و هیچ کردەوەیەکی بۆ یارمەتیدانی خاڵکی ناوچە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان نەبوو. وەک نموونەیەکی دیکە، تەنیا لە ٢٠٢٤، ١٨٠٠٠ هێکتار لە داربەڕووەکانی زاگرۆس وشک بوون. لە کاتێکدا ئاڵوگۆڕی کەشوهەوا و وشکەساڵی هۆی لەنێوچوونی نیوەی ئەم دارانەیە، ئەوی دیکە ئاکامی ڕاستەوخۆی سیاسەتەکانی دەوڵەت بەرانبەر بە سامانە سروشتییەکانی ڕۆژهەڵاتە.
بە گەڕاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە مەزنەکانی چیا و دارستانەکانی ڕۆژهەڵات بۆ ئاڵوگۆڕی کەشوهەوا و ‘هۆکاری سروشتی،’ دەوڵەت کەڵک لە بیانوویەکی گوتاری وەردەگرێت کە مەیلی کردەوە، بەرپرسیاری و مەبەست لە شتێک دەسڕێتەوە کە وێدەچێ هەڵمەتی باو و بە ئامانجی سیاسی بۆ سەر ژینگە بێت. تۆپۆگرافیی چیاکانی کوردستان و کەشوهەوا مامناوەندییە مێژوویییەکەی زۆر دەمێکە گریمانە دەکرێت لە بەرانبەر ئاگرکەوتنەوەی سروشتی لەم ئاستە و بەم چڕییەی دەیەی ڕابردوو خۆڕاگر بێت. بە ڕاستی، تۆماری درێژمەودا ئاشکرای دەکەن کە دارستانەکانی ڕۆژهەڵات بەر لە ٢٠١٠ ئاگرکەوتنەوەی لەم جۆرەیان بەخۆیانەوە نەبینیوە (چیا، ٢٠٢٤-٢٠١٠). لەگەڵ ئەوەشدا، لە ٢٠١٠ بەولاوە، ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان بەشێوەیەکی بێوێنە، پەیتا پەیتا و، لە ڕووبەرێکی بەرچاودا دووپات بوونەوە و دەیان هەزار هێکتاریان گرتوونەوە، کوژاندنەوەی ئاگری ڕووەکی نایاب و ئاژەڵی جۆراوجۆر، کە زۆر جار چەند ڕۆژی خایاندووە و لەجیات دامەزراوە دەوڵەتییەکانەوە، لە زۆربەی دۆخەکاندا تەنیا بە هێزی مرۆیی و خۆ لە مەترسی هاویشتنی خەڵکی ناوچە جێبەجێ کراوە (گۆڤاری چیا، ٢٠١٠؛ گۆڤاری چیا، ٢٠١٧؛ شەهابی، ٢٠٢۵). ڕێژەیەکی پەرەئەستێن لە توێژینەوەی زانستی ئەزموونی بەشێوەی یەکلاکەرەوە و بە پێشاندانی شوێن و کاتی ئاگرکەوتنەوەکان سەلماندوویانە کە هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوانە چالاکیی مرۆیی، چڕیی ژێرخانی و، شێوازی بەڕێوەبەریی دەوڵەتە، نەوەک تەنیا بگۆڕەکانی کەشوهەوایی. بۆ وێنە، سەلەواتی و ئەوانی دیکە (٢٠٢٢)، کەڵکیان لە بەڵگەی سیستەمەکانی زانیاریی جوغڕافیایی (GIS) و مودێلی بەراوردنوێنیی ئاماری وەرگرتووە کە ئاشکرای دەکات ئەگەری ئاگرکەوتنەوە لە نزیک جادەکان و ناوچەی گوندنشین (واتە شوێنی کشتوکاڵ و گردە نەوییەکان) لە شوێنی دیکە زیادترە، ئەمەش دەیسەلمێنێت گەشەپێدانی دەوڵەتی و ژێرخانی چاودێری، تێوەگلاوییەکی قووڵی لەم شوێنانە هەیە. مروەتی و کەرەمی (٢٠٢٤) ئەو گریمانەیان بە پیشاندانی پەیوەندیی نزیکی سوڕی ئاگرکەوتنەوە وەرزییەکانی پارێزگای کرماشان لەگەڵ بوونی مرۆڤ و بەکارهێنانی شوێنەکان بەهێزتر کرد، لە کاتێکدا محەممەدی (٢٠٢۵) و محەممەدی و ئەوانی دیکە (٢٠١٤) پیشانیان داوە تۆپۆلۆژی، نشێو و، ڕێژەی بارانبارین تەنیا بەشێکی کەم لە هۆکاری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەن. لەوبەری سنوورەکانی ئێران، ئێکلوند و دینچ (٢٠٢٤) ئاشکرایان کردووە کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئاگرکەوتنەوە بەشێوەیەکی بەرچاو لەو شوێنانە ڕوو دەدات کە میلیتاریزە کراون و كێشەیان لێیە، ئەمانەش کاولکاریی ژینگەیی ڕاستەوخۆ بە ئەقڵانییەتی ئەمنییەتی و توندوتیژیی پێکهاتەیییەوە گرێ دەدەن، لەجیاتی ناسەقامگیریی ژینگەیی. تەنانەت لەو شوێنانەی زەختە کەشوهەوایییەکان ڕەنگبێ دەورێکی یاریدەدەرانە بگێڕن، بەڵام ئەوان لە دەستێوەردانی یەکلاکەرەوەی دەوڵەتی بەهۆی پاشگوێخستنی سیستەماتیک، بە ئەمنییەتیکردنی بەڕێوەبەریی ژینگە و، گۆڕینی بەئانقەستی بەکارهێنانی زەوی لە ناوچە کوردییەکان جیانەکراوەیە. ڕوودانی تۆمارکراوی زیادتر لە ٩٠٠ ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان تەنیا لە ٢٠١٠، لە هەر جۆرە گریمانەیەکی هۆکاری ئاڵوگۆڕی کەشوهەوا یان سوڕی ئاگرکەوتنەوەی سروشتی تێپەڕ دەبێت (گۆڤاری چیا، ٢٠١٠). ئەم نموونانە گۆڕینێکی شیکاری لە ئاگرکەوتنەوە وەک کارەساتێکی سروشتی بۆ ئاگرکەوتنەوە وەک بەرهەمێکی سیاسیی ڕووداوی ژینگەیی لەناو هەناوی کۆنتڕۆڵ، پاشگوێخستن و، زاڵبوون بەسەر خاکدا لە لایەن دەوڵەتەوە دەخوازێت.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆژهەڵات میلیتاریزەکردنی ناوچەکە، بەتایبەت چیاکانی زاگرۆسە، کە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و کوردستان (سنە)ی گرتووەتەوە. دارستانەکانی زاگرۆس، کە بە ‘سییەکانی ئێران’ ناسراون، بەردەوام ژینەکیترین سامانی سروشتیی ڕوژهەڵاتن. ئەم دارستانانە دەورێکی سەرەکی لە پاراستنی هاوسەنگیی ژینگەیی و بەربەرەکانی لەگەڵ ئاڵوگۆڕی کەشوهەوا دەگێڕن. ئەوان هەروەها تواناییی پشتگیریکردنی پێشەسازیی بەردەوام، وەک بڕەدار، کشتوکاڵی ئۆرگانیک و دەرمانسازییان هەیە و دەتوانن بناغەی گەشەسەندنی ئابووریی هەرێمی دەستەبەر بکەن. بەڵام، ئەم دارستانانە لەژێر هەڕەشەی توند بەهۆی سیاسەتی کاولکارانەدان کە لە لایەن سپای پاسدارانەوەی ڕەچاو دەکرێت. ئاگر تێبەردانی بەئانقەست کە هەواڵەکانیان لە لایەن خەڵکی هەرێمەکەوە بڵاو دەکرێتەوە، تەنیا یەکێک لە تاکتیکەکان بۆ لەناوبردنی سیستەمی ژینگەیی ناوچەکەیە. ڕاپۆرتە مەیدانییەکان ئاشکرای دەکەن کە کۆمپانیاکانی سەر بە سپای پاسداران لە فرۆشتنی بڕەداری نایاسایی بە هاوکاریی هێندێک لە بازرگانانی ناوچەکە سوود وەردەگرن. ئەم کاولکارییە نەتەنیا بووەتە هۆی زیانی قەرەبوونەکراوی ژینگەیی، لە ناویاندا لەدەستچوونی فرەچەشنیی بایۆلۆژیک و زیندەوەری کێوی، بەڵکو لەدەستچوونی ئەم پیشانەی کە پەیوەندییان بە پیشەسازییەکانی بەخێوکردنی بەردەوامی دارستانەکانەوە هەیە. لە ئاکامدا، بژیوی گەلێک لە دانیشتووانی ئەم ناوچانە خاپوور کراوە. (25)
ئاگرکەوتنەوە زنجیرەیییەکانی دارستانەکانی زاگرۆس لە ناوەڕاستەکانی ٢٠٠٠ی زایینی دەستیان پێ کرد و لەو کاتییەوە ڕوو لە زیادبوونن.(26) ڕاپۆرتەکانی خەڵکی ناوچە و چالاکان ئاشکرای دەکەن کە هۆکاری سروشتی تەنیا هۆی ئەم ئاگرکەوتنەوانەی زاگرۆس نین. ئەم ئیدیعایە لە دۆخی مەریوان بەتایبەت ڕاستە، کە بەڵگەکان لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی چیا بەشێوەیەکی بەربڵاو تۆمار کراون.(27) بە گوتەی پسپۆڕان، هۆکارە سروشتییەکان تەنیا یارمەتیدەری چڕتربوونەوە و بڵاوبوونەوەی ئاگرەکان دەبن، نەوەک هۆکاری دەستپێکردنیان. بۆ پێشکەشکردنی چەند نموونە، ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕایگەیاندووە کە لە ٢٠٢٠، لانی کەم ١٨٨ ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی دەوروبەری مەریوان و سەوڵاوا ڕوویان داوە. ڕاپۆرتێکی دیکە لە لایەن هەمان ڕێکخراوەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان لە ساڵی ٢٠٢١ لە بەراورد لەگەڵ ٢٠٢٠، سێزدە هێندە زیادی کردووە. یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنەکە گوتوویەتی کە تەنیا لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان، ئەوانی دەوروبەری سەوڵاوایان لێ دەربکرێت، لە ٣٣٠ دۆخ تێپەڕ بوون. شێوازی باوی دەستپێکی ئەم ئاگرانە ئەوەیە کە لە کاتێکی دیاریکراودا دەست پێ دەکەن و لە هێندێک ناوچەی تایبەتیی زاگرۆسدا ڕوو دەدەن کە سروشتیبوونی هۆکارەکە گەلێک بەدوور دەزانرێت. لێدوانەکانی چالاکانی ژینگەپارێز، پسپۆڕان، شایەتحاڵان و ڕۆژنامەوانان پشتڕاستی دەکەنەوە کە زۆربەی ئەم ئاگرانە لە ئاکامی کردەوەی مرۆیی دەستیان پێ کردووە. لە ناویاندا لەناوبردنی دارستانەکان بە مەبەستی گۆڕینی دارستانەکان بۆ زەویی کشتوکاڵی؛ بڕینی دارەکان بۆ بەرهەمهێنانی خەڵووز و بە قاچاخبردنی بڕەدار؛ هەروەها چالاکییە سەربازی و ئەمنییەتییەکانی وەک ڕاهێنانی سەربازی و، تەقاندنەوەی مینە چێنراوەکان، هەم هیی سەردەمی جەنگی ئێران-عێراق و هەروەها ئەو مینانەی لەم دوایییانەدا(28) لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە بە بیانووی پێشگرتن بە دزەکردنی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆن چێنراون.
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیا پشتڕاستی کردووەتەوە کە بەناو پارێزگارانی دارستان (جنگلبان) بەردەوام ئازادانە داری چەند سەدەیی دەبڕنەوە، باری زەبەلاحی بڕەدار و خەڵووز بێئەوەی بچووکترین ڕێگرییەکیان لە بازگەکان لێ بکرێت، دەگوازنەوە و دەیانگەیەننە هەر شوێنێک پێیان خۆش بێت. بە گوتەی ناوبراو و بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی سەوزی چیا، کە کاربەدەستانی پارێزگاکەش دانیان پێدا ناوە، لە کاتی ئاگرکەوتنەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٣، زیادتر لە ١٠٦۵ هێکتار دارستانی داربەڕوو لە ماوەی چند ڕۆژدا لەناو چوو.(29) ئەم سەرچاوەیە ئەمەشی زیاد کرد کە لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، زیادتر لە ۵٠٠٠ هێکتار دارستانی دەوروبەری مەریوان سووتاون، لە کاتێکدا کۆی ناوچەی دارستانیی ناوچەکە ئێستا ١٠٠٠٠٠ هێکتارە. بەگوێرەی ئاماری فەرمی، ناوچە دارستانییەکان هێشتا ١٧٠ بۆ ١٨۵ هەزار هێکتار دەگرنەوە. ئەم ژمارەیە وێدەچێ بۆ پیش دەستپێکی ئاگرکەوتنەوە زنجیرەیییەکانی ناوەڕاستەکانی ٢٠٠٠ی زایینی بێت. بەراوردکردنێکی ساکاری ئەم ئامارانە ئاشکرای دەکات کە لە ماوەی نزیکەی ١۵ ساڵدا، زیادتر لە ٧٠ هەزار هێکتار دارستانی مەریوان بووەتە خۆراکی بڵێسەی ئاگرەکان .(30)
هاوپەیمانیی نێوان سپای پاسداران و ڕایەڵەی بەهێزی مافیای دارستان لە ڕۆژهەڵات، کاولکاریی ژینگەیی ناوچەکەی خێراتر کردووە. لە ژێر دەمامکی پرۆژەکانی گەشەپێدان و ئاسایشی نەتەوەیی، سپای پاسداران سڕینەوەی دارستانەکان، داگیر کردنی زەویوزار و، تاڵان کردنی سامانە سروشتییەکان، بە تایبەت داربەڕووەکانی چیاکانی زاگرۆسی جێبەجێ کردووە (سولەیمانی، ٢٠٢۵). ئیزنی کەتیرە کردن بە نرخێکی هەرزان بە ناوبژیکار و دەڵاڵان دەفرۆشرێتەوە و، ئەوانیش بە نرخێکی بەزر دەیفرۆشنەوە، کە دەبێتە هۆی برەودان بە کۆ کردنەوەی چەوسێنەرانە، کە سیستەمی ژینگە دەشێوێنێت. سپای پاسداران و کۆمپانیاکانی سەر بە ئەوان وەک خاتەمولئەنبیا دەورێکی سەرەکی لە ئەم چەوساندنەوەی ژینگەدا دەگێڕن و، زۆر جار ڕێساکانی ژینگە بۆ دروستکردنی بەنداو و داگیرکردنی زەویوزار پاشگوێ دەخەن. چالاکانی ژینگەپارێز کە ئەم پێشێلکارییانە ئاشکرا دەکەن، بەشێوەی سیستەماتیک دەستبەسەر و زیندانی دەکرێن و تەنانەت حوکمی ئیعدامیان بۆ دەبڕنەوە. موختار خەندانی، دامەزرێنەر و وتەبێژی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژیوای لە شاری پاوە، لەگەڵ دوو هاوڕێی چالاکی ژینگە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستان لە ناوچەکانی بۆزین و مەڕەخێڵ، بەشێوەیەکی کارەساتبار لە ٧ی جولای ٢٠٢٠ گیانیان بەخت کرد.(31) بەر لە مردنی، خەندانی نیگەرانیی قووڵی لەمەڕ ئیزندانی کۆکردنەوەی بخورد لە هەورامان دەربڕیبوو. ناوبراو هۆشداری دابوو کە ڕایەڵە مافیاکان ئەم ئیزنانە بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ هێزە سەربازییەکان وەردەگرن.
تۆمارە فەرمییەکانی نووسینگەی سامانە سروشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی پارێزگای کوردستان ئاشکرای کردووە کە بە قاچاخبردنی بڕەدار یەکێک لە مەزنترین نیگەرانییەکانی ئەم مەڵبەندەیە و، بێتو ئەم دۆخە بەردەوام بێت، لە ماوەیەکی نزیکدا دەبێتە هۆی لەناوچوونی دارستانە داربەڕووەکانی ناوچەکە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە سەرەتای ٢٠٢٠ هەتا کۆتاییی مانگی ئۆکتۆبەر، کۆی ٢٢٦ میتر سێ جای بڕەداری نایاسایی قاچاخچی دەستیان بەسەردا گیراوە. ئەو هەروەها ئاماژەی بە هۆکارە شاراوەکانی پەرەسەندنی بازرگانیی نایاسایی بڕەدار لە پارێزگاکە کردبوو، کە دژواریی دابینکردنی بژیو، هەژاری و بێکاری لەناو دانیشتووان دەگرێتەوە.(32) بە زیادکردنی چەوساندنەوەی پەرەئەستێنی ئابووری لە لایەن سپای پاسداران و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە دەوڵەتەوە، کە بەشێوەی هێرشبەرانە سامانە دەوڵەمەندەکانی ناوچەکە تاڵان دەکەن. بۆ وێنە، لە سەقز و بانە زێڕ، مس و ئاسن لە لایەن کۆمپانیاکانی سەر بە سپای پاسداران دەردەهێندرێن، لە ئاکامدا ئاوی ژاراویکراو، لێڕەواری کاولکراو و، گواستنەوەی زۆرەملێی کۆمەڵگە کوردییەکانی لێ کەوتووەتەوە. ئەم پرۆسەیە وەک کۆلۆنیالیزمی ژینگەیی لە لایەن توێژەرە کوردەکان باسی لێوە کراوە (حەسەنیان، ٢٠٢٤؛ کۆکەبیان، ٢٠٢١؛ سولەیمانی، ٢٠٢۵).
ئاگرکەوتنەوەکان لە ڕۆژهەڵات هێندە ئاسایین کە ئێستا بوونەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی کوردەواری (بڕوانە وێنەی ٤) و، بڕیاردەری هەموو شتێک لە کۆچی وەرزی تا بیرەوەریی هەرێمین، وەک چالاکێکی کورد گوتی ‘دارستانەکانی مەریوان هەموو شەوێک مۆتەکەی ئاگرگرتن لێیان دەنیشێت’ (گۆڤاری چیا، ٢٠١٠، ل. ٢). دوایین ڕووداوی لەم شێوەیە لە ٢۵ی جولای ٢٠٢۵، لە شاخی ئاویەری سنە ڕووی دا، لە ئاکامدا سێ پارێزەری ژینگە گیانی خۆیان بەخت کرد و دووانیان بەسەختی بریندار بوون. لە ڕووداوێکی دیکەدا، لە سەرەتای ئاگوستی ٢٠٢٣، ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە دارستانی دەرەواران لە نزیک مەریوان دەستی پێ کرد، کە حەوت شوێنی جیاوازی گرتنەوە، بەتایبەت گوندەکانی دەرەواران، ئاسناوا، گۆمارە لەنگ، کانیمیران و سەیی. کاربەدەستانی ئێرانی زەرەرەکانیان بە ٣٠٠ هێکتار خەمڵاند، بەڵام ژینگەپارێزانی سەر بە ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕایانگەیاند کە کولکارییە ڕاستەقینەکە ٢٠٣۵ هێکتار بووە، کە دارستانی وەها چغووری گرتووەتەوە کە وەک بەنرخترین شوێنی ژینگەیی ناوچەی زاگرۆس دەهاتنە ئەژمار. چالاکان هەروەها گوتیان کە هەوڵە سەرەتایییەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان بەهۆی گیرۆدەبوونی بەربڵاوی ناوچەکە بە مینی چێنراو وەستێندرا کە لەناو بڵێسەی ئاگردا دەتەقینەوە و لە شوێنە سنوورییەکانی وەک ئاسناوا ئۆپەراسیۆنەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکانیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دوا خست. هەزاران خۆبەخش لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتەوە، لە دەستەی هەزار کەسی کە لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی چیاوە ڕێک خرابوون، لە مەیداندا بوون و تەواووەخت و بەشێوەی شیفت خەریکی ئاگرکوژاندنەوە بوون. ژنانیش دەورێکی گرنگیان لەم هەوڵانەدا گێڕا، کە بە لۆجیستیک و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ کەلوپەلی پێویست لە بەرەی پێشەوەدا یارمەتییان دەکرد. ژینگەپارێزانی ناوچەکە و چالاکانی مەدەنی بە سەر یەکەوە لایەنە دەوڵەتییەکان، بەتایبەت سپای پاسداران و هێزە سەربازییەکانیان بە ئاگر تێبەردانی بەئانقەست تاوانبار کرد و، ئاماژەیان بە ئاگرکەوتنەوەی هاوکات لە نزیک مۆڵگە سەربازییەکان و بنکە سنوورییە پارێزراوەکان و، هەروەها نەبوونی دەستێوەردانی واتاداری دەوڵەتی مەگەر لە کاتی دەربڕینی ناڕەزایەتیی جەماوەری کرد. وەڵامی کاربەدەستان ناردنی دوو هێلیکۆپتەری سەربازی و دە هێزی تایبەت بوو. شایەتحاڵەکان باسی ناکارامەییی هێلیکۆپتەرەکان و ‘فڕینی شانۆگەرییانەی’ ئەوانیان کرد، کە بڵێسەکانی ئاگرەکانیان بەهۆی باوەشێنکردن، ب بێ فڕێدانی تاکە دڵۆپێک ئاو، مەزنتر دەکرد. ژمارەیەک چالاکی ژینگە، لە ناویاندا ئازاد ڕووحی، لایق ئەحمەدی، سەرکەوت عیبادی، ئالان ئەردەشیری و، دلێر محەممەدی، لە لایەن هێزەکانی هەواڵگرییەوە لە سەرەتاکانی قەیرانەکەدا دەستبەسەر کران. هەواڵەکان باسی توندوتیژی لە کاتی دەستبەسەرکرانیان دەکەن و، هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەمەڕ دۆخی یاسایییان لەبەر دەستدا نەبوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، زیادتر لە ٢٠ ئاگرکوژێنەری خۆبەخش لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا بریندار بوون کە برینی دووانیان قورس بوو.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە هەشتاکانی زایینییەوە، دەوڵەت بەردەوام ئەم ناوچە ژینگەیییە دەوڵەمەند و کولتوورییە گرنگانەی (حەسەنیان، ٢٠٢١) بە بیانووی بەربەرەکانی لەگەڵ هێزە کوردییە ئۆپۆزیسیۆنەکانی وەک حدکا و پژاک، بە ئەمنییەتی کرددوە. بە سەپاندنی دۆخی بەردەوامی ڕیزپەڕیی سەربازی، دەوڵەت ستراتێژیی زەویی سووتاوی پێکهاتوو لە تۆپبارانی لەگۆترە، بۆمبارانی ئاسمانی و، ئاگر تێبەردانی دارستانەکان بە بیانووی نەهێشتنی حەشارگەی جەنگاوەرانی کوردی ڕەچاو کردووە. ئەم کردەوانەی تێرۆریزمی ژینگەیی (سولەیمانی، ٢٠٢۵) سیاسەتی زەوتکردن، کە لەگەڵ ژینگەی کوردان لەجیات سەیرکردنی ئەو وەک ماڵی خەڵکی مەدەنی، وەکو مەیدانی ستراتێژیکی جەنگ هەڵسوکەوت دەکات، دەپارێزن. کۆی گوندی وەک ناوداران، کانی دینار و بەشێک لە سەوڵاوا چۆل کراون. لە هەمان کاتدا بە فەرمانی سەربازی، دانیشتووانی ناوچەکانی کەنار دارستانەکان و لێڕەوارەکان ڕێگایان پێ نادرێت دەستیان بە لەوەڕگەکان، سامانی دارەکان و ڕێگاکانی بەرەو لێڕەوارەکان ڕابگات. پاسەوانە دەوڵەتییەکان، چاودێرانی دارستانەکان و ژینگەپارێزان دەستبەسەر دەکەن و، تاوانباریان دەکەن کە یارمەتیی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دەکەن. (33)
بە ناو ‘ناوچە سنوورییەکانی’ ڕۆژهەڵات بە مۆڵگە و بنکەی سەربازی دابێژدابێژ کراوە. بورج و خاڵی چاودێری و، بازگەی پشکنین، هاتوچۆ سنووردار دەکەن و ئابووریی هەرێمەکە تێک دەدەن. ڕێگاکانی پێکەوەبەستنەوەی گوندەکان (لە شوێنی پڕ مەترسی وەک کۆسالان لە باشوور و قەندیل لە باکوور) یان لە دەوروبەری شارەکانی وەک سەردەشت، بانە، پیرانشار، مەریوان، سەوڵاوا و، پاوە، لەگەڵ هیندێک شوێنی دیکە، زۆر جار بەستراون، بەتایبەت لە کاتی ڕاهێنانە سەربازییەکاندا، کە بژیوی جووتیار و شوانەکان دەبڕێت. بۆ وێنە، لە ٢١ی جوونی ٢٠١٩، ڕایەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە سپای پاسداران دارستانی ناوچەیەکی بەربەرینی بڕیوە هەتا ڕێگاوبان بۆ مۆڵگە سەربازییەکانی لە ناوچەی کۆسالان لێ بدات. دوای سەردانی فەرماندەی هێزی پیادەی سپای پاسداران بۆ چیاکانی شاهۆ، پلانی کردنەوەی مۆڵگەی نوێ درا، کە بەو شەش مۆڵگەیەوە زیاد بکرێن کە لە ٢٠٠٨ بەولاوە دروست کراون. تۆپباران لە لایەن ئەم مۆڵگانەوە دەبنە هۆی ئاگرکەوتنەوە. لە ١٨ی جوونی ٢٠١٩، هێزەکانی سپای پاسداران بەرزایییەکانی میراجی لە نزیک گوندی نێیان تۆپباران کرد، کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی داربەڕوو و پێش بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە لایەن چالاکانەوە گیرا.(34) میلیتاریزەکردن، چاندنەوەی دارستانەکان یان هەوڵەکانی پێشگرتن بە ئاگرکەوتنەوە لە لایەن چالاکانی ژینگەپارێزی کوردی نزیکەی نامومکین کردووە. نموونەیەکی کارەساتبار لە ئاگوستی ٢٠١٨ ڕووی دا، کاتێک شەریف باجوەر و سێ هەڤاڵی چالاکی ناوبراو لە کاتی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگر، کە گریمانە دەکرا لە ئاکامی تۆپبارانی سپای پاسدارانەوە دەستی پێ کردبێت، گیانیان بەخت کرد (حەسەنیان، ٢٠٢١؛ سولەیمانی، ٢٠٢۵).
بێجگە لەوە، زێدەڕۆیی لە دروستکردنی بەنداو و پڕۆژەکانی گواستنەوەی ئاو، سیستەمی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی وێرانتر کردووە. سیاسەتی ئاویی دەوڵەتی ئێران بە سیاسەتێکی ناوەندگەرا، هاڵاواردنکار و بە پێشداوەریی ئەتنیکییەوە بەڕێوە دەچێت، بۆیە ئاوی ناوچە پەراوێزخراو و دەوڵەمەند لە ڕوانگەی سامانەکانەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەند دەگوازرێتەوە و، پێشترییەتی بە نوخبە و بەرژەوەندییە پیشەسازییەکانی ناوەند لەسەر حیسابی بەردەوامیی ژینگەیی و مافی گەلانی پەراوێزخراو دەدرێت (ئەمینی، ٢٠١٧؛ حەسەنیان، ٢٠٢٠، ٢٠٢١، ٢٠٢٤).
وێنەی ٤. پارێزەرانی کوردی ژینگە و خەڵکی مەدەنی خەریکی بەربەرەکانی لە ئاگرن. سێ پیاوە گەورەساڵەکەی ناو وێنەکە گیانی خۆیان لە کاتی بەربەرەکانی لەگەڵ بڵێسەکانی ئاگر بەخت کرد. (35)
بەگوێرەی زانیاریی فەرمی، ئێران ١٧٢ بەنداوی خراوە کار (خاوەن یەدەگی ئاو)، ٦٧٢ بەنداوی بەکارهاتوو، ١٢٠ دانەی خەریکی دروستکران و، ١٧٦ دانەی ژێر لێکۆڵینەوەی هەن. لەوانە، زیادتر لە ٢۵٠ بەنداو لە پارێزگاکانی چوارمەحاڵی بەختیاری، خوزستان و کوردستانن. هەر ئێستا، تەنیا لە پارێزگای کوردستان (سنە) ١٠ بەنداو هەن، بە نزیکەی ٢٦ بەنداوی مەزن و بچووک کە لە قۆناغی دروستکردن، بەکارهێنان یان، لێکۆڵینەوەدان. بێتوو پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و ناوچە کوردییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاواش زیاد بکەین، ژمارەی بەنداوەکانی ڕۆژهەڵات لە ۵٠ تێدەپەڕێت. لەم ڕوانگەیەوە، تەنانەت هەواڵەکانی ناوەندی توێژینەوە ستراتێژیکەکانی سەرۆککۆماری ئاماژە بە پرسی بەنداوەکانی کوردستان وەک ‘نەهامەتیی بەنداو’ و ‘کارەساتی ژینگەیی’ دەکەن. (36)
وەک حەسەنیان و سۆهرابی (٢٠٢٢) پیشانیان داوە، پارێزگای کوردستان (سنە)، سەرەڕای پێبڕانی ٪٧ی ئاوی چۆڕاوکە و ٤۵۵ ملم بارانی ئێران، کە دەکاتە ١٠،٩٣ میلیارد میتری سێ جا، گیرۆدەی کەمئاویی جیددی بەهۆی ناکارامەیی دەوڵەت و پرۆژەکانی گواستنەوەی ئاوە. سامانەکانی ئاوی نوێبووەوەی پارێزگاکە نزیکەی ٤،٨ میلیارد میتری سێ جایە، لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا ١،٢١٣ میلیارد بەکار دەهێنرێت، لەم ڕێژەیە سەرچاوەی ٪٦٠ی ئاوی سەر زەوییە، کە گەلێک لە سنووری بەردەوامی تێدەپەڕێت. بەشی کشتوکاڵ زۆرینەی بەر دەکەوێت (١،٠٨٢ میلیارد میتری سێ جا)، پاشان تێچووی ماڵەکان (١٢١ ملیۆن) و بەشی پیشەسازی (١٠ ملیۆن). پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە دەبێ تەنیا ٪٤٠ ئاوی نوێبووەوە بەکار بهێنرێت تا پارێزگاری لە یەدەگی ئاوی ژێرزەوی بکرێت، بەڵام کوردستان ئەم سنوورە دەبەزێنێت، لە ئاکامدا ساڵانە ٢٢٧ ملیۆن میتر سێ جا ئاوی ژێرزەوی بێجێیە. سەرەڕای ئەم دۆخە، دەوڵەت درێژە بە دروستکردنی بەنداو بۆ گۆڕینی ئاراستەی ئاو بەرەو پارێزگاکانی دیکە دەدات، حەسەنیان و سۆهرابی (٢٠٢٢). وەک لە توێژینەوەی حەسەنیان (٢٠٢٠) دەردەکەوێت، ئەم زێدەرۆییە لە بەکارهێنان، بەردەوامیی ئاو لە درێژخایەندا دەخاتە مەترسییەوە، کە دەبێتە هۆی ڕۆچوونی خاک، سووان و تێکچوونی ژینگەی ڕۆژهەڵات.
دروستکردنی بەنداوی مەزن لەسەر ئەو ڕووبارانەی لە کوردستان سەرچاوە دەگرن، هۆی سەرەکیی وشکەساڵی و کەمئاوی لە ڕۆژهەڵاتن (حەسەنیان & سۆهرابی، ٢٠٢٢، ل. ٣٢١؛ حەسەنیان، ٢٠٢١). نموونەیەک وشکبوونی گۆلی ورمێیە (رەنجبەر، ٢٠٢٣). بەگوێرەی ئاماری پێشکەشکراو لە لایەن ماڵپەڕی کۆمپانیای بەڕیوەبەریی سامانە ئاوییەکانی ئێران، ۵٦ بەنداوی دروستکراو، ٩ بەنداوی خەریکی دروستکران و ٣٩ بەنداوی ژێر لێکۆڵینەوە لە سەر چەم و ڕووبارەکانی کە دەڕژێنە گۆلی ورمێ هەن. لەناو ئەمانەدا ١٠ بەنداو بە توانایی گلدانەوەی ٢٠ ملیۆن میتر سێ جا، هەر ئێستا لەسەر حیسابی خەزێنەی ئاوی گۆلی ورمێ، چالاکن (بڕوانە خشتی ٤). ئەمانە بەنداوەکانی شەهرچای، مەهاباد، حەسەنلو، زۆلا، دەریک، سەڵماس، ساڕوق و بۆکان دەگرنەوە، کە هەموویان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا هەڵکەوتوون، بە توانایی گلدانی نزیکەی ١٢٠ ملیۆن میتر سێ جا.(37) ڕووبارە مەزنەکانی وەک زەرینەرود(جەغەتوو)، سیمینەرود(تەتەهوو) و گادەر، کە سەردەمانێک ئاوەکانیان دەڕژایە ناو گۆلی ورمێوە، ئێستا پێشیان پێ گیراوە و ئاوەکانیان بۆ کشتوکاڵ و گواستنەوە بۆ پارێزگای دیکە، بەتایبەت ناوچە ناوەندییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ئیسفەهان، کەڵکی لێ وەردەگیرێت. سەرچاوەی دیکە ئاماژە بە بوونی ١٠٣ بەنداو لە سەرانسەری ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و کوردستان (سنە) دەکەن، کە یارمەتیدەری وشکبوونی گۆلی ورمێ بوون.(38)
ئەم پچڕاندنە کاریگەریی بەرچاوی لەسەر کەمکردنەوەی ئاوی ڕژاو بۆ ناو گۆلی ورمێ هەبووە و، ئاسەوارە نەرێنییەکانی فرە بەرچاو بوون: زۆنگەکان لەناو چوون، فرەچەشنیی زیندەوەران کەمی کردووە و، گەردەلوولی تۆزی سوێر گەلێک باو بوون، کە بوونە هۆی مەترسیی مەزن بۆ سەر کشتوکاڵ و تەندروستیی گشتی (حەسەنیان، ٢٠٢٠، ٢٠٢١). ئەم بەنداوانە هەروەها هاوسەنگیی هیدرۆلۆژیکی ناوچەکەی تێک داوە و بووەتە هۆی کەمئاوی لە زۆر ناوچەی کوردیدا.
دروستکردنی زێدەڕۆیانەی بەنداو لە ڕۆژهەڵات، لەجیات دانیشتووانی کوردی هەرێمەکە، بە قازانجی پێداویستییە ئاوییەکانی پارێزگاکانی دراوسێ تەواو بووە، ئەمە دەکرێ وەک شێوەی باوی دابەشینەوەی سامانەکانی ئاو لە لایەن دەوڵەت شرۆڤە بکرێت. بۆ وێنە، بەنداوی تالوار لە بیجاڕ (پارێزگای سنە) ئاوی پارێزگاکانی زەنجان و هەمەدان دابین دەکات و بەڕێوەبەرییەکەی لە دەست کاربەدەستانی پارێزگای زەنجاندایە. بە هەمان شێوە، بەنداوی قوچەم ئاوی زەوییە کشتوکاڵییەکانی هەمەدان دابین دەکات، سەرەڕای کەمئاویی بەرچاوی ناوچە کشتوکاڵییەکانی کوردستان. لانی کەم، ئاوی ١٣ بەنداوی ڕووبارە سنوورییەکانی کوردستان بەرەو پارێزگاکانی وەک ئیسفەهان دەنێردرێت، لە کاتێکدا زەوییە کشتوکاڵییەکانی کوردستان، ئیلام، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەرەوڕووی کەمئاویی دژوار بوونەوە. لە کۆنفڕانسێک لە ئاستی وڵاتدا، کە لە زانستگەی کوردستان (٢٠٢۵) بەڕێوە چوو، دوکتور هوشەنگ قەمەرنیا(41) ، پرۆفیسۆری ئەندازیاریی ئاو لە زانستگەکانی نیوکاسێڵ و ڕازیی (کرماشان)، هۆشداری دا کە نزیکەی٨٠٪ی ئاوی کوردستان لە بەنداوەکانی تالوار، گاوشان، داریان و لەگز بۆ پارێزگاکانی دراوسێ دەگوازرێتەوە، سیاسەتێکی وزەتەوەر کە هەڕەشە لە سەرچاوە ژێرزەوییەکانی ئاو، کشتوکاڵ و سیستەمی ژینگەیی دەکات و دەبێتە هۆی کۆچی گوندنشینان. وەک لە لایەن کەرەمیدێهوکوردی و ئەوانی دیکەوە پێداگری لەسەر کرا، سەرەڕای ئیدیعا فەرمییەکان لەمەڕ هۆی گواستنەوەی ئاو، ئالنگارییەکانی کەشوهەواو و کەمئاوی، لاوازییە دامەزراوەیییەکان، وەک نەبوونی بەڕێوەبەریی یەکگرتوو، کەمیی بودجە و، نەبوونی دەسەڵاتی چەنەلێدان و نیگەرانییە جەماوەرییەکان (واتە مەترسییە ژینگەیییەکان و نەبوونی بەشداریی) گواستنەوەی ئاوی لەجیات دەرفەت، کردووەتە ئالنگاری. ئەمینی (٢٠١٧) بە کەڵکوەرگرتن لە هۆدانی هاوشێوە لە لێکۆڵێنەوەکەیدا لەسەر ئاوی ڕووباری سیروان لە پارێزگای کوردستان، دەڵێت پرۆژەکانی گواستنەوەی ئاو کێشە دامەزراوەیی و جەماوەرییەکان چڕتر دەکاتەوە، بەڕێوەبەریی ئاوی بەردەوام بنکۆڵ دەکات و، لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی خولقاندنی ئالنگارییەکی مەزن بۆ سەر خۆشبژێویی کۆمەڵایەتی، ئابووریی و ژینگەییی پارێزگاکە.
چونکە ئەم بەنداوانە بەبێ هەڵسەنگاندنی ژینگەیی، ئابووریی، یان کۆمەڵایەتی دروست کراون، بوونە هۆی تێچووی فرە مەزن بۆ سیستەمی ژینگەیی کورد. بۆ وێنە، بەنداوی ژاوە لە سنە (ئەمینی & گۆفتارح، ٢٠١٧) و بەنداوی سیازاخی دیواندەرە (ئەکبەرزادە & کابۆلی، ٢٠١٧) ئێستا بە زێراوی گوندەکان پیس بوون و بێکەڵک و مەترسیدارن. بەرچاوترین ئاسەواری نەرێنیی ناچارکردنی کۆمەڵگەکانی لای سەرەوەی بەنداوەکان، نەهێشتنی پیشە باوەکان (بەخێوکردنی مەڕوماڵات، کشتوکاڵ)، ئافراندنی پیشەی ساختە لەناو دانیشتوواندا، وێرانکردنی مزگەوت و قوتابخانە، زەرەری ژینگەیی و بڕینی دارەکان و، لەدەستچوونی خاوەندارێتیی زەویی ئەو شوێنانەیە کە کەوتوونە ژێر ئاو (هەمان سەرچاوە، ٢٠١٧). بەهۆی بەنداوی داریان کە لەسەر ڕووباری سیروان هەڵبەستراوە، زیادتر لە ١٠٠٠ هێکتار دارستانی پارێزراو و هەروەها چەند گوندی هەورامان، ناوچەیەک کە لەبەر فرەچەشنیی زیندەوەران و مێژوویەکەی بەناوبانگە، کەوتنە ژێر ئاو. ئەو هەروەها لانی کەم سەدان بنەماڵە، بەتایبەت هیی گوندەکانی ‘هەجیج’، ‘ڕوار’ و، ‘داریان’ی ناچار کرد کۆچ بکەن. لە ٢٠١۵، هەڵمەتێکی مێدیایی جەماوەری بەناوی ‘کانیاوی کانی بەل ڕزگار بکەن’ لە سەرانسەری ڕۆژهەڵات دەستی پێ کرد کە لە لایەن خەڵکی هەورامانەوە بەڕێوە دەچوو. کۆمەڵگەکانی ناوچەکە بەردەوام داوایان لە دەوڵەت کرد کانیاوی بڵ، سەرچاوەیەکی ژینەکیی ئاو و ژیانی ناوچەکە بپارێزێت. لە کردەوەیەکی بەهێزی ناڕەزایەتیدا، هێندێک چالاکی ژینگەپارێز مانیان لە خواردن گرت و داوای پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکانی ئاوی ناوچەکەیان کرد. ئەم هەوڵە هەرەوەزییانە لە گوشار خستنەسەر کاربەدەستان بۆ ڕاکێشانی سەرنجیان سەرکەوتوو بوو و ئەوان هێندێک پارێزگارییان پێشکەش کرد. بەڵام سەرەڕای چالاکییەکان، دروستکردنی بەنداو بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی ئاوی سەرچاوەکە و یارمەتیدەری وشکبوونی ڕووباری سیروان.
٨. کۆتا قسە: داهاتووی بێدەوڵەتی و سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم لە ژینگە
چالاکییە ژینگەپارێزییەکانی ڕۆژهەڵات، ڕێبازێکی ڕادیکاڵی سڕینەوەی کۆلۆنیالیزمە کە تێگەیشتنی قووڵی لە بێدەوڵەتی هەیە. بەپێچەوانەی جووڵانەوەی ژینگەپارێزیی باو، کە بەشێوەی سەرەکی لە چوارچێوەی سنوورەکانی دەوڵەت-نەتەوەدا کار دەکات (سونکا، ٢٠٢٣)، کە داوای چاکسازی، پاراستن، یان بەردەوامیی ئاراستەی دامەزراوە ‘نەتەوەیییەکان’ دەکات، چالاکیی ژینگەپارێزیی کوردی لە دۆخی ژێردەستەیی کۆلۆنیالیستیدا، داگیرکاریی ئەتنیکی-خاکی و، پاشگوێخرانی پێکهاتەیی، کە ئاکامی ئەم دۆخەیە، سەرهەڵدەدات (محەممەدپوور & سولەیمانی، ٢٠٢٤). ئەم چالاکییانە نابێ تەنیا وەک بەرسڤی تێکچوونی ژینگەیی سەیر بکرێن. بەڵکو دەبێ وەک ئەستاندنەوەی خاک، ژیان و، زمان لە بەرانبەر ڕێژیمی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی شیکاری بکرێت (گۆنزالێز، ١٩٦۵؛ پیندرهیوز، ٢٠١١؛ تورنر، ٢٠١٧) کە حاشا لە سەربەخۆییی سیاسی و ئیرادەی ژینگەیی کوردان دەکات.
وەکو پێشدا ئاماژەی پێ کرا، بەشێکی بەرچاو لە گوتاری جیهانی لەمەڕ ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی، هەم لە لایەن توێژەران و هەروەها چالاکانەوە، هێشتا لە چوارچێوەی بوونەوەرناسیی مودێرنیستیی گەشەدا قەتیس ماوە کە لە سەر ئەقڵانییەتێک دامەزراوە کە پێکهاتەکانی خاکی، بەڕێوەبەری و زانستناسیی دەوڵەت-نەتەوەوە لێک گرێ دەدات. لە دانوستانەکانی سیاسەتی کەشوهەوا تا ستراتێژییەکانی پاراستن، گریمانە دەکرێت کە خەڵک، نزیکەی گشت کات شارۆمەندی ناو سیستەمێکی بەڕێوەبەریی دانپێدانراون. ئەم جۆرە چوارچێوانە لە هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕاستییەکانی نەتەوە بێدەوڵەتەکانی وەکو کورد، کە کاولکاریی ژینگەکەیان بەشێک لە پڕۆژەی درێژخایەنی کۆنتڕۆڵی ڕەگەزپەرستانە و زەوتکردنە، شکست دێنن. لێرەدا من باسی بێدەوڵەتی وەک دۆخێکی نەبوون ناکەم، بەڵکو وەک دۆخێکی خەبات، جۆرێک بوونی چالاکانەی، یاخیبوو لە دنیادا. چالاکیی ژینگەیی لەم ڕووەوە دژەکۆلۆنیالە، چونکە دەوڵەت وەک بەڕێوەبەری خاکی کورد ڕەت دەکاتەوە. ئەوە پاڕانەوە لە دەوڵەت بۆ وەخۆگرتن یان دانپێدانان نییە، بەڵکو دابڕانێکی زانستی و سیاسییە: خۆبواردن لە ڕادەستکردنی سروشتی کوردی بۆ ناسیۆنالیزمی فارس-شیعە، کە خاک لە زمان جیا دەکاتەوە و، خۆبواردنە لە سەیرکردنی ژینگە وەک شتێکی جیا لەو خەڵکەی تێیدا دەژین و دەیناسن.
زمان و ئاکاری چالاکیی ژینگەیی لە ڕۆژهەڵات، بەڵگەیەکی دیکە بۆ وێژەی دژەکۆلۆنیالە. کاتێک خۆبەخشانی ژینگەپارێز و بەرگریکارانی دارستانەکان گیانی خۆیان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە هەرێمە میلیتاریزەکراوەکان بەخت دەکەن یان بەرەوڕووی لەناوبردنی دارستانەکان لە لایەن دەستوپەیوەندەکانی دەوڵەت دەبنەوە، ئەوان وەک ژینگەپارێزی سروشتی تازیەیان بۆ ناگیرێت. ئەوان وەک شەهیدانی کوردستان، ڕۆڵەکانی نیشتمان، یان شێرانی زاگرۆس ڕێزیان لێ دەگیرێت، وەک شێوەی ناشتنی شەریف باجوەر لە ٢٠١٨ و ئەوانی ئەم دوایییانە، واتە حەمید مورادی، خەبات ئەمینی و چیاکۆ یوسفنژاد لە جولای ٢٠٢۵، کە وەک شەهیدانی ژن، ژیان، ژینگە تازیەیان بۆ گیرا. ناشتنەکانیان بوون بە کۆبوونەوەی سیاسی کە لەویدا دروشمی وەک ‘دەوڵەت دوژمنی کوردستانە،’ کوردستان، ئێران نییە’ و، ‘ئەم وڵاتە هی بابوباپیرانمانە’ گوترایەوە. ئەم دەربڕینانە، گەلێک لەولاتری داوای ی.ژ. لە چوارچێوەی شارۆمەندیی ئێرانی، خودی ناڕەوابوونی دەوڵەتی کۆلۆنیالیستی ئێرانی ڕاگەیاند. بە یارمەتیی هەرێمی ناشارۆمەندیی (کۆچەنۆڤ، ٢٠٢٤)، ئەم هەڵوێستە بەشێوەی ڕادیکاڵ خۆ لە ئەقڵانییەتی باوی ژینگەیی جیا دەکاتەوە.
بێجگە لەمە، ئەم چالاکییە ئاوێتەی نەریت و بوونەوەرناسیی دژەکۆلۆنیال بووە. زانستی پاراستنی وڵات لەناو کورداندا بەهۆی زمان، مێژووی زارەکی، دابونەریت و گەردوونناسییەوەیە. وێژەی کوردی پڕە لە مێتافۆر کە سروشت بە ژن، دایک، یان بوونەوەری مرۆیی وێنا دەکات. دەستەواژەی نیشتمان ناوێکی باوی ژنانە، لە کاتێکدا چیا بۆ پیاوان بەکار دێت. پێشگری کەژ لە چەندین ناوی کەسیدا بۆ ژن و پیاو جێگیر کراوە. لە ناوچەی وەک هەورامان، پاراستنی دار، کانیاو و لێڕەواری گشتیی پیرۆز وەک ئەرکێکی ئایینی و جەماوەری سەیر دەکرێت. ئەم نەریتانە لە کاتێکدایە کە دوڵەتی ئێران زمانی کوردی نایاسایی کردووە و نەریتە ئایینییە ناشیعەکان سەرکوت دەکات، کە نموونەی ئەو شتەیە کە ماریسۆڵ دێ لا کادێنا (٢٠١٨) بە ‘ناباوەکان’: ئەم شوێن و زانستانە کە لە بەرانبەر پۆلێنی دەوڵەت خۆڕاگری دەکەن، باسی دەکات.
وەک کۆتا قسە، باسکردنی ‘ڕەگەزپەرستیی ژینگەیی’ یان ‘نادادپەروەریی ژینگەیی’ لە ڕۆژهەڵات لە ڕوانگەی لێکۆڵینەوە و سیاسییەوە بەس نییە، بێتو بێدەوڵەتی لە ناوەندی باسەکەدا نەبێت. کۆمەڵگە کوردییەکان زەرەری ژینگەیی بە پێکهاتەیەکی کۆلۆنیالیزمی ژینگەیی ئەزموون دەکەن. ئێمە دەبێ بڕوانینە ئەوبەری لێکدانەوەی هەڵاواردن یان شکستی گەشەپێدان و بیر لە ئەقڵانییەتی ڕەگەزپەرستیی دەوڵەتداری بکەینەوە. بە هانابردن بۆ تیۆریی گلۆریا ئانزا ڵدووا (٢٠١٢) لەمەڕ شوبهاندنی سنوورەکان بە ‘برینی کراوە،’ ڕۆژهەڵات دەکرێ وەک ژینگەیەکی ژێر ڕەگەزپەرستی سەیر بکرێت کە لەوێدا دەوڵەت یەکگرتووییی نەتەوەیی بە لەناوبردنی پەیوەندییە ژینگەیییەکان دەپارێزێت. ئانزاڵدووا بیرمان دەخاتەوە کە توندوتیژی دژی خاک، توندوتیژییە دژی خەڵک، بەتایبەت کاتێک خاکەکە ڕەمزی مانەوەی کولتووری بێت. چالاکیی ژینگەپارێزانەی دژەکۆلۆنیال لەم چوارچێوەیەدا بەدوای چاکسازی یان چاوەڕوانیی چاکسازییەوە نییە لە لایەن ئەو دەوڵەتانەی هەن، بەڵکو پێداگرە لەسەر گەڕاندنەوەی خاک، زمان و خودی ژیان. سیاسەتی ژینگە، کاتێک پێداگری لە وێژمانی دەوڵەتی دەکات، لە هەژمارکردنی خەباتەکانی ڕیشەداکوتاو لە بوونەوەرناسیی بێدەوڵەتیدا ناسەرکەوتوویە. دۆخی کورد لە ڕۆژهەڵات پێداچوونەوەی بنەڕەتی بە ناوەڕۆکی دادپەروەریی ژینگەیی دەخوازێت. بەرخۆدانی ژینگەیی لەم ناوچەیە لەژێر ئەقڵانییەتی کۆلۆنیالیستیی دەوڵەتی ئێراندایە، لە کاتێکدا کە بەدوای دیدی دووری سەربەخۆییی ژینگەیی لەسەر بنەمای زانستی باوباپیران، هاوسۆزیی نێوان نەوەیی و ڕەتکردنەوەی سیاسییەوەیە (کارماکار & پال، ٢٠٢۵). ئەو ئاماژە بە داهاتوویەکی بێ کۆلۆنیالیزم دەکات کە لەویدا چارەی خۆنووسین بە پەیوەندییەکانی گرێدراو بە خاکەوە، یادەوەریی جەماوەری و، ڕەوشتی هاوپشتیی بێدەوڵەت جێبەجێ دەکرێت.
پەڕاوێزەکان:
1- https://hanahr.org/en/news/15-kurdish-environmental-activists- killed-and-injured-in-a-car-accident/
2- https://kurdistanhumanrights.org/en/news/2025/07/25/kurdish-activist- dies-four-injured-battling-wildfire-in-sanandaj
3- https://hengaw.net/en/news/2025/07/article-150
4- https://iranwire.com/en/news/132163-iran-arrests-five-activists-at-envir onmentalists-funeral/
5- https://tishk.org/tishk-journal/
بۆ وردەکاری و وێنەی زۆرتر سەیری ئەم بەستەرە بکە: 6-https://shorturl.at/sR17h; https://sh
orturl.at/tV714; https://shorturl.at/5XMx9
7- بۆ زانیاریی زیادتر بڕوانە: https://shorturl.at/GBDDN
https://www.ncr-iran.org/en/news/human-rights/iran-hiwa-boutimar-toface-
gallows-again-despite-a-temporary-stay-of-execution/
8- لەم وتارەدا، من بە پارێز و شیکارییانە کەڵک لە ‘ڕەسەن’ بۆ دەربڕینی پەیوەندییە لەمێژینەکانی نێوان کۆمەڵگە کوردییەکان و وڵاتەکەیان دەکەم، هاوکات دان بەوەدا دەنێم کە ئەم بەشە لە ئێران خاوەنی ئاڵۆزیی سیاسی و یاسایییە و لە لایەن بەشێک لە توێژەران هێنراوەتە ژێر پرسیار.
بەراوردکردن لەگەڵ خوزستان بە مەبەستی پیشاندانی دۆخە هاوشێوەکانە، نەوەک دۆخێکی توێژینەوەی تەواو بەرواردکارانە. ئەگەرچی وێکچوونە مێژوویییەکانی ناوچە کوردی وعەڕەبییەکان لە هێندێک ڕوانگەی گرنگدا لێک جیاوازن، وەک ڕێچکەی گەشەی پیشەسازی، دەرهێنانی سامانە ژێرزەوییەکان و، وەبەرهێنانی دەوڵەتی، لە هەردوو دۆخدا ئاشکرا دەبێت کە چۆن بەڕێوەبەریی ژینگە لە ئێران بەشێوەیەکی ناهاوسەنگ قورسایی دەخاتە سەر ناوچە پەراوێزە ئەتنیکی-زمانییەکان.
9- https://news.exeter.ac.uk/faculty-of-humanities-arts-and-social-scienc es/irans-war-policy-is-discriminatory-and-an-example-of-environmental-raci sm-study-says/.
10-https://kurdistanhumanrights.org/en/news/detentions-and-arrests/2022/ 08/08/iran-intelligence-ministry-arrests-kurdish-environmental-activist-3/
11- https://hengaw.net/en/news/archive/45442
-12پێویست بە ئاماژەیە کە ئاماری پەیوەندیدار بە گیرۆدە بوون بە مینی ژێرزەوی و قوربانییەکانی بەگوێرەی سەرچاوەکان جیاوازە، بۆیە دەبێ بە پارێزەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێت. ئامارە فەرمییەکان بەشێوەی سەرەکی لە لایەن ناوەندی مین هەڵگرتنەوەی کۆماری ئیسلامی و ناوەندە دەوڵەتییەکانی دیکەوە بڵاو دەکرێنەوە، بەڵام خەمڵاندنێکی جێگرەوە لە لایەن ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان، دەستەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤی کورد و، توێژەرە سەربەخۆکان تۆمار دەکرێت. چونکە دەستڕاگەیشتن بە نەخشەی مەیدانەکانی مین و تۆمارە سەربازییەکان سنووردارە و، لەبەر ئەو هۆیە کە ڕووداوەکان لە ناچە گوندییە دوورەکان زۆر جار ڕەنگدانەوەی کەمیان هەیە، ئاماری قوربانییەکان دەبێ وەک ڕێژەیەکی خەمڵێندراو و نە وەکو کۆی ئەوان سەیر بکرێت. لەم توێژینەوەیەدا، من پشت بە پێکگرتنی ئاماری سێ سەرچاوە، لە ناویاندا تۆمارەکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، توێژینەوەی ئاکادێمیک و، ڕاپۆرتی فەرمیی بەردەست دەبەستم. ئاکامی ئەم پێکگرتنە، هاوکات کە ژمارە دروستەکە هێشتا ناڕوونە، دەڵێت کە ئاستی ناوچەکانی گیرۆدەبوو و زەرەری مرۆیی بۆ سەر ناوچە کوردییەکان فرە بەرچاوە.
13- https://www.iranhr.net/fa/articles/4757/
14- https://kurdistanhumanrights.org/en/news/2025/07/28/two-more-activi sts-die-from-injuries-after-mount-abidar-wildfire
15- https://www.tehrantimes.com/news/449066/Iranian-hero-dies-fighting -Zagros-forest-wildfire
16- https://www.firefighterclosecalls.com/iran-three-volunteers-die-fighti ng-wildland-fire/
17- https://www.radiozamaneh.com/208262
18- https://www.radiozamaneh.com/448826/
19- https://shorturl.at/PKKH8
20- https://www.radiozamaneh.com/308212
21- https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/landmine-victims-fa/2024/ 05/21/p34370
22- https://www.avatoday.net/node/5680
23- https://kurdistanmedia.com/fa/news/2025/01/2
-26 بڕوانە ئەم ڕاپۆرتانە https://prod.iranwire.com/en/news/143564-third-environmental-activist-dies-from-wildfire-burns-in-iran/; https://www.en-hrana.org/death-of-three-environmental-activists-in-abidar-mountain-fire/; https://shorturl.at/SdWdU
24- https://fa.chya.ir/
25- https://iranwire.com/en/features/130947-government-claims-contradicte d-as-landmine-danger-persists-in-western-iran/
26- https://www.radiozamaneh.com/830246/
27-https://kurdistanhumanrights.org/fa/articles-fa/2024/02/14/p32587/
28- https://www.en-hrana.org/tag/mokhtar-khandan/
29- https://shorturl.at/tRk5Z
30- https://dckurd.org/2019/06/25/environmental-degradation-as-a-form-of -persecution/
31- https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/environment-fa/2019/06/ 21/p9087/
-32 بڕوانە ئەم هەواڵانە https://prod.iranwire.com/en/news/143564-third-environmental-activist-dies-from-wildfire-burns-in-iran/;
33-https://www.en-hrana.org/death-of-three-environmental-activists-in-abidar-mountain-fire/;
34-https://shorturl.at/SdWdU
35- https://www.radiozamaneh.com/819568/
36- https://archive.fo/ts4di#selection-225.396-225.995
37- https://www.tribunezamaneh.com/archives/50048
38- https://www.tasnimnews.ir/fa/news/1402/10/20/3020238/23-%D8% B3%D8%AF-%D9%81%D8%B9%D8%A7%D9%84-%D8%B4%D9%85%D8% A7%D9%84-%D8%BA%D8%B1%D8%A8-%DA%A9%D8%B4%D9%88%D8% B1-%D8%AF%D8%B1-%D8%AD%D8%A7%D9%84-%D8%B1%D9%82%D9% 85-%D8%B2%D8%AF%D9%86-%D9%85%D8%B1%DA%AF-%D8%AF%D8% B1%DB%8C%D8%A7%DA%86%D9%87-%D8%A7%D8%B1%D9%88%D9% 85%DB%8C%D9%87-%D9%87%D8%B3%D8%AA%D9%86%D8%AF-%D8% AA%D8%B5%D8%A7%D9%88%DB%8C%D8%B1
39- https://shorturl.at/mijC7
40- https://kurdistanmedia.com/fa/news/2025/11/262
41- https://kurdshop.net/en/geography/3495
سەرچاوەکان
Adeola, F. O. (2009). From colonialism to internal colonialism and crude socioenvironmental injustice: Anatomy of violent conflicts in the Niger Delta of Nigeria. In F. C. Steady (Ed.), Environmental justice in the new millennium: Global perspectives on race, ethnicity, and human rights (pp. 135–163). New York: Palgrave MacMillan.
Akbarzadeh, P., & Kaboli, S. H. (2017). Assessing the socio-economic effects of reservoir dam construction: Case study; Siahzakh in Divandareh, Iran. جغرافیا و پایداری محیط
[Geography and Environmental Sustainability], 7(2), 53–65. https://ges.razi.ac.ir/? lang=en.
Alexander, M. (2020). The new Jim Crow: Mass incarceration in the age of colorblindness. The New Press.
Almonte, M. A. P., & Phillips, T. J. (2021). The Kurdish ecology movement and human rights. In Ecological solidarity and the Kurdish freedom movement: Thought, practice, challenges, and opportunities (p. 203).
Amadi, L. (2025). Redefining eco-terrorism: A third world perspective. Critical Studies on Terrorism, 1–30. https://doi.org/10.1080/17539153.2025.2532965
Amini, A. (2017). Evaluation of inter-basin water transfer plans based on source watershed development potential: Case study of the Sirvan watershed, Kurdistan Province. Journal of Watershed Engineering and Management, 9(2), 217–228.
Amini, A., & Goftari, Z. (2017). Assessment of the influence of Zhaveh dam on the neighboring rural areas; sanandaj county. Journal of Geography and Regional Development, 15(1), 213–236. https://doi.org/10.22067/geography.v15i1.55294
Anzaldúa, G. E. (2012). Borderlands/La frontera: The new mestiza (4th ed.). Aunt Lute Books.
Aronczyk, M. (2024). Branding the nation in the era of climate crisis: Eco-nationalism and the promotion of green national sovereignty. Nations and Nationalism, 30(1), 25–38.
Aybo˘ga, E. (2018). Ecology discussions and practices in the Kurdish freedom struggle. Komun Academy.
Bacon, J. M. (2019). Settler colonialism as eco-social structure and the production of colonial ecological violence. Environmental Sociology, 5(1), 59–69.
Bahrami, A. (2016). Iran’s water policies triggering regional resistance. from http:// www.payvand.com/news/16/jul/1148.html. (Accessed 15 December 2020).
Bahrami, A. (2018). Why are environmental activists under pressure?. from https: //www.radiozamaneh.com/384089. (Accessed 15 December 2020).
Balibar, ´E. (1991). The nation form: History and ideology. In ´E. Balibar, & I. M. Wallerstein (Eds.), Race, nation, class: Ambiguous identities (2011 ed., pp. 86–106). London: Verso.
Beygi Heidarlou, H., Gholamzadeh Bazarbash, M., & Borz, S. A. (2024). Unveiling the role of climate and environmental dynamics in shaping Forest fire patterns in Northern Zagros, Iran. Land, 13(9), 1453.
Billig, M. (1995). Banal nationalism. London: Sage Publications.
Bullard, R. D. (2000). Dumping in Dixie: Race, class, and environmental quality (3rd ed.). Routledge.
Bullard, R. (2003). Confronting environmental racism in the 21st century. Race, Poverty & the Environment, 10(1), 49–52.
Bullard, R. D. (2005). The quest for environmental justice: Human rights and the politics of pollution. San Francisco: Sierra Club Books.
Byrd, J. A., & Rothberg, M. (2011). Between subalternity and indigeneity. Interventions, 13(1), 1–12.
Çaylı, E. (2021a). Contemporary art and the geopolitics of extractivism in Turkey’s Kurdistan. Transactions of the Institute of British Geographers, 46(4), 929–943.
Çaylı, E. (2021b). The aesthetics of extractivism: Violence, ecology, and sensibility in Turkey’s Kurdistan. Antipode, 53(5), 1377–1399.
Çaylı, E. (2025). Earthmoving: Extractivism, war, and visuality in Northern Kurdistan. University of Texas Press.
Cayuela, R. S. (2018). Subaltern environmentalism in can sant joan. In S. Cristiano (Ed.), Through the working class, ecology and society investigated through the lens of labour (pp. 35–52). Venezia: Edizioni Ca’ Foscari.
Chya magazine (p. 2). (2010). November 3rd year, Issue 50.
Chya magazine. (2017). Tehran, Tehran. Sociocultural Monthly, 2(18), 1–8.
Cole, L., & Foster, S. (2001). From the ground up: Environmental racism and the rise of the environmental justice movement. New York: New York University Press.
Conversi, D., & Friis Hau, M. (2021). Green nationalism. Climate action and environmentalism in left nationalist parties. Environmental Politics, 30(7), 1089–1110. https://doi.org/10.1080/09644016.2021.1907096
Correia, J. E., & Galeana, F. (2025). Anti-colonial environmental justice in, of, and from Abya Yala: An introduction. Latin American and Caribbean Ethnic Studies, 1–21. https://doi.org/10.1080/17442222.2025.2518709
Crowe, D. M., & Shryer, J. (1995). Eco-colonialism. Wildlife Society Bulletin, 23(1), 26–30.
Davies, T. (2022). Slow violence and toxic geographies: ‘Out of sight’ to whom? Environment and Planning C: Politics and Space, 40(2), 409–427.
Dawson, J. I. (1996). Eco-nationalism: Anti-nuclear activism and national identity in Russia, Lithuania, and Ukraine. Durham: Duke University Press.
Dawson, J. I. (2000). The two faces of environmental justice: Lessons from the eco- nationalist phenomenon. Environmental Politics, 9(2), 22–60.
de la Cadena, M. (2018). Uncommons. Theorizing the contemporary, fieldsights. https:// www.culanth.org/fieldsights/uncommons.
De Le´on, J. (2015). The land of open graves: Living and dying on the migrant trail. Oakland: University of California Press.
Deem, A. (2018). Mediated intersections of environmental and decolonial politics in the no Dakota access pipeline movement. Theory, Culture & Society, 36(5), 113–131.
Dhillon, J. (2022). Indigenous resurgence: Decolonialization and movements for environmental justice (NED-New edition, 1). Berghahn Books.
Egan, M. (2002). Subaltern environmentalism in the United States: A historiographic review. Environment and History, 8, 21–41.
Eklund, L., & Dinç, P. (2024). Fires as collateral or means of war: Challenges of environmental peacebuilding in the Kurdistan Region of Iraq. Ecology and Society, 29 (3), 25.
Escobar, A. (2008). Territories of difference: Place, movements, life, redes. Duke University Press.
Filho, R. D. (2021). Drilled Mountains, pulverised bodies: Mining, extractivism, and racialisation in Brazil. Journal of Latin American Cultural Studies, 30(3), 417–436.
Gain, K. (2025). Decolonial ecofeminism: A paradigmatic contribution to critical research of gender, ecology and coloniality. Journal of Gender Studies, 1–12.
Gilmore, R. W. (2007). Golden gulag: Prisons, surplus, crisis, and opposition in globalizing California (1st ed.). University of California Press http://www.jstor.org/stable/10. 1525/j.ctt5hjht8.
G´omez-Barris, M. (2017). The extractive zone: Social ecologies and decolonial perspectives. Duke University Press.
Gonz´alez, C. P. (1965). Internal colonialism and national development. Studies in Comparative International Development, 1(4), 27–37.
Hassaniyan, A. (2020). Environmentalism in Iranian Kurdistan: Causes and conditions for its securitisation. Conflict, Security and Development, 20, 355–378.
Hassaniyan, A. (2021). The environmentalism of the subalterns: A case study of environmental activism in Eastern Kurdistan/Rojhelat. Local Environment, 26, 930–947.
Hassaniyan, A. (2024). Iran’s water policy: Environmental injustice and peripheral marginalisation. Progress in Physical Geography: Earth and Environment, 48(3), 420–437.
Hassaniyan, A. (2025). Environmental injustice in Iran’s peripheral regions. Current History, 124(866), 348–353.
Hassaniyan, A., & Sohrabi, M. (2022). Colonial management of Iranian Kurdistan: With emphasis on water resources. Journal of World-Systems Research, 28, 320–343.
Hunt, S. E. (2019). Prospects for Kurdish ecology initiatives in Syria and Turkey: Democratic confederalism and social ecology. Capitalism Nature Socialism, 30(3), 7–26.
Hunt, S. (2021). Ecological solidarity in the Kurdish freedom movement. Lanham: Lexington Books.
Jones, R. E., & Rainey, S. A. (2006). Examining linkages between race, environmental concern, health, and justice in a highly polluted community of color. Journal of Black Studies, 36(4), 473–496.
Karamidehkordi, E., Karimi, V., Singh, G., & Naderi, L. (2024). Water conflicts and sustainable development: Concepts, impacts, and management approaches. In S. A. Bandh, & F. A. Malla (Eds.), Current directions in water scarcity research, 8 pp. 233–244). Elsevier.
Karmakar, G., & Pal, P. (2025). Decoloniality, solidarity, and indigenous ecology: Reading Nemonte Nenquimo’s we will not be saved as hope in the Anthropocene. Journal for Cultural Research, 1–17.
Kaul, N., & Anand, D. (2025). Contemporary colonialities: Kurds and Kashmiris. University of Westminster Press.
Kernalegenn, T. (2023). Greens and the nation: Is small beautiful? Nations and Nationalism, 29(2), 432–448.
Kochenov, D. V. (2024). Statelessness: A radical rethinking of the dominant Citizenism paradigm. Annual Review of Law and Social Science, 20(1), 117–139.
Kokabian, P. (2021). Co-colonialism: Near colonizer and far colonizer. Arizona.
Lazarus, R. J. (2000). In Environmental racism, that’s what it is, A pp. 257–258). Georgetown University Law CenterN/.
Liboiron, M. (2021). Pollution is colonialism. Duke University Press.
MacDonald, E. (2020). Environmental racism in Canada: What is it, what are the impacts, and what can we do about it? Ecojustice. https://ecojustice.ca/news/environmenta l-racism-in-canada/.
Madrigano, J., & Smith, G. S. (2024). Editorial: Environmental racism: Consideration of structural racism in environmental epidemiology. Frontiers in Epidemiology, 4, Article 1472215.
Maghbouleh, N. (2017). The limits of whiteness: Iranian Americans and the everyday politics of race. Stanford University Press.
Marshall, T. H. (1950). Citizenship and social class: And other essays. Cambridge: University Press. Eng.
Mbembe, A. (2003). Necropolitics. Public Culture, 15(1), 11–40. https://doi.org/ 10.1215/08992363-15-1-11
Mehta, L. (2025). The challenges of decolonising sustainability and the environment in development studies (DS). European Journal of Development Research, 37, 454–466, 2025.
Mirzavand, M., & Bagheri, R. (2020). The water crisis in Iran: Development or destruction? World Water Policy, 2020, 1–9.
Mohamadzadeh, H., Moballeghi, J., Afkhamzadeh, A., Alizadeh, K., & Delpisheh, A. (2012). Landmine victims in Iran Kurdistan; demographic features and accident characteristics.
Mohammadi, N. (2025). Peripheralization and multi-layered exploitation: The mechanisms of socio-economic life destruction in rojhelat (Eastern Kurdistan). Contemporary Review of the Middle East, 12(3), 327–348, 2025.
Mohammadi, F., Bavaghar, M. P., & Shabanian, N. (2014). Forest fire risk zone modeling using logistic regression and GIS: An Iranian case study. Small-Scale Forestry, 13, 117–125.
Mohammadpour, A. (2023a). Persian orientalism: Raciolinguistic ideologies and the construction of ‘Iranianness’. Nations and Nationalism. https://doi.org/10.1111/ nana.12990
Mohammadpour, A. (2023b). Blood for bread: Necro-labor, nonsovereign bodies, and the State of exception in rojhelat. American Anthropologist, 126(1), 120–134. https://doi. org/10.1111/aman.13941
Mohammadpour, A. (2024). The invention of Iran: From ‘Iranianness’ to ‘Persianness’. Asian Studies Review. https://doi.org/10.1080/10357823.2024.2355110
Mohammadpour, A., & Javaheri, A. (2024). Weeping without tears: Kurdish female kolbers and gendered necropolitics of State in Iran. Gender, Work and Organization, 1–25. https://doi.org/10.1111/gwao.13184
Mohammadpour, A., & Soleimani, K. (2021). ‘Minoritisation’ of the other: The Iranian ethno-theocratic state’s assimilatory strategies. Postcolonial Studies, 24(1), 40–62. https://doi.org/10.1080/13688790.2020.1746157
Mohammadpour, A., & Soleimani, K. (2024). The racial policies of de-development in the Middle East: A comparative study of Palestine and Rojhelat (Eastern Kurdistan). Current Anthropology, 65(6), 965–989. https://doi.org/10.1086/733239
Morovati, M., & Karami, P. (2024). Modeling the seasonal wildfire cycle and its possible effects on the distribution of focal species in Kermanshah Province, western Iran. PLoS One, 19(10), Article e0312552.
Nixon, R. (2011). Slow violence and the environmentalism of the poor. Harvard University Press. https://doi.org/10.2307/j.ctt2jbsgw
¨Ozok-Gündo˘gan, N. (2024). Extractive colonialism and state making in early modern Ottoman Kurdistan. South Atlantic Quarterly, 123(4), 665–687.
Pellow, D. N. (2007). Resisting global toxics: Transnational movements for environmental justice. The MIT Press.
Pinderhughes, C. (2011). Toward a new theory of internal colonialism. Socialism and Democracy, 25(1), 235–256.
Povinelli, E. A. (2011). Economies of abandonment: Social belonging and endurance in late liberalism. Duke University Press.
Povinelli, E. A. (2021). Between Gaia and ground: Four axioms of existence and the ancestral catastrophe of late liberalism. Duke University Press.
Pulido, L. (1996). Environmentalism and economic justice: Two Chicano struggles in the Southwest. Tucson: University of Arizona Press.
Pulido, L. (2000). Rethinking environmental racism: White privilege and urban development in Southern California. Annals of the Association of American Geographers, 90(1), 12–40.
Pulido, L. (2016). Geographies of race and ethnicity II: Environmental racism, racial capitalism, and state-sanctioned violence. Progress in Human Geography, 41(4), 524–533.
Pulido, L. (2017). Geographies of race and ethnicity II: Environmental racism, racial capitalism and state-sanctioned violence: Environmental racism, racial capitalism and state-sanctioned violence. Progress in Human Geography, 41(4), 524–533.
Pulido, L., & De Lara, J. (2018). Reimagining ‘justice’ in environmental justice: Radical ecologies, decolonial thought, and the black radical tradition. Environment and Planning E: Nature and Space, 1(1–2), 76–98.
Ranganathan, M. (2021). Caste, racialization, and the making of environmental unfreedoms in urban India. Ethnic and Racial Studies, 45(2), 257–277.
Ranjbar, A. M. (2023). The greening of human rights in Iran: Lake Orumiyeh, human rights, and environmental justice. Environment and Planning E: Nature and Space, 6 (2), 1214–1228.
Rifkin, M. (2017). Beyond settler time: Temporal sovereignty and Indigenous self- determination. Duke University Press.
Rodriguez, S., & Macias, E. (2022). ‘Even being a citizen is not a privilege here’: Undocumented latinx immigrant youth and perceptions of racialized citizenship. Sociology of Race and Ethnicity, 9(1), 21–36.
Roy, S. (1995). The Gaza strip: The political economy of de-development. Washington, DC: Institute for Palestine Studies.
Saeidi, F., & Osmanzadeh, D. (2025). Colonial sovereignty and religious necropolitics: The sacred victimization of infidel Kurds in the Middle East. Ethnicities, 25(5), 655–678.
Salavati, G., Saniei, E., Ghaderpour, E., & Hassan, Q. K. (2022). Wildfire risk forecasting using weights of evidence and statistical index models. Sustainability, 14(7), 3881.
Santos, F. (2025). The necropolitics of statelessness: Coloniality, citizenship, and disposable lives. Citizenship Studies, 29(1–2), 17–40.
Schlosberg, D. (2007). Defining environmental justice: Theories, movements, and nature. Oxford: Oxford University Press.
Shahabi, S. (2025). Environmental activism and resistance in Kurdistan. The Fire Next Time. https://firenexttime.net/environmental-activism-and-resistance-in-kurdistan/.
Shamis, A. (2023). Reclaiming A.D. Gordon’s deep eco-nationalism. Nations and Nationalism, 29(1), 85–100.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
