سەمپۆزیۆم: پڕۆسەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ئێران-دا

ڕێکەوت: ١٢-٠١-٢٠٢٤ ، کاتژمێر٢:٣٠ی پاش نیوەڕۆ، ، Am Hof 1, 53113 Bonn | Hörsaal I

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان- تیشک سەمپۆزیۆمێک لەژێر ناوی “پڕۆسەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ئێران-دا” ڕادەگەیەنێت. ئەم کۆنفڕانسە زانستییە بڕیارە ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، لە وڵاتی ئاڵمان و لە زانکۆی بۆن، هۆڵی کۆبوونەوەکانی ١، Am Hof 1, 53113 Bonn | Hörsaal I بەڕێوە بچێت.
لە سەمپۆزیۆمەکەماندا کۆمەڵێک مامۆستا و پسپۆڕی ئاکادێمی بەشدار دەبن، کە توێژەر و لێکۆڵەری بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک کۆمەڵناسی، ڕۆژهەڵاتناسی، لێکۆڵینەوەی ئیسلامی، زانستی سیاسی و یاسای نێودەوڵەتین. ئامانجی ئەو بەشداربووانە بەرەوپێشچوونی دیالۆگ و گفتوگۆی نێوان زانستەکانە سەبارەت بە پڕۆسەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ئێران-دا.

لە سەمپۆزیۆمەکەدا ئەم پانێلانەی خوارەوە بەڕێوە دەچن:

ئاسۆ و دوورەدیمەنی سیاسی لە ئێراندا، دوای کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی لە خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردیدا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێنا. دەستپێکردنی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان و دواتر پەرەئەستاندنیان بۆ هەموو ئێران، وەرچەرخانێکی گرینگ لە مێژووی هاوچەرخی کوردستان و ئێران بوو. ئەم دەستپێشخەرییە بە ئامانجی لێکدانەوە و تاوتوێی ئەم گۆڕانکارییانە بەڕێوە دەچێ کە ئاخۆ پەراوێز (هەرێمە پەراوێزخراوەکان) بۆ نموونە کوردستان، بوونەتە ناوەندی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێران یان نا!

پانێلی یەکەم

ناسنامە(شوناس)، کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران و لە کوردستانی پاش ژینا-دا

لە کاتژمێر ١٤:٥٠ تا ١٦:٠٠

سەرەڕای ئەوەی کە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لەنێو کۆمەڵگەی مەدەنیی ئێراندا داکۆکی لە بەها گشتگیر و جیهانییەکانی وەک دێمۆکراسی، مافەکانی مرۆڤ و ژنان دەکەن، هاوکات کۆماری ئیسلامیی ئێران(IRI) بە شێوەیەکی بەربڵاو پەرە بە ئیسلامی سیاسی بەتایبەتی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات. ئەم سەمپۆزیۆمە پاش خوێندنەوەیەکی کورتی مێژووی ئیسلامی سیاسی، وەکوو ئایدۆلۆژییەکی سیاسی لە ئێران و پەرەگرتنی لە ناوچەکەدا، باس لە پەیوەندیی ئاڵۆزی ئیسلامی سیاسی لە ئێران و بزووتنەوە تیرۆریستییەکانی وەک حەماس دەکات. لەم گفتوگۆیەدا، توانایی و پوتانسییەلی بزووتنەوەی دێمۆکراسیخوازی لە ئێران بۆ کەمکردنەوەی تیرۆر لە ناوچەکە و پەرەپێدانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر قسەی لەسەر دەکرێت.

پانێلی دووهەم

ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمی دەوڵەتی لەژێر سێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران-دا

کاتژمێر ١٦:٢٠ تا ١٧:١٠

پانێلی سێهەم

پرسیار و وڵام

لە کاتژمێر ١٧:٣٠ تا ١٩:٠٠

ڤیان نەسرەت ئالۆ
ڤیان نەسرەت ئالۆکۆڕگێڕ
تا ڕۆژی سەمپۆزیۆم
0
0
0
0
Days
0
0
Hrs
0
0
Min
0
0
Sec
  • کات: ٢٠٢٤/٠١/١٢

  • کاتی چوونەژوورەوە: لە ١٤:٠٠

  • دەستپێک: ١٤:٣٠

  • زمان: ئاڵمانی و ئینگلیسی

  • ڕێکخەر:

    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: Am Hof 1, 53113 Bonn

  • پەیوەندی: events@tishk.org

لێرە شوێنەکە ببینە

زانکۆی بۆن

لە فەیسبووک بمانبینەوە