بازدان بۆ ناوەڕۆک

پۆدکاست

دەستپێکردنەوەی پۆدکاستی تیشک

زانیاری بڵاوکردنەوە

ڕێکەوت
15/10/2026

ئاگادارییەک بۆ بەردەنگە بەڕێزەکانی «ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک»

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە بە هەوڵ و ماندووبوونی هاوکارانمان لە بەشی مۆنتاژ و سوشیاڵ میدیا و بە بەشداریی کۆمەڵێک کەسی شارەزا کە ئەرکی بێژەری و خوێندنەوەی دەقیان لە ئەستۆیە، پڕۆژەی «پۆدکاستی تیشک» دەخرێتەوە گەڕ.

لەم پڕۆژەیەدا، بە ناوەڕۆکی نوێ، سەرنجڕاکێش و جیاواز درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین. ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی لینکی خوارەوەوە بەشداری کەناڵی فەرمیی پۆدکاستی تیشک بن؛ لەگەڵمان بن.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

زیاتر لە پۆدکاست

هەمووی ببینە
پۆدکاست

ڕێبەرێک کە نەیدەویست کاریزما بێت

🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️ دانا کۆنەپۆشی 📖 کۆنەپۆشی، دانا(٢٠٢٦): ڕێبەرێک کە نەیدەویست کاریزما بێت.پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. پوختە ئەم وتارە دەپەرژێتە سەر بابەتی کاریزمابوونی د.عەبدولڕەحمان قاسملوو و جۆری مامەڵەکردنی…

پۆدکاست

ئەگەر خۆمان هەبین

هەژار برینجی شەش مانگ لەمەوبەر، لە هەلومەرجێکی پڕ لە گرژی و ئاڵۆزیدا، دەستم بە کاری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا کرد. لەو ماوەیەدا، لە گفتوگۆکانم لەگەڵ سیاسەتوانان، لێکۆڵەران و ڕاگەیاندنەکان، هەوڵم داوە ڕوونی بکەمەوە کورد چی دەوێت و لە ڕۆژهەڵاتی…

پۆدکاست

ماژیکی ڕەش و مێژووی کووژاوە

فاتح سەعیدی دۆخی دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ و ئازادبوونی باشووری کوردستان بووە هۆی ئەوە بەرەبەرە پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دیو و ئەو دیو توندوتۆڵ بێتەوە. هەموو کەسوکاری نەنکم لە پێنجوێن و سلێمانی دەژیان. لە کۆڕەوەکەشدا، ماڵی باوەگەورەم لە بانە بەشێک لەو خزمانەی لەخۆ گرتبوو…