بیروڕا
قوڕقوشمی وەلیی ئەمری موسوڵمانانی جیهان بە ئەستۆی خامنەییەو
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی
سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٤): قوڕقوشمی وەلیی ئەمری موسوڵمانانی جیهان بە ئەستۆی خامنەییەوە. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان تیشک. قوڕقوشمی وەلیی ئەمری موسوڵمانانی جیهان بە ئەستۆی خامنەییەوە/https://tishk.org/ku/2024/10/05//
پوختە
سەردەمێک خامنەیی بە پێشناوی وەلیی فەقیهەوە دەیئاژوت. وەلیی ئەمر بوو ، و دەبوو گوێ ڕایەڵی بن. ئێستا ئەم پێشناوە، لەهێزێکەوە کە پێگەی پێبەخشیوە، تووشی بەرپرسیارێتی کردووە، و بۆی بووەتە قوڕقوشمێک خەریکە نوقمی دەکات. خۆ بە وەلی ئەمر ناساندنی تووشی بڕیاری سەرەڕۆیانەی تاکلایەنەی خۆی و ڕژیمەکەی کردووە، بەڵام لە زمان وەزیری دەرەوەیەوە، داوای «هەڵوێستی گشتی»(اقدام جمعی) بۆ وەستاندنی کاردانەوەکانی ئیسرائیل دەکات. واتە، بەرپرسیارێتیی لێکەوتەی بڕیارە هەڵەشەیییانەکەی دەخاتە ئەستۆی ئوممەتی ئیسلامی. ئوممەتی ئیسلامیی خامنەیی هێندێک تاقمی مشەخۆری ئیسلامین، کە وەک حافزی شیرازی دەڵێت:«مێشی دەوری شیرینین». هەموویان پاشناوێ «تێرۆریست»یان بە کلکەوەیە و خۆیان «لە حەولە وەلا دان».
.


د. ڕەحیم سورخی، مامۆستای زانکۆ و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک
لە سێ لێدوانی خامنەییدا دەردەکەوێت کە خامنەیی ناچار بوووە بڕیاری هێرش بۆ سەر ئیسرائیل پەسند بکات. لە لێدوانی یەکەمیدا خۆی کڕ کرد، و تەنانەت ئاماژەی بە نەسروڵاش نەکرد. قسەی زۆر هاتەوە سەر و لۆمە کرا. ئینجا لە لێدوانی دووەمیدا بەخستی کەوتە نەوحە بێژی و شینگێڕی بۆ نەسروڵا، و تۆڵەی خوێنەکەشی خستە ئەستۆی بەرەی مقاومەت. بەڵام لەلایەک، بێدەنگییەکەی خامنەیی بە خیانەت لێکدرایەوە، و لەلایەکی تریشەوە، نەتانیاهو وازی لێنەهێنا و گوتی: ئێران زووتر لەوەی پێشبینی دەکرێت، ئازاد دەکرێت. خامنەیی، بە جیددی وەرگرت و لە لێدوانی سێیەمیدا گوتی: «کە لە وڵاتێک بوونەوە، بەرەو وڵاتێکی دیکە دەچن». واتە، وڵات بە وڵات بەریان لێگرتووە، و دەگەنە ئێمەش. هەر بۆیە، خۆی کردە خاوەن خوێنەکان و بەناوی وەلیی ئەمری موسوڵمانانەوە هاتە مەیدان ویستی بەم هێرشەی ئەگەر لە کۆڵی ببنەوە حیسابی هەنیە، نەسروڵا و نیلیفروشان پێکەوە پاک بکات. واتە، ترس لە هێرشی ئیسرائیل بۆ ئێران، دوای حەماس و حیزبوڵا، پاڵ پێوەنانی توندڕۆکانی سەربەخۆی و بەرەی مقاومەت، و قوڕقوشمی ویلایەتی ڕەهای فەقیه و وەلیی ئەمری موسڵمانانی جیهان لە ئەستۆی، تووشی گۆڵمەزێکی کردووە زەحمەتە لێی دەرباز بێت.
سەردەمێک خامنەیی بە پێشناوی وەلیی فەقیهەوە دەیئاژوت. وەلیی ئەمر بوو ، و دەبوو گوێ ڕایەڵی بن. ئێستا ئەم پێشناوە، لەهێزێکەوە کە پێگەی پێبەخشیوە، تووشی بەرپرسیارێتی کردووە، و بۆی بووەتە قوڕقوشمێک خەریکە نوقمی دەکات. خۆ بە وەلی ئەمر ناساندنی تووشی بڕیاری سەرەڕۆیانەی تاکلایەنەی خۆی و ڕژیمەکەی کردووە، بەڵام لە زمان وەزیری دەرەوەیەوە، داوای «هەڵوێستی گشتی»(اقدام جمعی) بۆ وەستاندنی کاردانەوەکانی ئیسرائیل دەکات. واتە، بەرپرسیارێتیی لێکەوتەی بڕیارە هەڵەشەیییانەکەی دەخاتە ئەستۆی ئوممەتی ئیسلامی. ئوممەتی ئیسلامیی خامنەیی هێندێک تاقمی مشەخۆری ئیسلامین، کە وەک حافزی شیرازی دەڵێت:«مێشی دەوری شیرینین». هەموویان پاشناوێ «تێرۆریست»یان بە کلکەوەیە و خۆیان «لە حەولە وەلا دان». تەنانەت، بەشار ئەسەدیش لە میدیاکانی سەر بە ڕژیمدا، وا دەردەکەوێت، هەر تاریفی ئازایەتیی خامنەیی و ڕژیمەکەی کردووە وەک پاڵەوانی خۆی بەکاریان دەهێنێت و سەیری یارییەکە دەکات.
لە زمانی وتاری هەینیی خامنەییدا، جەخت کردنەوەیەکی لە ڕادەبەدەری لەسەر یەکێتی، هاوپێوەندیی و کۆمەک و پاڵ پشتی لەبەرانبەر تەفرەقە و دووبەرەکیی موسوڵمانان لە ئاخاوتنەکەیدا هەیە، چونکە «پشتوێنەی بەرگریی» (کمر بند دفاعی)ەکەی شلە.ئەوەش ئاشکرایە کە چاوەڕوانییەکی مەحاڵە لە ئێستادا کە خەریکە بەچۆک دادێت، پێی توند بکرێتەوە، چونکە هەموو پردەکانی پشت سەری خۆی لە ناوچەکە ڕووخاندووە، و لە ناوخۆشیدا داڕزاوە و خەڵکی لەگەڵ نیییە.
– [ ] پێداگرییەکەی لەسەر مافی بەرگریی و ڕەوایەتی هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە بە توندی لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە سەرکۆنە کراوە، و قسەکانی ئەمڕۆشی ئاوازەی دەربڕینەکانی بایدنیشی بە زەرەری خۆی گۆڕی. ئەوەش کە بۆ هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل هیچ پاساوێکی نییە، ڕووی ناچارییەکەی لەو بڕیارە هەڵەشەیانەیەی دەردەخات، کە ئایدۆلۆژیا و ئەو پێشناوەی بەخۆیەوە هەڵواسیوە (وەلیی ئەمری موسلمین)، پیس تووشی بەرپرسیارێتییەکی کردوە کە نە دەروەستی دێت، نە لە ئێستادا پێی دەپێورێت، تەنیا بۆی بووەتە قوڕقوشمێک کە دەیباتە خوارێبەگشتی، ترس لەوەی دوای حیزبوڵا نۆرەیەتی و بەرپرسیارێتیی ئایدۆلۆژیکی، ناچاریان کردووە خۆ لە زێیەکی خوڕ بدات کە هیچ دیار نییە شەپۆلەکانی خۆی و ڕژیمەکەی بەرەو کوێی دەبات.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
تاکی کورد؛ لە قەیرانی ماناوە بۆ قەیرانی گێڕانەوە
تاکی کورد؛ لە قەیرانی ماناوە بۆ قەیرانی گێڕانەوە کەیوان فاتحی لە سەردەمێکدا دەژین کە پشێوییەکی قووڵ و قەیرانێکی فرەڕەهەند بوارە جیاجیاکانی ژیانی مرۆیی و بەو پێیەش کۆمەڵگەی کوردستانی تەنیوەتەوە. ڕەنگە دیارترین [...]
فیدراڵیزم و دێموکراسی؛ تێڕوانینە نوێیەکان سەبارەت بە پرسی کورد لە ئێراندا
فیدراڵیزم و دێموکراسی؛ تێڕوانینە نوێیەکان سەبارەت بە پرسی کورد لە ئێراندا حەسەن قارەمانی پرسی کورد یەکێکە لە ململانێ سیاسییە درێژخایەن و ئاڵۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرەڕای ئەوەی کوردەکان گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتی جیهانن، [...]
ماکیاڤێلی و وەهمی دەسەڵات ئایا ڕیالیزمی سیاسی ڕاستییەک بوو سەبارەت بە جیهان، یان ڕەنگدانەوەی ترسی مرۆڤ بوو؟
ماکیاڤێلی و وەهمی دەسەڵات ئایا ڕیالیزمی سیاسی ڕاستییەک بوو سەبارەت بە جیهان، یان ڕەنگدانەوەی ترسی مرۆڤ بوو؟ ئەشکان باوەڕ ناوی "نیکۆلۆ ماکیاڤێلی" لە مێژووی بیری سیاسیدا هاوواتای "دەسەڵات" بووە. لە هەر [...]
سوقڕات ئاسا بوونی مەرگی پێشەوا
سوقڕات ئاسا بوونی مەرگی پێشەوا ڕێباز ڕۆژهەڵات مێژووی مرۆڤایەتی پڕە لەو وەرچەرخانانە کە تێیدا سەرکردە و فەیلەسوفە مەزنەکان لەبری هەڵبژاردنی ژیانێکی سەرشۆڕانە یان ڕاکردن لە بەردەم مەرگ، مانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی قەدەری [...]
لەپێناو مانەوە
لەپێناو مانەوە پێشەوا عەلیپوور ڕووخانی دیواری بەرلین و هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت و کۆتاییهاتنی شەڕی سارد و داڕمانی ئیدۆلۆژیی کۆمۆنیزم، لە نیشانەکانی دەرکەوتنی نەزمی نوێی جیهانی و ڕاگواستن بەرەو سەدەی ٢١ بوون، [...]
کورد و شەڕی مەلازگرد
کورد و شەڕی مەلازگرد نووسەر: ئیسماعیل شەمس وەرگێڕ: فەرهاد ئەکبەری ٢٦ی ئاب، ١٠٧١ی زایینی، ساڵڤەگەڕی شەڕی مەلازگرد و سەرکەوتنی ئاڵپ ئەرسەلانی سەلجووقییە بە سەر ئیمپراتۆریای رۆمدا. ئەم سەرکەوتنە، دەروازەکانی ئانادۆڵی بۆ تورکان کردەوە و بە مانەوەیان لەم [...]







