وتار/وەرگێڕان

کەلەپووری ناتەبا و تواناسازی ژنان: مەستوورە ئەردەڵان (١٨٠٥-١٨٤٧) وەک نموونەیەک لە میراتی ئەنجامدراو لە کوردستانی ئێران (ڕۆژهەڵات)

بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک: ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

بۆخێنسکا، یوانا و ئازاد حاجی ئاقایی (٢٠٢٥):کەلەپووری ناتەبا و تواناسازی ژنان: مەستوورە ئەردەڵان (١٨٠٥-١٨٤٧) وەک نموونەیەک لە میراتی ئەنجامدراو لە کوردستانی ئێران (ڕۆژهەڵات)، وەرگێڕ: ساکۆ شەریفی.

پوختە

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ پەیکەرتاشی کورد هادی زیائەددینی پەیکەری شاعیر مەستوورە ئەردەڵان (١٨٠٥-١٨٤٧)ی، لە شاری سنە دروست کرد. ژنێکی تاس کڵاو لە سەر کە وەستاوە و کتێبێکی بەدەستەوەیە، شێوە و قەبارەی مەستورە کە لە بەندی حیجابی زۆرەملی دا نییە، لە کۆماری ئیسلامی ئێران دیاردەیەکی دەگمەنە. ئەم وتارە نوێنەرایەتی و پێشوازی پەرەسەندوو له مەستوورە کە یەکەم ئافرەتی شاعیر و مێژوونووسی کوردە پێشکەش دەکات. توێژینەوەکانی ئێستا لەسەر کەلەپووری ئێران بەشێوەیەکی سەرەکی جەخت لەسەر سیاسەتەکانی پەهلەوی و ڕژێمە ئیسلامییەکان، گەشتوگوزار و پاراستن دەکەن. ئەم توێژینەوەیە ئەو میراتسازییە ناتەبایە ئاشکرا دەکات کە ئیلهامبەخشە بۆ شوناسی نەتەوەیی و ڕەگەزیی کورد و بەهێزکردنی ژنان لە ئێراندا. لەم دواییانەدا بەتایبەتی پاش کوژرانی کیژی کورد ژینا(مەهسا) ئەمینی لە لایەن پۆلیسی ئەخلاق لە ساڵی 2022 تەوژمی پەیدا کرد. نمایشێکی کەلەپووری فرەچین و توێژ، سیاسەتی ناسنامە و داهێنانی هونەری و پراکتیکی نوێی سەردانیکردنی پەیکەری مەستوورە لەخۆدەگرێت. ئەم توێژینەوەیە لە کارەکانی زیائەددینی وەک خاڵی چەقی گفتوگۆ دەست پێدەکات، پەیوەندییە جۆراوجۆرەکانی نێوان پەیکەرەکە و بەرهەمە هونەرییەکانی تر دیاری دەکات، هەروەها لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییە هاوچەرخەکانی نێوان مەستوورە و دانیشتوانی سنە دەکات. ئەم پەیوەندییە بە پەیکەرتاشی و خەیاڵی ئەخلاقی ناوبژیوانی دەکرێت کە لە بەهێزکردنی ژنانی کورددا دەجوڵێنێت.

  • شێوازی بڵاوکردنەوە: PDF

  •  کۆپی ڕایت: CC-BY-NC 4.0

  • ڕێکخراو: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • نووسەر: ژۆوانا بۆخانێسکا و ئازاد حاجی ئاقایی

  • وەرگێڕ: ساکۆ شەریفی

  • ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: 01.02.2025

  • Copyright: © 2024 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0 

وشە کلیل: کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی، مەستوورە ئەردەڵان، میرات سازکردنی ناتەبای کورد، ژنانی کورد

                                                                                                                                                      

پێشه‌كی

 

سنە ( سنەدژ) بە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 500 هەزار کەس، ناوەندی پارێزگای کوردستان، دەکەوێتە چیاکانی زاگرۆس، ناوەندی سەرەکی ڕۆشنبیری و سیاسی کوردانە لە ئێران. لە ڕابردوودا، پایتەختی میرنشینی بەهێزی کوردی ئەردەڵان بوو، یەکێک لە میرنشینە نیمچە سەربەخۆکانی کورد کە پەیوەندییەکی لاوازی بە ئیمپراتۆریەتی فارس و عوسمانییەوە هەبوو. لە ساڵی 2019 سنە نازناوی “شاری مۆسیقا”ی لەلایەن تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ پێبەخشرا. بەڵام سیاسەتی مەرکەزییەتی ئێران کە لەگەڵ هاتنی دەوڵەتە نەتەوەییە مۆدێرنەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەدەی بیستەمدا چڕتر بووەوە، گۆڕانکاری ڕیشەیی لە واقیعی کورددا هێنا. هەندێک لە .(سلێمانی و محەممەدپوور ٢٠١٩) نووسەران بە چەمکی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی وەسفیان کردوون

لە ئێستادا سنوورەکان کوردستانیان لە نێوان دەوڵەتە نیشتمانییەکانی ئێران، تورکیا، عێراق و سوریادا دابەش کردووە. سەرەڕای هەوڵێکی زۆر بۆ بەدەستهێنانی ڕادەیەک لە سەربەخۆیی، ڕێگە بە کورد نەدرا هیچ ئۆتۆنۆمییەکی لە ئێران هەبێت و حکومەت بەردەوامە لە سەرکوتکردنی توندوتیژی مافە کەلتووری و سیاسییەکانیان لە ڕێگەی ڕێساکانەوە کە زۆرجار بڵاوکراوە و قوتابخانە کوردییەکان قەدەغە دەکەن یان دەبنە هۆی دەستگیرکردنی هەڕەمەکی چالاکوانان و دادگایی کردنی نادادپەروەرانە و لەسێدارەدانی زیندانیان (کابی ٢٠٢٢؛ شێهولئیسلامی ٢٠٢٣؛ ڤالی ٢٠٢٠).لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا دوای ئەوەی پۆلیسی ئەخلاق کیژی کورد ژینا(مەهسا) ئەمینیی بە هۆی ئەوەی کە حیجابی ئیسلامی بە باشی ڕەچاو نەکردبوو شەهید کرد، دڕندەیی ڕژیم دەرکەوت ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایەتییەکان کە لەلایەن هەندێک کەسەوە بە شۆڕشی فێمینیست لە ئێران ناوزەد کران. سەرەڕای ئەو هەڵسوکەوتە بێبەزەییانەی ڕێژیم، خۆپیشاندەران لە نمایشە هونەرییە جۆراوجۆرەکاندا داهێنەریی سەرسوڕهێنەریان نیشان دا.

 نزیک بە چیای ئاویەر کە بەسەر شاری سنەدا دەڕوانێ، لە گەڕەک سەرەووی شارەکە، باڵەخانەیەک هەیە کە ناسراوە بە باڵەخانەی خەسراوا ، کە ئەمڕۆ شوێنێکی سەرنجڕاکێشی گەشتیارییە. لە ئەووەڵی ئەو ڕێگا سەوزەڵانیەی کە بەرەو کۆشکەکە دەڕوات، پەیکەرێکی پێنج مەتری شاعیر و مێژوونووسی کورد ماه شەرەف خانم کوردستانی یان مەستوورە ئەردەڵان دانراوە. پەیکەرەکە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن پەیکەرتاشی کورد، هادی زیائەددینی خەڵکی شاری سنە دروستکراوە. چەندین کۆتەڵ و پەیکەری دیکەی دروست کردووە کە ناوبانگێکی زۆری لە سەرانسەری ڕۆژهەڵات و ئێران و ناوچەکانی دیکەی کوردستان پەیدا کردووە، بەمجۆرە پەیکەری مەستوورە لە ساڵی ٢٠١١ دوای دانوستانەکانی نێوان خۆی و شورای شار و ڕێژیمی ئێران – ئیتلاعات، (دەزگای ئاسایش و هەواڵگری ئێران) دروستکراوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا، ئەم پەیکەرە لە ئێراندا پلەی میراتی بەرجەستەی نەتەوەیی پێبەخشرا. پەیکەرەکە بە چەند هۆکارێک ناوازەیە. سەرەتا یەکێکە لەو پەیکەرە دەگمەنانەی کە سوژەی ژنن لە ئێراندا. دووەم، مەستوورە سەرپۆشی داسەپاو و حیجابی زۆرەملی نەبەستووە، بەڵکو کڵاوی کوردی نەریتی یان تاس کڵاوی لەسەر دایە. مێژووی سازبوونی ئەم پەیکەرە پێشاندەری ئەوەیە کە تونبریج و ئاشۆرس پێی دەڵێن کەلەپووری ناتەبا (١٩٩٦)، هەروەها ڕەزامەندییەکی سەرکەوتوو کە دواجار لەلایەن هۆکارەکانی پێشووەوە گەیشتە دەستیان بۆ بەرژەوەندی دانیشتوانی سنە. لەمەش زیاتر، ڕەگ و ڕیشەی لە ئیلهامبەخشی فۆلکلۆری و ئەدەبیدا هەیە، هەروەها لە خەیاڵ و ئینتێزی عیرفانیی و لێکۆڵینەوەکانی زیائەددینی دا، ئەو پەیکەرە باسێک لەبارەی بەکارهێنانە جۆراوجۆرەکانی کەلەپوور دەوروژێنێت (سمیس ٢٠٠٦؛ تۆلیا-کێلی، واتەرتۆن و واتسۆن ٢٠١٧؛ واتەرتۆن و واتسۆن ٢٠١٥ وو و هۆو ٢٠١٥) و کارلێکەکانی نێوانیان کە زۆرجار تەحەدای بۆچوونی ڕۆژئاوایی بۆ کەلەپوور دەکات Smith 2006; Wu and Hou 2015).

هەروەها ئەم توێژینەوەیە سەرنج دەخاتە سەر ئیدیعای کوردایەتی بۆ مرۆڤایەتی و گشتگیریی میراتەکەیان لە بەرامبەر چاویلکەی کەمینەگەرایی و یۆرۆسەنتەری سیاسەتی میراتی ئێران و جیهانی. وەک نیشان دەدرێت، پرۆسەی پێشوازیکردن و نوێنەرایەتیکردنی مەستوورە فرە چینە و سیاسەتی شوناس و گوتاری جۆراوجۆر و کاریگەری جۆراوجۆر و داهێنانی هونەری و پراکتیکی نوێی پەیوەندی گرتن و لێکۆڵینەوەی پەیکەرەکەی دەکات. بۆیە ئامانجی ئەم نووسینە لە هەنگاوی یەکەم دا ئاشکراکردنی ئەدای میراتی ناتەبا و گوتارگەلێکە کە لە پەراوێزی میراتی فەرمی ئێراندا پەرەی سەندووە. دووەم: ئامانجی بەدواداچوونە بۆ کارلێکەکانی نێوان دەربڕینە جۆراوجۆرەکانی سەرهەڵدانی کەلەپوور(ئەدەب، هونەر و لێکدانەوەکانیان) بۆ ئەوەی نیشان بدات کە چۆن پەرەیان سەندووە و ئیلهامبەخشی یەکتر بوون و ئەنجامدراون و پەیوەست بوون بە ناسنامەی کورد، بەهێزکردنی ژنان و ناڕەزایەتی لە چەوساندنەوەی کۆماری ئیسلامی. لێرەوەیە کە توێژینەوەکە تەنیا سەرنجی لەسەر پراکتیزە فێمینیستەکان نییە بەڵکو شوێنپێیان دەگرێت سەبارەت بە نمایشە هونەریەکانی پێشووی هونەرمەندانی پیاو کە دەبنە هۆی دروستکردنی پەیکەرەکە. میراتی مەستووره کە گەشتێکی لە ئەدەبەوە بۆ فەزای گشتی شاری مۆدێرن کرد، خەیاڵ و بوێری و متمانە بەخۆبوونی ژنانی کورد دەوروژێنێت. بەڵام لێکدانەوەکانی ژنان بۆ مەستوورە و پەیکەرەکەی هاوشێوەی ئەو خەیاڵانە نین کە ئیلهامبەخش بوون بۆ دروستکردنی پەیکەرەکە و لێرەدایە کە گۆڕینی پراکتیزە کەلەپوورییەکان دەر دەکەون. خاڵی هاوبەشی نێوان هەموو ئەم کارانە، هۆگرییەکە لەگەڵ مەستوورە کە هاندەری “تۆڕێکی مرۆڤە سۆزدارەکانە کە لەگەڵ یەکتردا ” لە ڕێگەی هونەرەوە و بانگهێشتی ئیدیعای سیاسی دەکات. ئانا ڕیدینگ جەختی لەوە کردەوە کە دیدگا جێندەرییەکان سەبارەت بە کەلەپوور لەم دواییانەدا لە دیسیپلینە جۆراوجۆرەکانەوە سەریان هەڵداوە. ئەو پێی وابوو کە ڕێبازی فێمینیست بریتییە لە “سەرنجدان بە کۆکردنەوەی جێندەری، پاراستن و یادکردنەوەی ڕابردوو. لە کاتێکدا کە بە دڵنیاییەوە ئەمە تێڕوانینێکی گشتی بەسوودە بۆ پراکتیکەکانی میراتی فێمینیست، بەڵام کەمێک باس لە هەر میکانیزمێکی خەیاڵی دەکات کە ژنان سوبژێکتیڤیەتی خۆیان و میراتەکانیان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. زۆرجار بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی مافە سیاسییەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و چارەسەرە ئابووری و دامەزراوەییەکانەوە تێگەیشتوون و ڕۆڵی خەیاڵ بە دەگمەن باسی لێوەکراوە. بەڵام هێشتاش لە گەلێ شوێنی زەوی هەن کە جیهانە خەیاڵییەکان تاکە پەناگەی جێی متمانە لە واقیعی سەخت پێکدەهێنن و زۆرجار ئەم جۆرە بارودۆخانە خەیاڵ بە مانای سیاسی تەیار دەکەن.

لەم دەیەی دواییدا، دیدگا فێمینیستەکان لەناو توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە خێرایی گەشەیان کردووە، کە کۆمەڵێک بوار و نەتەوەی بەرفراوانی لەخۆگرتووە. سەرەڕای ئەوەش، لێکۆڵینەوەکان لەسەر بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی کەلەپوورەوە هێشتا زۆر کەمن، و لە نێوان دیسیپلینە جیاوازەکاندا پەرش و بڵاون. بۆ نموونە، نوێنەرایەتییەکانی ژنانی کۆن کە لەسەر دیوارەکانی قاهیرە لە سەردەمی بەهاری عەرەبیدا کێشراون، تەنیا بە کورتی وەک هێمای بەهێزکەر لە بابەتێکدا سەبارەت بە ڕەگەز و گرافیتی باسکراون. هەروەها بەهێزکردن لە ڕێگەی کەلەپوورەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ژنانی گروپە کەمینەکان باسکرا، کە لە “دۆخێکی دوولایەنەی پەراوێز”دان، وەک نوێنەری کەمینەیەک و وەک ژنان. توێژینەوەکانی ئێستا بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بەردەوامبوون،پاراستنی نەریتەکان، بەهێزکردنی دارایی یان زاڵبوون بەسەر زەبر و زەنگەکاندا جەخت دەکەنەوە. هەربۆیە ئەم توێژینەوەیە ڕێبازێکی دیکە بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی میراتەوە پێشنیار دەکات. بە ڕۆشنکردنەوەی نوێنەرایەتی و لێکدانەوە و چاوپێکەوتنی هاوچەرخ لەگەڵ کەسایەتییە مێژووییەکان. ئەم پراکتیکانە لەم توێژینەوەیەدا وەک دەربڕینێکی تێکەڵاو لە میراتی ئیلهامبەخشی میکانیزمی ئەندێشەیی تواناسازی ڕەگەزی و ژن تێدەگەن. بە پێچەوانەی گوتاری فێمینیستی لە توێژینەوەکانی کوردیدا، ئەم شیکارییە تەرکیز ناکاتە سەر کەسایەتیەکانی پێش ئیسلامی یان فۆلکلۆری ژن، بەڵکو لێکۆڵینەوە دەکات لە کەسایەتی مەستوورە، کە لە ڕابردووی ئیسلامی سوننی کوردیدا سەرچاوەی گرتووە، بەرەنگاری کەموکوڕییەکان دەبێتەوە و پارادۆکسەکان و ئاڵۆزییەکانی دروستکردنی میراتی فێمینیستی لە کۆماری شیعەی ئێراندا پیشان دەدات. توێژینەوەکانی کەلەپور لە ئێراندا تەرکیزیان لەسەر گۆڕانی سیاسەتی کەلەپور کردووە کە بە هۆی ئاڵۆزی سیاسی لە مێژووی سەدەی بیستەمی ئێراندا دیاریکراوە. داهێنانی ڕێژیمی پەهلەوی بۆ میراتە مەزنەکەی پێش ئیسلام، کە زۆرینەی ئیلهامیان لە زانایانی ڕۆژئاوا وەرگرتبوو، بناغەی بنەمای پاشایەتی پەهلەوی پێکهێنا. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک نموونەی سنووردار لە هونەرێکی زیاتر لەسەر هاوڵاتیان، کە تێکەڵکردنی مۆتیڤەکانی فۆلکلۆری شیعی لەگەڵ بیرۆکەی مۆدێرنیستدا، ئاشکرا کرا. کەمینەکان و زەوی و میراتی پەراوێزخراوەکانیان لە لایەن سیاسەتی شای ئێرانەوە پشتگوێ خراون وەک فۆلکلۆرێکی بێسوود. شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩ بووە هۆی ڕەتکردنەوەی کاتی هەموو شتێک پێش ئیسلامی و تەنانەت دوژمنایەتی بۆ هونەریش . دانپێدانانی هێدی هێدی ڕابردووی ئێرانی کۆن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسلامییەوە هاوکات بوو لەگەڵ شەڕی ئێران و عێراق (1980-1988) و پێویستیی هاندانی هەستی نەتەوەیی. هەروەها، گوتاری نوێی میراتی لە ناو ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی گەشەی کرد. لە سەردەمی دوای جەنگی ئێران و عێراق، سەرۆک هاشمی ڕەفسەنجانی (١٩٨٩-١٩٩٧)، بە کاڵاکردنی میرات وەک هاندەرێکی ئابووری بۆ ئێران ناو دەبات. میرات لە هەوەڵەوە بە “کۆمەڵگەی میراتی بنەڕەتی” و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، یان “پشتیوانی کۆمەڵگا بۆ گەشەپێدانی گەشتیاری بەردەوام” دەستنیشان کرا. سەرەڕای ئەوەش، هەرچەند تیشک خستنە سەر دیدگاکان “لە هەوەڵەوە”، هەموو ئەم لێکۆڵینەوەیانە میراتی ئێرانی وەک یەکپارچەیەکی نەتەوەیی و زمانەوانی دەخەنە ڕوو و تا ڕادەیەکی زۆر چاوپۆشی لە میراتسازی دەکەن کە لە لایەن کەمینەکانی وەک کورد، ئازەری، بەلوچ و چەندانی دیکەوە بەڕێوە دەچێت. زۆرجار بڵاوکراوەکان سەرنجیان لەسەر شوێنەوارە ناسراوەکانی جیهانی وەک پاسارگاد، پێرسپۆلیس یان باخەکانی شیراز چڕ دەبێتەوە و ئەو شوێنانە پشتگوێ دەخەن کە لە لایەن جیهانی دەرەوە کەم ناسراون، وەک ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم توێژینەوەیە باس لە بەشێک لەو بۆشاییانە دەکات و سەرنج بۆ بەکارهێنانی میرات لە نێو کورددا ڕادەکێشێت. لەبری ئەوەی سەرنجی لەسەر فۆلکلۆر بێت، ئاماژە بە ئەدەبیاتی کلاسیک و مۆدێرن و هونەر و فەزای شارستانی سنە دەکات. پرۆسەی نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە بواری هونەردا لە فەزای شارستانی ئێران لە سەردەمی پەهلەوی دەستی پێکرد و لە کۆماری ئیسلامیدا درێژەی پێدرا . ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، ئەم دوو قۆناغە لێکچوونەکان نیشان دەدەن، وەک بڵاوبوونەوەی وێنەی دایک. ئیستسنای سەرنجڕاکێش  “ زن بدون حجاب “بوو لە نووسینی پەرویز تەناوۆلی، کە لە ساڵانی شەستەکاندا لە پارکەکانی تاران دروستکرا و لەلایەن تەلارساز کامەران دیبا (ئامۆزای شاژن فەرەح دیبا پەهلەوی، هاوسەری سێیەمی شا و پارێزەری هونەر) دیزاین کراوە. بە بڕوای ئەمینی، “یەکەم و دوا نوێنەرایەتی گشتی ژنێکی مۆدێرن لە مێژووی هونەری گشتی ئێراندا بوو ” . لە ساڵانی نەوەدەکاندا، لە سەردەمی سەرۆکایەتی محەمەد خاتەمی (١٩٩٧-٢٠٠٥)، دەسەڵاتدارانی ئیسلامی هەڵوێستێکی لەبارتریان بەرامبەر هونەر و نوێنەرایەتی هونەری مرۆڤەکان گرتەبەر کە دروستکردنی پەیکەری گشتی وروژاند، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی تەنیا تایبەت بە پیاوان بوو. ئەو چەند پەیکەری ژنانەی کە هەن، نوێنەرایەتی دایکی شەهیدان، کارەکتەری چیرۆکە نەریتییەکان، کەسایەتییە ئەبستراکتەکانی ژنان و تەنیا زۆر بە دەگمەن پەیکەری تاکەکان بەر چاو دەکەوێ. لە کاتێکدا کە قائێلی، سۆهرەوەردی و قوربانی تەنیا باسی پەیکەرەکانی هەڵکەوتوو لە تاران دەکەن، نووسەرانی ئەم توێژینەوەیە پێنج پەیکەری دیکەی ژنانیان لە شارە کوردنشینەکانی سنە، دیواندەر، بانە و سەردەشت دەستنیشان کردووە. ئەوانەی لە سنە و دیواندەرەن لەلایەن زیائەددینی و سێ دانەی تریان (دوویان لە بانە و یەک لە سەردەشت) لەلایەن ئەبوبەکر پیرانەوەن. کە پەیکەرێکی سپین و باڵاپۆشیان لەبەردایە و هەیکەڵی دایکن.  پەیکەرێکی زێڕینی شاعیر پەروین ئیعتێسامی لە شاری تەورێز  لە باخچەی ماڵی باوکیدا هەڵکەوتووە، کە بۆی کراوەتە مۆزەخانە. لێرەوە ئەم توێژینەوەیە سەرنجی خەڵک بۆ پەیکەری تاکەکەسی ژن ڕادەکێشێت، کە هۆکارێکی گرنگە بۆ تواناسازی وەک زۆرێک لەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە جەختی لەسەر کراوەتەوە. بەشەکانی خوارەوەی ئەم توێژینەوەیەدا، دوای ناساندنی میتۆدۆلۆژیا یان شێوازناسی ، پەیکەری مەستوورە ئەردەڵان و میراتە سەرهەڵداوەکەی دەخرێتەڕوو. پاشان تەرکیز دەگوازرێتەوە بۆ دروستکردنی پەیکەرەکانی تری زیائەدینی و بۆ گوتاری هونەری نوێ، ئەو نمایش و بەرهەمانەی کە ئیلهامبەخش بووە، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە ناسنامەی کوردایەتیی مەستورە و ژنبوونی.

شێوازناسی

توێژینەوەکە لەسەر بنەمای کاری مەیدانی ئەتنۆگرافی، فۆتۆگرافی، شیکاری دەق و چاوپێکەوتن و گفتوگۆی نیمچە پێکهاتەیی لەگەڵ ٢٧ هونەرمەندی کورد، وێنەگر، نووسەر، چالاکوان، ئەکتەر، دەرهێنەری سینەما، توێژەر، خوێندکار، دارتاش و ئەندامێکی خێزانی ئەردەڵان، کە ١٧ کەسیان ژن و ١٠ کەسیان پیاو بوون، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو. نۆزدە دانە لە چاوپێکەوتنەکان لە سنە ئەنجامدراون، چوار لە بانە و دوو دانش لە تاران، بە شێوەیەکی سەرەکی لە تەمموزی 2022 دا بەڕێوە چوون. سێ چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسانێک ئەنجامدرا کە لە بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئەمەریکا دەژین و کە زانراون کە پەیوەندیان بە بابەتەکەی مەستوورەوە هەیە. گرنگ ئەوەیە کە زۆرینەی چاوپێکەوتنەکان بە زاراوەی سۆرانی و سنەیی ئەنجامدراون، یەکێکیان بە فارسی و سێیان بە ئینگلیزی. ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکان بە زاراوە باوەکان متمانە زیاتر دەکات و ئەو تەوەرانە دەخاتە ڕوو کە لە کاتی قسەکردن بە زاراوەی فەرمیی ڕەنگە ئاشکرا نەبن.

نووسەرەکان پەیوەندییان بە هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانەوە کرد کە مەیلی خۆیان بۆ مەستوورە و زیائەددینی دەربڕیبوو، یان بەهۆی سەرقاڵییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانیانەوە چاوەڕوانی ‌حەز و مەیلیان لێ دەکرا. نووسەرەکان هونەرمەندانیان هەڵبژاردووە چونکە پێیانوایە کە خاوەنی خەیاڵن. پرسیار لە ژنە هونەرمەندان و چالاکوانان کرا کە ئاخۆ مەستوورە و کارەکانی و پەیکەرەکەی دەناسن و ئەو و پەیکەرە چییان پێ دەڵێت. بۆ دەرخستنی ڕەنگدانەوەیەکی وردتر، وێنەیەکی پەیکەرەکە بەکارهێنرا. لەکاتی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ جەمال ئەحمەدی ئایین و هادی زیائەددینی ، نووسەران تیشکیان خستە سەر هۆکارەکانی سۆز و ئارەزووی ئەدەبی و هونەرییان بۆ مەستوورە و مێژووی پەیکەرەکە. توێژینەوەکە سوودمەند بوو لە گفتوگۆیەکی کاتی وەک لەگەڵ دارتاشەکە، بەڵام توێژینەوەکە لە ئێران بە شێوەیەکی حەتمی سنورداری هەبوو. دەبێت وریایی ببێتە مۆتۆی سەرەکی، چونکە چالاکوانان و هونەرمەندان زۆرجار لەژێر چاودێری ئیتلاعاتدا بوون و چاوپێکەوتنی ئاشکرا لەگەڵیاندا لەوانەیە مەترسی بۆ بەشداربووان و نووسەران دروست بکات. لەبەر ئەو هۆکارە، جگە لە چەند کەسایەتییەکی دیاری کورد، ناوی بەشداربووانی توێژینەوەکە گۆڕدراوە.

تێگەیشتن لە میرات لەم لێکۆڵینەوەیەدا نە تەنیا لە تەنیا وێناکردنی کەسایەتییەکی مێژوویی کورد تێدەپەڕێت. بە پێچەوانەوە، وەک کردەوەیەک بۆ پەیوەندی، ئەزمونێکی مانادار و بەهێزکەر دەبینرێت، چونکە “کاتێکی ڕاستەقینەی میراتی کاتێک هەستەکانمان و هەستکردن بە خودمان بە ڕاستی سەرقاڵن لە کردەوەی گواستنەوە و وەرگرتنی یادەوەری و زانیارییە”. ئەم جۆرە کردەوانە خەیاڵی ئەخلاقی دەهێننە ئاراوە، کە بۆشاییەکانی نێوان بیرۆکەی پوخت و بیرەوەری و تێبینییەکان پڕدەکاتەوە، هۆشیاریمان دەخاتە سەر ڕەهەندە جۆراوجۆرەکان کە لە دۆخێکدا جێگیرکراون و کاریگەری لەسەر کردەوەکانمان هەیە. بۆیە خەیاڵ میوانداری دەکات، نوێ دەکاتەوە و بیرەوەریمان دروست دەکات و بەم شێوەیە پانتاییەکی نادیاری کارپێکردن بۆ نمایشی شوێنەوار پێکدەهێنێت. ئەم فەزایە دەتوانرێت زیاتر پەرەی پێبدرێت لە ڕێگەی هونەرییەوە لە گۆڕینی بۆ شتێکی بەرجەستەی وەک پەیکەری مەستوورە.

نووسەرەکان میرات وەک “ڕابردووی ئێستا” دەبینن و بەتایبەتیش سەرنج دەخەنە سەر هەر ” خراپ بەکارهێنانی ” ڕابردوویەک کە لە پێداویستییەکانی ئێستای خەڵکدا سەرچاوە دەگرێت. بە دووبارە دەستەواژەکردنی واتەرتۆن و واتسۆن، دەتوانرێت بڵێین کە ئەزموونی میرات لە چوارچێوەی خەیاڵ و نوێنەرایەتیکردن و لە دەرەوەی کایەی خەیاڵ و نوێنەرایەتیدا بنیات دەنرێت، لەوانەش ئەتوانرێ بە ساتەکانی بەشداریکردنی بابەتیی و نێوان سوبژێکتیڤ و یاریی نێوانیان ئاماژ بکرێ. وەک دەردەکەوێت، ئەم یارییانە لە ئەنجامدا نمایشی فرە چینە کە ئاماژە بە گوتارە هەبووەکان دەکەن و بە فۆڕمی نوێ، چ ماددی و چ ناماددی، دروستیان دەکەنەوە. لەوانەیە وەک پەیکەرێک کە لە ئیلهامبەخشی جۆراوجۆری زارەکی و ئەدەبی و عیرفانییەوە سەرهەڵدەدات، یان وەک پراکتیزەیەکی ئینتیمی سەردانی پەیکەری مەستوورە و پەیوەندت گرتن لەگەڵیدا بێتە ئاراوە. ئەوان لە کۆمەڵێک فۆڕمی هونەری نوێدا بنیات دەنرێنەوە، کە زۆرن بۆ بازنەی ئەم توێژینەوەیە. جگە لەوەش، ئەم جۆرە نمایشانە نەک هەر کارلێکەکانی ئێستا پێکدەهێنن بەڵکو دەگەنە “بینەرانی خەیاڵی و داهاتوو”. پرۆسەی کوردی دروستکردنەوەی وێنەی مەستوورە ناتوانرێت لە هەوڵی جوانکاریدا کورت بکرێتەوە، هەروەها ناتوانرێت پراکتیکی سەردانیکردنی پەیکەرەکەیان تەنها وەک کات بەسەربردن و گەشتیاری هەست پێبکرێت. بە شوێنکەوتنی وو و هۆو، پێدەچێت ئەم پراکتیزانە خاوەنی مانایەکی قووڵی ئەخلاقی و سیاسی بن و “مەبەستی چالاککردنی هەستێکی فەزیلەتن”، خەیاڵی ئەخلاقی وروژێنن و بەم شێوەیە مرۆڤەکان بەهێز دەکەن.

سەرەتا هەستی فەزیلەت و خەیاڵی ئەخلاقی پەیوەست بوو بە کوردایەتی یان “کورد بوون”ەوە، کە نوێنەری گرووپێکە کە زمان و میراتی کولتووری و ئارەزووە سیاسییەکانیان لە لایەن هەردوو ڕژێمەکانی ئێرانی واتا شای پەهلەوی و ئایەتوڵڵاکانەوە سەرکوت کراون. بە جێبەجێکردنی چەمکی تونبریج و ئاشۆرس بۆ “میراتی ناتەبا”، دەتوانین بڵێین کە میراتی فەرمی ئێران کە لە سەدەی بیستەمدا بە توندی جەختی لەسەر گەورەیی و توانای یەکخستنی زمانی فارسی و ئەو کولتوورەی تێیدا دەربڕاوە، مەیلی ئەوەی هەبووە کە نەتەوەکانی دیکە بە میرات نەبات ، هەروەها پەراوێزخستن و سەرکوتکردنی ئەزموون و زمان و کولتوورە مێژووییە جیاوازەکانیان. ڕێژیمی ئێران هەوڵی دەدا هەم ئەو تۆمارە مێژووییە ڕەت بکاتەوە کە میراتی نەتەوەکانی دیکەی تیادا ڕەگ و ڕیشەی داکوتاوە و هەم بە کەمینەکردن و مۆزەخانەکردنیان، نەتەوەیی مۆدێرنی گرووپەکانی دیکە لابدات. ئەم سیاسەتە لەسەر دروستکردن و قوڵکردنەوەی دابەشبوون بوو لە نێوان دوو چەمکی “فەرمی” کە بە دەوڵەتی ئێران ناسێندرا، و “لۆکاڵ” کە پەیوەندی بە کەمینەکانی جۆراوجۆرەکانەوە هەندێک جاریش بە یاخیبووەکانەوە هەیە.

ئەوە تەنیا کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکو زۆرێک لە ناڕازییەکان و ڕۆشنبیرانی ئێرانین کە مەیلیان بۆ چاوپۆشیکردن یان بێدەنگکردنی کەمینەی کورد هەیە. بەربڵاوترین شێوەی بێدەنگکردن بریتییە لە بەکارهێنانی وشەی “ئێرانی”یە نەک کوردی. بێگومان وشەی “ئێرانی” کوردی دەگرێتەوە، چونکە زمانی کوردی سەر بە خێزانی زمانی ئێرانییە. بەڵام زۆرتر لەو وشەیە بۆ کەمینەکردنی هەر بەشدارییەکی کورد لە ئێراندا بەکارهاتووە. نوێترین نموونەش ژینا ئەمینییە کە لە سەرچاوە ئێرانییەکاندا زۆرجار تەنیا بە ناوی فەرمی خۆی “مەهسا” ناودەبرێت و بە دەگمەن باسی ناسنامەی کوردایەتییەکەی دەکرێت. هەمان شت لەگەڵ دروشمی شۆڕشی ٢٠٢٢دا،(ژن، ژیان، ئازادی) کە پێشتر دروشمێکی چەپی کورد بوو کە لە نێو کوردەکانی تورکیا و سوریادا جێی بایەخ بوو. لەم دواییانەدا، وەرگێڕدرا بۆ فارسی و بە     “زن، زندگی، آزادی” پێشکەشی جیهان کرا، بە ئاماژەکردنێکی زۆر کەم بە سەرچاوەی کوردییەکەی. لێرەوە میراتی ناتەبایی پێکدێت لە:  لە لایەک – پشتگوێخستن یان بێدەنگکردنی شوناسی کوردی لەلایەن لایەنی ئێرانییەوە و – لە لایەکی تر – بەرەنگاری ئەم سیاسەتە لەلایەن کوردەکانەوە، کە جەختکردن لەسەر بوونی ڕابردوو و میراتە کوردییەکە بوو. بە درێژایی سەدەی بیستەم، هەردوو ڕژێمی پەهلەوی و ئیسلامی گرنگییەکی کەمیان بە میراتی مەستوورە ئەردەڵان نیشاندا. ناونانی پەیکەرەکە وەک “ میراتی نەتەوەیی ئێران ” تەنها دوای ئەوەی بوو کە کارە هونەرییەکە بۆ کوردەکان گرنگ بوو کە دەکرێ وەک مەبەستێک بۆ کۆنترۆڵکردنی گێڕانەوەی میراتی سەرهەڵداو لێکبدرێتەوە.

ئەوەی لەدوای ئەوە دێتە ئاراوە ئەوەیە کە کوردبوون لە ئێراندا وابەستەیی و گرنگیدان بە میراتی مێژوویی، زمانەوانی و کولتووری کوردی، کە وەک “جیاواز” لە میراتی فارسی یان ئێرانی، یان لانیکەم “هاوشێوە نییە” هەست پێدەکرێت. بەپێچەوانەی گوتاری فەرمی، ئۆپۆزسیۆنی کوردی، کورد بە “کوردی نیشتمانی” دەزانێت، نەک بە “کوردی ناوچەیی” یان “کوردی عەشایەری”. ئەمە لە زۆربەی چاوپێکەوتنەکاندا دەرکەوت. وتووێژکاران ئاماژەیان بە پێوەندی لەگەڵ میراتی کورد لە وڵاتانی دراوسێ کرد و خواستیان بۆ کارلێککردن لەگەڵ میراتی جیهانی بەبێ دەستێوەردانی دەسەڵات و کولتووری ئێران دەربڕی. وەک لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەدا دەرکەوتووە، چیتر میراتەکە لەلایەن کوردەوە تەنیا وەک “کوردی نەتەوەیی” هەست پێناکرێ بەڵکو وەک بەشێکی دانەبڕاو لە میراتی جیهانی هەست پێدەکرێ. هەر وەک لە درێژەدا دەردەکەوێ، مەستوورە کە ژیاننامەکەی میرنشینەکانی ئەردەڵان و بابان (ئەمڕۆی باشووری کوردستان) بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پەیوەندییەکی بەستنەوەی ڕۆژهەڵات و باشوور (هەرێمی کوردستانی)ە. بەڵام وردە وردە بەهرەی مەستوورە و ژیان و مردنی دڵتەزێنی لە دەربەدەری لە بابان، پەیوەست بوو بە مێژوو و ئازار و ڕزگاری ژنانەوە. لێرەوە بە بەشداریکردنی جێندەر، میراتی مەستوورە و سیاسەتی ناکۆکی کوردی بە ڕەهەندێکی نوێ دەوڵەمەند کراوە. بۆیە هەستی فەزیلەت کە پێشتر باسمان کرد لە پێوەندی لەگەڵ مەستوورەدا بە دوو شێوە بە سیاسی دەکرێت. هەم بانگەوازی خەباتی فەرهەنگی و نەتەوەیی کورد و هەم بۆ خەباتی ژنان لە ئێراندا دەکات کە لە دۆخی ژنانی کورددا، یەکتربڕانە.

ماه شەرەف خانم کوردستانی بە ناسناوی ئەدەبی مەستوورە بە واتای “شاراوە” و “داپۆشراو” دێت. مەستوورە هەروەها نووسەری کتێبێک بوو لەسەر فیقهی ئیسلامی کە تەقوای ئەم ژنە موسڵمانەمان وەبیر دەهێنێتەوە. تەقوای موسڵمانان ئەمڕۆ لە لایەن زۆرێک لە ژنانی ئێران لە خەباتیان دژی حیجابی فەرزدا بەرەوڕووی تەحەدا دەبێتەوە. بەڵام پەیکەرەکەی مەستورە لە بەندی حیجابی زۆرەملی دا نابیندرێ ، بەڵکو بە تاس کڵاوی کوردییەوە بەرچاو دەکەوێ. بۆیە چارەسەری هونەری، ئەگەرچی ڕەگ و ڕیشەی لە دیدگای زیائەددینی بۆ ڕابردووی کورددا داکوتاوە، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەستی کرد بە گرێ دانەوەی ئێستای کورد و ئێرانی. لەبەر ئەوەیە، لەم سەردەمەدا، ئەو سەرپۆشەی کە زیائەددینی لە پەیکەرەکەدا بە کاری هێناوە، ڕەنگدانەوەی ناڕەزایەتییە لەگەڵ حیجاب، کە یان بە پۆشینی لەچک یان بە گۆڕینی بە تاس کڵاو دەردەبڕدرێت. لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری سنە ژنانێک هەبوون کە دژی ‌حیجابی زۆرەملی ڕووبەند و سەرپۆشیان لابرد و دژی ئەم ڕەوتە وێستانەوە. ئەم هەڵوێستە ڕادیکاڵە دژە حیجابە لە سەرتاسەری ئێراندا دوای شەهید بوونی ژینا ئەمینی چڕتر بووەوە. بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە دژایەتی کورد لە سنە موسڵمانە پراکتیزەکارەکانیش دەگرێتەوە، وەک ئەوانەی کە پێڕەوی ئەحمەد موفتیزادە (١٩٣٣-١٩٩٣)، ڕیفۆرمخواز و سیاسەتمەداری سوننە بوون؛ ئەم ژنانە ڕۆڵێکی چالاک دەگێڕن و بۆ ئەوان باڵاپۆش هێمای ستەم نییە. ئەوان وابەستەی کوردایەتین و جلوبەرگی کوردی مەستوورە بە پێشێلکردنی یاساکانی ئیسلامی نازانن. لە هەمان کاتدا ئیسلامی شیعەی سیاسیکراوی کۆماری ئیسلامی بە ستەمکار و پێشێلکردنی ئەخلاقی ئیسلامی دەزانن.

لە کۆتاییدا، لە ململانێیەکدا سەبارەت بە دانانی پەیکەری مەستوورە لە سنە، ئایین و میراتی موسڵمانان، بوو بە سەرمایە لە دانوستاندن لەسەر وردەکارییەکان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێرانی . بۆیە دیارە کە کوردەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان پەنا بۆ گێڕانەوەی میراتە ئیسلامی و ئێرانییەکان دەبەن و هێڵێک لە نێوان ناسنامە و میراتە کوردییەکان و ئێرانییەکاندا دانانرێت. بارودۆخەکە بەندە بە چەندین بگۆڕەوە، وەک: هەست کردن بە گوشاری دەوڵەت، ئایدیۆلۆژیای پەیڕەوکراو، زمان و ئەو چوارچێوەیەی کە گفتوگۆی تێدا دەکرێت، هەستی پێوەندی و پێگەی گفتوگۆکار، شوێنی گفتوگۆکردن، هتد. بۆیە، تاوتوێکردنی میراتی مەستوورە لە دەرەوەی “خوێندنەوەی تاکەکەسی”یە. وەک عەتا نەهایی، نووسەری کورد کە وێنەی مەستوورەی لە یەکێک لە کورتە چیرۆکانیدا بەکارهێناوە، جەختی کردووەتەوە، بە دڵنیاییەوە ئەوە سیمبولێک نییە کە بزووتنەوەی جەماوەری پەیڕەوی بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، پەیکەرەکەی مەستوورە بوو کە بووە هۆی ناساندنی وێنە چاپکراوەکانی مەستوورە، و تەنانەت پەیکەرەکە بە شێوەی کۆپی بچوکتر کە لەلایەن زیائەددینی و یاریدەدەرەکانیەوە بەرهەم هێنرا و گەیشتە خاوەنانی تایبەت. لەگەڵ ئەوەشدا، وەک لە هەموو چاوپێکەوتنەکاندا دەرکەوتووە، “هەستکردن” و “بوون” لەگەڵ مەستوورە دەبێتە ئەزموونێکی خەیاڵیی ئینتیماڵیی خود، کە هەم تاکەکەسییە و هەم کۆمەڵە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمە زیاتر سنووردار دەبێت بە چالاکیی قەبارە بچووک و بەشداریی هونەریی و فیکری، هەرچەندە، وەک لە لایەن زیائەددینیەوە ڕاگەیەندراوە، پەیکەرەکەی بە مەبەستی پەروەردەکردنی جەماوەری کورد بووە. سەرەڕای ئەم پەیوەستبوونە لە ئاستێکی کەمدا، بەڵام یادەوەری و ئەندێشە بوونەتە ئامرازێک بۆ داڕشتنی چەندین لایەنی نادیاری میراتی کورد و بەرخۆدان، وەک متمانەی هونەرمەندانی ژن بۆ چوونە ناو جیهانی پیاوان بە پەیامەکانیانەوە.

مەستوورە ئەردەڵان و میرات سازکردنی ناتەبای کورد

مەستوورە لە ساڵی 1805 لە میرنشینی ئەردەڵان لەدایک بووە، کەسایەتییەکی مێژوویی سەرنجڕاکێشە و هێشتا لە دەرەوەی کوردستان زۆر کەم ناسراوە. ئەو لە خێزانێکی قادری تەریقەت لەدایک بووە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشین و پایتەختەکەی سنە کە لەلایەن بنەماڵەی ئەردەڵانەوە بەڕێوە دەبرا. سەرەڕای ژن بوونی، بەهۆی باوکی کە بە ڕۆشنبیر ئەناسرا، مەستوورە پەروەردەیەکی تێروتەسەلی وەرگرت و هەر زوو لە سنە وەک شاعیرێکی بەهرەمەند ناسراو بوو و بە فارسی و کوردی شێعری دەنووسی. ئەمە بە ئاشکرا وای لێکرد کە ببێتە بەربژێرێکی سەرنجڕاکێش بوو بۆ ئەوەی ببێتە ژنی دووەم (1826)ی فەرمانڕەوای نوێ، خسرەو خان (1805-1834)، کە پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ کچی شای قاجار کردبوو. چیرۆکەکان باس لەوە دەکەن کە خسرەو خان و مەستوورە یەکتریان زۆر خۆشدەویست، کە لە گۆرانی فۆلکلۆری و شیعری خۆشەویستی و لاواندنە جوانەکاندا دەنگدانەوەی هەیە کە مەستوورە دوای مردنی پێشوەختی مێردەکەی نووسیویەتی. لە کاتێکدا لە شیعری فارسییدا پەیڕەویی شێعری عەرەبی توند و ترۆپی ئەدەبی فارسی کردووە، لە شیعرە کوردییەکانیدا فەرهەنگی سادە و زمانی فیگوراتیڤی ڕوون بەکارهێناوە کە پڕە لە ئاوازی تایبەتی و تایبەتمەندی بێهاوتای مێینە.

وەک ئەندامێکی نوێی بنەماڵەی فەرمانڕەوا، مەستوورە هاندرا بۆ نووسینی کتێبێکی مێژوویی کە مێژووی بنەماڵەی ئەردەڵان و میرنشینەکە نیشان بدات. بەم شێوەیە، ئەو بەردەوام بوو لە نەریتێکی پێشوو بۆ تۆمارکردنی مێژووی کورد بە زمانی فارسی، کە مێژوونووسی ڕووسی ئیڤگینیا ڤاسیلیڤا بە “ژانرێکی جیاواز لە مێژووی بنەماڵەی ناوخۆیی” وەسفی کرد. لە توێژینەوە بەراوردکارییەکانیدا، ڤاسیلیڤا پێشنیاری کرد کە هەرچەندە مەستوورە زانیاری لە پێشینەکانی وەرگرتووە، بەڵام بە دەگمەن کۆپی کردن لە کارەکانیدا بیندراوە. مەستوورە سەرچاوەکانی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بە چیرۆکە زارەکی کرد کە لە ئەردەڵانەکانەوە وەریگرتبوو، بۆ سەلماندنی زانیاری، ڕەوانبێژی و داهێنانەکەی. ئەو پێشەکییەکی بۆ شەریعەتی ئیسلامی نووسی وەک ڕێنمایی ئایینی بۆ ژنان. پاش مردنی خەسرەو خان، ژنی دووەمی کە میراتگری نەبوو ناچار کرا ئاوارە بکرێت. لە سلێمانی (میرنشینی بابان) پەناگەی دۆزیەوە، دواتر هەر لەوێ کۆچی دوایی کرد و نێژرا.

بەرهەمەکانی مەستوورە تەنها لە ساڵانی 1920دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە کۆکردنەوەی کرد، کاتێک شیعرەکانی بۆ یەکەم جار بە فارسی کۆکرانەوە و بڵاو کرانەوە بە ناوی دیوانی ماه شەرەف خانم کوردستانی موتەخەلس بە مەستوورە. ئەمەش ئیلهامبەخش بوو بۆ مریەم ئەردەڵان (١٨٩٣-١٩٦٧)، ئەرمەنییەک کە هاوسەرگیری لەگەڵ دیپلۆماتکارێکی کورد کردووە، بۆ دامەزراندنی و ناوی مەستوورە، لە ساڵی ١٩٢٧، یەکەم قوتابخانەی کچان لە سنە بوو، کە ئەویش بەڕێوەبەریەکەی وە ئەستۆ گرت. ئەو پێی وابوو کە کامڵبوون و مەعریفە تەنانەت بۆ زیاتر لە سەد ساڵ، مرۆڤ نەمر دەکات. ئەم دوو ڕووداوە دەتوانرێت پەیوەندی بە زیادبوونی پابەندبوونی ڕۆشنبیرانی کورد بە کەلەپووری کوردایەتی و پەروەردەوە هەبێت کە لە دەیەکانی یەکەمی سەدەی بیستەمدا بەدی کراوە. بڵاوکردنەوەی مێژووی مەستوورە لەلایەن ناسر ئازادپور لە ساڵی 1946 هاوکات بوو لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد (1946) کە هەوڵێکی گرنگ و کورت خایەنی کورد بوو بۆ دامەزراندنی ئۆتۆنۆمی لە دەسەڵاتدارانی ناوەندی ئێران لە ژێر چاودێری سوپای سۆڤیەت لە شاری مەهاباد ڕاگەیەنرا و بە مەهاباد یان کۆماری کوردستان ناسراوە، لەلایەن زۆرێک لە کوردەکانی بەشەکانی تری کوردستانەوە پشتگیری لێ کرا، لەوانە هێزە سەربازییەکانی مەلا مستەفا بارزانی لە عێراق بوو. هەرچەندە پاش کشانەوەی سوپای سۆڤیەت و هەستکردن بە مەترسی نزیکی کوشتاری خەڵکی مەدەنی لەلایەن سوپای ئێرانەوە سەرۆک قازی محەمەد بڕیاری دا خۆی لە شەڕ بەدوور بگرێت. هێزەکانی بارزانی مەهابادیان جێهێشت و پەنایان بردە یەکێتی سۆڤیەت و سوپای ئێران لە کانوونی یەکەمی 1946 چووە ناو مەهاباد و کۆتایی بە ئۆتۆنۆمی کورد هێنا. سەرکردە سیاسییە سەرەکییەکانی لە ئازاری 1947 لە سێدارە دران. هەندێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەردەڵان و خودی ئازادپور لەو سەردەمەدا چالاکانە لە سیاسەتی کورددا تێوەگلاون و پرۆسەی بەرەوپێشبردنی سەربەخۆیی کورد بە ناچاری بایەخی بە مێژووی کورد دەوروژاند. بەگوێرەی ئایین، پاش ڕووخانی کۆمار، بەهۆی چەوساندنەوە و کۆتوبەندەکانەوە، ئاسان نەبوو. مێژووی مەستوورە کە بۆ چاپ ئامادە کرابوو بە ناوی مێژووی کوردەکان بڵاوبکرێتەوە. کارەکە لە کۆتاییدا ساڵی 1949 لە ژێر ناونیشانی تاریخ ئەردەڵان دا بڵاو کرایەوە. هەرچەندە لە بەرواری 1946 وەک ساڵی بڵاوکردنەوە مایەوە و بەم شێوەیە کتێبەکە بە شێوەیەکی سیمبولی پەیوەست بوو بە کۆماری مەهاباد و دۆخی کوردەوە هەرچەندە ناونیشانەکەی دەبوو بگۆڕدرێت.

کۆکردنەوەی بەرهەمەکانی مەستوورە تا کۆتایی سەدەکە دەستی پێنەکرد هەرچەندە لە شەستەکان و حەفتاکان لە هەندێک بڵاوکراوەی فارسی دانرابوو بۆ نموونە لە کۆمەڵێک شێعری ئێرانی و لە ئینسایکلۆپیدیای ژنانی بەناوبانگی ئێران کە پێشکەش بە شاژن فەرەح پەهلەوی کرابوو . لە ساڵانی حەفتاکان شێعرەکانی لە بەرنامەیەکی کوردیدا لەلایەن محەممەد سدیق موفتی زادە لە ڕادیۆی تاران دەخوێنرایەوە. دەقی پەخشەکە دواتر لە لایەن محەممەدعەلی قەرەداخی لە باشور (2021) بڵاوکرایەوە. لە ساڵی 1990، یەکەم وەرگێڕانی مێژووی مەستوورە لەلایەن ڤاسیلیڤا لە یەکێتی سۆڤیەت بڵاو کرایەوە کە لەوانەیە کاریگەری هەبووبێت لەسەر کوردەکانی عێراق کە لەوێ دەخوێنن. وەرگێڕانی کوردی سۆرانی لەلایەن شاعیر هەژار موکریانی لە ساڵی 2002 دا لە باشور بڵاو کرایەوە. پاش داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا (2003) و دانپێدانانێکی سیاسی بە هەرێمی کوردستان لە عێراق، بایەخدان بە مەستوورە لەو ناوچەیەدا بە ئازادی نیشان درا. زیائەددینی بانگهێشت کرا بۆ دانانی پەیکەرێکی ئەو لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان. پەیکەرە چوار مەترییەکە کە لە سنە دروستکراوە، بە بارهەڵگرێک بەسەر سنووری ئێران و عێراقدا تێپەڕیوە و لە ساڵی 2005 لە یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتیمەستوورە کە بە پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی رێکخرابوو، ئاشکرا کرا. ئەم ڕووداوە لە ڕۆژهەڵات دەنگدانەوەی هەبوو و تەنانەت هەستی ئیرەیی وروژاند، ئەمەش هەر بووە هۆی یارمەتی دانی زیائەددینی.

دەرکەوتنی کەلەپووری مەستوورە بیرۆکەی نەتەوەیی کورد دەردەخات کە ناگونجێت لەگەڵ سیاسەتی مەرکەزییەتی ئێران کە ئۆتۆنۆمی کوردەکانی پوچەڵ کردەوە. لەگەڵ ئەوەشدا تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی چالاکانەی ژنانی کورد و ئارەزوویان بۆ خوێندن سەرەڕای ئەوەش، دوو نوێنەرایەتی هاوشێوەی مەستوورە کە زیائەددینی دروستی کردووە، کە لە هەردوو لای سنوور دانراون،لەسەر پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوور گەواهیدەرن. ئەم پەیوەندییە هەروەها لە بەڵگەنامەی ڕێگا بۆ کوردستان (2013) لەلایەن پرشەنگ سادق وەزیری ئاشکرا کرا، کە زیائەددینی و کارگەکەی لە سنە نیشان دەدات و چیرۆکی باوکی دەرهێنەر دەگێڕێتەوە کە لە سنەوە بۆ سلێمانی گەشتی کردووە بۆ ئەوەی ڕابردووی کوردیی خێزانەکە ئاشکرا بکات و بە دووبارەکردنەوەی گەشتە سەختەکەی و سەردانی گۆڕەکەی لە باشور، ڕێز لە مستۆر بگرێت.

لە ئەدەبەوە بۆ پەیکەرتاشی گشتی و براندی جیهانی: جەمال ئەحمەدی ئاین و هادی زیائەددینی

سەرەڕای هەلومەرجی سیاسی و کۆمەلایەتی سەختی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەدەی بیستەم و بیست و یەکدا، بڵاوبوونەوەی کارەکانی مەستوورە وردە وردە بایەخێکی زیاتری بۆ ئەو وروژاند و ئارەزووی ناساندنی لە نێو دانیشتوانی سنە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و تەنانەت لە سەرانسەری جیهاندا دروستکرد. ئەم ئارەزووە هانی بەکارهێنانی جۆراوجۆری کەلەپووری دا. هەرچەندە ئەو نمایشانەی لەم بەشەدا باسکراون هێشتا ناتوانن بە فێمینیستی وەسف بکرێن، بەڵام لایەنی کوردییان لە کەلەپووری مەستوورەدا چەسپاندووە و سەرنجیان بۆ ژنی کورد و کەسایەتی و تواناکانی ڕاکێشاوە.

شاعیر و نووسەر و مێژوونووس جەمال ئەحمەدی ئایین یەکێک بوو لە یەکەمین کەسەکان کە ماندوونەناسانە لە ئەرشیفی تایبەتدا هەڵکۆڵی و توێژینەوەیەکی لەسەر ژیانی مەستوورە لە ڕۆژهەڵات و باشوور ئەنجامدا. ڕۆمانەکەی بە ناوی “برگ هایی از تاریخ سر به مهر” بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین خاڵەکانی سەرچاوە و ئەحمەدی ئایین خۆی بوو بە شارەزایەک کە هونەرمەندانی تری وەک هادی زیائەددینی ڕاوێژی پێبکەن. هەرچەندە، ئەوەی یەکسەر دەردەکەوێت ئەوەیە کە توێژینەوەکەی ئەحمەدی ئایین و زیائەددینی نەک تەنها هەوڵی دۆزینەوەی ڕاستییە مێژووییەکان دەدەن سەبارەت بە مەستوورە، بەڵکو پەیوەندییەکی نزیکی لە خەون و بینینە نادیارەکانیاندا دەردەبڕن کە لە خوێندنەوەیەکی نزیکی شێعرەکانی و پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ ئەو شوێنانەی پەیوەندییان پێوە هەیە.

لەنێو هەموو سەرچاوەکاندا، ئەحمەدی ئایین ئاماژەی بە شێعری کوردی مەستوورە کرد کە سەرنجی ڕاکێشاوە و وای لێکردووە زیاتر لەسەر خۆی و کوردستانی سەدەی نۆزدەهەم بخوێنێت. جێی سەرنجە ئەحمەدی ئایین خۆی وەک شاعیر و نووسەرێکی زمانی فارسی ناساندووە ، بەڵام ئەو جەختی لەسەر کاریگەری “هەستە بەهێز و بەسۆزەکان” کرد کە لە شیعرە کوردییەکانیدا دەردەبڕدرێت، کە بە قووڵی کاریگەری هەبووە. ئەو سەرنجی بابەتی گۆرانی مێینەی ڕاکێشا کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا بە ئاشکرا باسی خۆشەویستی خۆی بۆ پیاوێک دەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا، لە وەسفکردنی ڕۆمانەکەیدا، ئەحمەدی ئایین ئاماژەی بەوەدا کە وێنای لاواندن و ماتەمینی ئەو دەکات نەک تەنها ئاماژە بە ژیانی تایبەتی خۆی بەڵکو بۆ بارودۆخی سیاسی کوردستانی سەدەی نۆزدەهەم دەکات:

من سەرنجم خستە سەر خۆشەویستی ئەو بۆ خوسرەو خان. ئەم بەشە بەرچاوە کە ئەو زۆر بە ڕێزەوە باسی خۆشەویستی خۆی دەکات، و لاواندنەوەکانی بۆ خەسرەو خان زۆر گرنگ بوون بۆ نووسینەکانم. ئەو سەردەمێک بوو کە دوو میرنشینی گرنگی کورد (ئەردەڵان و بابان) ڕووخابوون، و مەستوورە شاهیدی ئەو داڕمانە بوو. لە ڕۆمانەکەمدا ماتەمینی بۆ خەسرەو خان فراوان کرد بۆ وەسفکردنی ڕووخانی مێژوویی میرنشینە کوردییەکان. تیشکی خستە سەر ڕووداوە مێژووییەکانی وەک مێژووی ئەردەڵان و بابان و شاهیدی براکوژی نێوان کوردەکان بووە (…) کەواتە، بە شێوەیەکی گشتی، دەشێت مەستوورەش شیوەنی ڕووخانی میرنشینەکان بووبێت.

لێکدانەوەی ئەحمەدی ئایین بۆ شێعرەکانی مەستوورە لە خوێندنەوەی ئەدەبی مێژوویی تێدەپەڕێت، تەنانەت “خراپ بەکاریهێنان” دەکات بۆ پێشنیارکردنی دیدێکی ئەدەبی تر، کە تێیدا مەستوورە هەم ژنێکی ئەویندارە و هەم ژنێکی سیاسەتمەدارە کە هۆشیاری نەتەوەیی کوردییە، نەک تەنها ماتەمینی خۆشەویستەکەی بەڵکو بۆ میرنشینە کوردییە ڕووخاوەکانیش دەگێڕێت. بەم پێیە، لە ڕۆمانەکەیدا، ئەحمەدی ئایین بە ئاڵوگۆڕ مامەڵەی لەگەڵ ژیانی تایبەتی مەستوورە و مێژووی هەردووک میرنشینە کوردییەکان کردووە. سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئەو وتارێکی ئەکادیمی پێشکەش نەکردووە بۆ سەپاندنی خوێندنەوەی خۆی بەسەر شیعرەکانی مەستوورە. لەجیاتی ئەوە، ئەو ئەم خوێندنەوەیەی وەک “ئەگەرێک” مامەڵەی لەگەڵ کرد و لێکدانەوەی پێشنیارکراوی خۆی لە کەلەپووری سەرلەنوێ ئەنجامدراو، لە ڕۆمانە هاوچەرخەکەی دا خستۆتە ڕوو. گرنگە جەخت لەوە بکەینەوە کە لە کاتی گفتوگۆکەمان لە سنە، ئەو زۆر جار شیعرەکانی مەستوورەی ئەوتەوە، چونکە بۆ ئەو، بیرکردنەوە و قسەکردن دەربارەی مەستوورە لەگەڵ پێشکەشکردنی شیعرەکانی بە دوو بابەتی جیایی هەڵنەگر دەزانێت. ئەمە بە ڕوونی ڕۆڵی خەیاڵی ئەدەبی لە پرۆسەی بیرکردنەوەدا دەردەخات. ئەو بانگەشەی ئەوەی کرد کە مەستوورە خۆی ڕێنمایی کردووە بۆ دۆزینەوەی هەندێک شت دەربارەی ژیانی. بۆ نموونە، لە خەوندا فەرمانی پێکرد شیعرەکەی لەو کۆکراوەیە بخوێنێتەوە کە ئامادەی کردبوو، بەڵام بۆی دەرکەوت کە شیعرەکە لە کتێبەکەدا دیار نییە، ئەمەش وای لێکرد هەڵەکەی لە چاپێکی نوێدا ڕاست بکاتەوە.ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لە چوارچێوەی کوردیدا بەرهەمهێنانی مەعریفە و کەلەپووری تەنیا ئیلهام لە توێژینەوەی مێژوویی هاوچەرخ یان ئایدیۆلۆژیای نەتەوەیی وەرناگرێت بەڵکو لە وێنە سۆفیگەری ئیلهامی شیعریش وەردەگرێت کە هەستی قووڵ دەوروژێنێت و خەیاڵ و فۆرمی نوێی داهێنان دەوروژێنێت.

بەهەمان شێوە زیائەددینی کە لە شیعرەکانی مەستوورە و ژیاننامەکەیدا و لە چیرۆکە زارەکی و بەیت و گۆرانی بەساڵاچووان لە سنە و هەروەها لە ڕۆمانەکەی ئەحمەدی ئایین و گفتوگۆی زۆر لەگەڵیدا ئیلهام وەردەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، جەختی لەوە کردەوە کە گرنگترینیان پەیوەندی ڕۆحی خۆی لەگەڵ مەستوورە بوو:

لەوانەیە ئەمە زۆر زانستی نەبێت. ئەمە شتێکە کە ناتوانم بە شێوەیەکی بەرجەستە وەسفی بکەم. شتەکە لە سەرووی ڕاستیەوەیە. من هەست بە نزیکایەتییەکی ڕۆحی لەگەڵ مەستوورە دەکەم. زۆر جار هەستم بە ئامادەبوونی ئەو کردووە. هەستێکم هەبوو کە مەستوورە خۆی هات بۆ لام و گوتی: «ئەوەتا. ئەمە منم.” هەستم کرد ئەو قسەم لەگەڵ دەکات.

گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە کارگەی زیائەددینی دەکەوێتە ناو دیوارەکانی کۆشکی خەسراوا و پەیوەندییە ڕۆحییەکەی لەگەڵ مەستوورە لەو شوێنەدا وروژێنراوە، چونکە ئەو دەیتوانی وێنای ئەوە بکات کە مەستوورە لە ژینگەیەکی تەلارسازی و مێژوویی ڕاستەقینەدا دەژی و کار دەکات. بەم شێوەیە، بۆ ئەو، شوێنەکە وا دەردەکەوت کە دایمە ڕۆحی مەستوورەی تێدا دێت و دەچێت، ڕێگە بە پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ بیرۆکەکەی دەدات، نیشانی دەدات کە کەلەپوور هەم خەیاڵ و هەم پرۆسەی ڕاستەقینەی ئەزموونکردنی لەخۆ دەگرێت، نەک تەنها وەرگرتنێکی نادیار لە ڕابردوو. لەگەڵ ئەوەشدا، بە پێچەوانەی ئەحمەدی ئایین، زیائەددینی ناچار بوو وشەکانی “کە دەربارەی ڕۆح قسە دەکەن، نەک دەربارەی قەبارە پەیکەر” بگۆڕێت بۆ نوێنەرایەتییەکی جەستەیی. کەلەپووری مەستوورە، بە سەرچاوەی ئەدەبی جۆراوجۆرەوە، دەبوو بگۆڕدرێت بۆ شێوەی بینراو و ماددی، و بەم شێوەیە دووبارە وێنا بکرێتەوە و بە شێوەیەکی بنەڕەتی دووبارە مۆدێل بکرێتەوە. لەوەش زیاتر، ئەو دەیویست جیاوازییەک لە نێوان دوو سەردەمی جیاوازی ژیانی مەستوورە دروست بکات: گەنجێتی بەگزادەیی دڵخۆش و سەردەمی تاریکی دواتر کە لە لەدەستدان، دوورخستنەوە و تەنهایی لە خۆ دەگرت. بەگوێرەی زیائەددینی، ئەمانە دوو جیهانی دژ بە یەک بوون کە دەبوو لە پرۆسەی دروستکردنی پەیکەرەکەدا یەکتر بگرنەوە، و بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە کاتی بەسەر برد بۆ توێژینەوەی سایکۆلۆژیای مرۆڤ، لەوانە بابەتی جوڵەی مرۆڤ لە دۆخی تایبەتی مێشکدا کە لە بابەتە گرینگەکان بوو هەر ئەو زانیارییە لەسەر شارەزایی تەکنیکی کاریگەری هەبووە. لە کۆتاییدا بڕیار لەسەر شوێنی پەیکەرەکە دەدات و ئاماژەی بە دەروازەی کۆڵانەکە کرد کە دەچێتە کۆشکی خەسراواوە. جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ گۆڕەپانێک نییە کە زۆربەی پەیکەرەکانی تری لێن چونکە گۆڕەپانەکان زۆر ژاوەژاون و لەگەڵ ڕۆحی مەستوورە و ئارامی ناوخۆیی ناگونجێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانە، پەیکەری مەستوورە لەلایەن کاربەدەستانی ڕژێمەوە تووشی کێشە بوو ، کە جەختیان لەوە کردەوە کە کراسەکەی قاچی ڕاستی زۆر تەسکە و لەوانەیە ئارەزووی سێکسی لە نێو پیاواندا دروست بکات. ئەو ڕژێمەی کە لە کوردستاندا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ستەمکارەوە نوێنەرایەتی دەکرێت کە تەنانەت دانیشتوانی شارەکە بە ترسەوە باسیان دەکەن. دانوستانەکانی نێوان هونەرمەند و حکومەتەوە لە ڕێگەی زنجیرەیەک کەسەوە بەڕێوەچوو کە یارمەتیدەر بوون بۆ ڕازیکردنی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ئەوەی ڕەزامەندی خۆیان دەرببڕن. بەڵام هەروەها زیائەددینی نیازی نەبوو پەیکەرێکی دژە ئیسلامی دروست بکات و ئامادە بوو بۆ گونجاندنی جلوبەرگەکە لەگەڵ ڕێسای ئەخلاقی پێشنیارکراوی دەسەڵاتدارانی ئێران، کە ئەنجامێکی ئەرێنی لێکەوتەوە. وای لە پەیکەرەکە کرد وەک پەیکەری تاکی ئافرەت بچێتە ناو بواری گشتییەوە، و بەم شێوەیە وەک پێشتر باسمان کرد، بانگهێشتی خەیاڵ نمایشی کەلەپووری نوێی کرد.

ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لە پرۆسەی دروستکردنی پەیکەرەکەدا، زیائەددینی لە ڕێگەی توێژینەوەی سایکۆلۆژیەوە نزیکایەتی ڕۆحی خۆی لەگەڵ مەستوورە دەوڵەمەندتر کردووە و بەم شێوەیە ئەزموونی خۆی کە لە خەیاڵی ئەدەبی و سۆفیگەری سەرچاوەی گرتووە، لەگەڵ زانیاری هاوچەرخ تێکەڵ کرد. ئەمە بە ڕوونی نیشانی دەدات کە لەوانەیە بابەتی دووهەم جێگەی یەکەمیان نەگرێتەوە، بەڵام دەتوانن بە تەواوی لە چوارچێوەی کوردیدا پێکەوە بژین. لەوەش زیاتر، زیائەددینی زیاتر لە هەزار کۆپی بچووک (پەنجا سانتیمەتر) لە پەیکەرەکەی بەرهەم هێنا و لێی فرۆشت، کە لە ماڵ و کتێبخانە و مۆزەخانەکانی کورددا لە ڕۆژهەڵات و باشوور ناوبانگی دەرکرد و تەنانەت گەیشتە ئەورووپا. ئەوانە بوون بە هێما، بۆ زۆر کەس وەک یادگاری بەڵام هەروەها وەک کەلوپەلێکی هەڵگیراو کە پەیوەندییەکی ئەخلاقی بە مەستوورە و کەلەپووری کوردییەوە هەبێت. دارتاشێکی خەڵکی سنە گوتی، بە هەبوونی پەیکەرەکە لە ماڵەوە، ویستوویەتی هێمای مرۆڤ و ژنێکی ئازاد پێشکەش بکات، و هەموو ئەو کەسانەی سەردانی ماڵەکەی ئەکەن بتوانن بیبینن. لە درێژەی وتەکانیا وتی:

ئایا ناپۆلیۆن تاوانبار نەبوو؟ بەڵێ ئەو تاوانبار بوو، بەڵام لە فەڕەنسا، مۆنۆمێنتێکی گەورەیان بۆ یادکردنەوەی دانا  و ناپۆلیۆن بوو بە شتێکی جیهانی، ئەوان تایبەتمەندییە مرۆییەکانی ئەویان ئاشکرا کرد و گۆڕیان بۆ براند. کەواتە بۆچی ناتوانین مەستوورە بکەین بە براند، براندێک کە مرۆڤایەتی لەخۆ بگرێت؟ دوو سەد ساڵ لەمەوبەر ژنێکی خوێندەوار و بیرمەند بوو و ئەمڕۆش کاتێک شیعرەکانی دەخوێنینەوە ئەوەندە نەرمی تێدا دەبینین کە مرۆڤایەتی ئەو دەسەلمێنێت و وەک نموونەیەک بۆ هەموو خەڵک دەریدەخات.

دارتاشەکە بە ئاماژەکردن بە “براندینگ“، هەم ئاماژە بە زیانەکانی کەلەپووری جیهانی دەکات کە جیهانی ڕۆژئاوا بەرهەمی هێناوە و هەم پەنا دەباتە پاڵی، بە پێشکەشکردنی میراتێک کە بتوانێت خزمەت بە مەبەستی نەک تەنها کورد بەڵکو بەها مرۆییەکانیش بکات. سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە مەبەستی ئەو کەلەپووری ئێرانی نییە، بەڵکو کەلەپووری جیهانی و بەها جیهانییەکانی “هەموو خەڵک”ی مەبەستە . بە وتەی ئەو، وا دەردەکەوێت کە ئەو دەیەوێت کەلەپووری کوردی ناوخۆیی بگۆڕێت بۆ ئەوەی ببێتە سیمبولێکی ناسراوی جیهانی، بەمەش بەرەنگاری سیاسەتی ئێرانی بۆ کەمایەتیکردنی کورد و کەلتوورەکەیان دەبێتەوە کە لە نەریتەکانی دیکەی کەلەپووری کوردیدا بەدی دەکرێت.

لە ئینتیمایەوە بۆ ناڕەزایەتی گشتی: مەستوورە وەک ژنێک کە “شتێکی سەرنجڕاکێشی لە ژیانیدا کردووە”

بۆ هەموو ژنانی گەنج کە ئەمڕۆ بۆ مافەکانیان وەک ژنانی کورد تێدەکۆشن، مەستوورە ئەردەڵان و بەتایبەتی پەیکەرەکەی لەلایەن زیائەددینی، بووەتە خاڵێکی گرنگ. پەیکەرەکەی نەک تەنها ئافرەتێک بەڵکوو ئافرەتێکی بەهرەمەند پێشان دەدات، کە وەک زۆربەیان جەختیان لەسەر کردۆتەوە، “شتێکی سەرنجڕاکێشی لە ژیانیدا کرد”.

سورەیا، وێنەگری خەڵکی سنە جەختی لەوە کردەوە کە لە وڵاتێکی وەک ئێراندا کە مافی ژنان لە دەستی پیاوانە، هەبوونی پەیکەرێکی لەو شێوەیە لە ناوەڕاستی شاردا “لەوانەیە تاکە سەرچاوەی ڕەزامەندی بێت”. زۆرێک لەو کەسانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە دڵخۆش بوون بەوەی کە مەستوورە حیجاب بە شێوەی دڵخوازی کۆماری ئیسلامی بەڵکو جلی کوردی و تاس کڵاوی کوردی لەبەردا دەبیندرێت، چونکە وەک جەختیان لەوە کردووەتەوە، خەباتیان لە ئێران یەکتربڕە و لە هەمان کاتدا خەبات بۆ مافەکانی کورد و ژنان لەخۆ دەگرێت. ئاماژەیان بەوەکرد کە دەبێت ژنانی کورد کتێبێکی بەدەستەوە بێت و ئاماژەیان بەوەدا کە ژنانی کورد بەهرە و توانای عەقڵییان هەیە بۆ گەشەپێدانی خۆیان کە زۆرجار لەلایەن کۆمەڵگاوە لێیان قەدەغە کراوە. شیلان، هونەرمەندی خەڵکی بانە، تیشکی خستە سەر ئەو ڕاستییەی کە بۆشایی شارستانی ئێران بە پەیکەری پیاوان زاڵ بووە و دروستکردنی پەیکەری مەستوورە پێویستی بە ئازایەتی و هێزێکی زۆر هەیە بۆ شکاندنی ئەو نۆرمە. ڕەعنا، وێنەگرێکی دیکەی خەڵکی سنە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پەیکەرەکەی بەدڵە چونکە هێمای ئەو ڕاستیەیە کە ئێمەی ژنان بوونمان هەبووە. لە درێژەی وتەکانیا وتی:

سەردانی کۆشکی خەسراوام کرد. ئەوانەی سەردانم کردن ئەو ژوورانە بوون کە پڕ بوون لە تیشکی خۆر کە مەستوورە لەوێ دادەنیشت و بیری دەکردەوە. ئەمەش هەستێکی زۆر خۆشم پێ دەبەخشێت تا ئەو ڕادەیەی کە لەگەڵ ئەم پەیکەرە قسە دەکەم من دێم بۆ لای و دەڵێم ‘بەڕێز، من هاتووم بۆ لات’. ئەمە هەستێکی زۆر خۆشم پێدەبەخشێت و ئەوم لا زیندوو دەکاتەوە.

پەیوەندی زۆر نزیکی ڕەعنا لەگەڵ پەیکەرەکە و شوێنەوارەکە هاوتایە لەگەڵ ئەزموونی کەلەپووری کە زیائەددینی وەسفی کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمجارە تەنها تەلارەکە نەبوو بەڵکو پەیکەرەکەی زیائەددینی بوو کە هانی ڕەعنای دا کە وێنای پەیوەندییەکی سۆزداری ئاوا نزیک لەگەڵ مەستوورە بکات. ئەمە ڕەنگدانەوەی ساتی کارلێک دەکات. کەلەپوورەکە هەم لەلایەن نوێنەرایەتی نوێ و هەم لە لایەن کرداری نوێ و نواندنێکی نوێوە بەکاردەهێنرێتەوە کە ئەم جۆرە نوێنەرایەتییە بانگهێشتی دەکات. بە پێچەوانەی زیائەددینی، ڕەعنا مەستوورە وەک پەیوەندی مۆسیقا بە هونەرمەندێکەوە نابینێت، بەڵکو وەک کەسایەتیەکی چالاک، کە دەتوانێت هەست و توانای ژنانی هاوچەرخ بەهێز بکات. هەروەها ئاماژەی بە کارەکانی مەستوورە لە بواری فێقه دا کرد و گوتی:

لەو کاتەدا ژنان زۆر دەربارەی مافەکانیان نەیاندەزانی، بەڵام ئەو گرنگی بە ژنان و مافەکانیان دەدا. ئەوەی کە ئەم کەسایەتییە ئیلهام بەخش دەکات ئەوەیە کە ئەو توانی ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە و دوای ئەو ئارەزووانە کەوت کە ژنانی تری سەردەمی خۆی بیریان لێ نەکردبووەوە.

لێرەوە دەردەکەوێت کە کارکردن لەسەر یاسای ئیسلامی پەیوەستە بە مافەکانی ژنانەوە، کە بە دڵنیاییەوە ڕاستییە مێژووییەکان دەشێوێنێت. بەڵام ئەم هەڵەیە لەلایەن خەیاڵی ڕەعنا و خواستی بەهێزی خۆیەوە بانگهێشت دەکرێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی خۆی و شوێنکەوتنی بەرژەوەندییەکانی و یارمەتیدانی ژنانی دیکە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن. دیارە میراتی مەستوورە لەگەڵ خواست و خەباتی کۆمەڵایەتی و سیاسی ژنانی گەنجدا تێکەڵ دەبێت.

چنار کە نووسەرێکی خەڵکی شاری سنەیە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی ئەو بە گرنگی ئەزانێ ئەوەیە کە زیائەددینی پەیکەرەکەی مەستوورەی لە قەراغی شاری سنە دانەناوە – کە پێشتر پەیکەری دایک لەوێ دانرابوو – بەڵکو لە بەشی سەرووی شار، لە نزیک بینای خەسراوا و چیای ئاویەر دا دایناوە.  کە خەڵکێکی زۆر سەردانی . هەرچەندە زیائەددینی ئەم شوێنەی بە شێوەیەکی سەرەکی لەبەر گرنگی مێژوویی و ئارامییەکەی هەڵبژارد، بەڵام بۆ چنار ئەو بڕیارەی زیائەددینی، مەستوورەی وەک ژنێک لە کۆمەڵگای کوردیدا بەرزکردەوە. جگە لەوەش گرێدایەوە بە خەباتی خۆی بۆ دووبارە داڕشتنەوەی دابەشبوونی فەزایی لە ماڵی کورددا، کە لەکاتی کۆبوونەوە خێزانییەکاندا بەزۆری فەزای باشتر لەلایەن پیاوانەوە داگیر دەکرێ.بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ پیاوان تێکۆشاوە بۆ گۆڕینی بیروبۆچوونیان و دروستکردنی جێگا بۆ ژنان لە تەنیشتیانەوە و هەروەها پێداگری دەکرد کە ژنان لە تەنیشت ئەندامانی خێزانی پیاوەوە جێگەی خۆیان بگرن و لە کۆتاییدا سەرکەوتوو بوو. ئەمە ئەوە دەردەخات کە واقیعی شارستانی گشتی و فەزای تایبەتی ماڵ لە خەیاڵی ژنانی ڕۆأهەڵات دا تێکەڵ دەبن و ناکرێت بەتەواوی جیا بکرێنەوە. چنار دەڵێت: لە ساڵانی ڕابردوودا، ئیلهامی لە ژنە گەریلاکانی ڕۆژئاوا وەرگرتووە، بەڵام “مەستوورە خەڵکی ئێرە بووە، خەڵکی سنە بووە و بۆیە زۆر گرنگە بۆ ئێمە”، تیشکی خستە سەر گرنگیی زەمینەی ناوخۆیی بە ئاماژەدان بە کوردستانی گەورە، نەک ئێران. ئەو پێی وابوو کە پەیکەری مەستوورە یارمەتی ژنان دەدات بۆ چوونە ناو جیهانی پیاوان و  شکاندنی ئەو فۆڕمە نابەرابەرەی نێوانیان. بە بڕوای ئەو، پرۆسەی “چوونە ناو جیهانی پیاوان” هەم تایبەتمەندییەکی فەزایی و هەم خاوەنی تایبەتمەندییەکی ئەخلاقییە: ژنان دەچنە ناو ئەو فەزایانەی کە بۆ پیاوان دانراون، بەڵام چالاکیی پیشەیی نوێ (فۆتۆگرافی، نووسین)یش ئەنجام دەدەن کە تا ئەم دواییانە بە تەواوی پیاوان زاڵ بوون بەسەریاندا. لەمەش زیاتر، وەک هەوڵێکی درێژخایەن خەیاڵ دەکرێت، کە بۆ گەیشتن بە نەوەکانی داهاتووش داڕێژراوە. مەستوورە، وەک ژنێک کە شارەزایی خۆی لە جیهانی پیاوسالاری سەدەی نۆزدەهەمدا پەیدا کرد، و پەیکەرەکەی چووە ناو بۆشایی گشتی پیاوسالاری شارە مۆدێرنەکان، خەیاڵ، ئازایەتی و متمانە بەخۆبوونی ژنانی گەنج دەوروژێنێت کە بووە هۆی ئەوەی کە ناڕەزایەتی خۆیان بە شێوەیەکی مەترسیدار دەرببڕن. بۆ نموونە چنار لە کاتی چوونە دەرەوە و تەنانەت کاتێک لەلایەن ئیتلاعتەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرا، جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی لەبەر دەکرد و ماکیاژی ڕوونی بە کار دەهێنا ، بۆ ئەوەی بەرامبەر سیاسەتی جیاکاری ڕەگەزی رژێمی ئێران ناڕەزایەتی خۆی دەرببڕێ. بە پرسیارکردن لە نوێنەرانی ئیتلاعەت سەبارەت بە هەستی ئەو سنوورە زۆرانەی کە بەسەر ژنان لە ئێراندا سەپێنراون، توانی بۆ ساتێک فەزای ستەمکارانەی فەرمانگەی ئەمنی بگۆڕێت بۆ شوێنی ناکۆکی و مشتومڕی مەدەنی. ئەو ڕایگەیاند کە سەرچاوەی بوێرییەکەی “ئازایەتی”یەکەی مەستوورە بووە کە دیارە خەیاڵی ئەخلاقی و هەستی فەزیلەتی چالاک کردووە. کاتێک لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی ژنە چالاکوانەکانی سنە داوای مۆڵەتیان کرد بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەک لە تەنیشت پەیکەرەکەی مەستوورەوە، تەنها بۆ ئەوەی ڕایبگەیێنن کە ڕێگەیان پێنەدراوە، چنار کورتە چیرۆکێکی نووسی بە ناوی “هێریشی مشکەکان”کە وەکوو دربڕینی ناڕەزایەتی نووسی. لێرەوە بە یارمەتی خەیاڵی ئەدەبی، وێنەی زیائەددینی لە مەستوورە لەگەڵ وێنەی ژینا و مردنە دڵتەزێنەکەی و ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ تێکەڵ بوو و بەمجۆرە – هەرچەندە تەنیا وەک بەشێک لە خەیاڵی ئەدەبی و لە ئاستێکی بچووکدا – ژیانێکی سیمبولی نوێی بەدەستهێنا .

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەڕای سەرسامی بەربڵاو بە پەیکەرەکەی مەستوورە هەندێک لە ژنان ڕەخنەیان گرت و ئاماژەیان بە چاوە خەمبارەکانی کرد وەک سازشێک لەگەڵ ڕژێم و بەشە کۆنەپارێزەکانی کۆمەڵگای کوردی. ئەو ڕاستییەی کە ژنانی زۆر لە باکگراوندێکی نائەریستۆکراتی شایەنی یادکردنەوەن و دەبێت ئەم کارە لەلایەن ژنانەوە ئەنجام بدرێت، نەک تەنها لەلایەن هونەرمەندانی پیاوەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم رەخنانە لە مانای کۆمەڵایەتی پەیکەرەکە کەم ناکەنەوە، بەڵکو زیادبوونی ڕادیکاڵبوونی ژنان لە ئێران دەردەخەن. هەرچەندە بۆچوونە نوێیەکانی ژنان زۆر دوورن لە تێڕوانینی زیائەددینی بۆ بیروباوەڕی خانەدانی کورد، بەڵام هەموویان دەرئەنجامی پرۆسەی ئاڵۆزی دروستکردنی مانای کەلەپووری لە هەلومەرجێکی زۆر ناجێگیردایە.

ئەنجام

میراتی مەستوورە لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە دەرکەوت کە بە گۆڕانکاری جۆراوجۆردا تێپەڕی. لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا، کە لە چەند کارێکی ئەدەبییدا دووبارە درکەوتەوە، مەستووەر بوو بە بیرۆکەیەک بۆ کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد، وەک ئەحمەدی ئایین و زیائەددینی. بەڵام مەستوورە بە چوونە ناو فەزای گشتی ئێرانی-کوردییەوە وەک پەیکەر، مانایەکی نوێی فێمینیستی بەدەستهێنا. نواندنی ئەو لەلایەن زیائەددینیەوە بوو بە ئیلهامبەخشێک بۆ خەباتکردن بۆ بەدەستهێنانی مافی زیاتر بۆ ژنان و بۆ ئەوەی کە وەک خوڵقێنەر لە کۆمەڵگادا زیاتر ببیندرێن. ژنە هونەرمەندە گەنجەکان مەستوورە وەک ژنێک دەبینن کە توانیویەتی بچێتە ناو جیهانی پیاوانەوە و خۆی بدۆزێتەوە و دەستکەوتێکی سەرنجڕاکێش لە ژیانیدا بەرهەم بێنێت.

لەم توێژینەوەیەدا نوێنەرایەتی و لێکدانەوەی پەرەسەندووی مەستوورە و بەکارهێنانە جیاوازەکانی میراتەکەی وەک بەهێزکردنی ناسنامەی کورد و متمانە بەخۆبوونی ژنان خراوەتەڕوو. شیکارییەکە بەشدارە لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر میرات لە ئێران کە تا ئێستا تا ڕادەیەکی زۆر کولتوورەکانی گرووپە نەتەوەییەکان پشتگوێ خستووە. سەرنجی خەڵک بۆ دروستکردنی میراتی کۆمەڵگا کەمینەکان ڕادەکێشێت و بە تایبەتی هەندێک لە میکانیزمە خەیاڵییەکانی بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی میراتەکانیانەوە دەکۆڵێتەوە. بە ئاڕاستەکردنی وێنە کۆنەپەرستییەکەی کولتوری کوردی، کە زۆرجار لە فۆلکلۆردا کورت دەکرێتەوە، تەرکیز لەسەر کەسایەتییەکی مێژوویی، ئەدەبی کلاسیک و مۆدێرن، هونەر و یاریکردن لە نێوانیاندا بوو.

تا ئێستا بەریەککەوتن لەگەڵ ئاسەوارەکان کە کەسایەتییە مێژووییەکانی ئێران دەنوێنن، بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەست بووە بە سیاسەتی دەوڵەتەوە. بەریەککەوتنی ژنان لەگەڵ مەستوورە خەیاڵی ئەخلاقی و متمانە بەخۆبوونیان دەجووڵێنێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پەیوەندی بە کەسایەتییەکی مێژووییەوە ڕەنگە نموونەی میراتێکی کەم بایەخ بێت.

بە پێچەوانەی ئەولەویەت دانی نوێنەرایەتی پێش ئیسلام و فۆلکلۆری ژنان لە خوێندنی کوردی، کەسایەتیەکی ڕەگی لە ڕابردووی کوردی سوننەدا پێشکەش دەکرێت، بۆ ئەوەی ئەو پارادۆکسانەی لە پراکتیکەکانی کەلەپووری هاوچەرخ کە ژنانی کورد لە کۆماری ئیسلامیدا ئەنجام دەدەن، وەک تێکەڵکردنی خواناسی موسڵمانانەی مەستوورە لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی دژ بە حیجاب و مافەکانی ژنان. توێژینەوەکە بەدواداچوونی ئەدای ئەو کەلەپوورە ئاڵۆزە فرە چینەی کردووە کە بریتییە لە: ئاماژەدان بە سەرچاوە ئەدەبییەکان، ئەزموون کردن و دەربڕینی پەیوەندییەکی سۆزداری و ڕۆحی لەگەڵ مەستوورە، ئەنجامدانی توێژینەوە، نووسینی ئەدەب و دروستکردنی هونەر، سەردانی شوێنی پەیکەرەکە و دانانی وێنە بچووکەکانی لە ماڵەوە بۆ ئەوەی وابەستەیی بە بەهاکانی کورد و ئازادی ژنان نیشان بدرێت. ئەم کردارانە گۆڕان و ئاڵۆزییەکان دەردەخەن وەک گۆڕینی بیرۆکەیەک بۆ هێمای ئافرەتی ئازادکراو، بەستنەوەی ئەزموونی نادیار بە توێژینەوە، یان بۆشایی شارستانی لەگەڵ گۆڕانی پلەبەندی خێزان. لایەنە چالاک و بەهێزەکانی خەیاڵی ئەخلاقی دەردەخەن. لەوانە گرنگتر نمایشکردنی میراتی مەستوورەیە کە بریتیین لە کرداری ناڕەزایی کە نەک بە خەیاڵ بەڵکو لە جیهانی ڕاستەقینەشدا جێبەجێ دەکرێن، وەک نمایشەکانی چنار لە بنکەی ئیتلاعات. ئەم جۆرە کارانە بۆ لاوازکردنی نۆرمە کۆنەپارێزەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا و سیاسەتی جیاکاری کۆماری ئیسلامی داڕێژراون. بە خەیاڵکردنی مەستوورە و پەیکەرەکەی، ژنانی هونەرمەند و چالاکوان دەچنە ناو جیهانی پیاوان، هەم لە ڕووی بۆشایی و هەم لە ڕووی مێتافۆریەوە.

جگە لەوەش، بە داننان بە وابەستەیی مەستوورە بە ئیسلام و زمانی فارسی، میراتەکەی کراوەیە بۆ خوێندنەوەکانی دیکەش. سیمبولێکی گرنگە لە نێو ژنانی موسڵمانی کورددا، کە تەقوای موسڵمانانەیان لە نزیکەوە لەگەڵ شوناسی کورددا تێکەڵ بووە. لەوەش زیاتر، ئەم پەیکەرە لەم دواییانەدا بە “میراتی نەتەوەیی ئێران” ناسێندرا، کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ نیازی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو گوتارە میراتانەی کە لە دەیەکانی ڕابردوودا لە لایەن کوردەکانەوە لە ناوچە کوردستانییەکانی دراوسێی ڕۆژهەڵات و باشوور بەرهەم هێنراون و بێدەنگکردنی لە ژێر ئاڵای “میراتی ئێران”دا. بۆیە میراتسازیی مۆدێرنی کورد بریتییە لە “نوێ مارکە”کردنی میراتەکەی بە مەبەست لە “خۆجێیی” بۆ “نەتەوەیی” و “گەردوونی”، نمایشکردنی بەها مرۆییەکان و ڕزگاریی ژنان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی جیهانی دەرەوە و هاوکاریکردنیان لە دامەزراندنی پەیوەندیی سەربەخۆدا لە دەرەوەی زێدی خۆیان. پەیکەرە دڵڕفێنەکەی مەستوورە ئاماژە بە هێزی خەیاڵ و هونەر دەکات، ڕۆشنایی دەخاتە سەر داهێنەری پشت ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، کە دیارە لە هیچ شوێنێکەوە نەهاتۆتە دەرەوە. لە واقیعێکدا کە هێشتا زۆرجار دانوستانەکان بە هێز جێگەیان دەگرێتەوە و هیوای گۆڕانکاریش بە ناجێگیری، خەیاڵ نەک تەنها وەک پەناگەیەک بەڵکو دەتوانێ وەک ئامرازێکی سیاسی بەهێز خۆی دەرخات.

سوپاس و پێزانین

نووسەران سوپاس و پێزانینی قووڵ بۆ هەموو ئەو کەسانەی ڕۆژهەڵات دەردەبڕن کە بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە! سوپاسی فەرەنگیس قادری، پەرشەنگ سادق-وەزیری، هۆزان مەحمود و ئەندرۆ بوش دەکەن بۆ چەندین باسی سەرنجڕاکێش سەبارەت بەو شاعیرە. سوپاسی پێداچوونەوەکارە بێناوەکان بۆ سەرنجە تێڕامانەکانیان دەکەم.

 

سەرچاوەی ئابووری:

ئەو توێژینەوەیە و دەرەنجامەکانی لە ڕووی ئابوورییەوە لە لایەن میکانیزمی دارایی نەرویژییەوە 2014–2021 پشتیوانی کراوە، ژمارەی تۆماری پڕۆژەکە: 2019/34/H/HS2/00541/. بڵاوکردنەوەی ئەم وتارە لە لایەن پرۆگرامی “ Excellence Initiative – Research University” لە زانکۆی یاگیلۆنیا یارمەتی دراوە تا دەستی هەمووانی پێ ڕابگات.

سەرچاوە:

https://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/2159032X.2024.2363578

تێبینی: مافی وەرگێڕانی ئەم وتارە بۆ زمانی کوردی لە لایەن نووسەرانی وتارەوە بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک پارێزراوە

 

 

References

Abaza, Mona. 2023. “The Vanished Representations of Gender and Graffiti After 2011.” In Routledge Handbook on Women in the Middle East, edited by Suad Joseph and Zeina Zaatari, 407–429. London: Routledge.

Abbadi, Fatma. 2020. Embroidery in the Age of Corona [Online Lecture]. Crafting Conversations No.3. Institute of Islamic Studies. https://www.youtube.com/watch?v=ni2_UQpfpEw&t=3906s.

Alakom, Rohat. 2013. Di Folklora Kurdî de Serdestiyeke Jinan. Istanbul: Avesta.

Amini, Niloofar. 2020. “The Aesthetic Resistance of Iranian Architects and Artists During the Late Pahlavi Era.” Studies in History and Theory of Architecture 8:197–212.

Ayin, Cemal E. 2005. Barghayi az Tarikh-e Sar be Mohr [The pages from untold history]. Hewlêr: Aras.

Bocheńska, Joanna. 2023. “Obituary. Evegeniya Illyinichna Vasilyeva (1935–2023).” Kurdish Studies Journal 1 (1): 301–316. https://doi.org/10.1163/29502292-00101002.

Bocheńska, Joanna, and Farangis Ghaderi. 2023. “‘Gan qey bedenî yeno çi mana’ (What the Soul Means for the Body): Collecting and Archiving Kurdish Folklore as a Strategy for Language Revitalization and Indigenous Knowledge Production.” Folklore 134 (3): 344–369. https://doi. org/10.1080/0015587X.2023.2205777.

Bush, Andrew J. 2022. “Masturah Ardalan’s Fiqh for Women in Kurdistan.” Paper Presented at the ASPS Virtual Event Series IX: Iranian Heritage and the Today’s World, Part I, Law, State and Social Order, May 26. https://www.persianatesocieties.org/event/asps-virtual-event-series-ix-iranian-heritage-and-todays-world-part-i-law-state-and-social-order/.

Butler, Beverley. 2006. “Heritage and the Present Past.” In The Handbook of Material Culture, edited by Chris Tilley, Webb Keane, Susan Keuchler, Mike Rowlands, and Patricia Spyer, 463–479. London: Sage Publications.

Cabi, Marouf. 2021. “The Duality of ‘Official’ and ‘Local’ in Modern Iran: Historical and Intellectual Foundations.” Middle Eastern Studies 57 (5): 777–792. https://doi.org/10.1080/00263206.2021. 1891892.

Cabi, Marouf. 2022. The Formation of Modern Kurdish Society in Iran. London: I. B. Tauris.

Caglayan, Handan. 2012. “From Kawa the Blacksmith to Ishtar the Goddess: Gender Constructions in Ideological-Political Discourses of the Kurdish Movement in Post-1980 Turkey (Translated by Can Evren).” European Journal of Turkish Studies 14:1–28.

Cities of Music. 2019. https://citiesofmusic.net/city/sanandaj/.

Deniz, Dilşa. 2024. Shâhmaran. The Neolithic Eternal Mother, Love and the Kurds. London and New York: Lexington Books.

Fahri, Q. A. V. (1352) 1971. Karname-ye Zanan-e Mashur-e Iran Qabl Az Eslam Asr-e Hazer. Tehran.

Fallah, S. 2019. “Kurdish Women’s Challenges and Struggles at the Time of Conflict and Post- Conflict: An Exploratory Research Study on Status of Kurdish Women in Iran.” In Women in Conflict and Post-Conflict Situations: An Anthology of Cases from Iraq, Iran, Syria and Other Countries, edited by S. Behnaz Hosseini, 53–94. Zürich: Lit Verlag.

Fowler, Peter. 1992. The Past in Contemporary Society: Then, Now. London: Routledge.

Ghaderi, Farangis. 2024. “Jin, Jiyan Azadi and the Historical Erasure of Kurds.” International Journal of Middle East Studies 55 (4): 718–723. https://doi.org/10.1017/S002074382300137X.

Ghaderi, Farangis, and Clemence Scalbert-Yücel. 2021. “Unsung Poets of Kurdistan: A Reflection on Women’s Voices in Kurdish Poetry.” In Women’s Voices from Kurdistan. A Selection of Kurdish Poetry, edited by Farangis Ghaderi, Clémence Scalbert Yücel, and Yaser Hassan Ali, 7–17. London: Transnational Press.

Ghaeli, Zainab, Mehrnoosh Shafiei Sararoudi, and ShaabanAli Ghorbani. (1399) 2020. “Barrasi-ye Mozu’i ve Mohtawai-ye Mojasamehay-e Zan dar Shahre Tehran” [Thematic and content study of female statues in Tehran]. Nashriye-ye Honarhay-e Ziba-Honarhay-e Tajasomi [The Fine and Visual Arts Journal] 25 (1): 109–124.

Grigor, Talinn. 2004. “Recultivating ‘Good Taste’: The Early Pahlavi Modernists and Their Society for National Heritage.” Iranian Studies 37 (1): 17–45. https://doi.org/10.1080/0021086042000232929.

Grigor, Talinn. 2005. “Cultivat(ing) Modernities: The Society for National Heritage, Political Propaganda and Public Architecture in Twentieth Century Iran.” PhD, Massachusetts Institute of Technology.

Haldrup, Michael, and Jørgen O. Bærenholdt. 2015. “Heritage as Performance.” In The Palgrave Handbook of the Contemporary Heritage Research, edited by Emma Waterton and Steve Watson, 52–68. Cham: Palgrave Macmillan.

Hedayat, Reza Q. Kh, and Mazaher Mosaffa. (1340) 1961. Majma’ol Fosaha [Anthology of poets]. Tehran: Amir Kabir.

Hodjat, Mehdi. 1995. “Cultural Heritage in Iran: Policies for an Islamic Country.” PhD, The King’s Manor University of York.

Jones, Tod, Ali Mozaffari, and James M. Jasper. 2017. “Heritage Contests: What Can We Learn from Social Movements?” Heritage and Society 10 (1): 1–25. https://doi.org/10.1080/2159032X.2018.1428445.

Käser, Isabel. 2021. The Kurdish Women Freedom Movements. Gender, Body Politics and Militant Femininities. Cambridge: Cambridge University Press.

Maghsudeh, Manijeh. 2023. “Porkhani and Ihsani: Women Healers in the Turkmen Community in Iran.” In Ethnic Religious Minorities in Iran, edited by S. Behnaz Hosseini, 95–108. Cham: Palgrave Macmillan.

Mahdizadeh, Sara. 2021. “Shiraz’s Heritage Gardens During the Political Turmoil in Twentieth- Century Iran.” International Journal of Heritage Studies 27 (9): 953–970. https://doi.org/10.1080/ 13527258.2021.1883717.

McDowall, David. 2004. The Modern History of the Kurds. London: I. B. Tauris.

Mozaffari, Ali. 2013. “Islamism and Iran’s Islamic Period Museum.” International Journal of Heritage Studies 19 (3): 259–269. https://doi.org/10.1080/13527258.2011.652145.

Mozaffari, Ali. 2015. “The Heritage ‘NGO’: A Case Study on the Role of Grassroots Heritage Societies in Iran and Their Perception of Cultural Heritage.” International Journal of Heritage Studies 21 (9): 845–861. https://doi.org/10.1080/13527258.2015.1028961.

Muftîzade, Muhemmed Siddîq. 2021. Wêje û Wêjewanan. Edited by Muhemmed ‘Elî Qaradaxî. Soran: Soran University.

Nehayî, Eta. 2015. Ew balinde-y birîndar e ke min im [The wounded bird who is me]. Bane: Mang Publications.

Nussbaum, Martha. 1990. Love’s Knowledge. Essays on Philosophy and Literature. Oxford: Oxford University Press.

Olko, Justyna. 2018. “Acting in and Through the Heritage Language: Collaborative Strategies for Research, Empowerment, and Reconnecting with the Past.” Collaborative Anthropologies 11 (1): 48–88. https://doi.org/10.1353/cla.2018.0001.

Pezeshki, Fereshteh, Masood Khodadadi, and Moslem Bagheri. 2023. “Investigating Community Support for Sustainable Tourism Development in Small Heritage Sites in Iran: A Grounded Theory Approach.” International Journal of Heritage Studies 29 (8): 773–791. https://doi.org/10. 1080/13527258.2023.2220316.

Plummer, Ken. 2003.

Reading, Anna. 2015. “Making Feminist Heritage Work: Gender and Heritage.” In The Palgrave Handbook of The Contemporary Heritage Research, edited by Emma Waterton and Steve Watson, 397–413. Cham: Palgrave Macmillan.

Sheyholislami, Jaffer. 2023. “Linguistic Human Rights in Kurdistan.” In The Handbook of Linguistic Human Rights, edited by Tove Skutnabb-Kangas and Robert Philipson, 357–371. Hoboken: Wiley Blackwell.

Shisheliakina, Alena. 2022. “Being a Woman and Being a Tatar. Intersectional Perspectives on Identity and Tradition in the Post-Soviet Context.” PhD, University of Tartu Press, Tartu.

Smith, Laurajane. 2006. Uses of Heritage. London: Routledge. Smith, Linda T. 2021. Decolonizing Methodologies. Research and Indigenous Peoples. London: Zed Books.

Soleimani, Kamal, and Ahmad Mohammadpour. 2019. “Can Non-Persian Speaks? The Sovereign’s Narration of ‘Iranian Identity’.” Ethnicities 19 (5): 925–947. https://doi.org/10.1177/ 1468796819853059.

Steiner, Rudolf. 2000. Filozofia Wolności (Die Philosophie der Freiheit). Polish translation by Jerzy Prokopiuk. Warszawa: Spectrum.

Tehran Times. 2022. “Statue of Kurdish Writer Mastureh Ardalan Awarded National Heritage Status.” February 4, 2022. https://www.tehrantimes.com/news/469798/Statue-of-Kurdish-writer- Mastureh-Ardalan-awarded-national-heritage.

Tolia-Kelly, Divya P., Emma Waterton, and Steve Watson. 2017. “Introduction: Heritage, Affect and Emotion.” In Heritage, Affect and Emotion: Politics, Practices and Infrastructure, edited by Divya P. Tolia-Kelly, Emma Waterton, and Steve Watson, 1–11. New York: Routledge.

Tunbridge, John E., and Gregory J. Ashworth. 1996. Dissonant Heritage. The Management of the Past as a Resource in Conflict. West Sussex: Wiley. Vali, Abbas. 2020. The Forgotten Years of Kurdish Nationalism in Iran. Cham: Palgrave Macmillan.

Vasilyeva, Evgeniya I. 1990. “Vvedeniye” [Introduction]. In Mah Şeref Xanim Kurdistanî. Khronika Doma Ardalan, edited by Yevgeniya Ilinichna, 8–41.

Moskva: Nauka. Waterton, Emma, and Steve Watson. 2015. “Heritage as a Focus of Research: Past, Present and New Directions.” In The Palgrave Handbook of The Contemporary Heritage Research, edited by Emma Waterton and Steve Watson, 1–14. Cham: Palgrave Macmillan.

Werhane, Patricia H., and Brian Moriarty. 2009. “Moral Imagination and Management Decision Making.” Bridge Paper, 2-16.

Wu, Zongije, and Song Hou. 2015. “Heritage and Discourse.” In The Palgrave Handbook of The Contemporary Heritage Research, edited by Emma Waterton and Steve Watson, 37–51. Cham: Palgrave Macmillan.

 

 

 

لۆگۆی ناوەند

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە