بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی
شەهلا، دەباغی (٢٠٢٥):مێدیای داگیرکەران و نەورۆزی کوردا: “ایران انترنشنال” بە نموونە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
لە ماڵپەڕی مێدیای فارسی زمانی “ایران انترنشنال” لە ١٧ی مارسەوە زیاتر لە ٣٠٠ هەواڵ بڵاو بۆتەوە. ئەمە وەک نموونە بۆ لێکۆڵینەوەیەکی سەرپێی باشە کە بەشێوەیەکی ئۆبجێکتێڤ و بێلایەن بزانرێت ئاخۆ ئەم مێدیایە لەم سێ ڕۆژەدا سەبارەت بە نەورۆز لە کوردستان کە لە ڕێوڕەسمێکی ئاسایی و کۆلتووری تێپەڕیوە چی بڵاو کردۆتەوە. لە ١٧ی مارس ڕا دێمە خوار و چاو لە دانە دانەی هەوڵەکان دەکەم. لە کۆی ئەم سێ ڕۆژەدا کە بەهەزاران فیلم و وێنە لە ڕۆژهەڵات ڕا هاتۆتە سەر جیهانی ئینتێرنێت تەنیا…

مێدیای داگیرکەران و نەورۆزی کوردان
“ایران انترنشنال” بە نموونە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا
دوای ئەو هەموو هەواڵ و جوانییە کە مێدیا، تاک و ڕێکخراوە کوردییەکان تا ئەم چرکەساتە لەسەر نەورۆزی ڕۆژهەڵات بڵاویان کردۆتەوە، دەچمە سەر ماڵپەڕی مێدیای فارسی زمانی “ایران انترنشنال”. لە ١٧ی مارسەوە زیاتر لە ٣٠٠ هەواڵ بڵاو بۆتەوە کە نەمدیوە. ئەمە وەک نموونە بۆ لێکۆڵینەوەیەکی سەرپێی باشە کە بەشێوەیەکی ئۆبجێکتێڤ و بێلایەن بزانم ئاخۆ ئەم مێدیایە لەم سێ ڕۆژەدا سەبارەت بە نەورۆز لە کوردستان کە لە ڕێوڕەسمێکی ئاسایی و کۆلتووری تێپەڕیوە چی بڵاو کردۆتەوە. لە ١٧ی مارس ڕا دێمە خوار و چاو لە دانە دانەی هەوڵەکان دەکەم. لە کۆی ئەم سێ ڕۆژەدا کە بەهەزاران فیلم و وێنە لە ڕۆژهەڵات ڕا هاتۆتە سەر جیهانی ئینتێرنێت تەنیا:
– چەند خەبەر و کلیپێک لەسەر نەورۆزی کانی ڕەش، ورمێ، مەهاباد، بۆکان داندراوە.
– کلیپەکان لە نێوان ٢٠ چرکە بۆ ٣٧ چرکەن.
– ئەو کلیپانەی لە نزیکەوە گیراون و تەنیا گەڕی هەڵپەڕینن، وەک خەبەر داندراون.
– کلیپەکان بۆوێنە ئەسڵەن کۆبوونەوەی زیاتر لە سەدهەزار کەسیی بۆکان، ورمێ، سەقز نیشان نادەن.
– کلیپەکان لەناو دەیان خەبەری دیکە سەبارەت بە چوارشەمبەسووری لە شارەکانی ئێران و دەرەوەدا ون دەبن.
– هاوکات دەبینین کە نزیک چوار خولەک ڕاپۆرتی مێهران عەباسیان لەسەر “چوارشەمبەسووریی ئێرانیان لە ستۆکهۆڵم” هەیە، کە ئێمە دەزانین بەڕێوەبەرانی ئەم بەرنامەیە هەموو ساڵێک کێن.
– دەیان خەبەری بچووکی دیکە لەسەر چوارشەمبەسووری، گرانی شتومەکەی نەورۆزی لە شارەکانی دیکەی ئێران هەن. (کە هەڵبەت ئەوانەش گرینگن)
– سەدان خەبەر لەسەر شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، حوسییەکان، ئەمریکا و نامە بۆ خامنەای و هتد هەیە. (کە ئەمانەش یەکجار گرینگن)
– لەو کلیپانەی نەورۆزی ڕۆژهەڵات بە هیچ جۆر ئەو دروشمانەی لە کوردستان دەدرێن نیشان نادرێن. بۆ وێنە ئێمە لە دەیان کلیپ دا درووشمی “قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە” دەبینین کە لە “ایران انترنشنال”دا وەک مێدیایەکی ئۆپۆزیسیۆنی تاران تاقە یەک دانە لەو کلیپانە نابینین.
– ایران انترنشنال زۆر ئاگاهانە تەنیا چەند چرکە لە هەڵپەڕین و ئاور کردنەوەی خەڵک لە ڕۆژهەڵات وەک ئەکتێکی فەرهەنگی و جێژن نیشان دەدا.
– هەوڵدەدا هێماکا و ئاڵاکان نیشان نەدا.
– سەرەڕای ئەم سانسۆرە لەسەر نەورۆزی مەزنی ڕۆژهەڵات هەمیسان لەو چەند چرکەیەی کە بڵاویان کردۆتەوە نەیانتوانیوە لە سڕینەوەی هێماکانی کوردا سەرکەوتوو بن چونکە لەڕاستیدا هیچ کلیپێک ناتوانین پەیدا بکەین کە خەڵک جامانە و هەوری لەمل نەبێ و هەزاران کەس جلی خاکی نەپۆشیبێ.
هەروەک دەانین لەم جیهانە دیجیتالییەدا ڕۆڵی مێدیای گەورە یا بچووک لە ژیانێکی ڕۆژانەدا زۆر گرنگە، بە تایبەتی لە بواری سیاسی و فەرهەنگیدا. زۆرجار مێدیا کاریگەرییەکی یەکلاکەرەوەی هەیە لەسەر بیرکردنەوەی کۆمەڵگا و فۆرمدانی چالاکییەکان. ئەرکی هەرە سەرەکیی مێدیا گەیاندنی زانیاری و هەواڵی راستگۆتانەیە.
بەتایبەت ئەم ئەرکە بۆ مێدیایەکی کە ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن دەگێڕێ سەدهێندە گرینگتر دەبێ. لەم کاتانەدایە کە مێدیا دەتوانێت ببێتە ڕایەڵەی پەیوەندی و خەڵک لێک گرێ بدا و بەرخۆدان و ڕاپەڕین ئۆرگانیزە بکا و هەستی شۆڕشگیرانە بڵاوبکاتەوە. بەڵام مێدیای داگیرکەر لەم چرکەساتانەدا زیاتر ڕۆڵی سانسۆرچی و “تعدیل کردن” دەگێڕێ و هەواڵەکانی سەبارەت بە ڕۆژهەڵات ڕیویدێرا/ “تقلیل” دەدا. لەکاتێکا مێدیایەکی زەبەلاحی وەک “ایران انترنشنال” دەیتوانی ڕۆڵی تایبەتی هەبێ. بەڵام چونکە ڕووحی شوینیستی و ئەرکی پاراستنی “تمامیت ارضی” بەسەر ئەم مێدیایەدا زاڵە هەرگیز ئامادە نییە زوومی دوربینەکەی دوورتر بکاتەوە و دەریای دووسەدهەزار کەسیی بۆکان و ورمێ نیشان بدا.
مێدیایەکی باشی ئۆپۆزیسیۆن ئەو مێدیایەیە کە ڕاستگۆ و بیلایەن ئەرکی نیشاندانی دروستیی هەواڵەکان و ئاگادارکردنەوە بێ، نەک لە دەریایەکی بەرین تەنیا قەترەیەک نیشان بدا کە تازە لەو قەترەیەشدا لە سڕینەوەی هێماکاندا سەرکەوتوو نییە.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
تاکی کورد؛ لە قەیرانی ماناوە بۆ قەیرانی گێڕانەوە
تاکی کورد؛ لە قەیرانی ماناوە بۆ قەیرانی گێڕانەوە کەیوان فاتحی لە سەردەمێکدا دەژین کە پشێوییەکی قووڵ و قەیرانێکی فرەڕەهەند بوارە جیاجیاکانی ژیانی مرۆیی و بەو پێیەش کۆمەڵگەی کوردستانی تەنیوەتەوە. ڕەنگە دیارترین [...]
فیدراڵیزم و دێموکراسی؛ تێڕوانینە نوێیەکان سەبارەت بە پرسی کورد لە ئێراندا
فیدراڵیزم و دێموکراسی؛ تێڕوانینە نوێیەکان سەبارەت بە پرسی کورد لە ئێراندا حەسەن قارەمانی پرسی کورد یەکێکە لە ململانێ سیاسییە درێژخایەن و ئاڵۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرەڕای ئەوەی کوردەکان گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتی جیهانن، [...]
ماکیاڤێلی و وەهمی دەسەڵات ئایا ڕیالیزمی سیاسی ڕاستییەک بوو سەبارەت بە جیهان، یان ڕەنگدانەوەی ترسی مرۆڤ بوو؟
ماکیاڤێلی و وەهمی دەسەڵات ئایا ڕیالیزمی سیاسی ڕاستییەک بوو سەبارەت بە جیهان، یان ڕەنگدانەوەی ترسی مرۆڤ بوو؟ ئەشکان باوەڕ ناوی "نیکۆلۆ ماکیاڤێلی" لە مێژووی بیری سیاسیدا هاوواتای "دەسەڵات" بووە. لە هەر [...]
سوقڕات ئاسا بوونی مەرگی پێشەوا
سوقڕات ئاسا بوونی مەرگی پێشەوا ڕێباز ڕۆژهەڵات مێژووی مرۆڤایەتی پڕە لەو وەرچەرخانانە کە تێیدا سەرکردە و فەیلەسوفە مەزنەکان لەبری هەڵبژاردنی ژیانێکی سەرشۆڕانە یان ڕاکردن لە بەردەم مەرگ، مانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی قەدەری [...]
لەپێناو مانەوە
لەپێناو مانەوە پێشەوا عەلیپوور ڕووخانی دیواری بەرلین و هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت و کۆتاییهاتنی شەڕی سارد و داڕمانی ئیدۆلۆژیی کۆمۆنیزم، لە نیشانەکانی دەرکەوتنی نەزمی نوێی جیهانی و ڕاگواستن بەرەو سەدەی ٢١ بوون، [...]
کورد و شەڕی مەلازگرد
کورد و شەڕی مەلازگرد نووسەر: ئیسماعیل شەمس وەرگێڕ: فەرهاد ئەکبەری ٢٦ی ئاب، ١٠٧١ی زایینی، ساڵڤەگەڕی شەڕی مەلازگرد و سەرکەوتنی ئاڵپ ئەرسەلانی سەلجووقییە بە سەر ئیمپراتۆریای رۆمدا. ئەم سەرکەوتنە، دەروازەکانی ئانادۆڵی بۆ تورکان کردەوە و بە مانەوەیان لەم [...]







