گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش
TISHK Book
گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش
لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: ١٢/٠٥/٢٠٢٥
گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش (کۆمەڵێک وتار و چاوپێکەوتن) کۆکراوەیەکە لە کۆمەڵێک چاوپێکەوتنی کەم وێنە و جێگەی تێڕامان کە لە دەیەی ٨٠ی زایینی لە لایەن نووسەر و شارەزای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فرێد هالیدەی ئەنجام دراوە. کتێبی گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش لە کۆمەڵێک چاوپێکەوتن لەگەڵ کەساییەتیە دیارەکانی ئێران و کوردستان، لەوانە د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، شێخ عیزەدین حوسەینی، ئەبۆلحەسەن بەنی سەدر و مەسعوود ڕەجەوی پێکهاتووە و ڕوانینێکی قووڵ لە گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی ناو ئێران و کوردستان پێشکەش دەکات. ئەم پەڕتووکە یەکەمجار لە لایەن لەیلا فەغفوری ئازەر و شاهین نەسیری لە ساڵی ٢٠١٩ وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی. چاپە کوردییەکەی، کە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاو کراوەتەوە لە وەرگێڕانی عومەر باڵەکی ـە، و جگە لەو چاوپێکەوتنانە وتارێکی دیکەش لەسەر پاکنەژاد و ئەزموونی بەرەی نەتەوەیی ئێران لە خۆ دەگرێت کە لەلایەن خاتوو فەغفووری ئازەر و شاهین نەسیری – بەجێ پێشەکی بۆ وەرگێڕانی کوردیی بەرهەمەکەیان – بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان نێردرابوو.