بانگەوازی ژمارەی ٧٣ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: “بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و فاکتەرە فرەچەشنەکانی هێز

هێز فاکتەرێکی گرینگی ژیانی کۆمەڵایەتییە. هێز لە پێکهاتە و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان واوەتر دەڕوا و خۆی دەخزێنێتە ناو هەموو کەلێن و قوژبنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی. هەروەک دەگوترێ هەموو مەیدانەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی مەیدانی ململانێی هێزن. دەوڵەتان، حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، بزووتنەوەکان و تەنانەت پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش لە کارلێکی بەردەوام لەگەڵ هێزدان. سەرچاوە، جۆر و کاریگەرییەکانی هێز بەپێی بەستێن، کات، شوێن، و ئەکتەرە بەشدابووەکانی پەیوەندییەکانی هێز جیاوازن. بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستانیش، وەک ڕەوتێکی فرەپێکهاتە، مەیدانێکە کە بە توندی گرێدراوی پەیوەندییەکانی هێزە. ئەم بزووتنەوەیە لە ڕەوتی مێژووییی خۆیدا، هەم سەرچاوەیەکی هێز بووە و هەم پشتی بە زۆر هێزی دیکە بەستووە.

 لە کاتێکدا کە هاوسەنگیی هێز لە ئاستی فراواندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا و جیهان بەرەو گۆڕانکاری ڕۆیشتووە، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان، چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو هاوسەنگییە نوێیە دەکات؟ لە کاتێکدا کە هێز وەک دیاردەیەکی داینامیک بەردەوام لە گۆڕاندایە و گۆڕانکاریی نوێیش دەهێنێتە ئاراوە، سەرچاوە هەنووکەییەکانی هێزی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان چین؟ گۆڕانە سیاسی، تەکنۆلۆژی، ئابووری، زانستی و ژێئۆپۆلیتیکییەکان، چ بەربەست و دەرفەتێکی نوێیان بۆ فاکتەرەکانی هێزی ئەو بزووتنەوەیە دروست کردووە؟ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیەکی دابەشکراوی بێ دەوڵەت چۆن دەتوانێ هێزی خۆی بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی زیاتر بکات؟

تەوەرەی ئەمجارەی گۆڤاری تیشک، بۆ فاکتەرەکانی هێز و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان تەرخان کراوە و ستافی گۆڤار داوا لە هەموو نووسەران و وەرگێڕان دەکات، بابەتەکانی خۆیان لەسەر ئەم تەوەرە و بابەتەکانی خوارەوە بۆ گۆڤاری تیشک بنێرن:

  • گۆڕانکارییە ژێئوپۆلیتیکییەکان، گۆڕانی هاوکێشەکانی هێز و بزووتنەوەی کوردستان
  • سەرمایەداری کورد و بزووتنەوەی کوردستان
  • پەیوەندیی دامەزراوە سیاسی و مەدەنییەکانی کوردستان لەگەڵ هێزی بزووتنەوەی کوردستان
  • بەشداریی ژنان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان وەک فاکتەرێکی هێزی بزووتنەوە
  • قەیرانە ژینگەییەکانی ئێران، سەرچاوە سرووشتییەکانی کوردستان
  • ئاوی شیرین: قەیران، دەرفەت و داهاتوو
  • پەیوەندیی میدیا و هێز
  • پەیوەندیی کێشە ناوخۆییەکانی ناو پێکهاتە جیاوازەکانی بزووتنەوەی کوردستان لەسەر هێزی سیاسیی بزووتنەوەی کوردستان
  • ژیریی دەستکرد و بێدەوڵەتی: دەرفەت و هەڕەشەکان
  • ڕۆڵی دایاسپۆرای کوردستان لەسەر هاوکێشەکانی هێز و بزووتنەوەی کوردستان
  • ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر فاکتەرەکانی هێز لە مامەڵە لەگەڵ هێزە ناوچەییەکاندا
  • ڕێگاکانی بەهێزکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان
  • پەیوەندییەکانی هێز لە کۆمەڵگا و سیاسەتی کوردیدا
  • زانین، زمان و هێز
  • دێموکراسی و سێکولاریزم وەک هێزی یەکخستن

بۆ پرسیار و پێشکەشکردنی وتار، تکایە پەیوەندیی بەم ناونیشانانەی خوارەوە بکەن:
info@tishk.org

regaaso2010@gmail.com

دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی وتار:
٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ی کوردی
٢١/٠٢/٢٠٢٦ی ز.

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک

دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی وتار

دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی وتار

٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی
دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی وتار
0
0
0
0
Days
0
0
Hrs
0
0
Min
0
0
Sec