گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٢ 

جوگرافیاکانی هەڵاواردن: بە نەخشە دەرهێنانی ئابووریی ڕامیاریی نەتەوە بەکەمینەکراوەکان لە ئێراندا


لە ماڵپەڕی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: 16.10.2025

محەممەدپوور، ئەحمەد و موحسین خزری (٢٠٢٥): جوگرافیاکانی هەڵاواردن: بە نەخشە دەرهێنانی ئابووریی ڕامیاریی نەتەوە بەکەمینەکراوەکان لە ئێراندا. وەرگێڕان: هەڵاڵە حەیدەری. گۆڤاری تیشک، ٢٧، ٧٢، ل. ٤٤٠–٤٠٩. https://doi.org/10.69939/TISHK0072

DOI 10.69939/TISHK0072

پوختە

لەم وتارەدا ئەو فاکتەرە کۆمەڵایەتی-ئابوورییانە شی دەکرێنەوە کە کاریگەرییان لەسەر ئاستی باشبوونی ئابووریی لە پارێزگاکانی ئێراندا هەیە و بە بەکارهێنانی داتاکان لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٩ سەرنج دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی پێگەی کەمینە. ئێمە بۆچوونێکی دوو ڕەوگەییمان بەکار هێنا: لە یەکەم ڕەوگەدا ناسەرەوەکانی خۆشبژێویمان بۆ هەر پارێزگایەک لێک دایەوە و دواتر بۆ کارتێکەریی ئەم پێوەرانە چۆنیەتیی یەکتربڕینی دۆخی کەمینەمان لەگەڵ سنووردەرە جیاوازە کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکان هەڵسەنگاند. دۆزینەوەکان دەریدەخەن کە گرووپە کەمینەکان بەتایبەتی بەلووچ، کورد و سوننە بە شێوازێکی نەرێنی هاوپەیوەندییان هەیە و نەتەنیا لەو پارێزگایە بەڵکو لە پارێزگاکانی دەوروبەریش بەرهەمی خۆشبژێویی کەمتریان هەیە. ئەم یەکبەستراوییە لەو پارێزگایانە بەرچاوترە کە زۆرێک لە دانیشتووانی کەمینەن و لەوێ ئاستی نزمی خۆشبژێوی هاوکاتە لەگەڵ دەستپێڕاگەیشتنی کەمتر بە خزمەتگوزارییە گرینگەکان وەک پێڕاگەیشتنی تەندروستی، پەروەردە و ژێرخانە گرینگەکان. ئەم توێژینەوەیە هەروەها ڕەچاوی ئەوە دەکات کە ئەم گرووپە کەمینانە زۆربەیان لەو ناوچانە دەژین کە ژێرخانەکانیان بەکەمی گەشەیان کردووە و ڕێژەی بێکاری زۆرترە. هەروەکو پیشان دراوە کاریگەریی دژوازانەی بەرفراوانبوونی ژێرخانی خوێندنی باڵا سەرەڕای زیادبوونی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن، بەهۆی یەکنەگرتنەوەکانی نێوان دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و پێداویستییەکانی بازاڕی کار، ئاکامەکەی نابێتە بەرهەمهێنان و دەستکەوتی ئابووریی یان خۆشبژێویی ئابووریی.

ئەحمەد محەممەدپوورa و موحسین خزریb,c

و: هەڵاڵە حەیدەری (ژینۆ ڕۆژبەیان)

پوختە

لەم وتارەدا ئەو فاکتەرە کۆمەڵایەتی-ئابوورییانە شی دەکرێنەوە کە کاریگەرییان لەسەر ئاستی باشبوونی ئابووریی لە پارێزگاکانی ئێراندا هەیە و بە بەکارهێنانی داتاکان لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٩ سەرنج دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی پێگەی کەمینە. ئێمە بۆچوونێکی دوو ڕەوگەییمان بەکار هێنا: لە یەکەم ڕەوگەدا ناسەرەوەکانی خۆشبژێویمان بۆ هەر پارێزگایەک لێک دایەوە و دواتر بۆ کارتێکەریی ئەم پێوەرانە چۆنیەتیی یەکتربڕینی دۆخی کەمینەمان لەگەڵ سنووردەرە جیاوازە کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکان هەڵسەنگاند. دۆزینەوەکان دەریدەخەن کە گرووپە کەمینەکان بەتایبەتی بەلووچ، کورد و سوننە بە شێوازێکی نەرێنی هاوپەیوەندییان هەیە و نەتەنیا لەو پارێزگایە بەڵکو لە پارێزگاکانی دەوروبەریش بەرهەمی خۆشبژێویی کەمتریان هەیە. ئەم یەکبەستراوییە لەو پارێزگایانە بەرچاوترە کە زۆرێک لە دانیشتووانی کەمینەن و لەوێ ئاستی نزمی خۆشبژێوی هاوکاتە لەگەڵ دەستپێڕاگەیشتنی کەمتر بە خزمەتگوزارییە گرینگەکان وەک پێڕاگەیشتنی تەندروستی، پەروەردە و ژێرخانە گرینگەکان. ئەم توێژینەوەیە هەروەها ڕەچاوی ئەوە دەکات کە ئەم گرووپە کەمینانە زۆربەیان لەو ناوچانە دەژین کە ژێرخانەکانیان بەکەمی گەشەیان کردووە و ڕێژەی بێکاری زۆرترە. هەروەکو پیشان دراوە کاریگەریی دژوازانەی بەرفراوانبوونی ژێرخانی خوێندنی باڵا سەرەڕای زیادبوونی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن، بەهۆی یەکنەگرتنەوەکانی نێوان دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و پێداویستییەکانی بازاڕی کار، ئاکامەکەی نابێتە بەرهەمهێنان و دەستکەوتی ئابووریی یان خۆشبژێویی ئابووریی.

وشە سەرەکییەکان: خۆشبژێویی ئابووریی، پێگەی کەمینە، سەرکوتکاریی نەتەوەیی، نابەرابەریی پێکهاتەیی، ئێران

پێشەکی

نابەرابەریی ئابووریی پێکهاتەیی لە ئێران لەبنەڕەتدا لە ڕێگای پلەبەندییەکانی زمانەوانی و ئێتنۆ-ئایینییە ڕەگداکوتاوەکانەوە بەرهەم دێت و درێژەی پێ دەدرێت کە لە ڕووی فەزا و دۆخەوە لە ڕێشاڵی ئەو دەوڵەتەدا کۆد کراون. ئەم پلەبەندییانە بنەمای دابەشکردنی سەرچاوە ئابوورییەکان، نوێنەرایەتییە سیاسییەکان و بزاوتە کۆمەڵایەتییەکانن. ڕێکخستنی فەزاییی دەوڵەت-نەتەوەی ئێرانی ئەم پلەبەندییانە پیشان دەدات و بەرهەمی دێنێتەوە کە لەوێ دەستپێڕاگەیشتن بە ژێرخان، هەلی کار، ئاسایش و تەنانەت خزمەتگوزارییە سەرەتایییە دەوڵەتییەکان بە شوناسی ئایینی و ئێتنۆ-زمانەوانیی کەسەکانەوە بەستراوەتەوە (محەممەدپوور، ٢٠٢٤: محەممەدپوور و سولەیمانی، ٢٠٢٤). لەم بەستێنەدا پەراوێزخستنی ئابووریی تەنیا بەهەڵکەوت نییە، بەڵکو بە شێوازێکی پێکهاتەیی لە جوگرافیاکانی پەراوێز، بەتایبەت ئەوانەی کە دانیشتووانی فارس و شیعە نین، نەخشە کێشراوە کە خودی شوێن و فەزاکە دەگۆڕێت بۆ میکانیزمێک بۆ هەڵاواردن و کۆنترۆڵ. شوناسی فارسی بووەتە پێوەرێکی ئاماژەپێنەکراو لە کاتێکدا کۆمەڵگا نافارسەکان – لەوانەش کورد، بەلووچ، عەرەب- لە ڕووی جوگرافیا و ڕامیارییەوە لە پەراوێزدان چ بە واتای وشەکە و چ بە شێوازێکی هێمایی. ئەم هەڵاواردنە پێکهاتەیییە فەزایییانە بەهەڵکەوت نییە؛ لەسەر ئەم بنەمایە دەوڵەتی ئێرانی بە شێوازێکی مێژوویی دەسەڵاتداری کردووە و هەژموونی فارسی لە ڕێگای کۆنترۆڵی خاک، بێبەری کردنی ئابووریی و سڕینەوەی کولتووری بەهێز کردووە. کاتێک لە چاویلکەی هێزەوە تێی دەڕوانیت، نەخشەی ئێران جوگرافیایەکی ناڕێک دەردەخات کە هارتلەندی فارسی لەسەر نرخی پەراوێزخراوەکان، کە فەرمانڕەوایی لەسەر بوونیان دەکرێت لە ڕێگای بە میلیتاریزە کردن، دەرهێنانی سەرچاوەکانیان و ملکەچبوونی ئابوورییان، پێش دەکەوێت.

نووسراوە بەردەستەکان لەسەر یەکنەگرتنەوەی ئابووریی لە ئیران بە پلەی یەکەم سەرنج دەخەنە سەر نابەرابەرییە نەتەوەیییەکان و زۆر جار ڕەهەندی ئێتنۆ و ئایینییەکان لەبەر چاو ناگرن (بڕوانە، دێهقان شەبانی و هاوکاران، ٢٠١٩؛ مۆعتەمێدی و هاوکاران ٢٠٢٣). هەرچەندە هەندێک توێژینەوە لەسەر گەشەنەکردنی ئابووریی پارێزگا پەراوێزەکان کارییان کردووە، بەڵام کەمن ئەو نووسراوانەی کە بە شێوازێکی سیستماتیک ئەم یەکنەگرتنەوانەیان بە پێگەی کەمینەوە گرێ داوە. ئەم توێژینەوەیە باس لەم کەلێنە دەکات لە ڕێگای پێشکەش کردنی شیکارییەکی یەکتربڕ [intersectional analysis، بە مانای شیکارییەک دێت کە دەڕوانێتە چەندین شێوەی سەرکوت و مافی تایبەت کە ژیانی ئەزموودە و پێگەی تاکێک دروست دەکەن، وەرگێڕ] لە خۆشبژێویی ئابووریی و بە تێڕامان لە ئێتنیک، ئایین و زمان پیشان دەدات کە چۆن سیاسەتی دەوڵەت بە بەردەوامی بە زەرەری کۆمەڵگا نافارسەکان بووە.

ئێران وەک شێوە حکومەتێکی فرەنەتەوەیی و فرەزمان حاڵەتێکی تایبەتە کە تێیدا دۆخی بەرهەمهێنانی ئابووریی و دەستپێڕاگەیشتن بە دەسەڵاتی ڕامیاری بە شێوازێکی ئاڵۆز پەیوەندی بە پێوانە حکومییەکانی زمانەوانی و ئێتنۆ-ئایینییەوە هەیە. بەپێچەوانەی بەستێنێک وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەفریقای باشووری پێش ڕەگەزپەرەستی و ئیسڕائیل کە تێیدا پەیوەندیی ڕەنگ، ڕەگەز و ئایین کارتێکەری لەسەر گەشەکردنی ئابووریی هەیە، لە ئێراندا کە ڕێکخستەیەکی حوکمڕانیی ئێتنۆ-ئایینییە، دەسەڵات، مافی تایبەت و بووژانەوە بە تێکەڵاوێکی ئاڵۆز لە تایبەتمەندییە زمانەوانی و ئێتنۆ-ئایینییەکان دیاری دەکرێت (محەممەدپوور و سولەیمانی، ٢٠٢١). سیاسەتی هەڵاواردنی دەوڵەتی ئێرانی لەمەڕ نافارسەکان لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕژێمی پەهلەوی لە ساڵی ١٩٢٥ دامەزرا و ناوەندەکەی لەسەر بنەمای ‘یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک وڵات’ بنیات نراوە و کولتوورە نافارسەکان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر شوناسی نەتەوەیی وێنا دەکات کە هاوشێوەی زاڵبوونی ڕەگەزییە لە بەستێنەکانی دیکەدا. بانگەشکردنی شوناسی فارسی و ئیسلامی شیعی لە لایەن ئێران کە لە ئێستادا لە بەپێی دەستوورەکەی پاساوی بۆ دەهینرێتەوە (بەندی ١٢ و ١٥)، بووەتە هۆکاری کەلێنە کۆن و کاریگەرەکانی ئابووریی و کۆمەڵایەتی-سیاسی. ئەو دەستوورە زمانی فارسی وەک زمانی فەرمی و شیعیزم وەک ئایینی دەوڵەتی دەناسێتەوە، بەوەش نافارسەکان و کۆمەڵگا موسوڵمانە سوننەکان، لەوانەش کورد، عەرەب و بەلووچ لە ڕووی ئابووریی و ڕامیارییەوە بەکەمینە دەکات. ئەم سیاسەتە نایەکسانییەکی پێکهاتەیی لەگەڵ هێڵەکانی ئایینی، ڕەگەزی و زمانەوانی دروست کردووە کە دەرەنجامەکەی بووەتە پەراوێزخراویی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی گرووپە نافارسەکان، دیاردەیەک کە بە ‘کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی’ دەناسرێت (بڕوانە بڵاونەر، ١٩٦٩؛ گۆنزالێز-کاسانۆڤا، ١٩٦٥؛ هێختەر، ١٩٧٥؛ سولەیمانی و محەممەدپوور، ٢٠٢٠).

لە ناوچە کوردییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، پارێزگای کوردستان، ئیلام و کرماشان، کۆنترۆڵی دەوڵەتی لە هەژاریی سیستماتیک، میلیتاریزەکردن و ئەمنییەتیکردنێکی دڵڕەقانە خۆی پیشان دەدات. پێگە نیزامییەکان، ژێرخانە چاودێرییەکان و بوونی هێزە ئەمنییەکان لە هەموو شوێنێک ئەم ناوچانەی کردووەتە دیمەنێک لە هەڵاواردنی بەردەوامی دەوڵەتی (محەممەدپوور، ٢٠٢٤)، کە تێیدا شوناسی کوردی وەک ڕاستییەکی ڕەوای کولتووری و سیاسی شکڵ ناگرێت، بەڵکو دەبێت بە هەڕەشەیەکی ئاسایشی زاتی. بەشە سنوورییەکانی ئێران و عێراق بوونەتە ناوچەی زەبروزەنگی سزا دەوڵەتییەکان کە تێیدا جووڵانەوە تاوانە و مانەوە لە ژیان ڕووبەڕووی هێزی کوشندە دەبێتەوە. وەک پەیمانێکی بێبەزەییانە لە نێکرۆپۆلیتیکی دەوڵەتی [کۆمەڵە سیاسەتێک کە بڕیار دەدات کێ زیندوو بمێنیت و کی بمرێت، وەرگێڕ]، لە سنووری ئێران و عێراق بەتایبەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵات ١٦ ملیۆن مین دانراوە١(سروش، ٢٠٠٦، لاپەڕەی ٧٧).  مەودای ١١،٠٠٠ کیلۆمەتر لەم خاکە مینڕێژ کراوە لەنێوان ساڵانی ١٩٨٨ تا ١٩٩١ و گیانی ٥،٠٠٠ کوردی مەدەنی گرتووە و تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٤-دا  ١٩ کەس کوژراو و ٣٨ کەسیش بەسەختی بریندار بوون٢. توندوتیژیی سیاسیش بە هەمان شێوە کوشەندەیە، چونکە لە کۆی ٩٠١ کەیسی لەسێدارەدان ١٣٨ کەیس  (ڕێژەی 20.5%) کورد بوون٣.

نموونەیەکی سەرسووڕهێنەر لە سەرکوتی دەوڵەتی، سەرهەڵدانی کۆڵبەرییە – شێوازێک لە کرێکاریی نێوان سنوورەکان کە دەخەمڵێنرێت ١٧٠،٠٠٠ کورد تێیدا بەشدار بن (محەممەدپوور، ٢٠٢٤؛ سولەیمانی و محەممەدپوور، ٢٠٢٠). کۆڵبەری کە لە لایەن دەوڵەتەوە بە قاچاخ ناو دەبرێت، بەبێ بەزەیییانەترین شێواز بەرپەرچ دەدرێتەوە؛ لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئێشکگرە ئێرانییەکانی سەر سنوور نزیکەی ٢،٥٠٠ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون (محەممەدپوور، ٢٠٢٤). تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێشکگری ڕژیم ٣٣٩ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون٤. ئەم گوزەرانە ترسناکە ئاکامی بێدەرەتانیی ئابوورییە و نموونەیەکە لە بەرچاوترین هێماکانی پەراوێزخستنی کوردەکان کە پیشان دەدات چۆن سیاسەتەکانی دەوڵەت هاوکات لەگەڵ سەپاندنی ڕژیمێک کە بە میلیتاریزەکردن فەرمانڕەوایی دەکات، بەئەنقەست درێژە بە هەڵاواردنی ئابووریی دەدات. هەروەها، داخستنی دامەزراوەکانی کوردزمان نموونەیەکی دیکەیە بۆ پیشاندانی ئەوەی کە سەرکوت نەک هەر لە ڕێگای بەربەستە فیزیکییەکان بەڵکو لە ڕێگای سڕینەوەی زمان و کولتوورەوە کار دەکات و دڵنیایی دەدات کە ئەم ناوچانە لە باری ڕامیارییەوە کپ و لە باری ئابوورییەوە پەنگخواردوو بمێنن (محەممەدپوور و سولەیمانی، ٢٠٢٤). لە بەلووچستان دۆخەکە چڕترە، چونکە هەڵاواردنی ئێتنیکی و فیرقەیی بۆ دروستکردنی جوگرافیایەکی بەجێهێڵراو یەک دەگرنەوە. ئەم ناوچەیە یەکێک لە هەژارکراوترین ناوچەکانی ئێرانە نەک لە ئاکامی نەبوونییەکی سروشتی، بەڵکو لە ئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتەکانی دەوڵەت کە هاوکات لەگەڵ دەرهێنانی سەرچاوەکان بۆ قازانجی ئەو ناوەندانەی فارسەکان تێیدا زۆرینەن، وەبەرهێنانیش ڕادەگرێت. چەوسانەوەی بزاوتی بەلووچەکان -کە قاچاخ کردن دەکەنە پاساوێک بۆ ڕێژەی زۆری دەستبەسەرکردنەکان و کوشتنە نایاسایییەکان- نموونەیەکە لەوەی کە چۆن هەژارهێشتنەوەی ئابووریی لەسەر بنەمای ڕەگەز دەبێتە میکانیزمێک بۆ حوکمڕانی. خوزستان، وەک پارێزگایەکی زۆرینە عەرەب کە بە ڕێژەیەکی زۆر لە گەشەکردن دواخراوە، ئەگەرچی سامانێکی نەوتی زۆری هەیە، ڕووبەڕووی هەمان شێوە لە چەوسانەوە دەبێتەوە. لە کاتێکدا لە هارتلەندی فارسی -تاران، ئێسفەهان و شیراز-  مافی تایبەتی ئێتنۆ-ئایینی بە نەبینراوی کار دەکات. لەوێ شوناسی فارسی وەک پێوەرێکی جیهانی دادەنرێت کە هاوکات لەگەڵ ئەوەی ئاماژەی پێ ناکرێت و ئالەنگاری ناکرێت، نایەکسانییە پێکهاتەیییەکانی پەراوێزخراوەکان وەک دەرەنجامی نەتوانین بۆ گەشەکردن پیشان دەدرێت نەک وەک ئەنجامێک لە پڕۆژەی بەئەنقەستی دەوڵەت بۆ هەڵاواردن. لەم جوگرافیا بە ڕەگەزکراوەدا، شوێن (ناوەند لە بەرانبەر پەراوێز) بێلایەن نییە؛ خاکێک کە نابەرابەری لەسەری دروست دەبێت، ڕەکابەری دەکرێت و بە توندوتیژییەوە بەسەریدا دەسەپێت.

پێگەی ئێران لە ئابووریی شوناسی  جیهانیدا

نایەکسانیی ئابووریی لە دەوڵەتە فرەزمان و فرەنەتەوەکاندا زۆر جار لە دوای هێڵەکانی شوناسەوە دێن، کە تێیدا دەستپێڕاگەیشتن بە سامان، دەسەڵات و هەل نەتەنیا بە جوگرافیا یان شێوەی حوکمڕانی بگرە بە ئێتنیک، زمان و ئایین دیاری دەکرێت. بۆ ئەم بابەتە ئێران نموونەیەکە چونکە ڕیزبەندیی ئابوورییەکەی بە بەرچاوی لە سیاسەتی شوناس پێک هاتووە کە ئەوانەی فارس-شیعەن قازانج دەکەن لە کاتێکدا کۆمەڵگاکانی نافارس و ناشیعە پەراوێز دەخرێن. بۆ تێگەیشتن لە تایبەتمەندیی ئەم دۆخە، دانانی ئێران لە ڕێکخستە جیهانییەکانی چینبەندیی ئابووریی لەسەر بنەمای شوناس یارمەتیدەر دەبێت.

توێژینەوەکان دەریدەخەن کاتێک سیاسەتی شوناس لەگەڵ داهاتی سەرانە، دابەشکردنی سامان، جووڵەی هێز و بەشداریی کۆمەڵایەتی-سیاسی یەک بگرنەوە، دەبنە بزوێنەری سەرەکیی بەرهەمهێنان و دریژەپێدان بە نایەکسانیی پێکهاتەیی و ستەمی نەتەوەیی (بڕوانە بڕاون و هۆمەن، ٢٠٢٣؛ هاردێمەن و هاوکاران، ٢٠٢٢؛ هۆخشیلد و ویڤەر، ٢٠٠٧؛ پۆن و هاوکاران، ٢٠١١). ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک نموونەیەکی پارادیگماتیکە هەم لە کۆلۆنیالیزمی کۆچەری و هەم کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی، کە لەوێ سیاسەتی ڕەگەزی و ڕەگەزپەرەستیی سیستەماتیک، پلەبەندییەکی ئابووریی بەقووڵی ڕەگداکوتاو و نمایشی ڕۆژانەی شوناسی دروست کردووە (بڕوانە فیگین، ٢٠٢٠؛ راولز و داک، ٢٠٢٠؛ وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ٢٠٢٢). ئەم بنیاتە ئابوورییە ڕەگەزکراوە زۆر جار پێی دەگوترێت سەرمایەداریی ڕەگەزی کە لە کوشتاری نەتەوە ڕەسەنەکان و بازرگانیی کۆیلە لەم سەر بۆ ئەو سەری ئۆقیانوسی ئەتڵەس سەری هەڵدا و لە سەرەتای دەیەی یەکەمی ١٦٠٠ دەستی پێکرد و بنەمای ئابووریی بەرماوە و قازانجی کەڵەکەکراوی دانا (بروانە بێرنارد و ڕیێلۆ، ٢٠٢٠؛ گۆ، ٢٠٢١؛ جۆنز، ٢٠٢٢؛ مێلامێد، ٢٠١٥؛ ڕابینسۆن، ٢٠١٩).  کاریگەریی ڕەگەز بە بەردەوامی لە کۆمەڵگای مۆدێرندا ڕەنگ دەداتەوە. مشتومڕە نوێیەکان تێگەیشتنمان لە سەرمایەداری، ئابووریی و یاسا ئاڵۆز دەکەن، و ڕوونی دەکەنەوە کە داڕشتنی چەمکی تەواو بۆ سەرمایەداریی مۆدیرن بەبێ ناسینەوەی ڕەتاندنی کاری کۆلۆنیال و ڕەگەزکراو ناکرێت. تەنانەت دوای بنبڕبوونی کۆیلایەتیش، سیاسەتی شوناسی ڕەگەزی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر داهاتی ئابووریی ئەفریقایی-ئەمریکایییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەبووە. زۆر لە توێژینەوەکان پەیوەندییان داناوە لەنێوان میراتی مێژووییی ڕەگەز و نایەکسانیی ناوچەیی، دابەشکردنی بۆشایییانەی حەشیمەتی ڕەشپێست و کارلێککردنی لەگەڵ بزاوتی ئابووریی لە سیاسەتی گشتیی ئەمریکادا. دۆزینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو وڵاتانەی خەستیی ئەفریقایی-ئەمریکایییان زۆرە، بەتایبەت لە باشووری قووڵ [ناوچەی باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ویلایەتەکانی کارۆلینای باشوور، جۆرجیا، ئاڵاباما، میسیسیپی و لویزییانا لەخۆ دەگرێت، وەرگێڕ]، وێدەچێ ڕێژەی هەژاریی زیاتریان بێت (بڕوانە ئۆدۆمز-یۆنگ و بروس، ٢٠١٨؛ پەیجێر و هاوکاران، ٢٠٠٩؛ ویلیامز و محەممەد، ٢٠٠٩). هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا کە لە لایەن مەککێنزی و کۆمپانی (ستواردی سێیەم و هاوکاران، ٢٠٢١) لەسەر کەلێنی ڕەگەزی لە ئابووریی ئەمریکادا ئامادە کراوە، گرینگیی هەڵکەوتەی جوگرافیایی، بریکاری پیشەسازی و پۆلێنەکانی کار بۆ تێگەیشتنی جیاوازیی حەقدەست و بزاوتی ئابووریی بۆ ئەفریقایی-ئەمریکایییەکان دووپات دەکاتەوە. چەمکی ‘نیشتنی نایەکسانیی ڕەگەزی’ هەر وەک لە لایەن ئۆلیڤەر و شاپیرۆ (٢٠٠٦) پێناسە کراوە، بەردەوام کۆسپێکە بۆ ئەفریقایی-ئەمریکایییەکانی سەردەم و نیشاندەری میراتی هەڵاواردن و ڕەگەزپەرەستیی بەدامەزراوەییکراوە. دۆخێکی هاوشێوە لە ئەفریقای باشوور دەبینرێت کە لەوێ میراتە مێژوویییەکان وەک ڕەگەزپەرەستی بوونەتە هۆکاری یەکنەگرتنەوەی پەروەردەیی و ڕەگەزیی بەردەوام. ڕەگەز و پەروەردە بە شێوازێکی بەرچاو کاریگەرییان لەسەر ناهاوئاهەنگیی پلە و پایەی کۆمەڵایەتی و نایەکسانیی هەمیشەیی هەیە (بڕوانە هۆراکۆڤا، ٢٠١٨). تەنانەت لە سەردەمی دوای ڕەگەزپەرەستیشدا، هەرچەندە ئازادیی فەرمیی بازاڕی کار هەبوو، نایەکسانییەکی پۆلێنکراو کە لە سەردەمی ڕەگەزپەرەستیدا هەبوو، بووە هۆی درێژبوونەوەی یەکنەگرتنەوەی ئابووریی (موککیڤەر، ٢٠٢٣؛ سپاول، ٢٠١٣؛ ڤالدێز، ٢٠١٥).

لە بەستێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، توێژینەوەی سارا ڕۆی لەسەر غەزە (٢٠١٦) لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی ئێمە لەسەر ئێران هاوتەریبە. توێژینەوەکەی سەبارەت بە کەرتی غەزە (١٩٨٧) کار لەسەر ئەو پەراوێزخراوی و دوورەپەرێزخستنە ئەنقەستە دەکات کە غەزە لە ئەنجامی داگیرکاریی ئیسڕائیل ڕووبەڕووی دەبێت و لە خاکێکی یەکپارچەوە دەگۆڕدرێت بۆ خاکێکی گەمارۆدراو. ئەم دیاردەیە کە ڕۆی وەک ‘گەشەنەکردن’ ناوی دەبات، دژواریی ئابووریی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لەگەڵ زۆرتربوونی هەژاری و نائەمنیی خۆراک، وایکردووە لە جیاتیی ئەوەی غەزە سەربەخۆیانە گەشە بکات، پشت بە ئیسڕائیل ببەستێ. ڕۆی دووپاتی دەکاتەوە ئەم گۆڕانکارییانە بەئەنقەست و بەدامەزراوەییکرانە غەزە بەرەو چارەنووسێکی ترسناک و قەرەبوونەکراو دەبات. هاوشێوەی کارەکەی ڕۆی، ئۆرێن ییفتاچێل چەمکی ‘ئێتنۆکراسی” بەکار دێنێت کە چوارچێوەیەکی تیۆرییانە بۆ تێگەیشتن لە بنیاتی حوکمڕانیی ئیسڕائیل پێشکەش دەکات. ییفتاچێل (٢٠٠٦) ئیسڕائیل وەک ئێتنۆکراسییەک پێناسە دەکات کە ڕژێمێکە بۆ بەهێزبوون و بەرفراوانبوونی دەسەڵاتی گرووپێکی ئێتنۆنەتەوەییی دیاریکراو بەسەر پانتایی و خەڵکانی لە ئێتنیکی دیکە دروست بووە. لەم سیستەمەدا کە دەکرێ بۆ ئێرانیش بەکار بێت، شوناسی ئێتنیکی، دەستپێڕاگەیشتن بە ماف، سەرچاوەکان و هەلەکان دیاری دەکات و بەردەوامی دەدات بە ناهاوجێیی جووڵەی هێز و سیاسەت لەسەر بنەمای ئێتنیکی.

لەو بەستێنەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا، ڕەگەز و ئێتنیک کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر نابەرابەریی ئابووریی بووە، کەچی هاوشێوەیەکی زیاتر لە بنیاتە حوکمڕانییەکانی ئێران لە نموونەکانی دیکەدا دەدۆزرێتەوە، لەوانەش مامەڵەکردنی چین لەگەڵ ئۆیغۆرەکان، پۆلێنبەندیی ئابووریی هێند لەسەر بنەمای تیرە و هەڵاواردنی سیستەماتیکی ڕۆماکان لە ئورووپا. حوکمڕانیی چین لە پارێزگای زینژیانگە، کە نیشتمانی کەمینەی ئۆیغۆرەکانە و نموونەیەکە لەوەی کە چۆن هەڵاواردنی ئابووریی لەگەڵ بەئەمنییەتیکردنی دەوڵەتی پێکەوە کار دەکەن. پارێزگای زینژیانگ سەرەڕای ئەوەی کە سەرچاوەی سروشتیی زۆری هەیە، بە بەراورد لەگەڵ ئەو پارێزگایانەی زۆرینەیان هانن لە باری ئابوورییەوە گەشەنەکراو ماوەتەوە. توێژینەوەی زی و هاوکاران (٢٠٢٠) ئاشکرای دەکات کە چۆن ئۆیغۆرەکان بەهۆی چاودێریی دەوڵەتییەوە ڕووبەڕووی هەڵاواردنێکی سیستەماتیک لە دامەزراندن، دەستپێڕاگەیشتنێکی سنووردار بە خوێندنی باڵا و بزاوتێکی سنووردار دەبنەوە. ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات کە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠١٩ زیاتر لە ٨٠،٠٠٠ ئۆیغۆر لە پارێزگای زینژیانگ گواستراونەتەوە بۆ کارگەکانی ئەوسەری چین و کاری زۆرەملییان پێ دەکەن. ئۆیغۆرەکان چەوسێندرابوون و لە بەشە ناوخۆیییە جیاکراوەکان نیشتەجێ کران و لە لایەن ئەو سەرپەرەستیارانەوە چاودێری دەکرێن کە دەوڵەت دەستنیشانی کردوون و پاش ئێشکگریی درێژماوە بەزۆری لە پۆلەکانی زمانی مەندەرین و سیاسەت، دووبارەیان پێیان دەخوێننەوە. ئەم سیاسەتە بەکۆیلەکردنی زۆرەملییە کە بەسەر دامەزراوەکانی کولتووریی ئۆیغۆرەکاندا سەپاوە، لێکچوونێکی زۆری لە بەرتەسککردنەوەی دامەزراوە کولتووری و زمانەوانییەکانی کوردان و بەلووچەکان لە لایەن ئێرانەوە هەیە. لە هێند، پلەبەندییەک کە لەسەر بنەمای تیرەیە، دەستی بەسەر هەل و دەرفەتە ئابوورییەکاندا گرتووە، بەتایبەت بۆ دالیتسەکان و ئادیڤاسییەکان کە سەرەڕای پشتیوانیی یاسایی فەرمی لە ڕووی پێکهاتەیییەوە هەروا بە هەژاری ماونەوە. توێژینەوەکان پیشان دەدەن کە دالیتسەکان و ئادیڤاسییەکان زۆرتر ئەو کارانە دەکەن کە نافەرمین و حەقدەستیان کەمە و لە پیشەی پسپۆڕی و خوێندنی باڵادا کەمتر دەردەکەون (تۆرات و نیومەن، ٢٠١٠). لە بازاڕی خانووبەرەی شاری، ٦٠٪ دالیتسەکان ڕووبەڕووی هەڵاواردن دەبنەوە و زۆر جار شوێنیان بەکرێ پێ نادرێت. لە پەروەردەدا، خوێندکارە دالیتسەکان بەهۆی هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی و سەختیی باری ئابووریی بە ڕێژەیەکی زۆر واز لە خوێندن دێنن، کە لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ دۆخی کوردان و بەلووچەکان هەیە، سەڕەڕای دەستپێڕاگەیشتن بە پەروەردە، بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەت کە هەلی دامەزراندنیان سنووردار دەکاتەوە، بزاوتی ئابوورییان تووشی بەربەست دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا نموونەیەکی دیکەی هەڵاواردنی ئابووریی کۆمەڵانی ڕۆمایە لە ئورووپا کە پیشان دەدات چۆن پێگەی کەمینەکان لە ڕووی فەزا و دۆخەوە بەستراوەتەوە بە پلەبەندیی ئابووریی. لە سەرانسەری ناوەند و ڕۆژهەڵاتی ئورووپا، ڕۆماکان بە شێوازێکی ناهاوڕێژەیی تووشی هەژاری بوون کە ٨٠٪ یان لەژێر هێڵی هەژاریدان (بانکی جیهانی، ٢٠١٩).  بێبەشکردنیان لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان، بەتایبەت پەروەردە و تەندروستی، ئاوێنەی پشتگوێخستنی سیستەماتیکی پارێزگا پەراوێزخراوەکان لە ئێرانە. هەر وەک چۆن کۆمەڵانی ڕۆما دابەش کراونەتە سەر ئەو شوێنە نافەرمییانەی کە ژێرخانەکانیان سنووردارن، کورد و بەلووچیش لە ئێران دەستپێڕاگەیشتنیان بە پرۆگرامی پەرەپێدانی شاریان سنووردار کراوەتەوە و بازنەکانی پەراوێزخستنی ئابوورییان بەسەردا دەسەپێندرێت.

ئامانجی ئەم وتارە شەنوکەوکردنی پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان سیاسەتی دەوڵەت و سیاسەتی شوناس لە ئێرانە کە پشکێکی بێت لەو نووسراوانەی لەسەر نابەرابەریی ئابووریی بەردەستن. توێژینەوە بەردەستەکان کەمتر پەرژاونەتە سەر ئەم بەستێنە. بە سەرنجدان بە کاریگەریی هەڵاواردنی ئێتنۆ-ئایینی لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێراندا، ئەم توێژینەوەیە تێگەیشتنێکی نوێ دەدات سەبارەت بەوەی کە چۆن سیاسەتەکانی دەوڵەت سستیی ئابووریی کۆمەڵانی پەراوێزخراو زۆرتر دەکاتەوە.

ئەم توێژینەوەیە ئەم پرسیارانە دەخاتە ڕوو: پێگەی کەمینەکان، کە بە شوناسی ئایینی و ئێتنۆ-زمانەوانی پێناسە دەکرێن، چۆن کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی خۆشبژێویی پارێزگاکان لە ئێران دادەنێت ؟ بەتایبەت پرسیار دەکات لەوەی کە چۆن یەکنەگرتنەوەکان نەک تەنیا بەهۆی شێوازی وەبەرهێنانی دەوڵەتی بگرە لە پرۆسە پێکهاتەیییەکانی هەڵاواردنی ڕەگەزپەرەستانە و فیرقەپەرەستانە دروست دەبن. ئەم توێژینەوەیە لە ڕێگەی ڕوانگەیەکی شێوازناسانەی دوو ڕەوگەیی نموونەی ئابووریپێوی لەگەڵ شیکاریی ڕخنەگرانەی ئابووریی-سیاسی ئاوێتە دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان شوناس و لە ماف بێبەریکردنی ئابووریی بێنێتە بەرباس.

ئەم وتارە لە ڕێگەی ڕوانگەیەکی شێوازناسانەی وردبینانە کە جیاوازی لەگەڵ توێژینەوە نەریتییەکان هەیە، بە شێوەیەکی سیستەماتیک، بە سەرنجێکی تایبەت لەسەر نەتەوە پەراوێزخراوەکان، شیکاریی چۆنیەتیی پشکداربوونی سیاسەتە دەوڵەتییەکان لە نابەرابەریی ئابوورییەکانی پارێزگاکانی ئێران دەکات. ئەم توێژینەوەیە چوارچێوەیەکی شیکارییانەی دوو ڕەوگەیی دادەڕێژێت بۆ لێکدانەوەی ناسەرەوەکانی خۆشبژێوی بۆ هەر پارێزگایەک لەنێوان ساڵانی ٢٠١٥ تا ٢٠١٩. ئەم هاوکۆڵکانە، کە وەک گۆڕەکێکی پابەند لەم نموونەیەی ئێمەدا کار دەکەن، بەپێی ئەو بنەما بیردۆزییانە داڕێژراون کە لەگەڵ چوارچێوەکانی ئابووریی دروستکراو دێنەوە. شیکارییەکە بە تێکەلکردنی چەند کۆڵکەیەک، لەوانەش جیڕی داهات و شێوازەکانی بەکارهێنان، هەم یەکنەگرتنەوەکانی ئابووریی پێکهاتەیی و هەم هەڵاواردنە کۆمەڵایەتی-سیاسییە تایبەتەکان بەدەست دەهێنێت کە ئەنجامی خۆشبژێوی لە ئێران دروست دەکات. یەکپارچەییی بیردۆزی و پێوانەکردنە تاقیکارییانەکان ڕێگەمان پێ دەدات کە بەوردی کاریگەریی پێگەی کەمینەکان لەسەر خۆشبژێویی هەرێمی لە ئێران تاوتوێ بکەین.

لە کاتێکدا نموونە ئابوورییە سەرەکییەکان زۆرجار نابەرابەری بەوە لێک دەدەنەوە کە یان ئەنجامی شکستی بازاڕە یان تەرخان نەکردنی سەرچاوەکان بەپێی پێویست، بەڵام ئەم توێژینەوەیە تێگەیشتن لەسەر ئابووریی چینبەندی بۆ پیشاندانی گرینگی بنەما پێکهاتەیی و دامەزراوەیییەکانی نابەرابەری دەدات (بورنازئۆغلو و هاوکاران، ٢٠٢٢). ئابووریی چینبەندی لە بەرهەمهاتن و بەردەوامیی یەکنەگرتنەوە ئابوورییەکان بە لە ناوەنددانانی ڕۆڵی ئەو پلەبەندییانەی کە لەسەر بنەمای شوناسن – لەوانەش ڕەگەز، ئێتنیک، ئایین و جێندەر- ئالەنگاری گریمانە نیۆکلاسیکەکان دەکات. وەک چۆن داڤیس (٢٠١٥) ئاماژەی پێ داوە، ئەم جووڵانە لەناو دڵی ئەو شتەدایە کە پێی دەگوترێت ‘ئابووریی شوناس’. ئەم وتارە بە پیشاندانی ئەوەی کە چۆن هەڵاواردنی ئێتنۆ-ئایینی لە ئێران وەک مێکانیزمێکی هەمیشەیی بۆ چینبەندی کار دەکات، لەم نەریتە گرینگەدا پشکی هەیە. بۆ ئەم کارەش، لەگەڵ توێژینەوەکانی ئەم دوایییانە هاوئاهەنگە و باسی ئەوە دەکات کە نابەرابەری تەنیا ئاکامێکی بنیاتە ئابوورییەکان نییە بەڵکو لە ڕووی مێژوویییەوە پرۆسەیەکە لە لایەن ڕێکخراوە سیاسی و ئابووریی و شوناس-تەوەرەکان دروست بووە (ستێمپچاک، ٢٠٢٥).

پێش ئەوەی ڕێچکەناسی و دوزراوەکان باس بکرێن، گرینگە نایەکسانییە ناوخۆیییەکانی ئێران بخرێنە بەستێنێکی بەرینتری مێژوویی و ژیۆپۆلیتیکەوە. لە کاتێکدا جێی گومان نییە کە حوکمڕانیی سەرەڕۆیانە و بەرێوەبەرییە هەڵەکانی ناوخۆیی ڕۆڵیان بووە لە دروستکردنی گەشەکردنێکی نایەکدەست، نابێت ئەو میراتە کۆلۆنیالی و سەروونەتەوەیییانە کە بوونە هۆی ئەم یەکنەگرتنەوانە پشتگوێ بخرێن (ئۆبێنگ-ئۆدوم و بێت-شلیمۆن، ٢٠٢٤). بۆ نموونە، توێژینەوەی ئاربێلا بێت-شلیمون (٢٠١٩) لەسەر نەوت، ئێتنیک و کۆنترۆڵی بۆشایییانەی کەرکووک دەریدەخات کە چۆن بەرژەوەندییە ئێمپێریالییەکان و ژێرخانەکانی دەرکێشان لە ناوچەکە دروستکراوەیەکی دەوڵەتی مۆدێرنی پێک هێنا. ڕێبازی ئێرانیش هەر بەم شێوەیەیە. دەستتێوەردانە دەرەکییەکان لە سەردەمی قاجاڕ و پەهلەوی لەگەڵ نموونەی ئورووپا تەوەری حوکمڕانی و سیاسەتی دەرکێشانی سەرچاوەکان ڕۆڵی گەورەی بوو لە داڕشتنی دەوڵەتێکی ناوەندگەرا و هەڵاواردەکار (بەدیعی و بینا، ١٩٦٠؛ بینا و یەغماییان، ١٩٩٠؛ مەتین-ئەسغەری، ٢٠٢٤). ئەم پرۆسە مێژوویییانە ئامادەکارییەک بوون بۆ شێوازی پەراوێزخستنی سەردەمییانە کە ئێستا جوگرافیای خۆشبژێوییان لە ئێران پێک هێناوە.

نموونەکان، ڕێچکەناسی و زانیارییەکان

لەم توێژینەوەیەدا، کاریگەریی پێگەی کەمینەکان لەسەر ئاستی خۆشبژێوی لە دوو ڕەوگەدا شی دەکرێتەوە: (١) سەرەتا ناسەرەوەی خۆشبژێوی لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران لێک دەدرێتەوە، (٢) ئەو کۆڵکانەی کاریگەرییان لەسەر ئاستی خۆشبژێوی هەیە، دەستنیشان دەکرێن و دواتر تاوتوێی ئەوە دەکرێت کە چۆن پێگەی کەمینەکان ئەم سنووردەرانە تێک دەدەن یان هێور دەکەنەوە. بۆیە شیکارییەکە لە سەرەتاوە دووپاتی دەکاتەوە کە چۆن خۆشبژێوی لە ڕووی بیردۆزییەوە بە ڕەچاوکردنی چەند کۆڵکەیەک لەوانەش جیڕی داهات و بەکارهێنان، ئاسوودەییی ناوچە جیاوازەکان دەپێوێت. ئەم چوارچێوە بیردۆزانە لەسەر بنەمای نەخشەی خۆشبژێویی هاوبەشانەیە کە بۆ هەڵسەنگاندنی خۆشبژێویی کۆمەڵایەتی، بەرژەوەندیی تاکەکەسی جیا دەکاتەوە. کە دێتە سەر نموونەی تاقیکارانە، باسەکە دەگۆڕیت بۆ دابینکردنی نموونەیەکی تاقیکارانە بۆ ئەوەی لە کۆڵکەکانی نایەکسانیی خۆشبژێوی لە پارێزگاکانی ئێران بگەین. ئەم یەکنەگرتنەوانە پەیوەندییان بە کۆمەڵێک کۆڵکەی پێشکەوتووانە هەیە ، لەوانەش ژێرخان، تەندروستی، پەروەردە و گوڕانە ئابوورییەکان، کە سیاسەتە حکومەتییە مێژوویییەکان و دۆخە جوگرافیایی و کەشناسیی تایبەتی هەر ناوچەیەک کاریگەریی لەسەریان هەیە. ئەو نموونەیەی بۆ خەمڵاندن پێشنیار دراوە ئەم گۆڕەکانە یەک دەخاتەوە بۆ ئەوەی سووکە جیاوازیی کارتێکەریی پێشکەوتنە هەرێمییەکان لەسەر ئاستی خۆشبژێوی بەدەست بهێنێت. هەروەها نموونەکە بە شێوازێکی ناڕاستەخۆ کارتێکەریی پێگەی کەمینەکان لەسەر خۆشبژێوی هەڵدەسەنگێنێت بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە چۆن پێکهاتەی زمانەوانی و ئێتنیک-ئایینی پارێزگاکانی ئێران پشکیان لەم یەکنەگرتنەوانەدا هەیە. لە کۆتاییدا بەشی پێناسەکردنی زانیارییەکان بنەمایەک بۆ ئەم دوو بەشە بەدەستەوە دەدات و وردەکاریی دێمۆگرافیی ئێران و گۆڕەکە بەکارهاتووەکانی ناو ئەم توێژینەوەیە دەخاتە ڕوو. بە تاقیکردنەوەی زانیارییەکانی ساڵانی ٢٠١٥ تا ٢٠١٩، ئەم توێژینەوەیە سنووردەرە سەرەکییەکانی ئاستی خۆشبژێویی پارێزگایی دەستنیشان دەکات و چۆنیەتیی بەریەککەوتنی پێگەی کەمینەکان لەگەڵ ئەم کۆڵکانە تاوتوێ دەکات.

بنەماکانی بیردۆزانەی ناسەرەوەی خۆشبژێویی هاوبەشانە: بۆ تێگەیشتنی ئاسانتر لەم شیکارییە، خۆشبژێوی وەک شێوازێک لە ئاسوودەییی خەڵک لە ناوچە جیاوازەکانی وڵات ببینن. هەرچی خەڵک توانای بەکارهێنانیان زیاتر بێت، ئاسوودەیی یان ‘بەرژەوەندی’-یان زیاترە. بەڵام کاتێک خەڵک دەوڵەمەندتر دەبن، هەر دۆلارێکی زیاتر کە پەیدا دەکەن بڕێکی کەمتر دڵخۆشییان پێ دەبەخشێت -چەمکێک کە ناسراوە بە کەمبوونەوەی بەرژەوەندیی ڕادەیی. بۆ تێگەیشتن و بەراوردکردنی ئاسوودەییی ناوچە جیاجیاکان، ئابوورییناسان نەخشەیەکی خۆشبژێوی بەکار دینن کە فۆرموڵێکە بەرژەوەندیی تاکەکان یان ناوچەکان کۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی خۆشبژێویی گشتیی کۆمەڵگاکە بەدەست بێنێت. ئەم بۆچوونە یارمەتیی سیاسەتداڕێژەران دەدات لەوە تێبگەن کە چۆن سامان لەناو وڵاتدا دابەش دەکرێت و چۆن کارتێکەری لەسەر ئاسوودەیی شارۆمەندانیان هەیە.

بەشی هەرەگرینگی ئەم شیکارییە لێکدانەوەی جیڕی بەرژەوەندیی ڕادەیییە کە نیشان دەدات ئاسوودەییی خەڵک چەندە بە گۆڕانکاری لە داهاتیان هەستیارە. ئەو بڕە پارەیەی تاکەکان بۆ پێداویستییەکان وەک خۆراک خەرجی دەکەن، و ئەوەی کە شێوازی خەرج کردنیان چۆن لەگەڵ گۆڕانی داهات و نرخەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، کاریگەری دەبێت لەسەر ئەم جیڕییە. چەندین ڕێچکە بۆ خەمڵاندنی ئەم جیڕییە هەیە کە نموونەی بیرکاریی ئاڵۆز لەخۆ دەگرێت. ئەم نموونانە چەندین کۆڵکە بەکار دێنن لەوانەش ڕێژەی داهاتی تەرخانکراو بۆ خۆراک و ئاسانبوونی دانانی کاڵاکانی دیکە لەجیاتیی خۆراک. بە تێگەیشتن لەم پەیوەندییانە ئابوورییناسان دەتوانن بۆ بانگەشەکردنی خۆشبژێوییەکی دادپەروەرانە لە ناوچە جیاجیاکان، تەنانەت لەو وڵاتانەش کە زانیاریی کەمترە، لەسەر بنەمای زانیاری بڕیاری باشتر بدەن.

بۆ ئەنجامدانی شیکاریی ئابووریی لە پڕۆژەیەکدا و لە ڕوانگەی ئابووریی خۆشبژێوی دەتوانرێت نەخشەی خۆشبژێویی هاوبەشانە بەکار بێت کە زۆرجار بە نەخشەی بەرژەوەندیی بێرگسۆن-سامیولسۆن پیشان دەدرێت. ئەم نەخشەی بەرژەوەندییە، خۆشبژێویی کۆمەڵگا وەک کۆمەڵبەستنێک و نەخشەیەکی پێکەوە نەبەستراو لە بەرژەوەندیی تاکەکان لەناو کۆمەڵگا دادەنێت:

SW=f(U1  ,U2  ,U3  ,…)=∑ Ui   (1)

لێرەدا، SW خۆشبژێویی کۆمەڵایەتییە کە وەک نەخشەیەک لە بەرژەوەندیی (U)-ی تاکەکان لە کۆمەڵگا فۆرموڵە کراوە. بە ئاوڕدانەوە لە بیردۆزی وایزبۆرد (١٩٧٢)، هاوکێشەکە بۆ وڵاتێک دەتوانێت بەم شێوازە فۆرموڵە بکرێت:

SW=f(UA  ,UB  ,UC  ,…)=∑ Ui (2)

لێرەدا U بەرژەوەندیی ناوچەیەک یان پارێزگایەکی دیاریکراوە. لە دەقی نەخشەی بەرژەوەندیی بێرگسۆن-سامیولسۆن، جیڕی بەرژەوەندیی ڕادەیی بەکارهێنان (e) لە هەموو ڕووبەرێک یەکدەستە. ئەم یەکدەستبوونە لە لایەن بڵو و تویتەن (١٩٩٧) لە توێژینەوەکەیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەلمێندرا، و ئێڤانز (٢٠٠٥) پاڵپشتی تاقیکارانەی لە ٢٠ وڵاتی OECD (ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووریی و گەشە کردن) بۆ هێنایەوە. توێژینەوەی زیاتر کە لە لایەن کولا (٢٠٠٤) و سێزێر (٢٠٠٦) ئەنجام دراوە بڕێکی نەگۆڕیان لەم جیڕییە لە وڵاتانی ڕوو لەگەشە دەستنیشان کرد، و بەشێوەی بەرچاو لە هێند و تورکیا. بەم پێشخانە، بەپێی هاوکێشەی ژمارە ٢، نەخشەی بەرژەوەندی بۆ هەر ناوچەیەک بەم شێوازە پیشان دەدرێت:

Ui=(Ci(1-e))/(1-e) (3)

لە هاوکێشە دیاریکراوەکە، C پیشاندەری بەکارهێنانی سەرانەیە لە ناوچەی i، و e ئاماژە بە جیڕی بەرژەوەندیی ڕادەیی بەکارهێنان دەدات. بۆ لێکدانی e، فیشەر (١٩٧٢) و فێلنەر (١٩٦٧) ئەم فۆرموڵەیان پێشنیار کرد:

e=y/p

لێرەدا، y جیڕی داهات بۆ خواستی خۆراک لەخۆ دەگرێت لە کاتێکدا p پیشاندەری جیڕی نرخی قەرەبووکراو بۆ خواستی خۆراکە کە بۆ لەکارخستنی کارتێکەریی داهات دەستکاری کراوە. ئەم دەستکارییە زۆر جار لە ڕێی ئەم هاوکێشەیەوە ئەنجام دەدرێت:

|p|=|p|-ay

وەک ستۆن (١٩٩٤)، کولا (١٩٨٤)، و ئێڤانز و سێزەر (٢٠٠٢) باسی دەکەن، لەم هاوکێشەیە، p جیڕی نرخە، و a ڕێژەی خەرجکردنی خۆراکە لە بودجەی هەر خێزانێک. شارما و هاوکاران (١٩٩١) نەخشەیەکی خواستی هێڵی لۆگاریتمییان بەکار هێنا تاکو فۆرموڵی ژمارە ٨ بەدەست بهێنن کە تێیدا گۆڕەکێکی کاتی بەکار هێنرا بۆ بەدەستهێنانی خزان لە مەیلی بەکارهێنان. ڕێچکەناسییەکی جێگرەوە بۆ خەمڵاندنی e، دەزگایەکی خواستی کۆمەڵبەست بەهێز دەکات، بە بەرچاوی نموونەی ڕۆتێردام (کە بووەتە سەرچاوە بۆ ئەم کەسانە: براون و هۆمەن، ٢٠٢٣؛ بایرۆن، ١٩٦٨؛ هۆوا، ١٩٦٨؛ یۆهانسن و هاوکاران، ١٩٦٨). هەرچەندە لە کاتی بەکارهێنانی ئەم نموونانە زانیارییەکان سنووردارن، بەتایبەت لەوانەیە لە وڵاتانی ڕوولەگەشە کە زانیاریی ئاماریی گشتگیر کەم بێت کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم نموونانە لەم دەقەدا بۆ جێبەجێکردن زۆر کردارەکی نەبێت.

بۆچوونێک کە لەم توێژینەوەیەدا بەکار هاتووە بۆ بەدەستهێنانی e، جیڕی بەرژەوەندیی ڕادەییی بەکارهێنان، ڕێکە لەگەڵ ئەو ڕێچکەناسییانەی کە پێشتر لە لایەن ئاموندسێن (١٩٦٤) و جۆنز (١٩٩٣) تاقی کراونەتەوە. لەم ڕێچکەناسییانە کاڵاکانی خۆراک و ناخۆراک وەک کاڵای تەواوکەر پێناسە دەکرێن کە ڕووبەڕووی کێشەی هاوچەشنێتی دەبنەوە. ئەم ڕوانینە ئەم فۆرموڵە بەدەستەوە دەدات:

(4) e=b y/p*

لەم فۆرموڵە، b پیشاندەری ئارەزووی ڕادەیی بۆ بەکارهێنانی کەلوپەلی ناخۆراکییە، p* جیڕی نرخە بۆ لەجیاتی دانانی کەلوپەلی خۆراکی و ناخۆراکی، و y جیڕی داهاتی خواستی خۆراکە.

وەک کۆبەندی، گەرچی لەوانەیە ئەو فۆرموڵ و نموونە بیرکارییانەی لە ئابووریی خۆشبژێویدا بەکار هاتوون، ئاڵۆزن، بەڵام ئامانجی سەرەکییان بەدەستهێنانی چەندێتی و بەراورد کردنی ئاسوودەییی تاکەکانە لە سەرانسەری ناوچە جیاجیاکان. ئەم فۆرموڵانە بە شیکاری کردن بۆ کۆڵکەکان لەوانەش شێوازی بەکارهێنان، جیڕی داهات، و بەهرەی کەمیی داهاتی زیادە، چوارچێوەیەک بەدەستەوە دەدات بۆ تێگەیشتن لەوەی کە سەرچاوەکان چۆن کارتێکەرییان لەسەر خۆشبژێویی کۆمەڵایەتی هەیە. ئەم تێگەیشتنە ئامرازی پێویست بە سیاسەتداڕێژەکان دەدات بۆ ئەوەی ئەو ستراتێژییانە داڕێژن کە ئامانجیان دابەشکردنێکی هاوسەنگ و دادپەروەرانەی سامان بێت تاکو دڵنیا ببنەوە کە گەشەکردنی ئابووریی دەبێتە ئاسوودەیییەکی باشتر بۆ هەموو چین و توێژێک.

نموونە تاقیکارانەکان بۆ تێگەیشتن لە کۆڵکەکانی یەکنەگرتنەوەکانی خۆشبژێوی: یەکنەگرتنەوە لە ئاستی خۆشبژێوی لە پارێزگاکانی ئێران دەتوانێت بەهۆی گۆڕانەکان بێت لە شیاویی کەشناسی و قۆناغەکانی پێشکەوتن لەم پارێزگایانە. ڕەوتی سیاسەتی حکومەتی لە ئێران شێوازێک لە گەشەکردنی ناهاوسەنگی لە ئابووریی ئەو نەتەوەیەی دروست کردووە. بۆ تێگەیشتنێکی گشتگیر لەوەی کە جێبەجێکردنی کەم جیاوازی ئەم سیاسەتانە لە خۆشبژێویی پارێزگایی، گرینگە کاریگەریی لایەنەکانی گەشەکردن لە ئاستی پارێزگاکان لەسەر پێوەرەکانی خۆشبژێوی تاقی بکرێتەوە. کەمیی داتا دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە سەرنجەوە ئەو گۆڕەکانە هەڵبژێردرێن کە ڕەهەندە جیاوازەکانی گەشەکردنی پارێزگاکان لەخۆ بگرێت. هەر بەم پێیە، کۆڵکەکان وەک دۆخی کەشناسیی پارێزگاکان و شیاویان، گواستنەوە و پێشکەوتنەکانی ژێرخانەکانی لادێیی، پێشکەوتنەکانی کەرتی تەندروستی و گەشەکردنەکانی کەرتی پەروەردە ڕەچاو دەکرێن. بە ئاوڕدانەوە لە بیردۆزی پیشەسازیکردنی ئابووریی کلاسیک کە لەلایەن براوەی خەڵاتی نۆبڵ، ئارتور لویز، پشتگیری کراوە، کە پێشنیار دەکات کاری جووتیاری بگۆڕێت بۆ کشتوکاڵییەکی زۆرتر پیشەسازییانە و بازرگانی، ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات کاریگەریی خۆشبژێویی کاری کۆچەری لە کەرتی جووتیاری تا کەرتەکانی پیشەسازی و خزمەتگوزاری لە سەرانسەری پارێزگاکان بدۆزێتەوە.

هەروەها ئامانجی ئەوەیە گرینگیی پێگەی کەمینە لەم گۆڕانە بخەمڵێنێت. ئەم بۆچوونە ڕێکە لەگەڵ ئەو شێوازانەی پێشکەوتن کە لە ئابوورییە پێشکەوتووەکان بینراوە کە لەوێ بەرەوپێشچوون تێك ئاڵاوە لەگەڵ خزانی پێکهاتەیی، جێخستنی زانیاری و تەکنەلۆژی، ئاڵۆزیی ئابووریی و هەگبەی هەمەجۆریی بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکان، هەر وەک سینگەر (١٩٥٠) و رۆزێنشتاین-رۆدان (١٩٤٣) باسیان کرد. لەم توێژینەوەیەدا، لۆگاریتمی نەخشەی بەرژەوەندیی پارێزگاکان (lnUTI) پابەندە لەسەر کۆمەڵێک گۆڕەکی ڕوونکەرەوەیی. ئەم گۆڕەکانە لەگەڵ پێناسەکانیان و ئەو ڕەهەندەی کە دەیانەوێ ڕوونی بکەنەوە لە خشتەی ژمارەی ١دا هاتووە. ئەو نموونەی تاقیکارانەی بۆ خەمڵاندنەکە دیاریکراوە لێرەدا بەڕوونی هاتووە:

lnUTIit=B1+B2lnURBit+B3lnHOSit+B4 lnCPIit +B5lnHEDit

+B6lnEDUit+B7lnWATit +B8lnHIWit +B9lnROAit+B10lnAGRit

+B11lnINDit +B12lnSERit +B13RAIit  ci (optional ) +at (optional )+ uit

داتا

ئەم توێژینەوەیە لە داتاکانی نێوان ساڵانی ٢٠١٥ تا ٢٠١٩ سەبارەت بە پارێزگاکانی ئێران کەڵک وەردەگرێت کە هەموویان لە ناوەندی ئاماری ئێران وەرگیراون. ئامانج دیاریکردنی ئەو کۆڵکانەیە کە کاریگەرییان هەیە لەسەر ئاستی خۆشبژێویی پارێزگاکان بە تاقیکردنی کارتێکەریی پێگەی کەمینە لەسەر ئەنجامەکانی ئەم خۆشبژێوییە. بۆ زانینی پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان پێگەی کەمینە و خۆشبژێویی ئابووریی

 پەیکەری ١: دیمەنی ئێتنیکە جیاجیاکانی ئێران

کارمان لەسەر نیشاندەرە سەرەکییەکانی پێشکەوتوویی لە هەموو پارێزگاکانی ئێران کرد. دێمۆگرافیی پارێزگاکانی ئێران بۆ شیکارییەکەی ئێمە زۆر گرینگە، بەتایبەت لە ڕووی پێکهاتەی جوگرافیایی-ئێتنیک-ئایینی و زمانەوانی. ئێران بەسەر ٣١ پارێزگادا دابەش کراوە کە هەر کامێکیان گۆڕەپانێکی ئێتنیک-ئایینیین. وێنەی ژمارە ١ بە دەرخستنی شەش گرووپی ئێتنیکیی سەرەکی: فارس، تورکی ئازەری، کورد، بەلووچ، عەرەب، لۆڕ، مازەنی، گیلەک و تورکمان ئەم دیمەنە ڕوون دەکاتەوە. ئەم نەتەوانە پێکەوە نزیکەی نیوەی ژمارەی دانیشتووانی پێک دێنن. لە ڕووی جوگرافیایییەوە کۆمەڵانی نافارس زیادتر لە پارێزگاکانی سەرسنوور و پەراوێز دەژین وەک ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات (کە تورکیشی تێدایە)، ئازەربایجانی ڕۆژاوا (کورد و تورکی تێدایە)، کوردستان (کوردی تێدایە)، کرماشان (کورد)، ئیلام (کورد)، خوزستان (عەرەب)، سیستان و بەلووچستان (بەلووچ)، گیلان (گیلەک) و مازەندەران (مازەنی). لۆڕەکان و تورکمەنەکان تاڕادەیەک نزیکترن لە ناوەند و لە پارێزگاکانی لۆڕستان و گوڵستان دەژین. دابەشکردنی دێمۆگرافیایی لەم ناوچانە لەگەڵ تایبەتمەندیی جیاوازیی ئێتنیک-ئایینی و زمانەوانی جووتە و لەگەڵ لەپەراوێزخستنی ئەم کۆمەڵە نافارسانە لە ئێران دەگاتە لوتکە. خشتەی ژمارە ٢ کۆکراوەیەکی ئامارییە لە داتاکان بۆ ساڵانی ٢٠١٥ تا ٢٠١٩. بۆ زۆرینەی گۆڕەکەکان، لادانی پێوەری زۆر کەمتر بووە لە تێکڕاکەی ،کە سەرەڕای ماوەیەکی تا ڕادەیەک درێژ، نیشاندەری نەبوونی لادەر و ڕێژەی لادانێکی کەمە لە گۆڕەکەکانی ئەم نموونەیە.

ئەنجامەکان و دۆزینەوەکان

پێوانی ناسەرەوەی خۆشبژێویی هاوبەشانە: لەم توێژینەوەیەدا، جیڕی بەرژەوەندیی ڕادەییی بەکارهێنان، e، بە بەکارهێنانی نەخشەیەکی پێکەوە نەبەستراو لە بەرژەوەندی کە پۆلێنەکانی خۆراک و ناخۆراک لەخۆ دەگرێت و بە بەکارهێنانی داتای زنجیرەی کاتیی ساڵانە لە ١٩٩٠ تا ٢٠١٩ بەدەست دێت. تایبەتمەندیی هەڵبژێردراو بۆ ئەم شیکارییە بەم شیوازەی خوارەوەیە:

D=(A)(Y)y (p1/p2 )p

لێرەدا، D خواستی سەرانە لەسەر خۆراکە، Y داهاتی سەرانەی ڕاستەقینەیە، p1 و p2 بە ڕیزەوە ناسەرەوەی نرخی خۆراک و ناخۆراکە، و pf جیڕی نرخی ڕادەیی قەرەبوونەکراوەیە بۆ خۆراک. ئەم نموونەیە لە فۆرمێکی لۆگاریتمی-لۆگاریتمی داڕیژراوە بۆ ئامادەسازی بۆ ئەم شیکارییە:

(lnD=ln⁡(A)+yln(Y)+pf ln(p1/p2

بە بەکارهێنانی داکشانی کەمترین توانی دووەمی ئاسایی تەواو گۆڕاو (FMOLS) بۆ خەمڵاندنی هاوکۆڵکەکان، ئەنجامەکە دەگات بەمە:

lnD=1.808+0.45 ln⁡(Y)-0.54 ln(p1/p2 )(8.185)(6.062)(-4.587)

کەڵکوەرگرتن لە داکشانی کەمترین توانی دووەمی ئاسایی تەواو گۆڕاو (FMOLS) بۆچوونێکی بیرکارییانەی ئاڵۆز بۆ تێگەیشتن لە جووڵەی درێژخایەنی کاریگەر لەسەر ئاستی خۆشبژێوی لە پارێزگاکانی ئێران بەدەستەوە دەدات. گرینگیی سەرجەم هاوکۆڵکە درێژخایەنەکان لە ئاستی 0.01% پەیوەندییەکی ماناداری بەهێز لەنێوان گۆڕەکە دیاریکراوەکان و ئەنجامکانی خۆشبژێوی پیشان دەدات. جیڕی تێچووی نەخشەی خواستی خۆراک، y، دەبێتە 0.45، و جیڕی نرخی پەیوەندیدار، pf،

دیاگرامی ٢ ئاستی خۆشبژێوی لە پارێزگاکانی ئێران، لە وتاری جۆغرافیای هەڵاواردن

دەبێتە -0.543. مەودای بینراوی جیڕی نرخی پەیوەندیدار بۆ تێچووی سەرانەی ڕاستەقینەی کەلوپەلە خۆراکییەکان دەکەوێتە نێوان سفر و سالبەکان، کە بنەمایەکی سەرەکیی ئابووریی بۆ هەڵسوکەوتی  بەکارهێنەر دەردەخات. ئەم مەودایە پیشان دەدات کە بەرزبوونەوەی لە سەدا یەکی نرخی پەیوەندیداری کاڵا خۆراکییەکان بە بەراورد لەگەڵ کەلوپەلە ناخۆراکییەکان دەبێتە هۆی  نزمبوونەوەی کەمتر لە سەدا یەکی تێچووی سەرانەی ڕاستەقینەی ئەم کەلوپەلانە. ئەم نرخی جیڕییە سروشتی جیڕی خواست لەسەر کولوپەلی خۆراک بنهێڵ دەکات و پیشاندەری ئەوەیە کە وڵامی بەکارهێنەر بۆ گۆڕانی نرخ تاڕادەیەک لەسەرخۆیە. ناوەنجی ئارەزووی بەکارهێنان لەنێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩، 52% بوو کە خەرجکردن بۆ کەلوپەلی ناخۆراکی دەکات بە 51% بۆ هەموو وڵاتەکە. بە بەکارهێنانی ئەم ژمارانە لە هاوکێشەی ژمارە ٤، ئەمە بەدەست دەهێنین:

e=0.51×0.45/(-0.54)=-0.42

دەکرێت بەم جیڕی بەرژەوەندیی کۆتایی بەکارهێنان کە بەدەست هاتووە، بگەڕێین بۆ نەخشەی بەرژەوەندیی پارێزگاکان بۆ هەر ساڵێک. لەم گەڕانە کەڵک لە هاوکێشەی ژمارە ٣ وەردەگرین. هەر بۆیە نەخشەی بەرژەوەندی بۆ هەر ناوچەیەک بەم شێوازەی خوارەوە پێناسە دەکرێت، کە لەوێ C پیشاندەری ناوەنجی تێچووی ساڵانەی خێزانێکە لە ناوچەی i:

Ui=(Ci(1+0.42))/(1+0.42)

وێنەی ژمارە ٢ ناسەرەوەی خۆشبژێویی لێک دراوە (لە لای چەپەوە) و ڕێژەی بارانبارین (لە لای ڕاستەوە) لە پارێزگاکانی ئێران پیشان دەدات. سەرەڕای وشکەساڵی و بارینی کەمی ساڵانە، ناوچەکانی ناوەندی ئێران ئاستێکی بەرزتر لە خۆشبژێوییان هەیە. ئەم شێوازە لەگەڵ تایبەتمەندیی ئەو پارێزگایانەی نەوتیان زۆرە ڕێکە، بەتایبەت ئەو پارێزگایانەی لە سنوورەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتدان کە سەرەڕای ئەوەی لە بەرهەمهێنانی نەوت و گاز ڕۆڵی گرنگیان هەیە، ئاستی خۆشبژێوییان نزمترە. ئەم یەکنەگرتنەوانە پێمان دەڵێن کە پێشکەوتوویی دادپەروەرانەی ژێرخانەکانی وڵات، کە سەرمایەکەی لەسەر بنەمای سەرچاوە سروشتییە فراوانەکانیدایە، بووژانەوەیەکی زۆرتری پێ دەکرێت یا خود لانیکەم هەر وەک ناوچەکانی ناوەند بێت.

کۆڵکەکانی یەکنەگرتنەوەکانی خۆشبژێوی: ئەو دۆزراوانەی لە خشتەی ژمارە ٣ هاتوون کە لە تاقیکردنەوەی هاوسمەن وەرگیراون، زۆر گرنگن بۆ زانینی ئەوەی کە نموونەی کارتێکەریی جێگیر لە جیاتی نموونەی کارتێکەریی هەڕەمەکی لە دەقی ئەم توێژینەوەدا دەشێت.  گریمانەی بەتاڵ بۆ ئەم تاقیکردنەوەیە کاریگەریی هەڕەمەکی دەخاتە نێو نموونەکە. هەرچەندە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی هاوسمەن گومانی کاریگەریی هەڕەمەکی بۆ سەرجەم نموونەکانی کەلێنی بۆشایییانە ڕەت دەکاتەوە، و پشتگیریی کاریگەری جێگیر لە ئاستی 1% دەکات.

خشتەی ژمارە ٣. یەکبەستراویی هەر کەمینەیەک لەگەڵ ئاستی خۆشبژێوی و گۆڕەکی دیاریکەرەکەی ئەم ئەنجامە گرینگی پێدان بە لێکنەچوونەکان لە پارێزگاکان دەردەخات کە پیشاندەری دۆخە تایبەتەکانە کە کارتێکەریی جیاوازیان لەسەر ئاستی خۆشبژێوی هەیە.

تێبینی: بڕی p ***، ** و * لە ١٪، ٥٪ و ١٠٪ ئاستێکی زۆری هەیە

سەرچاوە: خەمڵاندنی نووسەر

ئەم توێژینەوەیە دان بەوەدا دەنێت سەرەڕای ئەوەی کە لابردنی ئەم لێکنەچوونانە دەتوانێت ئەنجامەکان بپاڵێوێت – بە هەڵگرتنی پێویستی بۆ ڕوونکردنەوەیان وەک لە تاقیکردنەوەی دەستنیشانکەر پێشنیاری دەکات و لۆگاریتمی ئەگەری زۆرتر لە نموونەی کاریگەریی جێگیری بۆشایییانە لە خشتەی ژمارە ٤دا هاتووە- ئامانجە سەرەکییەکەی توێکاریی هۆکاری یەکنەگرتنەوەکانی خۆشبژێوییە لەناو پارێزگاکان. هەر بۆیە لەم چوارچێوە شیکاریکارانەیەدا تاوتوێکردنەکە ڕەچاوی کاریگەریی جێگیری مەودای کات دەکات بۆ کەمکردنەوەی لێکنەچوونەکان لە مەودای کاتەکان نەک لە پارێزگاکان.

دۆزینەوە سەرەکییەکانی نموونەی کاریگەریی جێگری مەودای کات دەریدەخەن کە بەشاریکردن کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر یەکنەگرتنەکانی خۆشبژێوی لە پارێزگاکان نییە. بە دیاریکراوی، هەر ١٪ باشتربوونی ژێرخانی تەندروستی گرێ دراوە بە 0.204% هەڵکشانی ئاستی خۆشبژێوی. بۆ هەر ١٪ زۆربوونی هەڵاوسان، نزمبوونەوەی ئاستی خۆشبژێوی بە 1.394% خێرا دەکات و هەڵاوسانی زۆرپێچوو وەک کۆڵکەیەکی دیاریکەرەوە سەرهەڵدەدات. کاریگەریی ژێرخانی خوێندنی باڵا لەسەر خۆشبژێوی وێنەیەکی ئاڵۆزی هەیە. لە کاتێکدا کەمیی خوێندەواری  سوودی خۆشبژێویی بەرچاو و ئەرێنی هەیە، پەرەسەندنی ژێرخانی خوێندنی باڵا ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت. ئەم دۆزراوانەی پێچەوانەی مەزندەکانە لەگەڵ ئەو ڕاستییە ئابوورییە هەنووکەیییانەی ئێران ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ڕێکە، بەتایبەت بە ڕەچاوکردنی گەمارۆکانی دەیەی ڕابردوو و شیاویی سنوورداری بەرهەمهێنانی، کە کۆسپێک بووە بۆ تێکەڵبوونی دەرچووانی ئەم دواییە لەگەڵ هێزی کار.

ئەم دۆزراوانە کە جیاوازییان کەمە جووڵەی چەند ڕەهەندی پیشان دەدات و کارتێکەرییان هەیە لەسەر یەکنەگرتنەوەکانی خۆشبژێوی لە پارێزگاکانی ئێران، ڕۆڵی گرینگی کۆڵکەکانی ژێرخانی و کۆمەڵایەتی-ئابووری دیاریکراو بنهێڵ دەکات. کارتێکەری جیاکارانەی ئەم کۆڵکانە زەحمەت بوونی دەستنیشان کردنی ئاستی خۆشبژێوی لەم بەستێنەدا پیشان دەدات کە تایبەتمەندە بە هەڵاوسانی زۆرپێچوو، دەرهاویشتەکانی پەروەردەیی، و باندۆری بەرفراوانی گەمارۆ ئابوورییەکان.

ئامارە فەرمییەکان کە لە ناوەندی ئاماری ئێران لە زستانی ٢٠٢٠ وەرگیراوە، ڕەهەندە گرینگەکانی بازاڕی کاری وڵات و بووژانەوەی ئابووریی و ئاماژەکانی خۆشبژێوی زەق دەکاتەوە. ڕێژەی بێکاری 9.4% بوو کە 38.8%-ی ئەم دێمۆگرافی بێکارییە کەسانێک بوون کە خوێندنی باڵایان تەواو کردبوو. ئەم دۆخە ناڕێکییەک لەنێوان دەستکەوتەکانی خوێندن و خواستی بازاڕی کار بنهێڵ دەکات، چونکە بەشێکی بەرچاوی هێزی کاری خوێندەوار لە کەرتێک دامەزراون کە پەیوەندییان بە  بابەتی خوێندنیانەوە نییە. ئەم سێناریۆیە پێشنیار دەکات کە دەزگای خوێندنی خۆڕایی لە کاتێکدا دەستپێڕاگەیشتن بە خویندنی باڵا پەرە پێ دەدات، دەستکەوتێکی بەرهەمهێنەری ئابووریی نەبووە. لەجیاتیی ئەوە کۆسپێک بووە لەبەردەم سەرچاوە دەوڵەتییەکان، بەتایبەت لەو شوێنەی کە بەرهەمهێنانی کەم و ئالەنگارییە ئابوورییەکان زەق دەبنەوە.

ئەم شێکارییە هەروەها ژێرخانەکانی ئاو و گواستنەوە وەک کۆڵکەی بەهێزکەر کە کارتێکەری لەسەر ئاستی خۆشبژێوی هەیە، دەناسێتەوە. بە دیاریکراوی، هەر لە سەدا یەک باشتربوونێکی وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئاو، بە ڕێژەی 0.356% ئاستی خۆشبژێوی بەرز دەکاتەوە کە ئەمەش دووپاتکردنەوەی گرینگیی پشکی  بەڕێوەبەری و دەستپێڕاگەیشتن بە ئاوە لە بەرزکردنەوەی پێوەرەکانی ژیان. هاوشێوەی ئەمە، پەرەسەندنی ژێرخانەکانی گواستنەوە دەردەخرێت کە بۆ هەر لەسەدا یەک زۆرتربوونی ڕێگاکانی سەرەکی، ئاستی خۆشبژێوی بە ڕێژەی 0.09% بەرز دەبێتەوە کە پیشاندەری کاریگەریی ئەرێنیی پەیوەندی و جووڵەی گەشەسەندراوە لە هەلە ئابوورییەکان و خۆشبژێوی. هەرچەندە، زۆرتربوونی جادە ئەسفاڵت نەکراوە لادێیی‌یەکان کاریگەرییەکی دژوازانەی هەیە و دەبێتە هۆی 0.04% کەمبوونەوەی خۆشبژێوی کە دەتوانێت پیشاندەری ناکارمەیی یا خود لەپێشتربوونێکی هەڵە لە ستراتێژییەکانی پەرەسەندنی ڕێگەوبانەکانی لادێیەکان بێت.

پێکهاتەی کەرتی هێزی کار ڕۆڵێکی گرینگی لە دیاریکردنی ئاکامکانی خۆشبژێوی هەیە. ئەو پارێزگایانەی ڕێژەی بەشداریی هێزی کاریان لە کشتوکاڵ لە سەرەوەیە، ئاستی خۆشبژێویی کەمتریان هەیە، کە ئەمە دەرخەری ناکارامەییی ئەم کەرتە یان دۆخی پێچەوانەیە لە کارتێکەری لەسەر بەرهەمهێنانی کشتوکاڵ و داهات. بەپێچەوانەوە، هەر لەسەدا یەک زۆرتر بوونێک لە هێزی کار لە کەرتی خزمەتگوزاریدا، خۆشبژێوی بە ڕێژەی 0.39% باشتر دەکات کە ئاماژەیەکە بۆ زۆرتربوونی نرخی زیادکراو و هەلی دامەزراندن لە چالاکییەکانی پەیوەندیدار بە خزمەتگوزاری.

هەروەها ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات کە ڕێژەی بارینی ساڵانە ڕاستەوخۆ کاریگەریی ئەرێنی لەسەر خۆشبژێویی پارێزگاکە هەیە بە هاوکۆڵکەی 0.295. ئەم ئەنجامە گرینگیی ڕۆڵی بەردەستبوونی ئاو لە کشتوکاڵ پیشان دەدات کە چالاکییەکی گرینگی ئابوورییە لە زۆرێک لە پارێزگاکان و ئاماژەیە بۆ ئاسوودەییی خۆراک، تەندروستی و دۆخی ژیان.

ئەم دۆزینەوانە پێکەوە وێنەیەک بە وردەکاریی لەسەر ئەو کۆڵکانە دەکێشنەوە کە کاریگەرییان لەسەر خۆشبژێویی پارێزگاکانی ئێران هەیە و کارلێکی نێوان پەروەردە، پێشکەوتوویی ژێرخانەکان، جووڵەی بازاڕی کار و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان لە دروستکردنی ئاکامەکانی خۆشبژێوی و ئابووریی پیشان دەدات.

بە ئاوڕدانەوە لە سووکە جیاوازییەکان لە یەکنەگرتنەوەکانی خۆشبژێوی لە پارێزگاکانی ئێران، ئەم توێژینەوەیە شیکارییەکی زۆرتر دەکات بۆ کارلێکی نێوان پێگەی کەمینەکان و سنووردەرەکانی خۆشبژێوی. بۆ ئەم کارەش خشتەی ژمارە ٥ لەسەر  گرووپە کەمینەکانی ناو ئێرانە کە کەمینە ئایینی و زمانەوانییەکانی جیا کردووەتەوە. لەناو ئەم کەمینانە بە دیاریکراوی سوننەکان کەمینەی ئایینین و ئەوانی دیکە بەپێی جیاوازیی زمانی پۆلێن کراون.

ئەو شیکارییە ڕاستبینانەی کە لە خشتەی ژمارە ٣دا هاتووە، کار لەسەر پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان پێکهاتەی دێمۆگرافیی پارێزگاکانی ئێران و مەودای سنووردەرەکانی خۆشبژێوی دەکات و بە کەڵکوەرگرتن لە یەکبەستراویی هاوکۆڵکەکان، ئاراستە و هێزی ئەم پەیوەندییانە دەپێوێت. دۆزینەوەکان یەکبەستراوییەکی نەرێنیی بەرچاو لەنێوان بوونی گرووپێکی کەمینەی دیاریکراو و ئاستی خۆشبژێوییان بنهێڵ دەکات کە بەلووچەکان، کوردەکان و سوننەکان کارتێکەرییەکی ناوازەیان لەسەر خۆشبژێویی پارێزگا بوو:

بەلووچەکان بەرچاوترین یەکبەستراویی نەرێنییان لەگەڵ ئاستی خۆشبژێویی پارێزگاکە بوو، کە هاوکۆڵکەکەی -0.334 بوو. ئەمە دەریدەخات کە زۆربوونی دێموگرافیی بەلووچ دەبیتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە ئاستی خۆشبژێوی لەو پارێزگایانە.

 هاوکۆڵکەی یەکبەستراو بۆ کوردەکان -0.135 کە پەیوەندییەکی نەرێنی بەڵام کەمتر بەرچاو لەنێوان دێمۆگرافیی کوردەکان و ئاستی خۆشبژێویی پارێزگاکان پیشان دەدات.

 یەکبەستراویی هاوکۆڵکە بۆ سوننەکان -0.226 . ئەم ژمارەیە کاریگەریی نەرێنیی بەرچاو لەسەر خۆشبژێوی پیشان دەدات، کە گەرچی بەراورد بە بەلووچەکان کەمترە، بەڵام لە کوردەکان زۆرترە. بە دیاریکراوی، زۆرینەی کوردەکان و بەلووچەکان باوەڕداری ئیسلامی سوننەن کە ئەوان نەک تەنیا لە ڕووی زمان بەڵکو لە ڕووی ئایینیشەوە کەمینە هەژمار دەکرێن، کە پێکەوە بەشێکی بەرچاوی دانیشتووانی سوننەی ئەو وڵاتە پێک دێنن.

ئەم یەکبەستراوییانە ئەو شێوازە سووکە جیاوازانە پیشان دەدات کە پێکهاتەی دێموگرافی کاریگەریی لەسەر خۆشبژێویی پارێزگاکان لە ئێران دادەنێت. بەلووچەکان، بەتایبەتی، ئەو گرووپەن کە زۆرترین کارتێکەریی پێچەوانەیان هەیە. بەپێچەوانەوە مازەندەرانی و گیلەکییەکان کەمترین کارتێکەریی نەرێنییان هەیە، کە دەریدەخات دەستپێڕاگەیشتنێکی باشتریان بە سەرچاوەکان هەیە یا خود دۆخێکی لەبارتری ئابووریی-کۆمەڵایەتییان هەیە.

هەروەها هاوکۆڵکەی یەکبەستراوی پێکهاتەکان بۆ گۆڕەکەکانی دیکە کە ئاسوودەیی دیاری دەکات لە خشتەی ژمارە ٣دا دەبینرێت. لێرەدا تەنیا ئەنجامەکانیان ڕوون دەکەینەوە. یەکبەستراویی نەرێنی  دەریدەخات کە ئەو پارێزگایانەی ڕێژەی دانیشتووانی کەمینەی سوننە، کورد و بەلووچی زیادترە، دەستپێڕاگەیشتن بە ژێرخانەکان و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، لەوانەش ئاوی خواردنەوە، تەندروستی و دامودەزگاکانی خوێندن کەمترە، کە هەموویان ناسەرەوەی سەرەکیی خۆشبژێوین. بە دیاریکراوی ئەم پارێزگایانە ڕێژەی خوێندەواری و خوێندنی باڵای نزمیان هەیە، کە بە شێوازێکی دژوازانە وێدەچێت لە دەقی گەمارۆکانی ئێران و ئالەنگارییە ئابوورییەکان وەک پێشتر باس کرا بە قازانج بێت. هەرچەندە ئەم ‘قازانجە’ بەهۆی نەبوونی هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووانە نەوەک زۆربوونی سوودمەند لە سەرمایەی مرۆیی.

هەروەها ئەم دۆزینەوانە پیشان دەدەن کە ژێرخانی خوێندن و تەندروستی لەو پارێزگایانەی کە کەمینەکان تێیدا دەژین، کەمتر پەرەی سەندووە و نەخۆشخانە و دامەزراوەی پەروەردەیی کەمتریان هەیە. ژێرخانەکانی گواستنەوە، بەتایبەتی ڕێگەوبان، گەشەی کەمتری بەخۆیەوە دیوە و بەپێچەوانەوە جادەوبانی ئەسفاڵت نەکراوی لادێیی زۆرترە. ئەم پێشنەکەوتنی ژێرخانەکان دەبنە هۆی هاتنە پێشی ئەو ئالەنگارییانەی کە کەمینەکان ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

جووڵەی بازاڕی کار لەم ناوچانە ئەم یەکنەگرتنەوانە زۆرتر ڕوون دەکەنەوە، کە زۆرینەی خەڵکەکە بەشداری کشتوکاڵ و خزمەتگوزارییەکان دەکەن و ڕێژەیەکی کەمتر لە کەرتی پیشەسازیدان. ئەم دابەشکردنی هێزی کار بەسەر کەرتەکان دەتوانێت خۆی لە هەلە ئابوورییە بەردەستەکان و لە درێژەدا  لە ئاستی گشتیی خۆشبژێویدا پیشان بدات.

هەرچەندە یەکبەستراوییەکی نەرێنیی هاوشێوە لەنێوان سنووردەرەکانی خۆشبژێوی و پێگەی کەمینەکان بۆ کەمینەکانی دیکە دەبینرێت، بەڵام ڕێژەی ئەم یەکبەستراوییە بەراورد بە سوننە، کورد و بەلووچ بە زۆر کەمترە. ئەم جیاوازییە زۆر بەر مەترسی کەوتوویی و ئالەنگارییەکانی بەردەم ئەم گرووپانە پیشان دەدات و پێویستیی دەستتێوەردانێکی ئامانجدار لە سیاسەتەکان زەق دەکاتەوە.

پەیکەری 3: کاریگەریی زۆربوونی دانیشتووانی کورد و سوننە لەسەر خۆشبژێوی

پەیکەری 4: یەکبەستراوی بۆشایییانەی نێوان ئاستی خۆشبژێوی و کەمینەکان

ئاماژەدان بەم یەکنەگرتنەوانە پێویستی بە سووکە بۆچوونێکی جیاواز هەیە کە سەرووی ستراتێژییەکانی پێشکەوتووییی ئابووریی گشتییە. ئەمە پێویستی بەو سیاسەتانەیە کە بە مەبەستی ئاماژەدان بە پێداویستی و ئالەنگارییە تایبەتەکانی ئەم کەمینانە داڕێژرابن، کە نەتەنیا پێشکەوتنی ژێرخانی و ئابووریی بەڵکو گرتنەخۆی کۆمەڵایەتی و کولتووریشی تێدا بێت. ئەمە دەتوانێت ئاسانکاریی دەستپێڕاگەیشتن بە تەندروستی و خوێندنی باش، و باشترکردنی گواستنەوە و ژێرخانە گرینگەکانی دیکە، و دەرفەتی ئابووریی خوڵقاندن بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵگا، و پڕکردنەوەی کەلێنی خۆشبژێوی لەنێوان خەڵکی وڵاتەکە لەخۆ بگرێت.

ئەم شیکارییە دەڵێت کە تەنیا بەشێک لە کەمینەی زمانەوانی بوون بە شێوەی ئۆتۆماتیک نابێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی خۆشبژێوی، بەڵکو وێدەچێت تێکەڵاوێک لە کەمینەی زمانی بوون و باوەڕمەند بوون بە ئیسلامی سوننە کاریگەرییەکی زۆر نەرێنیتر لەسەر خۆشبژێوی دادەنێت. ئەم ڕوانینە سووکە جیاوازەش بە تاقیکردنەوەی ئاستی خۆشبژێوی لە پارێزگاکان بە ژمارەی کورد-زمان و سوننەیەکی بەرچاو تاوتوێ دەکرێت.

وێنەی ژمارە ٣ گۆڕەکەکانی خۆشبژێوی لە پارێزگاکان ڕوون دەکاتەوە کە بەپێی چڕیی ژمارەی کورد و سوننە بەش بەش کراوە. لە ئاراستەی ئاسۆیی لە چەپەوە بۆ ڕاست، ژمارەی کورد ڕوو لە زیادبوونە. بەپێچەوانەوە، بە ئاراستەی ستوونی لە لێوارەکانی خوارەوە بۆ سەرەوە هەڵکشانێک لە دێموگرافیی سوننە دەبینرێت. لە ئەنجامدا ئەو پارێزگایانەی لە چارەکی باکووری ڕۆژهەڵاتی وێنەکەدان، زۆرترین ژمارەی کورد و سوننەیان هەیە. بەپێچەوانەی ئەمە، ئەو شوێنانەی لە چارەکی باشووری ڕۆژاوادان، ڕێژەیەکی زۆر کەمی کورد و سوننەی تێدان. هاوکات، چارەکی باکووری ڕۆژاوا ژمارەی سوننەی بەرچاو و کوردی کەمی هەیە. بەڵام چارەکی باشووری ڕۆژهەڵات ژمارەی کوردی زۆری هەیە کە باوەڕمەند بە ئیسلامی سوننە نین.

شیکارییەکە دەریدەخات لەو پارێزگایانەی کە ڕێژەی بەرچاوی کورد-زمان و سوننەی تێدایە، سەرەڕای ئەوەی کەشوهەوای لە مامناوەند بۆ سەرەوەیە و سەرچاوەی سروشتی باشیشیان هەیە، بەڵام ئاستی خۆشبژێوی نزمترە. ئەمە پێمان دەڵێت کە تەنیا کۆڵکەی زمانەوانی و ئایینی کەمینەکان پشکیان لەم یەکنەگرتنەوانە نییە و لەوانەیە کێشەی کۆمەڵایەتی-ئابووریی، سیاسی یا ژێرخانیش کاریگەرییان لەسەر ئەم بابەتە ببێت. تەنیا هۆرمۆزگان لە ئەوانی دیکە ناچێت کە ئاستی بەرزی خۆشبژێوییەکەی  بە هۆی جوگرافیاکەیەتی کە لە کەنار ئاوەکانە. ئەمە وایکردووە کەنداوی فارس بەردەست بێت و هەلی ئابووریی زۆری ڕەخساندووە کە بووژانەوەی ناوچەکە لەگەڵ خۆی دێنێت.

بۆ تاوتوێکردنی زۆرتری کارتێکەریی پێگەی کەمینەکان لەسەر خۆشبژێوی، ئەم تویژینەوەیە کارتێکەری بۆشایییانەی کەمینەکانیشی لەسەر خۆشبژێویی پارێزگاکانی دراوسێی هەڵسەنگاندووە.  ئامانجی ئەم شیکارییە ئەوەیە کە بزانێت ئایا هەبوونی کەمینەکان لە پارێزگایەک کارتێکەری لەسەر ئاستی خۆشبژێوی و باندۆری ناوچەیی هەیە و دەتوانێت خۆشبژێوی لە دەوروبەری خۆی نزم بکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش ئاماری مۆرانز ئای (Moran’s I) وەک پێوەرێک بۆ یەکبەستراویی زنجیرەیی (autocorrelation) بۆشایییانە بەکار دێت، کە مۆرانز ئایێکی ئەرێنی دەرخەری ئەوەیە کە لە ناوچەکاندا خۆشبژێوی یەک ئاستی بەکۆمەڵ هەیە، و گەر نەرێنی بێت واتا ئاکامەکانی خۆشبژێویی لێکنەچوو و پرشوبڵاون.

شیکارییەکە بە کەڵکوەرگرتن لە ئاماری مۆرانز ئای، وەک لە وێنەی ژمارە ٤دا هاتووە، یەکبەستراوییەکی بۆشایییانەی بەرچاو لەنێوان ئاستی خۆشبژێوی و کەمینەکانی ئێران پیشان دەدات. نرخەکانی مۆرانز ئای بە دیاریکراوی شێوازێک لە یەکبەستراویی زنجیرەیی بۆشایییانە دەردەخات کە ئەو پارێزگایانەی ڕێژەی دانیشتووانی کەمینەی لە سەرەوەیە، بەتایبەت بەلووچەکان، کاریگەرییان لەسەر ئاستی خۆشبژێویی پارێزگاکانی دەوروبەریشیان دادەنێن. نرخی مۆرانز ئای بۆ ئەو پارێزگایانەی بەلووچیان زۆرە -0.213 کە کارتێکەرییەکی نەرێنیی بۆشایییانەی بەرچاو لەسەر خۆشبژێوی پیشان دەدات. واتە زۆریی ژمارەی بەلووچ لە پارێزگایەک، ئاستی دابەزیوی خۆشبژێوی لەو پارێزگایە و پارێزگاکانی دەوروبەری خۆی لێ دەکەوێتەوە. ئەم شێوەیە دەڵێت کە زۆربوونی بەلووچ، کاریگەریی خۆشبژێوییەکەی لە سنوورەکانی ئەو پارێزگایەش تێدەپەڕێت و کاریگەریی لەسەر بووژانەوەی ناوچەکانی دەوروبەریش دادەنێت، تەنانەت گەر دێمۆگرافیی بەلووچ لەناویان بەرچاو نەبێت.

ئەم دیاردەیە واتای کۆمەڵایەتی-ئابووریی کێشە دەزگایییەکان وەک هەڵاواردن دەگەیەنێت کە سنوورە خۆجێییەکان دەبڕێت و جووڵەی خۆشبژێویی ناوچەکە دەگۆڕێت. یەکبەستراویی نەرێنیی بۆشایییانە بۆ سوننە، کورد و عەرەب، کە بە ڕیزەوە نرخەکانیان دەبێتە -0.156, -0.046, -0.075، ئەوە دەردەخات کە شوێنی کەمینەکان کاریگەریی لەسەر خۆشبژیویی پارێزگاکان هەیە. گەرچی ئەم نرخانە بەراورد بە بەلووچەکان بەرچاو نییە، بەڵام هەر ئەوە زەق دەکەنەوە کە بوونی کەمینەکان لەگەڵ نزمی ئاستی خۆشبژێوی گرێ دراوە، چ لە ناوچەکە و چ لە ناوچەکانی دەوروبەری.

تێبینییەکانی کۆتایی

ئێمە داتاکانی پارێزگاکانی ئێرانمان لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٥ تا ٢٠١٩ شی کردەوە تا لە گۆشەنیگای کەمینەکانەوە ئەو کۆڵکانەی کاریگەرییان لەسەر ئاستی خۆشبژێویی پارێزگاکان هەیە، تاوتوێ بکەین. دۆزینەوەکان دەریدەخەن کە بۆ توێژینەوەی یەکنەگرتنەوەکانی خۆشبژێوی، بە زەقکردنی جیاوازییەکانی پارێزگاکان،  کاریگەرییە جێگیرەکان لە کاریگەرییە هەڕەمەکییەکان گونجاوترن. ئەو کۆڵکە سەرەکییانەی کەریگەرییان لەسەر ئاسوودەییی ئابووریی هەیە، ژێرخانی گواستنەوە و تەندروستین، کە خۆشبژێوی زیادتر دەکەن، بەڵام بە شێوازێکی دژوازانە هەڵاوسانی ئابووریی و زۆریی خوێندنی باڵا  کەمی دەکاتەوە. گرووپە کەمینەکان، بەتایبەت ژمارەی بەلووچ، کورد و سوننە بە نزمی ئاستی خۆشبژێوی گرێ دراوە، کە گەر ژێرخانەکان پێشکەوتوو نەبن یان دەرفەتی ئابووریی کەم بێت، ئاستەکە نزمتر دەبێتەوە. ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات کە پێگەی کەمینە کاریگەری دەبێت لە خۆشبژێویی ناو پارێزگاکە و بە شێوازێکی نەرێنی کارتێکەری دەبێت لەسەر دەوروبەری و ئەمە پیشاندەری کێشە ڕێکخستەیییەکانە و پێویستە بەشێوەیەکی گشتگیر دەست لە سیاسەتەکان وەربدرێت.

جووڵەی بازاڕی خوێندن و کار لەو ناوچانە پەیوەندیی نێوان پێگەی کەمینە و خۆشبژێوی ئاڵۆزتر دەکات. هەرچەندە دەستکەوتەکانی خوێندن لەم پارێزگایانە زۆرتر بن، ڕێژەی بێکاری زۆرترە و نایەکگرتنەوەی نێوان بەکارهاتووییی بڕوانامەکان و خواستی بازاڕی کار بەرچاوترن. ئەم ناڕێکییە بە کەمبوونی ژێرخانەکان، بەتایبەت ژێرخانی گواستنەوە و تەندروستی، خراپتر دەبێت و کۆسپی گەورە بۆ باشتربوونی خۆشبژێوی دروست دەکات. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئالەنگارییانە، سیاسەتەکان دەبێ ئامانجیان باشتربوونی چۆنیەتی و پێوەبەستراویی خوێندن و بەرزکردنەوەی ژێرخانەکان و ڕەخساندنی ئەو هەلی کارانە بێت کە لەگەڵ بەهرەی هێزی کاری خۆجێیی ڕێک بێت تاکو ئەم کەلێنانە پڕ بکەنەوە.

جووڵەی بازاڕی کار لەو پارێزگایانەی ژمارەی کەمینەکانیان زۆرترە، دابەشکردنێکی کەرتی ناڕێک تێیاندا دەبینرێت کە بەشێکی زۆری هێزی کاریان لە کشتوکاڵ و خزمەتگوزارییەکان دامەزراون. ئەم دابەشکردنە کەمیی پێشکەوتووییی پیشەسازی لەم ناوچانە پیشان دەدات کە دەرفەتی وەبەرهێنانی حکومی و ناحکومی بوونی داهاتوو بوونی هەیە.

بانگەشەکردن بۆ گەشەی پیشەسازییانە لەم پارێزگایانە دەتوانێت ببێتە هۆی دەرفەتی دامەزراندنی جۆراوجۆر و دەرهاویشتەی ئابووریی باشتر، بەتایبەت بۆ کەمینەکان.

شیکارییەکی یەکنەگرتنەوەکانی ئاسوودەیی ئابووریی لە پارێزگاکانی ئێران، بەتایبەت بە سەرنجدانی پێگەی کەمینەکان، تێگەیشتنێکی ڕەخنەگرانەمان دەداتێ سەبارەت بەوەی کە چۆن کۆڵکە ژێرخانییەکان و کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکان لەگەڵ پێکهاتە ئایینی و ئێتنیکییەکان کار لێک دەکەن بۆ کارتێکەری لەسەر ئەنجامە ئابوورییەکان. لە بەستێنێکی بەرفراوانتردا، بە تاقیکردنەوەی یەکنەگرتنەوەکانی خۆشبژێویی ئابووریی کەمینەکانی سەرانسەری جیهان یەک شێواز بەدەستەوە دەدات. بۆ نموونە، لە هیندوستان تیرە و عەشیرەتە پەراوێزخراوەکان پێوەرەکانی خۆشبژیوییان نزمترە کە بە زەقی لە کەمیی دەستپێڕاگەیشتنیان بە پەروەردە و تەندروستی و هەروەها دامەزراو بوونیان لەو کارانەی نائەمنترن و حەقدەستییان کەمترە، پیشان دەدرێت (بڕوانە سێنگوپتا و گوچهایت، ٢٠٢١). بە هەمان شێوە ئەمریکایییە ڕەسەنەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەمێژە ڕووبەڕووی هەمان شێوە لە هەڵاواردن دەبنەوە کە کوردەکان و بەلووچەکان لە ئێران ئەزموونیان کردووە. چەند کێشەیەک وەک ژێرخانە گەشەنەکراوەکان و کەمیی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بە بەردەوامی لەم بەستێنەدا هەیە.

توێژینەوەکەمان بەڵگەی تاقیکارانە دەهێنێتەوە کە پێگەی کەمینەکانی ئێران دیاریکەری سەرەکییە بۆ یەکنەگرتنەوەکانی خۆشبژێوی، کە بەلووچەکان، کوردەکان و سوننەکان بە پلەی یەکەم ڕووبەڕووی پەراوێزخراویی ئابووریی سیستەماتیک دەبنەوە. ئەم یەکنەگرتنەوانە تەنیا بەرهەمی لاوەکیی کەم پێشکەوتوویی یان خراپ بەڕێوەبەری نین؛ ئەو یەکنەگرتنەوانە لە بنیاتەوە بە بەری سیاسەتە دەوڵەتییەکان دووراون کە زاڵبوونی فارس-شیعەکان، وەک بنەمایەکی پێوەرانە بۆ بە ناو شوناسی نەتەوەیی، سروشتی و بەهێز دەکەنەوە. شیکارییەکی بۆشایییانەی نابەرابەریی ئابووریی دەریدەخات کە پێگەی کەمینەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر ئەو پارێزگایانەی تێیدا نیشتەجێن و ناوچەکانی دەوروپشتیشی؛ ئەمە پیشان دەدات کە چۆن بیناسازیی سیاسیی دەوڵەت پلەبەندییەکی زمانەوانی و ئێتنۆ-ئایینی دەسەپێنێت. ئەمە دەمانگەیەنێتە خاڵێکی گرینگ: پەیوەندیی نێوان سەروەری و پەرەسەندووییی ئابووریی. لە ئێران، دێمۆس -تەنیکی سیاسی کە شارۆمەندی تەواوی پێ دراوە- لە چەند هێڵێکی زمانەوانی و ئایینی ڕەقدا پێناسە کراوە. لە ئەنجامدا، دێمۆس یان خەڵکبوون بە کۆمەڵگاکانی سەروەر و ناسەروەر دابەش کراون (محەممەدپوور و سولەیمانی، ٢٠٢١). ئەوانەی ئاخر -لەوانەش کورد، بەلووچ، عەرەب- وەک شارۆمەندی پلە دوو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت کە دەستپێڕاگەیشتنیان بە بەرهەمی ئابووریی و دەسەڵاتی سیاسی سنووردار یان بە چاودێرییەوەیە؛ هەروەها بۆشایییانەشە، کە لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناوخۆیییەکانی دەسەڵات و دابەشکردنی سەرچاوە ئابوورییەکان ئەنجام دەدرێت. هەڵاواردنی گرووپە پێوەرەکان لە ڕووی ماددییەوە لەناو جوگرافیای ‘نەتەوە’ هەڵکەندراوە، دەسەڵات بە هێڵەکانی ئێتنیک-زمانەوانی نەخشە کراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە داگیرکاریی بنەڕەتی.

بۆ ئەوەی باسەکەمان لە دەقی سیاسەتی ڕەگەز و نابەرابەری لە ئەمریکای باکوور و بەستێنە هاوشێوەکاندا جێ بکەینەوە، بیردۆزی دوبوا سەبارەت بە هێڵی ڕەنگ ڕوانگەیەکی هەندێک جیاواز لەسەر تێگەیشتنی ئەم جووڵانە ئەدات. دوبوا وتوویەتی کە ڕەگەز تەنیا دەرخەرێکی شوناس نییە، بگرە مێکانیزمێکی بنەڕەتییە کە دەستپێڕاگەیشتن بە دەسەڵات، جموجۆڵ و سەروەری مەرجدار دەکات. لە ئێران ‘هێڵی ڕەنگ’ بە ڕاشکاوی لەسەر مەرجە ڕەگەزییەکان ناکێشرێن، بەڵکو لە لایەن هێزە تێکەڵاوەکانی زمان و ئایین دەکێشرێن کە دەریدەخات سەر بە چ شوناسێکی نەتەوەیین. بەم پێیە فارسەکان تاکە هەڵگری شارۆمەندی بێخەوشن. هاوکات، شیعیزم، وەک ئایینی فەرمی، چوارچێوەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی مەعریفی دابین دەکات کە لەو چوارچێوەیەدا ڕەواییی سیاسی پێناسە ئەکرێت. ئەم هێژیمۆنییە ئایینی-زمانەوانییە زۆرتر وەک ‘سپیپێست بوونی پێوەری’ کار دەکات کە لە بیردۆزی ڕەگەزی ڕخنەگرانە (Critical Race Theory, CRT) پێناسە کراوە -پێوەرێکی نادیار کە لەخۆگرتن و هەڵاواردن دروست دەکات. هەر وەک چۆن سپیپێست بوون لە پلەبەندیی ڕەگەزیی ڕۆژاوادا نادیار دەمێنێت، بەڵام کاتێک ئەوانی دیکە بە ڕەگەزیکراو دەکات، دەبێت بە هەڕەشەیەکی لەڕادەبەدەر دیار، شوناسی فارسی-شیعەش وەک پێوەرێکی بێ‌ئالەنگارییە لە ئێران بەڵام شوناسی کورد، بەلووچ و عەرەب مەترسین لەسەر ئاسایش، جیاییخوازن یا خود سووژەیەکی پێش نەکەوتوون کە دەبێت ئاسمیلە بکرێن.

 ئەم سەروەریی حوکمڕانیی بۆشایییانە واتە دەوڵەتی ئێرانی تەنیا یەک تاکە شێوەی حوکمڕانی هەیە. لە ڕێگای شەبەنگێک لە مێکانیزمەکانی کۆنترۆڵکردنەوە کە پەیوەستە بە ناوچە و دانیشتووان کار دەکات. لەو شارانەی زۆرینەی فارسن، حکومەت لە دەوری کارگێڕیی بوروکراتیک، دامەزراوە یاسایییەکان و وەبەرهێنانی ئابووریی بنیات نراوە. بەپێچەوانەوە لە ناوچەکانی کورد، بەلووچ و عەرەب حکومەت میلیتاریزە کراوە و زۆرجار لە ڕێگەی یاسا لەناکاوەکان، مێکانیزمەکانی دەرەوەی یاسا و بەئەمنیکردن کار دەکات. ئەم جیاوازییانە ئاوێنەی بەشە ڕەگەزیکراوی سەروەرییە کە ئەو شوێنانەی فارسەکان زاڵن، دەوڵەت بۆیان هێزی ڕێک خەرە، بەڵام لە ناوچە نافارسەکان دەوڵەت بۆیان ئامرازی سەرکوت کردنە. ئەم دوو جۆر حوکمڕانییە چەمکی ‘جووتە هۆشیاری’-ی دوبوایە کە سووژەی ڕەگەزیکراو لە جیهانێکدایە کە لە لایەن سیستەمێکی هەڵاواردەکار بنیات نراوە کە بە تەواوی ڕەتی دەکاتەوە ئەوان بناسێتەوە. لە ئێران، کۆمەڵگا نافارسەکان لەژێر ‘جووت سەروەری’ بەشێوەیەکی فەرمی بەشێکن لە دەوڵەت-نەتەوە، بەڵام وەک کۆلۆنیی ناوخۆیی حوکمڕانییان بەسەردا دەکرێت و یاسا، ماف و بەربەستی جیاوازیان هەیە.

ڕیزبەندیی ئابووریی پلەبەندیکراوی ئێران تەنیا بە چاکسازیی سیاسەتەکان توێیەکانی هەڵناوەشێتەوە؛ پێویستی بە شێوەپێدانێکی بنەڕەتییە بۆ شوناسی نەتەوەیی، بریکاری سیاسی و دابەشکاریی ئابووریی. سەروەری دەبێت لەگەڵ سەردەستی ئایینی شیعە و زمانەوانیی فارس جووت نەمێنێت و ڕێگە بە نموونەیەکی نا-ناوەندی پلورالیست بکاتەوە کە پیشاندەری ڕاستییە جیاوازەکانی مێژوویی، کولتووری و ئێتنیکی ئەو وڵاتە بێت. ئالەنگارییەکە تەنیا لەخۆگرتن نییە، بەڵکو گۆڕانکاریی بنەڕەتییە –پێناسەکردنەوەی ئەوەی کە واتای بەشێک بوون چییە، کێ مافی دروستکردنی داهاتووی سیاسی و ئابووریی هەیە و چۆن ئابووریی لە جیاتی هەڵاواردەبوون دادپەروەرانە دەبێت.

سپاس و پێزانین

سپاسی دوو کەسی نەناسراو دەکەین بۆ تێڕامانە بەنرخەکانیان و پێشنیارە بنیاتنەرەکانیان، کە دوو جار بەم نووسراوەیەدا چوونەوە. هەروەها زۆر سپاسی دەستەی سەرپەرشتیی سەرنووسەران دەکەین بەتایبەت پرۆفیسۆر فرانکلین ئوبەنگ-ئۆدوم، بۆ ڕێنمایی و پاڵپشتییەکانی لە ماوەی بژارکردنی وتارەکەدا. سپاسی تایبەت بۆ پرۆفیسۆر ئان ڕاوڵز لە زانکۆی بێنتلی بۆ پێشنیاری ژیرانەی لەسەر ڕەشنووسی کۆتاییی ئەم وتارە  بۆ پێداچوونەوە.

ڕوونکردنەوەی بەردەستبوونی داتا

ئەو داتایانەی بۆ پاڵپشتی دۆزینەوەکانی ئەم توێژینەوەیە هاتوون، لەلای هاونووسەری ئەم وتارە [ئە.م] بەپێی داواکاری بەردەستە.

تێبینیی وەرگێڕ: بە مەبەستی ڕوونتربوونی دەقی وەرگێڕانەکە لەم خشتەی خوارەوەدا، هاوواتای کوردیی بەشێک لە وشەکانم داناوە:

وشەی ئینگلیسی       وەرگێڕانی کوردی

Determinant      سنووردەر

Index    ناسەرەوە

Indicator           نیشاندەر

Intersect           یەکتربڕین

Correlate           یەکبەستراوی

Paradox            دژوازی

Factor   کۆڵکە

Coefficient        هاوکۆڵکە

Function           نەخشە

Elasticity          جیڕی

Marginal           ڕادەیی

Shift     خزان

Aggregate         کۆمەڵبەست

Disparity           یەکنەگرتنەوە

Dependent        پابەند

Separable         پێکەوەنەبەستراو

Average            ناوەنج

Accelerated      تاودراو

Mean    تێکڕا

System ڕێکخستە

Double- -جووت

a بەشی کۆمەڵناسی، زانکۆی بێنتلی، بۆستۆنی مەزنتر، ماساچوسێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؛

b بەشی ئابووری، زانکۆی کوردستان-هەولێر، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان، عێراق؛

c بەشی جوگرافیا و ژینگە، زانکۆی زانستی ڕامیاری و ئابووریی لەندەن (LSE)، بەریتانیا

سەرچاوەکان

Amundsen, A. (1964). Europe’s future consumption (Vol. 2). North-Holland Publishing Company. Badiei, S., Bina, C. (1960–2002). Oil and the rentier state: Iran’s capital formation–1997. Topics in Middle Eastern and North African economies, 4. Middle East Economic Association and Loyola

University Chicago. http://www.luc.edu/orgs/meea/

Bet-Shlimon, A. (2019). City of Black Gold: Oil, ethnicity, and the making of modern Kirkuk.

Stanford University Press.

Bina, C., & Yaghmaian, B. (1990). Post-war global accumulation and the transnationalization of Capital. Review of Radical Political Economics, 22(1), 78–97. https://doi.org/10.1177/ 048661349002200108

Blauner, R. (1969). Internal colonialism and Ghetto Revolt. Social Problems, 16(4), 393–408. https://doi.org/10.2307/799949

Blue, E. N., & Tweeten, L. (1997). The estimation of marginal utility of income for application to agricultural policy analysis. Agricultural Economics, 16(3), 155–169. tb00451.x

Burnazoglu, M., Kesting, S., Obeng-Odoom, F., & Schneebaum, A. (2022). Introduction: Advancing stratification economics—Methodological perspectives and policy applications. Review of Evolutionary Political Economy, 3(3), 457–461. https://doi.org/10.1007/s43253-022-00090-7

Burnazoğlu, M. (2023). Inequalities beyond the average man: The political economy of identity-based stratification mechanisms in markets and policy (Doctoral dissertation, Utrecht University). UU LEG Research, UUSE Multidisciplinary Economics, Applied Econometrics; https://dspace. library.uu.nl/bitstream/handle/1874/427253/burnazogluthesis2023%20-%206406640251b90. pdf?sequence=1

Brown, L., & Homan, K. (2023). The future of social determinants of health: Looking upstream to structural drivers. The Milbank Quarterly, 101(S1), 36–60. https://doi.org/10.1111/ 1468-0009.12641

Burnard, T., & Riello, G. (2020). Slavery and the new history of capitalism. Journal of Global History, 15(2), 225–244. https://doi.org/10.1017/S1740022820000029

Byron, R. P. (1968). Methods for estimating demand equations using prior information: A series of experiments with Australian data. Australian Economic Papers, 7(11), 227–248. https://doi. org/10.1111/j.1467-8454.1968.tb00162.x

Davis, J. B. (2015). Stratification economics and identity economics. Cambridge Journal of Economics, 39(5), 1215–1229. http://www.jstor.org/stable/24695965] https://doi.org/10.1093/ cje/beu071

Dehghan Shabani, Z., Hadian, E., & Negahdari, J. (2019). Analyzing the relationship between regional inequality and economic development in Iran: A spatial panel data approach. Quarterly Journal of Economic Research, 54(4), 875–890.

Evans, D. J. (2005). The elasticity of marginal utility of consumption: Estimates for 20 OECD countries. Fiscal Studies, 26(2), 197–224. https://doi.org/10.1111/j.1475-5890.2005.00010.x

Evans, D., & Sezer, H. (2002). A time preference measure of the social discount rate for the UK.

Applied Economics, 34(15), 1925–1934. https://doi.org/10.1080/00036840210128753

Fellner, W. (1967). Operational utility: The theoretical background and measurement. Ten Economic Studies in the Tradition of Irving Fisher, 284, 39–74.

Feagin, J. R. (2020). The White racial frame: Centuries of racial framing and counter-framing (3rd ed). Routledge.

Fisher, I. (1927). A statistical method for measuring’ marginal utility’ and testing the justice of a progressive income tax. In J. Hollander (Ed.), Economic essays were contributed in honor of John Bates Clark (pp. 157–193). New Macmillan.

Go, J. (2021). Three tensions in the theory of racial capitalism. Sociological Theory, 39(1), 38–47. https://doi.org/10.1177/0735275120979822

Gonzalez-Casanova, P. (1965). Internal colonialism and national development. Studies in Comparative International Development, 1(4), 27–37. https://doi.org/10.1007/BF02800542

Hardeman, R. R., Homan, P. A., Chantarat, T., Davis, B. A., & Brown, T. H. (2022). Improving the measurement of structural racism to achieve antiracist health policy. Health Affairs (Project Hope), 41(2), 179–186. https://doi.org/10.1377/hlthaff.2021.01489

Hechter, M. (1975). Internal colonialism: The Celtic Fringe in British National Development.

University of California Press.

Hoa, T. V. (1968). Interregional elasticities and aggregation bias: A study of consumer demand in Australia. Australian Economic Papers, 7(11), 206–226. https://doi.org/10.1111/j.1467- 8454.1968.tb00161.x

Hochschild, J. L., & Weaver, V. (2007). Policies of racial classification and the politics of racial inequality. In J. Soss, J. Hacker, and S. Mettler (Eds.), Remaking America: Democracy and pub- lic policy in an age of inequality (pp. 159–182). Russell Sage Foundation.

Horáková, H. (2018). Challenges to political cosmopolitanism: The impact of racialised discours- es in Post-Apartheid South Africa. Modern Africa: Politics, History & Society, 6(2), 95–117. https://doi.org/10.26806/modafr.v6i2.248

Johansen, L., Alstadheim, H., & Langsether, A. (1968). Explorations in long-term projections for the Norwegian economy. Economics of Planning, 8(1–2), 70–117. https://doi.org/10.1007/ BF02481378

Jones, G. T. (1993). The social discount rate for land-use projects in India: Comment. Journal of Agricultural Economics, 44(1), 160–165. https://doi.org/10.1111/j.1477-9552.1993.tb00260.x Jones, R. S. (2022). Racial capitalism, the Year’s work. Critical & Cultural Theory, 30(1), 270–290.

https://doi.org/10.1093/ywcct/mbac008

Kula, E. (1984). Derivation of social time preference rates for the United States and Canada.

Quarterly Journal of Economics, 99(4), 873–882. https://doi.org/10.2307/1883131

Kula, E. (2004). Estimation of a social rate of interest for India. Journal of Agricultural Economics, 55(1), 91–99. https://doi.org/10.1111/j.1477-9552.2004.tb00081.x

Matin-Asgari, A. (2024). Iranian identity and national oppression: Crafting the Modern Iranian Nation-State. Iranian Studies, 57(2), 311–316. https://doi.org/10.1017/irn.2024.5

McKeever, M. (2023). Social stratification and inequality in South Africa. Sociology Compass, 18(2). https://doi.org/10.1111/soc4.13173

Melamed, J. (2015). Racial capitalism. Critical Ethnic Studies, 1(1), 76–85. https://doi.org/10.5749/ jcritethn

Mohammadpour, A. (2024). Blood for bread: Necro-labor, nonsovereign bodies, and the state of exception in Rojhelat. American Anthropologist, 126(1), 120–134. https://doi.org/10.1111/ aman.13941

Mohammadpour, A., & Soleimani, K. (2024). The racial policies of de-development in the Middle East: A comparative study of Palestine and Rojhelat (Eastern Kurdistan). Current Anthropology, 65(6), 965–989. https://doi.org/10.1086/733239

Motamedi, M., Zarouki, Sh., & Mohammadian, D. (2023). The asymmetric impact of income inequality and inflation on economic welfare in Iran. Quarterly Journal of Economic Research, 58(2), 281–313.

Mohammadpour, A., & Soleimani, K. (2021). ‘Minoritisation’ of the other: The Iranian ethno-theocratic state’s assimilatory strategies. Postcolonial Studies, 24(1), 40–62. https://doi. org/

Odoms-Young, A., & Bruce, M. A. (2018). Examining the impact of structural racism on food insecurity: Implications for addressing racial/ethnic disparities. Family & Community Health, 41(Suppl 2), S3–S6. https://doi.org/10.1097/FCH.0000000000000183

Obeng-Odoom, F., & Bet-Shlimon, A. (2024). City of Black Gold: Oil, Ethnicity, and the Making of Modern Kirkuk. Stanford: Stanford University Press, 2019. xviii + 275pp. $19.60 hbk. Urban History, 51(3), 667–668.

Oliver, M., & Shapiro, T. (2006). Black wealth/white wealth: A new perspective on racial inequality. Pager, D., Bonikowski, B., & Western, B. (2009). Discrimination in a low-wage labor market: A field experiment. American Sociological Review, 74(5), 777–799.

Pon, G., Gosine, K., & Phillips, D. (2011). Immediate response: Addressing anti-native and anti-Black Racism in child welfare. International Journal of Child, Youth & Family Studies, 2(3/4), 385–409. https://doi.org/10.18357/ijcyfs23/420117763

Rawls, A. W., & Duck, W. (2020). Tacit racism. University of Chicago Press.

Robinson, C. J. (2019). J. Robinson: On racial capitalism, black internationalism, and cultures of resistance. Pluto Press.

Rosenstein-Rodan, P. N. (1943). Problems of industrialisation of eastern and southeastern Europe. Economic Journal, 53(210/211), 202–211. https://doi.org/10.2307/2226317

Roy, S. (2016). The Gaza strip: The political economy of de-development (Expanded Third Edition).

Institute for Palestine Studies.

Sengupta, S., & Guchhait, S. K. (2021). Inequality in Contemporary India: Does caste still mat- ter? Journal of Developing Societies, 37(1), 57–82. https://doi.org/10.1177/0169796X21998387 Sezer, H. (2006). Regional welfare weights for Turkey. Journal of Economic Studies, 33(5), 357–

  1. https://doi.org/10.1108/01443580610706582

Sharma, R. A., McGregor, M. J., & Blyth, J. F. (1991). The social discount rate for land-use proj- ects in India. Journal of Agricultural Economics, 42(1), 86–92. https://doi.org/10.1111/ j.1477-9552.1991.tb00335.x

Singer, H. W. (1950). The distribution of gains between borrowing and investing countries.

American Economic Review, 40(2), 473–485.

Soleimani, K., & Mohammadpour, A. (2020). Life and labor on the internal colonial edge: Political economy of Kolberi in Rojhelat. British Journal of Sociology, 71(4), 741–760. https:// doi.org/10.1111/1468-4446.12745

Soroush, A. (2006). The human casualties of mine explosion. Research Center of Janbazan for Engineering and Medical Science.

Spaull, N. (2013). Poverty and privilege: Primary school inequality in South Africa. International Journal of Educational Development, 33(5), 436–447. volumeSeptember 2013, Pageshttps:// doi.org/10.1016/j.ijedudev.2012.09.009

Stępczak, E. (2025). Social entrepreneurship in Nepal. A study of representation through the lens of stratification economics. Forum for Social Economics, 54(2), 240–257. https://doi.org/1 0.1080/07360932.2023.2223771

Stewart, III, S., et al. (2021). The economic state of Black America: What is and what could be. McKinsey & Company. https://www.mckinsey.com/featured-insights/diversity-and-inclusion/ the-economic-state-of-black-america-what-is-and-what-could-be

Stone, R. (1954). The measurement of consumers’ expenditure and behaviour in the United Kingdom 1920–1938. (Vol. I). Cambridge University.

Thorat, S., & Newman, K. S. (2010). Blocked by caste: Economic discrimination in modern India.

Oxford University Press.

U.S. Department of the Treasury. (2022, September 15). Racial differences in economic security: The racial wealth gap. Retrieved from source link, https://home.treasury.gov/news/featured- stories/racial-differences-economic-security-racial-wealth-gap

Valdez, Z. (2015). The abandoned promise of civil rights. Sociological Forum, 30(S1), 612–626. https://doi.org/10.1111/socf.12180

Weisbrod, B. A. (1972). Deriving an implicit set of governmental weights for income classes. Cost Penguin.

Williams, D. R., & Mohammed, S. A. (2009). Discrimination and racial disparities in health: Evidence and needed research. Journal of Behavioral Medicine, 32(1), 20–47. https://doi. org/10.1007/s10865-008-9185-0

World Bank (2019). Breaking the cycle of Roma exclusion in Europe. World Bank Group.

Xu, V. X., Cave, D., Leibold, J., Munro, K., & Ruser, N. (2020). Uyghurs for sale: ‘Re-education’, forced labour and surveillance beyond Xinjiang. Australian Strategic Policy Institute.

Yiftachel, O. (2006). Ethnocracy: Land and identity politics in Israel/Palestine. University of Pennsylvania Press.

وتارەکانی تر

لۆگۆی ناوەند

ئەم وتارە هاوبەش بکە!