بازدان بۆ ناوەڕۆک

ژیانەوە

سەردەمی سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکی کورد

سەردەمی سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکی کورد
وێنەکە تایبەتە بە وتاری سەردەمی سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکی کورد لە نووسینی لوقمان قەنبەری

زانیاری بڵاوکردنەوە

نووسەر
لوقمان قەنبەری
جۆر
بلاگی ژیانەوە
وەشانخانە
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک
ئەنستیتۆ
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک
ڕێکەوت
٣\١٠\٢٧٢٥
زمان
کوردی

سەردەمی سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکی کورد

لوقمان قەنبەری 

سەردەمی سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکی کورد

ئەمڕۆ جیهانگیری تێگەیشتنی ئێمەی لە سیاسەت و سروشتی کارلێکی نێوان ئەکتەرەکان لە گۆڕەپانە سیاسییەکاندا بە تەواوی گۆڕیوە.

لە ڕوانگەی نەریتیی سیاسەتدا دەوڵەت لە ناوەندی سەرنجدا بووە، واتە دەوڵەت تاکە ئەکتەری سیاسی بووە لە ناوەندی توێژینەوەی سیاسیدا.

لەم پرۆسەیەدا دەوڵەت گرنگترین فاکتەر بوو کە کاریگەریی لەسەر ڕەفتار و کردار و ئاراستەی سیاسیی خەڵک هەبوو؛ بەڵام جیهانگیری کۆتاییە بەم تێڕوانینە تەقلیدییە، چونکە دەوڵەت لە ناوەندی لێکۆڵینەوە و کرداری سیاسیدا نەماوە.

لە ڕاستیدا پرۆسەکانی جیهانگیری بە ناچاری دامەزراوەی نەریتیی دەوڵەت دەگۆڕن و دواتریش قەوارەی جیۆپۆلیتیکیی دەوڵەتی نەتەوەیی پێگەی خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو لەدەست دەدات.

بەڵام سەبارەت بە بارودۆخی کورد لە سەردەمی جیهانگیریدا، پێویستە بگوترێ کە جیهانگیری لە لایەک تەحەدای ئۆنتۆلۆژییە بۆ حکومەتەکانی سایکس پیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە لایەکی دیکەشەوە دەرفەت و ئەگەرێکە بۆ سەرهەڵدان و دەرکەوتنی سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکی کورد بۆ تێپەڕاندنی پێکهاتە ئیستغلالکار و سەپێنراوەکەی جیۆپۆلیتیک بەسەر خاکی کوردستانی گەورە و گەلی کورددا.

جیۆپۆلیتیکی کۆلۆنیالیزم جەخت لەسەر هەژموون و کۆنترۆڵکردنی خاکی کورد دەکاتەوە، لە کاتێکدا جیهانگیری بە پرۆسەیەک دادەنرێت کە سنوورەکان کاڵ دەکاتەوە و کارلێک و دەرفەتی بێشومار بۆ ڕزگاریی کورد دەڕەخسێنێت؛ بۆیە هەر کاریگەرییەکی پڕۆسەکانی جیهانگیری لەسەر گۆڕینی نەزمی جیۆپۆلیتیکی کۆلۆنیالیستیی سایکس پیکۆی دەوڵەت لە ناوچەکەدا، دەبێتە دەرفەتێک بۆ سەرهەڵدان و دەرکەوتنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە سەدەی بیست و یەکەمدا بۆ تەحەدای نەزمی دەوڵەتئاڕاستەکراو لە ناوچەکەدا کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆیان.

بە واتایەکی تر، لە ڕوانگەیەکی پۆستمۆدێرنیستییەوە، جیهانگیری دەرفەتێکە بۆ کورد کە تەحەدای میتافیزیکیی دەسەڵات بکات لە لۆژیکی سایکس پیکۆ و دەوڵەتە کۆلۆنیالیستەکاندا کە لە مێژە هەوڵی کۆیلەکردنی سوبژێکتیڤیتیی کوردیان داوە، و سەرهەڵبدەن و خۆیان وەک سوبێکتێکی نوێی جیۆپۆلیتیکی دووپات بکەنەوە.

لە ڕاستیدا سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکی کورد بە واتای بارودۆخێکە کە بە هۆی نائارامی و سەرهەڵدانی نائارامییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێگەی گوتاریی پێکهاتەی جیۆپۆلیتیکیی زاڵ لە ناوچەکەدا دەلەرزێت؛ لەم کاتەدا سوژەی کورد ئازادیی کردار دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی وەک “بریکار” یان “بریکاری سیاسی” مامەڵە بکات و تەحەدای گوتاری هەژموونی بکات و لە هەمان کاتدا بە دەرچوون لە خنکاندنی جیۆپۆلیتیکی، دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر نەزمی خوازراوی خۆیدا لە ناوچەکەدا.

لە ڕاستیدا جیهانگیری سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکیی تایبەتی بە کورد وەک ئەکتەرێکی نادەوڵەتی بەخشیوە.

جیهانگیری بە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانەی جیۆپۆلیتیکی، دەرفەتێکی بۆ کورد ڕەخساندووە بۆ ڕەخنەگرتن و هەڵوەشاندنەوەی جیۆپۆلیتیکی دەوڵەتە کۆلۆنیالیست و ئیستغلالکارەکان لە جوگرافیای سیاسیی کوردستانی گەورەدا بە نیشاندانی کارایی سیاسی/ئایدیۆلۆژیی گوتاری جیۆپۆلیتیکی کلاسیک.

لە ڕاستیدا جیۆپۆلیتیکی ڕەخنەگرانە تیۆرییە جیۆپۆلیتیکییە کلاسیکییەکان بە نیشاندانی ئەرکە سیاسی/ئایدیۆلۆژییەکانیان بۆ دەسەڵاتی گەورەی جیهانی دەشێوێنێت.

بۆیە جیهانگیری و ئەو لۆژیکە ترانزێتریتۆریاڵییەی کە هاوڕێیەتی دەکات، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەبێتە دەرفەتێک و مۆڵەتێک بۆ ئەکتەرە نادەوڵەتییەکانی وەک کورد بۆ ئەوەی ڕۆڵ ببینن وەک بریکاری جیۆپۆلیتیکی لە هاوکێشە فرە نەناسراوەکانی سیاسەت و دەسەڵات لە ناوچەکەدا.

هاوتەریب لەگەڵ ئەو تەوەری پێشوودا، یەکێک لەو دەرفەتە مێژووییانە بۆ ڕۆڵی سوژەی جیۆپۆلیتیکی دەگەڕێتەوە بۆ یەکەمین شەڕی کەنداوی فارس. لە ڕاستیدا دوای یەکەم جەنگی کەنداو و دواتر ڕاپەڕینی کورد لە باکووری عێراق و دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕین، کورد سەرکەوتوو بوو لە دروستکردنی ناوچەیەکی نیمچە سەربەخۆ. هەروەها شەڕی دووەمی کەنداو و ڕووخاندنی سەدام حوسێنی دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣دا، کورد توانی ئەم دەستکەوتانە چەسپێنێت بۆ ناوچەیەکی تاڕادەیەکی زۆر ئۆتۆنۆم لە سەرانسەری باکووری عێراق و بە شێوەیەکی کاریگەر حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ پێکهێنا.

بەڵام ئەوە تەنیا کوردانی باشوور نەبوون کە توانیان لە دوو دەیەی ڕابردوودا، لانیکەم لە بەشێکی کوردستانی گەورە، ئاواتە ناسیۆنالیستییەکانی کورد لە شێوەی سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەریدا بەدی بهێنن، چونکە هاوشان لەگەڵ ئەوان، کوردانی دانیشتووی سوریا، یان بە واتایەکی تر کوردانی ڕۆژاڤا، توانیان سوود لە قەیرانی ناوخۆی سوریا وەربگرن و خۆبەڕێوەبەرییەکی کوردی پێکبهێنن.

بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٣ی بەفرەنبار ٢٧٢٥ی کوردی

قەنبەری، لوقمان (٢٠٢٥):سەردەمی سوبژێکتیڤیتیی جیۆپۆلیتیکی کورد. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

زیاتر لە ژیانەوە

هەمووی ببینە
ژیانەوە

پاکستان و ئەفغانستان نموونەیەکی زیندوو لەوەی چۆن ئامرازەکانی نفووز دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی

ململانێی سەربازیی ڕوو لە زیادبوونی نێوان پاکستان و ئەفغانستان تەنها ناکۆکییەکی سنووری یان ڕووبەڕووبوونەوەیەکی کاتی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان نییە، بەڵکو قەیرانێکی قووڵتر لە شێوازی بیرکردنەوەی ستراتیژیی دەوڵەتان ئاشکرا دەکات. هەروەها دەرەنجامە دوورمەوداکانی ئەو سیاسەتانە دەخاتە ڕوو کە لەسەر بەکارهێنانی بزووتنەوە چەکدارەکان بۆ…

ژیانەوە

کێشمەکێشەی ئێران و ئەمریکا؛ لەنێوان مانەوەی ڕژێم، سازان و گۆڕانی سیاسی

کێشمەکێشەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا تەنیا ناکۆکییەکی دیپلۆماسی یان سەربازی نییە؛ بەڵکو پێکدادانی دوو ئیرادەی ستراتیژییە کە هەریەکەیان هەوڵ دەدات بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی فشار، ئەمنییەتی خۆی بپارێزێت و مەرجەکانی داهاتووی ناوچەکە دیاری بکات. بەڵام، ئەم ململانێیە لە چوارچێوەی پەیوەندیی نێوان…

ژیانەوە

بەڵێ بۆ بەڵێ یاخود نا بۆ بەڵێ

​لەم سەردەمەدا ئەگەر مەبەست و پێویستمان لە پێوەر و بەڵگەیەکی زیندوو، بەرچاو و بەرجەستە بۆ سەلماندنی ئاراستەی سەربەخۆییخوازیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێت، ئەوا بێگومان جیا لە چەندین ڕاپەڕین و بەشداریی سەرتاسەری خەڵکی سەرشەقام لە شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی»دا، دەست و دەنگ بەرزکردنەوە…