ستراتیژیی ڵێڵیی گوتاریی جەنگ لە گوتاری سیاسی و میدیایی ترامپدا

ڕەحیم سورخی

بەشێکی زۆر تایبەتی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، ئەو لێڵی(ابهام)یە کە لە گوتاری سیاسیی- میدیایی ترامپدا هەیە. ترامپ ئەو زمانە تەمومژاوی، فرەلایەن و ناڕوونە بۆیە بەکار دەهێنێت تا واتا کۆنترۆڵ بکات و ڕێگا لە ئەوە بگرێت ڕای گشتی بگاتە هاوبەشییەکی واتایی کە لە قازانجی ئەو نەبێت. بۆ نموونە، لەشەڕێکی وا گەورەدا تێدا چوونی خەڵکی مەدەنی زۆرە، وەک قوتابخانەکەی ‘میناب’ کە دەگورێت ١٨٠ قوربانی لێکەوتبێتەوە، بەرپرسیارێتییەکەی بشارێتەوە.  هەروەها کاردانەوەکانی وەرگرانیشی  بە ئەو شێوەیە کە خۆی دەخوازێت، ڕێک بخات و بەڕێوەبەرێت. تا ئێستا، هەڵسوکەوتی “شەلم کوێرم کەس ناپارێزم”ی سپای پاساداران و ئێران بەرانبەر بە وڵاتانی ناوچە و درواسێکانی، لە قازانجی ستراتیژییە گوتارییەکەی ترامپ بۆ شاردنەوەی بەرپرسیارێتییەکانی لە تێچووە گیانی و مادییەکانی جەنگەکە بووە. ئەمە سەرباری ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە نزیک سێ مانگ لەوەپێش لە  خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی ناوخۆی ئێران کردووەیەتی .

لە دەست پێکردنی شەڕەکەوە، بەردەوام ترامپ خۆی دەدوێت و تەنانەت نەتانیاهۆش کەم دەدوێت، و ئەگەر بشدوێت، لە دوای ترامپە یان شتێکە لە جۆری هەڕەشە کە زۆر جیاواز نییە لەگەڵ ئەوەی لە باری مەیدانییەوە دەیکات. وەزیری دەرەوە کەمتر دەردەکەوێت و وەزیری جەنگی ئەمریکا زیاتر دەردەکەوێت، ئەگەر دەریش دەکەون، کاتێک دەکەونە بەر پرسیاری ڕوونکردنەوەی ئامانجە تایبەتییەکانی جەنگەکە، دەڵێن سەرۆک خۆی دەزانێت چی دەکات. ترامپ دەیهەوێت خۆی بە پێشەنگی جەنگەکە پێشان بدات و دەشکرێت ڕێککەوتنێکی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بێت. ترامپ لە ڕۆژێکدا دوو یان زیاتر جاران لێدوانی لێڵ و تاڕادەیەک دژ بەیەکیش دەدات. بۆ نموونە، بەیانی دەڵێت:” شەڕەکە بەرەوە کۆتایی دەچێت/ئامانجەکانی خۆمان پێکاوە، و…”، بەڵام سەر لە ئێوارە دەڵێت: “شەڕ بەردەوام دەبێت، و خەریکین بەتەوای ئێران لە ڕووی سەربازی و ئابووری لەناو دەبەین، و…”. ئەم بەشەی دیارە، بۆ کوۆنتڕۆڵی نرخەکانی گاز و نەوتە لە جیهاندا. چونکە بێدەنگکردنی هەرای ئابووری لە بازارەکانی جیهاندا، ڕێگا بۆ مسۆگەرکردنی پلانەکەی لە ئەگەری درێژە کێشانەی شەڕەکەدا خۆش دەکات.

ترامپ بەم ستراتیژییە گوتارییە تەمومژاوییە تا ئێستا هەوڵی داوە پەیامێکی فرە واتا بنێرێت کە وەرگری جۆراوجۆری سەر بە سەرچاوەی جیاوازی لێکدانەوە بۆ پەیامەکانی بکاتە ئامانج،  کە هەم ئیسرائیلییەکان و هەمیش کابینەکەی بەدەقی لێدوانەکانی خۆیان پشتگیریی ئەم ستراتیژییە گوتارییەیان کردووە. یەکێتیی ئەو گوتارە پرۆپاگەنداییە هەواڵییەی جەنگیان بە تەوەرێتیی لێدوانە لێڵەکانی ترامپ پاراستووە.

زۆر جاران دەبیستین کە هێندێک پێیانوایە ترامپ نازانێت دەڵێت چی یان هاوسەنگییەکی دەروونی نییە و لەو جۆرە شتانە، بەڵام بەکارهێنانی ئاگایانەی دەستەواژەکان، پێکهاتە و چیرۆکسازییەکان مەبەستدارن و بەشێکن لە ستراتژییەکی گوتاری سیاسی و ڕاگەیەنەیی جەنگ. سەبارەت بە ترامپ، دەکرێت ئەم ستراتیژییە بیرلێکراو و ئاگایانەیە ببەینەوە بۆ پاش هاتنە سەرکاری و دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێران لەسەر پرسی چەکی ناوکی، و بگەیەنە ئەو دەرەنجامەی پلانێکی کارلەسەرکراوی ئیسرائیل و ئەمریکا بێت و ئێستاش بەردەوامە. تەنیا جیاوزییەکی بەدی دەکرێت ئەوەیە کە ئەو کات بۆ شاردنەوەی مەبەستەکانی و لەداوخستنی ئێران بوو کە خافڵگیری بکەن.

بە کورتی، ترامپ ئێستا ئیتر لەگەڵ ڕای گشتیی ئەمریکا سەبارەت بە جەنگ، تێکچوونی باری ئابووریی و بازرگانیی نەوت و گاز و بەرزبوونەوەی نرخەکان بەهۆی تێکچوونی ئاسایشی کەشتیوانی لە کەنداوی فارس، تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە بە هۆی هێرشی کوێرانەی ئێران بۆ سەر خەڵکی ئاسایی وڵاتانی خەلیج و دراوسێکانی، و لێکەوتە گیانییەکانی جەنگەکە بۆ سەربازانی ئەمریکا و خەڵکی مەدەنی و زۆر لایەنی تر بەرەو ڕووە.  هەر بۆیە ئەم ستراتیژییە گوتارییە تەمومژاوییە یارمەتی دەکات، کە هەستیاریی ڕای گشتی بەرانبەر بە لێکەوتە گیانییەکانی شەڕەکە، بەتایبەتی، بەرانبەر خەڵکی مەدەنی کاڵ و لاواز بکات،  ڕەوایەتی ئۆپەراسیۆنەکان بە شاردەنەوەی بەرپرسیارێتییەکانی لە تێچووە گیانی و مادییەکانی جەنگەکە بشارێتەوە، و بە دروستکردنی فەزاەیەکی فرەلایەنی لێکدانەوەی جیاوازیش ڕای گشتی لە سەر ساخ بوونەوەی واتایەک بە زیانی خۆی پرشوبڵاو بکات.

ئامادەیی و دابەشکردنی ڕێکخراوی سیستەمی بەرگریی هاژەکیی ئێران، و ستراتیژیی داخوراندن(فرسایش)ی  شەڕەکە بۆ بردنەسەرێی تێچووەکانی لێکەوتەی ئۆپەراسیۆنەکان، لەلایەک، و نابەرپرسیارێتیی ڕێژیم بەرانبەر بە خەڵک و بەراییدانی بەرژەوەندیی ئایدۆلۆژیی بەسەر بەرژەوەندیی نیشتمانیدا، وا دەنوێنێت کە کۆنترۆڵی هێزی توندڕۆ و تیرۆریستیی سپای پاسداران لەدەست بەڕێوەبەرانی سیاسی و کارگێڕیی حکومەتی ئێران دەرچووە. واتە، سپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سپایەکی حکومەتییەوە بەرەو ڕێکخراوێکی لە شێوەی داعش چووە.

بەڵام ئەم شێوە لێدوانە لێڵ و مژاوییانە تا کەی دەکرێت بەردەوام بێت؟

ئەمە خۆی، گرفتێکی تری جەنگەکەیە و درێژە کێشانی، وا دەکات ترامپ و نەتانیاهۆ ناچار بکات لەمەو دوا بکەونە دۆخێکەوە کە ناچار ببن بڕێک ڕوونتر و ئاشکرا تر بدوێن. بەتایبەتی، بەرانبەر بە فاکتەرە مەیدانییەکانی دژ بە ڕژیم، و لەوانەشکورد و  نەتەوەکانی دیکە  لە ئێراندا. ئەمڕۆ ترامپ، لە بەشێک لە قسەکانیدا، گوتی:”لە دوای دەستپێکردنی جەنگەوە، موجتەبا خامنەیی نەبینراوە. پێموایە موجتەبا خامنەیی زیندووە”. ئەم ئاخاوتنەی ترامپ وا دەگەیەنێت کە ئەو لە کۆنترۆڵدەرچوونەی سپای پاسداران بشارێتەوە کە بەڕێوەبەرایەتییەکی نییە کۆنترۆڵی بکات، چونکە بە ڕژدی بە زیانی ئەو سیاسەتەیە کە جەنگەکە بەو شێوەیە وا ئەمریکا پلانی بۆ داناوە تەواو بکات. لەم بوارەدا، گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە کە بە ‘مقاومە” ناسراون، کێشەکەیان بۆ ئەمریکا ئاڵۆزتر کردووە، بەتایبەتی لە عێراق.

بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٢ی ڕەشەمەی  ٢٧٢٥ی کوردی

سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٦): ستراتیژیی ڵێڵیی گوتاریی جەنگ  لە گوتاری سیاسی و میدیایی ترامپدا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • لۆژیکی پارچەپارچەکردن – "بەرگریی مۆزاییکی"ی ئێران و سنوورەکانی دەسەڵاتی ڕۆژئاوا

لۆژیکی پارچەپارچەکردن – “بەرگریی مۆزاییکی”ی ئێران و سنوورەکانی دەسەڵاتی ڕۆژئاوا

لۆژیکی پارچەپارچەکردن – "بەرگریی مۆزاییکی"ی ئێران و سنوورەکانی دەسەڵاتی ڕۆژئاوا هێلینا باوەرینفایند یەکێ لە پارادۆکسەکانی ململانێ هاوچەرخەکان ئەوەیە، کە باڵادەستیی سەربازی حەتمن بە واتای کۆنترۆڵی سیاسی نایەت. لەکاتێکدا واشنتۆن و ئۆرشەلیم [...]

ستراتیژیی ڵێڵیی گوتاریی جەنگ لە گوتاری سیاسی و میدیایی ترامپدا

ستراتیژیی ڵێڵیی گوتاریی جەنگ لە گوتاری سیاسی و میدیایی ترامپدا ڕەحیم سورخی بەشێکی زۆر تایبەتی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، ئەو لێڵی(ابهام)یە کە لە گوتاری سیاسیی- میدیایی ترامپدا هەیە. [...]

  • گرنگیی ستراتیژیی نرخی نەوت لە ئابووریی جیهاندا

گرنگیی ستراتیژیی نرخی نەوت لە ئابووریی جیهاندا

گرنگیی ستراتیژیی نرخی نەوت لە ئابووریی جیهاندا حەسەن قارەمانی گرنگیی ستراتیژیی نرخی نەوت لە ئابووریی جیهاندا تێکانە توندەکانی وزە، جیۆپۆلەتیک و سەقامگیریی ئابووری! وزە یەکێکە لە ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی بەرهەمهێنان لە ئابووریی [...]

  • نەخشە: لە جەبری جوگرافیاوە بۆ ئیمکانی ئیرادە

نەخشە: لە جەبری جوگرافیاوە بۆ ئیمکانی ئیرادە

نەخشە: لە جەبری جوگرافیاوە بۆ ئیمکانی ئیرادە دانا حەمید نەخشە: لە جەبری جوگرافیاوە بۆ ئیمکانی ئیرادە ئەگەر جوگرافیا ئەو نەخشەیە بێت کە لەبەردەستماندایە، ئایا مرۆڤ ناچارە تەنها بەو ڕێگایانەدا بڕوات کە [...]

  • هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ستراتیژی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچە

هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ستراتیژی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچە

هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ستراتیژی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچە   دکتۆر ڕامین مەفاخری هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ستراتیژی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە خێرا و قووڵە ستراتیژییەکانی [...]