بانگەوازی ژمارە ی٧٤ی گۆڤاری تیشک
تەوەری بانگەواز: “سیاسەتی کورد لە ڕۆژهەڵات: پێگەی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا“
ئەو گۆڕانکارییانەی له دوای هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیان پێ کرد، خاڵی وەرچەرخان بوون لە دووبارە ڕێکخستنەوەی جیۆپۆلیتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ ڕووداوێک کە بە خێرایی لە چوارچێوەی ململانێیەکی سنووردار تێپه‌ڕی و بوو بە زنجیرەیەک ڕووداوی لێک گرێ‌دراو لە ئاستی ناوچە و جیهاندا. لەم نێوەندەدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک خاوه‌نی هێزه پرۆکسییه‌کانی ناوچه‌که خرایه چەقی سیاسه‌تی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە. سیاسه‌تێک که دواتر گەیشتە ئاستی شه‌ڕی هاوبه‌شی ئه‌و دوو وڵاته له‌گه‌ڵ ئێران که تا ئێستاش هه‌روا به‌رده‌وامه. شه‌ڕێک که جگه له ڕووخانی ژێرخانی سه‌ربازی و بڕینی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرۆکسییه‌کانی ئێران‌دا، کوژرانی خامنه‌یی، که‌سی یه‌که‌می ئێران و فه‌رمانده باڵا هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌کانی به‌دواوه بووه و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی شه‌ڕه‌که ژێرخانی ئابووریی ئەم وڵاتەش ده‌کاته ئامانج.
لێکه‌وته‌کانی پاش ٧ ئۆکتۆبه‌ر، هاوسەنگیی هێزی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیشدا خستووەتە ژێر کاریگەریی خۆی. لە وه‌ها بارودۆخێکدا کوردستان وەک فەزایەکی جیۆپۆلێتیکی هەستیار، جارێکی دیکە کەوتووەتەوە ناو چەقی سەرنجی بکه‌ره ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان. له سه‌ره‌تای شه‌ڕی دووه‌می ئه‌مریکا و ئیسرائیل له ڕه‌شه‌مه‌ی ٢٠٢٦دا، کورد وه‌ک یه‌کێک له فاکته‌ره گرنگه‌کانی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو به سه‌ردێڕی هاوکێشه‌ی سیاسیی نوێ له ئاستی مه‌یدان و ڕاگه‌یاندندا. ئه‌م دۆخه له پاڵ ده‌رهاویشته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کان و له‌وانه هێرشی ئێران بۆ سه‌ر حیزبه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و خاکی هه‌رێمی کوردستان، پرسیارگه‌لی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر پێگه، ستراتیژی و داهاتووی کورد دێنێته ئاراوه .له‌م دۆخه‌دا پرسی کورد چیتر پرسێکی ناوخۆ و لۆکاڵ نیه، به‌ڵکوو بۆته به‌شێک له پرسی سه‌رکیی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی له ئاستی ئێران و ناوچه‌که‌دا.
حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که چه‌ند ڕۆژ پیش شه‌ڕی دووه‌می ئه‌مریکا ـ ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، هاوپه‌یمانیی سیاسیی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیان کوردستانیان پێک هێنا، به‌رده‌وام ئاماژه به ئاماده‌یی و هاوئاهه‌نگیی خۆیان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و ئاڵ‌وگۆڕێک لە ناوچەکەدا -گرنگترینیشیان گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات- ده‌که‌ن. هه‌رچه‌نده ئێستا ئاگربه‌ستێکی نادیار ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به سه‌رنجدان به یه‌کلانه‌کردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و هۆکارانه‌ی بوونه هۆی شه‌ڕه‌که، ئه‌گه‌ری قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئێران هه‌روا به‌رده‌وامه و ئه‌م پرس و پرسیارانه خۆڕسکانه زه‌ق ده‌بنه‌وه: ئایا ئه‌م گۆڕانکارییانه ده‌بنه هۆی کرانه‌وه‌ی سیاسی بۆ کورد له ئێران؟ یان به پیچه‌وانه‌وه ده‌بنه هۆکاری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی فۆرمێکی نویی سه‌رکوت و بێده‌نگکردنی کورد؟ حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان چ هه‌ڵویستێک بگرنه‌به‌ر و چ تواناییه‌کیان هه‌یه بۆ پێناسه‌کردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی خۆیان؟ چۆن ده‌بێ خۆیان بۆ ئه‌گه‌ره‌کانی ڕووخان یان مانه‌وه‌ی ڕژێم ئاماده بکه‌ن؟
له ژێر تیشکی ئه‌م باسانه‌دا ده‌سته‌ی نووسه‌رانی تیشک داوا له نووسه‌ران ، توێژەران و وەرگێڕان ده‌کات سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه بابه‌تمان بۆ بنێرن:
- شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران: ئاستەنگ و دەرفەتەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- پێگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ستراتیژیی عێراق، تورکیا و سوریا و وڵاتانی عه‌ره‌ب
- ئه‌رک و سیاسه‌تی حیزبه‌کانی کوردستان
- ڕۆڵی هاوپەیمانیی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان
- ئاستەنگەکانی بەردەم حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستاندا
- قازانج و مەترسییەکانی جۆرە جیاوازەکانی سیستەمی سیاسی بۆ داهاتووی ئێران
- مەترسییەکانی ڕه‌وتی ڕاستئاژۆی شاپه‌ره‌ستی لەسه‌ر ئێران و کوردستان
- ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی کۆمەڵگەی مەدەنیی ڕۆژهەڵات لە دۆخی شەڕدا
- رۆڵی هێزی پێشمەرگە لە هاوکێشە نوێیەکاندا
- ڕۆڵی دیاسپۆرای کورد لە ڕێکخستن و گواستنه‌وه‌ی گوتاری سیاسیی کورد
- باروودۆخی نوێ و چوونییەتیی بەرەوپێشبردنی خەباتی دیپلۆماتیک لە لایەن هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە
- گرنگیی شەڕی زەوینیی لە گۆڕانی سیاسی لە ئێران‌دا، لاوازیی هێزی ئێران لە زەویدا بەپێچەوانەی وێنای باو و بانگەشەکان
- دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیهی و قەیرانی ڕێبەری لە ئێرانی دوای جەنگ
- قەیرانە سیاسی، ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکان
- ڕۆڵی نەتەوەکان لە پێکهێنانی ئاڵتەرناتیڤی کۆماری ئیسلامی‌دا
گۆڤاری تیشک پێشوازی لە بەشداریی نووسەران، وەرگێڕان و ڕۆژنامەنووسان دەکات کە لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بۆ ئەم مژارانە و یا بۆ مژاری پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوەی کوردستان تەرخان بکەن. ئێوەی هێژا دەتوانن وتارەکانی خۆتان لە شێوەی وتاری تیۆری، شیکاری، وەرگێڕان، چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنی کتێب، بۆ گۆڤاری تیشک بنێرن.
بۆ پرسیار و پێشکەشکردنی وتار، تکایە پەیوەندی بەم ناونیشانانەی خوارەوە بکەن:
info@tishk.org
regaaso2010@gmail.com
دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی وتار:
١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی
٦ی سێپتامبری ٢٠٢٦
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک


