گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٣

لە ماڵپەڕی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: 02.06.2026

ناسر، مورادی، سەروتار. گۆڤاری تیشک، ٢٧، ٧٣، ل. ٩–٧.
https://doi.org/10.69939/TISHK0073

DOI 10.69939/TISHK0073

لـــە ئانووســـاتی گۆڕانکارییەکانی بەردەمـــدا، بزووتنـــەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان پێویســـتی بە وەرچەرخانێکـــی بنەڕەتی هەیـــە لە گوتار و پلانی سیاســـیدا تا بتوانێـــت پێگەی کورد لـــە پەراوێزەوە بگوازێتـــەوە بۆ نێو چەقی گۆڕانکارییەکان و وەک نەتەوەیەکی خـــاوەن مافی دیاریکردنـــی چارەنووس کایەی سیاســـیی خۆی بکات. گوتاری کوردســـتانی لێرەدا دەبێ جەخت لەسەر مافـــی دیاریکردنی چارەنـــووس وەک مەرجی ســـەرەکیی بەشداری و مانەوە لە هەر جۆرە هاوپەیمانی و هاوکێشـــەیەکی داهاتـــوودا بکاتەوە. ئەم گوتارە دەشـــێ لەخۆگری هەموو فاکتەرەکانی تری هێز لە دەوری یەک پلاتفۆرمی کوردســـتانی بێت کە خـــاوەن ئاســـۆ و دوورەڕووانی تایبەت بە خـــۆی بێت.

سەروتار

لـــە ڕەهەندێکی تـــرەوە ڕاگەیاندن ئەرکـــی ئەندازیاریـــی ئـــەم گوتارەی لەسەر شـــانە تا لە ڕێگەی تێکشکاندنی هەژموونی سیاســـی و زمانی و هزریی ناوەنـدەوە نواندنی ســـەربەخۆی هەبێت و شـــەرعییەتی سیاســـی لە ناوەندەوە بگوازێتەوە بۆ پانتایی کوردســـتان. لێرەدا کوردســـتان دەبـــێ وەک مەیدانێکی سیاسی و فەرهەنگی و وەک یەکەیەکی نەتەوەیی پێناســـەی خـــۆی بکاتەوە و ڕاگەیاندنیـــش ئەرکی داڕشـــتنی ئەم مەیدانـــە نوێیەی هەیە؛ بـــە جۆرێک کە هـــەر ســـەرکەوتنێکی مەیدانیی هێزی پێشـــمەرگەی کوردســـتان یان هەر جووڵەیەکی جەماوەری ڕاســـتەوخۆ ببێتە ســـەرمایەیەکی سیاسی. لە وەها دۆخێکدایـــە کە گوتارەکـــە دەتوانێت پەیامێکـــی یەکگرتووی کوردســـتانی ئاراســـتەی ناوەندەکانی بڕیار لە جیهان بکات کە تیایـــدا کورد وەک ئەکتەرێکی ژیـــر و خـــاوەن پـــڕۆژەی سیاســـی دەردەکەوێت.

بونیادنانی ئەم گوتارە کوردســـتانییە لە نێوخۆی وڵاتدا بەبـــێ دەوری کارای ڕێکخراوە مەدەنییـــەکان و کۆمەڵگەی مەدەنـــی، مەحاڵـــە؛ چونکـــە ئەوان ســـەرچاوەی بنەڕەتیی ســـەرمایەی کۆمەڵایەتیـــی نەتـــەوەن و ئـــەم ســـەرمایەیەش ئەو تـــۆڕە تۆکمەیەی متمانـــە و هاوکاریـــی نێـــوان چین و توێژەکانـــە کـــە وەک داینامۆیەک ڕیزەکانی نێوخـــۆ یەکدەخات. ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە پێشـــەنگایەتیی ژنان و لاوان ئەرکـــی گۆڕینـــی ئـــەم وزە کۆمەڵایەتییەیان بۆ هێزێکی سیاسی و ئیداری لە ئەســـتۆیە و لە کاتـــی داڕمان و هەرەســـی دامەزراوەکانی ناوەنددا دەبنە پاڵپشـــت و توانا و هێزی جەماوەر بەرەو ڕێکخراوەییبـــوون و دامەزراوەییبـــوون ئاراســـتە دەکەن.

لێکبەســـتنەوەی ئـــەم گوتـــارە کوردستانییە لەگەڵ توانای ڕێکخستنی کۆمەڵگـــەی مەدەنـــی یارمەتیـــدەر دەبێت لـــە بیچمدانـــی قەوارەیەکی سیاســـیی بەهێز. ئەم فۆرمـــە لە هێز دەســـەلمێنێت کە ستاتووسی سیاسی نەک هـــەر داخوازییەکـــی مێژووییە بەڵکـــوو زەروورەتێکـــی نەتەوەییـــە بۆ بەدەمچوونی ئـــەو گۆڕانکارییە بەرینەی کـــە چـــاوەڕوان دەکـــرێ ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان لـــە پەراوێـــزەوە بباتە نێو چەقی بڕیارە چارەنووسســـازەکان. تەنیا ئاوێتەبوونی گوتار و ڕێکخستنی مەدەنی و هێزی بەرگرییە کـــە ڕۆژهەڵات دەکاتە ناوەند و خاوەنـــی بڕیار.

وتارەکانی تر

لۆگۆی ناوەند

ئەم وتارە هاوبەش بکە!