ماڵەوە2024-10-22T00:53:37+00:00

ڕووداو و بۆنەکان

سمینار، کۆنفرانس، سەمپۆزیۆم، وۆرک شۆپ

ڕووداو و بۆنەکان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە چوارچێوەی کار و تێکۆشانەکانی خۆیدا، سمینار، کۆنفرانس، وۆرک شۆپ، سەمپۆزیۆمی زانستی و کۆمەڵیک چالاکیی جۆراوجۆر و ئاستبەرز بەڕێوە دەبات

ئێمە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک‌، بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری زانست و مەعریفە لەسەر کوردستان و پرسی بەربڵاوتری کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا تێدەکۆشین. تیشک لە ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری کۆڵن لە وڵاتی ئاڵمان دامەزراوە، ڕێکخراوێکی غەیرەدەوڵەتی و قازانج نەویستە و پابەندی لێکۆڵینەوەی ورد و زانستییانەی بوارە سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانە.
ئامانجی ناوەندی تیشک، ئەنجامدان و پەرەپێدانی توێژینەوەی ئاست بەرز لە بابەت لێکۆڵینەوەی کوردی و پرسە پەیوەندیدارەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. ئێمە لە ڕێگەی توێژینەوەکانمانەوە هەوڵ دەدەین بەقووڵی و بەوردی لە نەتەوەی کورد، مێژوو، کولتوور و زمانەکەی بکۆڵینەوە و بابەتەکان بە شێوەیەکی زانستییانە شەنوکەو بکەین. ئێمە لە زانست و زانیاریی ئاکادێمیدا بەشدار دەبین و هەوڵ دەدەین تێڕوانینی بەنرخ بۆ پسپۆڕان و شارەزایانی سیاسەت، لێکۆڵەران و ڕای گشتی پێشکەش بکەین.
ناوەندی تیشک هاوکاریی بەرەوپێشبردنی زانست و چارەسەریی کێشە ئاڵۆز و سەرەکییەکان دەکات و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی کاری هاوبەش لەگەڵ زانکۆکان و دامەزراوە توێژینەوەیی‌یەکان، هاوکاریی ئاکادێمیی ئەو ڕێکخراوانە بکات کە لە بواری لێکۆڵینەوەی کوردی و کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا چالاکن. لە ڕێگەی پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان زانستەکان و هاوبەشکردنی سەرچاوەکانەوە، ئامانجمان بەرزکردنەوەی ئاست، چۆنایەتی و کاریگەریی توێژینەوەکان لەم بوارانەدایە.
ئاوڕدانەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر گەشەپێدانی دێموکراسی، سەقامگیرکردنی مافی مرۆڤ، پرسی جێندەری، پرسی ژنان، مافی چارەی خۆنووسین، نابەرابەریی کۆمەڵایەتی و بارودۆخی ژینگەیی لە ئێران و کوردستان، بە هەر کام لە زمانەکانی کوردی، ئینگلیسی، ئاڵمانی و فارسی بناغەی کاری ناوەند دەبێت.
ئامانجی ناوەندی تیشک، توێژینەوە و تاوتوێی زانستییانەی لێکۆڵینەوەی کوردی و کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانییەوە، تێگەیشتنێکی قووڵ و زانستییانەی پرسی کورد، مێژوو، کولتوور، زمانی کوردی و کێشەکانی ئێستا بدات بەدەستەوە.

دەستەی بەڕێوەبەری

ناوەندی تیشک لەلایەن دەستەیەکەوە بەڕێوە دەبرێت کە ڕێنمایی و چاودێریی ستراتیژی بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەرک و ئامانجەکانی ناوەند پێشکەش دەکات.

دەستەی بەڕێوەبەری

دەستەی نووسەران

هاوکاریی توێژینەوە و نووسینی نووسەران، هاوئاهەنگیی بەرهەمهێنانی کتێب، ڕاپۆرت، گۆڤار، نەخشە، گرافیک و دیجیتاڵ میدیا دەکەن.

دەستەی نووسەران

دەستەی زانستی

ئەم دەستەیە لە کۆمەڵێک ئاکادێمسییەن و مامۆستای زانکۆ پێک هاتووە کە خاوەنی پسپۆڕی، ئەزموونی تایبەت لە بوارە پەیوەندیدارەکانی ئاکادێمی، توێژینەوە و سیاسەتن.

دەستەی زانستی

بەشی بڵاوکراوەکانی ناوەند و ئامادەکاران

ئەم تیمە بەرپرسیاری هاوئاهەنگی و ڕێکخستنی سەرجەم کاروبارەکانمان، وەکوو ڕووداوەکان، ئەرکە پێسپێردراوەکان، سمینار، وانەکانی زمان، ئینتێگرەیشن و بابەتی ماڵپەڕ و کاروباری زانستی تەکنۆلۆژیا و … هتدن.

هاوکاران و ئامادەکاران

کتێبی تیشک

لە چەند مانگی داهاتوودا، ناوەندی تیشک ئەو بەرهەمانەی لە خوارەوە پیشان دەدرێن، بڵاو دەکاتەوە.

بەم زووانە دەکرێتەوە ....!

0
کتێبەکان
0
لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان
0
پڕۆژەکان
0
وتارەکان

گۆڤاری تیشک

هەنگاوێک بەرەو داهاتوو

گۆڤاری تیشک

گۆڤاری تیشک دەستپێشخەرییەکی نوێیە و بۆ هەنگاوی داهاتوو، نوێنەرایەتیی ناوەندەکە دەکات. ئامانجی ئەم گۆڤارە وەک سەکۆیەکی لێکۆڵینەوەی ئاکادێمی و وێژمانی فیکری، ئەوەیە کە یارمەتیی بەرەوپێشچوونی زانست و مەعریفە لە کوردستان و بارودۆخی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بدات.

گۆڤاری تیشک دەستپێشخەرییەکی نوێیە و بۆ هەنگاوی داهاتوو، نوێنەرایەتیی ناوەندەکە دەکات. ئامانجی ئەم گۆڤارە وەک سەکۆیەکی لێکۆڵینەوەی ئاکادێمی و وێژمانی فیکری، ئەوەیە کە یارمەتیی بەرەوپێشچوونی زانست و مەعریفە لە کوردستان و بارودۆخی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بدات.

بلاگی ژیانەوە

بلاگێکی ڕووناکبیری، سیاسی و شیکارییە

بلاگی ژیانەوە

“ژیانەوە” بلاگێکی ڕووناکبیری، سیاسی و شیکارییە. هاوکات، پرسی ڕۆژ و گەرموگۆڕ لێک دەداتەوە و لەژێر چاودێریی گرووپێک لە هاوکارانی بەئەزموونی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بەڕێوە دەچێت.

سەمپۆزیۆمی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ئێراندا

سمینار، کۆنفرانس، سەمپۆزیۆم، وۆرک شۆپ

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لەسەر یوتیووب

بۆ دیتنی ویدیۆی بەرنامە و بۆنەکانی ناوەند سەردانی کاناڵی یوتیووبی ناوەند بکەن

The second part of panel I: The Contested Public Space in Iran and Kurdistan:
Dr. Hiwa Alidoust, research associate at the University of Hildesheim

The first part of Panel I: Identity – Subjectivity in the Gurani literature

Presented by Dr. Behrooz Chamanara, Director of the International Institute for the Study of Kurdish Societies (IISKS)

Opening of the symposium

Ms. Vian Nesrat Alo and Ms. Lala Kaykhosrawi, member of the TISHK Center for Kurdistan Studies

Conclusion of the Symposium:

Siawash Mohammadi, Director of the TISHK Center for Kurdistan Studies

The second part of Panel II: Dr. Allan Hassaniyan, a senior lecturer specializing in Middle East Studies at the Institute of Arab and Islamic Studies (IAIS), University of Exeter, and a member of the Advisory Board of the TISHK Center

Prof. Dr. Said Shams, former head of the Department of Sociology at Soran University and member of the Advisory Board of the TISHK Center for Kurdistan Studies

The shortcode is missing a valid Donation Form ID attribute.

Go to Top