بازدان بۆ ناوەڕۆک

کتێبی تیشک

بەیانی باش ژینا

ڕووبەرگی کتێبی بەیانی باش ژینا
ئەم کتێبە لە لایەن برایم فەڕشی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد نووسراوە

زنجیرە کتێبی تیشک بۆ لێکۆڵینەوەی کوردستان

TISHK Book

کتێبی تیشک بەستێنێکی تایبەت بە پەرەپێدان و دابەشکردنی کتێبی پەیوەندیدار بە کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و، بەشە جۆراوجۆرەکانی ئاکادێمی دەخوڵقێنێ. ئامانجمان ئەوەیە کە خوێنەران لە سەرانسەری جیهاندا، دەستیان بەم سەرچاوە بەنرخانە ڕابگات.

کتێبی تیشک

بەیانی باش ژینا

لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤

https://doi.org/10.69939/TISHK6735

پوختە

کتێبی “بەیانی باش ژینا”، نوێترین بەرهەم لە زنجیرەکتێبی تیشک بۆ لێکۆڵینەوەی کوردستان، لە نووسینی بەڕێز “برایم فەڕشی”یە. ئەم کتێبە هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٣ نووسراوە و تێڕوانینێکی قووڵی هەیە بۆ ڕووداوەکانی بزووتنەوەی ژینا کە بە دروشمی”ژن، ژیان، ئازادی” سنوورەکانی کوردستان و ئێرانی تێپەڕاند. سەرەتای نووسینەکان هاوکات لە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی (١٦ی سبتامبری ٢٠٢٢) و لەگەڵ قەتڵی حکوومەتیی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز، ژینا ئەمینی و هەڵگیرسانی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیەکانی کوردستان دەست پێدەکات. نووسەر تێکۆشاوە لە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانەوە تیشک بخاتە سەر ڕووداوە گرنگەکان و خاڵە لاواز و بەهێزەکانی خۆپیشاندانەکان، هەڵوێستی حیزبەکان و باقی نەتەوەکانی تری سەر جۆغرافیای ئێران شی بکاتەوە. هاوکات لەگەڵ پرژانە سەر ئەو ڕووداوانە، نووسەر تێکۆشاوە لە زۆر بواردا بە پشتبەستن بە مێژووی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو، خەسارناسییەکی ورد لە ئاڵنگاری و لاوازییەکانی ئەو بزووتنەوە بدات بە دەستەوە.

  • شوێنی بڵاوبوونەوە: کۆڵن، ئاڵمان
  • وەشانخانە: وەشانخانەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئەنستیتۆ: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • زمان: کوردی
  • Copyright: © 2024 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0 

بۆ کڕینی فورمی PDF لێرە کرتە بکە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

زیاتر لە کتێبی تیشک

هەمووی ببینە
کتێبی تیشک

بارودۆخی کوردستانی موکریان، سابڵاغ و ورمێ لە ساڵانی ١٩١٢-١٩١٥

کەس لە ئێمەی کورد هەیە بزانێ مەودای نێوان مەهاباد و هەولێر چەند کیلۆمەترە، یان نرخی ڕاگواستنی کیلۆیەک و پووتێک شتومەک لە نێوان مەهاباد و بەغدا چەندەیە؟ یان بۆکان و سەردەشت و سایینقەڵا هەرکام چەند ماڵ و چەند دووکانی تێدایە؟ خۆ ئێستا گووگڵ…

کتێبی تیشک

سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا

فرەنەتەوە و فرەزمانبوونی کۆمەڵی ئێران و گەشەکردنی بیری ناسنامەخوازی و ناسنامەپارێزی لەنێو ئاخێوەرانی زمانە جیاوازەکانی ئێراندا، بەردەوامیی سیاسەتی تاکزمانی لەو وڵاتە و پێداگریی حکومەتەکانی ئێران لەسەر ئەم سیاسەتە، بە تایبەتی دژایەتیکردنیان لەگەڵ پەروەردە بە زمانی دایک، پرسی "زمانی پەروەردە"یان کردووە بە پرسێکی…

کتێبی تیشک

گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش

(کۆمەڵێک وتار و چاوپێکەوتن) کۆکراوەیەکە لە کۆمەڵێک چاوپێکەوتنی کەم وێنە و جێگەی تێڕامان کە لە دەیەی ٨٠ی زایینی لە لایەن نووسەر و شارەزای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فرێد هالیدەی ئەنجام دراوە. کتێبی گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش لە کۆمەڵێک چاوپێکەوتن لەگەڵ کەساییەتیە دیارەکانی ئێران…