وتاری توێژینەوەیی تیشک
TISHK Research Paper
پرۆژەی توێژینەوەی تیشک بە مەبەستی دامەزراندنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ئاست بەرز لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گرووپە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی ئێران داڕێژراوە
وتاری توێژینەوەیی تیشک
TISHK Research Paper
پرۆژەی توێژینەوەی تیشک بۆ دامەزراندنی چوارچێوەیەکی تۆکمە بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی کوالیتی بەرز لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گرووپە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکە لە ئێران داڕێژراوە
پرۆژەی توێژینەوەی تیشک
پرۆژەی توێژینەوەی تیشک بۆ دامەزراندنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ئاست بەرز سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گروپە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی ئێران وەک بەلوچ، تورک، عەرەب و گرووپە ئایینیەکانی وەک یارسانی، بەهایی، زەرتشتی و هتد، داڕێژراوە. ئەم پڕۆژەیە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی گوتاری زانستی و بەرزکردنەوەی تێگەیشتن لە پرسە ناوچەییەکان و بەشداریکردن لە کۆمەڵگەی زانستی لە ڕێگەی بڵاوکراوەی وردبینیکراو دەستیپێکردووە. هەموو توێژینەوەکان بە پرۆسەیەکی وردی پێداچوونەوەدا تێپەڕدەبن و لەلایەن زانایانی شارەزا و دەستەی ڕاوێژکاری ناوەندی تیشکەوە هەڵەچنییان بۆ دەکرێت.
توێژینەوەکان وەک بەشێک لە پڕۆژەکە لە وڵاتی ئاڵمان و لەژێر ژمارەی ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ بڵاوکراوە زنجیرییەکان (ISSN) تۆمار و بڵاودەکرێنەوە:
TISHK Research Paper (Print) ISSN 2943-7245
TISHK Research Paper (Online) ISSN 2943-7237
هەروەها توێژینەوەکان بە شێوەی چاپکراو و دیجیتاڵی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوەندی تیشک خۆیەوە بڵاودەکرێنەوە.
ئامانجەکان
ئامانجە سەرەکییەکانی پڕۆژەی توێژینەوەی تیشک بریتین لە:
- دەرکردنی زنجیرەیەکی تایبەت بۆ بڵاوکراوەی توێژینەوەیی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گروپە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی ئێران
- دابینکردنی سەکۆیەک بۆ زانایان بۆ ئەوەی توێژینەوە و تێڕوانینەکانیان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر بگەیەننە خوێنەران
- بەرزکردنەوەی کاریگەری و ئاستی بینینی توێژینەوەکان لەسەر بابەتگەلی ناوچەیی و نێوان ـ زانستی لە کۆمەڵگەی ئەکادیمیدا
- بەشداریکردن لە بناغەی زانستی هەنووکەیی لەڕێگەی پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لە بواری سەرچاوەی زانستی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکان و گرووپە ئایینیەکانی دیکەی نێو ئێران
چوارچێوە و بواری توێژینەوەکان
پڕۆژەکە گرنگیەکی تایبەت بە کۆمەڵێک بواری دەستنیشانکراو دەدات و لەهەمانکاتیشدا سنووردار نەکراوە، بوارە تایبەتەکان بریتین لە:
- لێکۆڵینەوەی مێژوویی، سیاسی و کۆمەڵایەتی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
- لێکۆڵینەوەی کولتووری و زمانەوانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران
- پرسەکانی مافی مرۆڤ و ناکۆکییە ئابووری – کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران
- لێکۆڵینەوەی بەراوردکاری لەسەر گرووپە ئایینیەکان و نەتەوەکانی دیکەی نێو ئێران وەک بەلوچ، تورک، عەرەب و هتد.
دەرەنجامە چاوەڕوانکراوەکانی پڕۆژەکە بریتین لە:
- زنجیرەیەک توێژینەوەی ئاست بەرز کە تێگەیشتن لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گرووپە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی نێو ئێران بەرفراوانتر دەکات
- زیادکردنی گوتاری ئەکادیمی و هاوکاری لە توێژینەوە ناوچەییەکان
- بەرزکردنەوەی کاریگەریی و بینینی توێژینەوەکان لەسەر پرسە کۆمەڵایەتی – سیاسی و کولتوورییەکان لە ئێراندا.
جگە لەوە، پێشنیار لە داڕشتنی سیاسەت و هەوڵەکانی داکۆکیکردن لە ماف و دەستەبەربوونی بەختەوەری کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان چاوەڕوان دەکرێت.
TISHK Research Paper (2024)
پێوەرەکانی وەرگرتنی توێژینەوە
TISHK Research Paper
پرۆژەی توێژینەوەی تیشک بە مەبەستی دامەزراندنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ئاست بەرز لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گرووپە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی نێو ئێران داڕێژراوە
پێوەرەکانی وەرگرتنی توێژینەوە
- درێژی و فۆرمات:
قەبارەی دەق: دەقی توێژینەوەکان دەبێت لانیکەم 50,000 پیت – بە بۆشایی و تێبینیەکانیشەوە – لەخۆبگرێت (یا ٣٠ لاپەڕەی A4 بێت) و نابێت لە 140,000 پیت – بە بۆشایی و تێبینیەکانیشەوە – زیاتر بێت (یا ٧٠ لاپەڕەی A4 بێت).
ژمارەی لاپەڕەکان: ٣٠ بۆ ٧٠ لاپەڕە، بە سەرچاوە و پاشکۆکانەوە
فۆرمات: مایکرۆسۆفت وۆرد یا PDF، قەبارەی فۆنت ١٢، Times New Roman ، ١.٥ مەودای نێوان دێڕەکان
(Microsoft Word or PDF, font size 12, Times New Roman, 1.5 line spacing)
- وەرگرتن (Citation) و چاوگنامە:
- بەکارهێنانی (Chicago Style) بۆ وەرگرتن و چاوگنامە
- هەموو ئاماژەپێدان و سەرچاوەکان پێویستە بە دروستی رێکبخرێن.
- ئەو خاڵانەی کە لەداڕشتنی ناوەڕۆکدا پێویستە لەبەرچاو بگیردرێن:
- گرنگیدان بە لێکۆڵینەوە مێژوویی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و زمانەوانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گرووپە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی ئێران
- توێژینەوە لەسەر پرسەکانی مافی مرۆڤ و گرفتە ئابووریی ـ کۆمەڵایەتییەکان
- پرۆسەی پێداچوونەوەی ورد:
هەموو توێژینەوە نێردراوەکان بە پرۆسەیەکی وردی پێداچوونەوەدا تێپەڕدەبن.
- توێژینەوەی بڵاونەکراوە:
- توێژینەوە نێردراوەکان پێویستە پێشتر لە شوێنێکی تر بڵاونەکرابێنەوە.
بۆ ناردنی بابەت یا پرسیار، تکایە لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە info@tishk.org پەیوەندیمان پێوەبکەن یا توێژینەوەکانتان لەڕێگەی پۆستەوە بۆ ئادرسی پۆستی ناوەند بنێرن:
TISHK Center for Kurdistan Studies
P.O. Box: 840108
51033 Cologne, Germany