شۆڕشی کەزی

هیوا جەمال

شۆڕشی کەزی

لە مێژووی گەلاندا، زۆرجار وردەکارییەکی سادە یان هێمایەکی کولتووری، دەبێتە بزوێنەری گەورەترین گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان. ئەوەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردیدا دەگوزەرێت و پێی دەگوترێت هۆنینەوەی پرچ “کەزی”، تەنیا ئەکتێکی سادەی پشتگیری یان نمایشێکی کاتی نییە؛ بەڵکو بە بڕوای شارەزایانی زانستە سیاسییەکان، ئەمە لە رەهەندە سەرەتاییەکەی دەرچووە و گۆڕاوە بۆ “شۆڕشێکی نەرم” کە تەواوی تێڕوانینە جیهانییەکانی بەرامبەر بە ناسنامە و جەوهەری تێکۆشانی کورد گۆڕیوە. ئەمڕۆ “شۆڕشی کەزی” گوزارشت لە قۆناخێکی نوێی هۆشیاریی نەتەوەیی دەکات.

یەکێک لە گرنگترین و سەرنجڕاکێشترین رەهەندەکانی ئەم جووڵە فراوانەی کەزی ( پرچ هۆنینەوە)، ناسنامەی بەشداربووانێتی. بۆ ماوەیەکی درێژ، دەنگۆ و تێڕوانینێکی باو هەبوو گوایە نەوەی نوێ و گەنجان لە هەستی نیشتمانی دابڕاون و سەرقاڵی ژیانێکی دوور لە خەمە نەتەوەییەکانن، چیدیکە سەرپێسپاردن نەماوە. بەڵام “شۆڕشی کەزی” ئەم تێڕوانینەی بەتەواوی هەڵوەشاندەوە. زۆربەی ئەوانەی ئەمڕۆ لە ریزەکانی پێشەوەی ئەم بەرخودانە مەدەنییەدا دەبینرێن، گەنجان و تازەپێگەیشتووانن. ئەمە ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە هەستی سەرپێسپاردن لەناو ئەم نەوەیەدا نەک کاڵ نەبووەتەوە، بەڵکو بە فۆرمێکی مۆدێرن و کاریگەرتر سەری هەڵداوەتەوە. گەنجان نیشانیان دا دەتوانن لە رێگەی هێماکانەوە، گەورەترین پەیامی سیاسی بگەیەنن و ببنە پێشڕەوی خۆپێشاندانەکان.

شارەزایانی سیاسی پێمان دەڵێن کە “شۆڕشی نەرم” یان بەکارهێنانی سیمبوولەکان بۆ گۆڕانکاری، رەگێکی مێژوویی قووڵی هەیە. لە شۆڕشی فەڕەنسادا لە ساڵی 1789، کاتێک ژنانی پاریس رێپێوانێکی مێژووییان بەرەو کۆشکی “ڤێرسای” دەستپێکرد، چەکی سەربازییان بەکارنەهێنا، بەڵکو تەنیا بە هێزی ئیرادە و رێپێوانێکی مەدەنی توانیان پاشایەتیی فەڕەنسا بلەرزێنن. ئەو رێپێوانە بووە سیمبوول تێکشکاندنی ستەمکاریی.

کڵاوی “فریجی” (Phrygian cap) نموونەیەکی دیکەی جیهانییە. ئەم کڵاوە کە رەگەکەی بۆ سەردەمی رۆمەکان دەگەڕێتەوە و دواتر لە شۆڕشی فەڕەنسادا بووە هێمایەکی سەرەکی، هێمای رزگاربوون بوو لە نایەکسانی و هەژموونی چینایەتی. هەر کەسێک ئەو کڵاوەی لەسەر بکردایە، پەیامێکی سیاسیی روونی دەدا: “من ئازادم”. ئەمڕۆ پرچکردن بە کەزی هەمان ئەو رۆڵە دەبینێت؛ بووەتە زمانێکی هاوبەش بۆ هەموو ئەوانەی تینووی دادپەروەری و ئازادین.

لە مێژووی نێوخۆیی خۆماندا، نموونەی هەرە دیار “جامەدانیی سوور”ە. ئەوەی لە ناوچەی بارزانەوە وەک پۆشاکێکی ناوچەیی دەستی پێکرد، بەهۆی زوڵم و ستەمی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، گۆڕا بۆ هێمایەکی نەتەوەیی و سیاسیی گەورە. جامەدانیی سوور تەنیا پارچە قوماشێک نەبوو، بەڵکو ناسنامەیەک بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ستەم و نیشاندانی ئازایەتی.
ئەمڕۆ “کەزی” تەواکاری ئەو مێژووەیە. ئەگەر دوێنێ جامەدانیی سوور رەمزی بەرگریی شاخ و پێشمەرگایەتی بووبێت، ئەوا ئەمڕۆ کەزی هۆنینەوە بووەتە رەمزی بەرگریی مەدەنیی شار و گەنجان. ئەم شۆڕشە پێمان دەڵێت کورد هەمیشە دەزانێت چۆن لە ناو جەرگەی ئازار و ستەمدا، هێمایەک بۆ ژیان و ئازادی دابهێنێت.

بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی

جەمال، هیوا(٢٠٢٦): شۆڕشی کەزی. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

كوردستان؛ گذر از تابعیت در آلترناتیوهای بادكنكی

نظرات به صورت آنلاین در مرکز مطالعات کوردستان - تیشک در بلاگ ژیانەوە منتشر شده است: ٠٧/٠٨/٢٠٢٥ محمدی، ظاهر (٢٠٢٥):كوردستان؛ گذر از تابعیت در آلترناتیوهای بادكنكی. بلاگ ژیانەوە؛ مرکز مطالعات کوردستان - تیشک. [...]

خوێندنەوەیەک بۆ لۆگۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی مێراوی، کاروان (٢٠٢٥): خوێندنەوەیەک بۆ لۆگۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. [...]

پێشکەش بە شەهیدانی ژینگەپارێزی کوردستان، ماسییەکانی ناو ئاگر

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی دەباغی، شەهلا (٢٠٢٥): پێشکەش بە شەهیدانی ژینگەپارێزی کوردستان، ماسییەکانی ناو ئاگر. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان [...]

ژیکاف و کوردستان اندیشی

نظرات به صورت آنلاین در مرکز مطالعات کوردستان - تیشک در بلاگ ژیانەوە منتشر شده است: ٠٢/٠٨/٢٠٢٥ محمدی، زاهر (٢٠٢٥): ژیکاف و کوردستان اندیشی. بلاگ ژیانەوە؛ مرکز مطالعات کوردستان - تیشک. [...]

قوربانییانی ئاگر لە زاگرۆس؛ پڕۆژەی ژینۆسایدی ئێکۆلۆژیی ڕێژیمی کۆلۆنیالیستیی ئێران لە کوردستان

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی جەعفەری، ئەسکەندەر (٢٠٢٥): قوربانییانی ئاگر لە زاگرۆس؛ پڕۆژەی ژینۆسایدی ئێکۆلۆژیی ڕێژیمی کۆلۆنیالیستیی ئێران لە کوردستان. بلاگی [...]

بەکارهێنانێکی ستراتیژییانەی خوازە(مجاز) لە گوتاری سیاسیی تورکیادا: بەستنەوەی بزووتنەوەی کورد بە “ئیمرالی”یەوە

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٥): بەکارهێنانێکی ستراتیژییانەی خوازە(مجاز) لە گوتاری سیاسیی تورکیادا: بەستنەوەی بزووتنەوەی کورد بە "ئیمرالی"یەوە. بلاگی [...]