بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی
سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٥): لێکەوتەکانی گوتنی ڕێژەییانە (مۆدالیتی)ی ئاژانسی وزەی ناوکی نێودەوڵەتی بۆ ئێران. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
“بەڵام نابێت پێمنانوابێت هەموو شت لەناوچووە”. بەشی سەرەکیی گوتنەکەی دەربڕی “نادڵنیایی”یەکی جەختکراوە لە دووی یەک کە بە دەربڕینی دەستەواژە ڕێژەییەکانی وەک نازانین چی لێهاتووە (نادڵنیایی)، لەوانەیە لەناوچوو بێت، شیمانە دەکرێت گوازرابێتەوە و “ئەگەر” بگاتە پیتاندنی ٩٠٪ دە چەکی ناوەکی پێ دروست دەکرێت، جەخت لەسەرگەیاندنی نیگەرانییەکانی جیهان لە پرۆژە ناوکییەکەی ئێران دەکاتەوە.
.

لێکەوتەکانی گوتنی ڕێژەییانە(مۆدالیتی)ی ئاژانسی وزەی ناوکی نێودەوڵەتی بۆ ئێران
لە گوتاری سیاسی و میدیاییدا، هێندێکجار گوتنی ڕێژەییانە(مۆداڵیتی) کە لە نێوان دڵنیایی و نادڵنیاییدا دەردەبردرێت کە تێیدا بارودۆخێک یان ڕوودانی شتێک وەک ئەگەر(ممکن)، شیمانکراو (محتمل) و پێویست یان لێبڕاو (قطعی) وەسف دەکرێت، لەوانەیە سەرنجێکی ئەوتۆیان پێنەدرێت، بەڵام لێکەوتەکانی ئەم جۆر گوتنانە لە بەستێنی تایبەت و دیاریکراودا لەوانەیە لەو گوتنانە قورستر بێت کە وەک ڕاستی ڕادەگەیەنرێن. بەکورتی، گوتنە ڕێژەییەکان ئامرازێکی بەهێزن بۆ شێوە پێدان بەوەی کە چۆن بەردەنگەکان پەیامە سیاسییەکان وەردەگرن و لێیان تێدەگەن و هەروەها پەیامەکان چۆن کاریگەرییان لەسەر بیروڕای گشتی دەبێت. نموونەیەکی ئەو شێوە دەربڕینانە لێدوانەکانی ڕافایێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی ناوەکیی نێودەوڵەتییە لەسەر پرۆژەی ناوەکیی ئێران.
گرۆسی لە نوێترین چاوپێکەتنی لەگەڵ سی. بی.ئێسدا دەلێت:”: «دامەزراوەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان بە بەر بڵاوی وێران کراون، بەڵام بەشێک لە ژێرخانەکان هێشتا ماون. ئەم پاشەکشەیە زۆر گرنگە، بەڵام نابێت پێمنانوابێت هەموو شت لەناوچووە”. هەروەها سەبارەت بەو ٤٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمە پیتێندراوە دەڵێت: “نازانین چییان لێهاتووە. بەشێکی لەوانەیە لە ناوچوو بن، بەڵام شیمانە دەکرێت بەشێکی گوازرابێتەوە. ئەم یۆرانیۆمە ئەگەر بگاتە پیتاندنی ٩٠٪، بەسە بۆ دروستکردنیدە چەکی ناوکی”.
سەرنجێکی ئەو گوتنانەی گرۆسی بدەین، ئەوبەشەی پێش “بەڵام”، گوتراون، ئەرێنین و ئەوەی پاش “بەڵام”ەکە نەرێنین و واتای گوتنەکە پێچەوانە دەکەنەوە. بەتایبەتی، ئەوەش بە بەکارهێنانی “لەوانەیە”، “ئەگەر” و “شیمانە دەکرێت” جەخت لەسەر زەقکردنەوەی هەمان “گومان”ەکەی پێش ١٣ی جون لە ئێران دەکەنەوە.
لە ڕستەی یەکەمدا بە بەربڵاوی وێران کران(جۆرێک لە دڵنیایی تێدایە لە لەبەر لێدانی بەربڵاو وێران کراوە)، ئەمە بەشێکە لە ڕستەکە کە هەم ترامپ و کۆشکی سپی و هەم ئێرانییەکانیش پێیان خۆشە و پشتڕاستکردنەوەی گوتنەکانی ئەوانیشە کە وەک ڕاستی ڕایانگەیاندووە. ئەو بەشەی ڕستەکە کە لەدوایەدا بە “بەڵام” دەست پێدەکات، گرنگترە، چونکە واتاکە ئەمجار بە لایە نەخوازراوەکەی ئێران و ترامپەوە پێچەوانە دەکاتەوە. گرنگیی ئەم بەشە لەوەدایە، کە گرۆسی، بەرپرسیارێتییەکی یاسایی نێودەوڵەتی هەیە، و ئاژانس ئەمجار دەبێت بتوانێت “ڕاستیی بوون و نەبوونەکە تاقی بکاتەوە کە کاری پسپۆران و شارازایانی تەکنیکییە و لەدەسەڵاتی ترامپیشدا نییە. لێرەدا، ئاژانس گومان دەخاتە سەر گوتنەکانی ترامپ و نادڵنیایی و گومانە پێشوەختەکەی کۆمەڵگای جیهانی لە ئێرانی هەبوو، بە هێز دەکاتەوە کە دەڵێت:” بەڵام نابێت پێمنانوابێت هەموو شت لەناوچووە”. بەشی سەرەکیی گوتنەکەی دەربڕی “نادڵنیایی”یەکی جەختکراوە لە دووی یەک کە بە دەربڕینی دەستەواژە ڕێژەییەکانی وەک نازانین چی لێهاتووە(نادڵنیایی)، لەوانەیە لەناوچوو بێت، شیمانە دەکرێت گوازرابێتەوە و “ئەگەر” بگاتە پیتاندنی ٩٠٪ دەچەکی ناوەکی پێ دروست دەکرێت، جەخت لەسەرگەیاندنی نیگەرانییەکانی جیهان لە پرۆژە ناوکییەکەی ئێران دەکاتەوە.
ئەم لێدوانانەی گرۆسی لە پاش ئەوە دێت کە کاربەدەستانی ئێرانی ئەویان بە سیخوڕی ئیسرائیل ناوبردبوو و تەنانەت لە ڕۆژنامەی کەیهانی سەربە خامنەییدا هەڕەشەی کوشتن و ئێعدامیشان کردبوو. هەڵوێستەکانی ڕافایێل گرۆسی، سەرۆکی بریکاری وزەی ناوەکیی نێودەوڵەتی ئێرانییەکانی تووشی کاردانەوەی هەڵەشەییانە کردووە. وا دیارە ئەمریکاییەکانیشی تووڕەکردووە. مایکل رۆبیۆ، وەزیری دەرەوی ئەمریکا لە سەر هەڕەشەکانی ئێران لە گرۆسی هاتە جواب و گوتی : “ئەو هەڕەشانە دەبێت مەحکوم بکرێن”.
نوێنەری ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەقاودەق ئاماژەی بە قسەکانی خامنەیی دەکرد کە چۆن بانگەشەی ‘لەناوبردنی ئیسرائیلی کردووە”. ئێستا، لە دۆخێکدا کە ناچار بوون پاش سازانێکی شانۆیی تەنزی ئاگربەسێک بکەن، هەڕەشەکانیان لە ترامپ و ناتانیاهۆش دەستی پێکردووەتەوە. ڕۆژنامەی کەیهان لە سەردێڕی لاپەڕەی یەکەمی خۆی (نەتەوەی ئیمام حوسێن: ترامپ و نەتانیاهوو دەبێت لەناو بچن)دا ئەم هەڵوێستە شەڕ خوڵقێنەی دووبارە کردووەتەوە. ئەم هەموو دەنگ و ئاوازە جۆراوجۆر و دژ بەیەکەی سازان-نەسازان و نەشەڕ نەئاشتییەی لە ئێرانەوە دێت، کرچی دۆخی ئاگربەسەکە بەرەو چڕژان دەگەیەنێت و پێدەچێت دەنگی شەڕ بێدەنگیی ئاگربەسەکە بشکێنێت.
بە کورتی، زۆرجار کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ ڕازیکردنی بەردەنگەکانیان بە گەیاندنی هەستی دەسەڵات، دڵنیایی، شیمانەیی، لێبڕاوی یان گۆڕینی بەرپرسیارێتی بە شێوەیەکی ورد و هەستپێنەکراو بە شێوەیەکی ستراتیژی ڕێژەیەتی (modality) بەکار دەهێنن. بۆ نموونە، گرۆسی زۆر بە زەریفی بەرپرسیارێتیی دۆخی ئەو شەڕە کە ئێران ڕووبەڕووی ئەوی کردووەتەوە، و بەڕاشکای لە ڕێی وەزیری دەرەوە و میدیای دەوڵەتی ڕایاگەیاندووە، خستوویەتەوە ئەستۆی ئێران خۆی و ئەمجار گومانەکەی لەسەر قورستریش کردوون، کە لە دۆخی لاوازیدا ڕێ لە چوونی پشکنەرانی ئاژانس دەگرن تا ڕاستییەکانیان لێ بشارنەوە و ئەمەش وا دەکات فشارەکان و تەنانەت هێڕشەکان بۆ سەر ئێرانیش دەست پێبکەنەوە.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
سوریا و کوردەکان کشانەوە، مەرسووم و هاوسەنگییە لەرزۆکەکەی سەر فورات
سوریا و کوردەکان کشانەوە، مەرسووم و هاوسەنگییە لەرزۆکەکەی سەر فورات هێلێنا باوەرنفایند سوریا و کوردەکان کشانەوە، مەرسووم و هاوسەنگییە لەرزۆکەکەی سەر فورات چەندین ساڵە لە سوریا، ڕووباری فورات لە تەنها ڕووبارێک [...]
هەنگاوێک بەرەو ڕزگاری
هەنگاوێک بەرەو ڕزگاری شەهلا دەباغی هەنگاوێک بەرەو ڕزگاری بۆ دەبێ لە سەر ئەو کوشتارەی لە شارە فارسەکان دەکرێ وەدەنگ بێین؟ کە دەشزانین کوشتار لە ڕۆژهەڵاتیش بەردەوامە. دوای سەرکەوتن بەسەر ڕێژیمدا دەبێ [...]
ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ
ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ هەردی مهدی ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ لە سی ساڵی ڕابردوودا ئێران چەندین قەیرانی ڕیشەیی ڕووبەڕوو بووەتەوە، کێشەی سەرەکیی دەوڵەت ئەوەبوو لەبری ئەوەی قەیران [...]
ئێران لە نێوان لەرزینى ناوخۆیی و گوشاری دەرەکیدا
ئێران لە نێوان لەرزینى ناوخۆیی و گوشاری دەرەکیدا هێلێنا باوەرنفایند ئێران لە نێوان لەرزینى ناوخۆیی و گوشاری دەرەکیدا تاران لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، نیشانەکانی قەیرانێک خەریکە چڕ دەبنەوە کە لە ئاڵۆزییە [...]
ئێران وەردەمو گۆڕانكارییەكانە و ئێمەی كورد ڕۆژهەلاتو كوردستانیەنە
ئێران وەردەمو گۆڕانكارییەكانە و ئێمەی كورد ڕۆژهەلاتو كوردستانیەنە هەرمان ڕۆژهەڵات ئێران وەردەمو گۆڕانكارییەكانە و ئێمەی كورد ڕۆژهەلاتو كوردستانیەنە دماو دابەشكریای جوغڕافیاو كوردستانی بەهۆو ئەنجامەكاو شەڕە نگریسە جیهانییەكا بە ڕێككەوتەی زلهێزەكا پەیمانە [...]
نیگای شۆڕشگێڕ
نیگای شۆڕشگێڕ دانا حەمید نیگای شۆڕشگێڕ لە قووڵایی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بەرەنگاریی تەنیا کاردانەوەیەکی سیاسیی کاتی نییە بەرانبەر بە ستەمێکی دیاریکراو، بەڵکو کردەیەکی وجودیی بەردەوامە بۆ سەلماندنی «بوون» لە بەرانبەر ستراتیژییەتێکی [...]







