هەڵگورد جەوانمەردی

پێشەکی:
نەورۆز وەکوو یەکەمین ڕۆژی سەری ساڵی کوردی، جەژنێکی نەتەوەییی کورد بە هەژمار دێت. ئەم جەژنە یەکێک لە گرنگترین بۆنەکانی کوردە کە تا ئێستا نەتەوەی کورد پەیوەندیی خۆی لەگەڵ نەپچڕاندووە. گرنگیی نەورۆز تا ڕادەیەکە کە کوردستانییانی هەر چوار پارچە (باشوور، باکوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات) بەم بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن و بەرزی ڕادەگرن. لەم وتارەدا دەمەوێت باس لە یەکدەنگیی وتاری دژەکۆلۆنیالیستی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەم.

نەورۆز جەژنێکی مێژووییی کوردستانییە و گرینگییەکی زۆری پێ دراوە؛
گرینگیی ئەم بۆنەیە تا ئاستێکە کە ئەحمەدی خانی وەک یەکەمین شاعیر و نووسەری کورد باس لە لایەنی کۆمەڵایەتیی ئەم بۆنەیە دەکات ودەڵێت: پیر و منداڵ لەم ڕۆژەدا یادی نەورۆزیان کردووە و مەولەوی و نالی و هەندێک نووسەری تر وەکوو زیندوو بوونەوەی سروشت باسیان لێ کردووە. لەم ڕوانگەیەوە نەورۆز بۆنەیەکی کوردستانییە کە شاعیران و نووسەرانێکی زۆر باسیان لێ کردووە و گرینگییان پێ داوە و تا ئەمڕۆ ڕۆژبەڕۆژ پڕتین و گڕتر بوە، کە بەشێک لە ڕۆحی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییی ئێمە دروست دەکات و لێوڕێژە لە ڕۆحی یەکگرتوویی و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ڕاگرتنی شوناسێکی نەتەوەییی هاوبەش. یەکێک لەو وەرچەرخانە بووننناسانەیەی بە سەر نەورۆزدا هات لە چلەکانی سەدەی بیست بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز لە گردی مامە یارە لە کارێزەکەی وەستا شەریفی شاری سلێمانی، بە دەستی حاجی تۆفێق بەگ (پیرەمێرد) ڕووناکبیر و شاعیری کورد بوو. کە بە بەشداریی جۆرج ئەدمۆنز (نێردراوی بریتانیا) و بە وتنەوەی سروودی دوو شاعیری نەتەوەیی پیرەمێرد و فایەق بێکەس بەڕێوەچوو و چیتر تەنیا وەک بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی و کولتووری سەیر نەکرا، بەڵکوو وەکوو چەکێکی دژە داگیرکەر وخەباتێکی نیشتمانی لە بەرانبەر بێگانەدا خۆی دەنواند. ئەمە لە کاتێکدایە کە دامەزراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێران، نزیک بە سەدەیەکە هەوڵی داگیرکردنی “زمان، خاک، مێژوو، کەلتوور، مۆسیقا و …”ی کوردیان داوە و هەوڵی سرینەوەی شوناسی نەتەوەیی و کەلتووریی کوردیان داوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە هەندێک تیۆریی ڕۆژاوایی کەڵکیان وەرگرتوە و کە دەیبەستنەوە بە تیئۆریی ئێرانشاری و بە پراکتیکی دەکەن. بۆ نموونە دروستکردنی دەبیرخانەی جەژنی جیهانیی نەورۆز لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەسکەوتەکانی جەژنی جەهانی ساڵی 1389 بو. دواتر ئەم دەبیرخانەیە هاوکات لە گەڵ نەورۆزی 1390 لە کۆمەڵەی کەلتووری_مێژوویی سەعدئاباد دەست بە کار بوو. (خبرگزاری فارس)

ڕێوەڕەسمی دووهەمین جێژنی جیهانیی نەورۆز لە ڕۆژانی شەش، حەوت و هەشتی خاکەلێوەی 1390 بە میوانداریی کۆماری ئیسلامی بە بەشداریی سەرۆک کۆماران و سەرۆک وەزیران بەرێوە چوو. (همشهری آنلاین)

سێهەمین جێژنی جیهانیی نەورۆز لە لایەن ئێرانییەکانەوە لە ساڵی 1391 بە بەشداریی دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە تاجیکستان بەرێوە چوو. (خبرگزاری فارس)

سازکردنی ڕێکخراو و لە سەر ئەم بابەتە (بۆ نموونە ڕێکخراوی جیهانیی نەورۆز، ڕێکخراوی نێونەتەوەییی نەورۆز یان یەکیەتیی جیهانیی نەورۆز) بە مەبەستی هاوکاریی وڵاتانی دەوروبەری ئێران بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە ناسیۆنالیسمی ئێرانی هەوڵی پەرەدان و بە هی خۆ کردنی نەورۆز و بەرفراوانکردنی سنوورەکانی ئێرانی فەرەنگی دەدەن.

تایبەتمەندیی کۆمەڵگەی کوردستان:

  • بە هێز بوونی شوناسی کوردستانی و کورد بوون لە سەر هەموو ڕەهەندەکانی دیکەوە بووەتە هۆی ئەوەی وێژمانی “کوردستانی” کاریگەری و مانەوەیەکی زێدەی ببێت. کە لێرەدا هۆکارگەلی زاڵێتیی شوناس و کەلتووری کوردستانی سەرچاوە لە بەستێنی مێژوویی و ئایدیۆلۆژییەک دەگرێت کە هەڵقوڵاوی کۆمەڵگەی خۆیەتی.
  • یەکەی شوناسی کوردبوون بووەتە هۆکاری یەکدەنگی و هاودەنگیی گوتاری کوردستانی؛ شوناسێک کە بریتییە لە زمان، مێژوو، دابونەریت، کەلتوور و… نیشان لە ناسنامەیەکی هاوبەش دەدات.
  • ڕەسەنایەتی و فرەڕەنگیی نەتەوەی کورد و مێژوودار بوونی لەم خاکە بووەتە هۆی باوەڕبەخۆبوونی هەموو ئایین وئایینزاکانی کوردستان لە بەرانبەر داگیرکەراندا.

 بۆنەی نەورۆز و خەباتی دژە کلۆنیالیسمی:

پانتاییی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە تاکوو باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بووە هۆی پەرەپێدانی گوتارێکی دژە کۆلۆنیالیستی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵات. ئەمە لە کاتێکدایە (ئێمە)ی ناسنامەی کوردستانی، تەنیا لە بەرانبەری ئەوی دی (other) دروست نەبووە. بەڵکوو بێجگە لە ئەوی تر، “ئێمە”ی کوردستانی، سازێندراوی خاڵە هاوبەشەکانی زمان، مێژوو، خاک، کەلتوور، بیرەوەری و دەردی هاوبەشە. لە دەرکەوتەکانی دیکە لە نەورۆزی ۲۷۲۴ لە بەرکردنی جلوبەرگی کوردی بە تایبەت کەواوپاتۆڵ و جامانە لەبەری ژنان و پیاواندا بوو کە دەرخەری ئەوەیە ژنان چیدی گرینگییان بە ڕەهەندی جوانیناسیی جوانیگەلێک کە بۆ ژنانیان دیاری کردووە نەدەدا، بەڵکوو وەکوو خۆ توندوتۆڵکردنێک و بیرەوەرییەکی مێژوویی کە ژنان چەندین دەیە لەناو ئەو جلوبەرگەدا بۆ مافە زەوت کراوەکانیان (نەتەوەیی، چینایەتی و ڕەگەزی) خەباتیان کردووە خۆی دەنواند و زیاتر کارکردی خەباتگێڕانەی ئەو جلە گرینگیی پێ دەدرا.

هاتنی بنەماڵەی شەهیدان و بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە و سەما و هەڵپەڕکێی باوکان و دایکانی شەهید دەرخەری هێمایەک لە بەرخۆدان و خەباتی دژە داگیرکەرە. دیسانەوە هەر وەک پێشتر ئاماژەم پێ دا هەڵپەڕین وەکوو شادی دەربڕین، خوێندنەوەی جوانیناسیی نەورۆزی لێ ناکرێت.

وتنەوەی دروشمەکانی نەورۆز کە بریتی بوون لە هەتا کوردێک بمێنێ کوردستانیش دەمێنێت، ژن ژیان ئازادی، کوردستان کوردستان گۆڕستانی فاشیستان، قاسملوو قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە، ئەوە دەگەیەنێت کە ڕاسانی گەل لە بەرانبەر داگیرکەری لە لووتکەدایە و تاکوو هەر تاکێک لە کوردستاندا مابێت، پارێزگاری لە لە خاک و بەها نەتەوەییەکان دەکات. لەم درووشمانە بە ڕوونی دەردەکەوێت کە هەتا کوردێک بمێنێ کوردستان دەمێنێت نەک ئەوەی ڕووناکبیر و نوخبەی ئێرانی پێیان وا بوو هەر جێگەیەک کوردی لێ بێت ئەو شوێنە ئێرانە.

ئەم تایبەتمەندییە بێ وێنەیە گوتارێک لە چەشنی گوتاری کوردستانی لەسەر بەهای هاوبەش و خەباتی دژە داگیرکەری بەستووەتەوە بە ڕابردوویەک کە لە لایەن دەوڵەت نەتەوەگەلی ئێران بە تایبەت لە سەد ساڵی ڕابردوو نکۆڵیی لێ کراوە. بەربڵاو بوون و بەرفراوانبوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە هەموو گوند و شارۆچکەکانی کوردستان، بەرێکەوت نەبوونی ئەو بۆنەیە و بیچمگرتنی گوتاری خۆیی بوونی سەلماند. ئەمە لە کاتێکدایە کە ناسیۆنالیزمی ئێرانی نەیتوانیوە کورد لە خەبات بۆ مافەکانی خۆی (مافی دیاریکردنی چاڕەنووس و سەروەریی سیاسی) پاشگەز بکاتەوە. بۆنەی نەورۆز نەک وەکوو ڕەهەندێکی کۆمەڵایەتی و بۆنەیەکی ئێرانی سەیر نەکرا، بەڵکوو دەرکەوتەکانی ئەوە دەگەیێنێت کە دەزگای ئیدئۆلۆژیکی ئێرانی شکەستی خواردووە و ئەوە مەشخەڵی شۆڕشە کە دراوەتە دەستی نەوەی سەردەم و کورد دژ بە کۆلۆنیالیزمی ئێرانی وێستاوە و بە ناسیۆنیزمی ئێرانی سەلماندووە کە شوناسێکی یەکگرتووی کوردستانی بوونی هەیە و خەبات بۆ کوردایەتی لە لووتکەی خۆیدایە.

کۆتایی:

لە کۆتاییی ئەم وتارەدا دەمەوێت بڵێم هۆی مانەوەی  جیژنی نەورۆز و ڕەمزی هەرمانی لە چیدایە؟ بێگومان ئەبێت لە پەیامێک کە نەورۆز دەیگەیەنێت بە شوێنیدا بگەڕێین، کە نەسڵ لە دوای نەسڵ مەشخەڵی بەرز ڕاگرتنەکە نەکوژراوەتەوە. پەیامی نەورۆز بەردەوام لە بەستێنی کۆمەڵایەتی و سیاسیی کوردستان بە پێی دۆخێک کە تێیدا ژیاوە سازێندراوە و گۆڕانی بە سەردا هاتووە. نەورۆز بۆنەیەکی ژینهێنەری بووە و شایەد هەر ئەم نوێ بوونەوەیەی هۆکارێکە تا شوناسی کوردی بە درێژاییی مێژوو زیاتر لە هەر بۆنە و جەژنێکی دیکە خۆی لە نەورۆزدا دیوەتەوە ئاوێتەی بووە. لە ئاکامدا سازێنەری بیرێکی سیاسییە کە دەیەوێت دۆخی بندەستی بە چۆکدا بێنێت.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • دراوی ئێران لەژێر گوشاردا

دراوی ئێران لەژێر گوشاردا

دراوی ئێران لەژێر گوشاردا هێلینا باوەرنفایند دراوی ئێران لەژێر گوشاردا  دوای پشوویەکی کورت لە هەفتەی ڕابردوودا، ڕەوتی دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانیی ئێران بەخێراییەکی زیاتر بەردەوامە.  دابەزینی بەردەامی بەهایی ڕیاڵ نیشانەی لاوازیی [...]

  • ئێران، بەربەستی ترس

ئێران، بەربەستی ترس

ئێران، بەربەستی ترس هێلینا باوەرنفایند نووسراوەی خاتوو هێلینا باوەرنفایند شیکارییەکی قووڵ و ڕیالیستانە بۆ دۆخی ئێران پێشکەش دەکات؛ ئەو لە ڕوانگەی "زانستی سیاسی" و "مێژووی شۆڕشەکانەوە" سەیری بابەتەکە دەکات. ئێران، بەربەستی [...]

  • دۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: مەترسی یان دەرفەت

دۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: مەترسی یان دەرفەت

دۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: مەترسی یان دەرفەت ئاراکۆ هەڵوێست دۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: مەترسی یان دەرفەت  هاوکات لەگەڵ دەسپێکی خۆپیشاندان لە ئێران و دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن بەشێک لە بازاڕی تاران، خۆپیشاندان پەرەی سەند [...]

  • لە ورمێوە تا لوڕستان و بەختیاری؛ یەکگرتوویی نەتەوەیی، تاکە کلیلی سەرکەوتن

لە ورمێوە تا لوڕستان و بەختیاری؛ یەکگرتوویی نەتەوەیی، تاکە کلیلی سەرکەوتن

لە ورمێوە تا لوڕستان و بەختیاری؛ یەکگرتوویی نەتەوەیی، تاکە کلیلی سەرکەوتن دڵشاد عەنایەتی لە ورمێوە تا لوڕستان و بەختیاری؛ یەکگرتوویی نەتەوەیی، تاکە کلیلی سەرکەوتن ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژووییی گەورەدایە. [...]

  • سنوورەکانی زمان

سنوورەکانی زمان

سنوورەکانی زمان  دانا حەمید  سنوورەکانی زمان پرسیاری «بۆچی مرۆڤ دەست بە ناونانەوەی جیهان ناکات؟» لە ڕواڵەتە سادەکەیدا، یەکێک لە بنەڕەتیترین گرێکوێرە فیکرییەکانی بوونی مرۆڤ دەوروژێنێت. ئەم پرسیارە تەنها پەیوەست نییە بە [...]

  • ئەرکی ڕووناکبیر: گەمەیەکی سیاسی یان تراویلکەی ڕۆشنگەری!

ئەرکی ڕووناکبیر: گەمەیەکی سیاسی یان تراویلکەی ڕۆشنگەری!

ئەرکی ڕووناکبیر: گەمەیەکی سیاسی یان تراویلکەی ڕۆشنگەری! مەسعوود بابایی ئەرکی ڕووناکبیر: گەمەیەکی سیاسی یان تراویلکەی ڕۆشنگەری! داوای ئەرک لە کەسێک بە ناوی ڕووناکبیر لە جیهانی سێیەم و لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، هەڵبژاردنی [...]