بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی
ئەمجەدی، ساسان (٢٠٢٥):چی خه‌ریكه روو ئه‌دات؛ بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی ئامانجه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌رتشی ئێسراییل و مووساد بده‌ین، ده‌بینین كه پرۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌ی له غه‌زه، لوبنان و تا ڕاده‌یه‌ك له سووریه ڕووی دا، له ئێرانیش له ئارادایه: له ناو بردنی ژێرخانی سه‌ربازی، کۆشتنی فه‌رمانده‌كان و له ئاكام سڕینه‌وه‌ی رێبه‌رایەتی سیاسی. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه مه‌ترسی بوون بۆ سه‌ر ئێسراییل و له به‌ره‌ی كۆماری ئێسلامی جێگیر بووبوون. ئێستا بۆ ئێمه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌ی ئێسراییل له لوبنان ده‌یویست نه حێزبوڵلایهكی لاواز، به‌ڵكوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه چه‌كداره و رێبهڕایەتیهكهی بوو. هه‌روا كه له سووریه‌ش، بێ لایه‌ن بوونی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی غه‌زه، نه‌یانتووانی پێش به ڕۆخانی ده‌وڵه‌تی ده‌مشق بگرێت. په‌یامه‌كه ئه‌وه‌یه: ئێوه، واته ئێران و پرۆكسیهكانی، ناسنامه‌ی خۆتان دژ به ئێمه پێناسه كردووه و هه‌وڵی له ناوبردنی ئێمەتان دا، كه واته ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و بۆ خۆده‌رباز كردن له مه‌ترسی ڕۆخان، په‌یامی ته‌سلیم بوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیش بنێرن، ئێمه كاری خۆمان ده‌كه‌ین. چۆن ئه‌گه‌ر ئێوه دووباره هێز بگرن، دیسان هه‌وڵی سڕینه‌وه و له ناوبردنمان ئه‌ده‌ن. چی تر ئه‌م ڕیسكه ناكه‌ین.

چی خه‌ریكه روو ئه‌دات؛ بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بۆمهلهرزیهك خه‌ریكه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆرێت، ده‌سه‌ڵاته‌كان له ڕیشه ههلدهتهكێنێت، هاوسه‌نگی نوێ دێنێته ئاراوه، هاوپه‌یمانییه‌كان سه‌ر له نوێ بونیاد ده‌نێت و دیاری ده‌كات، كێ تا كوێ بۆی هه‌یه خاوەن هێز بێت. بۆمه‌له‌رزه‌ی ئیسراییل.
لێره نامه‌وێ قسه له سه‌ر ئه‌وه بكه‌م چۆن ئیسراییل بوو به خاون ئه‌م ده‌سه‌ڵاته. به‌ڵكوو پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌ویه، چی خه‌ریكه ڕوو ئه‌دات و ئه‌م ڕووداوانه چ پێوه‌ندیه‌كیان به ئێمه‌وه هه‌یه.
حه‌وتی ئۆكتۆبر ئه‌و قۆناخه بوو كه ده‌ری خه‌ست ئێمه ڕووبه‌ڕووی دۆخێكین كه له ئاكامدا یان ده‌بێ ئیسراییل بمێنت یان كۆماری ئیسلامی. ئه‌م كاره‌ساته نیشانی دا چه‌ی تر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناتوانێت هه‌م هه‌ڵگری مانه‌وه‌ی وڵاتی ئیسراییل بێت، هه‌م ئێران و پرۆكسییه‌كانی. حه‌وتی ئوكتۆبر، نه‌ك ڕووداو، به‌ڵكوو پڕۆسه‌یه‌ك بوو كه به تایبه‌ت له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی سووریه و به ده‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامی وه‌ك هێزێكی نوێ و مه‌ترسیه‌كی مه‌زن، ده‌ستی پێ كرد. هه‌ر ئه‌و كاته‌ش ئێمه به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره‌مان له خۆمان ده‌كرد، چما رێگا به سۆپای قودس درا كه ئه‌م رۆڵه بگرێته ئه‌ستۆ و كه‌س پێشی پێ نه‌گرت.
حه‌وتی ئۆكتۆبر هه‌موو ئه‌م ئاڵوگۆڕه نوێیانه‌ی له ئاستی پێداچوونەوە، لێكۆڵینه‌وه و بڕیاردان، هێنایه قۆناخی ئه‌منی و عهمەڵیاتی و سه‌ربازی. واته حه‌وتی ئۆكتۆبر ئه‌و خاڵه وه‌رچه‌رخانه بوو كه پرۆژه‌ی ئیسراییل بۆ كۆماری ئیسلامی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی برده بواری جێ به جێ كردن.
ئیسراییل كرایه ئامانجی هێرشێكی گه‌وره و هه‌بوون و مانه‌وه و پاراستنی خرایه ژێر پرسیارێكی گه‌وره‌وه. هۆكاری ئه‌مه‌ش كۆماری ئیسلامی بوو. كه واته ده‌وڵه‌تی ئیسراییل ده‌بوا سه‌ر له نوێ دوكتوریەنی ئه‌منی خۆی بونیاد بنێت و سیاسه‌تێک بگرێتەپێش كه نه ته‌نیا چی تر مانه‌وه‌ی تووشی مه‌ترسی نه‌بێت، به‌ڵكوو هاوكات هۆكاری ئه‌م مه‌ترسییه‌ش به ته‌واوی له ناو بچێت.
هاوكات بوونی ئه‌م دۆخه له گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، ده‌رفه‌تێكی مێژوویئ بوو بۆ ئیسراییل.
ئه‌م ئاماژانه له‌و رووهوە گرنگه كه ئێمه بتوانین له‌م دۆخه‌ی ئێستا باشتر تێ بگه‌ین. واته، ئه‌م شه‌ڕه ته‌نیا هێرشێک بۆ له ناو بردنی ژێرخانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك یا وزه‌ی ئه‌تۆمی نییه. هێرشێكه بۆ كۆتایی هێنان به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هۆكاری حه‌وتی ئوكتۆبر بوو، هێرشێک بۆ سه‌رلەنوێ بونیادنانی هاوسه‌نگی هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دەستپێشخەری ئیسراییل، هێرشێک بۆ وشك كردنی سه‌رچاوەی مه‌ترسی بۆ سه‌ر جووله‌كه‌كان و دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیه.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی ئامانجه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌رتشی ئێسراییل و مووساد بده‌ین، ده‌بینین كه پرۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌ی له غه‌زه، لوبنان و تا ڕاده‌یه‌ك له سووریه ڕووی دا، له ئێرانیش له ئارادایه: له ناو بردنی ژێرخانی سه‌ربازی، کۆشتنی فه‌رمانده‌كان و له ئاكام سڕینه‌وه‌ی رێبه‌رایەتی سیاسی. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه مه‌ترسی بوون بۆ سه‌ر ئێسراییل و له به‌ره‌ی كۆماری ئێسلامی جێگیر بووبوون. ئێستا بۆ ئێمه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌ی ئێسراییل له لوبنان ده‌یویست نه حێزبوڵلایهكی لاواز، به‌ڵكوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه چه‌كداره و رێبهڕایەتیهكهی بوو. هه‌روا كه له سووریه‌ش، بێ لایه‌ن بوونی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی غه‌زه، نه‌یانتوانی پێش به ڕۆخانی ده‌وڵه‌تی ده‌مشق بگرێت.
په‌یامه‌كه ئه‌وه‌یه: ئێوه، واته ئێران و پرۆكسیهكانی، ناسنامه‌ی خۆتان دژ به ئێمه پێناسه كردووه و هه‌وڵی له ناوبردنی ئێمەتان دا، كه واته ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و بۆ خۆ ده‌رباز كردن له مه‌ترسی ڕۆخان، په‌یامی ته‌سلیم بوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیش بنێرن، ئێمه كاری خۆمان ده‌كه‌ین. چۆن ئه‌گه‌ر ئێوه دووباره هێز بگرن، دیسان هه‌وڵی سڕینه‌وه و له ناوبردنمان ئه‌ده‌ن. چی تر ئه‌م ڕیسكه ناكه‌ین.
به‌م پێیه، هێرشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. ترامپ كه خه‌ریكه هێدی هێدی سه‌ركه‌وتنه‌كانی نێتانیاهو ده‌بینێت، هه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا به‌شدار بكات. ئێسراییلیش جۆرێ پڕۆسه‌كه بەڕێوه ده‌بات كه ساته‌وه‌ختی هێرش بۆ سه‌ر فۆردۆ و خامنه‌ئی ببێت به دوایین قۆناخ. قۆناخێک كه تێدا ژێرخانه نیزامیه‌كان له ناو چووبێتن، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی سه‌ربازی له لاوازترین دۆخی خۆیدا بێت و ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی هێزێكی نوێ له ناو ده‌سه‌ڵات پاش خامنه‌ئی گهێشتبێت به سفر.
ئه‌مه وێنه‌یه‌كه له‌و شته‌ی كه تا ئێستا ڕووی داوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا، ڕوو بدات. ئێمه ده‌بێ پێش هه‌موو شتێک ئه‌م سێناریۆوه له پێش چاو بگرین كه ئاكامی ئه‌م هێرشانه ده‌بێته هۆی ڕۆخانی كۆماری ئیسلامی؛ ئاكامی ئه‌م هێرشانه ده‌بێته هۆی له ناو چوونی هه‌موو ئه‌و ژێرخان و پێكهاته و ناوه‌ندانه‌ی كه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێوه‌ندی ئێمه و ده‌سه‌ڵات كرابوو به پێوه‌ندی داگیركراو و داگیركه‌ر.
ئه‌گه‌ر شۆڕشێک له ئێران ڕووی دابا، ئه‌م ناوه‌ندانه وه‌كو خۆیان ده‌پارێزران و ده‌بوون به بنه‌مای سه‌رله‌نوێ بونیادنانی هه‌مان پێوه‌ندی؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی له كاتی شۆڕشی ٥٧ ڕووی دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ریكه دێته‌ئاراوه، ده‌رفه‌تێكی مێژووییه كه ده‌توانێت به ته‌واوی ئه‌م پێوه‌ندیه ناهاوسه‌نگه له یه‌ك بتهرازێنێت و له ناوی ببات. ناوه‌ند خه‌ریكه هێز و بنه‌مای سه‌ركوت و داگیركاری له ده‌ست ده‌دا. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئیراده‌یه‌كی گشتیه بۆ لاواز كردنی زۆرتری ئێران، ته‌نانه‌ت پاش رۆخانی كۆماری ئیسلامی. دیسان ده‌بێ دووپاتی كه‌ینه‌وه: ئیسراییل چی تر ریسكی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م مه‌ترسیه به كه‌س نادات، نه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، نه پاشماوه‌كانی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته پاش رۆخان.
كه واته ئێستا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یە: به پێ ئه‌م ئالۆگۆڕە بنه‌ڕه‌تیه ئێستا ئێمه ده‌بێ چی بكه‌ین؟
لێردایه كه ده‌بێ ڕوومان له كۆمه‌ڵگای مه‌دنی، پارته سیاسیه‌كان و ڕووناكبیرانی كورد بكه‌ین.
وا نییه كه ئه‌م ئاڵۆگۆرانه ته‌نیا له قازانجی ئێمه‌دا بێت. هه‌ندێ مه‌ترسی گه‌وره‌ش له ئارادایه كه ئه‌گه‌ر بێت و خۆمانی بۆ ئاماده نه‌كه‌ین، ده‌توانێ كاولكاری و مه‌ترسی مه‌زن به دوای خۆی دابێنێت. له‌وانه هه‌بوونی هێزی چه‌كدار، واتە به هه‌مان ڕاده كه ده‌توانێ ببێت به هۆكارێک بۆ خۆپاراستن و پێكهێنانی كیانێكی سیاسی، ده‌توانێ بمانباته ناو ململانه‌ی مه‌زن و نادیار.
ئه‌گه‌ر بێت و بەڕاستی ئاكامی ئه‌م هێرشانه ببێته هۆی ڕۆخانی ڕژیم، به ئه‌گه‌ری زۆر قۆناخی پێش ڕۆخان ده‌توانێ په‌لاقاژه‌ی مه‌ترسیداری ڕژیم به دوای خۆیدا بێنێت. كوردستان جۆگرافیایهكی ستراتێژیكه كه ده‌توانێ ببێت به یه‌كه‌م داڵانی ده‌ست پێداگهیشتنی ئێسراییل بۆ شوێنه‌كانی تری ئێران. هه‌روەها ئه‌وان ده‌زانن كه حیزبه‌كان پوتانسیلی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه له شوێنێک به‌ولاوه، ڕۆلێكی به‌رچاوتر بگرن به خۆیان. واته كوردستان ببێت به یه‌كه‌م شوێن كه چی تر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دا نه‌مێنێت. ئێران خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره هه‌یه و له‌وانه‌یه هه‌ر له ئێستاوه خۆی بۆ ئه‌م دۆخه ئاماده كات.
شتێک كه لێره‌دا ده‌توانێ مه‌ترسی یه‌كجا گه‌وره درووست بكات، ئه‌وه‌یه كه حیزبه‌كان به بێ سیاسه‌ت و هێزێكی یه‌كگرتوو په‌ل بۆ به‌شدار بوون له‌م قۆناخه مه‌ترسیداره بههاوێژن. له بیر نه‌كه‌ین كه ئێسراییل ته‌نیا ئه‌كته‌ری ئه‌م بارودۆخه نییه. توركیه به دڵنیایه‌وه هه‌موو هه‌وڵی خۆی ئه‌دات كه به رێگای جیاوازه‌وه ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م قۆناخه بكات و پرۆژه‌ی خۆی به‌ڕێوه ببات. حیزبه‌كانیش به ته‌واوی خاون وه‌ها پوتانسیلێک هه‌ن كه له پێناو سڕینه‌وه‌ی نه‌یارانی خۆیان، بچنه ناو یاری ناوه‌ند و سیستمه ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه. شتێک كه ئه‌گه‌ر ڕوو بدات بەبێ هیچ گومانێک كوردستان ده‌كات به گوڕه‌پانی شه‌ڕ و كاولكاری.
بابه‌تێک كه ده‌بێت لێره‌دا له پێش چاو بگیردرێت، ئه‌وه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی ئێمه بچینه ناو ئه‌م قۆناخه ده‌بێت پلاتفۆرم، یان بنه‌مایه‌كی هاوبه‌شمان له ناو حیزبه‌كان پێك هێنابێت. واته له ڕۆژانی داهاتوو و به په‌له.
بێت و ئه‌م شته ڕوو نه‌دات، ئێمه ناتوانین ببین به ئه‌كته‌رێكی بەهێز، ناتوانین خۆمان بپارێزین و به ته‌واوی ده‌بین به كارتی سووتاوی ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و گرووپ. ئه‌مه مه‌رجی یه‌كه‌می به‌شدار بوون له یه‌كێک له ئالۆزترین ئه‌و ئاڵۆگۆڕانهیه كه خه‌ریكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دێته ئاراوه: مه‌رجی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی به به‌شداری هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان. به‌ره‌یه‌ك كه ده‌بێت له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد، پاراستنی ڕه‌وا له كوردستان و پێكهێنانی كیانێكی سیاسی له سه‌ر بنه‌مای كه‌رامه‌تی مڕۆڤ و دابین كردنی بناغه‌یه‌كی دێموكراتیك پێك بێت. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر له ئێستاوه ده‌بێ كار بۆ ئه‌وه بكرێ كه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و حیزبانه درووست بێت.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
سوریا و کوردەکان کشانەوە، مەرسووم و هاوسەنگییە لەرزۆکەکەی سەر فورات
سوریا و کوردەکان کشانەوە، مەرسووم و هاوسەنگییە لەرزۆکەکەی سەر فورات هێلێنا باوەرنفایند سوریا و کوردەکان کشانەوە، مەرسووم و هاوسەنگییە لەرزۆکەکەی سەر فورات چەندین ساڵە لە سوریا، ڕووباری فورات لە تەنها ڕووبارێک [...]
هەنگاوێک بەرەو ڕزگاری
هەنگاوێک بەرەو ڕزگاری شەهلا دەباغی هەنگاوێک بەرەو ڕزگاری بۆ دەبێ لە سەر ئەو کوشتارەی لە شارە فارسەکان دەکرێ وەدەنگ بێین؟ کە دەشزانین کوشتار لە ڕۆژهەڵاتیش بەردەوامە. دوای سەرکەوتن بەسەر ڕێژیم‌دا دەبێ [...]
ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ
ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ هەردی مهدی ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ لە سی ساڵی ڕابردوودا ئێران چەندین قەیرانی ڕیشەیی ڕووبەڕوو بووەتەوە، کێشەی سەرەکیی دەوڵەت ئەوەبوو لەبری ئەوەی قەیران [...]
ئێران لە نێوان لەرزینى ناوخۆیی و گوشاری دەرەکیدا
ئێران لە نێوان لەرزینى ناوخۆیی و گوشاری دەرەکیدا هێلێنا باوەرنفایند ئێران لە نێوان لەرزینى ناوخۆیی و گوشاری دەرەکیدا تاران لە کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، نیشانەکانی قەیرانێک خەریکە چڕ دەبنەوە کە لە ئاڵۆزییە [...]
ئێران وەردەمو گۆڕانكارییەكانە و ئێمەی كورد ڕۆژهەلاتو كوردستانیەنە
ئێران وەردەمو گۆڕانكارییەكانە و ئێمەی كورد ڕۆژهەلاتو كوردستانیەنە هەرمان ڕۆژهەڵات ئێران وەردەمو گۆڕانكارییەكانە و ئێمەی كورد ڕۆژهەلاتو كوردستانیەنە دماو دابەشكریای جوغڕافیاو كوردستانی بەهۆو ئەنجامەكاو شەڕە نگریسە جیهانییەكا بە ڕێككەوتەی زلهێزەكا پەیمانە [...]
نیگای شۆڕشگێڕ
نیگای شۆڕشگێڕ دانا حەمید نیگای شۆڕشگێڕ لە قووڵایی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بەرەنگاریی تەنیا کاردانەوەیەکی سیاسیی کاتی نییە بەرانبەر بە ستەمێکی دیاریکراو، بەڵکو کردەیەکی وجودیی بەردەوامە بۆ سەلماندنی «بوون» لە بەرانبەر ستراتیژییەتێکی [...]







