بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی

سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٥): کورتە لێکدانەەویەکی مەبەستناسانەی “کردەقسەکان”(بەڵێندان، ڕەتکردنەوە و هەڕەشکردن)ی خامنەیی. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

لە تیۆری کردەقسەییەکان لە زمانناسیدا “بەڵێندان، هەڕەشەکردن و ڕەتکردنەوە” هەر قسەی ڕووت نین، بەڵکوو ئەو گوتانەن کە پێویستە جێبەجێ بکرێن و  مەبەست و کاریگەریی تایبەت دەگەیەنن. لە “بەڵێندان”دا قسەکەر پابەند دەبێت بە ئەنجامدانی کردارێک لە داهاتوودا  بە ئامانجی  سودگەیاندن بە بەردەنگەکەی. بۆیە  پابەندبوون و چاوەڕوانییەک لای بەردەنگ دروست دەکات. ئێستا چاوەڕوانیی ئێرانییەکان ئەوەیە ئەم قسانەی خامنەیی چ قازانجێکی دەبێت و لای خۆیان سەنگوسووکی دەکەن. ئەمە بۆ داهاتووی خامنەیی ئەگەر بمێنێت لێکەوتەی دەبێت و خامنەیی لەپاش ئەم جەنگە دەبێت وەڵامی چاوەڕوانییەکانی خەڵک بداتەوە.

.  

  • شێوازی بڵاوبوونەوە: ئانلاین

  • یاسای کۆپی: CC-BY-NC 4.0

  • بلاگ: ژیانەوە

  • سەرچاوەی وتار: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • نووسەر: ڕەحیم سورخی

  • وەرگێڕ:

  • ڕێکەوت: ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی

  • ئەنستیتۆی: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • Copyright: © 2025 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0

کورتە لێکدانەەویەکی مەبەستناسانەی “کردەقسەکان”(بەڵێندان، ڕەتکردنەوە و هەڕەشکردن)ی خامنەیی

کردە قسەییەکان ئاماژەن بۆ ئەو کردارانەی کە لە ڕێگەی زمانەوە جێبەجێ دەکرێن. کردە قسەکان بە لەبەرچاوگرتنی بەستێنی گوتنەکە، مەبەستی قسەکەر و نۆرم و بەها کۆمەڵایەتییەکان لە واتای وشەیی و فەرهەنگیی وشەکان تێدەپەڕن کە لە  جۆری “ڕاگەیاندن، پابەندبوون، ئاراستەکردن، نواندنەوە و دەربڕین”(ی هەست و سۆز)دا پۆلین دەکرێن.

میدیای ئەمریکی  قسەکانی خامنەییان لە ڕۆژی چوارشەمە(١٨/٦/٢٠٢٥) زۆر بەخێرایی نواندەوە کە لەسەر سێ کردە قسەی “ڕەتکردنەوە”ی تەسلیمبوونی بێ مەرج، “بەڵێندان” بە پێداگریی لەبەرەنگاریی و “هەڕەشەکردن” بە زیانگەیاندنێکی قەرەبوونەکراو بە ئەرمریکا”  جەختیان کردەوە. ئەم بەشانە لە قسەکانی خامنەیی جەختکردنەوەیەکی لە بەردەوامبوونی لەسەر سیاسەتی پێداگرانەی خۆڕاگری(“مقاومت”  )دەگەیەنێت.

لە تیۆری کردەقسەییەکان لە زمانناسیدا “بەڵێندان، هەڕەشەکردن و ڕەتکردنەوە” هەر قسەی ڕووت نین، بەڵکوو ئەو گوتانەن کە پێویستە جێبەجێ بکرێن و  مەبەست و کاریگەریی تایبەت دەگەیەنن. لە “بەڵێندان”دا قسەکەر پابەند دەبێت بە ئەنجامدانی کردارێک لە داهاتوودا  بە ئامانجی  سودگەیاندن بە بەردەنگەکەی. بۆیە  پابەندبوون و چاوەڕوانییەک لای بەردەنگ دروست دەکات. ئێستا چاوەڕوانیی ئێرانییەکان ئەوەیە ئەم قسانەی خامنەیی چ قازانجێکی دەبێت و لای خۆیان سەنگوسووکی دەکەن. ئەمە بۆ داهاتووی خامنەیی ئەگەر بمێنێت لێکەوتەی دەبێت و خامنەیی لەپاش ئەم جەنگە دەبێت وەڵامی چاوەڕوانییەکانی خەڵک بداتەوە.

“هەڕەشە “بریتییە لەو کردە قسەیەی  کە قسەکەر پابەند دەکات بەوەی نیازی وایە کردارێک ئەنجام بدات کە زیان بە گوێگرەکەی بگەیەنێت، ئەگەر هەندێک مەرج جێبەجێ نەکرێن. لێرەدا، مەرجی خامنەیی بۆ زیانگەیاندن بە ئەمریکا، هاتنی ئەمریکایە بۆ تێکەڵ بوون بەشەڕەکە و پشتیوانی لە ئیسرائیل لە هێرشەکاندا. ئامانجی ئەوەیە  لەسەر ڕەفتاری ترامپ کاریگەری هەبێت. لەم دۆخانەدا قسەکەر دەبێت لەخۆی ڕاببینێت یان توانای جێبەجێکردنی ئەم قسەیەی هەبێت تا بتوانێت ڕەفتاری بەرانبەری بگۆڕێت. ئەمە لەوانەیە لە بەراوردی نێوان هێزی قسەکەر و بەردەنگەکەیدا گوتنێکی هەڵەشەییانە بێت، کە لەم نموونەیەدا لەوانەیە لێکەوتەی گوتنەکەی خامنەیی لە جێبەجێکردنی قسەکەیدا زۆر قورستر بێت لەو کاریگەرییەی چاوەڕوان دەکات لەسەر بەرانبەرەکەی هەیبێت، لەوانەیە بە مەرگی خۆشی کۆتایی بێت، ئەگەر هەڕەشەکەی دوێنێی ترامپ،، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەرچاو بگرین کە گوتی: “بەجێگای ڕێبەی (بەناو) مەزن دەزانیین و جارێ نامانەوێت بیکووژین”.

لە ئەنجامدا،”ڕەتکردنەوە” بە شێوەیەکی گشتی کردە قسەیەکە پابەندی تێدانییە، بەڵام دەربڕین یان ڕاگەیاندنێکە کە قسەکەر شتێک ڕەتدەکاتەوە کە لێرەدا”تەسلیم بوونی بێ مەرج” بە جەختکردنەوە ڕەت دەکاتەوە. ئەم دەربڕینە لەم بەستێنی شەڕ و ململانێیەی لە گەڵ ئیسرائیل و ئەمریکادا بەواتای بانگکردنە بۆ مەیدانەکە کە پێویستە بزانین ترامپ چۆن هەڵسوکەوت دەکات.

بەگشتی، خامنەیی لە سێ کردە قسەی هەڕەشە کردن، بەڵێندان و ڕەتکردنەوەدا ئیرادەی بەرەنگاریی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکاش نیشاندا و جەختی لەسەر خۆڕاگری کردەوە. ئەمە واتە بەردەوامیی شەڕەکە. بە لەبەرچاوگرتنی چەندین ئاڵنگاریی وەک، ململانێی ناوخۆیی باڵەکانی ڕژیم، تێداچوونی فەرماندەرە پلەبەرزەکانی، داچۆڕانی توانای هێزی مۆشەکی و نەبوونی بەرگریی ئاسمانی، و لەهەموان گرنگتر بۆشبوونی بنەمای دەسەڵاتەکەی لەڕوویڕەوایەتی نیشتمانی و جەماوەرییەوە، خامنەیی پێناچێت هیچکام لەم کردەقسانەی پێ جێبەجێ بکرێت و تەنانەت بگاتە داهاتوویەکیش ئەنجامەکانیان ببینێت.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • ڕزگاری یان ئازادی؟

ڕزگاری یان ئازادی؟

ڕزگاری یان ئازادی؟ ئارام کەیخوسرەوی ڕزگاری یان ئازادی؟ پێشەکی مێژووی هاوچەرخی جوگرافیای سیاسی لە ئێران، مێژووی دووبارەبوونەوەی ستەمکاری بووە. دیالێکتیکی نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگە هەمیشە لەناو بازنەیەکی داخراودا خولاوەتەوە؛ بازنەیەک کە [...]

  • ناسیۆنالیزمی پووکاو

ناسیۆنالیزمی پووکاو

ناسیۆنالیزمی پووکاو دانا حەمید  ناسیۆنالیزمی پووکاو لە ساتەوەختی قەیرانە وجودییەکاندا، کاتێک کۆمەڵگا ڕووبەڕووی بنبەستبوونی پڕۆژە گشتییەکانی دەبێتەوە، ناسیۆنالیزم لە هەر ئایدیۆلۆژیایەکی تر مەترسیدارتر دەردەکەوێت. لەم دۆخەدا، ناسیۆنالیزم سیاسەت لە ناوەڕۆکە ڕاستەقینەکەی، [...]

  • ئیسرائیل و ئێران پەنجەرەیەک بەرەو ڕووبەڕووبوونەوە

ئیسرائیل و ئێران پەنجەرەیەک بەرەو ڕووبەڕووبوونەوە

ئیسرائیل و ئێران پەنجەرەیەک بەرەو ڕووبەڕووبوونەوە هێلێنا باوەرنفایند ئیسرائیل و ئێران پەنجەرەیەک بەرەو ڕووبەڕووبوونەوە پەرەسەندنی لێدوانە توندەکان لە نێوان ئیسرائیل و ئێران گەڕاوەتەوە – بە دەنگێکی بەرزتر، تیژتر و لە ناو [...]

  • تێکهەڵچوونی هەسەدە و هێزە عەرەبییەکانی سووریا: فشاری ئاسایشی، هاوسۆزیی بێوێنەی کوردی و ئاگربەستی لاواز

تێکهەڵچوونی هەسەدە و هێزە عەرەبییەکانی سووریا: فشاری ئاسایشی، هاوسۆزیی بێوێنەی کوردی و ئاگربەستی لاواز

تێکهەڵچوونی هەسەدە و هێزە عەرەبییەکانی سووریا: فشاری ئاسایشی، هاوسۆزیی بێوێنەی کوردی و ئاگربەستی لاواز د. موسڵح ئیروانی تێکهەڵچوونی هەسەدە و هێزە عەرەبییەکانی سووریا: فشاری ئاسایشی، هاوسۆزیی بێوێنەی کوردی و ئاگربەستی لاواز [...]

  • با سیستمەکە ڕێکبخەین...

با سیستمەکە ڕێکبخەین…

با سیستمەکە ڕێکبخەین... هێلێنا باوەرنفایند با سیستمەکە ڕێکبخەین... جێگیرکردنی سێ گرووپی فڕۆکەی جەنگیی جۆری F-15E لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جوولەیەکی ئاسایی و ڕۆتینی نییە. ئەمە ئاماژەیەکە؛ دەنگێکی بەرز، بە مەبەست و ئاراستەکراو [...]