کورد لەنێوان دۆست-دوژمندا

دانا حەمید

لە سەردەمێکدا کە سیاسەت پەردەی شەرمی لەسەر ڕوو لاداوە و گەڕاوەتەوە بۆ جەوهەرە ڕەسەن و دڕندەکەی خۆی، واتە کردەی ڕه‌های جیاکردنەوەی «دۆست» لە «دوژمن». گەلێک هەیە کە بوونی خۆی وەک برینێکی کراوە لەناو جەرگەی ئەم دابەشکارییە بێبەزەییەدا دەبینێتەوە: کورد. بۆ خوێندنەوەی واقیعی ئەم بوونە تراژیدییە، هیچ ڕێگەیەک هێندەی پەنابردن بۆ تێڕوانینە ڕاشکاو و بێپەردەکەی کارل شمیت، لەم چرکەساتەدا کە لەبەرچاومان بێت، یارمەتیمان نادات. شمیت، بە شێوەیەکی بێڕەحمانە، سیاسەتی لە هەموو ڕوپۆشێکی ئایدیالیستی داماڵی و ڕایگەیاند کە کایەی سیاسیی لەو ساتەدا لەدایک دەبێت کە یەکەیەکی سیاسیی، دوژمنێکی وجودی بۆ خۆی دیاری دەکات؛ «ئه‌وی دیكه‌»یه‌ک که‌ به‌ خودی بوونی خۆی، نەک بە کردەوەکانی، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ شێوازی ژیانی «ئێمه‌» ده‌کات.

چارەنووسی کورد لەم نێوانەدا بە دوو ئاڕاستەی کوشندە و پێچەوانەدا کێشراوە. لە لایەکەوە، بۆ دەوڵەت-نەتەوەکانی دەوروبەری (تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا) کورد هەمیشە پڕۆژەی دوژمنی حەتمی و ناوخۆیی بووە. لێرەدا دوژمنایەتییەکە کەسی یان کاتی نییە، بەڵکو وجودییە. بوونی گەلێکی جیاواز لە ڕووی زمان، کەلتور و ناسنامەوە کە داوای مافی چارەی خۆی دەکات، بە شێوەیەکی خۆکارانە وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر پیرۆزترین بنەماکانی دەوڵەتی مۆدێرن لێکدەدرێتەوە: «یەکپارچه‌یی خاک»و «سەروەریی نەتەوەیی»، «ئاسایشی دەوڵەت». ئەم لێکدانەوەیە، کە لە قووڵایی سیستەمی سیاسیی ئەو دەوڵەتانەدا ڕەگی داکوتاوە، پاساو دەداتە توندترین کردەوەی سیاسی و سەربازی بۆ سڕینەوە یان کۆنترۆڵکردنی ئەم دوژمنە. لەم ڕوانگەیەوە، جینۆساید، گۆڕینی دیمۆگرافی، قەدەغەکردنی زمان و تواندنەوەی کەلتوریی، تاوانی ئەخلاقی نین، بەڵکو ئامرازی لۆژیکی و پێویستن بۆ پاراستنی بوونی سیاسیی ئێمه‌ لە بەرامبەر هەڕەشەی ئەوان.

لە لایەکی دیکەوە، کورد لە گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، بەردەوام ڕۆڵی دۆستی کاتی و هاوپەیمانی هەڵبژاردەیی بۆ زلهێزەکان گێڕاوە. لە ساتەوەختی پێویستیدا، وەک جەنگی دژی ڕژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ یان شەڕی خوێناویی دژی داعش لە ٢٠١٤، کورد دەبێتە کارامەترین و دڵسۆزترین هاوپەیمانی سەر زەوی. بەڵام ئەم دۆستایەتییە هەرگیز ناگاتە ئاستی بەڵێنێکی ستراتیژی و وجودی. هۆکارەکەشی لە ڕوانگەی شمیتەوە ڕوونە: کورد یەکەیەکی سیاسیی سەروەر نییە. سەروەری، بەپێی پێناسەی شمیت، بریتییە لەو ئیرادەیەی کە «بڕیار لەسەر دۆخی نائاسایی دەدات». چونکە کورد خاوەنی ئەم ئیرادە سەروەرە نییە، ناتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ دۆست و دوژمنی خۆی دیاری بکات و بیانسەپێنێت. بۆیە، هەمیشە وەک ئامرازێک لەناو یاریی زلهێزەکاندا دەمێنێتەوە. کاتێک بەرژەوەندییە گەورەکان دێنە ئاراوە و هاوکێشەکان دەگۆڕێن، بۆ نموونە، کاتێک ڕازیکردنی تورکیای ئەندامی ناتۆ گرنگتر دەبێت لە مانەوەی کورد لە ڕۆژئاوا ئەم دۆستە بە ئاسانی دەکرێتە قوربانی. خیانەت لێکردن لە کورد، لەم ڕوانگەیەدا، تاوانێکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو جوڵەیەکی لۆژیکی و حیساب بۆکراوە لەناو یارییەکی سیاسیی شمیتییانەدا کە تێیدا تەنها بەرژەوەندیی یەکە سیاسییە سەروەرەکان گرنگە.

کەواتە، کورد لەناو هاوکێشەیەکی ئاڵۆز و کوشندەدا گیری خواردووە: لەلایەن دراوسێکانییەوە وەک «دوژمنی حەتمی» سەیر دەکرێت کە چارەنووسی سڕینەوە یان کۆنترۆڵکردنە، و لەلایەن زلهێزەکانیشەوە وەک «دۆستی کاتی» بەکاردەهێنرێت کە چارەنووسی پشتگوێخستن و مامەڵەپێکردنە. تا ئەو کاتەی سیاسەتی جیهانی و ناوچەیی لەسەر بنەمای لۆژیکی «دۆست-دوژمن» بسوڕێتەوە، و تا ئەو کاتەی کورد خۆی نەبێتە خاوەنی ئەو ئیرادە سەروەرەی کە بتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڕیار لەسەر دۆخی ڕیزپەڕ و نائاسایی خۆی بدات و دۆست و دوژمنی ڕاستەقینەی خۆی دیاری بکات، وەک بوونێکی هەڵواسراو لەنێوان ئەم دوو بەرداشەدا دەمێنێتەوە. چارەنووسی کورد، شاهیدێکی زیندوو و خوێناوییە لەسەر ئەو ڕاستییە تاڵەی کە کارل شمیت دەیان ساڵ لەمەوبەر تیۆریزەی کرد: سیاسه‌ت، لە ئاکامدا، هونەری دیاریکردنی چاره‌نووسە لە ڕێگەی جەنگ و ململانێی مان و نەمانەوە.

بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٨ی ڕەشەمەی  ٢٧٢٥ی کوردی

حەمید، دانا (٢٠٢٦): کورد لەنێوان دۆست-دوژمندا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • بەناو ڕاپۆرتە شیکارییەکەی قەندیل پرێس و جوڵەی نوێی پەکەکە-پەژاک

بەناو ڕاپۆرتە شیکارییەکەی قەندیل پرێس و جوڵەی نوێی پەکەکە-پەژاک

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٠ی سەرماوەز ٢٧٢٥ی کوردی سورخی، ڕەحیم(٢٠٢٥): بەناو ڕاپۆرتە شیکارییەکەی قەندیل پرێس و جوڵەی نوێی پەکەکە-پەژاک. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان [...]

  • پرسی ئازاردانی منداڵان لە کوردستان و ئێراندا

پرسی ئازاردانی منداڵان لە کوردستان و ئێراندا

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٤ی سەرماوەز ٢٧٢٥ی کوردی بەیان، ڕۆژیندا (٢٠٢٥): پرسی ئازاردانی منداڵان لە کوردستان و ئێراندا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - [...]

  • " سەردەمی داهاتووی ئابووری جیهانی تا ساڵی ٢٠٢٦ لە ١٢٤ تریلیۆن دۆلار نزیک دەبێتەوە

سەردەمی داهاتووی ئابووری جیهانی تا ساڵی ٢٠٢٦ لە ١٢٤ تریلیۆن دۆلار نزیک دەبێتەوە

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی قارەمانی، حەسەن(٢٠٢٥):پ" سەردەمی داهاتووی ئابووری جیهانی تا ساڵی ٢٠٢٦. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. [...]

  • پارێزەرانی ڕووناکی هیوا، سەربەخۆیی و دەروونی بەکۆمەڵی نەتەوەی کورد

پارێزەرانی ڕووناکی هیوا، سەربەخۆیی و دەروونی بەکۆمەڵی نەتەوەی کورد

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی شێخی، پەرویز(٢٠٢٥):پارێزەرانی ڕووناکی؛ هیوا، سەربەخۆیی و دەروونی بەکۆمەڵی نەتەوەی کورد. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - [...]

سەبارەت بە ئورمێ بۆ ئاغای جەلال جەلالی زادە

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی سورخی، ڕەحیم(٢٠٢٥):سەبارەت بە ئورمێ بۆ ئاغای جەلال جەلالی زادە. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. [...]

  • پیسبوونی ئاو قەیرانێکی شاراوە، مەترسییەکی ئاشکرا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نووسینی داود ڕەسووڵی

پیسبوونی ئاو؛ قەیرانێکی شاراوە، مەترسییەکی ئاشکرا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی ڕەسووڵی، داود (٢٠٢٥): پیسبوونی ئاو؛ قەیرانێکی شاراوە، مەترسییەکی ئاشکرا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی [...]