بازدان بۆ ناوەڕۆک

پۆدکاست

سەروەری، دەوڵەت، شارۆمەندبوون، بێدەوڵەتی و کورد

لەم پادکەستەدا ئێوە گوێگری وتاری “سەروەری، دەوڵەت، شارومەندبوون، بێدەوڵەتی و کورد: خوێندنەوەیەکی سەرەتایی” لە نووسینی د. خالید خەیاتی دەبن کە لە ژمارەی ٧١ی گۆڤاری تیشک بڵاو کراوەتەوە و لە لایەن خاتوو شەهلا دەباغی خوێنراوەتەوە. مۆنتاژ و ئامادەکردن: ژیلا ڕەحمانی، نەجات ڕەحمانی و هیوا مەجیدپوور سەرچاوەدان: خەیاتی، خالید (٢٠٢٥):سەروەری، دەوڵەت، شارومەندبوون، بێدەوڵەتی و کورد: خوێندنەوەیەکی سەرەتایی . گۆڤاری تیشک، ٢٦، ٧١، ل. ٢٩–١٠. https://doi.org/10.69939/TISHK0071 لە نێوەڕۆکی وتارەکە: لەوانەیە بە پێی هێندێک بۆچوون، دیسانیش مۆدێلی فێدڕاڵی وەکوو باشترین ئالترناتیڤ بۆ دابەشکردنی سەروەری و هەروەها دەستەبەرکردنی دیمۆکڕاسی و دەوڵەتی یاسا بەم پێیەش وەکوو مۆدێلێک بۆ چارەسەری پرسی شوناس لە وڵاتانی فرەنەتەوە ئاماژەی پێ بکرێت. لەم ڕوانگەیەوە، لە فەزا گشتییەکاندا زۆر جار وڵاتگەلی وەکوو سویس و بێلژیک وەکوو نموونەی سەرکەوتووی دیمۆکڕاسی باسی لێ دەکرێت کە هەم مەجالی دابەشکردنی دەستەڵاتی سیاسی و دەستەبەرکردنی دەوڵەتی یاسا و هم ئیمکانی بنیاتنانی سیستەمێکی کانتۆنی یان فێدڕالی بۆ چارەسەری دۆخی فرەنەتەوەیی و فرەزمانی خۆیان پێشکەش دەکەن. چاوەڕوانیی دووپاتبوونەوەی ئەزموونی سویس و بێلژیک لە کۆنتێکستی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بە تایبەت لە وڵاتگەلی وەکوو ئێران، تورکیا، سووریا و عێڕاق، بە هۆکاری ئەوەی کە ئەم وڵاتانە هەتا ئێستاش قۆناغی پەیمانی کۆمەڵایەتییان دەستەبەر نەکردوە، چاوەڕوانییەکی نامێژووییە. لە هەمان کاتدا زۆر گرینگە کە لە ڕوانگەی تاکی نەتەوەی ژێردەستەوە بە گومان سەیری دیمۆکڕاسی بکرێت. کاتاڵانەکان و باسکەکان لە سپانیا، سەرەڕای ئەو پێگە بەهێزە ئابوورییەی کە هەیانە، هەتا ئیستاش ڕێگایان پێ نەدراوە کە لە پێناو گەیشتن بە سەروەریی سیاسی، وەکوو کێلسێن دەڵێت بە ڕێگای پەنابردن بۆ دەنگدانی گشتی تەعبیر لە ئیڕادەی خۆیان بکەن.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان:

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

زیاتر لە پۆدکاست

هەمووی ببینە
پۆدکاست

دەستپێکردنەوەی پۆدکاستی تیشک

ئاگادارییەک بۆ بەردەنگە بەڕێزەکانی «ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک» بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە بە هەوڵ و ماندووبوونی هاوکارانمان لە بەشی مۆنتاژ و سوشیاڵ میدیا و بە بەشداریی کۆمەڵێک کەسی شارەزا کە ئەرکی بێژەری و خوێندنەوەی دەقیان لە ئەستۆیە، پڕۆژەی «پۆدکاستی تیشک» دەخرێتەوە…

پۆدکاست

ڕێبەرێک کە نەیدەویست کاریزما بێت

🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️ دانا کۆنەپۆشی 📖 کۆنەپۆشی، دانا(٢٠٢٦): ڕێبەرێک کە نەیدەویست کاریزما بێت.پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. پوختە ئەم وتارە دەپەرژێتە سەر بابەتی کاریزمابوونی د.عەبدولڕەحمان قاسملوو و جۆری مامەڵەکردنی…

پۆدکاست

ئەگەر خۆمان هەبین

هەژار برینجی شەش مانگ لەمەوبەر، لە هەلومەرجێکی پڕ لە گرژی و ئاڵۆزیدا، دەستم بە کاری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا کرد. لەو ماوەیەدا، لە گفتوگۆکانم لەگەڵ سیاسەتوانان، لێکۆڵەران و ڕاگەیاندنەکان، هەوڵم داوە ڕوونی بکەمەوە کورد چی دەوێت و لە ڕۆژهەڵاتی…