بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی

شێخی، پەرویز(٢٠٢٥):پارێزەرانی ڕووناکی؛ هیوا، سەربەخۆیی و دەروونی بەکۆمەڵی نەتەوەی کورد. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

کۆمەڵگای ئێمە، لە خاڵە وەرچەرخانە مێژووییەکانیدا، لە نێوان خواستە بەرزەکان و واقیعە تاڵەکاندا بەردەوام ململانێی کردووە؛ خەباتگەلێک کە نەک هەر گەمەی سیاسی، بەڵکو پێکهاتە دەروونی و کولتوورییەکانی ئێمەی گرتۆتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارگەلە، هەر ڕەخنەیەک کە نابەرپرسیارانە، ناژیرانە یاخود ڕووخێنەر بێت، لەجیات گەشەکردن و نالێڵی، برینێکی قووڵتر دەخاتە سەر دەروونی بەکۆمەڵ، کە چاککردنەوەیان پێویستی بە کات و متمانەی نوێ‌تر/زێدەتر هەیە.

  • شێوازی بڵاوبوونەوە: ئانلاین

  •  یاسای کۆپی: CC-BY-NC 4.0

  • بلاگ: ژیانەوە

  • سەرچاوەی وتار: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • نووسەر: پەرویز شێخی

  • ڕێکەوت: ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

  • ئەنستیتۆی: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • Copyright: © 2025 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0 

پارێزەرانی ڕووناکی

هیوا، سەربەخۆیی و دەروونی بەکۆمەڵی نەتەوەی کورد

لە پێچەڵاوپێچترین قۆناغەکانی مێژووی هەر نەتەوەیەک و دەروونی بەکۆمەڵی واندا، “هیوا” گەلێ گرینگترە لە خواست یان ئامانجێکی سیاسی. هیوا، هێزێکە کە ناسنامەی بەکۆمەڵی هەر نەتەوەیەک لە لەبیرچوون و دابەزین دەپارێزێت. سەربەخۆیی، لەدەرەوەی سنوورە سیاسییەکان، دانپێدانانێکی قووڵە بە”خۆ” و دووبارە چێ‌کردنەوەی ناسنامەیەکە کە لە سێبەری زەبروزۆری مێژوو و سیاسەتدا لەبیرکراوە.

کۆمەڵگای ئێمە، لە خاڵە وەرچەرخانە مێژووییەکانیدا، لە نێوان خواستە بەرزەکان و واقیعە تاڵەکاندا بەردەوام ململانێی کردووە؛ خەباتگەلێک کە نەک هەر گەمەی سیاسی، بەڵکو پێکهاتە دەروونی و کولتوورییەکانی ئێمەی گرتۆتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارگەلە، هەر ڕەخنەیەک کە نابەرپرسیارانە، ناژیرانە یاخود ڕووخێنەر بێت، لەجیات گەشەکردن و نالێڵی، برینێکی قووڵتر دەخاتە سەر دەروونی بەکۆمەڵ، کە چاککردنەوەیان پێویستی بە کات و متمانەی نوێ‌تر/زێدەتر هەیە. ڕەخنە، دەبێت لەگەڵ لۆژیک و ڕێزدا هەبوونی هەبێت؛ ڕەخنەیەک کە تەقینەوەی ڕاستگۆیی و خۆنەویستی و هاندەرێک بێت بۆ بنیاتنانەوە و لێکتێگەیشتنی یەکتر. کەوابوو، چالاکانی ڕاستەقینەی سیاسی کورد لە نێوخۆ و دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتێک بە نێوی کوردستان، نابێ چیتر ڕێگە بدەن بەڵا و تۆمەتە سیاسییەکان، بە بیانووگەلی جۆراوجۆر؛ لەوانەش هێرشکردنە سەر سیاسەتڤانان و حیزبە کوردییەکان، لە ژێر لێفە و ڕەخنەی ڕووخێنەردا، چ لە دونیای مەجازی بێت یان لە فۆڕمە پۆپۆلیزمەکەیدا، ڕەگی هیوا و هاوپشتی ببڕێت.

ئەم جۆرە لە ناهومێدی و دابەشبوونە نەک هەر بزووتنەوە سیاسییەکان خاو دەکاتەوە، بەڵکو تۆوی داکشانی دەروونی دەچێنێت کە کۆمەڵگا دەخزێنێتە ناو قەیرانی ناسنامە و شکستی مێژووییەوە. خەبات بۆ سەربەخۆیی تەنیا بەدەستهێنانی مافی سیاسی نییە؛ هەروەها پەیوەستە بە ڕزگارکردنی دەروونیی بەکۆمەڵ و پاراستنی جوامێری “بوون”ی مرۆڤ و کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ دواڕۆژێکی ئازاد و مرۆڤدۆستانە. ئەرکی ئێمە لە سیاسەت تێدەپەڕێت؛ ئێمە پارێزەری ڕووناکی و هیواین لە دڵی تاریکی گومان و ئازار و بێ‌هیواییدا؛ ئەرکێکی ڕەوەشت‌بەرز و دەروونییە کە ڕاست‌بێژی و بەزەیی و ئاگاداری لە یەکتر، پێش‌مەرجی پێشوەختەن.

ئێمە ڕێگە نادەین تەمومژی لێڵی و بێ‌هیوایی بە جلێکی ڕەنگامەییەوە، بچێتە ناو دەروونی بەکۆمەڵەوە و ئەو ڕووناکییە بکوژێنێتەوە کە ساڵانێکە پارێزراوە. سەربەخۆیی پردێکە بەسەر مێژوویەکی برینداردا بەرەو ئامانجە ڕزگارکەرەکان؛ پردێک لە نێوان خوددی زیانلێکەفتگ و ڕزگارکراو دا. تەنیا بە پاراستنی ئەم پردە دەتوانین بەرەو ئاسۆی گەشاوەتر هەنگاو بنێین. ئەم ڕێبازە تەنیا ڕێبازێکی سیاسی نییە، بەڵکو گەشتێکە لە قوڵایی بووندا، لە چوارچێوەی ڕووناکبیری و دەرووندا؛ سەفەرێک کە بەرپرسیارێتییەکی گەورە و هەمیشەیی لە بەرامبەر هەموو تاکێک و هەموو گروپێکدا هەڵدەگرێت. هیوای ئێمە هێزێکی زیندوو و دینامیکییە کە دەبێت بە وشیاری، ژیری و هاوسۆزی لە دڵی کۆمەڵگادا بپارێزرێت و گەشە بکات؛ چونکە بەبێ ئەم ڕووناکییە، سەربەخۆیی دەبێتە خەونێکی خاو و بێ ئەنجام.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • ئێرانی کەڵبە و بێکەڵبە

ئێرانی کەڵبە و بێکەڵبە

ئێرانی کەڵبە و بێکەڵبە دانا حەمید چارەنووسی ئێران لەم ساتە مێژووییەدا، لەسەر لێواری پەتێکی تەنک و لەرزۆک ڕاوەستاوە کە لە نێوان دوو جەمسەری دژبەیەکدا کێشراوە: نمایشکردنی کەڵبەیەکی جیۆپۆلەتیکیی تیژ و هەڵگرتنی [...]

  • ئێرانی دوای ئایدۆلۆژیا

ئێرانی دوای ئایدۆلۆژیا

ئێرانی دوای ئایدۆلۆژیا ڕێبوار سیوەیلی ئێرانی دوای ئایدۆلۆژیا "برادر گوش بدە.."! لەنێوان هەژموونی ناسیۆنالیزمی ناوەندگەرا و پێویستییەکانی فرەیی نەتەوەیی ١. مێژووی سیاسیی ئێران هەمیشە لە نێوان دوو جەمسەری "گورزی کوشندە" و [...]

  • ڕۆژی نۆزدەهەمی جەنگ – کرۆنۆلۆژیای تێپەڕاندنی سنوورەکان

ڕۆژی نۆزدەهەمی جەنگ – کرۆنۆلۆژیای تێپەڕاندنی سنوورەکان

ڕۆژی نۆزدەهەمی جەنگ – کرۆنۆلۆژیای تێپەڕاندنی سنوورەکان هێلینا باوەرنفایند ئەوە ئەو ساتە بوو کە دەکرێت لە مێژووی ململانێ نوێیەکاندا وەک خاڵێکی وەرچەرخان هەژمار بکرێت: کاتێک یەکەم بۆمبەکان بەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی عەلی [...]

  • لەکوردترسێنی و کوردترسێنی

لەکوردترسێنی و کوردترسێنی

لەکوردترسێنی و کوردترسێنی مەسعوود بابایی بەرایی: "لەکوردترسێنی" و "کوردترسێنی" دوو زاراوەن کە لەم وتارە دەمهەوێ لە ڕێگەیانەوە لە دوو سیاسەتی پڕوپاگەندەییی داگیرکەرانی کوردستان بدوێم؛ ئەم دوو زاراوەیە لە دوو ڕووەوە سێرە [...]

  • لە ستایشی پێشمەرگە

لە ستایشی پێشمەرگە

لە ستایشی پێشمەرگە ئارام کەیخوسرەوی پێشەکی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی دەسەڵات و تێپەڕبوون لە فۆرمە نەریتییەکانی حوکمڕانی بەرەو دامەزراوە مۆدێرنەکان، وەرچەرخانێکی بنەڕەتییە لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا. مۆدێرنیتەی سیاسی، وەک پڕۆسەیەکی گشتگیر، تەنیا [...]

  • لۆژیکی پارچەپارچەکردن – "بەرگریی مۆزاییکی"ی ئێران و سنوورەکانی دەسەڵاتی ڕۆژئاوا

لۆژیکی پارچەپارچەکردن – “بەرگریی مۆزاییکی”ی ئێران و سنوورەکانی دەسەڵاتی ڕۆژئاوا

لۆژیکی پارچەپارچەکردن – "بەرگریی مۆزاییکی"ی ئێران و سنوورەکانی دەسەڵاتی ڕۆژئاوا هێلینا باوەرینفایند یەکێ لە پارادۆکسەکانی ململانێ هاوچەرخەکان ئەوەیە، کە باڵادەستیی سەربازی حەتمن بە واتای کۆنترۆڵی سیاسی نایەت. لەکاتێکدا واشنتۆن و ئۆرشەلیم [...]