بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی
شێخی، پەرویز(٢٠٢٥):پارێزەرانی ڕووناکی؛ هیوا، سەربەخۆیی و دەروونی بەکۆمەڵی نەتەوەی کورد. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
کۆمەڵگای ئێمە، لە خاڵە وەرچەرخانە مێژووییەکانیدا، لە نێوان خواستە بەرزەکان و واقیعە تاڵەکاندا بەردەوام ململانێی کردووە؛ خەباتگەلێک کە نەک هەر گەمەی سیاسی، بەڵکو پێکهاتە دەروونی و کولتوورییەکانی ئێمەی گرتۆتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارگەلە، هەر ڕەخنەیەک کە نابەرپرسیارانە، ناژیرانە یاخود ڕووخێنەر بێت، لەجیات گەشەکردن و نالێڵی، برینێکی قووڵتر دەخاتە سەر دەروونی بەکۆمەڵ، کە چاککردنەوەیان پێویستی بە کات و متمانەی نوێتر/زێدەتر هەیە.

پارێزەرانی ڕووناکی
هیوا، سەربەخۆیی و دەروونی بەکۆمەڵی نەتەوەی کورد
لە پێچەڵاوپێچترین قۆناغەکانی مێژووی هەر نەتەوەیەک و دەروونی بەکۆمەڵی واندا، “هیوا” گەلێ گرینگترە لە خواست یان ئامانجێکی سیاسی. هیوا، هێزێکە کە ناسنامەی بەکۆمەڵی هەر نەتەوەیەک لە لەبیرچوون و دابەزین دەپارێزێت. سەربەخۆیی، لەدەرەوەی سنوورە سیاسییەکان، دانپێدانانێکی قووڵە بە”خۆ” و دووبارە چێکردنەوەی ناسنامەیەکە کە لە سێبەری زەبروزۆری مێژوو و سیاسەتدا لەبیرکراوە.
کۆمەڵگای ئێمە، لە خاڵە وەرچەرخانە مێژووییەکانیدا، لە نێوان خواستە بەرزەکان و واقیعە تاڵەکاندا بەردەوام ململانێی کردووە؛ خەباتگەلێک کە نەک هەر گەمەی سیاسی، بەڵکو پێکهاتە دەروونی و کولتوورییەکانی ئێمەی گرتۆتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارگەلە، هەر ڕەخنەیەک کە نابەرپرسیارانە، ناژیرانە یاخود ڕووخێنەر بێت، لەجیات گەشەکردن و نالێڵی، برینێکی قووڵتر دەخاتە سەر دەروونی بەکۆمەڵ، کە چاککردنەوەیان پێویستی بە کات و متمانەی نوێتر/زێدەتر هەیە. ڕەخنە، دەبێت لەگەڵ لۆژیک و ڕێزدا هەبوونی هەبێت؛ ڕەخنەیەک کە تەقینەوەی ڕاستگۆیی و خۆنەویستی و هاندەرێک بێت بۆ بنیاتنانەوە و لێکتێگەیشتنی یەکتر. کەوابوو، چالاکانی ڕاستەقینەی سیاسی کورد لە نێوخۆ و دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتێک بە نێوی کوردستان، نابێ چیتر ڕێگە بدەن بەڵا و تۆمەتە سیاسییەکان، بە بیانووگەلی جۆراوجۆر؛ لەوانەش هێرشکردنە سەر سیاسەتڤانان و حیزبە کوردییەکان، لە ژێر لێفە و ڕەخنەی ڕووخێنەردا، چ لە دونیای مەجازی بێت یان لە فۆڕمە پۆپۆلیزمەکەیدا، ڕەگی هیوا و هاوپشتی ببڕێت.
ئەم جۆرە لە ناهومێدی و دابەشبوونە نەک هەر بزووتنەوە سیاسییەکان خاو دەکاتەوە، بەڵکو تۆوی داکشانی دەروونی دەچێنێت کە کۆمەڵگا دەخزێنێتە ناو قەیرانی ناسنامە و شکستی مێژووییەوە. خەبات بۆ سەربەخۆیی تەنیا بەدەستهێنانی مافی سیاسی نییە؛ هەروەها پەیوەستە بە ڕزگارکردنی دەروونیی بەکۆمەڵ و پاراستنی جوامێری “بوون”ی مرۆڤ و کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ دواڕۆژێکی ئازاد و مرۆڤدۆستانە. ئەرکی ئێمە لە سیاسەت تێدەپەڕێت؛ ئێمە پارێزەری ڕووناکی و هیواین لە دڵی تاریکی گومان و ئازار و بێهیواییدا؛ ئەرکێکی ڕەوەشتبەرز و دەروونییە کە ڕاستبێژی و بەزەیی و ئاگاداری لە یەکتر، پێشمەرجی پێشوەختەن.
ئێمە ڕێگە نادەین تەمومژی لێڵی و بێهیوایی بە جلێکی ڕەنگامەییەوە، بچێتە ناو دەروونی بەکۆمەڵەوە و ئەو ڕووناکییە بکوژێنێتەوە کە ساڵانێکە پارێزراوە. سەربەخۆیی پردێکە بەسەر مێژوویەکی برینداردا بەرەو ئامانجە ڕزگارکەرەکان؛ پردێک لە نێوان خوددی زیانلێکەفتگ و ڕزگارکراو دا. تەنیا بە پاراستنی ئەم پردە دەتوانین بەرەو ئاسۆی گەشاوەتر هەنگاو بنێین. ئەم ڕێبازە تەنیا ڕێبازێکی سیاسی نییە، بەڵکو گەشتێکە لە قوڵایی بووندا، لە چوارچێوەی ڕووناکبیری و دەرووندا؛ سەفەرێک کە بەرپرسیارێتییەکی گەورە و هەمیشەیی لە بەرامبەر هەموو تاکێک و هەموو گروپێکدا هەڵدەگرێت. هیوای ئێمە هێزێکی زیندوو و دینامیکییە کە دەبێت بە وشیاری، ژیری و هاوسۆزی لە دڵی کۆمەڵگادا بپارێزرێت و گەشە بکات؛ چونکە بەبێ ئەم ڕووناکییە، سەربەخۆیی دەبێتە خەونێکی خاو و بێ ئەنجام.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
خودکارەکەی قاسملوو
خودکارەکەی قاسملوو خەبات ڕەسووڵی دوکتور قاسملوو سەلام. من ناوم عەتایە و خەڵکی سەقزم. کوڕی پورم ناوی هێمنە و ئەویش خەڵکی سەقزە. ئەو لە گوندی دۆزەخ دەرە ئەژی. دۆزەخ دەرە نزیکە لەسەقز [...]
سۆسیالیستی فەرنجیپۆش
سۆسیالیستی فەرنجیپۆش عەلی لەیلاخ لە «کۆمیدیای خودایی»ی دانتێدا، کە یەکێکە لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان، دانتێ ئالیگیری (١٢٦٥-١٣٢١)ی شاعیری ئیتاڵیایی، یەکەم پلەی «بەرزەخ»ی خۆی بە ناوی «لیمبۆ»وە بۆ کەسانێکی وەک ئەفلاتوون، [...]
ڕووخساری بەئۆبێکتکراو
ڕووخساری بەئۆبێکتکراو دانا حەمید ڕۆژانە کە پەنجەکانمان بەسەر شاشەی مۆبایلەکانماندا دەخشێنین و دەیبەین، بەناو لێشاوێک لە وێنە و ڤیدیۆدا تێدەپەڕین. سەدان ڕووخسار لە هەردوو ڕەگەز، پیر و گەنج دەبینین؛ ڕووخساری پڕ [...]
مرۆڤێک بە پێوە
مرۆڤێک بە پێوە م. ئەحمەدی ئەو شەڕەی کە ئەم گەلە بۆ ژیان دەیکرد، دەستبەجێ و بێ دوودڵی بوو بە شەڕی منیش. من تا دوێنێ دکتۆرێکی «پێڕەش»ی بێناونیشان بووم، ئێستا کورد بووم؛ [...]
دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا
دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا زاهیر محەمەدی هێندێک ڕووداو پێش ئەوەی ببنە مێژوو، دەبن بە تاقیکردنەوەی ویژدان. لەو ساتانەدا، ناکۆکیی سیاسی و سنووری تەنگی حیزبایەتی وەک بەفر [...]
بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو
بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو کەماڵ حەسەنپوور سواری باڵی مەلی خەیاڵ دەبم و دەگەڕێمەوە دواوە، بۆ سەردەمێک کە وەک خەونێک لە مێشکمدا ماوە. منیش وەک هاوتەمەنەکانی خۆم و جیلی پێش [...]







