پێشمەرگەی ئایدیال
TISHK Book
پێشمەرگەی ئایدیال
لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: ١٦/١٢/٢٠٢٤
پوختە
پێشمەرگە وەک یەکێک لە پیرۆزترین زاراوەکان لە وێژەی سیاسیی کوردستان و هێزی ڕزگاریدەر و پارێزڤانی نەتەوەیی-نیشتمانی زۆر کەم بە شێوەی تیئۆری لەسەری نووسراوە و ئەو بەهایەی کە پێویست بووە لە نووسینە ئاکادمییەکاندا پێی نەدراوە. لەژێر تیشکی فەلسەفەی ئەفلاتوون و هزرەکانی قاسملوودا ئەو زاراوەیە شی کراوەتەوە و دواتر بە هێنانە بەرباسی ژیان و کەسایەتیی حاتەم دوعاخان وەک پێشمەرگەیەکی نموونە، کارەکتەرە سەرەکییەکانی کەسایەتیی پێشمەرگەی ئایدیاڵ خراوەتە بەر چاوی خوێنەران. ئەوە بە چەشنێک هێماسازییە لە کولتووری بەرخوەدانی نەتەوەییدا، بۆ ئەوەی وەک ئاوێنەیەک لەبەر چاو بێت و وەک هێمایەک یارمەتیدەر بێت بۆ بیرکردنەوەی ئەبستراکت لە پەیوەندیی لەگەڵ پێشمەرگە و بیر و کردەوەی شۆڕشگێڕانەدا و مەجالێک بخولقێت بۆ هەموو ئەوانەی کە ناوی پیرۆزی پێشمەرگەیان هەیە کە بیر لە هەڵسوکەوت و کردەوەکانیان بکەنەوە و لەو چوارچێوەیەدا باشتر خزمەتی دۆزی ڕزگاریی نەتەوە و وڵاتەکەیان بکەن.