بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی
ساڵح، ئارەش (٢٠٢٥): نەورۆزی خاکیپۆشان؛ بۆ بەهێز کردنی ڕەهەندی مەدەنی شۆڕش. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
ئەوەی کە جلی پێشمەرگە خاکییە ئەسڵێکی زۆر سادەی سەربازییە چونکە جلی خاکی ئیمکانی ئێستێتار کە ئەسڵێکی سەربازیی زۆر گرینگە ئەباتە سەرەوە. ئەوەی کە لە جلی پێشمەرگە وەکوو سیمبۆلێک بۆ ئەو خەباتە مەدەنییە کەڵک وەربگیردرێت هەروەها ئەسڵێکی سادەترە چونکە هەم پابلیکبوونی ئەباتە سەرەوە، هەم بەها سیمبۆلیکەکەی زۆر بەهێزە و هەم دەرخەری بزاڤەکەیە لە حاڵێکدا ئەتوانێ جلی خەڵک بێت بەو مانایە کە ڕژێم ناتوانێت بە کردەوە خەڵکەکە لەبەر ئەوەی جلی کوردییان لەبەردایە سزا بدات. بەڵام هەموومان هەم ڕژێم و هەم ئێمە و هەم خەڵکی تر ئەزانن کە ئەو جل لەبەر کردنە یان جامانە لە مل کردنە لەبەر ئەبعادی و لەبەر کانتێکستەکەی، ئەکتێکی شۆڕشگێڕیی ناو بزاڤەکەیە.
جلی خاکی، جامانە و ناونانی نەورۆز سێ چەمکی گرینگ بۆ بەهێزکردنی ڕەهەندی شاری خەبات واتە ڕەهەندی مەدەنیی شۆڕش
لە مێژووی بزاڤە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکارهێنانی ڕەنگ، ناونانی بۆنەکان و کەڵکوەرگرتن لە سیمبۆلەکان، ئامرازی بەهێز بوون بۆ شوناس پێدان یان ئایدنتیفیکەیشن و کۆکردنەوەی لایەنگران و دەرخستنی هێز. بۆ وێنە چەپەکان بەردەوام لە ڕەنگی سوور کەڵک وەرئەگرن بۆ ئەوەی شوناسی بزاڤی خۆیان دەرخەن. یان بۆ وێنە بزاڤی مافە مەدەنییەکان لە ئەمریکادا ڕۆژێکی تایبەتی بە ناوی مارتن لۆترکینگەوە داناوە بۆ ئەوەی لانیکەم لە ساڵێکدا ڕۆژێک، کۆمەڵگای خۆیان لەدەوری وەبیرهێنانەوەی چەمکێکی سەرەکی ڕێک بخەن.
ئەم بەکارهێنانی ڕەنگە یان ناونانی ڕۆژ و بۆنەکان، نەتەنیا بۆ مەبەستی ئایدنتفای یان شوناس بەخشین بەکار دێن، بەڵکوو چوارچێوەیەکی هاوبەش و لە هەمان کاتدا زۆر سادە کراو ئەبەخشن بە کۆمەڵگا کە بتوانن مێژوو لە دەلاقەیەکی تایبەتەوە تێبگەن و بخوێننەوە. سادە و هاوبەش بەو واتایە کە مەخرەج موشتەرەکێک بێت لە نیوان هەموو ئاستەکانی ئاگاییی ناو کۆمەڵگادا. بۆ وێنە هەم ئەوانەی زۆر لە قووڵاییی ئاگاییی شۆڕشگێڕیدان بتوانن خۆیان لەناویدا ببیننەوە، هەم ئەوانەی کەمترین ئاستی تێکەڵبوونیان بەو ئاگایییەوە هەیە بتوانن بەکاری بێنن. هەروەها ئەم ستراتیژە، کاریگەرییەکی زۆر بەهێزتری هەیە کە ئەو ئێمکانە بە تاکی ناو کۆمەڵگا ئەدات کە بە کەمترین تێچوو بتوانێت تێکەڵ بە ئەکتێکی شۆڕشگێڕانە ببێت و لە ڕێگەی ئەم ئەکتەوە پراکتیسی ئەیجنسیی خۆی بکات. واتە بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگا تێکەڵ بە ئەکتێک ئەبن کە ئەو ئەکتە تێچووی زۆری نییە بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو هەستە لە ناو جەماوەر ساز ئەکات کە کۆمەڵگا زیندووە و خاوەنی دینامیسمی شۆڕشگێڕانەیە. لە ناو هەموو کۆمەڵگادا (چ ئەوانەی بەشدارن و چ ئەوانەی بەشدار نین) ئەو ئاگاییە ساز ئەکات کە کۆمەڵگا لە بنەوەی خۆیدا خەریکی بەرنگارییەکە لەگەڵ دەسەڵات کە ئەو بەرنگارییە -ئەگەرتەنیا بۆ ئەو چەند کاتژمێرەی ئەکتەکەش بووبێت- ئەیجنسی و عاملییەتی بە کۆمەڵگا بەخشیوە.
هۆکاری ئەوەی هەموو کەس تەنانەت ئەوانەی کە بەشدار نین ئەتوانن لەو تەجروبەیەدا بەشدار بن ئەوەیە کە ئەو ئەکتە خاوەن ڤیزیبیلیتی یان بینراوی و پابلیک بوونی لەڕادەبەدەر زۆرە. واتە لە پانتاییی گشتیدا و لەبەرچاوی هەموو دنیادا ڕوو ئەدات و ئەو خەڵکەی لەو ئەکتەدا بەشدارن لەو کاتەدا ئەبن بە تەبەلوۆر یان کریستالیزە بوونی کۆمەڵگا و ئەوانەش کە لەو کۆمەڵگایەدان بەڵام بەهەر هۆکارێک بەشدار نابن خۆیان لە ناویدا و لە جەرگەیدا ئەبیننەوە. ئەم ئەکتە نەتەنیا کۆمەڵگا دابەش ناکات بەڵکوو ئەبێتە هۆی ئەوەی جیاوازییەکانی ناو کۆمەڵگا زیاتر دیار بن. بۆ وێنە لە خۆپێشاندنەکانی دژی سیاسەتە نادیموکراتیکەکان لە دنیای دیموکرات، ئەبینین کە چۆن ئاڵای سووری چەپەکان، ئاڵای سەوزی ئینڤارینمنتاڵیستەکان، ئاڵای پەلکەزێڕینەیی ئێل چی بێ تی کیو و چەندین ئاڵا و سەمبولی تر بەشدارن و بەشداریی ئەوانە وا ئەکات کە دەسەڵات زیاتر بترسێت لەبەر ئەوەی ئەوە دەرخەری ئەوەیە کە کۆمەڵگا بە هەموو جۆراوجۆری و جیاوازییەکانییەوە لەو خۆپێشاندانەدا بەشدارن.
ئەوەی کە جلی پێشمەرگە خاکییە ئەسڵێکی زۆر سادەی سەربازییە چونکە جلی خاکی ئیمکانی ئێستێتار کە ئەسڵێکی سەربازیی زۆر گرینگە ئەباتە سەرەوە. ئەوەی کە لە جلی پێشمەرگە وەکوو سیمبۆلێک بۆ ئەو خەباتە مەدەنییە کەڵک وەربگیردرێت هەروەها ئەسڵێکی سادەترە چونکە هەم پابلیکبوونی ئەباتە سەرەوە، هەم بەها سیمبۆلیکەکەی زۆر بەهێزە و هەم دەرخەری بزاڤەکەیە لە حاڵێکدا ئەتوانێ جلی خەڵک بێت بەو مانایە کە ڕژێم ناتوانێت بە کردەوە خەڵکەکە لەبەر ئەوەی جلی کوردییان لەبەردایە سزا بدات. بەڵام هەموومان هەم ڕژێم و هەم ئێمە و هەم خەڵکی تر ئەزانن کە ئەو جل لەبەر کردنە یان جامانە لە مل کردنە لەبەر ئەبعادی و لەبەر کانتێکستەکەی، ئەکتێکی شۆڕشگێڕیی ناو بزاڤەکەیە.
ئەوەی کە ئێمە پێمان وابێت کە ئەم چەمکانە دیسکۆرس ساز ئەکەن تۆزێک لەبەر ئەوەیە کە زۆر نازانین کە دیسکۆرسەکان چۆن ساز ئەبن و چۆن کار ئەکەن. هەرچەمکێک یان دالێک لە دیسکۆرسێکدا ئەبێ لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو دالانە و ئەو چەمکانەی پێکەوە گرێ دراون یان لە پەنایدان بخوێندرێتەوە. واتە بۆ وێنە چەمک یان دالی خاکی لە کانتێکستی کۆماری ئیسلامیدا ئەبێ لە چوارچێوەی چەمکانی تری وەکوو تاغووتی لە بەرانبەری یان تاکی دینی وتەوازۆع لە پەنایدا و سەدان و بگرە هەزاران چەمکی تری پێوەندیدار بخوێندرێتەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە چەمکی خاکی لە ناو گوتار یان دیسکۆرسی حیزبی دیموکراتدا ئەبێ لە پەیوەندی لەگەڵ خەبات، پێشمەرگە، چەک، حیزب، جلی حیزبی و سەدان چەمکی تر کە دیسکۆرسی ناسیوناڵیزمی شۆڕشگێڕی پێک دێنن بخوێندرێنەوە. زۆر ڕوونە کە کۆماری ئیسلامییش کە خۆی لە چوارچێوەی بزاڤێکی کۆمەڵایەتیدا پێناسە ئەکات ئەو تاکتیک و ستراتیژییانە بەکار بێنێت کە هەموو بزاڤەکان بەکاریان دێنن. جا لێرە لەوانەیە ئەو پرسیارە ساز بێت کە چۆن کۆماری ئیسلامی وەکوو بزاڤ پێناسە ئەکرێت. وڵامی ئەوە درێژە کە ئەگەر کەسێک ویستی ئەتوانین لەسەری قسە بکەین بەڵام هەر ئەوەندە بڵێم کە بزاڤەکان ئیلزامەن پێشڕۆیانە نین، هەندێک جار وەک کۆماری ئیسلامی پاشڕەوخوازن. ڕژێمیش خۆی وەکوو ئاکامی بزاڤێکی تۆتالیتێر، ڕەهەندێکی وا بۆ خۆی قائیلە. هەر بۆیە هێشتا لە ڕوانگەی ئەوانەوە شۆڕشی ئیسلامی بەردەوامە. بەڵام وەک چۆن لە ناو ئیسلامییەکانیشدا بابەتێک هەیە کە ئەڵێن مادام ڕۆژئاواییەکان کراوات ئەبەستن ئێمە ئیتر نابێ بیبەستین، لای ئێمەش پێیان وایە هەرچی کۆماری ئیسلامی کردی ئیتر ئێمە ئەبێ نەیکەین. هەر بۆیە ئەو مەنتیقەش لێرەدا هەڵەیە. ئەو تاکتیکانە تەنیا موختەس بە کۆماری ئیسلامی نین کە ئێمە بڵێین ئەمانە هی کۆماری ئیسلامین و نابێ بیانکەین، بەڵکوو ئاکامی ئەزموونی سەرکەوتووی هەموو بزاڤەکانن لەمێژوو دا.
لە لایەکی ترەوە ئەوەی کە کۆمەڵگای کوردستان بەم شێوازە و لە ڕێگای نەورۆزی خاکیپۆشان و لە ڕێگەی ئەم سیمبۆلانەوە خەریکە زیندووبوونی خۆی پیشان ئەدات و لە زۆربەی شارەکاندا ئەم ئەکتە خەریکە پێش ئەچێت و خەریکە ئەبێتە ئەکتێکی سەرتاسەری، خۆی دەرخەری ئەوەیە کە ئەم کارە زۆر سەرکەوتووە و ئەبێ بەردەوام بێت. بەڵام ئەمە زۆر سروشتیشە کە تاکتیکەکان باسهەڵگر بن. لە بنەڕەتدا یەکێک لە ئاکامەکانی ئەم ئەکتانە و بە گشتی ئەم ستراتێژییە ئەوەیە کە باسوخواس بێنێتە ئاراوە. بەڵام هەندێک جار لەو باسانەدا کە دێنە ئاراوە، هەندێک ئاماژە دەرئەکەون کە دەلالەت بەوە ئەکەن زیاتر تووڕەبوون و ڕق بزوێنەری ئەو باسانەیە. ئێمە کارمان بەو باسانەوە نییە چونکە ڕق وەکوو ئایدیۆلۆژی درگای ئیستدلال دائەخات و کە درگای ئێستدلال داخرا، ئیتر جێگای باس کردن نامێنێتەوە.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
کورتە نووسراوەیەک سەبارەت بە تۆنی مۆریسۆن: ژنێک کە بەرپرسیار بوو و باوەڕیشی بە هونەری بەرپرسیار بوو
بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک [...]
تأثیر فضای آموزشی دبیرستانهای دخترانه بر مشارکت زنان در احزاب و گروههای سیاسی-اجتماعی
نظرات به صورت آنلاین در مرکز مطالعات کوردستان - [...]
مبارزه در زمانهی مرگهای بیعقوبت؛ تأملی بر توان کشتار جمعی دولتها
نظرات به صورت آنلاین در مرکز مطالعات کوردستان - [...]
کوردستان شهری: گسست از ابژەگی ایرانشهری بە سوژەگی کوردستانی
نظرات به صورت آنلاین در مرکز مطالعات کوردستان - [...]
از حاشیه تا متن: تبارشناسی ذهن کوردی
نظرات به صورت آنلاین در مرکز مطالعات کوردستان - [...]
فروپاشی معناها؛ تبارشناسی سقوط ایران به مثابە ایدئولوژی
نظرات به صورت آنلاین در مرکز مطالعات کوردستان - [...]