بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی
وریا، قادر (٢٠٢٥):بەرەو ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک؛ ئەنجام و لێکەوتەکانی سیاسەتی زمانیی ڕێژیمەکانی ئێران. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
کاریگەریی ئەو سیاسەتە لەسەر تاکی سەر بە نەتەوە نافارسەکان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە ئەوەیە کە هەست بە سەرکوتکراوی، هەست بە نامۆیی لەگەڵ نەتەوەی سەردەست، هەست بە ماف پێشێلکراوی دەکەن. هەست دەکەن ناسنامەی ئەوان سووکایەتیی پێ دەکرێ و دەسڕێتەوە. بەڵام کاریگەرییەکە لەسەر تاکی کورد، جیاوازییەکی بەرچاوی لەگەڵ تاکی سەر بە نەتەوەکانی دیکە هەیە. بوونی خەباتێکی نەتەوەییی لەمێژینە لە کوردستان و بەرزبوونی ئاستی وشیاریی نەتەوەیی وسیاسی، وای کردووە تاکی کورد هەر لە زووەوە لەم سیاسەتە یاخی بێت و بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵی پووچەڵکردنەوەی بدات.

لە ئێران هەر لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتی ناوەندیی بەهێز بە تایبەتی لەدوای هاتنە سەرکاری ڕەزاشا، بە خەیاڵی خۆیان بۆ دروستکردنی ئێرانێکی یەکگرتوو و بۆ دروستکردنی تاقە میللەتێک لەو هەمووە نەتەوە و زمانەی لە ئێراندا هەن، سیاسەتی سەپاندنی یەک زمان بە سەر هەمووانیاندا گرتەبەر، بەو ئامانجەی خەڵکی ئێران خۆیان بە یەک نەتەوە بزانن نەک چەند نەتەوە؛ بۆ ئەوەی دەست لە زمانەکەی خۆیان هەڵگرن و فارسی ببێتە زمانی هەمووان. بۆ جێگیر بوونی ئەو سیاسەتەش هەر چی لە دەستیان هات کردیان. نەک هەر ڕێگەیان بە خوێندن بەو زمانانە نەدا، بەڵکوو نووسین بەو زمانانەشیان قەدەغە کرد و بەرنامەی جۆراوجۆریان بەڕێوە برد بۆ ئەوەی تاکی نەتەوە نافارسەکان پشت لە زمانی خۆیان بکەن. بۆ ئەوەی ئەم باوەڕە لە مێشکی نەتەوە نافارسەکاندا بچەسپێنن کە زمانەکەی ئەوان، زمان نییە، لەهجەیەکی زمانی فارسییە؛ بۆ ئەوەی مێژوویەکی ساختە و داتاشراو و درۆیین بەرنە نێو مێشکی خەڵک. دەیانەویست هەموو خەڵکی ئێران وا بیر بکەنەوە کە لەوەتا دنیا هەیە، زمانی فارسی، زمانی گشتی و سەرەکی و هاوبەشی هەموو پێکهاتەکانی نێو ئەو جۆگرافیایە بووە کە ئەوان بە ئێرانی دەزانن.
٭٭
ئەم قەدەغەکردنەی خوێندن بە زمانە نافارسییەکان و بە ڕەسمی نەناسینیان وەک زمانێکی جیاواز، لە زۆر ڕەهەنددا کاریگەریی داناوە:
- وای کردووە نافارسەکان، ئەوانەی وشیاریی نەتەوەیی و مێژوویی و کولتوورییان هەیە، زمانی فارسی بە زمانێکی داسەپاو بزانن؛ وا هەست بکەن لەم وڵاتەدا ئەوان هاونیشتمانی پلە دووهەم و پلە سێهەمن.
- تاکی سەر بە نەتەوە نافارسەکان، بەو هۆیەوە کە شێوازی قسەکردنیان بە زمانی فارسی، لەگەڵ فارسەکان جیاوازیی هەیە و وەک دەڵێن لەهجەیان هەیە، ڕووبەڕووی گاڵتە و سوکایەتی بوونەتەوە و دەبنەوە.
- منداڵان لە قوتابخانە، بەو هۆیەوە کە خوێندنەکە بە زمانی خۆیان نییە، تووشی دڵساردبوونەوە لە خوێندن، بەجێمان و دواکەوتن لە دەرس و خۆپێگەیاندندا بوون.
کاریگەریی ئەو سیاسەتە لەسەر تاکی سەر بە نەتەوە نافارسەکان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە ئەوەیە کە هەست بە سەرکوتکراوی، هەست بە نامۆیی لەگەڵ نەتەوەی سەردەست، هەست بە ماف پێشێلکراوی دەکەن. هەست دەکەن ناسنامەی ئەوان سووکایەتیی پێ دەکرێ و دەسڕێتەوە. بەڵام کاریگەرییەکە لەسەر تاکی کورد، جیاوازییەکی بەرچاوی لەگەڵ تاکی سەر بە نەتەوەکانی دیکە هەیە. بوونی خەباتێکی نەتەوەییی لەمێژینە لە کوردستان و بەرزبوونی ئاستی وشیاریی نەتەوەیی وسیاسی، وای کردووە تاکی کورد هەر لە زووەوە لەم سیاسەتە یاخی بێت و بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵی پووچەڵکردنەوەی بدات.
ئەم بێبەشییە لە پەروەردە بە زمانی دایک، هەروەها سەرکوتی زمانە نافارسییەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیک، هەم لە سەر تاکەکان، کاریگەریی نەرێنیی هەیە، هەم لەسەر زمانەکەیان. هەروەها لە سەر یەکێتی و تەباییی دانیشتووانی وڵاتی ئێران، بە تایبەتی لە سەر پەیوەندیی نەتەوە بندەستەکان لە گەڵ دەسەڵات و نەتەوەی سەردەستدا.
تاکەکان، لە ئەنجامی درێژەکێشانی ئەو سیاسەتەدا، ستەمێکی گەورەیان لێ دەکرێت، چونکە لە هەلومەرجێکی نایەکساندا، دەبێ مل بە ملەی ئەو کەسانە بکەن کە بە زمانی خۆیان پەروەردە دەبن. فارسیزمان بوون بۆ فارسەکان ئیمتیازە، بەلام فارسیزمان نەبوون بۆ ئەوانی دیکە خاڵی نەرێنییە.
زمانە نافارسییەکانیش لە ئەنجامی درێژەکێشانی سیاسەتی سەرکوتی سیستەماتیکی زمان، هەتا هاتووە لاوازتر و پەڕاوێزخراوتر بوون؛ چونکە زمان کە بە ڕەسمییت نەناسی، کە پێت نەخوێند، کە مافی ئەوەت نەبوو لە دامودەزگای ڕەسمی قسەی پێ بکەی، کە دەوڵەت بودجە و هێزی مرۆییی بۆ خزمەتکردنی تەرخان نەکرد، کە بواری توێژینەوە و پەروەردەکردنی مامۆستا و پسپۆڕ و نووسینی فەرهەنگ و ئەکادیمیای تایبەت بەو زمانەت پێک نەهێنا، نەک گەشە ناکا، بەڵکوو دەپووکێتەوە و گیانی لەبەردا نامێنێت. تەنانەت ئاخێوەرانی زمانەکەش بەرە بەرە، تووشی نامۆیی و ڕاکردن لە زمانەکەی خۆیان دەبن، پێیان وایە زمانەکەیان کەڵکی نییە و پێویست ناکا پێی بدوێن، پێی بنووسن و خزمەتی بکەن.
ئەنجامی درێژەکێشانی سیاسەتی سەرکوت و بێبەشکردنی زمانی، لە کۆتاییدا بناغەکانی مانەوەی وڵاتە بەڕواڵەت هاوبەش و یەکزمانەکە، هەڵدەتەکێنێ. لە هەر وڵاتێک سەرکوتی نەتەوەیی و سڕینەوەی زمان و ناسنامە هەبووە، ئەنجامەکەی قەیران و بەربەرەکانیی نەتەوە بندەستەکان لەگەڵ دەسەڵاتی نەتەوەی سەردەست و، چوونی ئەو وڵاتە بەرەو شەڕی نێوخۆیی و پارچەپارچەبوون بووە. چونکە ئەو نەتەوانە، چی دیکە تەحەمولی سەرکوت وبێمافی و سڕینەوەی ناسنامەی خۆیان ناکەن.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
قاسملووم چۆن بینی؟
قاسملووم چۆن بینی؟ عەلی مازووجی بێگومان، مرۆڤناسی و تێگەیشتن لە دەروونی مرۆڤ کارێکی زۆر ئاسان نییە، چونکە زۆربەی مرۆڤەکان بەردەوام هەوڵ دەدەن بەشە جوان، بەهێز، زیرەک و هۆشیارەکانی خۆیان بە دەرەوە [...]
ئەو ڕۆژەی باوکم پارووە نانەکەی بۆ قووت نەدرا
ئەو ڕۆژەی باوکم پارووە نانەکەی بۆ قووت نەدرا هاوڕێ لە مانگی ٨ی ساڵی ١٩٧٨ی زایینی لە دایک بووم؛ لە قۆناغێکی پڕ لە گۆڕان، شۆڕش و ئاڵۆزیی مێژووی کوردستاندا. دەسپێکی ژیانی من [...]
شار ڕەشپۆش بوو
شار ڕەشپۆش بوو ناسر ساڵحی ئەسڵ لە بەرەبەری ٣٧ ساڵەی ساڵیادی تیرۆرکردنی یەکێک لە شازترین ڕێبەرانی نەتەوەی کورد، د. عەبدولڕەحمانی قاسملوو داین. دوکتۆر قاسملوو کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچە و جیهان، دیپلۆماتێکی شارەزا [...]
قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش!
قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش! برایم لاجانی ٣٧ ساڵ پاش تیرۆری دوکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، فەلسەفە و میراسی سیاسیی ئەو، هێشتاش بە چەشنێکی بەرچاو هەروا هاوچەرخ و ئاکتوێل ماوەتەوە. ئەگەرچی ناوبراو [...]
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا ئارتین حەمدی پێشەکی ٢٢ی پووشپەڕ تەنیا ڕۆژی یادکردنەوەی تیرۆر و شەهیدبوونی د. قاسملوو نییە؛ بەڵکو دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بەو پڕۆژە فکری و [...]
ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان
ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان حوسێن بەخشی یەکەمجار کە گوێم لە ناوی دوکتۆر قاسملوو بوو، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ١٣٥٢ و ١٣٥٣ی هەتاوی کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان [...]







