بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی

سورخی، ڕەحیم(٢٠٢٥):سەبارەت بە ئورمێ بۆ ئاغای جەلال جەلالی زادە. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

خەڵکی ئێمەی ئورمێ و شارەکانی تری سەر بە ئەو پارێزگایە، پێویستە بە بێ ئەوەی بیانهەوێت هانا بۆ سەرچاوە لیخن و قوڕاوەکەی تاران بەرن، یان وەڵامی هێندێک ڕەگەزپەرەستی لە ڕێ دەرچوی تورک بدەنەوە(کە دروشمی مەرگ بۆ کورد، یان فارسیان لە دەم گوشیون) و لەگەڵیان سەرشاخ بن،  پێویستە لەپێشدا  بە شێوەیەکی ڕێکوپێک خۆ ڕێک بخەن، ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی، کولتوری و ڕۆشنبیریی خۆیان پێکبهێنن،  وتەنانەت ئەگەر بکرێت ئەو کارە لەگەڵ هێندێک چالاکی تورکیش لەو بوارانەدا بە هاوبەش وەڕێ بخەن. پێموایە کۆمەڵگەی مەدەنیی کوردستان لەو بوارە زۆر دەوڵەمەندە، شار و پارێزگاکانی تری وەک سنە، کرماشان و ئیلامیش دەتوانن لە باری هونەری ڕێکخستنی ئەو جۆرە ڕێکخراوانەدا یارمەتیدەریان بن.  بەتایبەتی، خاڵێکی زۆر گرنگ ئەوەیە کە فەرهەنگ و  ئەزموونی پێکەوە ژیانی شارستانییانە لەو شوێنانە پەرەپێبدرێت، لەسەر مافی مرۆڤی هاوبەشی کولتوری، زمانی و مافە تاکو کۆییەکان لەو شارەدا کار بکرێت. چونکە وروژاندن لە ژێر هەر ناوێکەوە کە حاشاکردن لە ناسنامەی ئەوی تری تێدا بێت، یان زەقکردنەوەی کەلێنی ئایینی(شێعە-سوننە)  کارەساتی لێدەکەوێتەوە، بەتایبەتی بۆ خەڵکی ئێمە کە لە ئێستادا دەسەڵاتمان بەسەر ناوچەکەدا ناشکێت.

  • شێوازی بڵاوبوونەوە: ئانلاین

  •  یاسای کۆپی: CC-BY-NC 4.0

  • بلاگ: ژیانەوە

  • سەرچاوەی وتار: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • نووسەر: ڕەحیم سورخی

  • ڕێکەوت: ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

  • ئەنستیتۆی: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • Copyright: © 2025 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0 

سەبارەت بە ئورمێ بۆ ئاغای جەلال جەلالی زادە

 ئیلیتی نەتەوەی ژێردەست کە خۆی بەشێک لە هێزی نەتەوەی زاڵ بەسەر نەتەوەی خۆیدا بێت، ئەرگە بیهەوێت ڕەخنە لە دەسەڵاتی زاڵ، بەتایبەتی لە شێوە سەرەڕۆ(استبدادی)یەکەی بگرێت، کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت، چونکە لەلایەک، هێزی کۆمەڵگەکەی خۆی لەگەڵ نییە، و لەلایەکی دیکەش، پێشوەخت ئەو وەک ئیلیت و بژاردەیەکی کۆمەڵگە ژێردەستکراوەکە بەشێکە لە دەروونی کردنی ستەمی زۆردارەکان  بەسەر نەتەوەکەیدا. نەتەوە ژێردەستەکان بە دژایەتیکردنی یەکتر، تەنیا دۆخی ژێردەستیی خۆیان بە قازانجی نەتەوەی زاڵ قووڵتر و درێژخایەنتر دەکەن. بەتایبەتی، لە دۆخێکی هەستیاری وەک پاڕێزگای ئورمێدا، زەق کردنەوەی پرسە ئایینییەکانی شیعە و سوننە، جگە لەوەی بەلاڕێدا بردنی هۆ سەرەکییەکەیە، خۆی ڕەوایەتدانێکە بە هەڵاواردنێکی سیستیماتیکی و پێکهاتەیی کە سەرچاوەکەی بەر لەوەی لە نەتەوەیەکی تایبەتی وەک تورکەوە بێت، لە نەتەوەیەکی زاڵتر و دەوڵەتێکەوەیە کە نوێنەرایەتیی ئایدۆلۆژیای ڕەسمی و ئیرادەی نەتەوە زاڵکراوەکە دەکات.

دەسڵاتدارانی ئێران، وا خۆیان لەوەی بنیادیان نا و ئەوەی لێیکەوتەوە، خەریکن ڕادەکەن؛ هەر یەکەو خواخوایەتی یەک لە خۆیان لاقی خوار دابنێت تا ئەوانەی تر هەموو کەموکورتییەکانی بەسەردا قڵپ بکەنەوە. ئەو هەموو دزی، گەنەدەڵی، و تاوان و ناکارامەییە کەس نییە وە ئەستۆیان بگرێت، هەرکەسە و دەیانخاتە ئەستۆی یەکیتر(شەڕی زەریف- ڕووحانی و خامنەیی-پایداری لەو نموونانەیە). بەڵام هێندێک ئیسلاح تەڵەبی کوردی وەک ئاغای جەلالی زادە، خەریکن هەموو بەرپرسیارێتییەکەیان  وە ئەستۆ بگرن. ئاغای جەلال جەلالی زادە، نوێنەری پێشووی پارلەمانی ئێران لە شاری سنە، لە وتارێکیدا بە ناوی”کوردهای آذربایجان غربی زیر مجموعه نظام یا پان ترک ها” ویستوویەتی سیاسەتی پەراوێز خستن و هەڵاواردنی کوردەکان لە  ئورمییە ئاشکرا بکات، و بە گوێی پەرپرسانی “نیزام”ی بگەیەنێت، و دەڵێت “پەنجا سەڵە(لەسەرەتای هاتنەسەرکاری نیزامەکەی ئاغای جەلالیزادەدەوە) بەناو ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لەلایەن پان تورکەکانەوە بە زیرەکییەکی وا بەڕێوە دەبرێت کە هەر هەڵاواردنێکی ئەوان دەرهەق بە کوردەکان، بە حیسابی “نیزام”(ڕێژیم) دادەنرێت”. گومانلەوەدا نییە کە ئیمتیازی مەزهەبی ڕەسمی بۆ سەپاندنی هێز لە ئێران بەکار هاتووە، و لە ئورمیەش ئەوەبە قازانجی تورکەکان ڕەنگی داوەتەوە.

 لەگەڵ ئەوەشدا، دوو خاڵی جێگای سەرنج و هاودژلە وتارەکەی ‘جەلالیزادە’دا  ئەوەیە کە  کە هەر لە ناونیشانی وتارەکەیدا، لە لێکدراوێکی خاوەندارێتیدا(ترکیب اضافە ملکی) کوردی بە هی ئەو  ئازربایجانە داناوە کە بە قەولی خۆی “پانتورکەکان بەڕێوەی دەبەن”. دووهەم ئەوەی کە هەڵاواردن(تبعیض)ەکەی لە ئەستۆی ڕێژیمی ئیسلامیی دەوڵەتی ئێران داماڵیوە و داوێتەوە پاڵ ئیلیتی نەتەوەیەکی دیکە (تورکەکان)کە خۆیان یەکێک لەو نەتەوانەن وا لە فەرهەنگی زمانیی نەتەوەی زاڵدا زۆر بە سووک سەریر دەکرێن، و لە دەسەڵاتیشدا دەورێکی ئامرازییانەیان بۆ دەروونیکردنی ستەم بەسەر خۆیان و نەتەوەی کوردیشدا پێدراوە، بێ ئەوەی نوێنەرایەتیی ناسنامەکەی خۆیان بکەن. بۆ نموونە، پزیشکیان کە  بە وتەی خۆی “هەر نەهاتبوو ببێتە سەرکۆار، بەڵکوو هاتبوو بازاڕی هەڵبژاردن گەرم بکات، بەڵام ناوی دەرچوو”، یەکێک لە بێ دەسەڵاتترین سەرکۆمارەکانی ئێرانە. تەنانەت دەسەڵاتی بەسەر کابینەکەی خۆیدا ناشکێت، جا چ بگات بەوەی خۆ لە پرسی نەتەوەکانەوە بگلێنێت. پزیشکیان ئێستا خۆی یەکێک لە بابەتەکانی کەوتنە بەر گاڵتە و دەستەواژە نزمە کولتوورییەکانی نەتەوەی زاڵە بۆ ئەوەی ناشایستەیی ئیلیتی دەسەڵاتداری نەتەوەی زاڵی پێ داپۆشرێت.

شتێکی  سەیرتری دیکە ئەوەیە، کە ئێستا (ئیسلامی سیاسی) لە ئێران بووە بە قوڕقوشمێک خەریکە ڕێژیمەکە و کۆی دەسەڵاتی دەوڵەت نەتەوەکە نوقم دەکات. تەنانەت، هێندێک مەلا پەیدا بوون، لە داخی ئەو حوکمڕانییە، یەکسەر مەندیل فڕێ دەدەن، و دەست دەکەن بە ڕشانەوە بەسەر نیزامەکەدا، بۆ ئەوەی لەو قوڕقوشمە ڕابکەن. ڕووناکبیرانی مەزهەبیی ئێرانی خەریکن بە زۆر جۆران بەڵگە دادەتاشن بۆ ناکارابوونی ئەو شێوەیە لە حوکمڕانیی گەندەڵ، کەچی ئاغای جەلالیزادە تازە هاتووە دەڵێت:” لە ئیسلامدا، مرۆڤەکان یەکسانن و هەموو لە ئادەمەوە هاتوون و ئادەمیش لە خاکەوە هاتووە… بەڵام لە ئێران سوننە ناتوانێت بەسەر شیعەدا سەروەری(ولایت)ی هەبێت”. بڵێی دەسەڵاتدارانی ئێرانی ئەوە نەزانن. ئەوانێک کە ساڵانێکە ئەم شێوە ئایدیا پۆپۆلیستییانە دەجوونەوە؟ ئەم شێوە لێدوانانە، بۆ ئەوانەیە کە ئاخوندەکان بە “عەوام” ناویان دەبەن(ئەوان پێیانوایە مرۆڤی سەردەمی زیرەکیی دەستکردیش هەر مرۆڤی سەردەمی “ئادەم” و “حەوا” کەیە)، و بە مەلا نەبێت هیدایەت نابن. ئێستا ئیتر هاوپیشە حیزبوڵاییەکانی جەلالیزادە، وەک ‘فەلاحەت پیشە’، “فائیزە هاشمی’، ‘کەرباسچی’ و تەنانەت کوڕەکەی پاسدار سەفەوی، ڕاوێژکاری خامنەییش خەریکن ‘ئەسڵی نیزام’ (ویلایەتی فەقیهی) دەبەنە ژێر پرسیارەوە، بەڵام جەلالی زادە تازە خەریکە هەڵاواردنی نەتەوەیی، ئایینی، ڕەگەزی، ڕامیاری، کۆمەڵایەتی و کولتووری کە لە ناخ و هەناوی حکومەتە ئیسلامییەکەی ئێراندا هەبووە، بخاتە ئەستۆی کەسانێکی تر.

خەڵکی ئێمەی ئورمێ و شارەکانی تری سەر بە ئەو پارێزگایە، پێویستە بە بێ ئەوەی بیانهەوێت هانا بۆ سەرچاوە لیخن و قوڕاوەکەی تاران بەرن، یان وەڵامی هێندێک ڕەگەزپەرەستی لە ڕێ دەرچوی تورک بدەنەوە(کە دروشمی مەرگ بۆ کورد، یان فارسیان لە دەم گوشیون) و لەگەڵیان سەرشاخ بن،  پێویستە لەپێشدا  بە شێوەیەکی ڕێکوپێک خۆ ڕێک بخەن، ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی، کولتوری و ڕۆشنبیریی خۆیان پێکبهێنن،  وتەنانەت ئەگەر بکرێت ئەو کارە لەگەڵ هێندێک چالاکی تورکیش لەو بوارانەدا بە هاوبەش وەڕێ بخەن. پێموایە کۆمەڵگەی مەدەنیی کوردستان لەو بوارە زۆر دەوڵەمەندە، شار و پارێزگاکانی تری وەک سنە، کرماشان و ئیلامیش دەتوانن لە باری هونەری ڕێکخستنی ئەو جۆرە ڕێکخراوانەدا یارمەتیدەریان بن.  بەتایبەتی، خاڵێکی زۆر گرنگ ئەوەیە کە فەرهەنگ و  ئەزموونی پێکەوە ژیانی شارستانییانە لەو شوێنانە پەرەپێبدرێت، لەسەر مافی مرۆڤی هاوبەشی کولتوری، زمانی و مافە تاکو کۆییەکان لەو شارەدا کار بکرێت. چونکە وروژاندن لە ژێر هەر ناوێکەوە کە حاشاکردن لە ناسنامەی ئەوی تری تێدا بێت، یان زەقکردنەوەی کەلێنی ئایینی(شێعە-سوننە)  کارەساتی لێدەکەوێتەوە، بەتایبەتی بۆ خەڵکی ئێمە کە لە ئێستادا دەسەڵاتمان بەسەر ناوچەکەدا ناشکێت.

لۆگۆی ناوەند

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • " سەردەمی داهاتووی ئابووری جیهانی تا ساڵی ٢٠٢٦ لە ١٢٤ تریلیۆن دۆلار نزیک دەبێتەوە

سەردەمی داهاتووی ئابووری جیهانی تا ساڵی ٢٠٢٦ لە ١٢٤ تریلیۆن دۆلار نزیک دەبێتەوە

20/11/2025|لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سەردەمی داهاتووی ئابووری جیهانی تا ساڵی ٢٠٢٦ لە ١٢٤ تریلیۆن دۆلار نزیک دەبێتەوە

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک [...]

زاڵکردنی ڕوونکردنەوەی بانسروشتییانەی نەخۆشییەکان بەسەر چارەسەرە تەندروستییەکان لە میدیای کوردیدا

04/09/2025|لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە زاڵکردنی ڕوونکردنەوەی بانسروشتییانەی نەخۆشییەکان بەسەر چارەسەرە تەندروستییەکان لە میدیای کوردیدا

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک [...]